❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-06-06 17:18:27

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر ســــپاس سه‌راب گیان خۆت خۆشـــه‌وستی کاتی تۆش خۆش و گوڵباران ئه‌زیزی ئێــــمه‌. مه‌منوونی به‌خێرهـــاتنه‌ گه‌رمه‌که‌تم. بۆ وه‌ڵامه‌کـــان

1.خاوه‌نی چ هه‌ستێکیت ئه‌گه‌ر لێت بپرم ده‌ربڕینیت بۆئه‌م دێڕه‌ چی یه‌(چۆن فێری زمانی عه‌ربی بووێت)؟
جا هه‌ر به‌جدی ئه‌و پرسیـــاره‌م زۆر لێکراوه‌، له‌لایه‌ک هه‌ست به‌ فزوڵ ده‌که‌م که‌چی واشنییه‌ چونکه‌ عـــه‌ره‌بیه‌که‌م ئه‌توو نییه‌ که‌ به‌وشێوه‌ بپرسرێت چۆن فێر بوویت..
له‌وه‌ڵامیشـــدا هه‌ر وتوومه‌ خوێندن و مطـــاڵه‌عه‌، ' هه‌ر بۆ زانیاری '


2.زاڵ بوون به‌سه‌ردوودڵی ونیگه‌رانیدا هێزی مرۆڤ ده‌رده‌خات یاخوون خۆڕزگار کردنه‌ له‌ناچاری؟؟کاک شاد کامیانه‌ له‌مانه‌؟
ده‌کرێت بڵین هــــه‌ردووکــــیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من خۆم تێیدا ده‌دۆزمه‌وه‌ خۆ ڕزگـــــار کردنه‌ له‌ نــــاچاری.

3.مرۆڤی شه‌رمن لای کاک  شاد  کێ یه‌؟ یاخوود شه‌رم چ واتاییه‌کی هه‌یه‌؟
ئــــاخ شـــه‌رمنی..
شـــه‌رمن ئه‌و کـــه‌سه‌یه‌ که‌ له‌ بـــه‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌سته‌وه‌ســـتان ده‌بێت و ئــــازاری نــــاخی خۆی ده‌دات. نــــاتوانێت زۆر به‌ڕاشـــکاوانه‌ شته‌کـــانی خۆی بدرکێنێ.


4.چۆن خۆت له بیرکردنه‌وه یه‌کی ئاڵۆز ‌ڕزگار ده‌که‌یت له‌کاتێکدا بیرکردنه‌وه‌ به‌شێک بێت له‌هه‌نگاووه‌کانی ژیانت؟
سه‌رابی به‌رێز وته‌یه‌ک هـــه‌یه‌ ده‌ڵیت '' مــــاده‌م بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ کـــه‌واته‌ هـــه‌ین '' ئنســــانیش کــاتێک بیر نـــاکاته‌وه‌ که‌ نه‌بێت. ئیتر‌ نه‌بوون به‌ هـــه‌مـوو واته‌کانیه‌وه‌. جائه‌گه‌ر بیرکـــردنه‌وه‌ جه‌ند ئـــالۆز بێت فه‌زای هزری ئـــه‌و ئنـــسانه‌ لای من گه‌شتره‌ و بوونی زیاتره‌. خۆ ئه‌گه‌ر بیرکــردنه‌وه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی به‌ژیانه‌وه‌ هــــه‌بێت هه‌رگیز به‌چــــاره‌ دۆزینه‌وه‌ نه‌بێت پێم ڕه‌وانییه‌ خۆ لێ ڕزگارکردنی، به‌ڵام ڕزگارکردنێکی ڕاست و دروست بێت نه‌ک چــــه‌وت و پێچــــه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ زۆر شـــتی تردا که‌ ببنه‌ مـــایه‌ی ئـــالۆزکردنی زیاتری ژیان نه‌ک بـــاشکـــردنی.

5.مرۆڤی ڕۆشنبیر کێ یه‌؟؟مرۆڤی نه‌زان کێ یه‌؟؟ کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ دواکه‌وتوله‌کاروانی ژیان وبێ ئاگای ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووه‌ له‌ئه‌هواوئاره‌زوات‌؟
رۆشــــنبیر ئه‌و کــــه‌ســـانه‌ن به‌ڕای من له‌ ڕاستیه‌کـــانی ژیـــان تێده‌گه‌ن و په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. '' به‌ڵام مـــانای ڕاستی چییه‌ و چ شتێک به‌ڕاست داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت له‌ ژیـــانی ئێــــمه‌دا "
نه‌زان به‌دبه‌خـــتیه‌ و دۆڕاوی ژیـــــانه‌.
ئه‌وانه‌ی نـــــازانن حـــه‌قیقه‌ت و خۆشگوزه‌رانی بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌، دوا ده‌که‌ون له‌ کاروانی ژیانیان.
هه‌واو ئــــاره‌زه‌ و به‌ دواکه‌وتن له‌ کاروانی ژیــــانی دانانێم من، به‌ په‌یڕه‌و کردنی حـــه‌زی ئنســـانی داده‌نێم به‌مه‌رجێک کــــاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی نه‌بێت له‌سه‌ر کــــه‌سان و تاکی تری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی لێی ده‌ژیێت.


6.چۆن خه‌وشی که‌سایه‌تی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌له‌ژیاندا؟
دۆزیه‌نه‌وه‌ی خود له‌ ژیـــــاندا، کاری زۆری گه‌ره‌که‌، کاتی زۆری ده‌وێت، به‌تێپه‌ر بوونی کــــات هه‌م شـــته‌ ناســـاز و نه‌گونجاوه‌کان هه‌م شـــته‌ بــــاش و ویتستراوه‌کان ده‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێڕامانێکی بـــاشت هه‌بێت بۆ ڕابردوو و ئێســــتای خۆت، ئه‌وکـــات ده‌زانیت تۆ له‌ چی دایت. منیش به‌ لێوردبوونه‌م له‌ رابرد و ئیســـتا تۆزێکیش داهـــاتوو ده‌توانیم ده‌ست نیشـــانی هه‌ندێ شـــت  بکه‌م له‌ ژیانم دا.

7.کاک شاد چ شتێک تا ئێستا کاری تیا کردووی که‌ ناتوانێ له‌ بیریکێ؟
فه‌قــــــیری، به‌ گونــــاهیشی داده‌نێم ئه‌گه‌ر له‌بیری کـــــه‌م ئه‌گه‌ر له‌و په‌ڕی به‌توانایی و به‌رزیش دابــــم.

دووبــــاره‌ ڕێزم قه‌بووڵ بکه‌ ده‌خوازم وه‌ڵامی پرسیـــاره‌کانم ده‌بێته‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ خۆم تێیان گه‌یشتووم.
کــــاتێکی خۆش بـــۆ تــــۆ

Kurdzhin
[center]http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2338466&c=7015711

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-06-06 18:47:01

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سپــــاس سۆزی خــــان من خۆشــــحاڵترم که‌منتان قه‌بووڵه‌ وه‌ک میوانێک له‌ ســــاباتدا.
ده‌ســـتیشت خۆش بێت بۆ ئه‌و پــــه‌یامه‌ قه‌شه‌نگ و ڕازاوه‌یه‌ت هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت به‌قوربان.


1.چۆن بوو به‌ ناوی شـــــاد ناوی خۆت تۆمار کرد له‌یانه‌و ناوی شاد لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟
وه‌لله‌ هه‌ر نـــــاوێکی ئـــاساییه‌ به‌ڵام زۆرم حـــه‌ز به‌شـــادی و که‌یفوو خۆشیه‌.
شــــاد لای من بێ شـــــادی ده‌گه‌ینێت.


2.نهێنی سه‌رکه‌وتنی ژیان له‌ چی دا ده‌بینیت؟
له‌خــــزمه‌ت کردن و هـــاوکاری کردنی که‌ســـانی تر.
که‌ له‌م زه‌مـــه‌نه‌دا 100% هه‌ڵیه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی به‌م شێـــوه‌یه‌!


3.چ شتێکی یانه‌ زۆر دڵته‌نگی کردویت له‌ کاتی روودانی؟
ئـــاخ، وه‌لله‌ سفربوونه‌وه‌ی یــــانه‌، وه‌ له‌هه‌مووشـــی گرارنتر له‌ده‌ســــدانی زۆرترین بــــابه‌تم له‌ یــــانه‌ و به‌تایبه‌تی به‌شی فۆتۆشۆپ که‌ ڕه‌نج و مـــاندووبوونی زیاتر له‌ 100 ســــه‌عــــات بوون و تایبه‌ت بوون به‌ منوو کوردژیـــنه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌.

4.روویداوه‌ په‌شیمان بیت له‌ ناسینی که‌سێت؟
نــــــا، قــــه‌تش په‌شــــیمان نــــابم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خــــۆشیم له‌یه‌کێک نه‌یه‌ت هه‌وڵده‌ده‌م زۆررر لێی دورکه‌ومه‌وه‌،

5.کامیان زۆرگرانه‌:
دابران یاخود ته‌نهای....
بۆ؟

به‌دڵـــــنیایه‌وه‌ دبــــڕان، نــــاخ ده‌هه‌ژێنێت، هه‌ر ئه‌ویشــــه‌ ئنســــان گۆشه‌گیر و ته‌نهــــا ده‌کات. بۆیه‌ دابران زۆر قرسه‌ به‌سه‌ر ژیــــاندا.

6. ئه‌ڵین کاک شاد که‌سێکه‌ که‌م تووره‌ ده‌بێت به‌س که‌ تووره‌بوو دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ده‌کان هاهاهاها وایه‌؟
بــــاش بوو نه‌ت گووت مــــاستا و دۆشــــاو چه‌نکه‌ له‌ هـــه‌ولێر دۆ زۆر که‌مه‌ هههههه.
وه‌لله‌ بڵێـــــم چ ئــــاخه‌ر ئنســــان یـــــان تووڕه‌ نه‌بێت، یــــان ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوو بــــاته‌واو تووڕه‌بێت، ئێ خۆناکرێت هه‌رده‌م تووڕه‌بیت و هه‌ر زوو زووش ســــارد بیته‌وه‌، ئه‌وه‌یان ده‌بێته‌ خــــاڵی لاواز به‌ڕای من.



7.ساڵی پار ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتتان کرد بۆ دوکان،،دیسان ئه‌مساڵ گه‌شتێکی ترتان کرد بۆ قه‌ڵادزێ،،
کامیان خۆشتربوو به‌لاته‌وه‌؟؟
هاورێیان پێشتر باسی گه‌شتی دوکانیان کردووه‌ ،، ئه‌توانیت تۆ باسێکی گه‌شتی قه‌ڵادزێمان بۆ بکه‌یت؟؟
وه‌یشش هه‌ردووکــــیان زۆر خۆش بوون ئــــاخه‌ر نـــاکرێت جیوازیان له‌ نێوانیان بکه‌م زۆر گونـــاحه‌، ئه‌وه‌ی دووکان سه‌ره‌تایه‌کی زۆررر خۆش بوو بۆیه‌کتر نـــاسین ئه‌وه‌ی قـــه‌ڵادزێ نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمـــانی هاوڕیه‌تیه‌بوو که‌ به‌ستوومــــانه‌، له‌هه‌ردووکیـــــشیان من وه‌ک یه‌ک دڵخـــۆش بووم هه‌ر زۆر ئـــاخه‌ر شتی وا که‌م ڕووده‌ده‌ن له‌ ژیانی ئنســـاندا.

به‌ســـبه‌ت گه‌شـــته‌کی قه‌ڵادزێ:-
خۆی ئه‌م گه‌شـــتانه‌ به‌ هـــاتنه‌وه‌ی رێــــکان ڕوده‌ده‌ن ههههههاا جا له‌هه‌ر شوێنێک بێت گرنگ نییه‌،
بیرۆکه‌ی ئه‌م گه‌شته‌ له‌گه‌ڵ هـــاتنی کاکه‌ هێمن بوو بۆ شــه‌قڵاوه‌ من و سیروان پێشـــنیارمان کرد له‌شـــه‌قڵاوه‌ کۆبینه‌وه‌و شــه‌وێک بگوزه‌رێنین مه‌سره‌فه‌که‌شی بکه‌وێته‌ سه‌ر ئێــــمه‌. به‌ڵام دوای کاکه‌ هێمن وتی رێکان ده‌یهه‌وێت بچین بۆ قه‌ڵادزێ. ئه‌وه‌شی وت '' کـــاکه‌ لێگه‌رێ بـــا ئه‌و مه‌سره‌فه‌که‌ بـــاکت حه‌قی مـــاندووبـــوونــــمان '' هههههه  هه‌ر بۆخۆشی وای ووت.
ئه‌گه‌ر دێژه‌ی نه‌ده‌مێ کاک دیدار که‌ هه‌رده‌م ئــــاماده‌یه‌ به‌ خۆیوو به‌ ســـه‌یاره‌که‌ی بۆ نـــاوئـاگیرش بێت، هاتوو ئێـــمه‌ی هه‌ڵگرت '' یه‌ک شتی خۆش له‌سه‌ر سه‌یاره‌که‌ی کاک دیدار ده‌ت ووت کـــه‌شتیه‌که‌ی نووحـــه‌، وه‌یش که‌ نه‌رموو خۆش بوو ههههااا ''
ئێـهـ له‌رێگا چاومان به‌ دوو به‌رێزی تر که‌وت کاکه‌ یادگاری برا و کاکه‌ هێمنی قسه‌ خۆش زۆر شت روویاندا ئه‌گه‌ر بـــاسی که‌م توول ده‌کێشـــیت .
ئیتر له‌ کـــاتی سوار بوون تا کـــتی هـــاتنه‌وه‌ به‌ز به‌زموو قسه‌ی خۆش و پێكــــه‌نین بوو باوه‌رت بێت له‌شه‌وه‌که‌ که‌به‌ره‌ به‌یان بوو نزیکه‌ نیو سه‌عـــات به‌ نووکته‌یه‌کی  کاک هێمن پێکه‌نیوین،هههه
نیوارۆی رۆژی دواتر یپراغێکی زۆررر زه‌ریف مان خوارد تــــامی هه‌ر مـــاوه‌ تا ئێســـتاش هههه چونکه‌ من زۆرم ئه‌ز له‌م خواردنه‌وه‌یه‌..
وابزانم به‌ســــه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌گه‌ر بــــاسی که‌م ته‌واو نــــابێت هه‌ر لێیگه‌رێن بـــاشتره‌ به‌ڵام زۆر خۆش بوو زۆر به‌سوود بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بـــاسی زۆر شتی یـــانه‌ کراو بریاری باش وه‌رگیراوه‌
.

8. ئایا کاک شاد که‌سێکی عاتفیه‌؟
به‌ڵێ زۆر به‌سه‌ریشــــــم دازاڵـــــه‌، به‌ سیفه‌تێکی بــــاشیشی نــــازانم به‌وشێــــوه‌یه‌ی که‌هه‌یه‌.

9.خاوه‌ن چ هه‌ستێک ده‌بیت ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسترین که‌ست لێت دوور بکه‌وێته‌وه‌؟؟
ئه‌رزوو ئــــــاسمان بۆیه‌ک ده‌هێنــــه‌وه‌و منیش له‌ نێوانیان دام و نـــــازانم چیبکه‌.

10ئه‌م دوو پرسیاره‌ پرسیاری خۆته‌ که‌له‌شازاده‌شه‌نێت کردبوو حه‌ز ئه‌که‌م وه‌ڵامی خۆت بزانم:

ئێســـتا من وا داده‌نێم تۆ به‌رێوه‌به‌ری یانه‌یت... هه‌ست ناکه‌ی یاساکانی یانه‌ زۆر په‌شۆکی پێوه‌ دیاره‌ و زۆر شپرزه‌یه‌؟ له‌هه‌ر به‌شه‌ کۆمه‌ڵی یاسا جگه‌ له‌ یاسا سه‌ره‌کیه‌کان..!
چاره‌سه‌ر لای تۆ بۆ ئه‌م قه‌ره‌ بالغیه‌ چیه‌؟

سه‌ر‌په‌رشتیارێک ئه‌گه‌ر 2 مانگ نه‌هات بۆ یانه‌ به‌ بێی هیچ سه‌به‌بێک؟ چی ڵێبکرێت باشه‌؟

راســت ده‌که‌ی. به‌نــــسبه‌ت یاساکان من هه‌ست ده‌که‌م زۆر په‌شر و بڵاوه‌. هه‌ندێ شت هه‌یه‌ زۆر به‌وردی ده‌بی به‌دوا دابگرێت تا ده‌یدۆزیته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌کام یــــاساوه‌ هه‌یه‌، له‌وه‌شه‌ ڕینـــمای به‌شیک بێت، جالێره‌ ئه‌گه‌ر رێنـــمای به‌شێک بێت ئه‌وه‌ دیاره‌ ناکرێت بۆ به‌شێکی تری بسه‌پێنین. بۆیه‌ من حـــه‌زده‌که‌م پێداچونه‌وه‌یه‌کی بۆ بکه‌ین. یـــــاسای به‌شه‌کانیش وه‌ک و ڕێنــــمای بنـــاسێن، تابــــاشتر بکه‌وێته‌ به‌رده‌ستی ئه‌ندامان.

ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیــــارێک بۆ مــــاوه‌یه‌کی زۆر نـــه‌هات بۆ یــانه‌ به‌بێ هیچ سه‌به‌بێت به‌ڕایمن ئـــاگادار بکرێته‌وه‌. به‌ســـه‌رچاوه‌کانی ئــــاگادار کردنه‌وه‌ وه‌ک ته‌له‌فۆن په‌یامی تایبه‌ت ئیمێل یان کورته‌ نـــامه‌ی مۆبایل.
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو که‌واته‌ دیاره‌ بۆی نـــاکرێت بهێته‌وه‌.. ئه‌وکات به‌ڕای من کۆنترۆلی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌. به‌که‌سێکی تر بدرێت. وابزانم ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌م کـــه‌سه‌ر پشت گوێ خروا. له‌به‌ر ئه‌م یـــانه‌یه‌ مـــاڵی که‌س نییه‌ و بۆ هـــه‌موان وه‌ک یه‌که‌.. وه‌ ده‌شکرێت قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکه‌ین..


له‌کۆتایدا رێزی زۆر هه‌یه‌ ئاوه‌ته‌ خوازم وه‌لامێکم پێشـــکه‌ش کردبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-06-06 19:38:22

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سپـــــاسم بۆتۆش کاکه‌ داریان گیان ئه‌زیز و خۆشه‌ویستی، به‌دڵنیایه‌وه‌ پرسیارێک که‌به‌رێزتان بفه‌رمون حـــه‌تمه‌ن شـــایه‌نی وه‌ڵامه‌.

1.ئایا ڕابردووی مرۆڤ پێناسه‌یه‌ بۆداهاتوو ئایا داهاتوو ئه‌توانرێت بکرێته‌ فاکته‌رێک و وه‌ڵامی ڕابردووی پێ بدرێته‌وه‌؟؟؟
پرسیـــارێکی گرنگه‌ پێویسته‌ هــه‌موومان له‌ خۆمانی بکه‌ین و رای زۆری له‌سه‌ر بده‌ین،
ناکرێت پێنــــاسه‌ نه‌بێت! له‌وانه‌شه‌ گۆڕان ئه‌م داهـــاتووه‌ به‌ دیوێکی تر داببات.
له‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر جیاوازیان هه‌یه‌ هه‌یانه‌ ڕابردویان نابێته‌ پێناسه‌یه‌کیی سه‌ره‌کی بۆ داهـــاتوویان به‌ڵام هه‌شــیانه‌ رابردوو داهاتوویان دیاری ده‌کات.
ئیتر ته‌مـــاشا کردنی سیره‌ی ژیانی هه‌رکه‌سێک ده‌ری ده‌خــــات داخۆ ڕابردووی په‌وه‌ندی له‌گه‌ڵدهاتووی چۆن ده‌بێت. به‌گشتی ده‌دتوانم و پێم وایه‌ که‌ شته‌که‌ ڕێژه‌ییه‌.


2.گۆچانی دارده‌ستی پیری هه‌ڵگری چ ڕوانگه‌یه‌که‌ بۆ مرۆڤ که‌بتوانێت خاووه‌نی نه‌بێت؟؟؟
ئه‌گه‌ر بــــاس له‌ پیری بکرێت جگه‌ له‌ یادگاری هیچ شوێن و مه‌نزڵگایه‌ک نییه‌ له‌ بــــاوه‌شی بگرێت و خاوه‌ندادرێتی بکــــات.

3.به‌کێ ئه‌وترێت هه‌ژار؟؟؟به‌کێ ئه‌وترێت وون بوو؟؟؟به‌کێ ئه‌وترێت نامۆ؟؟؟به‌کێ ئه‌وترێت دۆڕاو؟؟؟لێکدانه‌وه‌ت چی یه‌ بۆئه‌مانه‌؟؟؟
به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێــــم هه‌ژار که‌ هیچی نییه‌ بیدروێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ که‌سه‌ی نــــاخی خۆی نــــادۆزێته‌وه‌ وننه‌.
نامۆ ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ نــــازانێت چۆن هـــاوکار بێت. بۆ خۆی و ده‌ورو پشتی.
ئه‌وه‌ی بردنه‌وه‌یه‌کیشی تۆمار نه‌کرد له‌ هـــه‌موو ژیانیدا
.

4.عه‌قڵ و دڵ ئه‌و سوومبوله‌یه‌‌ که‌مرۆڤه‌کان به‌چه‌ندین عاقاری نادیاردا ده‌بات چ رێگه‌یه‌ک ئه‌بێته‌ به‌ربه‌ست بۆ له‌ناونه‌چوونی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌؟؟؟
عـــه‌قل و دڵ به‌یه‌که‌وه‌ کـــاربکه‌ن نه‌ دوور له‌یه‌ک نه‌ یه‌کیان زۆرتر یه‌ک.
ئه‌و شتانه‌ی له‌ نـــاوی ده‌به‌ن:- تێنه‌گه‌یشتن له‌ هه‌ندێ ڕه‌هه‌ند و ده‌سته‌واژه‌ی ژیان که‌ شـــاره‌زانه‌بوون لێیان ئـــافاتێکه‌ و ده‌سته‌واژه‌کان ده‌شێوێنێت.
وه‌ک سۆزی " عــاطفه‌ "- کوشتن - ئه‌خلاق - شه‌ره‌ف - وڵات - ...... هتدد


5.((وامه‌زانه‌ که‌ پێکه‌نیم نیشانه‌ی دڵ خۆشیمه‌ _به‌ڵکوکاتێک پێ ئه‌که‌نم بزانه‌ بێ هۆشیمه‌)بزه‌ هه‌مووکات ده‌ربڕینه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاسووده‌ی مرۆڤ له‌ناخی خوودا؟؟؟
زۆرجارانیش بزه‌ بریتیه‌ له‌ شـــاردنه‌وه‌ی واقیعێک و به‌کار هێنـــانی بۆ مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌.
ئه‌و وته‌یه‌ی له‌ واژووی کاک یادگار نوسراوه‌ " هـــه‌مـیـشـه‌ خـه‌ڵـكـانـێـك هــه‌ن كـه‌ لـه‌ تــۆ نـاخــۆشـتـر ئـه‌ژیـن لـه‌بـه‌ر ئــه‌وه
بــه‌ زه‌رده‌خــه‌نــه‌ ڕووت بــڕازێـنـه‌وه‌ چــونـكـه‌ تـه‌نـهـا تــۆ نــیـت پــڕ لــه‌ خـــه‌م "
یه‌کان گیر ده‌بێته‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ک  له‌گه‌ڵ پرسه‌که‌ی به‌رێزتان، منیش بــاوه‌ڕم وایه‌ که‌ده‌کرێت هه‌وڵیک بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئــــاســوده‌گی.


6.ئه‌رک وماف له‌ژیانی پراتیکی کاکه‌ شاددا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟؟؟؟
ئه‌رک به‌ ویژدان ده‌بینمه‌وه‌.
مـــافیش به‌ حــه‌قێکی ڕه‌وا.
کاتێک له‌ ژیانی جێبه‌جێکردندا ئه‌رکه‌کان به‌ ویژدانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، حـــه‌قی ڕه‌وای خۆته‌ مافه‌کانیشت پڕ به‌پێستی خۆی وه‌رگریته‌وه‌.


ده‌خوازم وه‌ڵامی به‌رێزتان ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بێت کاکه‌ داریانی به‌رێز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-06-06 21:56:11

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سپاس کاکه‌ چێنه‌ری به‌رێز برا بچکۆله‌ جوانه‌که‌ی ئێــــمه‌ ساباته‌که‌ به‌ ئێــوه‌ فێنکی پێوه‌ ده‌یاره‌ ئه‌زیزی من. بژیت گیانه‌.

1-   ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌كرێ كه‌سێكی زۆر زۆر هاوكری خوازی بوه‌ تائێسته‌ شتێكت لێ عاسی بوبێت و داوای هاوكاری بكه‌ی ؟
ته‌مـــه‌ننا ده‌که‌م بتوانم هه‌ر به‌ که‌سێکی هـــاوکار بێنمه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێم بکرێت.
نــــازانم شتێکم له‌م شێوه‌م بیرنـــایه‌ت لێره‌. وابزانـــــم په‌یامی داواکاریم نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه‌ له‌ یادم نه‌مـــاوه‌ ئێســـتا، نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوارێت هــاوکاریم بکرێت لێره‌ نا، له‌وه‌یه‌ زۆرتر خۆم بمه‌وێت کێشــه‌کان بدۆزمه‌وه‌. به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌نته‌رنێت بـــاشترین هـــاوکارمانه‌.


2- به‌كێ ئه‌ڵێت (( شاد )) ؟
له‌وه‌ی سۆزی خـــان وه‌ڵامێکم داوه‌ته‌وه‌ کاکه‌ چێنه‌ر' به‌وه‌ ده‌ڵێێـم که‌ شــــاد نه‌بێت '.

3- كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێك دائه‌نێت بیبینی له‌ شوێنێك ئه‌چیت و زۆر چاوه‌ڕێئه‌كه‌ی به‌سه‌ر كاتی مۆعیده‌كه‌ تێ ئه‌په‌ڕێت و دیار نیه‌ تێلت بۆ ئه‌كات ئه‌ڵێت ناتوانم بێم .. هه‌ڵوێستت چۆن ئه‌بێت له‌وكاته‌یا ؟ ئاماده‌ی دوباری مۆعید له‌گه‌ڵ هه‌مان كه‌س دابنێت ؟
به‌دڵنــــیایه‌وه‌ دایده‌نێمه‌وه‌ چه‌ندجارێکیش له‌ خۆمه‌وه‌ عوزری بۆ دروست ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌ ئیتر میش نـــــایکه‌مه‌وه‌ جارێکی تر.

4- ئه‌م پرسیاره‌ بۆ خۆت جێ ئه‌هێڵم .. ((                                )) له‌و بۆشایه‌ حه‌زكه‌ی چ پرسیارێكی تیابێت ؟؟ خۆت بیكه‌ و وه‌ڵامیش به‌ره‌وه‌ ..
وه‌لله‌ نــــازانم بڵێـم چ چینه‌ر گیان وه‌ک نوکته‌که‌ی لێهـــات کابرا به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ بڵی چهه‌یه‌ چنییه‌. هههههاا
با هه‌ر وابێت ئه‌گه‌ر ئــــاساییه‌ ..


5- لای به‌ڕێزتان شتێك هه‌یه‌ به‌ناوی شه‌نس له‌ ژیانتانا ؟؟ كه‌ ئه‌قڵی زۆربه‌ی كه‌سه‌كانی داگیر كردوه‌ ئه‌گه‌ر شتێك ڕوبدات لێ ده‌ڵێت من بێ شه‌نسم  تاچه‌ن باوه‌ڕتپێی هه‌یه‌ ؟
وه‌کو زاراوه‌ به‌ڵی هه‌یه‌ و به‌کاریشی ده‌هێنین، به‌ڵام وه‌ک و قه‌نــــاعه‌ت زۆر قه‌نـــاعه‌تم به‌شـــانس نییه‌. پێـــموایه‌ هۆکار گه‌لێکی ترهه‌یه‌. کاردانه‌وه‌یان له‌ ژیان هه‌یه‌. نه‌وه‌ک شتێکی مه‌عنه‌وی نه‌بینراو و هه‌قسه‌.

دووبــــاره‌ رێزت هه‌یه‌ چاوت مـــاچ ده‌که‌م منیش هیوادارم به‌ خوێندنه‌وه‌ی وه‌لامه‌کانم دڵگران و ماندوو نه‌بیت گیانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-06-07 12:04:47

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سپاس به‌رێز بـــاوه‌نووری خۆشحــاڵم که‌ به‌رێزیشتان به‌ژدارن نــــا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌زیزی منیت و هیچ پرسیارێک دڵگرانم نـــاکات له‌ ئه‌ندامانی یانه‌.

1/بڕاوام نیه‌ سه‌ردانی گه‌رمیانت كردبێت ئایا شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌رمیانه‌ی ئێمه‌ چیت بیستووه‌؟
له‌سه‌فه‌رێــــکی کورتی یه‌ک ڕۆژه‌ سه‌ردانــــی کـــه‌لارم کردوه‌ و شه‌وێکیش تێیدا مـــاومه‌ته‌، له‌ڕووت نه‌ڵێم هه‌ورێیه‌کی زۆر عه‌زیزم له‌وێیه‌. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ کـــاری تایبه‌تی نه‌بوایه‌ به‌ر له‌ دوورۆژ ده‌بوا له‌وێ بم تا ئه‌م هــــه‌ینیه‌.
ئه‌وه‌ی ده‌ربــــاره‌ی گه‌رمیانیش بیستوومه‌وه‌ وه‌ک هرده‌ڤه‌رێکی تری کوردســـتان داماو و پراوپر بوه‌ له‌نه‌هـــامه‌تی و کـــاره‌ســـات. ئه‌نفــــاله‌ به‌دنــــاوه‌که‌ش چڕونووکی له‌م به‌شه‌ خـــاکه‌ش کێشـــاوه‌ هه‌زاران گیانی بێتاوانی به‌دوای خۆی راکێشـــاوه‌. + ره‌شیدی و چاونه‌ترسی خه‌ڵکانی ئه‌مده‌ڤه‌ره‌ که‌م تا زۆر به‌گوێمان که‌وتوون و مایه‌ی شـــانازین له‌ شۆرشی نوێی گه‌له‌که‌مان.


2/ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌گه‌‌رمیانین له‌ناو یانه‌دا چۆن ده‌بینی؟
ئه‌گه‌ر له‌ باوه‌نووریه‌وه‌ بڕوانـــــم ئه‌وانیتریش بخوێنــــمه‌وه‌ که‌ســـانێکی له‌سه‌رخۆ و کۆمه‌ڵاتیتن.
هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵمـــان و کــــاری جوانتر و باشتر پێشـــکه‌ش به‌ هـــاورێ و ئه‌ندامانی یانه‌که‌یان بکه‌ن.


3/وشه‌ی عه‌شق له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ؟جیاوازی عه‌شق له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا چیه‌؟ئازادی له‌جواب نه‌دانه‌وه‌
ئه‌گه‌ترۆپکی ئیـــــمان احـــسان بێت، پێـــــم وایه‌ ترۆپکی خۆشه‌ویستیش عه‌شقه‌.
پێــــموایه‌ هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت خۆشه‌وستی بکــــات به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن عـــاشق بن.
عــــشق بوون شێتیه‌ نه‌ک بـــه‌ومـــانایه‌ی که‌ ئێــــمه‌ که‌ســانێک ده‌دنـــاسانێن به‌شێت، نـــا به‌ومــانایه‌ی دونـــیایه‌کی تر هه‌ست پێده‌که‌ن ئێــــمه‌ی ئاســـایی ئه‌ســته‌مه‌ پێیبگه‌ین، ده‌زگـــا ونه‌کانی نـــاخی ئنســـان به‌کـــارده‌که‌وێت و فه‌زایه‌کی تری بڕاو پر له‌ موحـــبه‌تێکی جیا دروست ده‌که‌ن.


4/له‌خۆناساندنی به‌ڕێوبه‌راندا گه‌ڕام هیچم ده‌رباره‌ت نه‌دۆزییه‌وه‌ حه‌زده‌كه‌م كه‌مێك ده‌رباره‌ت بزانم؟
من " صـــباح ئه‌حـــمه‌د مامۆستا و ده‌رچوی په‌یـــــمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر. دانیشتووی هه‌ولێرم ،خیزاندار نیم "

دووبـــاره‌ سپاس ئه‌زیزی ئێــــمه‌یت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-06-07 12:18:01

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سپاس Laya ی به‌رێز بۆ به‌خێرهـــاتنه‌که‌ت،

حةزت لة دةنكى ج هونةرمةنديكة؟
له‌ کوردی " عـــه‌دنان که‌ریم " له‌ عــه‌ره‌بی " ناظم الغزالی " له‌ ئنگلیزی " سیلیندیۆن " له‌ فارسی " هایده‌+مهه‌ستی" له‌ توورکی " طاطلسس " .....

لة زيانى روزانةتا زياتر ج وشةيةك بةكار ئةهينيت؟
تخــــوا ئه‌وه‌ ڕاسته‌ ، ئه‌وه‌ که‌ی ڕاسته‌، به‌ڕاست ...

ج كةسايةتيتك لةلاى بةريزتان بةسةندة؟
که‌سێکی ده‌مبه‌خه‌نده‌، به‌ مه‌وقیف، زندوو چاونه‌ترس ..... هتد

ده‌خوازم وه‌ڵامێکم دابیته‌یه‌وه‌ ئه‌زیز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-06-07 17:44:42

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

سڵاو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان گیان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداری وله‌ ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌رکانه‌ت .. یه‌زدان ته‌مه‌ن دریژ کات و ساته‌کانی ته‌مه‌نت پڕبکات له‌ خۆشی ..

ئینجا یاخوا به‌خێر هاتیت کاک (شـــاد) گیان هاورێی ئازیزمان ، خۆشحاڵبووم به‌بینی ناوی به‌ڕێزت له‌ ساباته‌ فێنکه‌که‌ماندا.. منیش پێمخۆشه‌ چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌که‌م هاورێ گیان هیواخوازم نه‌بمه‌ هۆی ماندوکردنت ..

1- کاک شـــاد  ڕۆناگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تۆ چییه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌( رۆژگار بۆ وام لێئه‌کات ، رۆژگار چه‌ند سه‌یره‌ یاخود ئه‌م دنیایه‌ زۆر سه‌یره‌ ، مه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا مرۆڤه‌کان خۆیان ئه‌م سه‌یریه‌ دروست ناکه‌ن ،ئه‌ی بۆ ملی رۆژگار ده‌گرن هه‌رچییه‌ک نابێت یه‌خه‌ی رۆژگارده‌گرن) ئه‌مه‌ وته‌ی خۆمه‌ تۆ ئه‌ڵێی چی؟

2- کاک شــاد چه‌ند زمان ده‌زانێت جگه‌ له‌ کوردی و عربي ؟

3- گه‌ر له‌م ساباته‌وه‌ داواکاریه‌کت لێبکه‌م تا چه‌ند هاوکارم ئه‌بیت ؟ پرسیاره‌که‌م سه‌یره‌!!؟

4- تا چه‌ندێک پابه‌ندیت به‌ ئه‌رکه‌ دینیه‌کانه‌وه‌؟

5- تا چه‌ند پێتخۆشه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ببینیت که‌ هیشتا نه‌تبینیون؟ ئه‌ی بۆ  بانگت نه‌کردین بۆ گه‌شته‌که‌تان ههههههـ

6- پرسیارێک ته‌رک که‌ به‌دڵی خۆت له‌ پرسیاره‌کانی من ..

7- ئه‌ڵێم با به‌سبێت له‌وه‌زیاتر سه‌رت نه‌یه‌شینم..

8- هیوای ژیانێکی ئاسوده‌و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ژیانێکدا بژیت که‌ به‌دڵی خۆت بێت ..

9- بیرم که‌وته‌وه‌ به‌ میوانداری کام میوانانه‌ی سابات زۆر سه‌رسام بویت؟

10 کاتێکی شاد و کامه‌ران بۆتۆ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-06-07 18:46:49

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

سلاو ورێزی تایبه‌تم بۆت کاکه‌ شاد
زۆر به‌خێرهاتنت ده‌که‌م بۆ ژێر ساباته‌که‌ی کوردژین زۆر خۆشحالم که‌ به‌رێزتان ئه‌بینم لێره‌دا وه‌لامی پرسیاره‌کانی هاوڕێیان ده‌ده‌یته‌وه‌
من هیچ پرسیارێکم نیه‌ چونکه‌ ره‌نگه‌ هیچ شتێک شک نه‌به‌م بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌م پرسیارو ئاراسته‌ی به‌رێزتانی بکه‌م جگه‌ له‌ خۆشی و کامه‌رانی به‌رێزتان و ته‌مه‌ن درێژیت هیوادارم که‌ به‌خته‌وه‌ر بیت و خۆشگوازه‌ران بیت له‌ ژیان و هه‌رده‌م له‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری دا بژیت و دوور بیت له‌ ناخۆشیه‌کانی ژیان

چاوت ماچ ده‌که‌م



زۆر زۆر ســــپاس برای ئه‌زیزیم کـــــاکه‌ سیروان گیان خۆشـــه‌وستی به‌قوربــــان.
منیش جگه‌ له‌ رێز و خۆشــــه‌وستی و دونــــیایه‌ک وشه‌ که‌ کــــاناکرێت شــــایه‌ن بن به‌ حورمه‌ت و رێز و خۆشه‌وستی که‌سێکی به‌رێزی وه‌ک جه‌نــــابتان ســــڵاو رێزم هه‌یه‌ بۆتو ئه‌و دێره‌ش پێشکه‌ش بێت به‌خۆت. شـــــایسته‌ی.

[[ لـه‌ســه‌ر ڵێـوی ناسکـی ره‌ونـه‌ق ئـاسات خـه‌نــده‌ی شـه‌ونـمـێـکـی پـرشـنـگـدار ئه‌بـیـنـم
لـه‌ نیگا سـحـریـیــه‌کـانـی چـاوانـت خـۆشـه‌ویـستــی و سـه‌مـفۆنـیـاکـانـی ژیـان ئـه‌بینـم ]]

ڕوومه‌تت مـــــاچده‌که‌م

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-06-07 21:37:47

_DIDAR_
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-07
دواترین سه‌ردان: 2015-09-05
په‌یامه‌كان: 724
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

سڵاوو ، ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان گیان ماندو نه‌بیت برای به‌رێزم ،
به‌خێرهاتی بۆ ژێر ساباته‌که‌ی کوردژین مامۆستا شادی خۆشه‌ویستی ، ماندو نه‌بیت به‌قوربان
منیش چه‌ند دانه‌ پڕسیارێکت ئاراسته‌ ئه‌که‌م هیوادارم زۆر هیلاکت نه‌که‌م ،

1_ کامه‌ وه‌رزی ساڵ ( جوانترین ) ( خۆشترین ) وه‌رزی ساڵه‌ لای به‌رێزت وه له‌به‌ر چی ؟

2_ کاکه‌ شاد له‌ کامه‌ شاری کوردستان له‌ دایک بووه‌و کامه‌ شاری زۆر پێ جوانه‌ ؟

3_ کۆمه‌لێک بۆق به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌رۆن دوو دانه‌یان ئه‌که‌ونه‌ بیرێکی قوڵه‌وه‌ هه‌رچی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان رزگار بکه‌ن پێیان ناکرێت بۆقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌بینن بێ سووده‌ پێیان ده‌لێن خۆتان ماندوو مه‌که‌ن ژیانی ئێوه‌ کۆتای پێ هاتووه‌ ، له‌ کاتێکدا هه‌ردوانیان هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ هاورێکانیان ئه‌م قسانه‌یان پێ ده‌لێن بۆیه‌ دانه‌یه‌ک له‌ بۆقه‌کان خۆی تێهه‌ڵئه‌داته‌ ناو قوڵایه‌که‌ به‌ڵام دانه‌یه‌کی تریان هه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵ دان ، له‌ کۆتای دا سه‌رده‌که‌وێت و دێته‌وه‌ نێو هاوڕێکانی له‌ دوای لێکۆلینه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌م بۆقه‌ ( که‌ڕو لاله‌ )  هه‌ر بۆیه‌ش قسه‌کانی ئه‌وانی نه‌بیستووه‌و له‌ هه‌وڵ دان به‌رده‌وام بووه‌ تا سه‌رکه‌وتووه‌ ،    ئایا ئه‌مه‌ کارێکی باشه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ قسه‌ی خه‌ڵک خۆمان بدۆرێنین و له‌ هه‌وڵ دان بۆ سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام نه‌بین ؟

4_ کاک شاد که‌سێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو و زیره‌ک دیاره‌ له‌ بواری گرافیکدا و من وه‌ک خۆم هه‌میشه‌ کاره‌کانتم به‌ دڵ بووه‌ ، چۆن و له‌ ڕێگای چی یه‌وه‌ شاره‌زایی ته‌واوت په‌یا کرد له‌م بواره‌دا ؟

5_ گه‌ر له‌ ئاینده‌دا منالێکت هه‌بوو انشالله‌ ،   چ ناوێکی لێ ده‌نێیت ؟ حه‌زت له‌ کوڕه‌ یان کچ ؟

هه‌ربژیت .

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-06-07 23:50:24

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

کاکه‌ شاد ی به‌رزو به‌ڕێز زۆر به‌خێرهاتنت ده‌که‌م بۆ نێو سابات و ئه‌خوازم باش بیت،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو له‌ تۆی برام هیوادارم نه‌بێته‌ هۆی هیلاکبونتان،

یه‌که‌م:-  هه‌موو تاکێك له‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێ کردنی ژیان چه‌ندین ته‌گه‌ره‌و ناخۆشی هێته‌ رێمان و گه‌ر خۆمان نه‌مان توانی کیشه‌که‌مان حه‌ل بکه‌ین که‌سانێکمان هه‌یه‌ په‌یوه‌‌ندیان پێوه‌ بکه‌ین بۆ هاوکاری، ئایا ئه‌و که‌سه‌ نزیکانه‌‌ کێین‌ له‌ کاك شاده‌وه‌ که‌ خێرا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ئه‌که‌یت تا هاوکارت بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کیشه‌که‌ت له‌گه‌ڵت؟؟

دوه‌م:-  تا چ ئاستێك هاوکاریتوو به‌ ده‌م داوای هاورێکه‌ت یاخود که‌سه‌که‌ت ئه‌رۆییت له‌ کاتی پێویستدا؟؟

سێیه‌م:-  وه‌زئی ئێستای کوردستان چۆن به‌راورد ئه‌که‌یت له‌گه‌ڵ 5 ساڵی رابوردودا له‌ روی ئابوریو رۆشنبیریو ئه‌خلاقی وه‌ ئایا پێشبینیت چیه‌ بۆ 5 ساڵی داهاتوی کوردستان و گه‌لی کورد هه‌ر له‌م روانگانه‌وه‌؟؟

چواره‌م:- مه‌سڵاحه‌ت یاخود به‌رژه‌وه‌ندی له‌ وه‌زئی ئێستای کوردستاندا تا چه‌ند کاری پێ ئه‌کرێت؟؟ بۆ نمونه‌ من حه‌ز به‌ هاورێیه‌تی کاك شاد ناکه‌م به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا بۆ شته‌باشه‌کان ئیستیفاده‌ لێکردن له‌گه‌ڵی ئه‌بم وه‌ به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ هه‌ر لێیشی ناپرسم!!!!! له‌گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تم بۆت


پێنجه‌م:-  له‌م سه‌فره‌ی ئه‌م ساڵتانا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دا سه‌فره‌یه‌کی خۆشتان کرد،
بینینی وێنه‌کانتان خۆشی به‌ ناخم گه‌یاند، پرسیاره‌که‌م له‌و شه‌وه‌ی که‌ له‌و ماڵه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ جه‌ند وێنه‌یه‌ك گیراوه‌و یه‌کێکیان تۆیت زۆر باش پێکه‌نیویتی ده‌ستێکت خستۆته‌ سه‌ر سینگت هاهاهاهاها منیشت خسته‌ پێکه‌نین لێره‌وه‌، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و پێکه‌نینه‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵدا گه‌ر بۆمان باس بکه‌ییت؟؟


شه‌شه‌م:-  فۆتۆشۆپ! بابه‌تێکی زۆر جوانت ئه‌نجام دابوو به‌ڵام به‌ ده‌ست ناحه‌زان ره‌ش کرایه‌وه‌ به‌ ناوی  "دروست کردنی هه‌وره‌ بروسکه‌ به‌ شێوه‌ی جوڵاو" موده‌تێک له‌مه‌و پیش گه‌ر بیرت مابێت پرسیارم لێکردیت گه‌ر بتوانیت ئاماده‌ی بکه‌ییته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ده‌نگت نه‌بوو ئایا له‌بیرت چۆته‌وه‌ ئه‌و دیساینه‌ یاخود که‌می کات رێگه‌ی نه‌داویت ئه‌نجامی بده‌ییته‌وه‌؟؟


له‌ کۆتاییدا هیوادارم چاوه‌کانتم هیلاك نه‌کردبێتو ئومێدی شادو مانیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-06-08 00:24:24

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

منیش زۆر خۆشـــحاڵم به‌به‌ژداری تۆی به‌رێز دنـــــــا خان سپاسی تۆ ته‌که‌م ئه‌زیز گیان.

1- تا جةند شادى  بة وشةى زيان؟
ئه‌گه‌ر شـــــــادیش نه‌بم پێی به‌ڵام گه‌شــــبینــــــــم به‌ژیـــــان، هه‌رده‌م ده‌توانین بــــاشتربین و شـــادتربین ئــــه‌گه‌ر لێـــــمان گه‌رێن بژین!...

2- ماموستاى  .ماموستاى جى قوناغيكى؟  ئةو دةرسةى تو ئةىليتةوة جيية!
به‌ڵـــــێ گیان مــــامۆستام، مــــامۆستای قۆنـــاغی ئـــاماده‌یی پیشـــه‌ییم '' صـــنـــاعه‌ " وانه‌کانی به‌شی کــــاره‌بـــا ده‌ڵێـــــمه‌وه‌ به‌ هــــه‌موو بــــابه‌ته‌ پسپۆڕیه‌کــــانییه‌وه‌.

3- كةسيكى لة سةرخو دياريت؟  لة سروشتى زياى خوت وايت؟
ده‌کرێــــت بپرســـــم چۆن ئه‌وه‌ت لا دروســـت بوو که‌من که‌سێکی له‌ســـه‌رخۆم..
ده‌تـــوانم بڵێــــم هه‌ڵه‌ت نه‌کردوه‌. وه‌خــۆشم نـــاتوانم بڕیــــار له‌سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی خۆم بده‌م ئـــایه‌ وام یان نـــــا..


4-ئامانجى تو بو زيان جيية! جى واى ليكرديت زيانت خوش بويت!
ئــــامانجی من له‌ ژیــــان دۆزینه‌وه‌ی ئــــامانجی ژیــــانمــــه‌!! هه‌مووشــــتێکی جوان واتلێده‌کـــات ژیـــانت خۆشتر بوێت ئه‌گه‌ر خودی ئه‌و ژیـــانه‌ی که‌تێدا ده‌ژیت خۆشیش نه‌بێت،، به‌ڵام جوانی خۆشهێنــــه‌ره‌..

5-هةموومان  مردنيكمان لةسةرة؟لة مردن ناترسيت؟بيناسةت بوى جيية!
به‌ته‌ئکیــــد هه‌مـــوومان. نه‌خێــــر ئنســــــان چۆن له‌ گــــه‌وره‌ترین عـــه‌داله‌ت ده‌ترسێت، کــــه‌تا ئێســــتا شتێکی له‌م شێــــوه‌یه‌ نییه‌ 100% ڕاست بێت وه‌ک مــــردن.

منیش هیــــوای دونیــــایه‌کی پڕاو پڕله‌شــــادی و کــــامه‌رانی وگه‌یشتن به‌ لوتکه‌ی ئــــاواته‌کانت بۆ ده‌خوازم،
هیوادارم وه‌لامێکی چکۆله‌م به‌ پرسیـــاره‌کانت به‌خشیبێت.. ڕێـــــزم هه‌یه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-06-08 00:55:08

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

ئنـــــجا یـــــاخوا خۆشبیت و سه‌لامت بێت شــــه‌نێ ی ئــــازیز و رۆح سوک، ساباتێکی فێنکه‌ به‌خۆشی هـــاوڕیان و عه‌زیزان. خودا تێکی نه‌دات یاڕه‌بــــی.

1- کاک شـــاد  ڕۆناگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تۆ چییه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌( رۆژگار بۆ وام لێئه‌کات ، رۆژگار چه‌ند سه‌یره‌ یاخود ئه‌م دنیایه‌ زۆر سه‌یره‌ ، مه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا مرۆڤه‌کان خۆیان ئه‌م سه‌یریه‌ دروست ناکه‌ن ،ئه‌ی بۆ ملی رۆژگار ده‌گرن هه‌رچییه‌ک نابێت یه‌خه‌ی رۆژگارده‌گرن) ئه‌مه‌ وته‌ی خۆمه‌ تۆ ئه‌ڵێی چی؟
ده‌ســــت و ده‌مت خۆشبێت، هـــه‌ست ده‌که‌م له‌ســـه‌ره‌تای بیرکردنه‌وه‌تی بۆ شـــته‌ بزر و شــــاره‌وه‌کانی گه‌ردوون و ژیان، دوای 10 ســــاڵی تر ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدات و به‌رده‌وام بیت دگه‌یت به‌ تۆزقالێکی که‌م له‌ حـــه‌قیقه‌ت که‌ داخۆ ڕۆژگار غه‌داره‌ یــــان ئه‌وانه‌ی به‌ نــــاوی ڕۆژگــــاره‌وه‌ قسه‌ده‌که‌ن.
ئێـــــمه‌ی ئنســــان واین هه‌رده‌م شـــــته‌ خـــراپه‌کان له‌سه‌رخۆمان لاده‌به‌ین و به‌ملی یه‌کێکی تری داده‌ین خۆ ئه‌گه‌ر که‌ســـــمان ده‌ست نه‌که‌وت رۆژگــــار و ژیان بێده‌نگ ترین شتێکن که‌ بتوانین بێده‌ســـه‌لات و خراپه‌کاریه‌کانی خۆامنیان به‌سه‌ر دا بشکێنـــــه‌وه‌. من پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئێــــمه‌ین ڕۆژگار جوان نیشـــانده‌ده‌ین ئه‌وه‌ ئیــــمه‌شین تاوانبــــاری ده‌که‌ین و خراپه‌ی ده‌ده‌ینه‌ پــــاڵ... هتد


2- کاک شــاد چه‌ند زمان ده‌زانێت جگه‌ له‌ کوردی و عربي ؟
هه‌ندێک ئنگلیزی ده‌زانــــــم و 20 وشـــــه‌ی ئه‌ڵمــــانیش ده‌زانـــــم ههههاهاا

3- گه‌ر له‌م ساباته‌وه‌ داواکاریه‌کت لێبکه‌م تا چه‌ند هاوکارم ئه‌بیت ؟ پرسیاره‌که‌م سه‌یره‌!!؟
تــــــائه‌وه‌نده‌ هـــــاوکارت ده‌بـــــم که‌ له‌ توانـــای من داهــــه‌یه‌، جا سه‌یری پرســــیاره‌که‌ت له‌وه‌یه‌ که‌ داواکــــاریه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نییه‌.

4- تا چه‌ندێک پابه‌ندیت به‌ ئه‌رکه‌ دینیه‌کانه‌وه‌؟
هیـــــــچ

5- تا چه‌ند پێتخۆشه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ببینیت که‌ هیشتا نه‌تبینیون؟ ئه‌ی بۆ  بانگت نه‌کردین بۆ گه‌شته‌که‌تان ههههههـ
خۆشـــــی من به‌تنــها ســــه‌نگی مه‌حــــه‌ک نییه‌ بۆ بینین، ته‌ره‌فی وقـــــابیل ویســــتی من دیــــاری ده‌کـــات.
له‌کــــارتی ده‌عــــوه‌ته‌که‌ نوسرابوو [[ بــــۆت نییه‌ که‌س بانگهێشــــت بکه‌یت ]] ههههههاا ئێخۆ من ســـاحێب مــــاڵ نه‌بووم له‌ ســــاحێب مـــــاڵ بپرسن.


6- پرسیارێک ته‌رک که‌ به‌دڵی خۆت له‌ پرسیاره‌کانی من ..
بـــــاشـــــه‌ بـــــــا پرســـــیاره‌کان وه‌ڵام ده‌مه‌وه‌ کـــــامه‌وه‌ وه‌ڵام به‌دڵت نــــه‌بوو تۆ ته‌رکــــی که‌. به‌ پرســـیاره‌وه‌.

7- ئه‌ڵێم با به‌سبێت له‌وه‌زیاتر سه‌رت نه‌یه‌شینم..
ئۆکه‌ی بــــابه‌س بێت تــــا تۆش له‌وه‌ زیاتر به‌ خوێنـــــدنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانــــــم مــــاندوونه‌بیت.

8- هیوای ژیانێکی ئاسوده‌و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ژیانێکدا بژیت که‌ به‌دڵی خۆت بێت ..
منیش 10 ئه‌وه‌نده‌ 10 جــــار ئه‌وه‌نده‌ بۆتۆی ده‌خـــوازم

9- بیرم که‌وته‌وه‌ به‌ میوانداری کام میوانانه‌ی سابات زۆر سه‌رسام بویت؟
ئه‌هـــــــا ئـــــاگام له‌م پرســـــیاره‌ نــــه‌بوو، دوای که‌ به‌بیرم هــــاته‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌.

10 کاتێکی شاد و کامه‌ران بۆتۆ
هــــه‌ربژیت به‌قوربـــــــان شــــادتر و کــــامه‌رانتر بۆتۆ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-06-08 08:26:11

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

کاک شـــاد گیان زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گشت پرسیاره‌کانم ، هه‌موو وه‌ڵلامه‌کانی به‌دڵنیایه‌وه‌ پڕاوپڕی پرسیاره‌کانم بوو ده‌ست و چاوت خۆشبێت هاورێی ئازیزم ..

دووبــــاره‌ ســــپاس شــــه‌نێ گیان..

3- گه‌ر له‌م ساباته‌وه‌ داواکاریه‌کت لێبکه‌م تا چه‌ند هاوکارم ئه‌بیت ؟ پرسیاره‌که‌م سه‌یره‌!!؟
تــــــائه‌وه‌نده‌ هـــــاوکارت ده‌بـــــم که‌ له‌ توانـــای من داهــــه‌یه‌، جا سه‌یری پرســــیاره‌که‌ت له‌وه‌یه‌ که‌ داواکــــاریه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نییه‌.

ئه‌وه‌ی من له‌تۆی داوائه‌که‌م ، ئه‌وه‌یه‌ : ( تاچه‌ند کاتت هه‌یه‌ بابه‌تێک ئاماده‌بکه‌ین بۆ یانه‌ به‌س پێته‌ڵێم کاتی زۆری ئه‌وێت تا کۆتایی بابه‌ته‌که‌ ، ئایا ئه‌توانیت؟)

[[ ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م هــــه‌نیه‌ بێت داواکــــاریه‌که‌ت به‌دڵنــــیایه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین کــــات دروست بکه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌شبێت. ئه‌گه‌ر کــــاری زۆریشی بوێتم به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ واده‌خوازێت تا کوتایی یه‌م بـــابته‌ ئـــه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ هـــير دوای خوێندنــــه‌وه‌ی ئــــه‌م په‌یـــامه‌م داواکاریه‌که‌تم پێ بڵێ بـــاکری له‌سه‌ر بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ل ڕۆژی 5 شه‌ممه‌وه‌ زۆرر سه‌رقـــاڵ ده‌بم ]]

9- بیرم که‌وته‌وه‌ به‌ میوانداری کام میوانانه‌ی سابات زۆر سه‌رسام بویت؟
ئه‌هـــــــا ئـــــاگام له‌م پرســـــیاره‌ نــــه‌بوو، دوای که‌ به‌بیرم هــــاته‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌.

کاک شاد گیان له‌بیریت نه‌ما پێمبڵێ به‌بیرت ئه‌هێنمه‌وه‌ ، چونکه‌ وه‌ڵامم ئه‌وێت ههههـ

دووباره‌ سوپاس بۆتۆ ماندووم کردیت و زۆر زۆر خۆشحاڵبووم هاورێ شیرینه‌که‌م .. چاوت ماچه‌که‌م و کاتت شاد


ئێســــتا بیرم هـــاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی تۆ کامـــه‌ میوانداری سه‌رســـامی کردم له‌م ســـاباته‌. بۆیه‌ ویستم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی کـــاکه‌ هێمن بوو نــــا ئه‌وه‌ی کـــاکه‌ ڕیکان بوو نــــا ئه‌وه‌ی به‌رێز میر ئـــاوده‌لی بوو..
له‌هه‌موویان خۆشتر ئه‌وه‌ی رۆژه‌خـــان بوو که‌دوای ئه‌و هـــات هه‌ر زۆر سه‌رســـام بووم ئه‌وه‌ی به‌رێز نما خان
ئه‌وه‌ی کـــاکه‌ سیروان بوو که‌ خۆی خۆی پێشــکه‌ش نه‌کرد، ئه‌وه‌ی سۆرین به‌لامه‌وه‌ گرنگ بوو ئـــاگه‌یشـــته‌ ئه‌وه‌ی که‌ تینـــا سه‌رســــام بووم گوتم چیتر بـــاوه‌رنـــاکه‌م بـــابت به‌پێس بێت به‌لام کاکه‌ سه‌روه‌ر هـــات دوای ئه‌و یـــادگار هـــات زۆر سه‌رســـام بوون ئه‌م دوانه‌ش که‌ که‌یشته‌ ئه‌وه‌ی فریشــته‌ جوانی و داریان دواتر خۆم پێنـــــه‌گیرا له‌ بــــابـــابه‌تی شـــــازاده‌ شــــه‌نێ به‌ژداریم کرد به‌لام هه‌ست ده‌که‌م کــــاک چینه‌ر به‌شته‌ نوێکانیه‌وه‌ خۆشحـــاڵی کردم هــــه‌ستم کرد ده‌بێت سه‌رســــام بم به‌ خۆشم بۆیه‌ میوان داری کرام....

نـــــا مـــاندوو بوون نیـــیه‌‌ تۆ شیرین تری گیانی من.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-06-08 13:12:54

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

سپاسی برای به‌رێــــزم دیدار گیان ده‌که‌م چاوی منیت کــــاکه‌ گیان رێزم هه‌یه‌ بۆت هه‌وڵده‌ده‌م په‌رســـیاره‌کانت وه‌لام ده‌مه‌وه‌.

1_ کامه‌ وه‌رزی ساڵ ( جوانترین ) ( خۆشترین ) وه‌رزی ساڵه‌ لای به‌رێزت وه له‌به‌ر چی ؟
من وه‌رزی زســـــتانم لا زۆر جوانه‌ لا زۆر خۆشــــه‌ویسته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر خۆشی و نــــاخۆشی له‌م وه‌رزه‌ دا گوزه‌راندوومن،، له‌ زســــتاندا هه‌ست به‌ نوێ بوونه‌وه‌ ده‌که‌م هه‌ســـت به‌گـــه‌ڕانه‌وه‌ی خۆم ده‌که‌م جارێکتر له‌گه‌ڵ به‌فروو بــــاران و سه‌رمــــا ده‌بینه‌وه‌ هــــآوڕێ ژوانــــی ته‌نیـــــایی نوێ دروست ده‌که‌ینه‌وه‌.

2_ کاکه‌ شاد له‌ کامه‌ شاری کوردستان له‌ دایک بووه‌و کامه‌ شاری زۆر پێ جوانه‌ ؟
له‌ هــــه‌وڵیر له‌ دیک بــــوومه‌، وه‌ هــــه‌وڵیریشـــــــم پێبـــــاشه‌!

3_ کۆمه‌لێک بۆق به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌رۆن دوو دانه‌یان ئه‌که‌ونه‌ بیرێکی قوڵه‌وه‌ هه‌رچی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان رزگار بکه‌ن پێیان ناکرێت بۆقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌بینن بێ سووده‌ پێیان ده‌لێن خۆتان ماندوو مه‌که‌ن ژیانی ئێوه‌ کۆتای پێ هاتووه‌ ، له‌ کاتێکدا هه‌ردوانیان هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ هاورێکانیان ئه‌م قسانه‌یان پێ ده‌لێن بۆیه‌ دانه‌یه‌ک له‌ بۆقه‌کان خۆی تێهه‌ڵئه‌داته‌ ناو قوڵایه‌که‌ به‌ڵام دانه‌یه‌کی تریان هه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵ دان ، له‌ کۆتای دا سه‌رده‌که‌وێت و دێته‌وه‌ نێو هاوڕێکانی له‌ دوای لێکۆلینه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌م بۆقه‌ ( که‌ڕو لاله‌ )  هه‌ر بۆیه‌ش قسه‌کانی ئه‌وانی نه‌بیستووه‌و له‌ هه‌وڵ دان به‌رده‌وام بووه‌ تا سه‌رکه‌وتووه‌ ،    ئایا ئه‌مه‌ کارێکی باشه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ قسه‌ی خه‌ڵک خۆمان بدۆرێنین و له‌ هه‌وڵ دان بۆ سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام نه‌بین ؟
دیدار گیان هــــه‌وڵدان بریتیه‌ له‌ ژیـــــان خۆی ئنســــان چونده‌بێت ژیانی خۆی بقســـه‌ی که‌ســـانی تر وێڵ بکات و بی پوکێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ نــــاگه‌یه‌نێت گوێ له‌ قســــه‌ی که‌س نه‌گرین، نــــا گوێ گرتن هه‌رده‌م ئــــاسۆیه‌کی ترمان نیشـــان ده‌دات. ڕێگـــــای ترمــــان بۆ ڕۆشـــــن ده‌کــــاته‌وه‌، جــــا ئه‌م رێگـــایانه‌ ڕاست بن یان چه‌وت، ئه‌و کــــات ده‌که‌رینه‌وه‌ سه‌ر بڕیـــاری خۆمان ده‌توانین لله‌ قسه‌ی خه‌ڵکانی تر بـــاشی و خه‌رابی هه‌ڵێنجین.
لێره‌وه‌ش ده‌کرێت هه‌وڵدان تا ئه‌و په‌ڕی بوونی شـــته‌که‌ هه‌وڵی بۆ بده‌ین نـــه‌خاســـما هه‌ندێ شتی مه‌سیری و ده‌گمه‌ن هه‌نه‌ که‌م له‌ ژیانمان ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ر بیه‌ش گرینگترین شت له‌ ژیان هه‌وڵدانه‌، ئه‌گه‌ر ئــــامانجیش نه‌پێکیت و سه‌رکه‌وتووشنه‌بین تێدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواتر گله‌یی له‌ به‌ختی خۆمان نـــاکه‌ین و خۆمان ناده‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی قه‌ده‌رێکی  نـــه‌زانراو ، ئه‌وکـــات دڵنیا ده‌بین که‌ زۆرترین هه‌وڵیک که‌له‌توانـــامان داهه‌بووه‌ به‌خشیـــومانه‌ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌،، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵدان وه‌ک بۆقـــه‌کانی به‌رێزت ده‌کرێت ئه‌وشـــتانه‌ی که‌ حـــه‌تمین بیانکه‌ن و له‌ حـــه‌تمه‌یت ده‌ریانبچوێنین.


4_ کاک شاد که‌سێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو و زیره‌ک دیاره‌ له‌ بواری گرافیکدا و من وه‌ک خۆم هه‌میشه‌ کاره‌کانتم به‌ دڵ بووه‌ ، چۆن و له‌ ڕێگای چی یه‌وه‌ شاره‌زایی ته‌واوت په‌یا کرد له‌م بواره‌دا ؟
ئه‌وه‌ له‌کـــاری گرافیک من ده‌یکه‌م زۆر که‌متر له‌ حـــه‌زه‌کانی خۆم، بۆیه‌ش ده‌توانـــم بڵێم حـــه‌زی زۆرم بۆ ئه‌م کـــاره‌ وای لێکردم شتێک  له‌ شتێک خیا بکه‌مه‌وه‌. ئیتر به‌رده‌وامی و دووبـــاره‌ کردنه‌وه‌ی کاری که‌ســـای له‌خۆم به‌رز تر و تێڕامن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێ شتی تر، له‌گه‌ڵ هێنــــانی خـــه‌یاڵ بۆ نـــاو واقع هه‌ست ده‌که‌ی کارێکک ده‌که‌یت دواتر به‌ره‌و بــــاشتر ده‌ڕۆیت.

5_ گه‌ر له‌ ئاینده‌دا منالێکت هه‌بوو انشالله‌ ،   چ ناوێکی لێ ده‌نێیت ؟ حه‌زت له‌ کوڕه‌ یان کچ ؟
ئــــه‌گه‌ر/ له‌ئــــاینده‌ دایـــــکی  مندالێکـــــــم په‌یــــاکرد! له‌ ئێــــــمه‌ که‌سێک دروست بوو دایکی شــــی پێی خۆش بوو نــــاوی ده‌نـــــێم '' دره‌نــــــــگ ''..
ئه‌گه‌ر له‌ کوردســــتان بووم حه‌زده‌کـــــه‌م کوڕ بێت چونکه‌ کۆمه‌ڵگـــــا وایه‌.
ئه‌گه‌ر له‌ کوردســــتان نه‌بووم حـــمه‌ز ده‌که‌م کچ بێت چونکه‌ حــــه‌زی خۆم وایه‌.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خـــــوا بیدات ئه‌و بـــــاشتره‌.


له‌گه‌ ڕێز و خۆشه‌ویستم بۆت کاکه‌ گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-06-08 13:47:43

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر مه‌منوون کـــاکه‌ سه‌روه‌ر گیان برای به‌رێز و ئزیزی دڵان سپاسی به‌خێرهاتنت ده‌که‌م..

یه‌که‌م:-  هه‌موو تاکێك له‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێ کردنی ژیان چه‌ندین ته‌گه‌ره‌و ناخۆشی هێته‌ رێمان و گه‌ر خۆمان نه‌مان توانی کیشه‌که‌مان حه‌ل بکه‌ین که‌سانێکمان هه‌یه‌ په‌یوه‌‌ندیان پێوه‌ بکه‌ین بۆ هاوکاری، ئایا ئه‌و که‌سه‌ نزیکانه‌‌ کێین‌ له‌ کاك شاده‌وه‌ که‌ خێرا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ئه‌که‌یت تا هاوکارت بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کیشه‌که‌ت له‌گه‌ڵت؟؟
به‌ته‌کید ڕاســــته‌ هه‌مووکات نـــاتوانین به‌ ته‌نهــــا کێشــــه‌و گرفته‌کانمان به‌ چـــاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نین، هه‌ر بۆیه‌ش له‌کــــاتی که‌م شێــــوه‌یه‌دا، ئه‌وکـــه‌ســـانه‌ی که‌ پرس و ڕایان پێده‌که‌م '' پلک [[ پور ]] "ــــکیانه‌مه‌، + جه‌ند هــــاوڕێ و هــــامده‌مێکی زۆر نزیکــــم که‌ سه‌رده‌مـــانێکه‌ به‌ گرفت و کیشـــه‌کانی یه‌ک ده‌زانین.

دوه‌م:-  تا چ ئاستێك هاوکاریتوو به‌ ده‌م داوای هاورێکه‌ت یاخود که‌سه‌که‌ت ئه‌رۆییت له‌ کاتی پێویستدا؟؟
هه‌ســـــت ده‌که‌م تــــائه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌توانــــای  من داهه‌بێت، هـــاوکارم.

سێیه‌م:-  وه‌زئی ئێستای کوردستان چۆن به‌راورد ئه‌که‌یت له‌گه‌ڵ 5 ساڵی رابوردودا له‌ روی ئابوریو رۆشنبیریو ئه‌خلاقی وه‌ ئایا پێشبینیت چیه‌ بۆ 5 ساڵی داهاتوی کوردستان و گه‌لی کورد هه‌ر له‌م روانگانه‌وه‌؟؟
له‌ڕووی ئــــابووریه‌وه‌ بــــاشتره‌ له‌ ســـاڵانی ڕابردوو
وه‌ له‌ ڕووی رؤشـــــــن بیریه‌وه‌ش بــــاشتری ده‌بین و داهــــاتووش بــــاشتر ده‌بینـــــم.
به‌ڵام له‌ ڕووی ئــــه‌خلاقیه‌وه‌ نـــــازانــــــم چ جۆره‌ ئـــه‌خلاقێک بــــاس ده‌که‌یت.. وشـــه‌ی ئــه‌خلاق لای من جیاوازی هه‌یه‌ ... ئه‌خلاقی سیاسی ده‌ڵیت ئه‌خلاقی ئه‌ده‌بی ده‌ڵیت ڕۆژنـــامه‌ نووسی ده‌ڵیت،
یــــان ئه‌و ئــــه‌خڵاقه‌ ده‌لێت که‌ کوڕێک و کچێک پێکه‌وه‌ شــــت بکه‌ن و خه‌ڵک به‌ بێ ئـــه‌خلاقیان نـــاو ده‌نێن..
داهــــاتوو له‌ وڵاتێکی وه‌ک ئـــێمه‌ ئه‌ســـته‌مه‌ پێشـــبینی کردنی به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ســاڵانی ڕابڕدوو و هه‌ڵســـانه‌وه‌ی و بووژانـــه‌وه‌ له‌ زۆر بواردا. پیشبینی ده‌که‌م 8 ســـاڵی داهـــاتوو بـــاشتر بێت و گۆڕانی جه‌زری له‌ زۆر بواردا ڕووبده‌ن.


چواره‌م:- مه‌سڵاحه‌ت یاخود به‌رژه‌وه‌ندی له‌ وه‌زئی ئێستای کوردستاندا تا چه‌ند کاری پێ ئه‌کرێت؟؟ بۆ نمونه‌ من حه‌ز به‌ هاورێیه‌تی کاك شاد ناکه‌م به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا بۆ شته‌باشه‌کان ئیستیفاده‌ لێکردن له‌گه‌ڵی ئه‌بم وه‌ به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ هه‌ر لێیشی ناپرسم!!!!! له‌گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تم بۆت
ئێســـــتا و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکی تر به‌رژه‌وه‌ندی بۆته‌ هۆکـــار بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی تــــاکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک..
هه‌ربۆیه‌ش ئیســـتا به‌ شێــــوه‌یه‌کی فراوان هه‌ستی پێده‌کرێت و له‌ ته‌به‌قه‌ به‌رزه‌کانی یان که‌ســـانی سه‌روی خـــه‌لکی ئــــاسایی زۆرتر ئه‌م شـــته‌ ده‌بینرێت.! په‌یڕه‌وی ڵیده‌که‌ن. به‌که‌متر له‌ نـــاو خه‌لکی ئـاسایی ده‌رده‌که‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ سۆز و موحــبه‌ت و رێزه‌ی مابێته‌وه‌ له‌ نـاو خه‌لکه‌ ئـــاساییه‌که‌یه‌.



پێنجه‌م:-  له‌م سه‌فره‌ی ئه‌م ساڵتانا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دا سه‌فره‌یه‌کی خۆشتان کرد،
بینینی وێنه‌کانتان خۆشی به‌ ناخم گه‌یاند، پرسیاره‌که‌م له‌و شه‌وه‌ی که‌ له‌و ماڵه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ جه‌ند وێنه‌یه‌ك گیراوه‌و یه‌کێکیان تۆیت زۆر باش پێکه‌نیویتی ده‌ستێکت خستۆته‌ سه‌ر سینگت هاهاهاهاها منیشت خسته‌ پێکه‌نین لێره‌وه‌، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و پێکه‌نینه‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵدا گه‌ر بۆمان باس بکه‌ییت؟؟
خــــوا خۆشیت لێنه‌بڕێت برا گیان . خــــۆزیا تۆش له‌گه‌ڵمـــان بای خۆشتر ده‌بوو ... ئه‌وکـــات ده‌ت زانــــی من به‌چ وا پێده‌که‌نم و ده‌ســــتم به‌ سینگمه‌وه‌ گرتوه‌ ته‌ســـه‌وڕ ده‌که‌م تۆ به‌رزتر پێکه‌نیبــــای. هههههااا
ئه‌و مـــاله‌ مــــاڵه‌ سحـــراویه‌که‌ی بــــاوکی کــــاکه‌ ڕێکــــانه‌ پێکــــه‌نینه‌که‌ش نوکته‌یه‌کی کــــاکه‌ هێمــــنه‌ نیو سه‌عــــات زیاتری خایاندووه‌ ئه‌م وه‌زعــــه‌ هههههاااا بێ ئێـــــــه‌وه‌ نــــاخۆش.



شه‌شه‌م:-  فۆتۆشۆپ! بابه‌تێکی زۆر جوانت ئه‌نجام دابوو به‌ڵام به‌ ده‌ست ناحه‌زان ره‌ش کرایه‌وه‌ به‌ ناوی  "دروست کردنی هه‌وره‌ بروسکه‌ به‌ شێوه‌ی جوڵاو" موده‌تێک له‌مه‌و پیش گه‌ر بیرت مابێت پرسیارم لێکردیت گه‌ر بتوانیت ئاماده‌ی بکه‌ییته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ده‌نگت نه‌بوو ئایا له‌بیرت چۆته‌وه‌ ئه‌و دیساینه‌ یاخود که‌می کات رێگه‌ی نه‌داویت ئه‌نجامی بده‌ییته‌وه‌؟؟

به‌ڵی ڕاست ده‌که‌یت کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان... نـــــا وه‌لله‌ ل خـــه‌یاڵم نه‌ماوه‌ ئه‌م داو کـــاریه‌... زۆر داوای به‌خشین ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م دوایه‌م نه‌کردبێت ئه‌وه‌ دووه‌م داواکاری به‌رێزتانه‌ که‌ جێبه‌جێم نه‌کردوه‌. زۆر خه‌جاله‌تــــم.
به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆشۆپ نــــا باوه‌ڕنـــاکه‌م له‌یادم چوبێت شتێکی وا دروست بکه‌وه‌. به‌ڵام بـــاوه‌ڕت ب‌ێت دوای ئه‌و شـــته‌ی که‌ ڕووی دا تا یاک مـــانگیش هه‌ر فۆتۆشۆپم نه‌کرده‌وه‌ هه‌ســــتم کرد له‌م خـــاکه‌ی ئێــــمه‌ گونــــاحه‌ خزمه‌ت کردن.. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ زۆرررر مه‌شـــغول بوم لێره‌ نه‌بووم له‌وه‌یه‌ به‌رێزتان ئـــاگاداربن.. وه‌ کـــاکه‌ سیروانیش شــــاهێده‌ ئـــه‌مساڵ زۆر له‌ ســـاڵانی ڕابردوو سه‌رمقاڵ تربوو.. به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهــــاتوو جارێکی تر به‌ گوڕو تینێکی تر بێمه‌وه‌... ئه‌گه‌ر هه‌ندشــــتی تـــایبه‌تی هه‌ن ڕوونه‌ده‌ن...


رێزی زۆرم هــــه‌یه‌ به‌قوربــــان بۆت هیوای کـــــامه‌رانی و ئاسووده‌یی بۆ خـــۆتوو خــــانه‌واده‌که‌ت ده‌خوازم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-06-11 15:46:39

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

        سڵاو....
رێزو سڵاوم قبول بفه‌رموله‌رێی ئه‌م ساباته‌وه‌..

شادی به‌رێز من ته‌نها پێم خۆش لیره‌وه‌ هیوای ته‌مه‌ نیکی دریژ به‌ئاوات بخوازم بۆت
وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ داواکارم هه‌میشه‌ له‌پله‌ به‌رزه‌کانی ژیانه‌ بتهێلیته‌وه‌
به‌ خۆشی به‌ره‌و ژیان هه‌نگاو بنی هه‌میشه‌ خۆشی پێشوازیت لی ئه‌کا هاورێ

کاتت ئارام
       

       

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن KcHa..MrWaRi (2010-06-11 15:48:02)

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-06-11 18:46:45

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

زۆر سـوپاست ده‌که‌م کــــچه‌ مرواری بـــــــــۆ هه‌ستی جوانت
هیوادارم کــــــــــه‌ به‌رێـــــــزتان هه‌میشــــــــه‌ له‌ خۆشـــــــی و شــــادی دابیت
رێزو خۆشـــــــه‌ویستم قبــــــول بفه‌رمـــــــــوو ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیان ئه‌زیزم
زۆر خۆشحــــــــــال بووم به‌ به‌شــــداری به‌رێزتان گه‌وره‌تان کردین جێگه‌ی ده‌ست خۆشیـــه‌ بۆ به‌رێزتان
هه‌رده‌م له‌ به‌خته‌وه‌ری دابژیــــت

دووباره‌ سوپاس ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-06-11 18:53:36

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ شاد میوانی ساباته‌

وشــــــه‌ی کـــۆتـــایـــیم
زۆر خۆشــــــالبوم که‌ وه‌ک یه‌کێــــــــک له‌ ئێــــوه‌ به‌شـــــــداریم کـــــرد هیواخوازم که‌ وه‌لامه‌کانم به‌ دلـــــــی ئێـــــــوه‌ بووبێت
وه‌ زۆر سپاسی ئێوه‌  ده‌که‌م که‌ منتان به‌هه‌ند زانی خۆشحــــاڵم له‌ حزوری ئێوه‌و ئه‌ندامان ساتێک قسه‌ بکه‌ین و تۆزێک زیاتر له‌یه‌ک ئــــاشنابین... جێـــگه‌ی شـــانازیــه‌ بۆ مــــن که‌ بوومه‌ میوانێکی روح سوک ، سپاسی یه‌که‌ به‌یه‌که‌تان ده‌کــــــــه‌م و له‌ که‌م و کـــــــــورتی وه‌لامــــــــه‌کانم ببورن ، هیـــــوادارم که‌ هه‌میشه‌ ده‌م به‌ خه‌نده‌ و لێــــــو به‌ پێــــکه‌نین بن له‌ ژیان ، سه‌رکه‌وتـــــوو بن له‌ کاره‌کــــانتان  له‌ کۆتـــایدا رێزو خۆشـــــــه‌ویستیم قبول بکه‌ن  ،،،، ئیتر خۆشــــــــی ئێــــــــــوه‌ ئاواتــــــــه‌

هه‌ر شادو به‌خته‌وه‌ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net