❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-08-05 20:03:21

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

  سڵاو هاوڕێیان پێم خۆشبوو ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بکه‌مه‌وه‌ و پێشکه‌شی بکه‌م به‌کوردژین.سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌رونیه‌
1- تۆ كێیت– جێل ئۆزباردى
. 2- كه‌سایه‌تى خۆت بناسه‌ – د. عادل صادق.
3- خۆت بناسه‌ – پیته‌ر شیپرد.
4- تاقیكردنه‌وه‌ى پێوانه‌ى ده‌رونى – فلیپ كارته‌ر – كین راسڵ.
5- كه‌سایه‌تى خۆت بناسه‌ – هیدگ ئیزند.
6- كه‌سایه‌تى خۆت بناسه‌ – ئه‌یمه‌ن شربینى


(((تکایه‌ په‌یام مه‌نوسن تا هه‌مووی ته‌واو ئه‌بێت ..له‌گه‌ڵ ڕێزی بێپایه‌نم )))

ئاماده‌کردنی بۆ کوردژین سورێن .....هه‌رکه‌س و لایه‌نێک بێ ئاگاداری کوردژین ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بکاته‌وه‌ یان بیکات به‌ په‌رتوک ،توشی سزای یاسای ئه‌بێت



یه‌‌که‌م  ئایا كه‌سێكى سه‌ركه‌وتویت؟

ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: له‌ نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌دا له‌1 تا 5 هه‌ڵبژێره‌، ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێره‌ كه‌ خۆت كۆكیت له‌ سه‌رى. بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌زانیت هه‌ڵبژارده‌ى 5 پرِاوپرِ له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌تى تۆدا گونجاوه‌ ئه‌وا هه‌ڵیبژێره‌. 1(هه‌رگیز به‌و شێوه‌نیم)... 2(زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌و شێوه‌بم)... 3( تارِاده‌یه‌ك به‌و شێوه‌م)... 4(به‌ڵێ به‌و شێوه‌م)... 5(پرِاوپرِ به‌و شێوه‌م).

1- من زیاتر مه‌یلم به‌ كرداره‌ تا بیركردنه‌وه‌: 1 2 3 4 5

2- زیاتر به‌خواست باوه‌رِه‌كانى هه‌ڵقولآوى ناخى خۆم دڵگه‌رمترم تا ئه‌و خواست وباوه‌رِانه‌ى خه‌ڵكى بۆمى ده‌ستنیشان ئه‌ده‌ن: 1 2 3 4 5

3- تۆ رێگه‌ى خۆت خۆش ده‌كه‌یت له‌م ژیانه‌، ئیتر به‌ ئازارچێژیه‌وه‌ بێت یان به‌ خۆشى: 1 2 3 4 5

4- هه‌رگیز چوك داناده‌م: 1 2 3 4 5

5- من كه‌سێكم به‌رگرى زۆرێك كارى دژوار وناره‌حه‌ت ده‌گرم: 1 2 3 4 5

6- من كه‌سێكم زۆر له‌ خۆم دڵنیام: 1 2 3 4 5

7- من هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نیه‌تپاكى نابم: 1 2 3 4 5

8- رێی تێده‌چێ‌ توندرِه‌وبم ئه‌و كاتانه‌ى ده‌مه‌وێت شتێك به‌ده‌ست بێنم: 1 2 3 4 5

9- واده‌كه‌م له‌ خه‌ڵك كه‌ هه‌ستكه‌ن هاورِێیه‌تىكردنى من ئه‌زمونێكى به‌سود وتۆكمه‌یه‌: 1 2 3 4 5

10- گه‌یشتن به‌ كه‌ماڵى وته‌واوكارى شتێكى ئه‌سته‌مه‌: 1 2 3 4 5

11- پێویسته‌ له‌ هه‌مو كارێكدا گشت توانایه‌كم بخه‌مه‌ گه‌رِ: 1 2 3 4 5

12- سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا شتێكى گه‌وره‌تر وبالآتره‌ له‌ وه‌ده‌ستهێنانى خواسته‌كان: 1 2 3 4 5

13- ئاماده‌م ده‌ست له‌ خولیاكانم هه‌ڵبگرم له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى پیشه‌ىیمدا: 1 2 3 4 5

14- من كه‌سێكم حه‌زم له‌ گه‌رِان وبه‌دواداچوونه‌: 1 2 3 4 5

15- به‌ برِواى من پێویسته‌ هه‌مو هه‌لێك دێته‌ پێش بیقۆزیته‌وه‌: 1 2 3 4 5

16- ئاسان ده‌توانم بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ته‌ركیزخه‌مه‌ سه‌ر یه‌ك بابه‌ت: 1 2 3 4 5

17- هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌رِوانمه‌ ئاینده‌: 1 2 3 4 5

18- برِوام به‌و قسه‌ى پێشینانه‌ نیه‌ كه‌ ده‌ڵێت: كه‌سێك حه‌و پیشه‌ى هه‌یه‌ وله‌ هیچیان به‌باشى شاره‌زا نیه‌. 1 2 3 4 5

19- هیچ گرفتێك نابینمه‌وه‌ له‌ خستنه‌رِوى بیرو بۆچونه‌كانم له‌لاى خه‌ڵكى: 1 2 3 4 5

20- هه‌مو رۆژێك هه‌ست به‌ هاتنه‌به‌ر و پێگه‌یشتنێكى زیاتر ده‌كه‌م له‌لایه‌نى ئه‌قڵیمه‌وه‌: 1 2 3 4 5

21- هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كه‌سانێك ده‌بینین زۆر روبه‌روى شكست ده‌بنه‌وه‌ به‌لآم هه‌رگیز كه‌سێك نیه‌ ته‌واوى ته‌واو شكستوخوارد بێت؟ 1 2 3 4 5

22- له‌ سه‌ركه‌وتن ناترسم هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ره‌نگه‌ دوژمنگه‌لێكى زۆرم بۆ دروستكات: 1 2 3 4 5

23- من هه‌رگیز بێ‌ ئومێدنابم: 1 2 3 4 5

24- به‌بێ‌ به‌شداری پێكردنى خه‌ڵك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنیت: 1 2 3 4 5

25- كاتێ‌ به‌ هاورِێیه‌تى خه‌ڵكى ده‌بم هه‌ست ده‌كه‌م گرنگ وتایبه‌تم: 1 2 3 4 5

26- هه‌مو تاكێك ده‌توانێت به‌سه‌ر كۆسپه‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كاندا سه‌ركه‌وێت: 1 2 3 4 5

27- من هه‌ڵگرى ئه‌و برِوایه‌م كه‌ هه‌رشتێك ده‌ستت لێ‌ پێكرد پێویسته‌ ته‌واوى بكه‌یت: 1 2 3 4 5

28- حه‌زناكه‌م گوێم لێ‌ بێ‌ خه‌ڵكى شانازى به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن: 1 2 3 4 5

29- ترسه‌كانم هێنده‌ى ترسى خه‌ڵكى كه‌متره‌: 1 2 3 4 5

30- بێگومان من یه‌كێ‌ نیم له‌و كه‌سانه‌ى كاره‌كانیان به‌خراپى ئه‌نجام ئه‌ده‌ن: 1 2 3 4 5

31- ترسم نیه‌ له‌وه‌ى له‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا قسه‌بكه‌م: 1 2 3 4 5 32- له‌ شكست ناترسم: 1 2 3 4 5

33- كارى باش رێگه‌یه‌كه‌ بۆ نزیكبونه‌وه‌ له‌ئامانج: 1 2 3 4 5

34- من به‌باشى پێگه‌ى خۆم ده‌بینمه‌وه‌ كه‌به‌ كوێ‌ ده‌گات له‌دواى پێنج ساڵى تر: 1 2 3 4 5

35- من كه‌سێكم حه‌زم له‌ هه‌وڵدان هه‌یه‌ وپشتگیرى له‌و دروشمه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ڵێت: هه‌وڵبده‌، پاشان هه‌وڵبده‌، پاشان هه‌وڵبده‌: 1 2 3 4 5


هه‌ڵسه‌نگاندن:

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 126 تا 175 خاڵ بوو: خاڵه‌كانت ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌دا كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت، به‌لآم

گومان نیه‌ له‌وه‌دا كه‌ ده‌توانیت سه‌ركه‌ویت وه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوبویت ئه‌وا ده‌توانیت سه‌ركه‌وتنێكى باشتر به‌ده‌ست بێنیت،

وادیاره‌ كه‌ تۆ هه‌مو سیفاته‌ پێویسته‌كانى سه‌ركه‌وتنت تێدایه‌، ئه‌گه‌ر بتوانیت هاوسه‌نگیه‌كى گونجاو رابگریت ئه‌وا ده‌توانیت

بگه‌یته‌ ئامانجه‌كانت له‌ هه‌ردوو رِوى پیشه‌یى وخێزانیه‌وه‌. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 90 تا 125 خاڵ بوو: تۆ به‌ رِاستى

تامه‌زرۆى سه‌ركه‌وتنى، وچه‌ندین سیفاتى لێهاتوى سه‌ركه‌وتنت تێدایه‌ به‌لآم ده‌بێ‌ چالاكتربیت ومتمانه‌ت به‌خۆت زیادبكه‌ى تا

باوه‌رِبێنیت كه‌تۆ ده‌توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت. تایبه‌تمه‌ندى پلاندانان له‌وه‌دایه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ت رِونتر ده‌كات

وئامانجه‌كانت دیارى ده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌ پلانت هه‌بێ‌ تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنى. سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 90

خاڵ كه‌متر بوون: تۆ پێویستیت به‌ زۆرێك له‌ كارى جدى وپابه‌ندبون هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێ‌ سه‌ركه‌وتن بۆ ئاینده‌ت تۆماركه‌یت،

ره‌نگه‌ پێتوابێ‌ خۆشگوزه‌رانى گرنگى زیاترى هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن، به‌لاى زۆرێك خه‌ڵكه‌وه‌ خۆشگوزه‌رانى بۆخۆى سه‌ركه‌وتنه‌.

چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی که‌ بن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-09-04 13:29:05)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-08-06 16:21:06

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

تاقیکردنه‌وه‌ی دووه‌م

ئایا تۆ كه‌سێكى خۆشدو وموجامه‌له‌چیت؟

ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1- هاورِێكه‌ت نوكته‌یه‌كى زۆر بێ تامى بۆ گێرایته‌وه‌، بۆیه‌ تۆ: ( ا ) پێناكه‌نى وپێى ده‌ڵێیت نوكته‌یه‌كى بێ تامه‌. (ب) كه‌مێ خه‌نده‌ى بۆ ده‌كه‌یت. (ج) خه‌نده‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ده‌كه‌یت وده‌ڵێیت جوانه‌. (د) به‌قاقاوه‌ دێیته‌ پێكه‌نین.

2- له‌ناكاو كه‌سێك ده‌بینیت كه‌ خۆشت لێى ناوێت به‌لآم ئه‌و به‌ئاگا نیه‌ له‌وه‌ى رِقت لێیه‌تى، بۆیه‌ به‌گه‌رمى سلآوت ئاراسته‌ ده‌كات، تۆش: ( ا ) به‌ساردی وه‌لآمى سلآوه‌كه‌ى ئه‌ده‌یته‌وه‌.         (ب) به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى وه‌لآمى سلآوه‌كه‌ى ئه‌ده‌یته‌وه‌.      (ج) به‌ رِوخۆشى وه‌لآمى سلآوه‌كه‌ى ئه‌ده‌یته‌وه‌.      (د) زۆر به‌گه‌رمى وه‌لآمى ئه‌ده‌یته‌وه‌ وباوه‌شى پیاده‌كه‌یت.

3- كه‌سێك داواى شتێكى زۆر ئازیزى تۆ ده‌كات، تۆش: ( ا ) بێگومان رازى نابیت.     (ب) پێى ئه‌ده‌یت به‌لآم داواى لێده‌كه‌یت به‌باشى بیپارێزێت.     (ج) پێى ئه‌ده‌یت وبۆ خۆشدوى ده‌ڵێیت "له‌ خزمه‌تدایه‌".     (د) پێى ئه‌ده‌یت وبه‌رِوخۆشى وبۆ خۆشدوى ده‌ڵێیت "پێشكه‌شت بێ‌".

4- هاوه‌ڵێكت هه‌یه‌ هیچ له‌ باره‌ى خۆرازاندنه‌وه‌ وهه‌ڵبژاردنى جل وبه‌رگه‌وه‌ نه‌زانێت، جارێك پرسى پێكردى سه‌باره‌ت به‌ راده‌ى جوانى وخۆرازاندنه‌وه‌ى، بۆیه‌ تۆ: ( ا ) ناچاریت به‌وه‌ى رِاستى پێ بڵێیت. (ب) خۆت له‌ پرسیاره‌كه‌ى ده‌شاریته‌وه‌ وهیچى پێ ناڵێیت. (ج) پێى ده‌ڵێیت كه‌ ئه‌مرِۆ زۆر رِازاوه‌یه‌. (د) پێى ده‌ڵێیت كه‌ ره‌نگێكى زۆر جوانى هه‌ڵبژاردوه‌.

5- به‌رپرسه‌كه‌ت دێت وپرسى هه‌ندێ‌ شتت لێ‌ ده‌كات له‌كاتێكدا تۆ خۆشت لێى ناوێ‌، ئه‌وا تۆ:    ( ا ) ئاسایى وه‌لآمى پرسیاره‌كه‌نى ئه‌ده‌یته‌وه‌.    (ب) بانگى ده‌كه‌یت دانیشێت وپاشان وه‌لآمى پرسیاره‌كانى ئه‌ده‌یته‌وه‌.     (ج) به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى ده‌كه‌یت وده‌پرسى كه‌ ئایا كوپێ‌ قاوه‌ ناخواته‌وه‌.     (د) به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى ده‌كه‌یت وباوه‌شى پیا ده‌كه‌یت، وپاش زۆرێك پیاهه‌ڵدان كوپێك قاوه‌ى بۆ دێنیت.


خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.


ئه‌نجام:
1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى راستگۆى وحه‌زت به‌ خۆشدوى وهه‌ڵخڵه‌تاندن نیه‌، تۆ به‌ر له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆبی له‌گه‌ڵ خۆت راستگۆى، وخۆشت له‌ كه‌سى خۆشدو وموجامه‌له‌چى نایه‌ت.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى خۆشدویت به‌لآم سنورێكى دیاریكراوت هه‌یه‌، رِقت له‌ زیادپێوه‌نان ودرۆیه‌، ناچار ده‌بیت خۆشدوبیت تاكو هه‌ستى كه‌س بریندار نه‌كه‌یت، وكه‌س نه‌خه‌یته‌ دۆخێكى شه‌رمه‌زاره‌وه‌.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى خۆشدوى بۆ سه‌رجه‌مى خه‌ڵك، نزیك بێت یان دوور، له‌ ناخى خۆتدا ده‌ڵێیت هیچ زیانێكى نیه‌ گه‌ر موجامه‌له‌یان بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فشاریش له‌ خۆت بكه‌یت، ده‌توانیت موجامه‌له‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌یت كه‌ رِقت لێیانه‌ چونكه‌ هیچ زیانێكى نیه‌.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى له‌ رِاده‌ به‌ده‌ر موجامه‌له‌چیت، به‌رِاده‌یه‌ك كه‌ ده‌گه‌یته‌ پیاهه‌ڵدانى درۆ وزیاده‌رِه‌وى، وگاڵته‌ به‌ هه‌ستى خه‌ڵكى ده‌كه‌یت وگوێ‌ ناده‌ى، زۆر به‌باشى رِۆڵه‌كان ده‌نوێنیت وچه‌ندین كه‌س ده‌كه‌ى به‌ته‌ڵه‌وه‌.

چاوه‌ڕێی به‌شی سێهه‌م بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-08-08 17:43:34

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سایه‌تیه‌كى تورِه‌یت؟

ئایا تۆ تورِه‌یت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1- ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ماندوى وبرسیه‌تى گه‌رِایته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وبینیت هێشتا خواردن ئاماده‌ نه‌بووه‌ بۆیه‌ تۆش: ( ا ) تورِه‌ده‌بیت وهه‌ڵده‌چى پاشان ماڵ جێ دێڵیت. (ب) بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌یت.. پاشان ده‌چیته‌ ژوره‌كه‌ت وچاوه‌رِوان ده‌كه‌یت تا ئاماده‌ ده‌بێت. (ج) ناچار ده‌بیت شتێكى نێو سه‌لاجه‌كه‌ بخۆیت. (د) ده‌چیته‌ مه‌تبه‌خه‌كه‌ ویارمه‌تیان ئه‌ده‌یت له‌ ئاماده‌كردنى خواردنه‌كه‌.

2- ئه‌گه‌ر سه‌رگه‌رمى كارێك بیت، پاشان له‌دواى چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ڵه‌یه‌كى تێدا بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وا تۆ: ( ا ) هه‌ڵده‌چى وكاره‌كه‌ت به‌جێدێڵی. (ب) زۆر بێزار ده‌بیت.. به‌لآم خۆت ئارام ده‌كه‌یته‌وه‌ وده‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆ سه‌ركاره‌كه‌ت. (ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بوبێت هه‌ڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ركه‌یت، پاشان كاره‌كه‌ت ته‌واوكه‌یت. (د) هێمن ده‌بى وه‌كو وابێت هیچ نه‌بوبێت. سه‌رله‌ نوێ‌ ده‌ست پێده‌كه‌یته‌وه‌.

3- ده‌مه‌وبه‌یانه‌ وبه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ره‌و كار ده‌رِۆیت، له‌ پرِ له‌ كۆلآنێكى ته‌نیشته‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك دێته‌ به‌رده‌مت بۆیه‌ تۆش: ( ا ) شوێن ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌ویت ورِێى پێ ده‌گریت، پاشان له‌ شۆفێره‌كه‌ ئه‌ده‌یت. (ب) شوێنى ده‌كه‌ویت ودێیته‌ ئاستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى وله‌وێوه‌ جمێنى بۆ ده‌نێریت. (ج) بێزار ده‌بیت به‌ هه‌ڵس وكه‌وتى ئه‌و شۆفێره‌... پاشان به‌ هێمنى رِێگه‌ى خۆت ده‌گریته‌ به‌ر. (د) هێمن ده‌بیت وه‌كو وابێ هیچ رِوى نه‌دابێت واده‌م توشى پێكدادان نه‌بویت.

4- گریمان له‌ چێشتخانه‌یه‌كدا دانیشتیت وگارسۆنى چێشتخانه‌كه‌ بایه‌خى پێت نه‌دا ونه‌یپرسى كه‌ داواكاریت چیه‌ بۆ خواردن بۆیه‌ تۆش: ( ا ) به‌ده‌نگى به‌رز هاوار ده‌كه‌یت وده‌ڵێیت گوایه‌ چه‌ند كاتژمێرێكه‌ چاوه‌رِوانم پاشان چێشتخانه‌كه‌ جێدێڵی. (ب) بانگى لێ‌ ده‌كه‌یت وسه‌ره‌زه‌نشتى ده‌كه‌یت، پاشان دواى خواردن ده‌كه‌یت. (ج) چاوه‌رِوان ده‌بیت تا له‌كاره‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت پاشان داواى لێ‌ ده‌كه‌یت خواردنت بۆ بێنێت. (د) پاساوى ئه‌وه‌ى بۆ دێنیته‌وه‌ كه‌ ئاگاى لێت نه‌بووه‌ وهه‌ڵده‌سیت به‌ده‌ستى خۆت خواردنه‌كه‌ دێنیت.

5- ئه‌گه‌ر هاورِێیه‌كت هه‌ڵه‌یه‌كى به‌رامبه‌ر كردیت ئه‌وا تۆ: ( ا ) رِقت لێى هه‌ڵده‌سێ وبرِیار ئه‌ده‌یت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پچرِى. (ب) لێى تورِه‌ ده‌بیت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشى بۆ له‌ بیرناكه‌ى. (ج) پاساوێكى بۆ دێنیته‌وه‌ یان ده‌یبوریت. (د) شته‌كه‌ به‌ شۆخى وه‌رده‌گریت وگوێ‌ ناده‌یت.


خاڵه‌كان: ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ. پاشان هه‌مو خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

شێكارى:

1-ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ مرۆڤێكى ده‌مارگیر توندرِه‌وى وزۆر به‌ خێرایى هه‌ڵده‌چیت، تورِه‌ییت زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ڵس وكه‌وتدا.. رِێ به‌ ئارامى وبیركردنه‌وه‌ ناده‌یت. هه‌وڵبده‌ ده‌مارگرژیت كۆنترۆڵكه‌یت تاكو نه‌كه‌ویته‌ كێشه‌وه‌.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ تورِه‌یت... به‌لآم هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت كۆنترِۆڵی بكه‌یت. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیت ئه‌دات له‌ خۆپاراستن له‌ هه‌ندێ‌ كێشه‌، به‌لآم دواجار بێ به‌ش نابى له‌ كێشه‌ وده‌كه‌ویته‌ هه‌ندێكیانه‌وه‌.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ هێمنیت.. له‌سه‌رخۆیت... هه‌میشه‌ ئه‌قڵت كۆنترۆڵى له‌ ده‌ستدایه‌ وناهێڵیت ده‌مارگرژى زاڵ ببێ‌ به‌سه‌رتدا. كاروبارت به‌ ئارامى به‌رِێ ده‌كه‌یت، هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتویت له‌ بازنان به‌سه‌ر كۆسپ وكێشه‌كاندا.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى زۆر هێمنیت. هه‌مو شتێك به‌ ئاسانى وبه‌ جۆرێك له‌ گوێ نه‌دان وه‌رده‌گریت، هیچ ده‌مارگرژ نیت.. هه‌مو كێشه‌كانت به‌ بێ‌ باكى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت. هه‌مو شته‌ قورس وگرێدراوه‌كان به‌ چاوێكى سوكه‌وه‌ لێ‌ ده‌رِوانیت.. تۆ هه‌رگیز رِوبه‌رِوى بێزارى نابیته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-08-10 12:53:50

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى (جرپنیت)به‌په‌له‌یت؟


ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1- ئه‌گه‌ر پێشنیاری پرۆژه‌یه‌كیان كردیت بۆ هێنانه‌به‌رى پاره‌ وسامانت، ئه‌وا تۆ: ( ا ) ده‌ست به‌جێ پرۆژه‌كه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌یت. (ب) بیرده‌كه‌یته‌وه‌ پاشان په‌سه‌ندى ده‌كه‌یت. (ج) به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى ره‌زامه‌ندى خۆت ده‌رده‌برِیت تائه‌و كاته‌ى پرۆژه‌كه‌ شیده‌كه‌یته‌وه‌. (د) دواى ده‌خه‌یت تائه‌و كاته‌ى پرۆژه‌كه‌ به‌وردى شیده‌كه‌یته‌وه‌.

2- ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كت كه‌وته‌ هاورِێكه‌ت ونه‌یتوانى بۆت به‌جێ بێنێ‌، ئه‌وا تۆ: ( ا ) زۆر تورِه‌ده‌بیت... ولێى بێزار ده‌بیت. (ب) تۆرِه‌ده‌بیت، به‌لآم هه‌وڵ ئه‌ده‌یت تورِه‌یه‌كه‌تى لێ‌ بشاریته‌وه‌. (ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت بیانویه‌كى بۆ ئه‌و كه‌موكورِیه‌ى بدۆزیته‌وه‌. (د) هیچ تورِه‌نابیت، وانیشان ئه‌ده‌یت هیچ رِوى نه‌دابێت.

3- ئه‌گه‌ر ئاشناییت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا په‌یداكرد كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ بیبینیت، پاشان بانگهێشتى كردیت بۆ ئێواره‌ خوانێك، ئه‌وا تۆ: ( ا ) ده‌ست به‌جێ بانگهێشته‌كه‌ قبوڵ ده‌كه‌یت، وخۆشحاڵى خۆتى ئارِاسته‌ ده‌كه‌یت. (ب) زۆر سوپاسى ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر زۆر جه‌ختى كرد بانگهێشته‌كه‌ قبوڵ ده‌كه‌یت. (ج) زۆر سوپاسى ده‌كه‌یت، به‌ڵێنى ئه‌ده‌یتێ‌ بۆ جارێكى تر. (د) به‌رێزه‌وه‌ پێى ده‌ڵێیت ناتوانم، چونكه‌ پێتوایه‌ ئه‌مه‌ خۆشدویبه‌ و هیچى تر.

4- ئه‌گه‌ر بیستت یه‌كێ‌ له‌ هاورِێكانت قسه‌ى خراپى له‌سه‌ر گوتویت، ئه‌وا تۆ: ( ا ) زۆر تورِه‌ده‌بیت، وپه‌یوندی له‌گه‌ڵدا ده‌برِیت. (ب) تورِه‌ده‌بیت، ده‌رِۆیت رِوبه‌رِوى ببیته‌وه‌. (ج) بێزار ده‌بیت، به‌لآم بێ‌ هه‌ڵوێست ده‌بیت تا ئه‌و كاته‌ى له‌خودى هاورِێكه‌ خۆى ده‌بیسیت. (د) گوێ ناده‌یت، وانیشان ئه‌ده‌یت هیچ رِوى نه‌دابێت.

5- ئه‌گه‌ر هاورِێكانت پێشنیاریان كرد پێكه‌وه‌ گه‌شتێك بكه‌ن، ئه‌وا تۆ: ( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ رازى ده‌بیت، چونكه‌ تۆ حه‌زده‌كه‌یت كاتى خۆشیان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌ریت. (ب) رازى ده‌بیت له‌دواى ئه‌وه‌ى بزانیت كێتان له‌گه‌ڵدایه‌. (ج) خۆشحاڵى خۆت نیشان ئه‌ده‌یت به‌لآم وه‌لآمه‌كه‌ت دواده‌خه‌یت تائه‌و كاته‌ى له‌ گونجانى دڵنیا ده‌بیت. (د) داوا ده‌كه‌یت كاتت بده‌نێ‌ بیربكه‌یته‌وه‌، ورازى نابیت.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى زۆر به‌په‌له‌یت ئه‌م په‌له‌یه‌شت كێشه‌ى زۆرت بۆ ده‌نێته‌وه‌، وات لێ‌ ده‌كات به‌ بیركردنه‌وه‌كانت كارنه‌كه‌یت به‌ڵكو له‌سه‌ر قسه‌ى بێ سه‌روشوێن كار بكه‌یت، ئه‌مه‌ش وه‌هاى كردوه‌ په‌شیمان بیت له‌ رِه‌فتاره‌كانت، تۆ هیچ ئارامیت له‌دڵدا نیه‌، خێراى له‌برِیاردان وئه‌زمون له‌ هه‌ڵه‌كانى پێشوت وه‌رناگریت.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى به‌په‌له‌یت، كاتى پێویست به‌خۆت ناده‌یت بۆ بیركردنه‌وه‌، هه‌وڵ ئه‌ده‌یت هه‌ڵه‌كانت رِاست بكه‌یته‌وه‌ وئه‌زمون له‌ برِیاره‌ به‌په‌له‌كانت وه‌رگریت.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى له‌سه‌رخۆیت وبه‌په‌له‌نیت، به‌لآم هه‌ندێ‌ جار ده‌كه‌ویته‌ داوى خێراییه‌وه‌ چونكه‌ كاتێكى باشت نه‌داوه‌ به‌ خۆت بۆ لێكدانه‌وه‌ى برِیاره‌كانت، به‌لآم ئه‌م هه‌لآنه‌ت زۆر كه‌من، هه‌وڵ بده‌ هێورتربیت.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى زۆر له‌سه‌رخۆ وئارامیت وهه‌رگیز په‌له‌ناكه‌یت، ئه‌م شێنه‌ییه‌ت هۆكاره‌ له‌ پشت برِیاره‌ ته‌ندروسته‌كانت، هه‌میشه‌ وه‌دوورت ده‌خات له‌ كێشه‌ وئاڵۆزى.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-08-11 15:46:43

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا دبلۆماسیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌كه‌یت؟

ئایا تۆ كه‌سێكى دبلۆماسیت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1- ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ هاورِێكانت كۆك نه‌بون له‌ بۆچونه‌كانى یه‌كتر ئه‌وا تۆ: ( ا ) هه‌مو رێگایه‌كیان لێ‌ ئه‌گرى وبۆچونى خۆت ئه‌سه‌پێنى. (ب) بۆچونى خۆت ئه‌خه‌یته‌ رِوو وده‌ڵێیت ئه‌مه‌ بۆچونى منه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ش ده‌بم. (ج) رِێز له‌ بۆچونى هه‌مویان ده‌گرێت بێ‌ ئه‌وه‌ى هیچ كۆمێنتێك بده‌ى. (د) هه‌مویان وا تێده‌گه‌یه‌نیت كه‌ هه‌مویان رِاست ده‌كه‌ن.

2- ئه‌گه‌ر براكه‌ت كراسێكى كرِى رِه‌نگه‌كه‌یت به‌دڵ نه‌بوو ئه‌وا تۆ: ( ا ) به‌ رِاشكاوانه‌ پێى ده‌ڵێیت به‌دڵم نیه‌ وهه‌وڵ ئه‌ده‌یت بیگه‌یه‌نیته‌ ئه‌و برِوایه‌ى كه‌ بیگۆرِێ‌. (ب) رِاى خۆتى پێ ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر هاتوو رِاتى پرسى. (ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت رِاى رِاسته‌قینه‌ت نه‌زانى تاكو تورِه‌نه‌بێ. (د) به‌شێوه‌یه‌كى ئاقلآنه‌ بۆى رِون ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ رِه‌نگه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مۆدێلى نوێدا ناگونجێت، به‌لآم زۆریش خراپ نیه‌.

3- ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى كردیت، كه‌سه‌كه‌ خۆشه‌ویست نیه‌ له‌لات بۆیه‌ تۆ: ( ا ) پێشوازى لێ ناكه‌یت، كه‌سێكى تر ده‌نێریت پێشوازى لێ بكات. (ب) پێشوازى لێ‌ ده‌كه‌یت، به‌لآم خۆت وانیشان ئه‌ده‌یت كه‌ رازى نیت به‌م سه‌ردانه‌ى. (ج) پێشوازى لێ‌ ده‌كه‌یت وهه‌وڵ ئه‌ده‌یت بێزاریت بشاریته‌وه‌. (د) پێشوازى لێ‌ ده‌كه‌یت وگوێى بۆ ده‌گریت وه‌كو هیچ رِوى نه‌دابێ‌.

4- ئه‌گه‌ر بویته‌ به‌رپرس له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكاندا، پلانی تۆ له‌ گه‌ڵ كارمه‌نده‌كاندا كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌بێت: ( ا ) دڵسۆزه‌كان له‌خۆت نزیك ده‌كه‌یته‌وه‌ وسزاى خراپه‌كانیش ئه‌ده‌یت. (ب) دڵسۆزه‌كان له‌خۆت نزیك ده‌كه‌یته‌وه‌ وگوێ‌ به‌وانى دى ناده‌یت. (ج) وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مویاندا ده‌كه‌یت بێ‌ جیاوازى، تا ئه‌و كاته‌ى رِاستیان ده‌رده‌كه‌وێت. (د) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت هه‌مو كارمه‌نده‌كان بكێشته‌ خۆت، كارمه‌نده‌ چالاكه‌كان هانده‌ده‌یت تا چالاكتربن ته‌مه‌ڵه‌كانیش هانده‌ده‌یت تا هه‌ڵوێستیان بگۆرِن وچالاك بن.

5- ئه‌گه‌ر كه‌وتیته‌ داوى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌وه‌و ویستت چاره‌یكه‌یت ئه‌وا: ( ا ) هێز به‌كار ده‌هێنیت چونكه‌ پێتوایه‌ ئه‌وه‌ زۆر له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. (ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت چاره‌یكه‌یت به‌لآم ده‌مارگرژیت ده‌بێته‌ كۆسپێكى رِێگر له‌ به‌رده‌متدا. (ج) بێده‌نگى رِاده‌گریت وئارم ده‌بیت چونكه‌ پێده‌چێ‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر بێ له‌ چاره‌كردنى. (د) دبلۆماسیانه‌ كارده‌كه‌یت تاكو بتوانیت كێشه‌كه‌ چاره‌كه‌یت ولێى ده‌ربازبیت
.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

شیكارى:
1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دبلۆماسى نیت، وله‌ واتاشى تێناگه‌یت. به‌ كوێر ده‌ڵێیت تۆ كوێریت هه‌ر به‌و زه‌قیه‌ وبێ‌ سڵه‌مینه‌وه‌. به‌لآم ئه‌م جۆره‌ رِاشكاویه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌مو بارودۆخێكدا ناگونجێت. به‌هه‌رحاڵ، پێویسته‌ به‌رِه‌نگى سپى نه‌ڵێیت سپى ده‌بێ‌ بڵێى تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌مو رِه‌نگه‌كان، ئه‌مه‌ بۆ خۆت وخه‌ڵكیش باشتره‌.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ دبلۆماسى نیت، به‌لآم زۆر لێیه‌وه‌ دور نیت، ده‌توانیت دبلۆماسى بیت ئه‌گه‌ر دورتر برِوانیت له‌وه‌ى ئێستا لێى ده‌رِوانیت. دبلۆماسیه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شتێك بشاریته‌وه‌، شتێك شاردنه‌وه‌ى باشتره‌ له‌ ده‌رخستنى.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى تارِاده‌یه‌ك دبلۆماسیت. به‌لآم پێویست ده‌كات بۆ هه‌ندێ‌ كاروبار زیاتر دبلۆماسى بیت، تاكو به‌ ئارِاسته‌ى سه‌ركه‌وتندا برِۆیت.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ: تۆ كه‌سێكى زۆر دبلۆماسیت. خه‌ڵكت خۆشده‌وێت ورِێز له‌ بیرو بۆچونیان ده‌گریت ورِه‌چاوى بارودۆخیان ده‌كه‌یت. تۆ بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ وتێده‌گه‌یت پاشان پلان دانه‌نێت دواجار به‌ئاسانترین رِێگا جێ‌ به‌جێى ده‌كه‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-08-17 13:44:01

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى به‌خشنده‌ وده‌ست فراوانى؟

ئایا تۆ به‌خشنده‌یت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1 - سه‌عاتێكى نوێت كرِیوه‌ هاورِێكه‌ت ده‌ڵێ‌ زۆر به‌دڵمه‌. بۆیه‌ تۆش: ( ا ) سوپاسى ده‌كه‌یت پاشان پشتگوێى ده‌خه‌یت. (ب) ده‌ڵێیت با پێشكه‌شت بێت (ته‌نها بۆ خۆشدوى واده‌ڵێیت). (ج) له‌ بۆنه‌یه‌كدا سه‌عاتێكى له‌و جۆره‌ى پێشه‌كش ده‌كه‌یت. (د) راسته‌وخۆ سه‌عاته‌كه‌ له‌ ده‌ست داده‌كه‌نى وپێشكه‌شى ده‌كه‌یت.

2- هاورِێكانت په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كه‌ن وده‌ڵێین سبه‌ینێ‌ بۆ ماوه‌ى سه‌عاتێك ده‌بینه‌ میوانت. بۆیه‌ تۆش: ( ا ) بیر له‌وه‌ ناكه‌یته‌وه‌ كه‌ چییان پێشكه‌ش كه‌یت، چونكه‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان كه‌مه‌ وكاتى هیچ نیه‌. (ب) ته‌نها كوپێك چا یان قاوه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌یت. (ج) بیرله‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ میوه‌ وشیرینیان بۆ دانێیت له‌ گه‌ڵ كوپێك چادا. (د) ده‌ست به‌ جێ په‌یوه‌ندى به‌ چێشتخانه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌یت وداوا ده‌كه‌یت خواردن وشیرینیت بۆ ئاماده‌كه‌ن.

3- هاورِێكانت برِیاریان داوه‌ دیارییه‌كى هاوبه‌ش پێشه‌كه‌ش به‌ هاورِێیه‌ك بكه‌ن به‌ بۆنه‌یه‌كى دیاریكراوه‌وه‌. بۆیه‌ تۆش: ( ا ) به‌شدارى ناكه‌ى له‌ گه‌ڵیان. (ب) به‌ پاره‌یه‌كى كه‌م به‌شدارى ده‌كه‌یت هه‌رچه‌نده‌ رازى نیت له‌و كاره‌. (ج) بێ دودڵى وه‌كو هه‌موان به‌شدارى ده‌كه‌یت. (د) به‌ پاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ به‌شدارى ده‌كه‌یت وداوا له‌ هه‌موان ده‌كه‌یت دودڵ نه‌بن.

4- ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ گه‌ڵ هاورِێیه‌كتدا بازارِت ده‌كرد وهاورِێكه‌ت ویستى شتێك بكرِێت، به‌لآم پاره‌كه‌ى به‌ پێى پێویست نه‌بێت. بۆیه‌ تۆش: ( ا ) ئاورِئه‌ده‌یته‌وه‌ به‌لایه‌كى دیكه‌دا وخۆتى لێ‌ تێناگه‌یه‌نیت. (ب) ده‌ڵێیت به‌قه‌رز پێتى ئه‌ده‌م وبه‌مزوانه‌ پێم بده‌وه‌.. (ج) سور ده‌بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ت لێوه‌رگرێت وهه‌ركات پێیخۆش بوو بداته‌وه‌. (د) ده‌ست به‌جێ‌ بۆى ده‌كرِیت وسور ده‌بیت له‌وه‌ى پاره‌كه‌ى لێوه‌رناگریته‌وه‌.

5- ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ت برِیاریاندا برِۆن بۆ سه‌یران. وكه‌وتنه‌ پلانرِێژى بۆ پاره‌و تێچونى گه‌شته‌كه‌. بۆیه‌ تۆش: ( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ پێیان ده‌ڵێیت كه‌ تۆ هاوكارییان ناكه‌یت له‌تێچونى گه‌شته‌كه‌. (ب) پێشنیارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ كۆى تێچونى گه‌شته‌كه‌ به‌یه‌كسانى دابه‌شكرێت به‌سه‌ر هه‌مواندا. (ج) پێیان ده‌ڵێیت كه‌ تۆ تێچونى شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌گریته‌ ئه‌ستۆى خۆت و ورده‌كاریه‌كان له‌ ئه‌ستۆى ئه‌وان. (د) هه‌ر به‌یه‌كجارى دوریان ده‌خه‌یته‌وه‌ له‌و سه‌ر ئێشه‌ وكۆى تێچونى گه‌شته‌كه‌ ئه‌گریته‌ ئه‌ستۆى خۆت.


خاڵه‌كان: ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ.

شیكارى:
1- ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ: تۆ كه‌سێكى زیاد له‌ پێویست چاوبرسیت. حه‌ز به‌و جۆره‌ خه‌رجیانه‌ ناكه‌یت كه‌ له‌ پرِ دێنه‌ به‌ر رِێت. یان هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌سێك به‌ زۆر ئه‌و پاره‌ت پێ‌ خه‌رج ده‌كات. چاوبرسیت زیاتر له‌وه‌ى كه‌ ره‌زیل بیت، چونكه‌ تۆ هاوكات حه‌زبه‌وه‌ ناكه‌یت شتى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وه‌رگریت، هه‌روه‌ك چۆن حه‌زناكه‌یت كه‌س شتت لێ‌ ببات.

2- ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ: تۆ چاوبرسیت به‌لآم برِوات وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ رێگه‌ت لێ‌ ناگرێ‌ هه‌ندێ‌ جار خۆشدوى خه‌ڵك بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌م تا زۆرێك زه‌ره‌ریشت لێ‌ بدات، چونكه‌ تۆ حه‌زناكه‌ى خه‌ڵك به‌ ره‌زیلت بزانێ‌.

3- ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ: تۆ كه‌سێكى به‌خشنده‌یت. خه‌ڵكت خۆش ده‌وێ، ناته‌وێ‌ بێ‌ گوێیان بكه‌یت، ئیدى له‌ گه‌ڵ كه‌سانێكى نزیكدا بێت یان كه‌سانێكى تر، جیاوازى نیه‌. بۆیه‌ تۆ ده‌ستت فراوانه‌ ودڵت پاكه‌ وچاوه‌رِوانى هیچ پاداشتێك نیت له‌ به‌رامبه‌ردا. هاوكات ده‌ست فراوانى وبه‌خشنده‌ییت له‌ سنورێكى مادى دیاریكراودایه‌ وله‌ تواناى خۆت تێپه‌رِناكات.

4- ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ: تۆ كه‌سێكى زۆر به‌خشنده‌یت. هه‌مو سامانێكى خۆت به‌ سامانى خه‌ڵكى ده‌زانیت. به‌لآم هه‌ندێ‌ جار به‌ فریوئه‌درێیت له‌ لایه‌ن كه‌سانێكى چڵێسه‌وه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێ ناده‌یت، وپاڵت نانێ‌ به‌وه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانت بگۆرِى.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-08-19 13:06:04

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا هه‌میشه‌ له‌ گه‌ڵ مۆده‌ دایت؟
ئایا له‌ گه‌ڵ سه‌رده‌مدا رێ‌ ده‌كه‌یت یاخود دژى شتى نوێیت؟

ئایا تۆ كه‌سێكى هاوچه‌رخ ومۆدێرنه‌ى؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: وه‌لآمى گونجاو هه‌ڵبژێره‌ له‌م سێ‌ وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌...


1- پێتخۆشه‌ له‌ گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێدا رِێ كه‌یت؟ ( ا ) به‌ تایبه‌ت نا. (ب) تارِاده‌یه‌ك. (ج) به‌ڵێ‌.

2- ئایا به‌رده‌وام به‌شوێن سه‌ركێشى وئاره‌زوى نوێدا ده‌گه‌رِێیت؟ ( ا ) نه‌خێر. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) به‌ڵێ‌.

3- ئایا سالآنه‌ شوێنى پشوو وحه‌وانه‌وه‌ت ده‌گۆرِیت، هه‌ر ساڵه‌و له‌ شوێنێك به‌سه‌رى به‌ریت؟ ( ا ) نه‌خێر. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) زۆر جار.

4- كام له‌مانه‌ گرنگى زیاتریان هه‌یه‌ له‌لاى تۆ: ( ا ) رِابردوو. (ب) هه‌نوكه‌. (ج) ئاینده‌.

5- ئاره‌زوت وایه‌ شت بپارێزى وبیهێڵیته‌وه‌ لاى خۆت؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) پێده‌چێ‌. (ج) نه‌خێر.

6- له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێدا بیر له‌ چى ده‌كه‌یته‌وه‌؟ ( ا ) برِوام وایه‌ ساڵێكى ناخۆش ده‌بێت. (ب) چۆن به‌خێرایى ساڵ تێپه‌رِى. (ج) پلانى نوێ‌ بۆ ساڵى نوێ‌.

7- بیرله‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ رۆژێك دێت وپیر ده‌بیت؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) پێده‌چێ‌. (ج) نه‌خێر.

8- پێتوایه‌ مۆسیقاى كۆن خۆشتره‌ تا مۆسیقاى ئێستا؟ ( ا ) بێگومان. (ب) پێده‌چێ‌. (ج) نه‌خێر.

9- تۆ خۆت ئامێرى كۆمپیوته‌رت هه‌یه‌؟ ( ا ) نه‌خێر، ونیازم نیه‌ بیسه‌نم. (ب) نه‌خێر، هیوام وایه‌ بیسه‌نم. (ج) به‌ڵێ‌.

10- ئایا یاده‌وه‌رى خۆشت له‌م خانوه‌ى ئێستاتدا رِێگریت ده‌كا له‌وه‌ى بۆ داهاتو بگوێزیته‌وه‌ خانویه‌كى دى؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خانوه‌ نوێكه‌وه‌. (ج) نه‌خێر.

11- چى له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگى زیاتریان هه‌یه‌ له‌لات؟ ( ا ) ژیانێكى خێزانى خۆشگوزه‌ران وجێگیر. (ب) ژیانێك به‌هه‌مو چه‌شنه‌كانیه‌وه‌. (ج) ئاسۆى ئه‌قڵ وده‌رونت فراوان كه‌یت.

12- ئه‌و كاتانه‌ى له‌گه‌ڵ هاورِێ‌ نزیكه‌كانت یاخو خێزانه‌كه‌ت دانیشتن ده‌كه‌ن، پێت باشه‌ باس له‌یاده‌وه‌ریه‌كانت بكه‌یت یان پلانه‌كانى ئاینده‌ت؟ ( ا ) باس له‌ یاده‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌م. (ب) هه‌ردووكیان. (ج) پلانه‌كانى ئاینده‌.

13- ئه‌گه‌ر كه‌سێك بووه‌ هۆى ئازاردانت، ئایا به‌ته‌واوى ده‌یبوریت؟ ( ا ) نه‌خێر. (ب) تامافى خۆم وه‌رنه‌گرم، نه‌خێر. (ج) له‌بیرى ده‌كه‌م زیاتر له‌وه‌ى بیبورم.

14- پێگه‌یه‌كى تایبه‌تت هه‌یه‌ به‌خۆت له‌ ئه‌نته‌رنێت دا؟ ( ا ) نه‌خێر. (ب) نه‌خێر، به‌لآم به‌دورى نازانم بۆ ئاینده‌ دروستى كه‌م. (ج) به‌ڵێ‌.

15- ئایا تا ئێستاش هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ پێشه‌واى خۆت ده‌زانیت كه‌ پێشتر به‌ پێشه‌واى خۆتت ده‌زانین؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) به‌ڵێ‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كه‌سانێكى نوێ‌ هه‌ن به‌ باشیان ده‌زانم. (ج) نه‌خێر.

16- بیركردنه‌وه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ‌ ده‌ترسێنێ‌؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) ده‌مخاته‌ تیامانه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ى بمترسێنێت. (ج) نه‌خێر.

17- چى له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ پرِاوپرِ هه‌ستى تۆیه‌ له‌باره‌ى گۆرِانه‌وه‌: ( ا ) رِقم له‌ گۆرِانه‌. (ب) به‌شێوه‌یه‌كى گشتى من خۆشم له‌ گۆرِان نایه‌ت به‌لآم رِاستیم پێ په‌سه‌نده‌. (ج) هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ گۆرِاندا نابینمه‌وه‌.

18- ئایا به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌ كلاسیكه‌كانت پێخۆشتره‌ تا به‌رنامه‌ نوێیكان؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) نه‌خێر.

19- رِات چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ستایله‌ نوێكانى مۆده‌ى جل وبه‌رگ؟ ( ا ) زۆر بیر له‌وه‌ ناكه‌مه‌وه‌. (ب) پێموابێ‌ هه‌ندێكیان باشن. (ج) پێمخۆشه‌ خه‌ڵك به‌ مۆدێكى نوێوه‌ ببینم.

20- تا چه‌ند به‌ئاسانه‌ به‌سه‌ر گرفته‌ تایبه‌ته‌كانتدا زاڵ بیت؟ ( ا ) هیچ ئاسان نیه‌. (ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌كاتى گونجاودا خۆمى لێ ده‌ربازكه‌م. (ج) ئاسان نیه‌، به‌لآم به‌هه‌رحاڵێك بێت پشتى تێده‌كه‌م وهه‌وڵ ئه‌ده‌م بگه‌رِێمه‌وه‌ ژیانى سروشتى خۆم.

21- ئایا سه‌ردانى ناوچه‌ كۆنه‌كانت ده‌كه‌یت تاكو یاده‌وه‌ریه‌ خۆشه‌كان وپه‌یوه‌ندیه‌كانت بگێرِیته‌وه‌؟ ( ا ) زۆرینه‌ى كات. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) هه‌رگیز.

22- پێتوایه‌ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ خاڵى به‌هێزى تۆن؟ ( ا ) رێكخراو. (ب) هه‌ست به‌ لێپرسراوێتى. (ج) چالاك.

23- هه‌ستت چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیاى كارى تێداده‌كه‌یت كه‌ هه‌میشه‌ نوێترین داهێنانى ته‌كنه‌لۆژى به‌كار دێنن؟ ( ا ) به‌ كه‌مێك ترسه‌وه‌ لێى ده‌رِوانم. (ب) به‌ئاگام له‌وه‌ى كه‌ شتێكى زه‌روره‌ بۆ جیهانى ئه‌مرِۆ. (ج) زۆرم پێ باشه‌.

24- پێتوایه‌ رۆژانى قوتبخانه‌ خۆشترین رۆژگارى ژیانت بووه‌؟ ( ا ) به‌ڵێ‌. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) نه‌خێر.

25- ئایا شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆت په‌یداكردوه‌ له‌ ئامێرێكى ته‌كنه‌لۆژیدا به‌چه‌شنێك كه‌ توانیبێتت كه‌سێكى تر له‌سه‌رى رِابهێنى؟ ( ا ) نه‌خێر. (ب) هه‌ندێ‌ جار. (ج) زۆر جار.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ج) 2خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، وهه‌مو وه‌لآمێكى (ب) 1خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا )، پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 40 تا 50 خاڵ بوو: وادیاره‌ تۆ كه‌سێكى هه‌میشه‌ له‌ ئاینده‌ ده‌رِوانیت وشان به‌ شانى سه‌رده‌م رِێ ده‌كه‌یت وبه‌رِوى نوێبونه‌وه‌ وگۆرِاندا رِاناوه‌ستیت. ماناى وایه‌ تۆ به‌رده‌وام پلانت هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌، تۆ بۆ دواوه‌ نارِوانیت هه‌میشه‌ بۆ پێشه‌وه‌ ده‌رِوایت.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25 تا 39 خاڵ بوو: تۆ كه‌سێكى له‌ ئاینده‌ ده‌رِوانیت وپلانت هه‌یه‌ بۆ داهاتو، وشان به‌شانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ‌ رِێ ده‌كه‌یت، به‌لآم له‌ هه‌مان كاتدا تۆ هۆگرى یاده‌وه‌ریه‌كانتى وه‌ وابه‌سته‌ى ساته‌كانى رِابردویت. تۆ گه‌شبینیت به‌ ئاینده‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سۆزت هه‌یه‌ بۆ رِابردوو.

سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25خاڵ كه‌متر بوون: وادیاره‌ تۆ ململانێ‌ له‌گه‌ڵ گۆرِان وگه‌شه‌كردندا ده‌كه‌یت، وبایه‌خ ناده‌ى به‌و پاڵنه‌ره‌ى پاڵت ده‌نێ‌ بۆ پێشه‌وه‌، خاڵه‌كانت وانیشان ئه‌دات كه‌ تۆ بایه‌خ به‌ ته‌كنه‌لۆژیاش ناده‌یت پێده‌چێ‌ به‌و هۆیه‌ بێت كه‌ تۆ پێتوایه‌ تێگه‌یشتن لێى كارێكى زه‌حمه‌ته‌. زۆریش ئاورِ له‌ رِابردوه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ وپێتوایه‌ خۆشترین ساته‌كانى ژیانت بووه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌دات كه‌ تۆ كه‌سێكى هۆگر و به‌سۆزیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-08-23 15:23:44

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى رِوخۆش وگاڵته‌ئامێزى؟

ئایا تۆ كه‌سێكى رِوخۆش وگاڵته‌ئامێزى؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (به‌ به‌ڵێ‌ یان نه‌خێر وه‌لآم بده‌وه‌)
1-    ئایا ئاسته‌نگى ده‌بینیت له‌ پێكه‌نین به‌ هه‌ندێ‌ رِه‌فتارت؟

2-    ئایا تورِه‌ده‌بیت ئه‌و كاتانه‌ى كه‌سانێك به‌هه‌ڵس وكه‌وتت تورِه‌ن؟

3-    ئایا حه‌زت له‌ فلمى كۆمیدى هه‌یه‌؟

4-    ئایا حه‌زت له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى پێكه‌نین هه‌یه‌؟

5-    ئایا بێزارده‌بیت ئه‌و كاتانه‌ى له‌ كۆرِێك یان كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌ندێ‌ كه‌س روداوى گاڵته‌ئامێز ده‌گێرِنه‌وه‌؟

6-     هه‌ست به‌ تورِه‌یى یان سوكایه‌تى ده‌كه‌یت كاتێك هه‌ندێ‌ كه‌س پێت رِاده‌بوێرن؟

7-     پێتوایه‌ نوكته‌ گێرِانه‌وه‌ كارێكى منالآنه‌یه‌؟

8-     پێتوایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى شۆخى زۆر ئه‌كه‌ن كه‌سانێكى پێنه‌گه‌یشتوون؟

9-    ئایا بێزار ده‌بیت به‌ پێكه‌نین به‌ ده‌نگى به‌رز له‌ نه‌خۆشخانه‌ ومزگه‌وت وكڵێسه‌كاندا؟

10-  ئایا به‌رنامه‌ رۆشنگه‌ریه‌ جددیه‌كانت پێ باشتره‌ له‌ به‌رنامه‌ كۆمیدیه‌ گاڵته‌ئامێزه‌كانى ناو ته‌له‌فزیۆن؟

11- پێتوایه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى پته‌و وكامڵ له‌وه‌دایه‌ رِوگرژ ومۆن بیت؟

12- له‌بیرت ماوه‌ دواهه‌مین جار پێكه‌نیت كه‌ى بوو؟

13- ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ته‌نیاى له‌گه‌ڵ خۆتدا پێده‌كه‌نیت؟

14- ئه‌گه‌ر له‌ رۆژنامه‌یه‌كدا وێنه‌یه‌كى كاریكاتیۆریت بینى شه‌رم ئه‌تگرێ‌ له‌لاى خه‌ڵكدا پێبكه‌نى؟

15- پێتوایه‌ ستایلى ژیانى هاوچه‌رخ مه‌یلى به‌لاى پێكه‌نین وگاڵته‌ئامێزی دایه‌؟

1-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
2-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
3-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0
4-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0
5-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
6-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
7-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
8-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
9-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
10-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
11-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
12-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0
13-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0
14-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
15-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0

له‌ 1 تا 4 خاڵ  ماناى وایه‌ تۆ:
پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆ كه‌مێك له‌ هه‌ڵچونه‌ت كه‌م كه‌یته‌وه‌ وده‌بێ‌ بزانى كه‌ پێكه‌نین سودى زۆرى هه‌یه‌ بۆ بارودۆخى ته‌ندروستى وده‌رونیت، ورۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ چاككردنى په‌یوه‌ندیه‌كانت.

له‌ 5 تا 10 خاڵ ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ زیاتر شه‌رم رێت لێ‌ ئه‌گرێ‌ كه‌ كه‌سێكى له‌و جۆره‌ نه‌بیت هاوكات ده‌توانیت هه‌ڵچونه‌كانت كۆنترۆڵ كه‌یت.

له‌ 11 تا 15 خاڵ ماناى وایه‌ تۆ:
مه‌یلێكى زۆرت هه‌یه‌ به‌لاى شۆخى گاڵته‌دا، تۆ هیچ شتێك به‌ جددى ناگریت.
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-08-27 17:30:09

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا متمانه‌ت به‌ خه‌ڵكى هه‌یه‌؟

تا چ رِاده‌یه‌ك متمانه‌ت به‌ خه‌ڵكى هه‌یه‌؟
ئایا متمانه‌ت به‌ خه‌ڵكى هه‌یه‌؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (ده‌توانیت به‌ به‌ڵێ‌ یان نه‌خێر وه‌لآم بده‌یته‌وه‌)


1-    پێتوایه‌ خه‌ڵكى له‌ پاشمله‌ باست ده‌كه‌ن؟

2-    پێتوایه‌ هه‌مو كه‌سێك نرخى خۆى هه‌یه‌؟

3-    پێتوایه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵك فێڵبازن؟

4-    پێتوایه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵك دزو خیانه‌تكارن؟

5-    هیچ گرفتێك ده‌بینیت له‌وه‌ى متمانه‌ به‌خه‌ڵك بكه‌یت؟

6-    ئایا بێزاریت به‌وه‌ى قه‌رز به‌خه‌ڵكى بده‌یت، چونكه‌ پێتوایه‌ ناتده‌نه‌وه‌؟

7-    ئایا ماڵه‌كه‌ت جێ دێڵیت به‌ده‌ست كومه‌ڵێك كرێكاره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س چاودێریانكات؟

8-    ئایا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام حسابى بانكیت به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌؟

9-    ئایا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام كاوبارى ئابوریت به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌؟

10- ئایا له‌ كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ت له‌ هه‌ر شوێنێك ئاورِئه‌ده‌یته‌وه‌ تابزانیت هیچت لێ‌ نه‌كه‌وتوه‌؟

11- پێتوایه‌ هه‌مو كه‌سێك خیانه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌لى بۆ بره‌خسێ‌؟

12- كاتێ‌ شتێكت لێ‌ ون ده‌بێ‌ ده‌ست به‌جێ‌ بیر له‌وه‌ ده‌كیته‌وه‌ كه‌ لێت دزرابێت؟

13- كاتێ كه‌ رِێگه‌ت لێ‌ ون ده‌بێ‌ لانى كه‌م پرس به‌دوو كه‌س ده‌كه‌یت تارِێگه‌ى رِاستت نیشان بده‌ن؟

14- كاتێ‌ كه‌ كه‌سێك پاشه‌كشه‌ له‌ دیدارێك ده‌كات كه‌ برِیاربوه‌ پێكه‌وه‌ سازیكه‌ن ئایا ده‌ست به‌ جێ‌ بیرله‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ هۆكارێكى ژێربه‌ژێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌م پاشه‌كشێیه‌؟

15- پێتوایه‌ هه‌مو خه‌ڵك به‌ گشتى ده‌ستپاك وشه‌ریفن؟


وه‌لآمه‌كان:
1-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
2-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
3-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
4-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
5-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
6-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
7-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر    0
8-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
9-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
10-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
11-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
12-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
13-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
14-    به‌ڵێ‌    0    نه‌خێر    1
15-    به‌ڵێ‌    1    نه‌خێر  0   


له‌ 1 تا 4خاڵ واته‌ تۆ:
تۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ت به‌ خه‌ڵك نیه‌. زۆر به‌ گومان مه‌به‌، هه‌وڵ بده‌ كه‌مێك متمانه‌ لاى خۆت دروستكه‌ تاكو دووچارى نه‌خۆشى ده‌رونى نه‌بیته‌وه‌
.
له‌ 5 تا 9خاڵ واته‌ تۆ:
تۆ ده‌ته‌وێ‌ متمانه‌ به‌ خه‌ڵكى بێنیت به‌لآم ئه‌زمونه‌كانت وه‌هات لێ‌ ده‌كات تیابمێنیت، تۆ به‌ گشتى متمانه‌ت به‌ خه‌ڵك هه‌یه‌ به‌لآم هه‌میشه‌ په‌ناده‌گریت وخۆت ده‌پارێزیت تاكو توشى كێشه‌ نه‌بیت.

له‌ 10 تا 15خاڵ واته‌ تۆ:
تۆ زۆر متمانه‌ت به‌ خه‌ڵكى هه‌یه‌. پێتوایه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌ستپاك وشه‌ریفن وده‌توانرێت پشتیان پێ ببه‌سرێت. بێگومان هه‌ندێ‌ جار رِوبه‌رِوى نائومێدى ده‌بیته‌وه‌ چونكه‌ كه‌سانێك ئه‌م متمانه‌یه‌ت به‌گه‌رِده‌خه‌ن وقۆرخى ده‌كه‌ن بۆ كاروبارى نابه‌جێى خۆیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-08-30 21:15:49

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا پیشه‌كه‌ى خۆتت خۆشده‌وێ‌؟

ئایا پێشه‌كه‌ى خۆتت خۆشده‌وێ‌؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: وه‌لآمى گونجاو هه‌ڵبژێره‌ له‌م سێ‌ وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌...


1-    تا چ رِاده‌یه‌ك هه‌ست به‌ بێزارى ده‌كه‌یت كاتێ‌ هه‌لى پله‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ت لێ‌ ده‌فه‌وتێ‌؟
( ا ) هه‌ست به‌بێزارى ناكه‌م.(ب) زۆر بێزار ده‌بم.(ج) كه‌مێك بێزار ده‌بم.

2- ئایا خۆت زۆر له‌ ئیشدا ده‌بینیته‌وه‌؟
( ا ) زیاد له‌ پێویست نا.(ب) زۆر، به‌و رِاده‌ى كه‌ خواسته‌كانمى پێ به‌دى دێنم.(ج) پێده‌چێ‌ زیاد له‌ پێویست خۆم ماندو بكه‌م.

3- كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ئاره‌زوه‌كانت تێر ده‌كات؟
( ا ) دڵخۆش وجێگیربم له‌كاره‌كه‌مدا.(ب) له‌وپه‌رِى سه‌ركه‌وتندابم وبگه‌مه‌ لوتكه‌.(ج) جێى رێز وپێزانین بم.

4- تا چه‌ند گرنگه‌ به‌لاته‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندى سه‌ركه‌وتن؟
( ا ) پێموایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تێركردنى ده‌رونین زیاترله‌وه‌ى گرنگیان هه‌بێت.(ب) گرنگن.ج) زۆر گرنگن.

5- ئه‌و كۆمپانیاى كارى بۆ ده‌كه‌یت لقێكى نوێى كردۆته‌وه‌ له‌شوێنێكى جیاواز له‌و شوێنه‌ى لێى ده‌ژیت وداوایان لێكردیت ببیته‌ به‌رپرسى ئه‌و لقه‌ نوێ‌یه‌، رێده‌چێ‌ كاردانه‌وه‌ت كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بێت؟
( ا ) ره‌تى ده‌كه‌مه‌وه‌ وناچم.(ب) ده‌چم و واچاوه‌رِوان ده‌بم خێزانه‌كه‌م پێیان خۆش بێت وپاڵپشتیم لێ‌ بكه‌ن.(ج) راپرسى خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م تا بگه‌ینه‌ بریارێكى هاوبه‌ش.

6- ئایا په‌نا ده‌به‌یته‌ به‌ر نارِاستى ونارِه‌وایى له‌ پێناو ئه‌وه‌ى پله‌ت زیادبكا؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

7- ئایا ئاسان ده‌توانیت بیر له‌ ئیش وكار نه‌كه‌یته‌وه‌ له‌ كاتى مۆڵه‌ت وپشوى هه‌فته‌دا؟
( ا ) زۆر ئاسانه‌.(ب) هه‌رگیز ناتوانم به‌ته‌واوى له‌بیكردنه‌وه‌ له‌كار دابرِێم.(ج) هه‌ندێ‌ جار ناتاوانى به‌ته‌واوى له‌بیرى خۆتى دورخه‌یته‌وه‌.

8- ئایا تاچه‌ند كارى ته‌واونه‌كراوت هێناوه‌ته‌وه‌ ماڵ تاكو به‌رله‌كاتى دیاریكراوى خۆى ته‌واوى بكه‌یت؟
( ا ) به‌ده‌گمه‌ن.(ب) زۆر جار.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

9- تا چه‌ند گرنگه‌ به‌لاته‌وه‌ كه‌سانى بالآده‌ست ئاشناكه‌یت له‌ تواناكانت؟
( ا ) گرنگ نیه‌.(ب) زۆر گرنگه‌.(ج) تارِاده‌یه‌ك گرنگه‌.

10- حه‌زده‌كه‌یت به‌ئاگابیت له‌هه‌مو جموجۆڵێكى ئه‌و شوێنه‌ى كارى تیاده‌كه‌یت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌مو شتێك نا، هه‌ندێ‌ شتى پێویست.

11- پێتوایه‌ ده‌بێ‌ بگه‌یته‌ لوتكه‌ وبه‌رزترین پله‌ له‌و پیشه‌ى خۆتدا؟
( ا ) نه‌خێر، من ئه‌م جۆره‌ فشارانه‌ جێ دێڵم بۆ كه‌سانى تر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) مه‌رج نیه‌ به‌رزترین پله‌بێت، ره‌نگه‌ پێمخۆش بێت پله‌یه‌ك له‌مه‌ به‌رزتر بگرمه‌ ده‌ست.

12- پێتوایه‌ تۆ كه‌سێكى شاره‌زایت له‌ بوارى ئه‌و پیشه‌ى خۆتدا؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.
(ج) زۆرشت ماوه‌ كه‌پێویسته‌ فێرببم.

14- ئایا زۆر باسى پیشه‌كه‌ت ده‌كه‌یت له‌لاى هاورِێ‌ وخێزانت؟
( ا ) نه‌خێر من كار به‌دور ده‌گرم له‌كه‌سانى چوارده‌ورم.(ب) به‌ڵێ‌ رِێى تێده‌چێ‌.(ج) به‌ئاگانیم گه‌ر شتێكى وابكه‌م.

15- به‌بۆچونى تۆ سودى سه‌ره‌كى توانست ولێهاتوى چیه‌؟
( ا ) فراوانكردنى ئه‌قڵ.(ب) وه‌ده‌ستهێنانى كارێكى باش.(ج) خاوه‌نداریه‌تى چانسێكى باشتر بۆ كار.

16- ئه‌گه‌ر هه‌لێك هاته‌ پێشه‌وه‌ بۆ كاركردن تاماوه‌ى شه‌ش مانگ دور له‌و شوێنه‌ى هاورِێ وخێزانتى لێیه‌، ئایا رازى ده‌بیت به‌و هه‌له‌؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

17- تاچه‌ند به‌لاته‌وه‌ گرنگه‌ په‌یوه‌نیت خۆشكه‌یت له‌گه‌ڵ بالآده‌ستاندا؟
( ا ) گرنگ نیه‌.(ب) زۆر گرنگه‌.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌گه‌ڵ هه‌مو تاكێكدا په‌یوه‌ندیم خۆش بێت.

18- به‌برِواى تۆ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگى زیاتریان هه‌یه‌؟
( ا ) به‌ده‌ست پاكى وره‌وشت به‌رزیه‌وه‌ خه‌رجى خۆم په‌یدابكه‌م.(ب) له‌ پله‌ وپایه‌یه‌كى بالآده‌ستدا بم.(ج) جێى رێزى هاوه‌لآنى كاره‌كه‌م بم.

19- ئایا به‌ئومێده‌وه‌ ده‌رِوانیته‌ ئه‌و رۆژه‌ى خانه‌نشین ده‌كرێیت تابتوانى ژیانێكى كاتفراوان وبه‌چێژ به‌یته‌ سه‌ر؟
( ا ) به‌ڵێ‌.(ب) نه‌خێر، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى خۆم بێ‌ ره‌نگه‌ نه‌هێڵم خانه‌نشین بكرێم.(ج) زۆر به‌ئومێده‌وه‌ لێى نارِوانم.

20- ئه‌گه‌ر به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ستایت وهه‌ستتكرد كه‌ ماندو وشه‌كه‌تى وگومانت بوو كه‌ نه‌خۆش كه‌وتبیت، ئه‌وا چى ده‌كه‌یت؟
( ا ) به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌م وپێیان راده‌گه‌یه‌نم كه‌ ناتوانم بێم بۆ كار.(ب) ده‌چم بۆ كار وبه‌رده‌وام ده‌بم.(ج) ده‌به‌نگیه‌ گه‌ر له‌ دۆخێكى وه‌هادا برِۆم بۆ كار بۆیه‌ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرم.

21- ئه‌و كاتانه‌ى ده‌چیت بۆكار تا چه‌ند بایه‌خ به‌رێكپۆشى خۆت ئه‌ده‌یت ؟
( ا ) بایه‌خێكى زۆرى پێ ناده‌م.(ب) بایه‌خى پێ ئه‌ده‌م چونكه‌ رێكپۆشى گرنگه‌ بۆكار.(ج) به‌ رِاده‌یه‌كى پێویست.

22- كاتێ‌ دیدارێكى كارت هه‌یه‌، كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ت به‌لاوه‌ گرنگتره‌؟
( ا ) به‌ كه‌سێكى دڵگه‌رم بێمه‌ به‌رچاو.(ب) كه‌سێكى لێهاتوبم وپێشینه‌یه‌كى باشم هه‌بێ‌.
(ج) كه‌سێكى روخۆش ورێزداربم.

23- ئه‌گه‌ر له‌ پرِ له‌ كاركه‌ت ده‌ركرایت، ده‌ماوده‌م كاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێ‌؟
( ا ) بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ چۆن ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ماڵه‌وه‌ رِاگه‌یه‌نم.(ب) هه‌ست به‌ دڵته‌نگیه‌كى زۆر ده‌كه‌م وناچار ده‌بم به‌شوێن كارێكى نوێدا بگه‌رِێم.(ج) هه‌ست به‌ راچڵه‌كینێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌م.

24- چێژ له‌ كامیان زیاتر وه‌رده‌گریت، كاره‌كه‌ت یان خولیاكانت؟
( ا ) خولیاكانم.(ب) كاره‌كه‌م.(ج) وه‌كو یه‌ك چێژیان لێ‌ وه‌رده‌گرم.

25- پێتوایه‌ پێویسته‌ فێڵبازبیت تا بتوانیت به‌ پلیكانه‌ى سه‌ركه‌وتندا سه‌ركه‌ویت؟
( ا ) ئه‌گه‌ر پێویست بێ‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ خو ره‌وشتى مندا نیه‌.(ب) بێگومان.(ج) ره‌نگه‌ فبَڵبازى به‌و شێوه‌ سودى نه‌بێت.

26- ئایا رێى تێده‌چێ‌ پشو وه‌رنه‌گرى له‌ پێناو ئه‌وه‌ى كارێكت به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نى؟
( ا ) ئه‌گه‌ر بزانم كاره‌كه‌م له‌مه‌ترسیدایه‌ ده‌یكه‌م.(ب) به‌ڵێ‌ به‌ ئه‌ركێكى خۆمى ده‌زانم.(ج) به‌ بێزارییه‌وه‌ ده‌یكه‌م.

27- ئایا رێى تێده‌چێ‌ ژیانى كۆمه‌لآیه‌تیت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ پێناو ئه‌وه‌ى خواسته‌ پیشه‌یه‌كانت به‌دى بێنیت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) ره‌نگه‌ هه‌ندێكى به‌لآم نه‌ك هه‌موى.

28- ئایا رێى تێده‌چێ‌ به‌شدارى له‌ خولێكى راهێنان بكه‌ى كه‌ خه‌رجێكى زۆرى تێده‌چێ‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى كاره‌كه‌ت باشتركه‌یت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

29- ئایا رێى تێده‌چێ‌ موچه‌یه‌كى كه‌متر وه‌ربگریت ئه‌گه‌ر زانیت كه‌ ره‌نگه‌ ئاینده‌ى كاره‌كه‌ت باشتربكات؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێ ناچێت.

30- ئایا رێى تێده‌چێ‌ هه‌میشه‌ به‌گوێ‌ كه‌سێك بكه‌یت وله‌قسه‌ى ده‌رنه‌چیت ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌مه‌ ئاینده‌ى كاركه‌ت باشتر ده‌كات؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.
(ج) پێده‌چێ‌.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ب) دوو خاڵ تۆماركه‌، وبۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ج) یه‌ك خاڵ تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ). پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 45 تا 60 خاڵ بوو:
خاڵه‌كانت ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ تۆ كه‌سێكى پیشه‌كه‌ى خۆتت زۆر خۆشده‌وێ‌، وكاره‌كه‌ت به‌گرنگترین شتى ژیانت داده‌نێى، هه‌مو شتێك ده‌كه‌یت له‌پێناو ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنى كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتویت، تۆ كاره‌كه‌ت به‌ رێگایه‌ك نابینیت به‌ره‌و ژیان به‌ڵكو به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت وسامان.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 تا 44 خاڵ بوو:
وادیاره‌ تۆ پیشه‌كه‌تت خۆشده‌وێ‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كاره‌كه‌ت گرنگیه‌كى باشى هه‌یه‌ له‌لات به‌لآم به‌و رِاده‌یه‌ نا كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌تت خۆشتربوێ‌، له‌و برِوایه‌دایت كه‌ په‌یوه‌ندى خێزانى چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك جێگیرى وخۆشگوزه‌رانى، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌سه‌ر پیشه‌كه‌تیا سه‌رخه‌یت.

سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 خاڵ كه‌متر بوون:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ خاڵه‌كانت ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌ده‌ن پیشه‌كه‌تت خۆش ناوێت به‌لآم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ‌ كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتونیت، یان سه‌ركه‌وتونابیت له‌ كاره‌كه‌ت، تۆ له‌و كه‌سانه‌ نیت كه‌ پێیانوایه‌ پیشه‌كه‌یان شوناسیانه‌ به‌ڵكو تۆ پێتوایه‌ پیشه‌كه‌ت به‌شێكه‌ له‌ چه‌ندین به‌شى ترى كه‌سایه‌تیت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-09-03 17:23:26)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-09-03 17:21:17

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى گه‌شبینى یان رِه‌شبین؟

ئایا تۆ كه‌سێكى گه‌شبینى؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌:

1-    ئایا خه‌مى توێژى ئاینده‌ ده‌خۆیت كه‌ جیهان چى به‌سه‌ر دێت له‌ په‌نجا ساڵى ئاینده‌دا؟
( ا ) زۆر جار.(ب) به‌ده‌گمه‌ن.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

2- ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌كه‌ت شكاند، مه‌ترسى ئه‌وه‌ت له‌لا دروست ئه‌بێ‌ كه‌ شانسى خراپت بۆ بهێنێ‌؟
( ا ) بێگومان.(ب) پێده‌چێ‌.(ج) نه‌خێر هه‌رگیز.

3- كاتێك به‌شدارى له‌ پێشبرِكێیه‌كدا ده‌كه‌یت چاوه‌رِوانى ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت ببه‌یته‌وه‌؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێمخۆشه‌ ببه‌مه‌وه‌ به‌لآم ده‌زانم له‌ رِیزبه‌ندى دووه‌مدا ده‌بم.

4- ئایا دوودڵ بوییت له‌ به‌شداریكردن له‌ یارییه‌ك له‌ ترسى دۆرِاندن؟
( ا ) رِوینه‌داوه‌.(ب) یه‌ك تا دوو جار رِویداوه‌.(ج) پێده‌چێ‌ له‌یه‌ك دووجار زیاتر رِویدابێ‌.

5- پێتوایه‌ بۆ هه‌ریه‌كمان هاوسه‌رێكى نمونه‌یى شاز هه‌یه‌؟
( ا ) ته‌نها له‌ چیرۆكه‌ خه‌یاڵیه‌كاندا هه‌یه‌.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌ندێ‌ كه‌س، هه‌مویان نا.

6- كوپێك تا نیوه‌ى ئاوه‌، ئایا تۆ چاووت له‌سه‌ر نیوه‌ پرِه‌كه‌یه‌تى یان نیوه‌ بۆشه‌كه‌ى؟
( ا ) نیوه‌ بۆشه‌كه‌ى.(ب) نیوه‌ پرِه‌كه‌ى.(ج) هیچیان.

7- ئه‌م وته‌یه‌ چۆن ته‌واو ده‌كه‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا سه‌ركه‌وتو نه‌بیت ئه‌وا...)
( ا ) خۆت وه‌ده‌ستى شكسته‌وه‌ ئه‌ده‌یت(ب) دوباره‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌یته‌وه‌.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت، پاشان هه‌وڵ ئه‌ده‌یت، پاشان هه‌وڵ ئه‌ده‌یت.

8- پێتوایه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانت له‌ ژیاندا به‌دى بێنیت؟
( ا ) به‌ به‌رده‌وامى نا.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

9- ئایا هاورِایت له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌ى كه‌ ده‌ڵێت هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ رۆژێكى بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌ خه‌ونه‌كانى تیابه‌دى بێنێت؟
( ا ) هاورِانیم.(ب) پرِاوپرِ هاورِام.(ج) تارِاده‌یه‌ك هاورِام.

10- له‌ دواى هه‌مو ئه‌زمونێكى شكست، ده‌ست به‌جێ‌ ده‌توانى هه‌ڵسیته‌وه‌ سه‌رپێ‌؟
( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ ناتونم.(ب) به‌ تێپه‌رِبونى ماوه‌یه‌ك ده‌توانم.(ج) ده‌ست به‌جێ‌ ده‌توانم.

11- چه‌ند جار خه‌و له‌ چاوت تۆراوه‌ به‌هۆى دودڵى وتیامانه‌وه‌؟
( ا ) زۆرینه‌ى كات.(ب) به‌ده‌گمه‌ن.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

12- تاچ رِاده‌یه‌ك متمانه‌ت به‌ برِیاره‌كانته‌ ئه‌و كاتانه‌ى رِوبه‌رِوى برِیارێك ده‌بیته‌وه‌؟
( ا ) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌م نیه‌.(ب) زۆرینه‌ى كات متمانه‌م به‌ برِیاره‌كانم هه‌یه‌.(ج) هه‌ست به‌ كه‌مێك دوودڵى ده‌كه‌م.

13- ئه‌گه‌ر توشى ئنفلاوه‌نزایه‌كى قورس بویت، سه‌ردانى پزیشك ده‌كه‌یت؟
( ا ) پێده‌چێ‌.(ب) نه‌خێر.(ج) پێناچێ‌.

14- پێتوایه‌ كه‌ خواسته‌ بجوكه‌كانت به‌دى دێنیت، تاكو دووچارى نائومێدى نه‌بیته‌وه‌؟
( ا ) به‌ڵێ‌.(ب) نه‌خێر.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

15- له‌ بوارى ماددى وئابوریه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئارامى ده‌كه‌یت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) زۆر جار.


16- پێتوایه‌ كاتێك درگایه‌ك به‌رِوودا داده‌خرێت، درگایه‌كى دى به‌رِووتدا ده‌كرێته‌وه‌؟
( ا ) نه‌خێر، چونكه‌ ژیان به‌و ئاسانیه‌ نیه‌.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

17- پێتوایه‌ كه‌ هاورِێكانت هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارت نابن؟
( ا ) به‌داخه‌وه‌، نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) من سه‌ركرده‌ نیم.

18- برِواتوایه‌ هێمنى له‌ پێش گه‌رده‌لوله‌ یان گه‌رده‌لول له‌ پێش هێمنییه‌؟
( ا ) هێمنى له‌ پێش گه‌رده‌لوله‌.(ب) گه‌رده‌لول له‌ پێش هێمنییه‌.(ج) هه‌ردووكیان، چونكه‌ ژیان سه‌ررِێژه‌ له‌ خۆشى وناخۆشى.

19- چه‌نددت پێده‌چێ‌ له‌ ژماردنى ده‌ستكه‌وته‌كانت؟
( ا ) خێرا.(ب) ره‌نگه‌ هه‌مو ته‌مه‌نمى پێچێت.(ج) هێنده‌ى خه‌ڵك.

20- كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بۆچونى تۆدا گونجاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیان؟
( ا ) هه‌میشه‌ شته‌كانى خه‌ڵكى باشترن.(ب) هه‌میشه‌ به‌و لایه‌ى ژیاندا برِوانه‌ كه‌ رِوناكه‌.(ج) چاوگى خێركارى هێشتاووشكى نه‌كردوه‌.

21- پێتوایه‌ ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت وتاپیرى ده‌خایه‌نێت؟
( ا ) پێموانیه‌.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هیوام وایه‌.

22- پێتوایه‌ هه‌له‌ گه‌وره‌كانى ته‌مه‌ن لێته‌وه‌ نزیكه‌؟
( ا ) هه‌لى گه‌وره‌ له‌خۆیه‌وه‌ دروست نابێت، ده‌بێت دروستى بكه‌یت.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هیوام وایه‌.

23- رِێى تێده‌چێ‌ قه‌رزێكى گه‌وره‌ بكه‌یت وله‌ پێناویدا رِه‌هنێك دانێیت، ودڵنیابیت له‌وه‌ى ده‌یده‌یته‌وه‌؟
( ا ) پێده‌چێ‌ ئه‌مه‌ بكه‌م، به‌لآم ئه‌مه‌ نیگه‌رانییه‌كى زۆرم بۆ دروست ده‌كات.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر هه‌رگیز.

24- پێتوایه‌ هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كان به‌ شوێن یه‌كدا دێن؟
( ا ) زۆر جار.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

25- له‌ سه‌فه‌رى ناو فرۆكه‌ ده‌ترسیت؟
( ا ) زۆر جار.(ب) نه‌خێر، به‌ده‌گمه‌ن.(ج) هه‌ندێ‌ جار.

26- برِوات به‌ ژیانى دواى مردن هه‌یه‌؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هیوام وایه‌، دڵنیا نیم.

27- كاتێك بلیتى یانسیب ده‌كرِیت پێتوایه‌ ئه‌دبه‌یته‌وه‌؟
( ا ) مه‌رج نیه‌.(ب) به‌ڵێ‌، ئه‌گینا بۆچى ده‌یكرِم.(ج) هیواخوازم.

28- برِاوات به‌ سه‌ركه‌وتنى چاكه‌ هه‌یه‌ به‌سه‌ر خراپه‌دا، له‌كۆتایدا؟
( ا ) ئه‌مه‌ واقیعى نیه‌، به‌تایبه‌ت له‌ جیهانى ئه‌مرِۆدا؟(ب) به‌ڵێ‌.(ج) دڵنیا نیم.

29- ئه‌گه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ت رِیى بردیته‌ دورگه‌یه‌كى چۆڵه‌وه‌، پێش بینیت چى ده‌بێ‌؟
( ا ) ئاماده‌ده‌بم بۆ ئه‌و رِاستیه‌ى كه‌ ژیان مه‌حاڵه‌ وده‌مرم.(ب) له‌ ناخى دڵمه‌وه‌ ده‌زانم كه‌ رۆژێك دێت ورزگارم ده‌بێ‌.(ج) هیوام بۆ باشتر ده‌بێ‌، هه‌مان كات هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم بپارێزم.

30- چه‌ند جار به‌شدارى پێشبرِكێت كردوه‌، به‌و هیوایه‌ پاره‌ به‌یته‌وه‌؟
( ا ) هه‌رگیز رِوینه‌داوه‌.(ب) زۆر جار.(ج) هه‌ندێ‌ جار.


خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ب) دوو خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، وبۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ج) یه‌ك خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ). پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 45 تا 60 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ:
وادیاره‌ تۆ كه‌سێكى به‌رِاده‌یه‌كى زۆر گه‌شبینیت، وبه‌دیدێكى جوانه‌وه‌ ده‌رِوانیته‌ ژیان، تۆ هه‌میشه‌ چاوه‌رِوانى رِوداوى خۆشیت. تۆ هه‌رگیز نیگه‌ران ودوودڵ نابیت له‌ شته‌كان وله‌لایه‌كى روناكه‌وه‌ ده‌رِوانیته‌ ژیان، وبرِواتوایه‌ كه‌ له‌دواى هه‌مو ناخۆشییه‌ك خۆشی دێت.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 تا 44 خاڵ بوو ئه‌وا تۆ:
تۆ وه‌ك هه‌مو كه‌سێكى ترى ئه‌م جیهانه‌ واقیع بینیت وبه‌ ئاگایت له‌وه‌ى ژیان رِارِا فره‌گۆرِه‌، به‌لآم دوور نیه‌ هه‌ندێ‌ جار جێگیر وچێژبه‌خش بێت.

سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 خاڵ كه‌متر بوو ئه‌وا تۆ:
هه‌رچه‌نده‌ كه‌ تۆ خۆت به‌ واقیع بین ده‌ناسێنیت به‌لآم ئاشكرایه‌ كه‌ تۆ به‌ رِه‌شبینى له‌دایكبوویت، ئه‌مه‌ش ناتكاته‌ كه‌سێكى خراپ وده‌توانیت سه‌ركه‌وتو بیت له‌ چه‌ندین بواردا وچه‌ندین په‌یوه‌ندى ببه‌ستیت، به‌لآم تۆ رِوبه‌رِوى چه‌ندین گرێ‌ وئاڵۆزى ده‌رونى بێ‌ هۆى ده‌بیته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-09-05 17:29:27

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا پیشه‌كه‌ى خۆتت خۆشده‌وێ‌؟

ئایا پێشه‌كه‌ى خۆتت خۆشده‌وێ‌؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: وه‌لآمى گونجاو هه‌ڵبژێره‌ له‌م سێ‌ وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌...


1-    تا چ رِاده‌یه‌ك هه‌ست به‌ بێزارى ده‌كه‌یت كاتێ‌ هه‌لى پله‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ت لێ‌ ده‌فه‌وتێ‌؟
( ا ) هه‌ست به‌بێزارى ناكه‌م.(ب) زۆر بێزار ده‌بم.(ج) كه‌مێك بێزار ده‌بم
.
2- ئایا خۆت زۆر له‌ ئیشدا ده‌بینیته‌وه‌؟
( ا ) زیاد له‌ پێویست نا.(ب) زۆر، به‌و رِاده‌ى كه‌ خواسته‌كانمى پێ به‌دى دێنم.(ج) پێده‌چێ‌ زیاد له‌ پێویست خۆم ماندو بكه‌م.

3- كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ئاره‌زوه‌كانت تێر ده‌كات؟
( ا ) دڵخۆش وجێگیربم له‌كاره‌كه‌مدا.(ب) له‌وپه‌رِى سه‌ركه‌وتندابم وبگه‌مه‌ لوتكه‌.(ج) جێى رێز وپێزانین بم.

4- تا چه‌ند گرنگه‌ به‌لاته‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندى سه‌ركه‌وتن؟
( ا ) پێموایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تێركردنى ده‌رونین زیاترله‌وه‌ى گرنگیان هه‌بێت.(ب) گرنگن.(ج) زۆر گرنگن.

5- ئه‌و كۆمپانیاى كارى بۆ ده‌كه‌یت لقێكى نوێى كردۆته‌وه‌ له‌شوێنێكى جیاواز له‌و شوێنه‌ى لێى ده‌ژیت وداوایان لێكردیت ببیته‌ به‌رپرسى ئه‌و لقه‌ نوێ‌یه‌، رێده‌چێ‌ كاردانه‌وه‌ت كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بێت؟
( ا ) ره‌تى ده‌كه‌مه‌وه‌ وناچم.(ب) ده‌چم و واچاوه‌رِوان ده‌بم خێزانه‌كه‌م پێیان خۆش بێت وپاڵپشتیم لێ‌ بكه‌ن.(ج) راپرسى خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م تا بگه‌ینه‌ بریارێكى هاوبه‌ش.

6- ئایا په‌نا ده‌به‌یته‌ به‌ر نارِاستى ونارِه‌وایى له‌ پێناو ئه‌وه‌ى پله‌ت زیادبكا؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

7- ئایا ئاسان ده‌توانیت بیر له‌ ئیش وكار نه‌كه‌یته‌وه‌ له‌ كاتى مۆڵه‌ت وپشوى هه‌فته‌دا؟
( ا ) زۆر ئاسانه‌.(ب) هه‌رگیز ناتوانم به‌ته‌واوى له‌بیكردنه‌وه‌ له‌كار دابرِێم.(ج) هه‌ندێ‌ جار ناتاوانى به‌ته‌واوى له‌بیرى خۆتى دورخه‌یته‌وه‌.

8- ئایا تاچه‌ند كارى ته‌واونه‌كراوت هێناوه‌ته‌وه‌ ماڵ تاكو به‌رله‌كاتى دیاریكراوى خۆى ته‌واوى بكه‌یت؟
( ا ) به‌ده‌گمه‌ن.(ب) زۆر جار.(ج) هه‌ندێ‌ جار
.
9- تا چه‌ند گرنگه‌ به‌لاته‌وه‌ كه‌سانى بالآده‌ست ئاشناكه‌یت له‌ تواناكانت؟
( ا ) گرنگ نیه‌.(ب) زۆر گرنگه‌.(ج) تارِاده‌یه‌ك گرنگه‌.

10- حه‌زده‌كه‌یت به‌ئاگابیت له‌هه‌مو جموجۆڵێكى ئه‌و شوێنه‌ى كارى تیاده‌كه‌یت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) هه‌مو شتێك نا، هه‌ندێ‌ شتى پێویست.

11- پێتوایه‌ ده‌بێ‌ بگه‌یته‌ لوتكه‌ وبه‌رزترین پله‌ له‌و پیشه‌ى خۆتدا؟
( ا ) نه‌خێر، من ئه‌م جۆره‌ فشارانه‌ جێ دێڵم بۆ كه‌سانى تر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) مه‌رج نیه‌ به‌رزترین پله‌بێت، ره‌نگه‌ پێمخۆش بێت پله‌یه‌ك له‌مه‌ به‌رزتر بگرمه‌ ده‌ست.

12- پێتوایه‌ تۆ كه‌سێكى شاره‌زایت له‌ بوارى ئه‌و پیشه‌ى خۆتدا؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) زۆرشت ماوه‌ كه‌پێویسته‌ فێرببم.

14- ئایا زۆر باسى پیشه‌كه‌ت ده‌كه‌یت له‌لاى هاورِێ‌ وخێزانت؟
( ا ) نه‌خێر من كار به‌دور ده‌گرم له‌كه‌سانى چوارده‌ورم.ب) به‌ڵێ‌ رِێى تێده‌چێ‌.(ج) به‌ئاگانیم گه‌ر شتێكى وابكه‌م.

15- به‌بۆچونى تۆ سودى سه‌ره‌كى توانست ولێهاتوى چیه‌؟
( ا ) فراوانكردنى ئه‌قڵ.(ب) وه‌ده‌ستهێنانى كارێكى باش.(ج) خاوه‌نداریه‌تى چانسێكى باشتر بۆ كار.


16- ئه‌گه‌ر هه‌لێك هاته‌ پێشه‌وه‌ بۆ كاركردن تاماوه‌ى شه‌ش مانگ دور له‌و شوێنه‌ى هاورِێ وخێزانتى لێیه‌، ئایا رازى ده‌بیت به‌و هه‌له‌؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

17- تاچه‌ند به‌لاته‌وه‌ گرنگه‌ په‌یوه‌نیت خۆشكه‌یت له‌گه‌ڵ بالآده‌ستاندا؟
( ا ) گرنگ نیه‌.(ب) زۆر گرنگه‌.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌گه‌ڵ هه‌مو تاكێكدا په‌یوه‌ندیم خۆش بێت.

18- به‌برِواى تۆ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگى زیاتریان هه‌یه‌؟
( ا ) به‌ده‌ست پاكى وره‌وشت به‌رزیه‌وه‌ خه‌رجى خۆم په‌یدابكه‌م.(ب) له‌ پله‌ وپایه‌یه‌كى بالآده‌ستدا بم.(ج) جێى رێزى هاوه‌لآنى كاره‌كه‌م بم.

19- ئایا به‌ئومێده‌وه‌ ده‌رِوانیته‌ ئه‌و رۆژه‌ى خانه‌نشین ده‌كرێیت تابتوانى ژیانێكى كاتفراوان وبه‌چێژ به‌یته‌ سه‌ر؟
( ا ) به‌ڵێ‌.(ب) نه‌خێر، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى خۆم بێ‌ ره‌نگه‌ نه‌هێڵم خانه‌نشین بكرێم.(ج) زۆر به‌ئومێده‌وه‌ لێى نارِوانم.

20- ئه‌گه‌ر به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ستایت وهه‌ستتكرد كه‌ ماندو وشه‌كه‌تى وگومانت بوو كه‌ نه‌خۆش كه‌وتبیت، ئه‌وا چى ده‌كه‌یت؟
( ا ) به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌م وپێیان راده‌گه‌یه‌نم كه‌ ناتوانم بێم بۆ كار.(ب) ده‌چم بۆ كار وبه‌رده‌وام ده‌بم.(ج) ده‌به‌نگیه‌ گه‌ر له‌ دۆخێكى وه‌هادا برِۆم بۆ كار بۆیه‌ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرم.

21- ئه‌و كاتانه‌ى ده‌چیت بۆكار تا چه‌ند بایه‌خ به‌رێكپۆشى خۆت ئه‌ده‌یت ؟
( ا ) بایه‌خێكى زۆرى پێ ناده‌م.(ب) بایه‌خى پێ ئه‌ده‌م چونكه‌ رێكپۆشى گرنگه‌ بۆكار.(ج) به‌ رِاده‌یه‌كى پێویست.

22- كاتێ‌ دیدارێكى كارت هه‌یه‌، كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ت به‌لاوه‌ گرنگتره‌؟
( ا ) به‌ كه‌سێكى دڵگه‌رم بێمه‌ به‌رچاو.(ب) كه‌سێكى لێهاتوبم وپێشینه‌یه‌كى باشم هه‌بێ‌.(ج) كه‌سێكى روخۆش ورێزداربم.

23- ئه‌گه‌ر له‌ پرِ له‌ كاركه‌ت ده‌ركرایت، ده‌ماوده‌م كاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێ‌؟
( ا ) بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ چۆن ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ماڵه‌وه‌ رِاگه‌یه‌نم.(ب) هه‌ست به‌ دڵته‌نگیه‌كى زۆر ده‌كه‌م وناچار ده‌بم به‌شوێن كارێكى نوێدا بگه‌رِێم.(ج) هه‌ست به‌ راچڵه‌كینێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌م.

24- چێژ له‌ كامیان زیاتر وه‌رده‌گریت، كاره‌كه‌ت یان خولیاكانت؟
( ا ) خولیاكانم.(ب) كاره‌كه‌م.(ج) وه‌كو یه‌ك چێژیان لێ‌ وه‌رده‌گرم.

25- پێتوایه‌ پێویسته‌ فێڵبازبیت تا بتوانیت به‌ پلیكانه‌ى سه‌ركه‌وتندا سه‌ركه‌ویت؟
( ا ) ئه‌گه‌ر پێویست بێ‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ خو ره‌وشتى مندا نیه‌.(ب) بێگومان.(ج) ره‌نگه‌ فبَڵبازى به‌و شێوه‌ سودى نه‌بێت.

26- ئایا رێى تێده‌چێ‌ پشو وه‌رنه‌گرى له‌ پێناو ئه‌وه‌ى كارێكت به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نى؟
( ا ) ئه‌گه‌ر بزانم كاره‌كه‌م له‌مه‌ترسیدایه‌ ده‌یكه‌م.(ب) به‌ڵێ‌ به‌ ئه‌ركێكى خۆمى ده‌زانم.(ج) به‌ بێزارییه‌وه‌ ده‌یكه‌م.

27- ئایا رێى تێده‌چێ‌ ژیانى كۆمه‌لآیه‌تیت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ پێناو ئه‌وه‌ى خواسته‌ پیشه‌یه‌كانت به‌دى بێنیت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) ره‌نگه‌ هه‌ندێكى به‌لآم نه‌ك هه‌موى.

28- ئایا رێى تێده‌چێ‌ به‌شدارى له‌ خولێكى راهێنان بكه‌ى كه‌ خه‌رجێكى زۆرى تێده‌چێ‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى كاره‌كه‌ت باشتركه‌یت؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.

29- ئایا رێى تێده‌چێ‌ موچه‌یه‌كى كه‌متر وه‌ربگریت ئه‌گه‌ر زانیت كه‌ ره‌نگه‌ ئاینده‌ى كاره‌كه‌ت باشتربكات؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێ ناچێت.

30- ئایا رێى تێده‌چێ‌ هه‌میشه‌ به‌گوێ‌ كه‌سێك بكه‌یت وله‌قسه‌ى ده‌رنه‌چیت ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌مه‌ ئاینده‌ى كاركه‌ت باشتر ده‌كات؟
( ا ) نه‌خێر.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) پێده‌چێ‌.


خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ب) دوو خاڵ تۆماركه‌، وبۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ج) یه‌ك خاڵ تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ). پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 45 تا 60 خاڵ بوو:
خاڵه‌كانت ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ تۆ كه‌سێكى پیشه‌كه‌ى خۆتت زۆر خۆشده‌وێ‌، وكاره‌كه‌ت به‌گرنگترین شتى ژیانت داده‌نێى، هه‌مو شتێك ده‌كه‌یت له‌پێناو ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنى كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتویت، تۆ كاره‌كه‌ت به‌ رێگایه‌ك نابینیت به‌ره‌و ژیان به‌ڵكو به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت وسامان.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 تا 44 خاڵ بوو:
وادیاره‌ تۆ پیشه‌كه‌تت خۆشده‌وێ‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كاره‌كه‌ت گرنگیه‌كى باشى هه‌یه‌ له‌لات به‌لآم به‌و رِاده‌یه‌ نا كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌تت خۆشتربوێ‌، له‌و برِوایه‌دایت كه‌ په‌یوه‌ندى خێزانى چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك جێگیرى وخۆشگوزه‌رانى، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌سه‌ر پیشه‌كه‌تیا سه‌رخه‌یت.

سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 27 خاڵ كه‌متر بوون:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ خاڵه‌كانت ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌ده‌ن پیشه‌كه‌تت خۆش ناوێت به‌لآم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ‌ كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتونیت، یان سه‌ركه‌وتونابیت له‌ كاره‌كه‌ت، تۆ له‌و كه‌سانه‌ نیت كه‌ پێیانوایه‌ پیشه‌كه‌یان شوناسیانه‌ به‌ڵكو تۆ پێتوایه‌ پیشه‌كه‌ت به‌شێكه‌ له‌ چه‌ندین به‌شى ترى كه‌سایه‌تیت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-09-11 10:13:31

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سایه‌تیه‌كى شادمانى وحه‌زت له‌ گاڵته‌ هه‌یه‌؟

ئایا تۆ شادمانى؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1ئه‌گه‌ر رِوبه‌رِوى  هه‌ندێ‌ كێشه‌ بویته‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئه‌وا تۆ:( ا ) ئه‌و خه‌مه‌ له‌ دڵى خۆتدا هه‌ڵده‌گرى ته‌نانه‌ت تا دواى ماوه‌یه‌ك له‌ چاره‌كردنى.(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت چاره‌یان كه‌یت، پشوناده‌یت تا چاره‌یان نه‌كه‌یت.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت له‌ بیرى كه‌یت به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌ندێ‌ شتى خۆش.(د) به‌هیچ جۆرێك كارت تێناكات وسه‌رتاپاى رۆژ شادمان ده‌بیت.

2- ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت یان هاورِێكانت چوون بۆ سه‌یران، رِۆڵى تۆ ئه‌وه‌یه‌:
( ا ) داده‌نیشى وچاودێرى ده‌كه‌یت وه‌گه‌ر شتێك رِوبدات بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌یت.(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت سه‌یرانه‌كه‌تان هێمن وبێده‌نگانه‌ بێت.(ج) به‌شدارى ده‌كه‌یت له‌ گه‌ڵ ئه‌وانى تر له‌ یارى وپێكه‌نین وگۆرانى وتندا.(د) له‌ خۆتیان كۆده‌كه‌یته‌وه‌ ونوكته‌ وقسه‌ى خۆشیان بۆ ده‌گێرِیته‌وه
‌.

3- ئه‌گه‌ر به‌رپرسى كاره‌كه‌ت ره‌خنه‌ وتانه‌یه‌كى لێ‌ گرتیت، ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ت به‌دڵ نابێت وتۆرِه‌ده‌بیت، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر ده‌رون وتوانات له‌كاركردن.(ب) به‌ ئه‌قلآنى وه‌ری ده‌گریت وبه‌هێمنى خۆتى تێده‌گه‌یه‌نیت.(ج) هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌ رۆحێكى وه‌رزشیه‌وه‌ وه‌رده‌گریت وبه‌روخۆشیه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ به‌رپرسه‌كه‌ت ئه‌ده‌یت كه‌ چیتر ئه‌وه‌ دوباره‌ نابێته‌وه‌.(د) پێده‌كه‌نى و وادائه‌نێى كه‌ ئه‌و قسانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ت هه‌موى شۆخى بوون.

4- ئه‌گه‌ر له‌ نێو هاورِێكانت دانیشتبوى یه‌كێ‌ له‌ هاورِێكانت تۆشى هه‌ڵوێستێكى ته‌نگاوو وشه‌رمن هات ئه‌وا تۆ:
( ا ) شه‌رمه‌زار ده‌بیت وه‌كو وابێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ توشى خۆت هاتبێ‌.(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌ى خوت وانیشانده‌ى كه‌ ئاگات له‌ هیچ نه‌بووه‌.(ج) له‌ ئاسته‌نگى هه‌ڵوێسته‌كه‌ كه‌م ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر شانى هاورِێكه‌ت وكه‌مێك پێده‌كه‌نى به‌و مانای كه‌ ئه‌و رِووداوه‌ رِووداوێكى خۆش وجێى پێكه‌نین بوو.(د) وادائه‌نێى كه‌ ئه‌وه‌ رِوداوێكى ئێسك سوك بووه‌ وهاورِێكه‌شت ده‌هێنیته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌، وپرِ به‌دڵ پێده‌كه‌نى وهاورِێكه‌شت ده‌هێنیته‌ خه‌نین.

5- ده‌مه‌وبه‌یان كاتێك ده‌چیته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت هاورِێكانت پێت رِاده‌گه‌یه‌نن كه‌ گوایه‌ پله‌ت به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ستت هێناوه‌، بۆیه‌ تۆ:
( ا ) هیچ سه‌رسام نابى به‌م هه‌واڵه‌ چونكه‌ شتێكى چاوه‌رِوانكراوه‌، وبه‌هه‌واڵێكى ساده‌ى داده‌نێیت.(ب) سوپاسگوزارى ده‌كه‌یت وده‌ست به‌جێ‌ شیرینى به‌سه‌ر هاورِێكانتدا ده‌به‌خشیته‌وه‌.(ج) ده‌ست به‌جێ‌ كاتێك دیارى ده‌كه‌یت بۆ ئاهه‌نگێكى بجوك به‌م بۆنه‌وه‌.(د) له‌خۆشیدا ناتوانى خۆرِاگربیت سه‌ماده‌كه‌یت وگۆرانى ده‌ڵێیت.


خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.
شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ به‌هیچ جۆرێك شادمان وروخۆش نیت بگره‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بیته‌ هۆى دروستبونى كه‌ش وهه‌وایه‌كى خه‌موك، شته‌كان به‌ساده‌یى وه‌رناگریت به‌ڵكو گریده‌ده‌یت وقورسى ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خۆى جێ دێڵێت له‌سه‌رت له‌هه‌ردوو رِوى ده‌رونى وجه‌سته‌ییه‌وه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ به‌شوێن شادمانى وخۆشیدا بگه‌رِێیت وخه‌نده‌یه‌ك له‌ روخسارت بكێشیت وگرژى ومۆنیت وه‌لانێیت.


2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى شادمان نیت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكى خه‌مۆك وئێسك قورس نیت، ده‌شێ‌ بوترێ‌ تۆ هاوسه‌نگیت، به‌ده‌م رِوداوه‌ سه‌یر وخۆشه‌كانه‌وه‌ پێده‌كه‌نى وبه‌رِوى رِوداوه‌ ناخۆشه‌كانیشدا مۆن وبێزار ده‌بیت. خه‌ڵكى له‌كاتى ئارامیتدا پێت ئاسوده‌ن وله‌كاتى تورِه‌ییتدا لێت ده‌ترسن.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى شادمانیت ورِقت له‌ خه‌مۆكى وبێزارییه‌، بۆیه‌ هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌ده‌یت تابتوانیت شادى بخه‌یته‌ دڵى خۆت وخه‌ڵكییه‌وه‌، تۆ خۆشه‌ویستیت وخه‌ڵك حه‌زیان پێیه‌ له‌گه‌ڵت دانیشن چونكه‌ خه‌مه‌كانیان له‌بیر ده‌به‌یته‌وه‌.


4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى زۆر شادمانى، حه‌زت له‌ خۆشییه‌، به‌م جۆره‌ش خه‌مۆكى وبێزارى هیچ پێگه‌یه‌كیان نیه‌ له‌دڵتدا، هه‌ندێ‌ جار شادیت زیاد له‌ پێویسته‌ به‌رِاده‌یه‌ك كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌رسام ده‌كه‌یت، به‌م چه‌شنه‌ تۆ جدیات وپابه‌ندى نازانیت ته‌نانه‌ت له‌ شته‌ جدیه‌كانیشدا. ئاگاداربه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س به‌ گاڵته‌چى وتیزه‌جارِت ده‌زانێت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-09-11 10:16:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-09-13 09:54:04

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى هه‌ڵگه‌رِاو ودوودڵى؟

ئایا تۆ كه‌سێكى ناجێگیریت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1-    ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند جارێك رِوبه‌رِوى گرفت یان كێشه‌یه‌ك بویته‌وه‌، ئه‌وا تۆ:
( ا ) به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م جار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت.(ب) ته‌نیا یه‌كه‌م جار كاردانه‌وه‌ت باش ده‌بێت.(ج) سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانت وه‌ك یه‌ك نین.(د) نازانیت كاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێت له‌گرفتێكه‌وه‌ بۆ گرفتێكى تر.

2- له‌ هه‌ڵبژاردنى رِه‌نگى جل وبه‌رگه‌كانت پشت ده‌به‌سیت به‌:
( ا ) خۆشه‌ویستیت بۆ رِه‌نگه‌كان.(ب) مۆده‌ى نوێ‌.(ج) وه‌رزه‌كان، واته‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو وه‌رزێكدا رِه‌نگى گونجاوى خۆى بۆ هه‌ڵده‌بژێرى.(د) پشت ده‌به‌سم به‌ ئاره‌زو ومه‌زاجى خۆم.

3- ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیشت هاورِێكانتدا تێپه‌رِیت ئه‌وا:
( ا ) بێگومان سلآویان ئارِاسته‌ده‌كه‌یت.(ب) ناچارده‌بیت به‌وه‌ى سلآویان ئارِاسته‌بكه‌یت.(ج) به‌پێى بارودۆخى ده‌رونیت سلآویان لێ‌ ده‌كه‌یت.(د) خۆتیان لێ تێناگه‌یه‌نیت وه‌كو وابێت نه‌یانناسیت.

4- هه‌ندێ‌ كه‌س داب ونه‌ریت وهه‌ڵس وكه‌وتى تایبه‌تى هه‌یه‌ كه‌ رِۆژانه‌ پێى هه‌ڵده‌سن، تۆش:
( ا ) له‌و كه‌سانه‌یت كه‌ داب ونه‌ریت وهه‌ڵس وكه‌وتى تایبه‌تیان هه‌یه‌ و رِۆژانه‌ پێى هه‌ڵده‌سن.(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت داب ونه‌ریتى تایبه‌تت هه‌بێ‌ وئه‌نجامى بده‌یت.(ج) زه‌حمه‌ته‌ له‌و كه‌سانه‌ بیت به‌لآم هه‌ندێ‌ جار هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌یت.(د) تۆ هه‌ر رِۆژه‌و له‌ بارودۆخێكى ده‌رونیدایت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ ده‌یكه‌یت پێده‌چێ‌ سبه‌ینێ‌ بۆت نه‌كرێ‌.

5- ئه‌گه‌ر برِیارێكى دیاریكراوتدا ئه‌وا تۆ:
( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ برِیاره‌كه‌ت ئه‌ده‌ى وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایگۆرِیت.(ب) برِیاره‌كه‌ت ئه‌ده‌ى وهه‌وڵ ئه‌ده‌ى هیچ شتێكى نوێ‌ نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ ببێته‌ هۆى گۆرِینى برِیاره‌كه‌ت.(ج) زۆرینه‌ى كات وبه‌پێى بارودۆخه‌كان ده‌یگۆرِیت.
(د) تۆ هه‌میشه‌ به‌پێى مه‌زاجى خۆت برِیاره‌كانت ده‌گۆرِیت
.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.
شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى جێگیرى وبرِیاره‌كانت به‌ ئه‌قلآنی ئه‌ده‌یت، رِێ ناده‌یت هیچ شتێك كاربكاته‌ خۆت وكاروبارت.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى مه‌زاجى نیت، به‌لآم هه‌ندێ‌ جار مه‌یلت بۆى ده‌چێت، به‌هۆى زۆرى كاریگه‌ریه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ناتوانیت هه‌میشه‌ جێگیر بیت.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ زۆرینه‌ى جار كه‌سێكى هه‌ڵگه‌رِاو ودوودڵى، هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خۆت له‌ مه‌زاج وه‌دوربگریت به‌لآم شكست ده‌هێنیت، بۆیه‌ چوارده‌ورت پێت بێزار ده‌بن بێ‌ ئه‌وه‌ى به‌خۆت بزانیت.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى له‌ زیاده‌ به‌ده‌ر مه‌زاجى ودوودڵیت، چوارده‌ورت ماندوكردوه‌، برِیارێك كه‌ ئێستا داوته‌ پێده‌چێ‌ پاش چه‌ند خوله‌كێكى تر لێى پاشگه‌زبیته‌وه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ندین گێره‌و گرفتى بۆ ناویته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-09-18 13:34:12

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

تا چ رِاده‌یه‌ك تۆ ئارام وبه‌سه‌بریت؟

تا چ ئاستێك به‌سه‌بریت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: وه‌لآمى گونجاو هه‌ڵبژێره‌ له‌م سێ‌ وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌..
.

1-    برِوات به‌و قسه‌ى پێشینانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌س سه‌بركا وئارام بێ‌ خواستى بۆ به‌جێ‌ دێ‌.
( ا ) تارِاده‌یه‌ك.(ب) نه‌خێر.(ج) به‌ڵێ‌.

2- ئه‌گه‌ر دانیشتى وشه‌ى یه‌كتربرِ حه‌لبكه‌یت، ئه‌نجامه‌كه‌ى چۆن ده‌بێ‌؟
( ا ) زۆرینه‌ى جار ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌یزانم حه‌لى ده‌كه‌م، دواتر رِاده‌وه‌ستم.ب) رێى تێناچێ‌ هه‌رگیز دانیشم وشه‌ى یه‌كتربرِ حه‌لكه‌م.(ج) زۆرینه‌ى جار كۆڵى لێ ناده‌م تاكو به‌ته‌واوى نه‌گه‌یه‌نم.

3- پێتخۆشه‌ كار له‌ پرۆژه‌یه‌كى درێژخایه‌نى زه‌حمه‌تدا بكه‌یت تاكۆتا؟
( ا ) پێده‌چێ‌.(ب) نه‌خێر.(ج) به‌ڵێ‌.

4- تا چ رِادایه‌ك له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا توانیوته‌ بگه‌رِێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى وانه‌كه‌دا؟
( ا ) مامناوه‌ند.(ب) خراپ.(ج) باش.

5- پێتخۆشه‌ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌یت؟
( ا ) پیاسه‌پێكردنى سه‌گه‌كه‌ت.(ب) پیاسه‌كردن به‌نێو باخچه‌دا.(ج) وێنه‌كێشان ونیگاركێشى.

6- پێتوایه‌ تۆ دانایت زیاتره‌ یان به‌سه‌بربیت؟
( ا ) هه‌ردوكیان وه‌ك یه‌ك.(ب) دانایى.(ج) به‌سه‌بر.

7- كام له‌مانه‌ت به‌لاوه‌ خۆشتره‌ كاتێك ده‌چیته‌ فرۆشگایه‌كه‌وه‌؟
( ا ) هاتوچۆ به‌نێو فرۆشگاكه‌دا وهه‌ڵبژاردنى پێویستیه‌كان.(ب) راوه‌ستان له‌ ریزى حسابدا بۆ پێدانى پاره‌ى شت ومه‌كه‌كان.(ج) هیچ شتێكم به‌لاوه‌ خۆش نیه‌ له‌ چونم بۆ فرۆشگا.

8- له‌ ساڵێكدا چه‌ند كتێب ده‌خوێنیته‌وه‌؟
( ا ) له‌ یه‌ك كتێبه‌وه‌ تا پێنج كتێب.(ب) یه‌ك كتێب یان كه‌متر.(ج) له‌ پێنج كتێب زیاتر.

9- ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتیان تۆ كه‌سێكى بێ‌ سه‌برى، پێتوایه‌ راست ده‌كه‌ن؟
( ا ) تا رِاده‌یه‌ك.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

10- ئه‌گه‌ر تۆ هه‌مو ئاماده‌باشیه‌كت تیا بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كه‌ت به‌لآم به‌رپرسه‌كه‌ت پێى راگه‌یاندى كه‌ پله‌كه‌ت له‌ هه‌لێكى داهاتودا به‌رزده‌كرێته‌وه‌، ئایا چاوه‌رِوان ده‌كه‌یت تا هه‌لێكى تر دێته‌ پێشه‌وه‌ یان به‌شوێن كارێكى تردا ده‌گه‌رِێیت كه‌ هه‌لى باشتر وزیاترى تێدا بێت؟
( ا ) پێده‌چێ‌ به‌رده‌وام بم له‌ كاره‌كه‌م به‌لآم به‌هه‌مان گروتینى جارانه‌وه‌ نا.(ب) نه‌خێر به‌رده‌وام نابم وبه‌شوێن كارێكى نوێدا ده‌گه‌رِێم.(ج) به‌رده‌وام ده‌بم له‌ كاره‌كه‌م به‌و هیواى به‌رپرسه‌كه‌م به‌ڵێنى خۆى به‌جێ‌ بێنێ‌.


11- كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ زیاتر بێزارت ده‌كات؟
( ا ) ده‌نگى مۆسیقایه‌كى به‌رز.(ب) قاوقێژى منداڵ.(ج) جمێندان.

12- ئایا تۆ گوێگرێكى باشى؟
( ا ) ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ شتێكى خۆش وچێژبه‌خشه‌.(ب) زۆرینه‌ى كات نه‌خێر.(ج) زۆرینه‌ى كات به‌ڵێ‌.

13- ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێكى ماڵییت هه‌بوو پێتوایه‌ به‌ باشى رِاده‌هات؟
( ا ) ره‌نگه‌ بتوانم له‌ سه‌ر چه‌ند شتێكى سه‌ره‌كى رایبێنم.(ب) به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكى تر رایبێنێ‌.(ج) به‌ڵێ‌ پێمخۆش ده‌بێ‌ رایبێنم.

14- ده‌رِۆیت بلیتى نمایشێكى شانۆیى یان وه‌رزشى بكرِیت به‌لآم وه‌ستان له‌ سه‌ره‌دا دوو كاتژمێرت لێ‌ ده‌گرێ‌، رێده‌چێ‌ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ى؟
( ا ) ته‌نها له‌ چه‌ند دۆخێكى تایبه‌تدا ره‌نگه‌ له‌سه‌ره‌دا بووه‌ستم.(ب) هه‌رگیز بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر له‌سه‌ره‌دا ناوه‌ستم.(ج) كێشه‌ نابێ‌ چه‌ندى ویست ده‌وه‌ستم تا بلیته‌كانم له‌ده‌ست گیرده‌بێ‌.

15- ئایا رێى تێده‌چێ‌ فرمانێك بكه‌یت كه‌ جۆرى ئیشه‌كه‌ى رۆتینى بێت وتاكۆتایى رۆژ دوباره‌ بێته‌وه‌؟
( ا ) ته‌نها مه‌گه‌ر پێویستیم به‌كاركردن وپاره‌ بێت.(ب) نه‌خێر له‌هه‌ربارودۆخێدا بێت ناتوانم فرمانێكى له‌و جۆره‌ بكه‌م.(ج) به‌ڵێ‌ ده‌توانم خۆمى له‌گه‌ڵدا بگونجێنم.


16- تا چه‌ند تورِه‌ ده‌بیت؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) زۆر جار.(ج) به‌ده‌گمه‌ن.

17- گریمان هه‌لبژێردرایت بۆ پۆستى دادوه‌ر له‌ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ زیاتر ده‌تۆقى؟
( ا ) ئه‌و كاته‌ زۆره‌ى كه‌ ناچارده‌بیت له‌ به‌سه‌ربردنى له‌ ناودادگا.(ب) تواناى ته‌ركیزكردن وگوێگرتن به‌درێژایى دانیشتنه‌كه‌.(ج) ده‌ركردنى برِیارێكى دروست.

18- ئایا زه‌حمه‌ته‌ ته‌ركیزت بپارێزى له‌كاتى ئاماده‌بونت له‌ كۆرِێك یان دانیشتنێكدا؟
( ا ) ته‌نها له‌و دانیشتنانه‌ ته‌ركیزم نامێنێت كه‌ سه‌باره‌ت به‌ شتێكه‌ جێى بایه‌خ نیه‌ له‌لام.(ب) به‌ڵێ‌ كاتێ‌ بێزارو وه‌رِس ده‌بم ته‌ركیزم نامێنێ‌.(ج) نه‌خێر.

19- ئایا گله‌یى وسكالآت له‌ كه‌س كردوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى قاوقێژى نابێته‌وه‌؟
( ا ) نه‌خێر، به‌لآم هه‌ندێ‌ جار ویستومه‌.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

20- پێتوایه‌ خه‌ڵك به‌ كام له‌م وشانه‌ى خواره‌وه‌ وه‌سفت ده‌كه‌ن؟
( ا ) له‌خۆ گۆرِاو.(ب) دوودڵ وتیاماو.(ج) نائارام.

21- پێتوایه‌ تۆ كه‌سێكى شیاوى بۆ رِێبه‌رى؟
( ا ) نازانم.(ب) نه‌خێر.(ج) به‌ڵێ‌.

22- هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بێ كاتێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا شكست دێنیت؟
( ا ) به‌داخه‌وه‌ ده‌بم، به‌لآم پێده‌چێ‌ له‌ كاتێكى دیكه‌دا هه‌وڵێكى تربده‌مه‌وه‌.(ب) پێده‌چێ‌ له‌بیر خۆمى ببه‌مه‌وه‌ وشتێكى نوێ‌ تاقیكه‌مه‌وه‌.(ج) دیسانه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌گروتین وهێزێكى زیاتره‌وه‌.

23- ئایا زۆر حه‌زت له‌ كه‌یف ورابواردن هه‌یه‌؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

24- پێتوایه‌ رۆژێك دێت وده‌توانى رۆمانێك بنوسیته‌وه‌؟
( ا ) به‌ڵێ‌ به‌لآم دڵنیانیم كه‌ تواناى ئه‌وه‌م هه‌یه‌ یان نا.(ب) نه‌خێر.(ج) به‌ڵێ‌.

25- رِات چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى ریز ده‌به‌سن بۆ داشكانێكى بازار یان بۆ بینینى یاریچیه‌كى خۆشه‌ویستیان؟
( ا ) واده‌م ئاره‌زوى خۆیانه‌ به‌خراپى نازانم، به‌لآم من بۆخۆم شتى واناكه‌م.(ب) زۆر پێى سه‌رسام ده‌بم چونكه‌ هه‌رگیز ناتوانم شتى وابكه‌م.(ج) به‌ختێكى باشیان بۆ ده‌خوازم، وبه‌دورى نازانم خۆشم رۆژێك له‌رۆژان كارێكى له‌و جۆره‌ بكه‌م.

خاڵه‌كان: بۆهه‌مو وه‌لآمێكى (ج) دوو خاڵ تۆماركه‌، وبۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) یه‌ك خاڵ تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ب). پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 40 تا 50 خاڵ بوو:
تۆ كه‌سێكى زۆر به‌ سه‌بر وئارامیت، وله‌ رِاده‌به‌ده‌ر تواناى خۆگرى وسه‌برت هه‌یه‌ له‌ گشت بارودۆخه‌كاندا.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25 تا 39 خاڵ بوو:
ئاشكرایه‌ كه‌ تۆ به‌رِاده‌یه‌كى زۆر به‌سه‌بریت له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ندێ‌ شتى دیاریكراودا، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌دڵى خۆت پرۆژه‌یه‌ك هه‌ڵبژێریت وئیشى له‌سه‌ر بكه‌یت ئه‌وا هه‌تا بكرێ‌ لێى به‌سه‌بریت وهه‌تا كۆتایى له‌گه‌ڵى ده‌چیت به‌لآم بۆ شتێك كه‌ خۆشت لێى نه‌وێت ئه‌وا ره‌نگه‌ نه‌توانى تاكۆتایى له‌گه‌ڵى بچیت.


سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25 خاڵ كه‌متر بوون:
وادیاره‌ تۆ كه‌سێكى به‌سه‌بر نیت، تۆ كه‌سێكى چالاكیت ئه‌مه‌ وات لێ‌ ده‌كات زۆر شت له‌ژیانتدا بكه‌یت، به‌لآم ئه‌گه‌ر به‌و خێراییه‌ى تۆ ده‌ته‌وێ‌ وه‌ده‌ست نه‌یات ئه‌وا جێى دێڵیت وده‌چیته‌ سه‌ر كارێكى دیكه‌ ئه‌مه‌ش زیانى زۆرى هه‌یه‌ ورێ نادات له‌سه‌ر یه‌ك شت جێگیربیت
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-09-25 16:38:14

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى زۆر هه‌ستیاریت؟

ئایا تۆكه‌سێكى زۆر هه‌ستیاریت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌:


1- چى له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بۆچوونى تۆن سه‌باره‌ت به‌ رِۆژى خۆشه‌ویستى:
( ا ) رِۆژێكى ئاساییه‌ كه‌ عاشقان دیارى ئاڵوگۆرِده‌كه‌ن.(ب) رِۆژێكى رِۆمانسییه‌، كه‌تیایدا كه‌سانێك گوڵى خۆشه‌ویستى ده‌كرِن، كه‌سانێكى دى بازرگانى به‌گوڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن.(ج) شرِۆژێكه‌ كه‌تیایدا ده‌توانیت دیارى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت.

2- كام له‌م میوزیكانه‌ى خواره‌وه‌ت به‌دڵه‌:
( ا ) هه‌رچى بێت، ته‌نها هاوچه‌رخ بێت.(ب) مۆسیقایه‌كى رِۆمانسى.(ج) هه‌رچییه‌ك بێت به‌مه‌رجێك مۆسیقایه‌كى هاتوهۆریا بێت.

3- ئه‌گه‌ر ناكۆكى كه‌وته‌ نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه‌، ئایا دیاریه‌كى بۆده‌سێنیت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى:
( ا ) پێده‌چێت.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

4- ئه‌گه‌ر هاورِێى كاره‌كه‌ت ته‌نها هه‌لێكى له‌پێشدا مابوو بۆده‌ركردن، به‌هۆى سه‌ركه‌شى خۆیه‌وه‌، ئایا تۆ هه‌ڵه‌ى داهاتووى ده‌گریته‌ ئه‌ستۆ، تاكو له‌كاره‌كه‌ى دوورنه‌خرێته‌وه‌:
( ا ) به‌ڵێ‌.(ب) نه‌خێر.(ج) له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى دیكه‌ ده‌یگۆرِێت.

5- ئایا به‌زه‌یت دێته‌وه‌ به‌ سواڵكه‌راندا؟
( ا ) به‌ڵێ‌.(ب) به‌ڵێ‌ هه‌ندێجار خێریشیان پێده‌كه‌م.(ج) نه‌خێر.


6- ئه‌گه‌ر سه‌گێك یان پشیله‌یه‌كى وێڵت دۆزییه‌وه‌ ئایا به‌خێوى ده‌كه‌یت؟
( ا ) پێده‌چێت.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

7- تۆ كه‌سێكى سه‌رقاڵى به‌كاره‌كه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا ئه‌ركێكى زۆرت پێ سپێردراوه‌، هاوه‌ده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كێشه‌ى ناو ماڵت هه‌یه‌، ئایا مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێ تاكو كێشه‌كانى ناوماڵت چاره‌سه‌ربكه‌ى؟
( ا ) به‌ڵێ‌ به‌لآم ئاسوده‌ نابم ودڵم له‌لاى كاره‌كه‌م ده‌بێ‌.(ب) به‌ڵێ‌.(ج) نه‌خێر.

8- ئایا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ده‌كه‌یت له‌باره‌ى ئه‌و خووانه‌ى بێزارت ده‌كات؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) هه‌رگیز نا.(ج) زۆر جار.

9- تكتێكت برِیوه‌ بۆ ئاماده‌بونى كۆنسێرتى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى ده‌مێكه‌ ئاواته‌خوازى بچیته‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یه‌وه‌ وله‌ نزیكه‌وه‌ بیبینى، پاشان هاورِێیه‌كت داوات لێ‌ ده‌كات یارمه‌تى بده‌ى له‌ پرۆژه‌یه‌كى خۆتدا وهیچ كه‌سێكى نیه‌ تۆ نه‌بێ‌ په‌نات پێببات، چى ده‌كه‌یت؟
( ا ) به‌هاورِێكه‌ت ده‌ڵێى ئه‌گه‌ر زۆر پێویسته‌ یارمه‌تى ده‌ده‌یت ، هه‌روه‌ها ئاگادارى ده‌كه‌یت له‌ پلانه‌كه‌ت بۆ ئاماده‌بونت له‌ كۆنسێرتى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌.(ب) یارمه‌تى ده‌ده‌یت وناچیت بۆ كۆنسێرته‌كه‌.(ج) ناتوانى هه‌لێكى له‌و جۆره‌ له‌ده‌ست ده‌یت ده‌چیت بۆ كۆنسێرتى ئه‌و هۆنه‌رمه‌نده‌.

10- ده‌بینیت هاوسه‌ره‌كه‌ت ماندو وسه‌رقاڵه‌، كاردانه‌وه‌ت چى ده‌بێ:
( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ پرسیارى لێ‌ ناكه‌م، دواى رۆژێك تا دوو رۆژ ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو، ده‌پرسم بۆچى ماندو وسه‌رقاڵه‌.(ب) ئاگادارى ده‌كه‌یت كه‌ له‌ خه‌مى ئه‌ودابویت، وده‌پرسیت كه‌ گوایه‌ ته‌ندروستى باشه‌ یان نا.(ج) هیچ ناڵێم، به‌و هیوایه‌ى خۆى باش بێت.


11- ئه‌گه‌ر له‌ پرِ بینیت كه‌سێك له‌ شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵغدا كه‌وت به‌ زه‌ویدا، چى ده‌كه‌یت؟
( ا ) چاودێرى ده‌كه‌م تا دڵنیا ده‌بم دێته‌وه‌ سه‌رپێ‌ یان كه‌سێك یارمه‌تى ده‌دات.(ب) ده‌ست به‌جێ‌ ده‌چم یارمه‌تى ده‌ده‌م.(ج) هیچ ناكه‌م ته‌نیا هیواده‌خوازم سه‌لامه‌ت بێت.

12- ئایا نیگه‌ران ده‌بیت به‌رامبه‌ر به‌ به‌شخوراوان.
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) زۆر جار.(ج) كت ومت نا.
13- ئایا له‌ ژیانتدا رِویداوه‌ نامه‌ى خۆشه‌ویستى بۆ كه‌سێك بنێریت؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) زۆر جار.(ج) نه‌خێر.

14- پێتوایه‌ ئێواره‌خوانێكى رۆمانسى نمونه‌یى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ده‌بێ‌ چۆن بێت؟
( ا ) ژه‌مێ‌ خۆراكى به‌تام وپاشان بینینى فیلمێكى سۆزدارى.(ب) ژه‌مێ‌ خۆراكى به‌تام وشه‌وچه‌ره‌.(ج) ژه‌مێ‌ خۆراكى سوك وگه‌شتێك به‌نێو باخچه‌دا.

15- ئایا دیارى هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
( ا ) به‌هه‌میشه‌یى نا به‌لآم رۆژى له‌ دایكبونیم له‌ بیرناچێ‌.(ب) به‌ڵێ‌ پێمخۆشه‌ كتوپرِ سه‌رسامیكه‌م به‌ دیارییه‌ك.(ج) به‌پێى پێویست نا.


16- نێگه‌ران ده‌بیت به‌و هێرشانه‌ى له‌ رۆژنامه‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌ ناوداران ده‌كرێت؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) زۆر جار.(ج) به‌ده‌گمه‌ن.

17- تاچه‌ند ئاسان ئه‌توانیت چاكه‌ رِه‌تكه‌یته‌وه‌؟
( ا ) كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆى تیا نابینمه‌وه‌.(ب) زه‌حمه‌ته‌.(ج) زه‌حمه‌ت نیه‌.

18- تاچ رِاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاورِێیانت قسه‌ له‌ باره‌ى ژیانى تایبه‌تى خێزانیت ده‌كه‌یت؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) هه‌رگیز یان به‌ده‌گمه‌ن.(ج) زۆر جار.

19- ئه‌و كاتانه‌ى ته‌ماشاى فیلمێكى خه‌مناك ده‌كه‌یت، ده‌گریت؟
( ا ) به‌ده‌گمه‌ن.(ب) هه‌ندێ‌ جار.ج) نه‌خێر.

20- رێى تێده‌چێ‌ له‌خۆشیدا بۆ كه‌سێك بگریت؟
( ا ) زۆر به‌ده‌گمه‌ن.(ب) له‌ هه‌ندێ‌ بۆنه‌دا.ج) نه‌خێر.

21- پێتوایه‌ كام له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگیه‌كى زیاترى هه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى هاوسه‌رگیرى سه‌ركه‌وتوو؟
( ا ) ژیانێكى خێزانى باش.(ب) گرنگیدان وبه‌شداری پێكردن.(ج) ژیانێكى چالاك وپاڵنه‌ر.

23- كام له‌م كاردانه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ت ده‌بێ‌ كاتێ‌ له‌ ته‌له‌فزێوندا كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى ده‌بینیت؟
( ا ) تورِه‌ده‌بم، به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.(ب) خه‌مى خاوه‌ن قوربانیه‌كان ده‌خۆم.(ج) سوپاسگوزار ده‌بم چونكه‌ له‌و رِوداوه‌دا نه‌بووم.

24- رِویداوه‌ فیلمێك ببینیت وكۆتاییه‌كى خۆشى هه‌بێت وبۆى بێته‌ گریان؟
( ا ) هه‌ندێ‌ جار.(ب) زۆر جار.(ج) هه‌رگیز
.
25- پێتوایه‌ دڵت رِێگه‌ بۆ ئه‌قڵت داده‌نێ‌، یان ئه‌قڵت رِێگه‌ بۆ دڵت داده‌نێ‌؟
( ا ) هه‌ردوكیان ته‌واوكه‌رى یه‌كترن.(ب) دڵم رِێگه‌ بۆ ئه‌قڵم داده‌نێ‌.(ج) ئه‌قڵم رِێگه‌ بۆ دڵم داده‌نێ‌.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ب) دوو خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، وبۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) یه‌ك خاڵ بۆ خۆت تۆماركه‌، سفریش بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى (ج). پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 40 تا 50 خاڵ بوو:
تۆ كه‌سێكى زۆر رۆمانسى وبه‌سۆزیت، له‌ رِاده‌ به‌ده‌ر كاریگه‌رى به‌ هه‌ستى خه‌ڵكانى تر. له‌ كاتى رِودانى هه‌ر رِوداوێكى دڵته‌زێندا هه‌ست به‌ تاوان ده‌كه‌یت كه‌ نه‌توانیوه‌ به‌ده‌م ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه‌ بێیت، خه‌ڵك خۆشه‌ویستیه‌كى زۆرى هه‌یه‌ بۆت چونكه‌ به‌سۆزیت. خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌:
رۆمانسى، به‌سۆز، دڵ ناسك، نمونه‌یى.


دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25 تا 39 خاڵ بوو:
هه‌رچه‌نده‌ كه‌ تۆ كه‌سێكى به‌سۆزیت وئازار به‌خه‌ڵكى ناگه‌یه‌نیت، به‌لآم پێویستیت به‌وه‌یه‌ هه‌ندێ‌ كۆت وبه‌ند بشكێنیت تاكو ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ت رِون بێته‌وه‌، توانیوته‌ خۆگربیت تا خواسته‌كانت به‌دى بێنیت هاوكات كه‌سایه‌تى خۆشت بپارێزیت.
خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كان:
خۆشه‌ویست، به‌سۆز، برِوا به‌خۆبون
.

سێهه‌م: ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 25 خاڵ كه‌متر بوو:
خاڵه‌كانت ئاماژه‌به‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ تۆ كه‌سێكى ووشك وخه‌مساردى، هاوكات ناتوانرێت به‌ كه‌سێكى رۆمانسى وبه‌سۆز ناوبنرێى، به‌لآم به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ رِێگه‌ ناگرێت له‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌رگیرى توكمه‌ بونیات بنێیت، هاورِێ ودۆسته‌كانت ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ى تۆیان پێ قبوڵه‌. تۆ رِه‌چاوى هه‌ستى خه‌ڵكى ده‌كه‌یت.
خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كان:
واقیع بین، هێمن، كه‌م قسه‌
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-09-27 19:36:52

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ حه‌زت له‌ خێزاندارى وجێگیربون هه‌یه‌؟

ئایا تۆ حه‌زت له‌ خێزان هه‌یه‌؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1-    ئه‌گه‌ر كارێكت بۆ هاته‌پێشه‌وه‌ وسه‌ربه‌ست بوى له‌وه‌ى كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت به‌ر له‌ خوانى نێوه‌رِۆ یان دواى بخه‌یت بۆ دواى خوانى نێوه‌رِۆ، ئه‌وا تۆ:
( ا ) له‌پێشدا كاره‌كه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌یت چونكه‌ نابێ‌ كار دوابخرێ‌.(ب) هیچ جیاوازیه‌ك نابینى هه‌ردووى وه‌كو یه‌ك وایه‌ بۆ تۆ.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت دوای بخه‌یت بۆ دواى خوانى نێوه‌رِۆ.(د) ناكرێت له‌سه‌ر حسابى ئه‌و كاته‌ كه‌مانه‌ى له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تداى كاربكه‌یت.


2- له‌یه‌ك كاتدا دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیت بۆ دێت یه‌كیان كه‌سێكه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات ئه‌وى دیكه‌یان دایكته‌، بۆیه‌ تۆ:
( ا ) وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات وئه‌وه‌ى دایكت دواده‌خه‌یت بۆ كاتێكى تر.
(ب) وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات دوابه‌دواى ئه‌و وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌.
(ج) به‌خێرایى وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌ پاشان وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌.
(د) بێگومان یه‌كه‌م جار وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌ پاشان په‌یوه‌ندى ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌و كه‌سه‌وه‌.


3- هه‌میشه‌ كاتى پشوو به‌م شێوه‌ به‌سه‌رده‌به‌یت:
( ا ) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت له‌ چوارچێوه‌ى ئیش وماڵ دوربكه‌ویته‌وه‌ وسه‌فه‌ركه‌یت بۆ شوێنێك بۆ چێژوه‌رگرتن.
(ب) پشووه‌كه‌ت به‌ سه‌ردان وگه‌شت له‌گه‌ڵ هاورِێیانت به‌سه‌رده‌به‌یت چونكه‌ ته‌نیا له‌ كاتى پشوودا ده‌رفه‌تى بینینیانت هه‌یه‌.
(ج) به‌شێكى زۆرى ته‌رخان ده‌كه‌یت بۆ ده‌رچون وگه‌شت له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا.
(د) بێگومان له‌ماڵه‌وه‌ ده‌بیت وپشووه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا به‌سه‌ر ده‌به‌یت.

4- ئه‌گه‌ر هاتیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وبینیت خێزانه‌كه‌ت له‌ماڵ ده‌رچوون ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئه‌و هه‌له‌ ده‌قۆزیته‌وه‌ بۆ پشوودان وده‌خه‌ویت.
(ب) ناتوانى به‌ته‌نیا له‌ماڵ بمێنیته‌وه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاورِێیانت ده‌چیت بۆ پیاسه‌.
(ج) برِیار ئه‌ده‌یت شوێنیان كه‌ویت.
(د) ناتوانیت هیچ بكه‌یت جگه‌ له‌وه‌ى له‌ماڵ چاوه‌رِوانیان بیت.


5- ئه‌گه‌ر زۆر برسیت بوو وهه‌ندێ‌ له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت ئاماده‌نه‌بون ئه‌وا تۆ:
( ا ) ناتوانیت چاوه‌رِوانیان بكه‌یت به‌ته‌نیا نان ده‌خۆیت.
(ب) كه‌مێك ده‌خۆیت تائه‌و كاته‌ى هه‌مویان كۆده‌بنه‌وه‌.
(ج) ئه‌وانى دیش رازى ده‌كه‌یت كه‌ نان بخۆن وچیدى چاوه‌رِوان نه‌بن.
(د) چاوه‌رِوان ده‌بیت تادێنه‌وه‌ چونكه‌ ناتوانیت به‌ بێ‌ ئاماده‌بونى هه‌موان نان بخۆیت.


خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌

شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى خۆشت له‌ كه‌ش وهه‌واى خێزانى نایه‌ت، وه‌كو كۆت وبه‌ند لێى ده‌رِوانیت هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت لێى ده‌ربازبیت وهه‌ڵبێیت به‌ره‌و ئیش وكار یان ته‌نیاى.


2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى خێزان وماڵه‌كه‌ت خۆش ده‌وێت به‌لآم هه‌ندێ‌ كاروبارى بنچینه‌یى هه‌یه‌ كه‌ به‌ له‌پێشتریان ده‌زانیت له‌ خێزان، وخێزان به‌ پله‌ى دووه‌م دێت له‌ رِیزبه‌ندى تۆدا.


3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ ماڵ وخێزانت خۆش ده‌وێت، وحه‌زت له‌ ژیانى خێزانى هه‌یه‌، به‌لآم هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ كه‌ ناچارت ده‌كات كاتى كه‌میان بۆ ته‌رخان بكه‌یت، هاوكات تۆ ئاره‌زوت لێیه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دانیشیت وله‌گه‌ڵیان كۆبیته‌وه‌.


4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
ماڵ وخێزانه‌كه‌ت سه‌رتاپاى ژیانى تۆن، به‌بێ‌ ئه‌وان تامى هیچ ناكه‌یت وچێژ له‌ هیچ وه‌رناگریت وله‌ دوریان هه‌ست به‌ خۆشى ناكه‌یت، ماڵه‌كه‌ت پیرۆز رِاده‌گریت به‌ته‌نیا په‌ناگایه‌كى خۆتى ده‌زانیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-09-29 18:07:56

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى هه‌ڵگه‌رِاو ودوودڵى؟

ئایا تۆ كه‌سێكى ناجێگیریت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1-    ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند جارێك رِوبه‌رِوى گرفت یان كێشه‌یه‌ك بویته‌وه‌، ئه‌وا تۆ:
( ا ) به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م جار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت.
(ب) ته‌نیا یه‌كه‌م جار كاردانه‌وه‌ت باش ده‌بێت.
(ج) سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانت وه‌ك یه‌ك نین.
(د) نازانیت كاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێت له‌گرفتێكه‌وه‌ بۆ گرفتێكى تر.


2- له‌ هه‌ڵبژاردنى رِه‌نگى جل وبه‌رگه‌كانت پشت ده‌به‌سیت به‌:
( ا ) خۆشه‌ویستیت بۆ رِه‌نگه‌كان.
(ب) مۆده‌ى نوێ‌.
(ج) وه‌رزه‌كان، واته‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو وه‌رزێكدا رِه‌نگى گونجاوى خۆى بۆ هه‌ڵده‌بژێرى.
(د) پشت ده‌به‌سم به‌ ئاره‌زو ومه‌زاجى خۆم.


3- ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیشت هاورِێكانتدا تێپه‌رِیت ئه‌وا:
( ا ) بێگومان سلآویان ئارِاسته‌ده‌كه‌یت.
(ب) ناچارده‌بیت به‌وه‌ى سلآویان ئارِاسته‌بكه‌یت.
(ج) به‌پێى بارودۆخى ده‌رونیت سلآویان لێ‌ ده‌كه‌یت.
(د) خۆتیان لێ تێناگه‌یه‌نیت وه‌كو وابێت نه‌یانناسیت.

4- هه‌ندێ‌ كه‌س داب ونه‌ریت وهه‌ڵس وكه‌وتى تایبه‌تى هه‌یه‌ كه‌ رِۆژانه‌ پێى هه‌ڵده‌سن، تۆش:
( ا ) له‌و كه‌سانه‌یت كه‌ داب ونه‌ریت وهه‌ڵس وكه‌وتى تایبه‌تیان هه‌یه‌ و رِۆژانه‌ پێى هه‌ڵده‌سن.
(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت داب ونه‌ریتى تایبه‌تت هه‌بێ‌ وئه‌نجامى بده‌یت.
(ج) زه‌حمه‌ته‌ له‌و كه‌سانه‌ بیت به‌لآم هه‌ندێ‌ جار هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌یت.
(د) تۆ هه‌ر رِۆژه‌و له‌ بارودۆخێكى ده‌رونیدایت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ ده‌یكه‌یت پێده‌چێ‌ سبه‌ینێ‌ بۆت نه‌كرێ‌.


5- ئه‌گه‌ر برِیارێكى دیاریكراوتدا ئه‌وا تۆ:
( ا ) ده‌ست به‌جێ‌ برِیاره‌كه‌ت ئه‌ده‌ى وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایگۆرِیت.
(ب) برِیاره‌كه‌ت ئه‌ده‌ى وهه‌وڵ ئه‌ده‌ى هیچ شتێكى نوێ‌ نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ ببێته‌ هۆى گۆرِینى برِیاره‌كه‌ت.
(ج) زۆرینه‌ى كات وبه‌پێى بارودۆخه‌كان ده‌یگۆرِیت.
(د) تۆ هه‌میشه‌ به‌پێى مه‌زاجى خۆت برِیاره‌كانت ده‌گۆرِیت.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.
شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى جێگیرى وبرِیاره‌كانت به‌ ئه‌قلآنی ئه‌ده‌یت، رِێ ناده‌یت هیچ شتێك كاربكاته‌ خۆت وكاروبارت.


2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى مه‌زاجى نیت، به‌لآم هه‌ندێ‌ جار مه‌یلت بۆى ده‌چێت، به‌هۆى زۆرى كاریگه‌ریه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ناتوانیت هه‌میشه‌ جێگیر بیت.


3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ زۆرینه‌ى جار كه‌سێكى هه‌ڵگه‌رِاو ودوودڵى، هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خۆت له‌ مه‌زاج وه‌دوربگریت به‌لآم شكست ده‌هێنیت، بۆیه‌ چوارده‌ورت پێت بێزار ده‌بن بێ‌ ئه‌وه‌ى به‌خۆت بزانیت.


4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى له‌ زیاده‌ به‌ده‌ر مه‌زاجى ودوودڵیت، چوارده‌ورت ماندوكردوه‌، برِیارێك كه‌ ئێستا داوته‌ پێده‌چێ‌ پاش چه‌ند خوله‌كێكى تر لێى پاشگه‌زبیته‌وه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ندین گێره‌و گرفتى بۆ ناویته‌وه‌.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-10-04 16:00:49

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ئایا تۆ كه‌سێكى به‌سۆزیت؟

ئایا تۆ كه‌سێكى دڵناسك وبه‌سۆزیت؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1-    ئه‌گه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆن دا هه‌ندێ‌ گرته‌ى جه‌نگ وكوشتارى به‌كۆمه‌ڵى نیشاندا ئه‌وا تۆ:

( ا ) كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌گۆرِیت چونكه‌ ئه‌و گرتانه‌ت به‌دڵ نیه‌.
(ب) به‌ته‌واوى سه‌یرى ده‌كه‌یت وپێى كاریگه‌ر ده‌بیت.
(ج) هه‌ست به‌ ئازارێكى زۆر ده‌كه‌یت ورِقت هه‌ڵده‌سێ‌ به‌رامبه‌ر تاوانبارانى.
(د) خۆت پێ رِاناگیرێ‌ وده‌ست ده‌كه‌یته‌ گریان.


2- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌ت نه‌خۆش كه‌وت ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئامۆژگارى ده‌كه‌یت به‌زووترین كات خۆى بگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌.
(ب) ته‌له‌فون ده‌كه‌یت بۆ پزیشك تا كاتێكت بۆ دیاریكات.
(ج) پزیشك دێنیت بۆ ماڵه‌وه‌ وله‌ته‌نیشتى ده‌مێنیته‌وه‌ تا بارودۆخى باش ده‌بێت.
(د) ده‌گریت وئازارده‌چێژیت وته‌واوى شه‌و به‌دیاریه‌وه‌ شه‌ونخونى ده‌كێشیت.


3- ئه‌گه‌ر بۆكاركه‌ت رِێتكه‌وته‌ خانه‌ى بێ سه‌رپه‌رشتیاران وله‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوى له‌ بارودۆخیان ئه‌وا تۆ:

( ا ) كارى خۆت به‌جێ‌ دێنیت وده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌.
(ب) پرِێك پاره‌یان پێ ده‌به‌خشیت وده‌رِۆیت.
(ج) یارمه‌تى ماددیان ئه‌ده‌یت و كاره‌كه‌ت به‌خۆرایى ده‌كه‌یت.
(د) یه‌كێ‌ له‌ منداڵه‌كان ده‌گریته‌ خۆت وبه‌خاوه‌نى ده‌كه‌یت.


4- به‌یانییه‌ك ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ت كرده‌وه‌ و بینیت پشیله‌یه‌كى برسى له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ت كه‌وتووه‌، ئه‌وا تۆ:

( ا ) شه‌قێكى تێ هه‌ڵه‌ئه‌ده‌یت و له‌وناوه‌دا دوورى ده‌خه‌یته‌وه‌.
(ب) كه‌مێك خواردنى بۆده‌هێنیت و له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ جێى دێڵى.
(ج) ده‌یهێنیته‌ ماڵه‌وه‌ خواردنى ده‌ده‌یت.
(د) ده‌یهێنیته‌ ژووره‌وه‌ و له‌سه‌ر سه‌رینێك دایده‌نێیت و خواردنى ده‌ده‌یت.

5-ئه‌گه‌ر كه‌سێكى دۆست و ناسراوت كێشه‌یه‌كى ماددى هه‌بوو په‌ناى برده‌ به‌ر تۆ بۆ قه‌رز، ئه‌وا تۆ:

( ا ) داواى لێبووردنى لێده‌كه‌یت و پێى رِاده‌گه‌یه‌نى كه‌ گوایه‌ تۆش بارودۆخى ئابووریت باش نییه‌ و ناتوانى قه‌رزى پێبده‌یت.
(ب) داواى لێبووردن ده‌كه‌یت، به‌لآم به‌ڵێنى پێده‌ده‌یت كه‌هه‌وڵ بده‌یت بۆى په‌یداكه‌یت.
(ج) هه‌وڵده‌ده‌یت یارمه‌تى بده‌یت، وه‌گه‌ر خۆشت پاره‌كه‌ت نه‌بێت داواى كاتێكى كه‌مى لێده‌كه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانى.
(د) به‌هه‌ر جۆرێك بووه‌ بۆى په‌یداده‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌رزت له‌هاورِێكانت كردبێت
.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.
شیكارى:


1-    ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێكى به‌سۆز نیت، هاوچه‌شنى ئامێرێكى بێ‌ هه‌ست و سۆز مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌كه‌یت، رِه‌نگه‌ پێتوابێت ده‌رخستنى هه‌ست و سۆزه‌كانت جۆرێك بێت له‌ لاوازى.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌مێك هه‌ستت هه‌یه‌ به‌لآم هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داى هه‌سته‌كانت كۆنترِۆڵبكه‌یت، به‌لآم دواجار كاردانه‌وه‌كانت، كاردانه‌وه‌ى هه‌ستن نه‌ك ئه‌قڵ.


3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى به‌هه‌ست و به‌سۆزى، رِێز له‌هه‌ستى به‌رامبه‌رت ده‌گرى، سۆزت لایه‌نى ئه‌قلآنیه‌تى كۆنترِۆڵ كردووه‌ به‌لآم سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش سنورێكت بۆداناوه‌ تابتوانیت به‌ ئه‌قلآنییه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت.


4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى له‌رِاده‌به‌ده‌ر به‌سۆزیت، سۆزت به‌جۆرێك كۆنترِۆڵى ئه‌قڵتى كردووه‌ كه‌هیچ بوارێكى نه‌هێلآوه‌ته‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌، تۆ هه‌ستت زۆر پاكه‌ به‌لآم ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆكارى درووستبوونى چه‌ندین كێشه‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌وه‌ى كه‌نه‌تتوانیوه‌ هه‌ستت كۆنترِۆڵبكه‌یت، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌س به‌سۆزیت قۆرغ نه‌كات له‌دژى خۆت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2011-04-15 19:08:05

KARO_AKRE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ❤❤ ئــاكـرێ❤❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2016-07-19
په‌یامه‌كان: 402
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌..

ده ست خؤش زؤر بة سو دة

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13064787911.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net