❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-08-15 16:41:03

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌


سلاو ورێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

وه‌ک ده‌زانن ساباته‌که‌مان هه‌ر جاره‌ و میوانداری که‌سێک ده‌کات ، که‌ له‌ بوارێکی ژیان یان به‌هره‌ییه‌کی هونه‌ری هه‌بێت و شاره‌زایی هه‌بێت له‌ لایه‌نێک ، بۆ ئه‌مجاره‌ ئه‌ندامێکی خۆشه‌ویست که‌ ره‌نگه‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ خۆشه‌ویست بێت و جێگه‌ی خۆی کردبیته‌وه‌ له‌ دلی هه‌موو لایه‌ک ئه‌ویش کاکه‌  ( ره‌وه‌ند کورده‌ )   به‌هره‌ییه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانی و په‌یڤه‌ ناسک و جوانه‌کانی له‌ فه‌زایه‌کی هونه‌ری ده‌وله‌مه‌ند ئه‌کات به‌ ملوانکه‌ییه‌کی وێنه‌ جوانی به‌ر هه‌ناسه‌کانی شیعری له‌ ماوه‌یی ته‌مه‌نی دا زۆرێک له‌ هۆنراوه‌کانی به‌ ئێمه‌ ئاشنا کردووه‌ که‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامان ئه‌م هه‌سته‌ ناسکه‌ی کاکه‌ ره‌وه‌ندیان بینیوو‌ه‌ ،‌ لێره‌دا زۆر به‌خێر هاتنی ده‌که‌ین بۆ  ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین . ئێمه‌ش ده‌رگه‌ی پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ی ئازیز بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی رێساو یاساکانی ئه‌م به‌شه‌ ،

له‌گه‌ل رێزوخۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌ هه‌ر بژین بۆ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-08-15 18:14:09

*hawbash*
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-23
دواترین سه‌ردان: 2015-12-30
په‌یامه‌كان: 925
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ ئه‌م جاره‌ که‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ت دانا بۆساباتی کوردژین من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌



1- ته‌مه‌نت چه‌نده‌


2- حه‌زت له‌ چ شارێکه‌ ؟‌

3- خوێندنت ته‌واو کردووه‌؟

4-ناوی ڕاستیت چیه‌ ؟

5- له‌ چ شارێک ده‌ژیت ؟

6- حه‌زت له‌ چ خواردنێکه‌؟

7- ئاواته‌کانت تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتونه‌ته‌ دی ؟

هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ پرسیارم هه‌بوو

سوپاس بۆتۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-08-15 18:44:10

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش وه‌ڵا من پرسیارم نیه‌ ئه‌زانن بۆ؟ وه‌ڵا تا ئێستا نه‌م بینیوه‌ له‌یانه‌وه‌ ناشزانم کێیه‌ هههههههههههههه داوای لێبوردن ئه‌که‌م

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-08-15 15:50:08

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

هاوڕێ خۆشەویتەکانم ئەم کاتەتان باش و ژیانتان لە ئارامیدا بێت. سەرتا دەمەوێ زۆر زۆر سوپاسی بەڕێز کاکە سیروان بکەم بۆ ئەو میوانداریە خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم  کە بەپێی یاسایی ساباتی ئازیزان بۆ ماوەی هەفتەیەك لە خزمەتی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دابم وەڵامی هەر هاوڕێیەك بدەمەوە کە پێی خۆش بێت و بیەوێ لە هەر ڕویەکەوە پرسیارم ئاڕاستە بکات. وە هەر لێرەدا دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە لە مێژە کاك سیروانی بەڕێز داوای میوانداری لێکردوم بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەو ماوەیە زۆر سەرقاڵبوم بە خوێندنەوە بۆیە نەمتوانی داوایەکەی کاك سیروان کە میوانداری بو لەم ساباتە خۆشەویستە لە کات و ساتی خۆیدا جێبەجێ بکەم بۆیە ئەم جارەش دوای لێبوردن لەکاك سیراونی خۆشەویست دەکەم . هیوادارم ئەوەندەی تریش دڵی فراوان بێت.

ئێستاش کە هاتومەتە خزمەتی ئێوەی بەڕێزو یەکەم هاوڕێ کە هاوڕێمان کاکە هاوبەش ە  ئەم پرسیارانەی لای خوارەوەی کردوەو منیش هەر لەبەرامبەری پرسیارەکانی خۆیدا وەڵامەکانی بۆ دەنوسم کاکە هاوبەش دەفەرموێت

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ ئه‌م جاره‌ که‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ت دانا بۆساباتی کوردژین من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌



1- ته‌مه‌نت چه‌نده ـــــــــــــــــ>  وەڵام....   گیانی من تەمەنم 20 ساڵە


2- حه‌زت له‌ چ شارێکه‌ ؟‌  وەڵام  بەتایبەتی حەزم لەشاری  سلێمانیە چونکە خۆم لەسلێمانی لەگەڕەکی چوار باخ لەدایكبوم پەروەردەی ئەم شارە شیرینەم  لەگەڵ ئەوەشدا هەمو شارەکانی کوردستانم خۆشدەوێ بە شارە داگیرکراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانەوە

3- خوێندنت ته‌واو کردووه‌؟ وەڵام ..... نەخێر ئازیزم ئەمساڵ بەهیوام لە زانکۆ بخوێنم

4-ناوی ڕاستیت چیه‌ ؟ ـــــــــــــ وەڵام ... ناوی ڕاستیم پەشێوە نازناوم بۆ هۆنراوە. ڕەوەند

5- له‌ چ شارێک ده‌ژیت ؟ وەڵام ــــــــــ گیانی من لە سلێمانی

6- حه‌زت له‌ چ خواردنێکه‌؟ وەڵام : خواردنی کوردەواری بەتایبەت ئەو خواردنانەی دایکیم دروستی دەکات وەك یاپراخ برنج بە پڵاو . شفتە  دۆی سارد بە تێکەڵکردنی گژو گیاوە وەك دەستوری کوردستانی ڕۆژهەڵات

7- ئاواته‌کانت تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتونه‌ته‌ دی ؟  ـــ وەڵام : بەنیسبەت هاتنە دی ئاواتەکانم. ئاواتەکانم کەمیان هاتۆتە دی بەڵام هیوا بڕاو نیم  هەر لەکۆشش دام بۆ گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانم
هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ پرسیارم وەڵام  هه‌بوو : باشە گیانەکەم بفەرمو ئەمەی سەرەوە وەڵامی پرسیارەکانت بو هیوادارم بەدڵ بێت

سوپاس بۆتۆ! وەڵام  منیش سوپاسی تۆ خۆشەویست دەکەم چاوت ماچ دەکەم هەر سەرکەوتو بیت

هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-08-15 13:00:41

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

کورتە وەڵامێك . بۆ بەڕێز شێنێ خان

خاتو شێنێ گیان: خوشکی بەڕێزم سڵاو. بەهیوای شادیتم . لە ڕاستیدا ناهەقت ناگرم . هەق بە تۆیە. چونکە من لەسەرەتاوە ئاگاداریم نەبو لەسەرئەم بەشەی یانەی خۆشەویستی کوردژین و درەنگ فریا کەوتم دواجاریش لەبەر خوێندن نە ئەپەرژامە سەرئەوەی بەشداری بکەم  لەم ساباتە خۆشەویستە کە هەر جارەو میوانداری هاوڕێیەك دەکات. بۆیە دوبارە تەئکیدی وتەکانت دەکەم کە وەك گلەیەك وایە من بەڕۆحێکی وەرزشی وەری دەگرم . هەر لەشادی خۆشیدا بژیت. به‌ڵام گیانی من خۆ ده‌بێت به‌خێر هاتنم بکه‌یت چونکه‌  میوان خۆشه‌وویستی خودایه‌

ڕەوەند پەشێو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rawandkurd (2010-08-15 19:05:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-08-15 19:12:18

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ببوره‌ کاکه‌ ره‌وه‌ند گیان وه‌ڵای من زۆر به‌ینم له‌گه‌ڵ شعرا نیه‌ بۆ یه‌ نه‌مزانی کێیت داوای لێبوردن ئه‌که‌م 
منیش زۆر نایه‌مه‌ ئه‌م به‌شه‌ به‌ڵام ناوه‌که‌تم بینی وتم به‌خوا شتی وای تیا نه‌بوه‌ وتم بزانم کێیه‌
ئینجا ئه‌بێ تۆش به‌خێر هاتنم بکه‌یت ههههههههه  به‌ینی خۆمان بێت من تازه‌ترم له‌ تۆ هههههههههههه یاخوا به‌خێر بێیته‌وه‌ هههههههههه

ئنجا با پرسیارێکیشت لێ بکه‌م هههه
ئه‌م ساڵ شه‌شت بریوه‌ یان ده‌ست به‌ خوێندن ئه‌که‌یته‌وه‌ ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-08-15 16:42:02

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ئازیزم شێنێ خان : هیوادارم له‌وه‌ ڕوخۆشتر بێت که‌ هه‌یت  دیاره‌ زۆر قسه‌ خۆشیت. به‌ڵام پێم ناڵێی بۆ به‌ینت له‌گه‌ڵ شیعردا نیه‌ .؟ وا نابێت ئازیزم چونکه‌ شیعریش به‌شێکه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی و  خوێنه‌ر له‌ ڕێگه ی شیعر خوێندنه‌وه‌وه‌ شاره‌زایی له‌گه‌ڵ جوانترین  و نوێترین وشه‌و ڕسته‌ په‌یدا ده‌کات له‌هه‌مان کات ئارامیش ئه‌به‌خشێ به‌دڵه‌کان تکایه‌ هه‌وڵ بده‌ ببیته‌ ئامۆزای شیعر هاهاهاها باشه‌ گیانه‌که‌م یاخوا به‌خێر هاتی سه‌ر گڵێنه‌م .  ئه‌زانم تۆ تازه‌یت به‌ڵام تۆ میوان نێت من میوانم هاهاهاهاهاها. پێت وایه‌ من نیوداشم بۆیه‌ تازه‌تری له‌من..؟هاهاهاها به‌ڵێ ئه‌م ساڵ شه‌شم ته‌واو کرد  ئه‌گه‌ر یه‌زدان بوار بدات ساڵی داهاتو له‌ زانکۆ ئه‌خوێنم. له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆو بۆگشت هاوڕێیان
هاوڕێت ڕه‌وه‌ند په‌شێو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rawandkurd (2010-08-15 19:45:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-08-15 20:26:13

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2017-12-09
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش کاک سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی کاک ڕه‌وه‌ند

زۆر به‌خێر هاتنت ده‌که‌م کاکه‌ ڕه‌وه‌ند گیان یاخوا به‌ خێر بێت بۆ بۆ ساباته‌ ‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

چه‌ند پر سیارێک ده‌که‌م هیوادارم نه‌بمه‌ هۆی له‌ کات گرتنت .

1-کاکه‌ ڕه‌وه‌ند که‌ی ده ستت به‌ شعر نوسین کردوه‌ ؟

2- حه‌ز به‌ شعری کام شاعیر ده‌که‌یت ؟

3-حه‌زت به‌ چی جۆره‌ شعرێکه‌ ؟

4-له‌کام مه‌رحه‌له‌ی خوێندنیت ؟

5-حه‌زده‌که‌یت له‌ پاشه‌ ڕۆژدا ببیت به‌چی؟


:: داوا کاریه‌کم هه‌ یه‌ هیوا دارم  به‌رده‌وام بیت له‌یانه‌ که‌ی کورد ژین دیاره‌ زۆر به‌ی ئه‌ندامه‌ کان نات ناسن
سه‌ره‌تای پر سیاره‌کانیان به‌ ڕه‌خنه‌ ده‌ستی پێکرد

دووباره‌ به‌ خێر بێت  کاتت شاد

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-08-15 18:06:33

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

پرسیارەکانی کاکە ئاراگۆن و وەڵامەکانی من بۆ بەڕێزیان:

ده‌ستت خۆش کاک سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی کاک ڕه‌وه‌ند

منیش لەلایەن خۆمەوە دوبارە سوپاسی کاك سیروان دەکەم چاوی ماج دەکەم.

زۆر به‌خێر هاتنت ده‌که‌م کاکه‌ ڕه‌وه‌ند گیان یاخوا به‌ خێر بێت  بۆ ساباته‌ ‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

چه‌ند پر سیارێک ده‌که‌م هیوادارم نه‌بمه‌ هۆی له‌ کات گرتنت .

1-کاکه‌ ڕه‌وه‌ند که‌ی ده ستت به‌ شیعر نوسین کردوه‌ ؟... وەڵام : بەڕێز کاکە ئاراگۆن  ماوەی 7 ساڵە شیعرو هۆنراوە دەنوسم

2- حه‌ز به‌ شیعری کام شاعیر ده‌که‌یت ؟ ــــ : وەڵام بە تایبەتی حەزم لە شیعرەکانی مەولەوی+ قانیع + هێمن + هەژاری موکریانی+عەبدوڵا پەشێو+ هەردی. لەوانی ئێستاش ئەحمەد محەمەد+  کۆپلەشیعرەکانی ئارام ئەبوکرە 

3-حه‌زت به‌ چی جۆره‌ شعرێکه‌ ؟ ــــ وەڵام: حەزم بەشیعرێکە جوانترین دەربڕینی بە نوێترین وشە تیادابێت و ڕۆمانسی بێت بە جۆش ترین مۆسقیای تیادا بەرجەستە بێت یان ئەو شیعرانەی باس لەخەم و ئازاری  میللەت ئەکات

4-له‌کام مه‌رحه‌له‌ی خوێندنیت ؟ ــــ وەڵام :  وەك پێشتر بۆ شێنێ خانم ڕونکردەوە ئەمساڵ پۆلی شەشم تەواوکرد بەو هیوایەی لەزانکۆ بخوێنم هەرچەند دودڵم لەوەی ئەم ساڵیش دابنیشمەوە بەهیوای هێنانی دەرەجەی بەرزتر چونکە ماڵەوەمان ئەڵێن ئەمساڵ دابنیشەرەوە

5-حه‌زده‌که‌یت له‌ پاشه‌ ڕۆژدا ببیت به‌چی؟ـــــــ وەڵام گیانی من ئارەزوی ئەوە دەکەم ببمە ئەندازیارێکی سەرکەوتو


:: داوا کاریه‌کم هه‌ یه‌ هیوا دارم  به‌رده‌وام بیت له‌یانه‌ که‌ی کورد ژین دیاره‌ زۆر به‌ی ئه‌ندامه‌ کان نات ناسن
سه‌ره‌تای پر سیاره‌کانیان به‌ ڕه‌خنه‌ ده‌ستی پێکرد : ـــــــــ وەڵام ڕاست دەکەیت کاکە ئاراگۆن: منیش لەگەڵ ڕایەکەی تۆدام هەوڵ دەدەم لەمەو دوا بەشداری  جالاکانەی ساباتی کوردژین بکەم


دووباره‌ به‌ خێر بێت  کاتت شاد: ــــ  وەڵام : زۆر سوپاس بۆ تۆ کاکە ئاراگۆن کاتی تۆش شادو ئارابێت

هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-08-15 21:06:34

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

سلاو ورێز زۆر به‌خێربێت کاکه‌ ره‌وه‌ند گیان بۆ ساباتی کوردژین
من حه‌زم کرد به‌ر له‌وه‌ی که‌ پرسیارت ئاراسته‌ بکه‌م چه‌ند تێبینییه‌ک بده‌م به‌ ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

سه‌ره‌تا هه‌ر که‌سێک ده‌بێته‌ میوان له‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا بۆ ناسانینی زیاتری ئه‌م که‌سه‌یه‌ جا پێویست ناکات هیچ که‌سێک به‌ ره‌خنه‌ یان به‌ شێوازێکی وا ده‌ست به‌ په‌یام نوسین بکات که‌ ببێته‌ هۆی دره‌نجاندنی میوانی خۆشه‌ویست هه‌رچه‌نده‌ من مه‌به‌ستم کاکه‌ ره‌وه‌ند نیه‌ ،،، کاکه‌ ره‌وه‌ند ئه‌ندامێکی خۆشه‌ویستی یانه‌ و ره‌نگه‌ زۆرێک ئه‌ندامان توانی ئه‌و به‌رێزه‌ بزانن له‌ هۆنراوه‌  نوسین دا بۆیه‌ تکا ده‌که‌م که‌س به‌وه‌ ده‌ست پێ نه‌کات که‌ بلێت من نایناسم ،،، گرنگ لێره‌دا برده‌ سه‌ری چه‌ند کاتێکه‌ بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ ژیان و ناسینی میوانی خۆشه‌ویست ،،،،، داوای لێبوردن ده‌که‌م  ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کم کردبێت ببێته‌ هۆی دڵره‌نجاندنی که‌سێک

دوووباره‌ زۆر به‌خێربێت کاکه‌ ره‌وه‌ند انشاءاله‌ دووباره‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ لات بۆ پرسیاره‌کانم


خۆشه‌ویستیم قبول بکه‌ن ئێوه‌ن خۆشه‌ویستی یانه‌ هه‌ر بژین بۆ کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-08-15 18:30:31

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

کاکە سیروان گیان سوپاس بۆ تۆ . ڕونکردنەوەکانت مایەی خۆشحاڵیە. دەست خۆشیت لێدەکەم... بە نیسبەت شێنێ خان  یان بەنیسبەت هەر هاوڕێیەکی ترەوە کە ڕەخنە بگرێ من ڕەخنەکان ئەخەمە سەر چاوەکانم چونکە ڕەخنە بەلای منەوە لەهەر بوارێکدا بێت زیاتر بیرو هزری مرۆڤ فراوانتر دەکات  بۆیە من بەش بەحاڵی خۆم ئەو ڕەخنەیەم قبوڵە . دیاریشە ئەو خوشکە ڕەخنه‌کەی ئاڕاستەی من نەکردوە بەڵکو ئاڕاستەی  ساباتی ئازیزانی کردوە . ناهەقیشی نیە کە نوسیویەتی ناینسام  چونکە خۆی دەڵێت من سەرو سەکوتم لەگەڵ شیعرو هۆنراوەدا نیە مرۆڤیش ئازادە چی دەخوێنێتەوە. چی سەرنجی ڕادەکێشێ یان بەچی دڵشاد ئەبێت بەچی غەمگین ئەبێت . ئەشزانم جەنابت هەر لەو ڕوەشەوە ئەو ڕونکردنەوەت تۆمار کردوە. گفتوگۆکردنی زیاتریش لەسەر هەر بابەتێك زیاتر بابەتە که‌ دەوڵەمەند ئه‌کات و ئەیگەیەنێت به‌ شوێنی مەبەست . هەر بژیت دوبارە دەستت خۆشبێت و سەرکەوتو بیت

هاوڕێت ڕەوەند پەشێو 

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rawandkurd (2010-08-15 21:38:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-08-16 00:59:51

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆکاکه‌ سیروانی ئازیزبۆبانگێشکردنی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌

کاکه‌ڕه‌وه‌ند به‌خێربێت بۆئه‌م ساباته‌خۆشه‌ویسته‌برائازیزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت چاووه‌که‌م
به‌چه‌ند پرسیارێکی کوورت چاوه‌کانت ماندووناکه‌م و ئاسووده‌یت بۆجێ دێڵم


1.تاچه‌نێک باوه‌رت به‌هه‌‌ستانه‌وه‌ی دوای که‌وتن هه‌یه‌؟؟؟
2.به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی ژیرووهۆشیار؟؟؟
3.ئه‌توانی پێم بڵێیت شعروشاعیر چ ڕێچکه‌یه‌کیان له‌ژیانتاداگیرکردووه‌؟؟؟
4.پێت وانی یه‌ ئاوڕدانه‌وه‌ بۆڕابردوو به‌جێ هێشتنی کاته‌کانی ئاینده‌یه‌یاخوود داهاتووی مرۆڤه‌‌؟؟؟
5.کووردژین په‌ڕه‌یه‌ک بوو بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانت یاخوودرۆمانێکی نووێ گه‌ری بووبۆکۆکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانت؟؟؟

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-08-16 08:09:41

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

پرسیارەکانی کاکە داریان بۆ من و وەڵامەکانیشم بۆ بەڕێزیان

ده‌ست خۆشی بۆکاکه‌ سیروانی ئازیزبۆبانگێشکردنی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌

کاکه‌ڕه‌وه‌ند به‌خێربێت بۆئه‌م ساباته ‌خۆشه‌ویسته‌. برا ئازیزه‌که‌م هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت چاوه‌که‌م
به‌چه‌ند پرسیارێکی کوورت چاوه‌کانت ماندووناکه‌م و ئاسووده‌یت بۆجێ دێڵم


1. تاچه‌نێک باوه‌رت به‌هه‌‌ستانه‌وه‌ی دوای که‌وتن هه‌یه‌؟؟؟ ....: وەڵام بێگومان زۆر زۆر لەسەر هەمو مرۆڤێك پێویستە دوای هەمو نوچدان و هەڵەنگوتنێك هەوڵ بدات هەستێتەوە ناکرێت دەستەوەستان بیت لەئاست نۆچدانەکاندا  ژیانیش  بەندە بە  کۆشش و نۆچ نەدان و هەستانەوە چونکە کەوتن یا نۆچدان لای مرۆڤی کۆڵنەدەر بریتیە لەوەی وانە وەربگرێت لەو نۆچدانەی یان ئەو کەوتنەی مرۆڤە ژیرەکانی ڕابوردو واتە پێشینان گوتویانە سوار تا نەگلێ نابێ بەسوار هەڵبەت گلان یان کەوتن  خۆی لەخۆیدا دەرسێکە بۆ کەسی کەوتو2. به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی ژیرووهۆشیار؟؟؟...... بەو مرۆڤەی هەمیشە کەم دو بێت  زۆر گوێ بگرێت لەهەر کێشەو گیرو گرفتێکدا پێش ئەوەی بڕیار بدات پرس و ڕا بە دەورو بەری خۆ بکات واتە بەکەسە نزیکەکانی دۆستو هاوڕێکانی.  تا زیاتر ڕێگە چارەی دەست دەکەوێت و زیاتر ڕاستی دەستدەکەوێت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەو گیرو گرفتانەی دێتە ڕێگەی نەك تەنها تاك لایەنە بڕیار بدات::::  3. ئه‌توانی پێم بڵێیت شعروشاعیر چ ڕێچکه‌یه‌کیان له‌ژیانتاداگیرکردووه‌؟؟؟.....: وەڵام لەراستیدا شیعرو شاعیر. وەك ژیان هیچی لێداگیر نەکردوم بەڵام بە فراوانی  روح  وخەیاڵمی داگیر کردوە  چونکە شاعیر کاتێك دەست دەداتە نوسین یان ئیلهامێکی بۆ دێ وێنەی ڕێبوارێك وایە کە بەڕێگایەکدا سەفەر بکات  بۆ گەیشتن بەمەنزڵ لەوکاتەدا ئەوڕێبوارە هەمو هزری لەسەر ڕێگاکەیە نەبەدا هەڵەنگوێ  تادەگاتە شوێنی مەبەست بێگومان شاعیریش بەهەمان شێوە ئەوکات کە خامەی گرت دەست ئاگای لە دەورو بەرو لەجەستەی خۆیشیی نامێنێ  هەتا ئەو تێکستە شیعریەی تەواو دەبێت جۆرێك لە بێئاگایی بەسەریدا زاڵ دەبێت 4. پێت وانی یه‌ ئاوڕدانه‌وه‌ بۆڕابردوو به‌جێ هێشتنی کاته‌کانی ئاینده‌یه‌یاخوود داهاتووی مرۆڤه‌‌؟؟؟  ... : وەڵام . بێگومان ئاوڕدانەوە بۆ مێژوی هەر بوارێك  لەزۆر کاتدا پێویستە . بەڵام پێویست ناکات مرۆڤ هەر لەیادی ڕابوردو دابێت و خۆزگە بۆ ڕابوردو بخوازێ بەڵکو  دەبێت لەجیاتی گەڕانەوە بۆ ڕابوردو هەوڵ بدات  سبەینێ فەراهەم بکات واتە لەیادی داهاتودابێت و هەوڵ بدات هەمیشە ڕو لە گۆڕانکاری بێت   کوردیش وتویەتی. ئیشی ئەمڕۆ مەخە سبەینێ تا سبەینێش نەخەیتە دو سبەی  من پێم وایە ئەم دەستەواژەیە هەمو بوارێك دەگرێتەوە .
5. کووردژین په‌ڕه‌یه‌ک بوو بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانت یاخوود رۆمانێکی نووێ گه‌ری بووبۆکۆکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانت؟؟.....؛ وەڵام بەنیسبەت یانەی خۆشەویستی کورد ژین ە وە حەز دەکەم تۆزێك دڕێژە بەم وەڵامە بدەم و بە وازیحی بدوێم .. سەرەتا ئەوکاتەی من دەستم دایە نوسینی هۆنراوە تەنها قەڵەم و کازم شک دەبرد ئەگەر بڕوام پێبکەیت بە دەیان چوارینە شیعرو بە سەدان هۆنراوەم  فەوتاوە. چونکە زۆرجار بوە لەسەفەرێك بوم یان لە خۆشترین جەوی ڕۆمانسیدابوم جوانترین ئیلهامی وشەو شیعرم بۆهاتوە لەسەر کاغەز تۆمارم کردوە  ماوەیەکی زۆر لەگیرفانمدا پاراستومە بەڵام دواتر هەر فەوتاوە . یان هاوڕێیەك لێێ وەرگرتوم بە مەبەستی ئەوەی بینوسێتەوەو دواتر بۆم بێنێتەوە بەڵام  ئەویش هەر تیادا چوە بۆیە ئێستا دوای ئەوەی بەیارمەتی ئەم تەکەنۆلۆژیا ئازیزەو واتە ئینتر نێت هەم دەتوانم نوسین و هۆنراوەکانم لە فەوتان بپارێزم هەمیش بیخەمە بەر دیدەی خوێنەران بەتایبەتی هاوڕێیانی کورد ژین. بۆیە کوردژین نەك پەڕەیەکە بۆ بڵاو کردنەوەی هەستەکانم نەك ڕۆمانێکە بۆ نوێگەری بەڵکو کوردژین زۆر ئازیزترە لای من. من ماڵی دوهەمم کورد ژینە کوردژین دنیایەكە لە نوێبونەوەو تازەگەری کوردژین سودێکی یەکجار گەلێك زۆری بە من و بە سەرجەم هاوڕێیان و خوێنەران گەیاندوە دەبێت هەمیشە ئەو ڕاستیەمان لەبەر چاو بێت کە کوردژین  لەهەمو بوارەکانی ڕۆشنبیریدا قوتابخانەیەکە بۆ خۆی بە سەراحەت دەڵێم تا ئێستا هیچ ماڵپەڕو یانەیەکم نەدیوە بە شێوەی کوردژین چوستو چالاك بێت و هەمیشەو بەبەردەوامی لە هەمو بوارەکاندا خزمەت بە فەرهەنگو زمانی کوردی بکات زۆرترین خوێنەر لەخۆی کۆبکاتەوە.

برای ئازیزم کاکە داریان. 1987 تۆش بەخێر هاتیت و ڕێزو سڵاوو خۆشەویستیم قبوڵ بفەرمو هیوادارم هەمیشە سەرکەوتو بیت و هەرگیز بۆ ساتێکیش ناخۆشی نەیەتە ڕێگەت هەمیشە لێو بەخەندەبیت

هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-08-17 08:41:21

*hawbash*
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-23
دواترین سه‌ردان: 2015-12-30
په‌یامه‌كان: 925
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

سڵاو کاک ڕه‌وه‌ند ببوره‌ ئه‌مه‌ دووم جارمه‌ پرسیار ده‌نوسم چونکه‌ پرسیاره‌کانی یه‌که‌مم زۆر نه‌بوو و هه‌ندێکیم له‌بیر نه‌بوو بۆیه‌ ئێستا هه‌ندێک پرسیارم به‌بیردا هاته‌وه‌

1- نوێژ ده‌که‌یت؟


2-  به‌ڕۆژوو ده‌بیت له‌ م  ڕه‌مه‌زانه‌دا؟


3-وه‌کوو خۆت ووت ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ببم به‌ئه‌ندازیار گه‌ر بووی به‌ئه‌ندازیار ئایا واز له‌ شاعیری ده‌هینیت ؟


4-تائێستا هیچ نامیلکه‌و شعرت نوسیوه‌ وبڵاوت کردبێته‌وه‌ ؟


زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌هیوای شادومانیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-08-17 06:50:59

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

بە شی دوەهەمی پرسیارەکانی کاکە هاوبەش کە ئاڕاستەی منی کردوە ..  وەڵامەکانی منیش بۆ بەڕێزیان

***

سڵاو کاک ڕه‌وه‌ند ببوره‌ ئه‌مه‌ دووم جارمه‌ پرسیار ده‌نوسم چونکه‌ پرسیاره‌کانی یه‌که‌مم زۆر نه‌بوو و هه‌ندێکیم له‌بیر نه‌بوو بۆیه‌ ئێستا هه‌ندێک پرسیارم به‌بیردا هاته‌وه‌. : وەڵام ...: باشە گیانەکەم کاکە هاو بەش گیان ئاسایی یە . حەز دەکەیت چەند جاری تریش پرسیار بکەیت لەو ڕوەوە ئازادیت . بفەرمو ئەوەش وەڵامی پرسیارەکانت کە لەبەشی دوهەم دا تۆمارت کردوە.

1- نوێژ ده‌که‌یت؟.....ــ ؛ وەڵام .. بەڵێ بە قوربان نوێژ دەکەم  لەسەر هەر یەکێك لە ئێمە پێویستە بەندەیی بۆ خوا بخاتە بەرنامەی ژیانیەوە ژیان بە خواپەرستی و دەرون پاکی و ڕاستگۆییەوە شیرین و جوانە

2-  به‌ڕۆژوو ده‌بیت له‌ م  ڕه‌مه‌زانه‌دا؟....: بە لێ ئازیزم. بێگومان ڕۆژو گرتن ئەرکێکە لەسەر بەندەکانی خوای گەورەو دەبێت جێبەجێی بکەین لەگەڵ ئەوەشدا لەڕوی تەندروستیەوە سودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

3- وه‌کوو خۆت ووتت ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ببم به‌ئه‌ندازیار گه‌ر بووی به‌ئه‌ندازیار ئایا واز له‌ شاعیری ده‌هینیت ؟.... وەڵام .... : نا هەرگیز ناتوانم واز لە شیعرو وشەو ئەو دنیا ڕەنگاڵەییەی شیعر بهێنم چونکە شیعر لای شاعیر جیهانێکی ترەو جیاوازە لەم جیهانەی کە هەمومان ئاسایی تیایدا دەژین. بۆیە بەو پێ یە  شاعیر دوجیهانی هەیە . بەڕاستی بونی چەند جیهانێك لەناخی مرۆڤدا وادەکا مرۆڤ زیاتر هەست بەدڵنیایی بکات هەرکات لەجیهانێك وەڕەز بو دەتوانێ بچێتە جیهانێکی ترەوە بۆ نمونە جیهانی شیعر ڕۆمان یان چیرۆك یان زانست هتد...

4- تائێستا هیچ نامیلکه‌و شعرت نوسیوه‌ وبڵاوت کردبێته‌وه‌ ؟ .... وەڵام لەبارەی بڵاو کردنەوەی نامیلکەی شیعر. نەخێر تا ئێستا هیچم بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام زۆر جار شیعرە هۆنراوەکانم لە ڕادیۆکان بڵاو کردۆتەوە یان لە گۆڤارەکاندا بەتایبەتی گۆڤاری نیگا .ئەویش بەناوی خوازراو


زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌هیوای شادومانیت وەڵام منیش سوپاس بۆ جەنابت هەر سەرکەوتو سەرفراز بیت هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-08-17 12:29:25

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

بةخير بيت بةريزم ((رةوةند)) ...بو سـاباتی ئه‌زیزانی کوردژین
[color=black]........................................................................................

جةند برسياريكم هةية ..  هيوادارم ماندووت نةكةم ....

1-  كاك رةوةند شـــــعر جى بيبةخشى وة  جى فير كرد لة زيان؟

2- ئةم سال شةشت تةواو كرد ؟؟ ئةو دةرةجةى بوت هاتةوة جةن بوو؟

3- ســــــــــايمانى بة تايبةت(كةرةكى جوارباخ) ... تا جةن خوشت ئةويت و ئاسودةى ؟

4 -تا جةند هةول ئةيةيت كة بكةيت بة حةزوئارةزووةكانت!!؟

ئيتـــــــــــر سةركةوتوبيت هةموو كات لة زيان  .....
تةمةن دريز بيت
[/color]

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-08-17 10:11:36

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆکاکه‌ سیروانی گول بۆبانگێشکردنی ئه‌م میوانه خۆشه‌ویسته‌

به خێرهاتنی کاکه[ ره وه ند]ئازیز ئه که م رێگه م بده که مێک باله کاتت بگرم  گیانه

                                     به چه ندپرسیارێک


1-خۆشترین شیعرله لای تۆ کامه یه؟


2-حه ز به ده نگی چ هونه رمه ندێک ئه که ی؟


3-پۆلی دوازده به لاتانه وه چۆن بوو؟



دووباره به خێر بێیت بۆیانه ی کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-08-17 13:40:23

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

پرسیارەکانی بەڕێز ( دنا خان گوڵی یانە) بۆ من وەڵامەکانی منیش بۆ بەڕێزیان.

بەخێر بێیت بةريزم (( ڕەوەند )) ... بۆ سـاباتی ئه‌زیزانی کوردژین


جەند برسياريكم هەيە ..  هيوادارم ماندووت نەكەم ....


1-  كاك ڕەوەند شـــیــعر چى بەخشیویت وە چی فێرکردویت لەژیان..؟ ...

وەڵام...؛ شعیر فێری ئەوەی کردوم کە هە میشە بە چاوی ناخم بخوێنمەوە. هەمیشە بێدەنگ بم .  زیاد لەوەی ئەدوێم گوێبگرم . فێری ئەوەی کردوم کە هەمیشە هێمن و دەرون پاك و ڕاستگۆبم چونکە یەکێك لەهەرە خەسڵەتەکانی شاعیر هێمنی و ڕاستگۆیی و دەرونپاکیە. دیارە ئەو خەسڵەتانەش بۆ هەمو مرۆڤێك پێویستە چونکە بەردی بناغەی ژیانە2- ئەم ساڵ شەشت تەواو كرد ؟؟ ئەو دەرەجەى بوت هاتەوە چەند بو.؟

وەڵام..: ئازیزم دەرەجەکانم لە 89 بەرەو سەروتر


3- سلێمانی بەتايبەت (گەڕەکی چوارباخ) ... تا چەن خۆشت ئەوێت و پێی ئاسودەى ؟

وەڵام....: گیانی من هەرچەندە ئێستا لە گەڕەکی چوار باخ نەماوم بەڵام دڵم هەر لەوێ یە چونکە مەنزڵگەی لەدایك بونمە دیارە هەرمرۆڤێکیش کۆمەڵێك یادوەری تاڵ و شیرینی مناڵی لەگەڵ ئەو شوێنە هەیە کەزۆربەی کاتی مناڵی تیا بەسەر بردوە. هەرکات بمەوێ بۆ بینینی هاوڕێ و دۆست و ناسیاوەکانم بچمە گەڕەکی چوارباخ ئەوە زۆر لێمەوە دور نیەو سەردانی دەکەم

4- تاچەند هەوڵ ئەدەيت كە بگەيت بە حەزو ئارەزوەكانت!
ئيتـــــــــــر سەركەوتوبيت هەموو كات لە ژيان  .....
تەمەن درێژ بيت.


هەتا لەتوانامدا هەبێت هەوڵ و کۆشش دەکەم بۆ گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانم دیارە هیچ خەونو ئاواتێك بە بێ کۆشش کردن بۆی. نایەتەدی. ژیانیش بریتی یە لەهەوڵ و کۆششکردن و گەڕان بە دوای خەون وئاواتەکاندا. نەك دانیشتن و تەمبەڵی پێت وابێ وەك یانسیب خەون و هیوایەت و ئارەزوەکانت بۆ دەرچیت....

منیش سوپاسی تۆی بەڕێز دەکەم هەمیشە لێو بەخەندەو پێکەنین بیت


هاوڕێت ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-08-17 11:14:44

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-03
په‌یامه‌كان: 379
WindowsXPMSIE

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌


پرسیارەکانی بەڕێز خۆزگەخان . لەگەڵ وەڵامەکانی من بۆ بەڕێزیان . لەگەڵ دەستخۆشی دوبارەی من بۆ بەڕێز بەڕێوەبەرو سەرجەم سەرپەرشتیار و ئەندام و میوان و خوێنەرانی یانەی کوردژین بەتایبەتی ساباتی ئازیزان و خودی کاکە سیروان .

بفەرمون لەخوارەوە پەیڤەکانی بەڕێز خۆزگەخان و وەڵامەکانی من

ده‌ست خۆشی بۆکاکه‌ سیروانی گول بۆبانگێشکردنی ئه‌م میوانه خۆشه‌ویسته‌

به خێرهاتنی کاکه(ڕه وه ند) ئازیز ئه که م رێگه م بده که مێک باله کاتت بگرم  گیانه

                                     به چه ندپرسیارێک



1- خۆشترین شیعرله لای تۆ کامه یه؟

وەڵام ــــ : ئازیزم خۆزگەخان ئەگەر بەڕێزت مەبەستت لە شیعری شاعیران بێت ئەوا دیارە هەر شیعرو چوارینەو کۆپلە شیعرێك تام و چێژی خۆی هەیە بۆیە لەو ڕوەوە هەمو شیعرێکی شاعیرانم بەدڵە بەتایبەتی ئەو شیعرانەی لێوان لێون لە وشەی جوان و دەوڵەمەندن لەدەر بڕینی پەیڤی  ناسك . خەیاڵی نوسەرەکەی واتە شاعیر بە تەواوی تیایا بەرجەستە بوە. ئەگەریش مەبەست لەوەیە کام شیعری خۆمم بەدڵە .؟ ئەوە زۆریانم بەدڵە بەڵام تەنها بۆ نمونە ئەوەت بۆ تۆمار دەکەم کە پێموابێ لە یانەی ئازیزی کوردژین بڵاوم کردۆتەوە

*******

خۆزگە

..........

لەوڕۆژەوە خۆشم ویستی

دڵم پڕ پر بو لە خۆزگە

خۆزگە ناخی دڵمت ئەدی

کەچی لەو هەمو خۆزگەیەی

لەناو دڵما قەتیس ماوە

تەنها جارێ خۆزگەیەکم نەهاتە دی

ئێستاش کەڕۆیشتیو لێم ونی

نایەیتەوە بەر دیدەکەم

دەڵێم خۆزگە  جارێکی تر

دەمبینیەوە

بەخۆزگەوە یادت ئەکەم


2- حه ز به ده نگی چ هونه رمه ندێک ئه که ی؟ ....

وەڵام ....: لەڕاستی دا زۆر حەز لە دەنگی هونەر مەند بەهجەت یەحیا+ هونەر مەند عەدنان کەریم + هونەر مەند (کانی) یە چونکە تێکست و ئاوازەکانیان پێکهاتەیەکن لە فەرهەنگی ڕەسەنی کوردی 


3- پۆلی دوازده به لاتانه وه چۆن بوو؟

وەڵام ....: نەك هەر پۆلی دوانزە هەمو پۆلەکانم بەلاوە خۆش بوە. واتە هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە خوێندنم بەلاوە خۆش بوە چونکە یەکێك بوە لە خەون و ئاواتەکانم 



دووباره به خێر بێیت بۆیانه ی کوردژین.

زۆر سوپاس بە ڕێزم خۆزگەخان تۆش بەخێر هاتی سەر بینایم

هاوڕێت ڕەوەند پەشێو


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-08-17 19:03:31

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک (ره‌وه‌ند کورد) میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا کاکه‌ ره‌وه‌ند زۆر به‌خێر بێت بۆ ئه‌م میوانداریه‌ زۆر خۆشحال بووم
منیش حه‌زم وه‌ک ئه‌ندامێکی ئاسایی به‌ چه‌ند پرسیارێک به‌شداری تیا بکه‌م

- شیعر نوسین دنیایه‌کی بێ گه‌رد و جوانه‌ ده‌ربڕینی هه‌ست و ناخی شاعیره‌ ئایا لالی کاکه‌ ره‌وه‌ند ئه‌م دنیایه‌ ئه‌بێت به‌هره‌یه‌ک بێت یان ئیلهام ؟

-تێکستی گران یان فۆرمی گران له‌ ئاقاره‌کانی ئێستا باوه‌ ئه‌مه‌ به‌رای به‌رێزتان چۆن شیده‌کرێته‌وه‌ ؟ ئایا مه‌به‌ستی شاعیر ته‌نها ئه‌وه‌ییه‌ که‌ خوێنه‌ر به‌ ئاسانی له‌ هێما نه‌گات ؟. یان شتێکی تره‌ ؟

-شیعر هونه‌رێکی سیحری و جوان کاکه‌ ره‌وه‌ند له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌لێت ؟

- بیرکردنه‌وه‌ت له‌گه‌ل هۆنراوه‌ دوو هه‌ستی ناسک چۆن ئه‌م تێکه‌لاویه‌ ده‌ستی پێکرد لای به‌رێزتان ؟

- تا چه‌ند خوێندنه‌وه‌ بنیاتی شیعری داده‌مه‌زرێنێت له‌ دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌را ؟

ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م کاکه‌ گیان خۆشه‌ویستی منی

کاتت شاد هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌کانی نێو یانه‌ و خوێندن به‌تایبه‌تی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.134.98
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net