❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆزی خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-07-19 14:54:14

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

سۆزی خان میوانی ساباته‌



سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست  و ده‌ست ره‌نگین  میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌
*SoZi*  خان ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌ و ده‌ست ره‌نگینه‌ی که‌ زۆربه‌ی کات به‌ هه‌سته‌ ناسکه‌کانی ده‌مانباته‌وه‌ نێو ئاقاره‌ عه‌شقیاکانی ته‌مه‌ن و به‌ وشه‌ و په‌یڤه‌ ناسکه‌کانی هه‌رده‌م له‌ دلی ئێمه‌ دایه‌ ،یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ره‌ دلسۆزه‌کان بۆ یانه‌ و مالپه‌ری کوردژین  یه‌کێکه‌ له‌ ستاڤی کارکردن له‌ مالپه‌ری کوردژین له‌ ئاماده‌کردنی بابه‌ت  تائێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌لمان به‌ بابه‌ته‌ جوان و پڕ سوده‌کانی ئاشنامان ده‌کات.     به‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری  له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و مالپه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ  *SoZi*خان ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .



له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-07-19 18:25:36

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2020-02-23
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریه‌.
سۆزی خان به‌خێرهاتنی تۆی ئازیز و به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین.
ئه‌وجا با ده‌ست به‌ پرسیاره‌کانم بکه‌م.....
1-سۆزی خان ئێستا ئه‌خوێنێ گه‌ر ئه‌خوێنێ له‌ چ قۆناغێکی خوێندن دایه‌ یا ئایا ئێستا پیشه‌ی چیه‌؟؟؟
2-جیاوازی نێوان خه‌یاڵ و فیکره‌ چیه‌؟؟؟
3-بروسلی ده‌ڵێت:(گوێ مه‌گره‌ که‌ ده‌ڵێت،بزانه‌ چی ده‌ڵێت)، تۆ چۆن ئه‌م وته‌یه‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌؟؟؟
4-باشه‌ گه‌ر جه‌سته‌مان‌ به‌و خواردنانه‌ تێر بێت که‌ ده‌یخۆن، ئایا رۆح به‌چی تێرکه‌ین؟؟؟
5-ئه‌مانه‌ لای به‌رێزتان چی ده‌گه‌یه‌نن(پێناسه‌یان بکه‌):(ژیان ، بوون(هه‌بوون) ، غه‌مگینی)؟؟؟
پرسیاره‌کانم کۆتایی پێهێنا ببوره‌ له‌وه‌ی که‌وا پرسیاره‌کانم زۆرن و ئه‌زیه‌تت ئه‌ده‌م.
هه‌موو کاتێکی به‌ڕێزتان شاد بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-07-19 21:48:28

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ هێنانی ئه‌م میوانه‌ زۆر به‌رێز و زۆر خۆشه‌ویسته‌ی نێو ماڵه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ..

سڵاو بۆ ئه‌و هاورێی خۆشه‌ویسته‌ی هێنده‌ی به‌هار بیره‌وه‌ری سه‌وزی هه‌یه‌ له‌ لای ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی ،
به‌خێر بێت سۆزی خان به‌خێر بێت  خۆشحاڵین به‌ میوانداری به‌رێزتان ، خۆشحاڵین به‌ هاتنی به‌رێزتان بۆ ژێر ئه‌م ساباته‌
خۆشحاڵین که‌م به‌م شێوه‌یه‌ پرسیار ئارسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌ین ،
به‌ هیوای له‌م میوانداریه‌دا کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ پرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا به‌سه‌ر به‌ریت ،،

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزت و ئه‌مه‌وێت لێت بپرسم:

یه‌که‌م: سۆزی خان کوردژین چی پێ به‌خشیت و چۆن بویته‌ ئه‌ندام و پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟

دووه‌م: سۆزی خان به‌ر له‌وه‌ی بێته‌ ناو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌کێک بوو له‌ ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی کوردژین به‌راده‌وام له‌ هه‌ڵه‌ که‌م کوری ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگادار ده‌کرده‌وه‌ ئایا ئه‌وانیت پێمان بڵێت ئه‌م هه‌ستی خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ یانه‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌؟؟

سێ یه‌م: هه‌ستت به‌ چی کرد کاتێک وتیان تۆ ده‌ست نیشان کراویت بۆ ناو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟؟

چواره‌م: سۆزی شێوازێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ بابه‌ت ئاماده‌ کردن وه‌ ئه‌توانم بڵێم یه‌که‌م که‌س بوویت ئه‌م رێچکه‌یه‌ت به‌کار هێنا له‌ بابه‌ته‌کانتدا ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ت چۆن سه‌ری هه‌ڵدا له‌ لای به‌رێزتان.؟؟

پێنجه‌م: سۆزی چۆن ده‌روانێته‌ ئاستی ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین؟؟ چۆن ئه‌ندامی چالاک ده‌ست نیشان ده‌کرێت؟

شه‌شه‌م: پێناسه‌ی سۆزی خان بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟ چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟ وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟

حه‌وته‌م: لای سۆزی خان رۆشنبیری به‌کار هێنانی نێت چیه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌کار ده‌هێنن ؟ ئایا رۆشنبیری نێت پیویسته‌ یاخود نا بۆ تاکی به‌کار هێن؟

هه‌شته‌م: زانکۆ چی فێر کردیت؟ ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ رووی زانست و زانیارییه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟؟

نۆیه‌م: کێن ئه‌وانه‌ی سۆزی خان هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ بوونیان ده‌کات که‌ ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌ نێو یانه‌دا؟؟


ببوره‌ هاورێی گیان له‌ زۆری پرسیاره‌کان هیوام وایه‌ ماندوو نه‌بیت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان .ئه‌گه‌ر ماندوش بوویت کێشه‌ نیه‌ دۆلکه‌یه‌ک ئاوی سارد له‌ پاڵ خۆته‌وه‌ دانێ جار جار بیخۆره‌وه‌ بۆ خۆت بۆ ئه‌وه‌ی ماندویه‌تیت بحه‌سێته‌وه‌ هاهاهاهاهاهاهاهاها،،

هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێ گیان ....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-07-19 19:23:34

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2016-09-23
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ هێنانی ئه‌م میوانه‌ زۆر به‌رێز و  خۆشه‌ویسته‌ی نێو ماڵه‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ..
خۆشحاڵین به‌ هاتنی به‌رێزتان بۆ ئه‌م ساباته‌  من ماندوت ناکه‌م 9

هیچ پرسیارێکم نیه‌ ته‌نیا هیوای سه‌رکه‌وتنت  بۆ ده‌خوازم 13

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-07-20 05:28:41

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

به‌خێر هاتیت گوڵه‌ جوان و ناسک و دڵسۆزه‌که‌ی یانه‌ به‌خێر بێت هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌ندامان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ گه‌ر له‌ کوردژین نه‌بینرێت بۆماوه‌یه‌ک هه‌ست به‌ بێنازی یانه‌ ده‌کرێت به‌خێر هاتیت بۆ ساباته‌جوانه‌که‌ی کوردژین ... هیچ وشه‌یه‌کی وا گه‌وره‌م ده‌ست نه‌که‌وت که‌ پێناسه‌ی گه‌وره‌ی و دڵسۆزی تۆی ئازیز بکه‌ت .. ئه‌بێت بم بوریت ،،،،

سه‌ره‌ی پرسیاره‌کانه‌ ئه‌نوسم تا نوکی قه‌ڵه‌مه‌که‌م تیای نامێنێت ... به‌س خوا بێوه‌یت کات مامه‌ یادگار پرسیارت نه‌هێشتوه‌ ...

1-  بیستم بون به‌ئه‌ندامیت شه‌وڕۆژێکی خایاندوه‌ و زۆر به‌تاسه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بویت ببیته‌ ئه‌ندام ئه‌م ئه‌و چاوه‌ڕوانێت چۆن برده‌ سه‌ر ؟؟

2- به‌ر له‌وه‌ی ببیته‌ ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران چۆن ئه‌تڕوانیه‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ .. هیوای ئه‌وه‌ت ئه‌خواست ببیته‌ ئه‌ندام له‌ برێوبه‌رایه‌تی ؟؟

3- ڕه‌وتی خوێند و خوێنده‌وه‌ری ئێسته‌ی کوردستان له‌چ پله‌یه‌کایه‌ ئه‌یه‌ به‌ڕای تۆ سه‌رکه‌وتوه‌ ؟! بڵێ خۆ من وه‌زیری په‌روه‌رده‌ نیم هاهاهاها

4- کاتێک یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانه‌ی که‌ مێژویه‌کی کۆنیان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ کوردژین سه‌رپێچیه‌ک ئه‌که‌ن هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ی ؟؟

5- که‌سێکی لێو به‌خه‌نده‌ و ڕوخۆش و هێمنیت ... توره‌یت له‌ چ کاتێک ده‌رده‌که‌وێت ؟ کاردانه‌وه‌ت چی ئه‌بێت ؟؟

6- منداڵ به‌ چ بونه‌وه‌رێ وه‌سفی ئه‌که‌ی .. ئا‌یه‌ ڕاسته‌ منداڵ‌ په‌ره‌یه‌کی سپیه‌ گه‌ر خۆت چی له‌سه‌ر بنوسیت به‌و شێوه‌ ده‌رده‌چێت ؟؟

7- گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچه‌وه‌ره‌قه‌یه‌ک بنوسیته‌وه‌ چ ته‌مه‌نێکت پره‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش ؟؟

8- کام ئه‌ندام له‌ یانه‌ به‌وردی چاودێری بابه‌ته‌کانی ئه‌که‌ی .؟؟

9- پێشتر داوای ئه‌وه‌ت لێکراوه‌ ببیته‌ میوانی سابات ؟؟

10- ‌ مۆندیال من بزانم هانده‌ری ئه‌رجه‌نتین بویت چاوه‌روانی ئه‌وه‌ت ئه‌کرد به‌و شێوه‌ ماڵئاوای بکات ؟؟

11- ئێستا کارمه‌ندی له‌ ده‌زگایه‌ک له‌ ده‌زگاکانی حوکومه‌ت تاچه‌ن دڵگه‌شیت به‌وو ئه‌نجامه‌ی که‌ زیاد له‌ 18 ساڵ هه‌وڵت بۆداوه‌ ؟؟

12- تاچه‌ن حه‌ز به‌ سه‌فره‌ و گه‌شت و سه‌یران ئه‌که‌ی؟ سه‌یرانی کوردستان چۆن هه‌ڵه‌سه‌نگێنی ؟ به‌رای تۆ ئه‌وه‌نه‌ی هیلاك ئه‌بیت له‌ سه‌یرانی کوردستان زۆرتر نیه‌له‌وه‌ی که‌ خۆشی ئه‌بینیت ؟؟

.....------------... ئه‌وه‌ چیبو موره‌که‌بیتیانه‌ما شه‌نسی خۆت با فریای خوا حافیزی بکه‌وم هاهاها ..

پرسیاره‌کانیشم که‌م بوو هاهاهاهاهاها ئیشاڵا بۆ جارێکیتر .... هه‌ربمێنیت به‌ خۆشی و شادی موردیر عام  له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوبیت .. هیوادارم به‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کان هیلاکی نه‌چێژیت ... ده‌ستی تۆش خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-07-19 23:02:39

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPSafari

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

من پرسیارێک هه‌یه‌

ئه‌م مه‌کۆیه‌ت چه‌ند خۆش ده‌وێت؟

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-07-20 03:51:19

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2015-08-04
په‌یامه‌كان: 1331
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان
به‌خێر بێیت هاورێی ئازیزم
هیچ پرسیارێکم ته‌نها ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ هه‌مووئه‌و کاره‌ جوانه‌ی بۆ ئه‌م یانه‌ خۆشه‌ویسته‌ی ئه‌که‌یت.هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-07-20 06:59:25

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت که‌که‌ سیروان گیان بۆ میوانداری ئه‌م هه‌ست ناسکه‌
سلاو سۆزی خان ئه‌م کاته‌ت باش هیوا دارم بێزار نه‌ بیت له‌ پرسیاره‌ بێ ماناکانم لێره‌وه‌ حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م
1.سۆزی ناوی راستی چیه‌؟ سۆزی نازناوته‌ ؟ سۆزی بۆ؟
2. حه‌ز ئه‌که‌م بزانم چۆن خۆتت بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ئاماده‌ کردوه‌ ؟ پێت وایه‌ مانگێکی چۆنه‌ ؟
3. ئه‌و گۆرانیه‌ی که‌ هه‌میشه‌ گوێی لێ ئه‌گریت ؟
4. پێت خۆشه‌ هاوکاری چ که‌سانێک بکه‌یت ؟ به‌ هاوکاری کردنیان هه‌ستت چۆن ده‌ بێت ؟
5.پێم وا بێت مرۆڤه‌کان به‌ که‌می نه‌ بێت زۆربه‌یان گریاون و ئه‌ گرین به‌تایبه‌تی چان که‌ زیتر هه‌ست ناسکن چی وات لێ ئه‌کات که‌ زۆر بگریت ؟
6. چی به‌ دایکت ئه‌لێت ؟
دوباره‌ سوپاس ببورا ئه‌گه‌ر ئه‌زیاتت ده‌ده‌م

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-07-20 12:16:28

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

baxer beyt sozy gyan bo sabata razawakay kwrdzin ka nawakatam biny zor xosh7al bwm
mnish chand prsarekm haya jiwardm manwdt nakam basaqa

1-agar lat asaey bw barwary ladaik bwntman pe bley ?hhhhhh agar 7azisht nakrd awa zor asaeya basaqa

2-esta kart chya ? aya am karat lagal 7azw arazwy xpta yak agrnawa?

3-ta chand awatakant takw esta hatita dy ?wa awaty dwarozht chya?

4- ba ch shtek zor past aby ? hhhhhhhwa aya xalk ba galta twra akay hhhhh xom amayan zor zor akam har ishm nabe yake twra akam hhhhhhh

5-basarhateky xosh gar la yadt bet

ba hiway away prsrakanm mandwt nakat w awashy 7azt nakrd jwaby baitawa asaeya sozy gyan
bbwra la zory prsyaraknm
ba hiway tamandrezhy w lash saxy w bardwamyt sozy gyan

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-07-20 11:39:08

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌.
ده‌ریایه‌ک رێز وئاسمانێک خۆشه‌ویستی و  باوه‌شێک گوڵی سوری هاورێیه‌تیم هه‌یه‌ بۆ یه‌ک به‌ یه‌کی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی یانه‌،زۆر سوپاس بۆ تۆی ئازیزم کاک سیروان بۆماندوو بوونت و  ئه‌و وشه‌ جوانانه‌ت،،خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ میوانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستم ،،ئه‌خوازم میوانێکی رۆح سوکتان بم و به‌وپه‌ری خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌ده‌مه‌وه‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-07-20 14:58:20

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPSafari

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریه‌.
سۆزی گیان به‌خێرهاتنی تۆی ئازیز و به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
وه‌ڵا راستیه‌که‌ی پرسیارێکی وا نه‌ماوه‌ بیکه‌م به‌س حه‌زه‌که‌م بپرسم چی هه‌ستێکت هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ من ئایا هیچ کاتێک شتێکی وام ووتوه‌ که‌ دڵگران بووبیت یان له‌ په‌یامێکا له‌ شوێنێکا شتێکم وتبێت پێت ناخۆش بوو بێت ئه‌گه‌ر بووه‌ زۆر داوای لێبوردنه‌که‌م دیاره‌ هیچ مه‌به‌ستێکم نه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شبووه‌ ئه‌وه‌ باشتر هههههههه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆی ئازیز کاتێکی خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-07-20 04:33:08

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

Muslim



سۆزی خان به‌خێرهاتنی تۆی ئازیز و به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین.


-زۆر سوپاسی تۆی به‌رێز ده‌که‌م Muslim گیان ..

وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی تۆی به‌ڕێز:

1-سۆزی خان ئێستا ئه‌خوێنێ گه‌ر ئه‌خوێنێ له‌ چ قۆناغێکی خوێندن دایه‌ یا ئایا ئێستا پیشه‌ی چیه‌؟؟؟


-هاورێ گیان ساڵی 2008 زانکۆی سلێمانیم ته‌واو کردووه‌ و ئیستا‌ فه‌رمانبه‌رم له‌ یه‌کێک له‌ ده‌زگا حکومیه‌کان..

2-جیاوازی نێوان خه‌یاڵ و فیکره‌ چیه‌؟؟؟


-خه‌یاڵ: دووانه‌ له‌گه‌ڵ ناخی خۆت و رۆچونه‌ له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کانتدا.هه‌ندێ جار خه‌یاڵ به‌رهه‌مێکی ماددی (ده‌ستگیر بوو) ی نیه‌.خه‌یاڵ ئاسوده‌ی به‌ ده‌رونن ئه‌به‌خشێ ..
به‌ڵام
فیکره:‌ بریتیه‌ له‌ بیر کردنه‌وه‌ بۆ کردنی کارێک که‌ نه‌کرابێت یان پێویست بێت بکرێت.فیکره‌ زۆر جار داهێنانه‌ و مه‌رج نیه‌ ئاسوده‌ی به‌ده‌رونت بدات له‌وانه‌یه‌ ترسی سه‌رنه‌که‌وتنت هه‌بێت له‌و کاره ‌و ماندوبوونه‌.


3-بروسلی ده‌ڵێت:(گوێ مه‌گره‌ که‌ ده‌ڵێت،بزانه‌ چی ده‌ڵێت)، تۆ چۆن ئه‌م وته‌یه‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌؟؟؟


-ئه‌گه‌ر له‌هه‌ستی تێناگه‌یت هیچ نه‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ که‌ بۆ واهه‌ست ئه‌کات که‌ ئه‌یه‌ویت ئه‌وقسه‌ بکات پێویستیمان به‌ قسه‌ نیه‌ پێویستیمان به‌نیه‌تی قسه‌که‌یه..



4-باشه‌ گه‌ر جه‌سته‌مان‌ به‌و خواردنانه‌ تێر بێت که‌ ده‌یخۆن، ئایا رۆح به‌چی تێرکه‌ین؟؟؟


-ئه‌و شتانه‌ی که‌ لای من رۆح تێر ده‌کات ، ئایین ، خوێندنه‌وه‌ ، خۆشه‌ویستی...

5-ئه‌مانه‌ لای به‌رێزتان چی ده‌گه‌یه‌نن(پێناسه‌یان بکه‌):(ژیان ، بوون(هه‌بوون) ، غه‌مگینی)؟؟؟


-ژیان: ژیان هیوایه‌،مرۆڤ به‌هه‌ڵه‌داوان به‌دوایداهه‌نگاو ده‌نێ،تا ده‌ست له‌ چمکی خواسته‌کان گیر ده‌بێ...
-بوون(هه‌بوون): هه‌بوون تێگه‌شتنه‌ له‌ حیکمه‌تی بوون..
-غه‌مگینی: هه‌ستێکی ترسناکه‌ له‌پرده‌دات به‌سه‌ر که‌سێکی خۆش به‌ختدا ، وای لێده‌کات لاواز ده‌ربکه‌وێت له‌ پاشماوه‌ی ژیانی دا،
هه‌ندێ جار ئه‌وه‌ی باوه‌ری به‌ خوای خۆی نه‌بێت،‌ ده‌گاته‌ حاڵه‌تی خۆکوژی~


پرسیاره‌کانم کۆتایی پێهێنا ببوره‌ له‌وه‌ی که‌وا پرسیاره‌کانم زۆرن و ئه‌زیه‌تت ئه‌ده‌م.
هه‌موو کاتێکی به‌ڕێزتان شاد بێت.


بوراویت گیانه‌که‌م سوپاس بۆ پرسیاره‌کانت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-07-20 19:36:02

Rebeen S.M
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: Sulaymanyiah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2018-09-03
په‌یامه‌كان: 2219
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

http://robstenwellwisher.files.wordpress.com/2009/11/kristen-stewart-photos-5.jpg



به‌خێربێیت سۆزی خان بۆ ساباتی کوردژین



سۆزی خان چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌کات



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



تاچه‌ند بڕوات به‌ نه‌فره‌تی هه‌یه‌ ئیتر له‌ هه‌ر شتێک بێت



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



ئه‌گه‌ر نهێنیه‌کت پێ بسپێرن تاچه‌ند ئه‌ی پارێزی گه‌ر زه‌ره‌ری بۆ ژیانیشت هه‌بێت



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



گه‌ر ببیت به‌ ده‌سه‌ڵات دار یه‌که‌م جار یارمه‌تی کێ ده‌ده‌یت



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



ئایا نێتی کوردی چۆن هه‌ئه‌سه‌نگێنیت یانه‌ کوردیه‌کانت پێ چۆنه‌



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی دا هه‌موو که‌س ده‌بێت بۆ پزیشکی هه‌وڵ بدات وه‌ڵامت بۆ ئه‌مه‌ چیه‌



http://kurdup.com/up/uploads/picture/7ca8f526d3.jpg



ئیتر زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-07-20 17:18:21

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3374e710c6.jpg

به‌خێر بێیت سۆزی گیان منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم:

1- ئه‌گه‌ر سیناریۆی ژیان به‌ویست وئاره‌زوی تۆ بنوسرایه‌  چۆن ئه‌م سیناریۆیه‌ت دا ئه‌ڕشت ؟

2- ئه‌گه‌ر من پۆسته‌چی تۆ بومایه‌ بم گوتایه‌ ئه‌بێت ته‌نها یه‌ک مه‌سج بنوسیت بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت چیت بۆ ئه‌نوسی؟

3-شکۆفانه‌وه‌ی ڕۆحت له‌چیدا به‌دی ئه‌که‌یت ؟

4-زیادم نه‌گوتوه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم له‌وانه‌یه‌ پێنج هه‌زار وێنه‌ت هه‌بێت .بۆ ئه‌وه‌نده‌ حه‌زت له‌وێنه‌ گرتنه‌ و هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت؟

5-خواردنه‌کانت تامێکی تایبه‌تی و سه‌لیقه‌یه‌کی زۆر جوانی تیایه‌ .چی وای لێکردیت که‌ حه‌ز بکه‌یت ئه‌وه‌نده‌ خواردنه‌کانت جیاوازبێت له‌ هه‌موو خواردنێکی ئاسایی؟

6-به‌چی زۆر توڕه‌ئه‌بیت ؟به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان به‌چی ده‌مارت جوت ئه‌کات و دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ئه‌که‌یت!

7-چاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌ به‌س ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ چیه‌ چێژ و خۆشیت پێئه‌دات له‌سه‌رنج دانی ئه‌و دیمه‌نه‌ خه‌یاڵیه‌ وه‌ بێزانابیت له‌ ژماردنی ڕۆژه‌کان وکاته‌کان؟!

8-ئایه‌ باوه‌ڕت به‌و قسه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌ڵێت (یان ئه‌و یان هیچ)؟!

9-قه‌ت بووه‌ پێکه‌نینت به‌ گریانێکی خۆت هاتبێت؟!

زۆر سوپاس هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ڕێزو خۆسه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-07-20 05:34:13

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

yadgar



سڵاو بۆ ئه‌و هاورێی خۆشه‌ویسته‌ی هێنده‌ی به‌هار بیره‌وه‌ری سه‌وزی هه‌یه‌ له‌ لای ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی ،به‌خێر بێت سۆزی خان به‌خێر بێت  خۆشحاڵین به‌ میوانداری به‌رێزتان ، خۆشحاڵین به‌ هاتنی به‌رێزتان بۆ ژێر ئه‌م ساباته‌
خۆشحاڵین که‌م به‌م شێوه‌یه‌ پرسیار ئارسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌ین ،
به‌ هیوای له‌م میوانداریه‌دا کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ پرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا به‌سه‌ر به‌ریت ،،

-زۆر سوپاست ده‌که‌م کاک یادگار گیان،منیش خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ میوانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستم،به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانم وه‌لامێکی شیاو به‌ پرسیاره‌کانت بده‌مه‌وه‌..

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزت و ئه‌مه‌وێت لێت بپرسم:

-هه‌رچه‌ند پرسیار بکه‌یت ئاماده‌م وه‌ڵامت بده‌مه‌وه..‌

یه‌که‌م: سۆزی خان کوردژین چی پێ به‌خشیت و چۆن بویته‌ ئه‌ندام و پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟

-کوردژین خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تی پی به‌خشیم،
کوردژین له‌کاتی دڵته‌نگیم خۆشیی پێ به‌خشیم،

له‌ به‌شی گفتوگۆو راپرسیدا باسم کرد که نزیک بوو بومه‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگی تخروج ‌بۆ مۆدیلی جلی کوردی ئه‌گه‌رام ها‌تم له‌ google نوسیم جلی کوردی جوان چه‌ند سایتێکی کوردی هێنا یه‌کێک له‌وانه‌ کوردژین بوو که‌ کردمه‌وه‌ زۆر سه‌رنج راکێش بوو لام یه‌کسه‌ر بریارم دا ببم به‌ ئه‌ندام...


کوردژین: کوردژین په‌یام به‌ری په‌یامه‌کانه‌و هاوده‌می ئاهو هه‌ست و بیره‌کانه‌ و پریاسکه‌ی پر خۆراکی برسێتی ناخه...‌

هه‌ندێک جار مرۆڤ پێویستی به‌ئاوێنه‌یه‌ک هه‌یه‌ تا ناخی خۆی ببینێت و ببێته‌ هاوده‌می ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌م هاوڕێیه‌ی من کوردژینه‌ ،ته‌نهای جوانترین هاوڕیی مرۆڤه‌کوردژین له‌م جۆره‌ ته‌نهاییه‌ مه‌تریداره‌ش ڕزگارت ئه‌کات




دووه‌م: سۆزی خان به‌ر له‌وه‌ی بێته‌ ناو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌کێک بوو له‌ ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی کوردژین به‌راده‌وام له‌ هه‌ڵه‌ که‌م کوری ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگادار ده‌کرده‌وه‌ ئایا ئه‌وانیت پێمان بڵێت ئه‌م هه‌ستی خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ یانه‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌؟؟


-هۆی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کوردژین یه‌که‌م و تاکه‌ یانه‌ی کوردییه‌ که‌ تێیدا ئه‌ندامم ،،له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو گرنگیه‌کم داوه‌ به‌ کوردژین..

سێ یه‌م: هه‌ستت به‌ چی کرد کاتێک وتیان تۆ ده‌ست نیشان کراویت بۆ ناو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟؟


-هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له‌یاد ناچێت که‌ تێیدا ده‌ست نیشان کرام بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی!!
زۆر به‌ شیوه‌یه‌کی جیاواز بووم به‌ چاودێر،،بۆ شه‌ر تێڵم کرد بۆ کاک هێمن زانکۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێکم نوسیبوو به‌ ناوی چه‌ندرقم لێته‌ ئه‌ی پیاو ئه‌و بابه‌ته‌م داخرابوو، زۆر تووره‌ بووم  وتم رازی نیم بابه‌تم ببینم له‌ یانه‌ به‌ داخراوی بابه‌ته‌که‌ بسراوه‌ زۆر ئینکاریم کرد به‌لام کاک هێمن له‌ من ئینکار تر بوو وتی نایسرمه‌وه‌  وتم من ئیتر نایه‌وه‌مه‌ بۆ کوردژین کاک هێمن زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو دوای گله‌یم کرد له‌ ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی وتم  بابه‌تی دووباره‌ زۆره‌ له‌ یانه‌ و ئاگاتان لێ نیه‌ کاک هێمن وتی پێت چۆنه‌ تۆ بکه‌ین به‌ چاودێر منیش رازی بووم و سارد بوومه‌وه‌ هاهاهاها..


چواره‌م: سۆزی شێوازێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ بابه‌ت ئاماده‌ کردن وه‌ ئه‌توانم بڵێم یه‌که‌م که‌س بوویت ئه‌م رێچکه‌یه‌ت به‌کار هێنا له‌ بابه‌ته‌کانتدا ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ت چۆن سه‌ری هه‌ڵدا له‌ لای به‌رێزتان.؟؟


-کاتێک ئه‌ندام بووم ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه‌ سه‌رنجی را ئه‌کیشام و ئه‌مخوێنده‌وه‌ که‌ وینه‌ی له‌گه‌ڵ بوو،بۆیه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ خۆم بابه‌تم ئاماده‌ کرد بیرم له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ شیوازێکی نوێ دابنێم بۆ بابه‌ت دانان بیرۆکه‌که‌م له‌ یانه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بینی زۆرم به‌ دڵ بوو دواتر وتم با ئه‌م شیوازه‌ ته‌قلیدیه‌ بگۆرین~~

پێنجه‌م: سۆزی چۆن ده‌روانێته‌ ئاستی ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین؟؟ چۆن ئه‌ندامی چالاک ده‌ست نیشان ده‌کرێت؟


-به‌راستی کۆمه‌ڵیک ئه‌ندامی لێهاتوومان هه‌یه‌ له‌ ئاستێکی وادا ده‌یان بینم که‌ جیگه‌ی شانازین.
ئه‌ندامی چالاک لای من ئه‌و ئه‌ندامه‌یه‌ که بابه‌تی جوان و بێ ده‌نگ و و رۆشنبیره‌و بتوانێت به‌ ئاماده‌ بوونی گۆرانێک له‌ یانه‌دا بکات،



شه‌شه‌م: پێناسه‌ی سۆزی خان بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟ چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟ وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟

-هاوڕێیه‌تی له‌ نێت هاوشێوه‌و لێک چونه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌تی که‌ له‌ زانکۆ هه‌یه‌ به‌دروستی ئه‌توانێت به‌مانای وسه‌ هاوڕیی شایسته‌و باش بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌ هه‌یندێکیش مانای هاوڕیته‌ی ئه‌گۆرن بۆ هاوپیشه‌ی واته‌ ته‌مسیلی هاوڕێته‌ی ئه‌که‌ن درۆ نه‌فره‌ت لێکراوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی درۆ ئه‌که‌ن ڕقیان له‌وه‌یه‌ درۆیان له‌گه‌ڵ بکرێت
که‌واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌هاوڕێته‌تیدا درۆ ئه‌که‌ن دووجار نه‌فره‌ت لێکراون...



حه‌وته‌م: لای سۆزی خان رۆشنبیری به‌کار هێنانی نێت چیه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌کار ده‌هێنن ؟ ئایا رۆشنبیری نێت پیویسته‌ یاخود نا بۆ تاکی به‌کار هێن؟


- نێت خوێندنه‌وه‌ خۆراکی مێشکه‌و رونکه‌ره‌وه‌ی مێشکه‌ ئاوێنه‌ی ناخه‌.
هه‌موو شتێک که‌دروست کرا به‌دروستی به‌کاری بهێنی ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌رۆشنبیری نێتیش یه‌کێکه‌ له‌و داهێنراوانه‌ی که‌ جیهانی گۆری و هه‌نگاوێکی مه‌زنی خۆشگوزه‌رانی.به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بگره‌ پڕاوپڕ توانیویه‌تی شانبه‌شانی گرنگی په‌رتوکه‌کان نێت بتوانێت سودت پێبگه‌یه‌نێت ...



هه‌شته‌م: زانکۆ چی فێر کردیت؟ ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ رووی زانست و زانیارییه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟؟

-زانکۆ فێری خۆ گۆرین و میکیاج کردن و مه‌نزه‌مه‌ کۆپی کردنی کردم له‌گه‌ڵ تۆزێ زانیاری هاهاها
به‌راستی ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ ئاستێکی زۆر لاوازدا ده‌بینم به‌تایبه‌ت له‌م سالانه‌ی دوایدا چونکه‌ %80 خوێندکاران ئه‌و کۆلێژه‌ی ناوی لێی دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زی خۆی ناگونجێت...


نۆیه‌م: کێن ئه‌وانه‌ی سۆزی خان هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ بوونیان ده‌کات که‌ ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌ نێو یانه‌دا؟؟

-هه‌موو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و  ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کان حه‌ز با ئاماده‌ بوونیان ده‌که‌م،به‌ڵام
به‌ ئاماده‌ بوونی هه‌ر جارێکی کاک رێکان  گۆرانکارییه‌ک له‌ یانه‌دا ده‌کات،
ئه‌و رۆژانه‌ی که‌ سیروان ئاماده‌ نه‌بێت له‌ یانه‌ ماڵپه‌ر بێ بابه‌ت ده‌بێت بۆیه‌ هه‌موو کات سه‌یری ئاماده‌ بوونی ده‌که‌م له‌ یانه‌..


ببوره‌ هاورێی گیان له‌ زۆری پرسیاره‌کان هیوام وایه‌ ماندوو نه‌بیت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان .ئه‌گه‌ر ماندوش بوویت کێشه‌ نیه‌ دۆلکه‌یه‌ک ئاوی سارد له‌ پاڵ خۆته‌وه‌ دانێ جار جار بیخۆره‌وه‌ بۆ خۆت بۆ ئه‌وه‌ی ماندویه‌تیت بحه‌سێته‌وه‌ هاهاهاهاهاهاهاهاها،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێ گیان .... 

بوراویت هاورێ گیان،،نه‌زۆر نه‌بووپرسیاره‌کانت به‌س ئه‌وه‌  حه‌قی خۆت کرده‌وه‌ هههههههههه
نه‌ نه‌ هێشتا گه‌نجم به‌و تۆزه‌ پرسیاره‌ هه‌ر ماندوو نابم هههه
سوپاس کاک یادگار گیان هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-07-20 17:51:36

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

*حسێن خۆشناو*


خۆشحاڵین به‌ هاتنی به‌رێزتان بۆ ئه‌م ساباته‌  من ماندوت ناکه‌م
هیچ پرسیارێکم نیه‌ ته‌نیا هیوای سه‌رکه‌وتنت  بۆ ده‌خوازم

-زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م کاک حسێن خۆشناو،
منیش زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری کردنی تۆی ئازیز و هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-07-20 13:19:41

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

Chenar



به‌خێر هاتیت گوڵه‌ جوان و ناسک و دڵسۆزه‌که‌ی یانه‌ به‌خێر بێت هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌ندامان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ گه‌ر له‌ کوردژین نه‌بینرێت بۆماوه‌یه‌ک هه‌ست به‌ بێنازی یانه‌ ده‌کرێت به‌خێر هاتیت بۆ ساباته‌جوانه‌که‌ی کوردژین ... هیچ وشه‌یه‌کی وا گه‌وره‌م ده‌ست نه‌که‌وت که‌ پێناسه‌ی گه‌وره‌ی و دڵسۆزی تۆی ئازیز بکه‌ت .. ئه‌بێت بم بوریت ،،،،


-زۆر سوپاست ده‌که‌م چێنه‌ر گیان ،به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێک دوور بووبم له‌ یانه‌ به‌ ته‌له‌فۆنیش بووبێت هه‌واڵتانم زۆر پرسیوه‌ وه‌ ئه‌و وشه‌ جوانانه‌ی تۆی ئازیز نیشانه‌ی گه‌وره‌ی و دڵسۆزی خۆته‌...
سوپاس هاورێ گیان..



1-  بیستم بون به‌ئه‌ندامیت شه‌وڕۆژێکی خایاندوه‌ و زۆر به‌تاسه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بویت ببیته‌ ئه‌ندام ئه‌م ئه‌و چاوه‌ڕوانێت چۆن برده‌ سه‌ر ؟؟

-باوه‌ر بکه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌م یانه‌یه‌ زیاد له‌ 100 ناوی تێدا بێت که‌ به‌ ناوی sozi بووبێت به‌ ئه‌ندام،به‌ کاڵی به‌ کوڵاوی به‌ سوره‌وه‌ کراوی هاهاها،به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌منوسی نه‌م ئه‌توانی ببم به‌ ئه‌ندام،،دواتر به‌ مێردی خوشکه‌که‌م وت بمکات به‌ ئه‌ندام له‌دوای چه‌ند رۆژێک ناوی تۆمار کردم و بووم به‌ ئه‌ندام،،ئه‌و چه‌ند رۆژ چاوه‌روانیه‌ زۆر ناخۆش بوو هه‌موو رۆژ تێڵم بۆ ئه‌کرد تا دواتر له‌ 09/05/2008 ناوم به‌ به‌ sozi_2020  تۆمار بوو..

2- به‌ر له‌وه‌ی ببیته‌ ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران چۆن ئه‌تڕوانیه‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ .. هیوای ئه‌وه‌ت ئه‌خواست ببیته‌ ئه‌ندام له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ؟؟

_به‌ دڵنیایه‌وه‌ رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌وان بوو ئێمه‌یان پێگه‌یاند و ئێمه‌یان گه‌یانده‌ ئه‌م ئاسته‌،،ئه‌وان مامۆستا بوون و ئێمه‌ لێیانه‌وه‌ فێر بووین..تا ئه‌و رۆژه‌ی بووم به‌ چاودێر بیرم لێ نه‌کردبووه‌وه‌ زۆر به‌ کتوپری چومه‌ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاتومه‌ته‌ نێو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانم ناسی کوردژینم زیاتر لا خۆشه‌ویست بووه‌...

3- ڕه‌وتی خوێند و خوێنده‌وه‌ری ئێسته‌ی کوردستان له‌چ پله‌یه‌کایه‌ ئه‌یه‌ به‌ڕای تۆ سه‌رکه‌وتوه‌ ؟! بڵێ خۆ من وه‌زیری په‌روه‌رده‌ نیم هاهاهاها

-چینه‌ر ئه‌گه‌ر خوێندکارێک له‌ پۆلی 7 بنه‌ره‌تی(یه‌کی ناوه‌نی جاران)بێت و به‌ عبور ده‌ربچێت!!!ئه‌بێت سه‌رکه‌وتووی ئه‌م ئاسته‌ی خوێندت له‌ کوێدا بێت؟؟
من له‌ زانکۆ ناوی عبور فێر بووم ئێستا خوێندن پێشکه‌وتنی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ مناڵه‌کان ئه‌و ناوه‌ به‌کار ئه‌هێنن هیچ به‌ سه‌رکه‌وتووی نازانم خوا هیدایه‌تتان بدات...



4- کاتێک یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانه‌ی که‌ مێژویه‌کی کۆنیان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ کوردژین سه‌رپێچیه‌ک ئه‌که‌ن هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ی ؟؟

-ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌ نوێکان سه‌رپێچی بکه‌ن ئه‌ڵێیت ئه‌ندامی نوێیه‌ و نازانێت،،به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌ کۆنه‌کان سه‌رپیچی بکات هه‌ست زیاتر له‌ ئه‌ندامه‌ نوێکان پێم ناخۆشتره‌..

5-که‌سێکی لێو به‌خه‌نده‌ و ڕوخۆش و هێمنیت ... توره‌یت له‌ چ کاتێک ده‌رده‌که‌وێت ؟ کاردانه‌وه‌ت چی ئه‌بێت ؟؟

-چه‌ند رووم خۆشه‌ که‌ تووره‌ بووم رووم دوو ئه‌وه‌نده‌ تاڵه‌ هاهاها،
به‌ شتی ناحه‌ق زۆر توره‌ ده‌بم،،له‌ هه‌ر شوێنێت تووره‌ بم ئه‌و شوێنه‌ به‌ بۆڵه‌ بۆڵ جێ ئه‌هێڵم به‌لام دڵم زوو چاک ده‌بێت..

ه

6- منداڵ به‌ چ بونه‌وه‌رێ وه‌سفی ئه‌که‌ی .. ئا‌یه‌ ڕاسته‌ منداڵ‌ په‌ره‌یه‌کی سپیه‌ گه‌ر خۆت چی له‌سه‌ر بنوسیت به‌و شێوه‌ ده‌رده‌چێت ؟؟

-مندال ئه‌و کائینه‌ی په‌پوله‌ ئاسایه‌ چاوی به‌ جیهانێکی بێ سنوردا ئه‌‌روانێ،حه‌زه‌کانی له‌سه‌ر شه‌پۆلی خۆزگه‌کانی ئه‌فرێ،،..
منداڵ وه‌ک په‌ره‌ی گوڵ پاکه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌ڵێت و ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ خۆمان فێری ده‌که‌ین بۆیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ په‌ره‌که‌کی سپییه‌ و خۆمان نوسینه‌کانی پر ده‌که‌ینه‌وه‌...


7- گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچه‌وه‌ره‌قه‌یه‌ک بنوسیته‌وه‌ چ ته‌مه‌نێکت پره‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش ؟؟

-ئه‌وه‌ی که‌ بینوسمه‌وه به‌رواری ‌ 06/11/2006 واته‌ کۆتای ساڵی 2006 هه‌رگیـــــــــــــــــــز بیرم ناچێته‌وه‌ و له‌ یادی ناکه‌م چونکه‌ ماوه‌ی 7 ساڵ براکه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ بوو شێوه‌یم بیر چوو بووه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ گه‌رایه‌وه‌ خۆشترین سات و کاتی ژیانم بوو...

8- کام ئه‌ندام له‌ یانه‌ به‌وردی چاودێری بابه‌ته‌کانی ئه‌که‌ی .؟؟

-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان بابه‌ت ئاماده‌ ده‌که‌ن وه‌ک:
سیروان
یادگار
شازاده‌شه‌نی
سورێن
فریشته‌ی جوانی
چێنه‌ر
رێبین
داریان.



9- پێشتر داوای ئه‌وه‌ت لێکراوه‌ ببیته‌ میوانی سابات ؟؟


-به‌ڵێ به‌ڵام خۆم میوانداریه‌که‌م دوا ئه‌خست...

10- ‌ مۆندیال من بزانم هانده‌ری ئه‌رجه‌نتین بویت چاوه‌روانی ئه‌وه‌ت ئه‌کرد به‌و شێوه‌ ماڵئاوای بکات ؟؟

-حه‌ق بوو ئه‌م پرسیاره‌ت له‌ کاک رێکان و کاک یادگار بکردایه‌ هاهاها
نه‌وه‌ڵا هانده‌ری ئه‌رجه‌نتین نه‌بووم،هه‌نده‌ری ئیسپانیا بووم به‌س تۆش وه‌ک کاک رێکان مه‌ڵێ ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاسه‌که‌یان برد ئه‌ڵێیت ئیسپانیم هاهاها...


11- ئێستا کارمه‌ندی له‌ ده‌زگایه‌ک له‌ ده‌زگاکانی حوکومه‌ت تاچه‌ن دڵگه‌شیت به‌وو ئه‌نجامه‌ی که‌ زیاد له‌ 18 ساڵ هه‌وڵت بۆداوه‌ ؟؟

-پێشتر له‌ کۆمپانیا ئیشم ئه‌کرد  و ماوه‌ی 3 مانگه‌ دامه‌زراوم له‌ ده‌زگای حکومی،،زۆر دڵخۆش نیم پێی چونکه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێم ئه‌کرد ئه‌وه‌ نه‌بوو...

12- تاچه‌ن حه‌ز به‌ سه‌فره‌ و گه‌شت و سه‌یران ئه‌که‌ی؟ سه‌یرانی کوردستان چۆن هه‌ڵه‌سه‌نگێنی ؟ به‌رای تۆ ئه‌وه‌نه‌ی هیلاك ئه‌بیت له‌ سه‌یرانی کوردستان زۆرتر نیه‌له‌وه‌ی که‌ خۆشی ئه‌بینیت ؟؟

-زۆر زۆرم حه‌ز له‌ سه‌فره‌یه‌ به‌ڵام به‌ ته‌نها له‌ به‌هاردا،،سه‌یرانی کوردستان ته‌نها بریتیه‌ له‌ نه‌ورۆز و به‌س،
وه‌ڵا سه‌یران و سه‌فره‌ی من ته‌نها بریتییه‌ له‌ ره‌سم گرتن و هه‌ڵپه‌رین ئه‌گینا به‌ هیچی تره‌وه‌ ماندوو نابم،
به‌ڵام کاتێک له‌ سه‌فره‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌  تا دوو رۆژ مێشکم گرمه‌ی دێت هاهاهاها..



.....------------... ئه‌وه‌ چیبو موره‌که‌بیتیانه‌ما شه‌نسی خۆت با فریای خوا حافیزی بکه‌وم هاهاها ..
پرسیاره‌کانیشم که‌م بوو هاهاهاهاهاها ئیشاڵا بۆ جارێکیتر .... هه‌ربمێنیت به‌ خۆشی و شادی موردیر عام  له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوبیت .. هیوادارم به‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کان هیلاکی نه‌چێژیت ... ده‌ستی تۆش خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌ ...

جا هیچت هێشته‌وه‌؟؟هاهاها
ده‌ره‌جه‌ی قیاسیت شکاند که‌می چی بوو هاهاها من مودیر عام نیم مشریف عامم ناشرین
زۆر سوپاس چێنه‌ر گیان خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری کردنت و بو پرسیاره‌کانت
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-07-20 22:43:06

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سڵاو...
ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان گیان بۆ میوانداری ئه‌م گوڵه‌ جوانه‌ی یانه‌
به‌خێربێیت سۆزی گیان پێم خۆش بوو که‌ ساباتی ئه‌مجاره‌ی یانه‌ زیاتر له‌ به‌رێزتمان نزیک ئه‌کاته‌وه‌ چاوه‌رێم ئه‌کردی هههههه ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌زیزم هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیدا بیت..


گه‌ر نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بوونی تۆی گوڵ چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌:

1.جوانترین که‌سایه‌تی لای سۆزی کێیه‌؟

2. به‌مانه‌ ئه‌ڵێی چی: دایکت،، کوردژین،، کاک سیروان،،فریشته‌ی جوانی

3.ماندووبونی هه‌موو که‌س بۆ هه‌ر کارێکی جوان شتێکی پیرۆزه‌،، جێی ده‌ست خۆشیه‌ که‌ زۆر ئه‌ندام له یانه‌ وه‌ له‌‌ ناویاندا به‌ڕێزت به‌ بابه‌تی جوان یانه‌تان رازاندۆته‌وه‌پرسیاری من بۆ به‌ڕێزت ئایا کوردژین هه‌قی خۆی یاوه‌ پێت له‌و کاته‌وه‌ی بووی به‌ ئه‌ندام؟

4.له‌ کۆتایدا هه‌ز ئه‌که‌م گه‌ربکرێت روداوێکی خۆشی خۆتمان بۆ باس بکه‌ی

هیوادارم پرسیاره‌کانم نه‌بنه‌ هۆی ماندووبونی تۆی گوڵ سۆزی جوان ئه‌وپه‌ری خۆشی و کامه‌رانیم بۆ تۆ خوشکه‌ جوانه‌ به‌رێزه‌که‌م..

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-07-20 23:01:52

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2020-04-05
په‌یامه‌كان: 1496
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێربێیت ســــــــۆزی خان هاورێ شیرینو رۆح سوك و دڵسۆزه‌که‌مان
خۆشحاڵم ئه‌ت بین له‌ میوانداری سابات گیانه‌که‌م ،
ئه‌خوازم باش بـــــیت
***

http://img535.imageshack.us/img535/8351/13431727.jpg

منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو هیواخوازم ماندوت نه‌که‌م گوڵه‌ خان
***


یه‌که‌م:- سۆزه‌ خان تا جه‌ند په‌یوه‌سته‌ به‌ جوانی مرۆڤه‌کانه‌وه‌و بڕیار دانی که‌سایه‌تیه‌کی باش له‌ روی بینینی جوانی ڕوخسیارانه‌وه‌؟؟
دوه‌م:- زۆر جار ئه‌بیسین گوایه‌ خاك دایکه‌و خۆشه‌ویسته‌، ئه‌ی گه‌ر که‌سیك ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بێت بۆ خاك واته‌ بۆ دایکیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌، لای به‌ریزتان که‌سێکی چۆن هه‌ڵیئه‌سه‌نگێنی و چیت هه‌یه‌ له‌سه‌ری بڵێیت؟؟

سێیه‌م:- وه‌ك ئه‌وه‌ی کیژێکی هه‌ست ناسکو ئاتفیت هه‌ستت چۆن‌ ئه‌بێت به‌ بینینی فرمێسکی گه‌نجێك ؟؟ ئایا ئه‌مه‌ رویداوه‌و گه‌ر ئا تا چه‌ند ناختی هه‌ژاندوه‌؟؟
چواره‌م:- که‌سێکی حه‌ز به‌ ناسینی که‌سانی خۆت ئاسا ئه‌که‌یت و ئاشنایه‌تیو هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵیان، ئه‌م وته‌شمان هه‌یه‌ "یه‌ك هاورێ که‌مه‌و دوو هاورێش زۆره‌" چیت هه‌یه‌ بڵێیت له‌سه‌ر ئه‌مه؟؟
پێنجه‌م:- هه‌ست ناکه‌ییت له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا هزری کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ئیفه‌و که‌سه‌کان زیاتر هه‌وڵی کاری رۆژانه‌یان ئه‌ده‌ن تا سه‌ردانی خزمه‌و که‌سو زیاتر به‌هێز کردن و بته‌وکردنی ئه‌م هزره‌؟؟ وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رێنیته‌وه‌ بۆ چی و چیت هه‌یه‌ پێمانی بڵییت؟؟
شه‌شه‌م:- له‌ یانه‌و مه‌ڵپه‌ر رۆلیکی به‌رچاوت هه‌یه‌و لای هه‌موان خۆشه‌ویستیت،
وه‌ ئه‌و ڕێجکه‌ی گرتوته‌ و ئاماده‌کاری بابه‌ته‌کانت زۆر به‌جوانیو به‌رده‌وامیت تێیدا ئه‌مه‌وێت بلێم چۆنه‌ هه‌تا‌ ئێستا له‌گه‌ڵ کاکه‌ داریان بابه‌تێکتان ئاماده‌ نه‌کردوه‌؟؟ ئایا ئه‌توانن بابه‌تێکی جوانمان پیشکه‌ش بکه‌ن و ئاماده‌ کردنی ئه‌و دوو خونچه‌ گوڵه‌ سوره‌ بێت؟
؟هاهاها

حه‌وته‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێبو له‌ کوردژین زوو تێکه‌ڵاوی بویت؟؟
هه‌شته‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێ بوو له‌ کوردژین زوو خۆشت ویست وه‌ك هاوریه‌ك؟؟
نۆیه‌م:- حه‌ز به‌ بینینی چ جۆره‌ فیلمێك ئه‌که‌یت مه‌به‌ستم بیانی بێت واته‌ فیلی کۆمیدی ئه‌کشن رۆمانسی یان هه‌ر نا هاهاها؟؟
ده‌یه‌م:- له‌ واژو وه‌ وێنه‌ی ژێر ناوه‌که‌ت زۆر له‌ وێنه‌کانی کجه‌ ئه‌کته‌رسی ناسراو له‌ فیلمی "Twilight"  واته‌ Kristen Stewart ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ چۆنه‌ لات؟ وه‌ ئایا موتابه‌ئه‌ی فیلمه‌کانیت کردوه‌؟؟
یانزه‌یه‌م:- 6 ئه‌خوازم باشبیت گیانه‌که‌م بمبوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم
شادو لێو به‌ خه‌نده‌ بیت

باوه‌شێك گوڵڵ



Flash not detected

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-07-20 23:34:20

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ ماندووبوونی کاکه‌ سیروانی خۆشه‌ویست

به‌خێرهاتنت ئه‌که‌ سۆزی گیان خاڵۆزا خۆشه‌ویسته‌که‌م خۆشحاڵم که‌مامۆستاکه‌م بۆته‌ میوان وناوه‌که‌ی به‌دره‌وشاوه‌ی ده‌بینم هیوادارم کاتێکی خۆش له‌ژێر ئه‌م ساباته‌دا به‌سه‌ربه‌ریت چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ ته‌مه‌نناده‌که‌م نه‌بمه‌ هۆکاری ماندووبوونی چاوه‌گه‌شه‌کانت قه‌ینا پرسیاری زۆم نی یه‌ مۆره‌م لێ مه‌که‌ چاووم لێ ته‌هاهاهاهاهاهاها

1-سۆزی گه‌شته‌ ئه‌وئاسته‌ی که‌ خۆی ئه‌ی ویست له‌یانه‌دا؟
2-گه‌رکه‌سێکی زۆر ئازیزت له‌به‌رچاوت بگری هۆی گریانه‌که‌ی سۆزی بێت چ هه‌ستیکت ئه‌بێت؟
3-سۆزی ج رونکردنه‌وه‌یه‌کم ئه‌یاتێ له‌سه‌ر(هاورێ یه‌تی گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیه‌ له‌ژیاندا)؟
4-بۆجی کوران یان پیاوان گریانیان پێ شه‌رمه‌ سۆزی چی ئه‌ڵی له‌سه‌ر ئه‌وه‌؟
5-مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو له‌دیده‌ی سۆزییه‌وه‌ کێ یه‌؟

6-کاتێک تووڕه‌ ئه‌بیت چی ئه‌که‌ی هاهاها؟
7-تاچ ئه‌ندازه‌ییه‌ک ته‌مه‌ن کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ژیانی هاوسه‌رییه‌تی؟
8-زۆرتین کات که‌ پێکه‌نی بیت چ کاتێک بووه‌؟؟
9.دابڕان و ماڵئاوای ئه‌ودووده‌سته‌واژه‌ پێت وایه‌ هه‌نگاونانه‌به‌ره‌و کۆتایهاتنی خه‌ونه‌کانی مرۆڤ؟
10-کاتێک که‌خۆت کردمت به‌ ئه‌ندام وته‌نها خه‌ریکی ده‌ست خۆشی نووسین و بابه‌ته‌ کۆپی کردن بووم هه‌ست چۆن بوو هاهاهاهاهاهاها


نامه‌وێت ماندووت بکه‌م بڵێ ماوته‌کاولی بکه‌یت هاهاهابه‌قووربان هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.204.193.85
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net