❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-08-31 20:26:40

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 2102
WindowsXPOpera

وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

                                                         ÙˆÚ•ÛŽÙ†Ù‡â€Œ  (( به‌شی حه‌وته‌م ))

• له‌ جه‌ژنی قوربانی پاردا خوا به‌خێری بگێڕێت ، ته‌نا دراوسێکانی ئێمه‌ شه‌ش جوانه‌گایان کرد به‌خێر ، هه‌رچه‌نده‌ گۆشتی خێرمان نه‌بینی ، ئه‌ڵێن گوایه‌ بۆ خزم و که‌سی خۆیان ناردبوو تا بزانن خێریان کردوه‌ . •خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک کۆبوونه‌وه‌و چونه‌ خزمه‌ت مه‌لای مزگه‌وته‌که‌مـــان تا نوێژه‌ به‌بارانه‌یان بۆ بکات ، مامۆســــتا فه‌رمووی سه‌ری ساڵ وه‌رنه‌وه‌ چونکه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت هه‌واڵم وه‌رگرت که‌ تا سه‌ری ساڵ باران نابارێت !!!!
• له‌ هاوڕێکه‌م پرسی وتم باپیره‌ت بۆ دیار نیه‌ ØŸ وتی خه‌ریکی چاته‌ زۆر مه‌شغووڵه‌ !! ØŒ دڵم خۆش بوو وتم پشت به‌خوا له‌م وتێله‌ جێم  ئه‌بێته‌وه‌ ØŒ کاتێ له‌ده‌رگام دا Ú˜Ù†ÛŽÚ© هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ØŒ وتی ئه‌مه‌ ماڵی شێخه‌ ØŒ وتێل نیه‌ !! • به‌ڕێوه‌ه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌که‌مان پار هات Ùˆ به‌ڵێنی Ù¾ÛŽ داین که‌ کۆمپیوته‌رێکمان بۆ بکڕێ ØŒ ئه‌مساڵ هاته‌وه‌و سووربوو له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی ØŒ بۆیه‌ به‌ڵێنی دووپات کرده‌وه‌و ئێمه‌ش کردمان به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان ! ! ØŒ • پۆلیسێکی پاسه‌وانی سه‌ده‌که‌ شه‌و به‌دزیه‌وه‌ ڕاوی ماسی کردبوو ØŒ بۆسبه‌ی پێیان زانی Ùˆ هه‌مو ماسیه‌کانیان گرت Ùˆ پۆلیسه‌که‌شیان به‌ره‌ڵا کرد ØŒ چونکه‌ دادگا بۆی ده‌رکه‌وت که‌ خه‌تای پۆلیسه‌که‌ نه‌بووه‌ ØŒ به‌ڵکوو خه‌تای ماسیه‌کان بووه‌ له‌جێگای قه‌ده‌غه‌ نووستبوون .
• بۆ سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ قه‌مسه‌ڵه‌یه‌کم کڕی ، له‌نوێژی جومعه‌ی ڕابووردوو لێیان دزیم !!.
• ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا وه‌ک گۆرانیبێژێکی لێهاتوو به‌شداری ئه‌کرد له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا ، به‌تایبه‌تی ئاهه‌نگه‌کانی بووک و زاوا ، ماوه‌یه‌ک ئه‌و هاوڕێیه‌م دیار نه‌ما ، دراوسێکه‌مان کۆچی دوایی کرد و منیش چوم بۆ مزگه‌وت بۆ خوێندنی فاتیحا ، بینیم هاوڕێکه‌م قورئانی ئه‌خوێند ، چومه‌ لایه‌وه‌ و پێم وت ئه‌وه‌ تۆ خه‌ریکی چیت ؟؟ وتی لێم گه‌ڕێ کاسبی ئێستام زۆر باشتره‌ ، جاران ته‌نها ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌بوو ئێستا خوا نه‌یبڕێ هه‌موو ڕۆژێ دوو سێ که‌س ئه‌مرێ و پاره‌که‌شی زۆر باشتره‌ . هیچ له‌سه‌ر من ڕانه‌وه‌ستا دوو قسه‌ی تری بۆ بکه‌م یه‌کسه‌ر وتی (( ‌اعوذ بالله‌ من الشیطان الرجيم )) .
• له‌م ڕؤژانه‌دا یه‌کێک له‌ مه‌سئووله‌ خواپێداوه‌کانی وڵاته‌که‌م ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێمه‌ به‌جێ هێشت ، له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنا ئاشکرا کرا گوایه‌ تاپڕی له‌ده‌ست ده‌رچوه‌ و خۆی کوشتوه‌ ، ئاخۆ ئه‌و مه‌سئووله‌ داماوه‌ ئه‌بێ خه‌ریکی چی بووبێ وا تاپڕی له‌ده‌ست ده‌رچوه‌ !!؟؟؟؟؟ (( تکایه‌ ڕاو قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ کوردستان )) .
• ناونیشانی هاوڕێیه‌کم بۆ باس کرد که‌ بچێ بۆ لای و کاره‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ بکات ، وتم ماڵ‌یان له‌ گرده‌که‌ی سه‌رچناره‌ ، نه‌یهێشت قسه‌که‌م ته‌واو بکه‌م وتی وازی لێ بێنه‌ بابه‌ گیان ناچم ، وتم بۆ ؟ وتی باسی گرده‌که‌ مه‌که‌ با نانه‌که‌شمان نه‌بڕن .
• به‌ پێی دوایین ئاماره‌کانی ئیسرائیل 13% ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ خۆبه‌خشن و هیچ مووچه‌یه‌ک له‌ حکومه‌ت وه‌رناگرن ، واته‌ بێ به‌رامبه‌ر کار ئه‌که‌ن بۆ خزمه‌تی وڵاته‌که‌یان ، ئینجا زانیم کوردستانی ئێمه‌ش له‌ سایه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وان پێشکه‌وتووین چونکه‌ به‌ پێی دوایین ئامار له‌ کوردستاندا ده‌رکه‌وت که‌ 13% ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان دوو مووچه‌یان هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک بکه‌ن !! .
• خوێندکارێک به‌ پله‌ی یه‌که‌م ده‌رچوو ، منیش وه‌ک په‌یامنێرێک ویستم چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌م ، یه‌که‌م پرسیارم لێکرد و وتم به‌ڕای تۆ ئاستی پرسیاره‌کانی ئه‌مساڵ چۆن بوو ؟؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی : بڕوا بکه‌ نازانم چونکه‌ به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانم نه‌کردوه‌ !!! .
(( ئایا ئه‌زانی ئه‌م کوردستانه‌ ئاوه‌که‌ی حه‌کیمه‌ !!؟؟ ))


***************************************** 

                                                        وڕێنه‌  (( به‌شی هه‌شته‌م ))

له‌ دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا بڕیاردرا شان به‌شانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی تازه‌ دروست بکرێ به‌ ناوی ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌برستان ) ، ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌م پۆلیسانه‌ ئێشک گرتن و پاسه‌وانی کردنی گۆڕی مه‌سئوله‌کانی وڵاته‌ داماوه‌که‌ی کوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له‌ ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر ، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌ کێشان ، بڕیار وایه‌ به‌م زوانه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌کی تازه‌ش بخاته‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی ته‌پڵه‌کی جگه‌ره له‌ بازاڕه‌کانی کوردستاندا‌ . یه‌کێک له‌ ته‌پڵه‌ک فرۆشه‌کانی ناو بازاڕ که‌ ئێستا ( ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ ) وتی :
له‌ پێناوی دابین کردنی کار بۆ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنی چه‌ند خوێندکارێکی ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌ دام و ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم . وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌رز نرخاند و وتی :
به‌ بۆنه‌ی بۆردومان کردنی سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و شه‌هید بوونی کچێکی ته‌نمه‌ن 17 ساڵی یه‌کێک له‌ دێهاته‌کانی سه‌ر سنوور ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به‌ به‌خشینی ( $40000 ) واته‌ ته‌نها ( 4 ) ده‌فته‌ر به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستان بۆ کڕینی سه‌یاره‌ بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانیان . دوای ئه‌م بڕیاره‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسیۆنی ڕه‌ش وتی :
سه‌رۆکه‌کانی کورد سه‌ردانی وڵاته‌کانی دراوسێیان کرد بۆ تاو توێ کردنی مه‌سه‌له‌ی بۆردومان کردنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، دوای گفت و گۆیه‌کی تێرو ته‌سه‌ل گه‌یشتنه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ .
1_  مۆرکردنی به‌ڵێن نامه‌یه‌کی بازرگانی له‌ نێوان وڵاتانی دراوسێ Ùˆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ پێناوی
     Ø¨ÙˆÚ˜Ø§Ù†Ù‡â€ŒÙˆÙ‡â€ŒÛŒ  که‌رتی بازرگانی  تایبه‌تی سه‌ر به‌ حیزبه‌کانی کوردستان .
2_  زیاد کردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕه‌ش Ùˆ سپی Ùˆ ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ .
3_  بڕینی نان Ùˆ ئاو Ùˆ کاره‌با Ùˆ خزمه‌ت گوزاریه‌کانی دێهاته‌ سنوریه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی Ú†Û†Úµ بکرێن Ùˆ دووربن له
     â€Œ تۆپ بارانی   Ú•Ù‡â€ŒÙˆØ§ÛŒ حکومه‌ته‌ دراوسێکانی کوردستان .
4_  نوسینی چه‌ند تابلۆیه‌کی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سنوره‌کان Ùˆ لێیان بنوسرێ :

                                          ( حق الجار علی الجار )

یه‌کێک له‌و لێپرسراوانه‌ی له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شدار بۆ په‌یامنێری کوردژین دوا و وتی :
له‌ ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌ سنوری شارۆچکه‌ی دوکان ، تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ زۆر به‌ په‌له‌ دوای کۆتایی هاتنی ئاگره‌که‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر ڕواداوه‌که‌ و خۆشبه‌ختانه‌ تا گه‌یشتنی ئه‌وان ئاگره‌که‌ ته‌واو بوو و سه‌جه‌م دارستان و پوشی ناوچه‌که‌ سووتا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وته‌وه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش بڕیاریدا به‌ پاداشت کردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ .

******************************************* 

                                                          وڕێنه‌  (( به‌شی نۆیه‌م )) 

سه‌ره‌تا  هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبێت Ùˆ ئیشه‌ڵڵا ببێته‌ مایه‌ی خێر Ùˆ قازانج Ùˆ خۆشی Ùˆ به‌ره‌که‌ت ØŒ دڵنیاشم هه‌ر وائه‌بێ چونکه‌ سه‌ره‌تاکانی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ Ú© هێشتا چه‌ند Ú•Û†Ú˜ÛŽÚ©ÛŒ ماوه‌ ئاشکرا دیاره‌ ØŒ به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ سه‌رجه‌م دوکانداره‌ مسوڵمانه‌ ئازیزه‌کانی کوردستان نرخی سه‌رجه‌م که‌لو په‌ل Ùˆ کاڵاو گۆشت Ùˆ سه‌وزه‌و میوه‌یان به‌رکرده‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌کی باش بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ی سه‌رشانیان ØŒ ئه‌م کاره‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵک به‌ جۆرێکی خراپ Ù„ÛŽÚ©ÛŒ بده‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیا ئه‌گه‌ر بیری Ù„ÛŽ بکه‌یته‌وه‌ وانیه‌و ئه‌رکێکی زۆر پیرۆزه‌ چونکه‌ مسوڵمانان به‌ تایبه‌تی هه‌ژاره‌کان ناچار ئه‌که‌ن که‌ له‌ کڕینی که‌ل Ùˆ په‌لیشدا به‌ڕۆژوو بن Ùˆ زیاده‌ مه‌سره‌فی نه‌که‌ن ØŒ هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ یه‌کێک له‌ مه‌لاکانی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ گوایا مامۆستایه‌کی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌شداری به‌رنامه‌ی ملیۆنێری کردوه‌ له‌ که‌ناڵ چااااااااار Ùˆ بڕی ( 9 ) ملیۆن دیناری بردۆته‌وه‌ ØŒ به‌رنامه‌که‌ش Ù¾ÛŽØ´ دوو مانگ تۆمارکراوه‌ به‌ڵام بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ تا ئێستا ئه‌و مامۆستایه‌ پاره‌که‌ی وه‌رنه‌گرتوه‌ Ùˆ به‌رده‌وام سه‌ردانی که‌ناڵ چاااااار ئه‌کات Ùˆ به‌ڵام ڕێگه‌ی Ù¾ÛŽ ناده‌ن بچێته‌ ژوره‌وه‌ Ùˆ هیچ وه‌ڵامێکیشی ناده‌نه‌وه‌ ØŒ ئه‌ڤین خانی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌ش ڕایگه‌یاند که‌ گوایا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌یه‌ Ùˆ نوسراویان به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ØŒ به‌ڵام وته‌بێژی ڕه‌سمی په‌رله‌مانی کوردستان بێ ئاگایی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕاگه‌یاند Ùˆ وتی : 
ئه‌و نه‌وته‌ ڕه‌شه‌ی که‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کرێ نه‌وتی ڕه‌ش نیه‌و وه‌ک به‌فری سپی وایه‌ ، به‌ڵام له‌ ناو ته‌نکه‌ره‌کاندا خۆی ڕه‌ش ئه‌نوێنێت ، که‌چی یه‌کێک له‌ سایه‌ق ته‌نکه‌ره‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌ و زۆر ڕاشکاوانه‌ وتی : دراوسێکه‌مان که‌ ته‌نها تا پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی خوێندبوو ئه‌مساڵ به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی کرد ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی بیرکاری و فیزیا بکات ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ هه‌موو ده‌رسه‌کانا به‌ نمره‌یه‌کی باش ده‌رچوو ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ناوبراو ئێستا 9 ساڵه‌ کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و به‌ بڕوانامه‌ی په‌یمانگا دامه‌زراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆچکه‌ی دوکان ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش له‌ لێدوانێکی ته‌له‌فیزۆنیدا بۆ که‌ناڵی کوردژینی ئه‌رز و ئاسمانی ڕایگه‌یاند :
ئێمه‌ به‌رپرسیار نین له‌ که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاگره‌ له‌ کوردستاندا ، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێ خۆیان ئاگاداری خۆیان و باخ و کێڵگه‌کانیان بن ، ئه‌بێ خۆیان بوتڵی حه‌ریقی سه‌یاره‌ بکڕن و لای خۆیان داینێن بۆ کاتی ته‌نگانه‌ ، هه‌روه‌ها وتیشی : ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر به‌ته‌مای ئاگرکوژێنه‌وه‌ بن که‌شکیان فه‌ریکه‌و یه‌ک بسته‌ زه‌وی نایبینن بکوژێته‌وه‌ ، یه‌کێک له‌ شوفێره‌کانی ئاگه‌کوژێنه‌وه‌ش وتی :
سه‌یاره‌یه‌کی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان که‌ زۆر کۆن بوو بردیان بۆ فرۆشتن ، به‌ڵام له‌ پێشانگاکان ته‌نها بڕی 4500 دۆلاری زیاتر نه‌کرد ، بۆیه‌ نه‌یانفرۆشت و بڕیاردرا ( صیانه‌ی بکه‌نه‌وه‌ ) ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌نها بڕی 7000 دۆلاری بۆ ده‌رچوو ، دوای سێ مانگ سه‌یاره‌که‌ چاک کرایه‌وه‌ و ته‌سلیم به‌ ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان کرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ دوای ته‌نها 4 ڕۆژ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌کارکه‌وت و له‌ گه‌نجینه‌ی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان نێژرا . هه‌تا توشی کێشه‌یه‌کیش نه‌بوین با جێتان بهێڵم و به‌ خواتان ئه‌سپێرم .


*****************************************   

                                                            ÙˆÚ•ÛŽÙ†Û• بەشی ((  ١٠ ))

حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە ئەنجامدا شەپۆلێکی بەفر و باران بارین سەرتاپای وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە ، بەو بۆنەیەوە مامۆستای ناوبراو کارتێکی ئاسیای کڕی لە دوکانی قەسابەکەی نزیک ماڵی خۆیان و کردی بە دیاری بۆ کوڕە تاقانەکەی !! هاوکات لەگەڵ ئەم دەنگ و باسەدا و بە بۆنەی دەست پێکردنی ساڵی تازەی خوێندن ، پەیمانگای دوکان دوای تێپەڕبوونی ( ٣ ) مانگ بەسەر خوێندندا ئاهەنگی یەکترناسینی ساز کرد بۆ خوێندکارانی پەیمانگا ، لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا مامۆستایەکی پەیمانگاکە وتی :
حکومەتی هەرێمی وەزیرستان تا ئێستا نزیکەی ( ٥٠٠ ) لێپرسراوی حیزب و حکومەتی خانەنشین کردوە بە پلەی وەزیر و واچاوەڕوان ئەکرێ لە چەند ساڵی داهاتوودا هەزاران بەرپرسی تریش خانەنشین بکرێن بە هەمان پلەی وەزیر ، بۆیە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەیەکی توند و تۆڵە بۆ ئاودیو کردنی زیاتری نەوت بۆ دەرەوەی وڵات چونکە کار وابڕوات بودجەی حکومەتی هەرێم تەنها بەشی وەزیرە خانە نشینەکان ئەکات !!!
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی کوردژینی ئاسمانیدا لەگەڵ یەکێک لە وەزیرە خانەنشین کراوەکاندا ، ئەو وەزیرە بەڕێزە وتی : دوای خانەنشین کردنم گەڕامەوە بۆ دەرەوەی وڵات و خۆشبەختانە جێگاکەم نەگیرابوو لە چێشتخانەکەدا و ئێستا لە سەر کارەکەی خۆم بەردەوامم کە قاپ شۆرینە لە چێشتخانە .
لە سەردانێکی ڕەسمی پەیامنێری کوردژین بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی دوکان کە بە گەڕەکی ( فەوجەکە ) ناسراوە وتی :
لەو گەڕەکەدا تەنها عەقید و مانگا بەدی ئەکرێ !! خەڵکانی ئەو گەڕەکە هەممویان کارمەندی پۆلیسن بە پلەی ڕائید و عەقید و لیوا ..... لەبەرئەوەی خەڵکی دێهاتەکانی سنوری ناوچەکەن سەربەرزانە وازیان لە کارەکانی خۆیان نەهێناوە و بەردەوامن لە بەخێو کردنی مانگا و مەڕوماڵات . هەر بۆیە بەیانیان بە کۆڵێک نەجمەی سەرشانەوە مانگاکانیان پێش خۆیان ئەدەن و بەرەو لەوەڕگەکانیان ئەبەن و دوایی ئەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان .
ئاگاداریەک بۆ سەرجەم هاووڵاتیان :

بۆ هەر کارێک ڕێت بکەوێتە یەکێک Ù„Û• فەرمانگەکان پێویستە  ئەم بەڵگەنامانەت Ù¾ÛŽ بێت :
( فۆرمی برنج Ùˆ شلە ) ØŒ ( Ú©Û†Ù¾ÛŒ پێناسەی باری شارستانی ) ØŒ ( Ú©Û†Ù¾ÛŒ ڕەگەزنامەی عیراقی ) ØŒ ( Ù¥ ÙˆÛŽÙ†Û•ÛŒ ڕەنگاوڕەنگ بێ چوارچێوە ) ØŒ  تکایە Ù¾ÛŽØ´ ئەوەی Ú©Û†Ú†ÛŒ دوایی بکەن ئەم بەڵگەنامانە Ù¾ÛŽØ´ مردنتان ئامادە بکەن Ùˆ وەسیەت بکەن Ù„Û• ناو کفنەکانتانا دایان بنێن ØŒ چونکە کار وابڕوا لەناو گۆڕیش داوامان Ù„ÛŽ ئەکەن !!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-09-01 00:25:00

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2014-10-02
په‌یامه‌كان: 1491
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

ده‌ستت خۆش کاکه‌ هێمن گیان هه‌ربژیت ، هاهاهاهاها
به‌ هیوای به‌رده‌وامی گیانه‌.

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-09-01 00:27:53

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-10-03
په‌یامه‌كان: 3708
WindowsXPFirefox

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

ههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه 6
ده‌ستت خۆشبێت كاكه‌ گیان ، به‌رده‌وامبه‌ له‌دانانی له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ......... بژیت .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-09-01 04:32:08

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsXPMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

زۆر ســـپاس کاک رێکان بۆ به‌ژداری کردنت له‌م بـــابه‌ته‌ Ùˆ ڕێز Ùˆ هیوا Ùˆ  ده‌ســـت خۆشـــ‌یم بـــه‌کاک سیروان بگه‌ینێت که‌ تیلی کرد بۆ خـــاڵه‌ هێــمن ده‌ربـــاره‌ی ئه‌و بـــاته‌ شـــه‌کرێک بشـــکێنن هاهاهاهاها
خــــاله‌ هه‌ر ئه‌توو هه‌ر ئه‌توو هاهاهاها ده‌ستت خۆش به‌خێر بێته‌وه‌ ، هاهاها
به‌ده‌ر له‌گـــاڵته‌ و قسه‌ی خۆش بـــابه‌ته‌کت مـــایه‌ی لێڕامــــانی دوروو درێــــژه‌ ئاخ .... باوابێت

Kurdzhin
[center]http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2338466&c=7015711

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-09-01 19:37:36

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 2102
WindowsXPOpera

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

زۆر سوپاس برای ئازیزم کاک ڕێکان گیان ، چاوی ئێمه‌یت گیان .
سوپاس کاک خه‌ڵات گیان ئه‌زیزم هه‌ر بژیت .
کاکه‌ شاد گیان دڵ و ڕوحی کاکه‌ گیان چاوت ماچ ئه‌که‌م گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-10-14 14:08:34

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

ره‌نگه‌ پێکه‌نینمان وه‌ک هه‌موو کاتێک له‌م وڵاته‌ ته‌نها رواڵه‌ت بێت له‌ کاتێکدا راستیه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌ دڵته‌زێنن، وروژاندنی بابه‌تێکی له‌م جۆره‌ هه‌زاران روداوی شاراوه‌ت ئه‌هێنێته‌ بیر دوا جاریش کۆمه‌ڵێ پرسیاری بێ وه‌ڵام دروست ئه‌بێت!
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هێمن گیان بابه‌تێکه‌ نمونه‌ی بابه‌ته‌ جوانه‌کانه‌ جه‌ند جارێک خوێندومه‌ته‌وه‌ و هه‌موو جارێک زیاتر سه‌رنجی راکێشاوم..
هیوای خۆشی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم ئاغا گیان به‌خته‌وه‌ربیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-10-20 14:24:03

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 2102
WindowsXPOpera

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

سوپاس هاوڕێی هه‌میشه‌ ئازیز  Frishtai Jwani  ØŒ سوپاس بۆ وته‌ جوانه‌کانت ØŒ هه‌ر شاد Ùˆ سه‌ربه‌رز بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-03-17 18:18:57

nabaz azadi
خونچەی نوێ
شوێن: karkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-17
دواترین سه‌ردان: 2011-04-12
په‌یامه‌كان: 147
WindowsXPMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

والله دةست خوش زور جوانة

Kurdzhin
بو رويشتى ئيستا من جيبكةم بة تةنهايي
خوم بكوزم لة داخى دوورى تو!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018426291.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-05-14 20:21:55

john-here
خونچەی نوێ
شوێن: کو‌ردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-19
دواترین سه‌ردان: 2011-06-13
په‌یامه‌كان: 48
WindowsFirefox

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

دەست خۆش بەهێزن.

Kurdzhin
گــــه‌وره‌یــــی خـــه‌رجـــی پـــێـــویـــســـتـــه‌، مـــه‌گـــری!
کــــــــێ بــــــانـــــی زۆره‌، زیــــــاتــــــــره‌ بـــــه‌فـــــــری!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7680fdeb75.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2011-07-24 14:43:55

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

دووباره دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك هيمن
بةراستى لةلاى من ئةمه جوانترين بابةتى كوردزينه
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       Ø¨Û†Ù… ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           Ù„ێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2011-07-24 15:02:18

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

hulya نووسی:

دووباره دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك هيمن
بةراستى لةلاى من ئةمه جوانترين بابةتى كوردزينه
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2013-02-12 16:43:08

hanar2000
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-24
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 191
WindowsSafari

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

وةلاهي زور بةقوةتة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2013-02-13 15:18:53

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 2102
WindowsOpera

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

دەستی ئێوەش خۆش ئازیزان و خۆشەویستانم ..... سوپاس بۆ پەیامەکانتان .... سەربەرز و سەرفرازبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2013-05-04 20:01:23

varina
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-14
دواترین سه‌ردان: 2014-09-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPSafari

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

dast xosh

Kurdzhin
جوانترین شیعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، لایه‌ لایه‌ی دایكه .
« لامارتین »

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2013-06-22 22:16:04

mhamad zeko
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 18
WindowsSafari

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

دةست خوش كاك هيمن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2014-10-03 20:04:19

Lava zandi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-03
دواترین سه‌ردان: 2014-10-18
په‌یامه‌كان: 6
WindowsMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

cham be chaqal nabe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2014-10-03 20:06:09

Lava zandi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-03
دواترین سه‌ردان: 2014-10-18
په‌یامه‌كان: 6
WindowsMSIE7

Re: وڕێنه‌ به‌شی (( 7 + 8 + 9 +10 ))

goshty rani xot bxo mnaty qasab hal magra51:|

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.238.121.7
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net