❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-09-03 20:14:55

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

میـــــــوانــــــــی ئـــــه‌مـــجــــاره‌ی کـــــوردژیــــــــن بـــه‌رێـز کـــاکــه‌ ( مه‌ریوان باوه‌نوری ) ه‌

یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ره‌ چالاکه‌کانی یانه‌ی کوردژین ( کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری ) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌ ئه‌ندام بوونیه‌وه‌ توانیویه‌تی دنیایه‌ک له‌ بابه‌ت و زانیاری به‌سود پێشکه‌ش بکات و جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه‌ به‌ بابه‌ت و ده‌ست ره‌نگینی به‌رێزیان که‌ به‌رده‌وام له‌ بواره‌کانی بابه‌ت ئاماده‌کردن له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان نێو یانه‌ و ماڵپه‌ر خزمه‌تێکی زۆری کردووه‌ و به‌شداری تیا کردووه‌ ، کاکه‌  مه‌ریوان میوانی ئه‌مجاره‌ی ساباتی کوردژین ئه‌ندامێکی خۆشه‌ویست و و هاورێیه‌یه‌کی به‌رێزو که‌سێکی ده‌ست ره‌نگینی بواری هۆنراوه‌ نوسین و چیرۆک نوسینه‌  له‌م بواره‌دا ده‌ستی ره‌نگینییان هه‌رگیز نه‌وه‌ستاوه‌ له‌ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌ به‌ پێزو به‌ سوده‌کانی  ، جگه‌ له‌مه‌ش له‌ بابه‌ت وه‌رگێراندا ئاماده‌ییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامان بتوانن سودمه‌ند بن به‌ بابه‌ته‌ به‌ سوده‌کانی ،  بۆ یه‌ ئه‌مرۆکه‌ خۆشحالین که‌ ئه‌ندامێکی تر وا ده‌بێته‌ میوانی سابات ، پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ کاره‌کانی نێو یانه‌ و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ هیوادارین که‌ له‌ ژیان به‌خته‌وه‌رو دلخۆش بێت و هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بژیت ،  لێره‌وه‌ ده‌رگه‌ی پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست تاکو پرسیاره‌کان ئاراسته‌ی میوانی خۆتان بکه‌ن به‌ ره‌چاوکردنی یاساو خاله‌کانی ئه‌م به‌شه‌

له‌گه‌ل رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-09-03 20:24:11

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگهێشت کردنی ئه‌ندامێکی تری یانه‌جوانه‌که‌مان ..

زۆۆۆۆر به‌خێرهاتنی گه‌رمی کاکه‌ مریوان ئه‌که‌م به‌راستی شانازی به‌ کاک مه‌ریوانه‌وه‌ ئه‌که‌م نمونه‌ت زیابێت کاکه‌ گیان ... ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت له‌کاره‌ جوانه‌کانت کاکه‌ گیان ... دوباره‌ به‌خێرهاتی سه‌رچاوانمان ..
ئه‌مه‌وێت بپرسم
.
.
.
.
.
.

1-ئیشی رۆژانه‌ی کاکه‌ مه‌ریوان چیه‌ به‌چیه‌وه‌ خه‌ریکه‌ رۆژانه‌؟

2- ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌ک له‌تۆبکه‌م چیم پێئه‌ڵێیت ؟

3-حه‌ز به‌ چی شتێک ئه‌که‌یت پێی بگه‌یت ؟

4-چی شتێک زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌کات ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌؟

5-تاجه‌ن له‌ ژیانی خۆت رازیت؟


ئیترمن هیچم نه‌ما بۆت ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتوبیت و به‌خته‌وه‌ربیت ... هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌کاره‌ جوانه‌کانت ..
کاتێکی خۆس بۆتۆ کاکه‌ برا ..

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-09-03 20:57:55

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2017-12-09
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی کاکه‌ مه‌ریوانی گوڵ




کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌ خێر بێت بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین  هیوای له‌ش ساغ و ته‌مه‌ندرێژیت بۆ ده‌خوازم هیوادارم سه‌رکه‌وت وبیت له‌ ژیاندا




هیودارم پرسیاره‌کانم نه‌ بێته‌ هۆی ماندوبوونتا

1 ئه‌و خۆشیانه‌ چین که‌ کاکه‌ مه‌ریوان ناتوانێت له‌ بیریان بکات ؟

2 ئه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ناخۆشانه‌ چین که‌وا ناتنیت له‌ بیریان بکه‌بکه‌یت؟

3کاکه‌ مه‌ریوان أۆژانه‌ به‌چیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بیت؟

4 که‌ده‌ستت کرد به‌ شعر نوسین؟

5ئه‌و شعرانه‌ی ئه‌یان نوسیت بۆ کێ ئه‌ینوسیت؟

6 کام هۆنراوه‌ی خۆتت به‌لاوه‌ جوانه‌ ؟

7چۆن یانه‌ی کوردژینت ناسی؟

دووباره‌ به‌خێر بێت کاتت شاد

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-09-03 21:13:43

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2017-01-15
په‌یامه‌كان: 2538
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ ماندووبوونی کاکه‌ سیروان
مه‌ریوان به‌خێرهاتنی  تۆی  به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
چه‌ند پرسیارێک

1-تاچه‌ن حه‌ز به‌ سه‌فره‌ و گه‌شت و سه‌یران ئه‌که‌ی؟
2- کێ کوردژینی پێ ناسانیت؟
3-وه‌سفی خۆتمان بۆ بکه‌ به‌ پێنج وشه‌...
4-قورسترین قۆناغی ژیان که‌ مه‌ریوان  پێیدا تێپه‌ر بووه‌ چییه‌؟
5-په‌یامت چییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کار بۆ پله‌ ده‌که‌ن؟؟
6-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ خۆتی له‌پێناودا به‌خت بکه‌یت؟


هیوادارم سه‌رکه‌توبیت
کاتتشاد

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-09-03 21:20:35

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌



ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک و پر له‌ زانیاری و ده‌ست ره‌نگینه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشهاڵین به‌ میوانداری کردنی وه‌ها که‌سێکی به‌ توانا و لێهاتوو بۆ نێو ساباتی کوردژین،،،،

کاکه‌ مه‌ریوان گه‌ڵێک به‌خێر بێت هاورێێ ئازیزه‌که‌م زۆر خۆشهاڵم که‌ ده‌بینم له‌گه‌ڵ که‌سێکئی وه‌کو به‌رێزتاندا له‌ نێو ساباتی کوردژین چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م ،، هیوام وایه‌ له‌م میواندارییه‌ دا بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ پرسیاری  سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا ،،،،

منیش ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌م ،،،

1- کاکه‌ مه‌ریوان وه‌کو هاوڵاتیه‌کی ناوچه‌ی گه‌رمیان چۆن پێناسه‌یه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆتمان بۆ ده‌که‌یت ؟؟

2 - کاکه‌ مه‌ریوان تا ئێستا وه‌بزانم خوێندکاره‌ چۆن ده‌روانیته‌ ئاستی په‌روه‌رده‌ له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا ؟؟

3 - پێوه‌رێکی جیهانی هه‌یه‌ ده‌ڵێت( که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو) ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا پێچه‌وانه‌ که‌وتۆته‌وه‌ تاراده‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا( که‌سی نه‌شیاو بۆ شوێنی شیاو) هۆکاری ئه‌م شێوازی کار کردنه‌ بۆ چی ده‌گه‌رێنیته‌وه‌؟؟

4 - بۆچی یه‌کێک له‌ ئیشه‌کانیدا داهێنه‌رو ده‌ست ره‌نگینه‌ ؟ به‌ڵام که‌سێکی دی له‌ هه‌موو ته‌مه‌نیدا کارێکی باشی له‌ ده‌ست نایه‌ت؟؟

5 - بۆچی هه‌ندێک به‌ قسه‌ و گوفتاری خۆیان هێزی وتاریان هه‌یه‌ و گوێگر ده‌خه‌نه‌ ژێر کاریگه‌ری خۆیانه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س بێ به‌رین له‌م به‌هره‌ جادوییه‌وه‌ ؟

6 - بۆچی له‌ نێو سه‌رجه‌م یانه‌ کوردیه‌کاندا یانه‌ی کوردژینت هه‌ڵبژارد؟ کوردژین چی به‌ تۆ به‌خشی؟ چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌که‌یت ؟ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟؟ داهاتوی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟ پێشنیارت بۆ کوردژین چیه‌ ؟؟ .


به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمدا ماندوو نه‌بیت هاورێی گیان ، له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت له‌ ژیاندا چاوه‌که‌م ،،،


Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-09-03 22:20:46

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ستی کاکه‌ سیروان خۆش بێت بۆ ڕێکخستی ئه‌م میواندارییه‌ جوانه‌.

زۆر به‌خێر بێیت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌یی ئه‌م یانه‌ جوانه‌.

چه‌ن پرسیارێکم هه‌یه‌:

1- وشه‌ی هاوڕێ یان هاوڕێیه‌تی لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نیت ؟
2- تا چ ڕاده‌یه‌ک متمانه‌ت هه‌یه‌ بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر؟
3-کاکه‌ مه‌ریوان ته‌مه‌نی چه‌نه‌؟
4- ئایا هه‌ست ئه‌که‌یت که‌سێکی سه‌رکه‌وتووی له‌ ژیانا؟
5- چۆن ووشه‌ی چاوه‌ڕوانی پێناسه‌ ئه‌که‌یت؟
6- خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ ؟


هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت به‌ هۆی پرسیاره‌کانمه‌وه‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان .
هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشیت بۆ ئه‌خوازم له‌ ژیانا به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانت ، ئاسوده‌ بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-09-03 23:09:45

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ڕێزوو خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

به‌درێژی ڕووباری سیروان و ناوچه‌ی باوه‌ مه‌حموی دابڕاوی گه‌رمیان و باوه‌شاسواری هه‌میشه‌ به‌رزو بڵند سڵاوی گه‌رمی گه‌رمیانتان پێش كه‌ش ئه‌كه‌م ...و ...ده‌ستی ماندوونه‌بوونی كاكه‌ سیروان ده‌گوشم و سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میواندارییه‌ ،،، سوپاسی بێ پایانم بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕیوبه‌رایه‌تی كوردژین و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی هه‌یه‌ به‌بێ جیاوازی ....هیوادارم له‌م میواندارییه‌مدا بتوانم له‌ئاست پرسیاره‌كانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بم و بتوانم میوانێكی خوێن گه‌رمی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستبم.....

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-09-03 23:31:03

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ كچه‌ وردیله‌ی خۆشه‌ویست




ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگهێشت کردنی ئه‌ندامێکی تری یانه‌جوانه‌که‌مان ..
زۆۆۆۆر به‌خێرهاتنی گه‌رمی کاکه‌ مریوان ئه‌که‌م به‌راستی شانازی به‌ کاک مه‌ریوانه‌وه‌ ئه‌که‌م نمونه‌ت زیابێت کاکه‌ گیان ... ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت له‌کاره‌ جوانه‌کانت کاکه‌ گیان ... دوباره‌ به‌خێرهاتی سه‌رچاوانمان ..
ئه‌مه‌وێت بپرسم


منیش سوپاسی كاك سیروان و ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌كه‌م،،،سوپاس بۆ ئه‌و به‌خێرهاتنه‌ گه‌رمه‌ت،،منیش به‌بێ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هیچ نبم و شانازی به‌هیچیشه‌وه‌ ناكه‌م،،،،هه‌تا ئێوه‌و كوردژین هه‌بێ من بچووكترین خزمه‌تكاری ئێوه‌و كوردژینم به‌توانامه‌وه‌..
فه‌رموو


1-ئیشی رۆژانه‌ی کاکه‌ مه‌ریوان چیه‌ به‌چیه‌وه‌ خه‌ریکه‌ رۆژانه‌؟


ئیشی ڕۆژانه‌ی ئێستا ڕۆژو گرتنه‌و ته‌واو هههههههه له‌ڕاستیدا خۆم له‌به‌رده‌ستی پورزایه‌كمدا شاگردم و ئیشی كاره‌بایی ده‌كه‌م
یانی ڕوونتر به‌شانازییه‌وه‌ كاره‌باچیم...


2- ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌ک له‌تۆبکه‌م چیم پێئه‌ڵێیت ؟

تۆ خۆت بۆ من ئامۆژگاریت ئامۆژگاری چیت بكه‌م.....به‌ڵام وه‌ك یاسای ئه‌وه‌ی كه‌له‌ده‌رگای منت داوه‌و داوای ئامۆژگاریم لێئه‌كه‌یت
""پێت ئه‌ڵێم كه‌ ڕیزی ته‌مه‌ن بگره‌و بۆ كاری شیاوی به‌كار بهێنه‌ یانی سوودی لێوه‌رگره‌ و هه‌رگیز به‌دوای چووندا مه‌چۆ"""
دڵنیاشم كه‌ وایت..


3-حه‌ز به‌ چی شتێک ئه‌که‌یت پێی بگه‌یت ؟


وه‌ڵا ئه‌وه‌نده‌م حه‌ز به‌شت كردووه‌ نه‌گه‌شتم به‌هیچی،،ههههههه...بێزاربووم به‌ڵام هیوام هه‌ر هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئێستاش بیری لێبكه‌مه‌وه‌و حه‌زی پێبكه‌م سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یه‌ وه‌ دڵنیام ئه‌و حه‌زه‌شم هیچ،،ھھھھھھھھھه


4-چی شتێک زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌کات ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌؟


ئه‌گه‌ر بتوانم متمانه‌ی خه‌ڵك و هاوڕێكانم به‌ده‌ست بێنم،،له‌هه‌موو جێگایه‌كی ژیان یاسا سه‌روه‌ر بێت....ڕێز له‌بیروو بۆچوونت بگیرێت و ڕێزیش له‌بیروو بۆچوونی خه‌ڵك بگریت،،، وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌شی ئه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ته‌...

5-تاجه‌ن له‌ ژیانی خۆت رازیت؟

جا ڕازیش نه‌بی چیت پێ ئه‌كرێت من پێم ووتوی له‌پرسیاری پێشوودا هیچم له‌خۆزگه‌و ئاواته‌كانم به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
به‌ڵام ڕازیم له‌وه‌ی له‌هیچ جێگایه‌ك په‌نجه‌م بۆ درێژ نه‌كراوه‌ به‌ناوی تاوان و خراپه‌وه‌ ...زۆرله‌وه‌ ڕازیم كه‌ئه‌توانم خۆم بپارێزم و سوپاسی په‌روه‌ردگاریش ئه‌كه‌م،،،،،،،


ئیترمن هیچم نه‌ما بۆت ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتوبیت و به‌خته‌وه‌ربیت ... هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌کاره‌ جوانه‌کانت ..
کاتێکی خۆس بۆتۆ کاکه‌ برا ..


سوپاس بۆ پرسیاره‌كانت ده‌سته‌كانت خۆش بێت هێوادرم وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت...
به‌خێرهاتی سه‌رسه‌رو سه‌رچاووم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن m.b bawanoori (2010-09-03 23:39:22)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-09-04 00:11:53

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ئاراگۆن گیان



ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی کاکه‌ مه‌ریوانی گوڵ
کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌ خێر بێت بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین  هیوای له‌ش ساغ و ته‌مه‌ندرێژیت بۆ ده‌خوازم هیوادارم سه‌رکه‌وت وبیت له‌ ژیاندا
هیودارم پرسیاره‌کانم نه‌ بێته‌ هۆی ماندوبوونتا


منیش ڕیزوو خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌و سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌یه‌ به‌بێ جیاوازی،،،
ناكاكه‌ی من زۆر خۆشحاڵ ده‌بم به‌پرسیاره‌كانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست مافی خۆتانه‌و پێتان دراوه‌ من له‌خزمه‌تتاندام


1 ئه‌و خۆشیانه‌ چین که‌ کاکه‌ مه‌ریوان ناتوانێت له‌ بیریان بکات ؟

مرۆڤ له‌ژیانا زۆر خۆشی ده‌بینێ هه‌رگیز له‌یادیان ناكات یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌بوو ڕژێمی به‌عس ڕووخاو براشت به‌جلی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه‌ ڕۆیشتمه‌ به‌غداد پاشان به‌ئازادی به‌كه‌ركووكدا گه‌ڕام،،،،،
پاشان نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له‌ ئێرانم برده‌سه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی له‌ ئه‌سفه‌هان بووم هه‌رگیز بیرم ناچێت،،،،
شتی تریش زۆره‌ خۆناكرێ من هه‌مووی بڵێم ئه‌م دوانه‌ دیارترینیان بوو...... له‌بیرناچنه‌وه‌



2 ئه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ناخۆشانه‌ چین که‌وا ناتنیت له‌ بیریان بکه‌بکه‌یت؟


ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌رگی دایكمم بینی ،،،،ئه‌و كاته‌ی له‌ناوچه‌ی شاره‌بان موجاهدین 5 له‌هاوڕێكانمیان شه‌هید كرد،،،،، ببوره‌ زیاتر بانه‌ڕۆین....


3کاکه‌ مه‌ریوان أۆژانه‌ به‌چیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بیت؟


له‌سه‌ره‌وه‌ له‌پرسیاری كچه‌ وردیله‌ وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌.......كاره‌باچیم،،،ئه‌گه‌رله‌سه‌ركارنه‌بم ئه‌وا لێره‌م.......


4 که‌ده‌ستت کرد به‌ شعر نوسین؟

له‌ ساڵی 1996 یه‌كه‌مجار باوه‌شم به‌دنیای شیعردا كرد تا ئێسته‌ش هه‌رخه‌ریك ده‌بم


5ئه‌و شعرانه‌ی ئه‌یان نوسیت بۆ کێ ئه‌ینوسیت؟


شیعر بۆ زۆر كه‌س ده‌نووسم بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌یخوێننه‌وه‌ وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ئازارم ده‌دات ...بۆعه‌شق...بۆ كۆمه‌ڵ...بۆ نیشتمان...هتد

6 کام هۆنراوه‌ی خۆتت به‌لاوه‌ جوانه‌ ؟

هه‌موو هۆنراوه‌كانی خۆمم لاجوانه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌هه‌میشه‌ له‌بیرمه‌و له‌سه‌ر زمانمه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن شیعری نه‌فه‌س بڕ
زۆر درێژه‌ به‌ڵام لێره‌ چه‌ند دێڕێكت بۆ ئه‌نووسم...له‌كۆتاییه‌كه‌ی


....
ئه‌م نهێنیه‌ ئه‌به‌مه‌گۆڕ
باهه‌موو گلیش بزانێ..
بادار و به‌رد هه‌ر بتناسن
لێت بپرسن
هه‌ستت كوانێ...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ له‌وشه‌م
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ له‌چاوم..
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ كه‌وا من
بۆچی؟؟
بۆ عه‌شقت گریاوم...
خۆشه‌ویستیت وای لێكردم
هه‌مووكه‌س به‌من بڵێت شێت
بڵێن عه‌قڵی له‌ده‌ست داوه‌...
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ژین ته‌رك ئه‌كه‌م
هه‌ر بۆجوانی و
باڵای به‌رزت،،،
ئه‌ینه‌خشێنم من هۆنراوه‌...
هه‌تاكو ژیانم ماوه‌...

مریوان باوه‌نوری


7چۆن یانه‌ی کوردژینت ناسی؟

گه‌ڕان له‌گۆگڵه‌وه‌ یانی هاكا زایی

دووباره‌ به‌خێر بێت کاتت شاد

كاتی به‌ڕێزیشت شاد به‌هیوام وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن m.b bawanoori (2010-09-04 00:16:32)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-09-04 00:39:10

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆكاكه‌ هه‌موار




ده‌ست خۆشی بۆ ماندووبوونی کاکه‌ سیروان
مه‌ریوان به‌خێرهاتنی  تۆی  به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
چه‌ند پرسیارێک


سوپاس بۆتۆی خۆشه‌ویست سوپاس بۆ ئه‌م به‌خێرهاتنه‌ گه‌رمه‌ت
فه‌رموو ئه‌زیزم


1-تاچه‌ن حه‌ز به‌ سه‌فره‌ و گه‌شت و سه‌یران ئه‌که‌ی؟

وه‌ڵا خۆبكرێت حه‌زئه‌كه‌م هه‌ر نه‌یه‌مه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،،،، هیواتمه‌ ئه‌وبه‌زمه‌ هههههههه به‌س ئاخ..........


2- کێ کوردژینی پێ ناسانیت؟

پێشتر ووتومه‌ له‌پرسیاره‌كانی ئاراگۆن ... گه‌ڕانی گۆگڵ بۆ بابه‌ت.......

3-وه‌سفی خۆتمان بۆ بکه‌ به‌ پێنج وشه‌...

جاتوخوا من به‌م هه‌یبه‌ته‌وه‌ به‌پێنج ووشه‌ چی بڵێم به‌خۆم ههههههههههههه
عاشق به‌ته‌نیایی و تاریكیم ساده‌و كراوه‌م

4-قورسترین قۆناغی ژیان که‌ مه‌ریوان  پێیدا تێپه‌ر بووه‌ چییه‌؟

وه‌ڵا كاكه‌ هه‌مووی قورس بووه‌ .... وازهێنان له‌خوێندن له‌ 2000

5-په‌یامت چییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کار بۆ پله‌ ده‌که‌ن؟؟

هه‌رچه‌ند من ناتوانم شتێكی ئه‌وتۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵێم ،،،،به‌ڵام هیوادارم ئه‌ندامان به‌خۆشمه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بیرله‌پله‌وه‌رگرتن ئه‌كه‌ینه‌وه‌
نیوه‌ی ئه‌وه‌ بایه‌خ به‌یانه‌و به‌ یاساكانی یانه‌ بده‌ین بۆ پێشخستنی...ئه‌وه‌ پله‌یه‌كه‌ بۆ هه‌مووان وتایبه‌ت نیه‌ به‌هیچ كه‌سێك پشكی هه‌موانی تێدایه‌..


6-ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ خۆتی له‌پێناودا به‌خت بکه‌یت؟

هه‌ركه‌س ڕوو ڕاست بێت له‌گه‌ڵم شیاوی هه‌موو شتێكه‌

هیوادارم سه‌رکه‌توبیت
کاتتشاد


سوپاس سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتانه‌
كاتت شادتر بێت به‌و هیوایه‌ی وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-09-04 03:51:41

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆكاكه‌ یادگاری خۆشه‌ویست



ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک و پر له‌ زانیاری و ده‌ست ره‌نگینه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشهاڵین به‌ میوانداری کردنی وه‌ها که‌سێکی به‌ توانا و لێهاتوو بۆ نێو ساباتی کوردژین،،،
کاکه‌ مه‌ریوان گه‌ڵێک به‌خێر بێت هاورێێ ئازیزه‌که‌م زۆر خۆشهاڵم که‌ ده‌بینم له‌گه‌ڵ که‌سێکئی وه‌کو به‌رێزتاندا له‌ نێو ساباتی کوردژین چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م ،، هیوام وایه‌ له‌م میواندارییه‌ دا بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ پرسیاری  سه‌رجه‌م ئه‌نداماندا ،،،


منیش زۆرسوپاسی كاك سیروانی ئه‌كه‌م ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌من به‌خشی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌راتی هیوادارم له‌ ئاست ئه‌و متمانه‌ی ئێوه‌و ئه‌ندامان بم و بتوانم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان به‌جوانی و ڕوونی بده‌مه‌وه‌..
زۆر سوپاس كاكه‌ یادگار من خۆشحاڵترم كه‌بتوانم پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتان به‌جوانی جواب بده‌مه‌وه ،،،‌


منیش ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌م ،،،
فه‌رموو چاوه‌كه‌م

1- کاکه‌ مه‌ریوان وه‌کو هاوڵاتیه‌کی ناوچه‌ی گه‌رمیان چۆن پێناسه‌یه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆتمان بۆ ده‌که‌یت ؟؟


گه‌رمیان : ئه‌گه‌ر كوردستان له‌شی مرۆڤێكی پڕبرین و بریندار بێت ئه‌وا گه‌وره‌ترین برینی ئه‌وله‌شه‌ی كوردستان گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ مێژووش شاهێدی ئه‌وه‌یه‌.. گه‌رمیان هێمن و خۆڕاگره‌ ئارام و له‌سه‌رخۆیه‌ هه‌ركه‌ توڕه‌بێت هیچ هێزوو ده‌سه‌ڵاتێك خۆی له‌به‌رده‌م هێرشی توڕه‌بوونیان ناگرێت،،،،ناوچه‌یه‌كی پڕ له‌سۆزو خۆشه‌ویستیه‌ ڕێزی غه‌ریب و میوانان ده‌گرن ده‌توانین بڵێین هه‌ندێك مێژوو كلتوری كوردیشیان پاراستووه‌... به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ فه‌رامۆشكراوترین ناوچه‌ی كوردستانه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌....وه‌ هتد..،،،،

2 - کاکه‌ مه‌ریوان تا ئێستا وه‌بزانم خوێندکاره‌ چۆن ده‌روانیته‌ ئاستی په‌روه‌رده‌ له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا ؟؟

كاكه‌ یادگار له‌كۆندا خوێندكار بووم ئه‌مه‌یان زۆره‌ ملێیه‌ من له‌ 2000وازم له‌خوێندن هێناوه‌ ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیم ئه‌نجامداوه‌....،،به‌ڵام بێئاگا نیم له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاش.
زۆرئاساییه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ش وه‌ك ئه‌و سیسته‌مه‌كانی تر پڕ كه‌م و كوڕییه‌ له‌ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندندا ئه‌ودیارده‌یه‌ به‌ڕوونی دیاره‌ قوتابیان و مامۆستایان به‌هیمه‌تی خۆیان ئه‌گه‌ر زانیارییه‌ك به‌یه‌ك بگه‌یه‌نن ئه‌گینا سیسته‌م و مه‌نهه‌ج كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی پیناكرێت...
ئه‌توانم بڵێم سیسته‌مێكی زۆر فه‌شه‌ل و دواكه‌ووتووه‌..

3 - پێوه‌رێکی جیهانی هه‌یه‌ ده‌ڵێت( که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو) ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا پێچه‌وانه‌ که‌وتۆته‌وه‌ تاراده‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا( که‌سی نه‌شیاو بۆ شوێنی شیاو) هۆکاری ئه‌م شێوازی کار کردنه‌ بۆ چی ده‌گه‌رێنیته‌وه‌؟؟

زۆر ڕاسته‌ له‌م هه‌رێمه‌ نه‌ك پێچه‌وانه‌یه‌ هه‌ر زۆر بێ بنه‌ماشه‌ ،،،ئه‌وه‌ له‌ڕاستی دا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌وپه‌نده‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ده‌ڵێت[color=blue]{ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ}هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌زانین و هه‌ریه‌كه‌و به‌لای خۆی و دار و ده‌سته‌ی خۆییدا ڕایده‌كێشێت،، بۆیه‌ توشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئه‌بین،،، كه‌سه‌نه‌شیاوه‌ باڵاده‌سته‌كان شیاوه‌ بێ ده‌سته‌ڵاته‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن كه‌سانی نه‌شیاو له‌جێگاكاندا دائه‌نێن بۆ به‌هێزبوون پێگه‌ی خۆی ،،،،، هیوادارم كه‌سانی شیاو جێگه‌ی شیاوی خۆیان به‌ده‌ست بێننه‌وه‌....[/color]

4 - بۆچی یه‌کێک له‌ ئیشه‌کانیدا داهێنه‌رو ده‌ست ره‌نگینه‌ ؟ به‌ڵام که‌سێکی دی له‌ هه‌موو ته‌مه‌نیدا کارێکی باشی له‌ ده‌ست نایه‌ت؟؟

هیچ كارێك له‌ژێرده‌ستی مرۆڤدا ده‌رناچێت ،،،ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ناتوانێت داهێنه‌ر بێت ئه‌وكه‌سه‌ خۆی و پێگه‌ی خۆی له‌ژیاندا وون كردووه‌ و ناتوانێت خۆی بدۆزێته‌وه‌ بۆیه‌ له‌هه‌موو ته‌مه‌نی به‌دوای خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و ناتوانێت كه‌سێكی داهێنه‌ر بێت،،من پێم وایه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌رڕێگاو كارێك بگرێته‌ به‌ر سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌،،،،وه‌كه‌سانی سه‌ركه‌ووتووش ئه‌توانن داهێنه‌ر بن...

5 - بۆچی هه‌ندێک به‌ قسه‌ و گوفتاری خۆیان هێزی وتاریان هه‌یه‌ و گوێگر ده‌خه‌نه‌ ژێر کاریگه‌ری خۆیانه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س بێ به‌رین له‌م به‌هره‌ جادوییه‌وه‌ ؟

هه‌ندێك كه‌س هه‌ن خه‌ڵك بۆچوونیان وایه‌ كه‌به‌هره‌یه‌و پێی دراوه‌ ،،له‌ڕاستیدا تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ گوێگرێكی باشت هه‌بێ ئه‌بێ خاوه‌ن ئه‌زموون بیت وه‌ڕاستیه‌كان بكه‌یته‌ پێوه‌ر بۆ وتاردان ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت ڕاست و ڕوون بێژیه‌،،، ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌بێبه‌رین له‌ ڕاستی و ڕوون بێژی له‌و به‌هره‌ جادوویه‌ش بێبه‌رین ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌گوێگریانه‌ نازانێت باسی چی بۆ ده‌كات....چونكه‌ بنه‌مای وتاره‌كه‌ی ڕاستی نیه‌...

6 - بۆچی له‌ نێو سه‌رجه‌م یانه‌ کوردیه‌کاندا یانه‌ی کوردژینت هه‌ڵبژارد؟ کوردژین چی به‌ تۆ به‌خشی؟ چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌که‌یت ؟ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟؟ داهاتوی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟ پێشنیارت بۆ کوردژین چیه‌ ؟؟ .

من شتێكی ئه‌وتۆم له‌نێت نه‌ئه‌زانی ئێسته‌ش نازانم،،،به‌ڵام به‌هاتنم بۆیانه‌ی كوردژین وا خه‌ریكه‌ چاوكراوه‌ ئه‌بم به‌دنیای نیتدا بۆیه‌ ئه‌توانم بڵێم ئه‌و په‌نده‌ی كه‌ده‌ڵێت:مه‌نجه‌ڵ ده‌گه‌رێت و سه‌رقاپی خۆی ئه‌دۆزێته‌وه‌ :من و كوردژینیش وابووین نازانم من ئه‌وم هه‌ڵبژارد یان ئه‌و منی هه‌ڵبژارد ،،،من له‌و ڕازیم به‌و هیوایه‌ی ئه‌ویش له‌من ڕازی بێت.......كوردژین  زۆر شتی به‌من به‌خشی ده‌رفه‌تێك بۆ نوسین ده‌رفه‌تێك بۆ وه‌رگێڕان ده‌رفه‌تێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناخم ناسینی زۆر كه‌سانی به‌ڕێز كردنه‌وه‌م به‌دنیای ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا فێری هه‌وڵدانی كردم ،،،،،،،،،،وه‌به‌رده‌وامیشه‌ له‌ فێركردنم......ئه‌توانم بڵێم ده‌سته‌یه‌كی ماندوونه‌ناسن لێبورده‌ن خۆشه‌ویستن به‌توانان بێ موجامه‌له‌ ڕێزی ده‌وروبه‌ر ئه‌گرن ڕێنیشانده‌رن پڕبایه‌خ و پڕله‌زانیارین ،،،،،ئاخ كه‌مێك
توندتر یاساتان به‌كاربهێنایه‌...........هههههههههههشایه‌نی زۆرشتن به‌ڵام من توانای ده‌ربڕینیم نیه‌.....داهاتووی كوردژین وه‌ك زه‌رده‌په‌ڕی ده‌مه‌و به‌یانه‌ تادێت ڕووناكتر ده‌بێته‌وه‌ تیشكه‌كانی به‌ته‌واوی كوردستان و ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و سود به‌گشتی ده‌گه‌یه‌نێت وه‌هیوادارم ئه‌و ڕۆژه‌ به‌چاوی خۆم ببینم كه‌بیری لێئه‌كه‌مه‌وه‌...
ئێسته‌ حاڵی حازر پێشنیارم نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌شم بێت له‌یانه‌ ده‌یڵێم بێ یه‌ك و دوو



به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمدا ماندوو نه‌بیت هاورێی گیان ، له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت له‌ ژیاندا چاوه‌که‌م ،،

ئێمه‌ مانای ماندووبوونمان له‌هاوڕێیه‌تیدا سڕیوه‌ته‌وه‌ خۆشحاڵ بووم به‌پرسیاره‌كانت
به‌و هیوایه‌ی وه‌ڵامی گونجاوم دابێته‌وه‌....سوپاسی به‌شداری بوونه‌كه‌ت ئه‌كه‌م كاكه‌ی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-09-04 13:08:20

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه م ميوانه روح سوكه
ياخوا به خيرهاتى برا شيرينه كه م زور خوشحالم كه ئه بينم ميوانى سابات ئه نداميكى وا كه وره و به توانايه دوباره به خيرهاتى باوانم ساباتت روناك كرده وه
ئينجا با ده ست بكه م به برسياره كانم  ناشرين هيج برسياريك ته رك نه كه يت ئه كينا ئه وكوزم ههههه
1/ناوی باوكم و بنه‌ماڵه‌مان باوانمان هه‌ڵیان بژارد ناوی خۆم ماڵه‌وه‌مان هه‌ڵی بژارد ڕێگام خۆم هه‌ڵیده‌بژێرم........
ئه‌م وته‌یه‌ چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه‌؟ئایا تۆ وات كردوه‌؟ ئه مه برسيارى خوته
2/وه ك بزانم زياتر كوى له كوراني فارسى ئه كريت ئه ى له كورديه كانا حه زت له ج كورانيه كه و ئه و كورانيه بيشكه ش ئه كه يت به كى؟؟
3/جى سيفه تيكى خوتت زور خوشه وى و به بيجه وانه وه رقت له ج سيفه تيكى خوته؟؟
4/ئه ى جى سيفه تيك هه يه كه له منا حه زت ليى نيه و به بيجه وانه وه حه زت له ج سيفه تيكى منه؟؟؟ برسياريكى بيتامه ههههه
5/به سه رهاتيكى خوشمان بو بكيره وه؟؟؟
6/بو ئه ونه و حه ز له جايه؟؟؟ههههه
7/ ژیان چ شتێکی له‌ئامێزت وه‌رگرته‌وه‌؟؟؟
8/ئه‌وکاته‌ که‌یه‌ که‌هه‌رگیز ناتوانی له‌یادی بکه‌ی له‌ده‌فته‌ری یاده‌کانتاتۆمارت کردووه‌؟؟؟
9/ئه كه ر مساحه يه كت به نى جى له زيانى خوت ئه سريته وه وه به بيجه وانه وه ئه كه ر بينوسيكت به نى جى بو زياد ئه كه يت؟؟؟
10/خوشه ويسترين و نزيكترين هاوريت كييه كه هه مو شتيكى خوتى لا باس ئه كه يت تكايه ناوه كه ى بلى؟؟
11/من كه سيكى جونم بيناسه بو من جيه ؟ئه ى ئاموزكارى و بو من جيه ؟؟
12/هيج كات كرياويت ئه كه ر ئا هوكاره كه ى جى بو؟؟
13/يه كه م كه س كه كه له كوردزين بو به هاوريت كى بو 9؟؟
14/من كه سيكم زور بيرسار ئه كه م وايههه ؟
15/كرانترين برسيار برسيارى كام ئه ندامه له كوتايا بيمان بلى؟؟
زور داواى ليبوردن ئه كه م له زورى برسياره كانم زورم هيلاك كرديت برسياره كانى من هه لكره بو شه و جونكه به روزويت هيلاك ئه بى ههه
هيواى سه ركه وتنت بو ئه خوازم برا شيرينه كه م

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-09-04 23:59:09

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆزۆر به‌ڕێز گلێنه‌كه‌م



سه‌ره‌تا ده‌ستی کاکه‌ سیروان خۆش بێت بۆ ڕێکخستی ئه‌م میواندارییه‌ جوانه‌.
زۆر به‌خێر بێیت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌یی ئه‌م یانه‌ جوانه‌.
چه‌ن پرسیارێکم هه‌یه‌:


سوپاس بۆكاكه‌سیروان،،،سوپاس بۆپێش وازییه‌كه‌ی به‌ڕێزیشت خۆشاڵم به‌ئاماده‌بوونت
فه‌رموو به‌قوربان


1- وشه‌ی هاوڕێ یان هاوڕێیه‌تی لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نیت ؟

هاوڕێ گیان من له‌بابه‌تێكدا به‌جۆره‌ها شێوه‌ له‌سه‌ر هاوڕێ ووشه‌م كۆكردۆته‌وه‌ پاشان پێشكه‌شی ئێوه‌م كردووه‌ وه‌ به‌ڕێزیشت په‌یامت تیانووسیوه‌،،، دڵنیابه‌ ئه‌گه‌ر شتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخی خۆم نه‌بێت نایكه‌م به‌بار به‌سه‌ر ئێوه‌و كوردژینیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی من بووه‌ له‌هاوڕییه‌تی به‌بیستن و به‌وه‌رگێڕان به‌زانیاری خۆمه‌وه‌ ئاماده‌م كردووه‌....
 


..............

2- تا چ ڕاده‌یه‌ک متمانه‌ت هه‌یه‌ بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر؟

په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر تا چه‌ند ئه‌ناسم ئه‌گه‌ر له‌كاتێكیشدا كه‌ نه‌مناسی خۆزمان جێگه‌ی متمانه‌ نه‌بێت ڕووخسار شاراوه‌یی ناشارێته‌وه‌ واقیعی مرۆڤ نیشان ئه‌دات هه‌ركه‌س ڕاستگۆ بێت جێگه‌ی متمانه‌یه‌

3-کاکه‌ مه‌ریوان ته‌مه‌نی چه‌نه‌؟

1982یانی 28 ساڵم به‌ره‌و 29ش هه‌نگاو ئه‌نێم ئه‌وه‌نده‌م نه‌ماوه‌ ههههههههه كۆنیشم به‌ڕاستی


4- ئایا هه‌ست ئه‌که‌یت که‌سێکی سه‌رکه‌وتووی له‌ ژیانا؟

وه‌ڵا سه‌رنه‌كه‌وتووش بم ده‌سه‌ڵاتم نیه‌ ئه‌و ده‌مه‌ی كاتی سه‌ركه‌وتنم هه‌بوو توانام نه‌بوو ،،،ئێسته‌ش كه‌توانام هه‌یه‌ ناڵێم سه‌رنه‌كه‌وتووم هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م ههههههه به‌ڵام دۆڕاو نیم به‌هیوام یانی زۆر ڕه‌شبینیش نیم وه‌داهاتووش سه‌ركه‌وتن دیاری ده‌كات نه‌ك ڕابردوو 

5- چۆن ووشه‌ی چاوه‌ڕوانی پێناسه‌ ئه‌که‌یت؟

له‌یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانم له‌یانه‌ جوانه‌كه‌مان


ئاماژه‌یه‌كم به‌وشه‌ی چاوه‌ڕوانی داوه‌ كه‌ده‌ڵێت ...خۆشترین و ناخۆشترین ووشه‌ ووشه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌...له‌وه‌ ئه‌چێت كه‌سێك بپرسێت بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ تۆ هه‌میشه‌ هیوایه‌كت به‌و شته‌ هه‌یه‌ كه‌بگاته‌ جێ هه‌رچی بێت،،،ناخۆشیشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوات نیه‌ بگاته‌ جێ و له‌و چاوه‌ڕوانیه‌ نه‌جاتت بێت



6- خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ ؟

خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان به‌ده‌ست خۆته‌ هه‌مووكه‌س خاك و ئاوی خۆی خۆش ده‌وێت له‌هه‌ركوێ بیت ناتوانی بیری لێنه‌كه‌یته‌وه‌ و له‌بیری بكه‌یت به‌ڵام من بۆ خۆم ئه‌م شیعره‌م له‌ناخه‌وه‌ نوسیوه‌
بۆ نیشتمانه‌كه‌م


هیوادارم هه‌ستم بۆخاك لات ڕوون بێت......



هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت به‌ هۆی پرسیاره‌کانمه‌وه‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان .
هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشیت بۆ ئه‌خوازم له‌ ژیانا به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانت ، ئاسوده‌ بیت.



به‌ڕێزی هاوڕێ شیرینه‌كه‌م وه‌ك پێشتر وتوومه‌ له‌هاوڕێه‌تیدا ماندوو بون هیچ جێگایه‌كی نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ من زۆر خۆشحاڵم به‌پرسیاره‌كانت...
زۆر سوپاسی هه‌ستت ده‌كه‌م به‌هیوام ژیان به‌پێی ئاواته‌كانت بۆت بێته‌ به‌رهه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-09-05 01:03:36

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سلاو و رێز کاکه‌ مه‌ریوان گیان هه‌ر له‌ شه‌قلاوه‌ تا گه‌رمیان سلاو وخۆشه‌ویستیم بۆ هه‌یه‌ هیوام باشی به‌رێزتانه‌
زۆر به‌خێر بێت بۆ ژێر ساباته‌که‌ی کوردژین خۆشحال بووم به‌ بینینی ناوه‌که‌ت کاکه‌ گیان به‌خته‌وه‌ر و دلخۆش بیت له‌ ژیان و
تره‌مه‌نت به‌ قه‌د چیاکانی کوردستان بێت
منیش حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک به‌شداربم

1- له‌ یه‌کێک له‌ دێره‌ هۆنراوه‌کانم ده‌لێم

   ( ژیان گوڵه‌
ژیان هه‌ناره‌ ئۆخه‌ى
نێو ده‌ستى پیره‌ژنێكه‌
ژیان
شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته‌
ژیان هه‌ناسه‌یه‌
ژیان جه‌نگێکی ئه‌به‌دیه‌ بۆ فه‌نابوون )

خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ژیانه‌ چییه‌ که‌ له‌م کۆپله‌ییه‌دا وێنه‌ی بۆ کراوه‌ ؟

2-یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی پێش که‌وتنی تێکست ره‌خنه‌یه‌ ،، ئایا به‌رێزتان چ خوێندنه‌وه‌یه‌کتان هه‌یه‌ بۆ ره‌خنه‌ به‌ هه‌ردوو جۆره‌که‌یه‌وه‌ بنیات نه‌ر بێت یان روخێنه‌ر ؟

3-   کاتێک هه‌ست به‌ ته‌نیای ده‌که‌یت چۆن به‌ دوو په‌یڤی ناسک له‌ نێو ئه‌م ته‌مه‌ ناخۆشه‌دا هۆنراوه‌کانت ده‌هۆنیه‌وه‌ ؟

4- هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا باوه‌نوری تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟

5- دیل کارنگی ده‌لێت ( بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ ، سبه‌ینێت نادیار ، ئه‌مرۆکه‌ت داهاتوو ه‌ ) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه‌ چییه‌ ؟

6-  کاتێک هۆنراوه‌ییه‌ک ده‌نوسیت و هه‌ست ده‌که‌یت ناتگه‌ینێته‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت له‌م کاته‌دا چ هه‌ستێکت لا دروست ده‌بێت ؟دراندنی په‌ره‌که‌ یاخود ؟
7- کاکه‌ مه‌ریوان له‌ روخساری دیاره‌ که‌که‌سێکه‌ زۆر حه‌ز به‌ نوکته‌ ده‌کات و زۆرێک له‌ نوکته‌کانیش له‌ یانه‌ و مالپه‌ر بلاوده‌که‌یته‌وه‌ ؟ ئه‌مه‌ چ جێژێکی تایبه‌تیت پێ ده‌به‌خشێت ؟
8 - ڕات چیه‌ به‌رامبه‌ر وڕێنه‌کانی کاکه‌ هێمن زانکۆ ؟
9- ئه‌و ناوچه‌ییه‌ی که‌ به‌ درێژایی مێژوو ئه‌توانین بلێین زولم و زۆرداریه‌کی زۆری لێکراوه‌ که‌ گه‌رمیانه‌ ئایا تا ئیستا وه‌ک پێویست ئاوڕ له‌م ناوچه‌یه‌ داروه‌ته‌وه‌  ؟

دووباره‌ به‌خێربێت
ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم و ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر ته‌رکیش بکه‌یت ئاساییه‌ لا ههههههههه چاوت ماچ ده‌که‌م
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژو دلخۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-09-05 04:02:13

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سلاو ڕێز بۆ به‌ڕزتان کاکه‌ مه‌ریوان زۆر به‌خێر هاتیت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوان و ه‌شه‌نگه‌ی کوردژین ... پیرۆزبای پله‌ی نوێت لێئه‌که‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغیت بۆ ئه‌خوازم .. ده‌ستخۆشیش له‌ برای ئازیم کاکه‌ سیروان و ستافی ساباتی کوردژین ئه‌که‌ که‌ میوانداری ئه‌مجاره‌ به‌ڕێزتیان هه‌ڵبژارد که‌ پێویست به‌ وه‌سفناکات کاره‌کانت دیاره‌ له‌ یانه‌ و ماڵپه‌ڕ .....

ئێهـ منیش وه‌ک هاوڕیان حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م هیوام وایه‌ چاوه‌کانی به‌ڕێزتان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم هیلاک نه‌که‌م ....

1- کاک مه‌ریوان بۆ چی له‌هونه‌ر باوه‌شی کرد به‌ شعردا ئایه‌ ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی شاعیر عاشقه‌ ؟؟

2- گه‌ر نیشتیمانت کوردستان نه‌بوایه‌ حه‌زت ده‌کرد کوێ نیشتیمانت بوایه‌ ؟؟

3- گه‌نجانی وڵاته‌که‌ت چۆن پێناسه‌ده‌که‌یت ؟ که‌ خۆت تاکێکیت له‌ناو ئه‌و ملیۆنه‌ها گه‌نجه‌دا ؟؟

4- وه‌ک خۆت ده‌ڵێت تاکو ئێسته‌ هیچ هیوایه‌کم نه‌هاتۆته‌ دی  ئایه‌ خۆت به‌ گه‌شبین ده‌زانیت یان بێئومێدیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ڕوبه‌ڕوت بنه‌ته‌وه‌ ؟؟

5- گه‌رمیان ساڵانێک له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانی و نه‌هامه‌تێکانی کوردستان بوو به‌ڕای تۆ گه‌ر وا به‌فه‌ڕامۆشکراوی به‌جێ بهێڵڕێت ئاینده‌ی به‌ کوێ ده‌گات ؟

دوباره‌ به‌خێر هاتیت بۆ ساباته‌که‌مان هه‌رله‌خۆشی و شادیا بیت کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-09-05 05:33:02

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ یوجین گیان



ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه م ميوانه روح سوكه
ياخوا به خيرهاتى برا شيرينه كه م زور خوشحالم كه ئه بينم ميوانى سابات ئه نداميكى وا كه وره و به توانايه دوباره به خيرهاتى باوانم ساباتت روناك كرده وه
ئينجا با ده ست بكه م به برسياره كانم  ناشرين هيج برسياريك ته رك نه كه يت ئه كينا ئه وكوزم ههههه


سوپاس بۆ كاكه‌ سیروان و ئه‌و به‌خێرهاتنه‌ی جه‌نابیشتان به‌قوربان ،،،، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌شت ئه‌چێته‌ قاڵبی تیرۆره‌وه‌
به‌س قه‌ینا من سكاڵات له‌سه‌ر تۆمارناكه‌م هههههههه ته‌رك كردنی چی له‌ترسی بۆڵه‌بۆڵ هه‌ندێكی تریش كه‌نه‌ت كردووه‌ خۆم جوابت ئه‌ده‌مه‌وه‌ له‌ترسا ههههههههههههه عه‌زیزی فه‌رموو


1/ناوی باوكم و بنه‌ماڵه‌مان باوانمان هه‌ڵیان بژارد ناوی خۆم ماڵه‌وه‌مان هه‌ڵی بژارد ڕێگام خۆم هه‌ڵیده‌بژێرم........
ئه‌م وته‌یه‌ چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه‌؟ئایا تۆ وات كردوه‌؟ ئه مه برسيارى خوته


ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به‌ساحێبه‌ ده‌مێكه‌ وتوویانه‌،،،ئه‌مڕۆم له‌بیربوایه‌ ئه‌و پرسیاره‌م نه‌ده‌كرد،،،ههههه
ئه‌م وشه‌یه‌ له‌وه‌ ده‌چێت زۆر ساده‌ بكه‌ویته‌ پێش چاو به‌ڵام خاوه‌نی ئێجگار مانای زۆر جوانه‌ من ئه‌مه‌وێت بچووكترین لای ئه‌م وته‌یه‌ت نیشان بده‌م:::زۆر كه‌س ئه‌بینین ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ من بوایه‌م و من بم توانیایه‌ ئه‌مه‌م ده‌كرد و ئه‌وه‌م ده‌كرد نه‌م ده‌هێشت ئه‌و شته‌ واتێپه‌ڕیت كاتێك ده‌گه‌یته‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌پێویسته‌ خۆت ته‌رخانی بكه‌یت به‌ وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌یت و ده‌كه‌ویته‌ گه‌وره‌ترین ناخۆشی و هه‌ڵه‌كانی ژیانه‌وه‌،،،، وه‌ پێویسته‌ مرۆڤ كه‌گه‌شته‌ توانای هه‌ڵبژاردن خۆی ڕێگای خۆی بدۆزێته‌وه‌
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم هه‌موومان به‌من و تۆش و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه‌ ڕێگای خۆمان بدۆزێنه‌وه‌ و خۆمان هه‌ڵی بژێرین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س تاوانبار نه‌كه‌ین له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌خۆمان توانای هه‌ڵبژاردنان هه‌یه‌..........


2/وه ك بزانم زياتر كوى له كوراني فارسى ئه كريت ئه ى له كورديه كانا حه زت له ج كورانيه كه و ئه و كورانيه بيشكه ش ئه كه يت به كى؟؟

نوری ڕوخسارت وه‌ ده‌رخه‌ ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ شه‌و........هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك...پێشكه‌شی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌كه‌م كه‌لێی تێده‌گه‌ن و ڕیزی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌گرن....وه‌ تۆش.....

3/جى سيفه تيكى خوتت زور خوشه وى و به بيجه وانه وه رقت له ج سيفه تيكى خوته؟؟

توانای هه‌ریارمه‌تیه‌كم هه‌بێت كه‌ یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌م بێ شك ئه‌یده‌م ئه‌و سیفه‌ته‌م لای خۆم جوانه‌،،،،
له‌توڕه‌بوونی خۆم زۆر بێزارم كه‌میش توڕه‌ ئه‌بم به‌ڵام كه‌بووم ألله و اعلم.........



4/ئه ى جى سيفه تيك هه يه كه له منا حه زت ليى نيه و به بيجه وانه وه حه زت له ج سيفه تيكى منه؟؟؟ برسياريكى بيتامه ههههه

وه‌ڵا تۆ زۆرجار تێناگه‌ی ورد نابیته‌وه‌ توڕه‌ ئه‌بیت حه‌زم له‌وه‌ت  نیه‌ به‌هیوام وازی لێبێنی ههههههه به‌بێ شه‌ڕ وه‌ ئه‌و سیفه‌ته‌شت جوانه‌ كه‌ به‌و مناڵیه‌وه‌ هه‌ڵگری ئه‌و عه‌قڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی ،،،،،، بێ تام نیه‌ وه‌ك خۆته‌ هههههه

5/به سه رهاتيكى خوشمان بو بكيره وه؟؟؟

تۆ داوات كرد با نا یه‌كی له‌گه‌ڵ بوایه‌ خۆش له‌م سه‌رده‌مه‌ كوا ده‌ست ده‌كه‌وێت،،،،،،،،
برایه‌كم هه‌یه‌ له‌خۆم مناڵتره‌ 4ساڵ به‌ڵام دوو هێنده‌ی خۆم ئه‌بێت چه‌ند مانگێك پێش ئێسته‌ ویستی له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بكات ،،ئیتر له‌نه‌خۆشخانه‌ش پێویسته‌ كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ت واژووت بۆ بكات له‌خۆت گه‌وره‌تر بێت،،من له‌گه‌ڵی ڕۆیشتم كاتێ دكتۆره‌كه‌ بینیمی وتی كاكه‌ تۆ نابێت ،،ئه‌بێت كه‌سێك له‌خۆی گه‌وره‌تر بێت ،،،منیش ووتم جه‌نابی دكتۆر به‌ناخێری گیانم من گه‌وره‌ترم ئه‌وه‌ زه‌مانه‌كه‌ گۆڕاوه‌ ،،بروای نه‌كرد تاسه‌یری جنسیه‌كه‌ی نه‌كردم پاشان هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ پێده‌كه‌نی و ئه‌یووت وه‌ڵا بڕوا ناكه‌م تۆ گه‌وره‌تربی...،،،،،،،



6/بو ئه ونه و حه ز له جايه؟؟؟ههههه

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشم چای ڕه‌شیش یانی خه‌ست نه‌ك ڕوون به‌خوا خۆشه‌


7/ ژیان چ شتێکی له‌ئامێزت وه‌رگرته‌وه‌؟؟؟

پرسیاره‌كانت هه‌مووی پێچه‌وانه‌یه‌،،ھھھھھھهههه،،، تۆ بڵێ چی بۆهێشتیته‌وه‌ جگه‌ له‌ ئامێزێكی خاڵی 

8/ئه‌وکاته‌ که‌یه‌ که‌هه‌رگیز ناتوانی له‌یادی بکه‌ی له‌ده‌فته‌ری یاده‌کانتاتۆمارت کردووه‌؟؟؟

له‌پرسیارێكی ئاراگۆن وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ ،،،،ئه‌مه‌ش بازیاد بێ چونكه‌ پرسیاره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ی نه‌ئه‌گرته‌وه‌
ئه‌و كاته‌یه‌ی درۆ و ناپاكی جێگه‌ی ڕاستییان گرته‌وه،،، به‌ئاسانی هه‌موو شتێك فه‌رامۆش كرا‌


9/ئه كه ر مساحه يه كت به نى جى له زيانى خوت ئه سريته وه وه به بيجه وانه وه ئه كه ر بينوسيكت به نى جى بو زياد ئه كه يت؟؟؟

وه‌ڵا نه‌ئه‌و مساحه‌یه‌ به‌ش ئه‌كات و نه‌ ئه‌و پێنووسه‌ش ته‌واوی ئه‌كات ،،،، ئاخر مرۆڤ زۆر ته‌ماح بازه‌ باشتر كه‌خوای گه‌وره‌ خۆی چاره‌نووسی دیاری كردووه‌،،،،ئه‌گه‌ر مساحه‌كه‌م به‌یتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌به‌تاوانی ئه‌زانم ئه‌یسڕمه‌وه‌،،،،وه‌ پێنوسیشم به‌ركه‌وێ ئه‌وه‌ی ڕۆیشتووه‌ ئه‌یگێڕمه‌وه‌ ،،،،

10/خوشه ويسترين و نزيكترين هاوريت كييه كه هه مو شتيكى خوتى لا باس ئه كه يت تكايه ناوه كه ى بلى؟؟

ئامۆزایه‌كم ناوی پشتیوانه‌،،،، له‌یانه‌ش جه‌نابتان ماشالله كه‌م نازانی هههههههه

11/من كه سيكى جونم بيناسه بو من جيه ؟ئه ى ئاموزكارى و بو من جيه ؟؟

تۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ،،،،هههههه،،،، كه‌سێكی خۆش باوه‌ڕی به‌ڵام زوو په‌شیمان ئه‌بیته‌وه‌ ........ مه‌هێڵه‌ له‌م ته‌مه‌نی لاویت هه‌ستت به‌سه‌ر عه‌قڵتدا سه‌ربكه‌وێت و زاڵبێت.......


12/هيج كات كرياويت ئه كه ر ئا هوكاره كه ى جى بو؟؟

ئه‌گه‌ر گریان هات و هاوارو فرمێسك ڕژان بێت دووجار بۆمه‌رگی ئازیزانم گریاوم ،،،،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت ناخ بێت ئه‌وا به‌رده‌وام ئه‌گریم  هۆكاری بۆچیه‌ ؟ بۆخۆم بۆ تۆ بۆ ئه‌و بۆ نیشتمان بۆ نه‌ته‌وه‌ بۆ پێشێلكردنی ئازادی بۆ لاوانی وڵاته‌كه‌م،،،،،،،،زۆری تر ..

13/يه كه م كه س كه كه له كوردزين بو به هاوريت كى بو 9؟؟

وه‌ڵا یه‌كه‌م كه‌س له‌گه‌ڵ كاك سیروان قسه‌م كرد هه‌رچه‌ند تا ئێسته‌ش به‌پێی پێویست شاره‌زای یه‌كتر نین ،،دواتر كاك یادگار بوو

14/من كه سيكم زور بيرسار ئه كه م وايههه ؟

كوا تۆ كه‌ی پرسیار ئه‌كه‌ی ؟هههههههههه نا وانیه‌ ماشالله له‌بێده‌نگی تۆ ،،،،،،،،،

15/كرانترين برسيار برسيارى كام ئه ندامه له كوتايا بيمان بلى؟؟
بابمێنێ  بۆ ته‌نگانه‌

زور داواى ليبوردن ئه كه م له زورى برسياره كانم زورم هيلاك كرديت برسياره كانى من هه لكره بو شه و جونكه به روزويت هيلاك ئه بى ههه
هيواى سه ركه وتنت بو ئه خوازم برا شيرينه كه م


ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مانه‌ بێت و دوایش وه‌ڵامه‌كانم لێنه‌پرسیته‌وه‌ هه‌مووی بكه‌ی به‌پرسیار باشه‌
زۆر به‌ڕێزی نا به‌قوربان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵت كردم به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت ده‌ست كه‌وتبێت
سوپاس منیش هیوادارم بگه‌یته‌ سه‌رجه‌م ئاواته‌كانت
4

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-09-05 14:00:54

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه م ميوانه روح سوكه

یاخوا به‌ خێر بێیت که‌کا مه‌ریوان گیان بۆ  ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ساباته‌که‌ت پر کرد له‌
گول یاخوا هه‌مو ژیانت پر  له‌ گول بێت
هیوا دارم پرسیاره‌ بێزار که‌ره‌کانم نه‌ بنه‌ هۆی ناره‌حه‌تیتتت ...

پرسیاره‌کانم
1. هۆنراوه‌ دونیایه‌کی جیاوازه‌ له‌م دونیا یه‌ ئایا له‌ دونیای هۆنراوه‌یا باوه‌نوری جی ده‌ست که‌وتوه‌ ؟ یان به‌شێوه‌یه‌کیتر هۆنراوه‌ چی پێ به‌خشیویت ؟
2. تۆ کاتێک شیعر ده‌نوسیت هه‌ستت چۆنه‌ ؟
3.تا جه‌ند له‌ ژیانت رازیت؟ له‌ ژیانتا چی فێر بویت ؟
4.خۆشترین کاته‌کانی ژیانت چ کاتێکن ؟
5. مه‌رگی دایکت خوا لێی خۆش بێت جیگای به‌هه‌شت بێت  ئیشه‌لله‌ چی لی  سه‌ندیته‌وه‌ ؟
6. (خه‌می ئه‌وه‌م بو که‌ پیلاوم نه‌ بو تا که‌سێکم دیت که‌ قاچی نه‌ب و) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌یه‌ چیه‌

له‌ کۆتایدا هیوام وایه‌ له‌ ژیانتا سه‌ر که‌وتو بیت و هیچ نا خۆشیه‌ک نێته‌ رێت هه‌ر شاد و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-09-05 17:19:14

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌


سه‌ره‌تا له‌ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێر هاتنی برای زێده‌ ئازیزو خۆشه‌ویستم ده‌که‌م هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ وبه‌ختیار بیت ،به‌ڕاستی توانیت له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌ره‌نجی ئه‌ندامان بۆخۆت ڕابکێشیت و هه‌مومان به‌چاوی ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لیت بڕوانین ئومێده‌وارم نمونه‌ت زیاد بێت.....
منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌

1-ئه‌گه‌ر له‌ژیانا شتێکت لێ سه‌نرابێته‌وه‌ چیت پێبه‌خشراوه‌

2-له‌ ناوچه‌ی باوه‌نور‌ خزمه‌تگوزاری نێت چۆنه‌ ، خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تاچه‌ند به‌ پیریه‌وه‌ ده‌چن و به‌گشتی چۆن سودی لێوه‌ر ئه‌گرن ،ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌کاری ئه‌هێنن چه‌نده‌

3-چ شتێک له‌ژیانا زۆر ژیانت لا جوان ئه‌کات و چی ژیانت لا نابوت ئه‌کات

4-ئه‌گه‌ر په‌رتوکیکت به‌دیاری بده‌مێ حه‌ز ئه‌که‌یت باسی چی بکات

5- زۆر ئازیزی له‌لام بۆیه‌ ئه‌م گۆرانیه‌ت پێشکه‌ش ئه‌که‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-09-05 21:25:41)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-09-05 20:41:48

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ كاكه‌ سیروانی خۆشه‌ویست



سلاو و رێز کاکه‌ مه‌ریوان گیان هه‌ر له‌ شه‌قلاوه‌ تا گه‌رمیان سلاو وخۆشه‌ویستیم بۆ هه‌یه‌ هیوام باشی به‌رێزتانه‌
زۆر به‌خێر بێت بۆ ژێر ساباته‌که‌ی کوردژین خۆشحال بووم به‌ بینینی ناوه‌که‌ت کاکه‌ گیان به‌خته‌وه‌ر و دلخۆش بیت له‌ ژیان و
تره‌مه‌نت به‌ قه‌د چیاکانی کوردستان بێت
منیش حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک به‌شداربم


سوپاس بۆ به‌خێرهاتنه‌كه‌ت بۆ پێشوازیه‌گه‌رمه‌كه‌ت ،،،منیش به‌درێژی هه‌مان ڕیگا ڕێزو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێزتان ،،، هیوای هه‌میشه‌ سه‌رفه‌رازی و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانت ده‌خوازم له‌ژیاندا...
فه‌رموو چاوه‌كه‌م....


1- له‌ یه‌کێک له‌ دێره‌ هۆنراوه‌کانم ده‌لێم

   ( ژیان گوڵه‌
ژیان هه‌ناره‌ ئۆخه‌ى
نێو ده‌ستى پیره‌ژنێكه‌
ژیان
شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته‌
ژیان هه‌ناسه‌یه‌
ژیان جه‌نگێکی ئه‌به‌دیه‌ بۆ فه‌نابوون )

خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ژیانه‌ چییه‌ که‌ له‌م کۆپله‌ییه‌دا وێنه‌ی بۆ کراوه‌ ؟



كاك سیروان هه‌رچه‌ند من له‌و ئاسته‌دا نیم خوێندنه‌وه‌ بۆ دێڕه‌ جوانه‌كانی ناو هۆنراوه‌كانی به‌ڕێزت بكه‌م ،،،به‌ڵام به‌پیی توانا ڕای خۆم ده‌ڵێم،،،:پێمتن ده‌ڵێت ژیان گوڵه‌ ،،، زۆر ڕاسته‌ ته‌مه‌ن زۆر كورت و جوانه‌ وه‌ك ته‌مه‌نی گوڵ  خونچه‌یی به‌ڕێده‌كه‌ین ده‌گه‌ینه‌ ئاستی گول و ورده‌ ورده‌ ئه‌ژاكێین و پاشان به‌جێی دێڵین...ژیان هه‌ناره‌ ئۆخه‌ی ،،،ژیان وه‌ك میوه‌یه‌ك به‌له‌زه‌ت و خۆشه‌ سه‌رسوڕمانه‌ كه‌نازانی ترش و شیرینی مێخۆشیه‌كه‌ی چۆن كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرین...ژیان ناوده‌ستی پیره‌ژنێكه‌،،، به‌ڕاستی ژیان ناوده‌ستی پیره‌ژنێكه‌ پڕه‌ له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشی پڕه‌ له‌ڕابردووی پڕله‌ئازار پڕه‌ له‌نه‌سره‌وتن و تێكۆشان وه‌ك ئه‌و له‌په‌ پڕه‌ له‌ ئازاره‌كانی حه‌قیقه‌ت....
ژیان شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته‌،،،، ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی سه‌رده‌مانێك زه‌ردن و هه‌ڵده‌وه‌رێن هه‌ندێك جاریش به‌جوانترین جوانیه‌كانی بون به‌ڕێیان ده‌كه‌ین ئه‌ویش شه‌ونمه‌،،ژیان هه‌ناسه‌یه‌كه‌،،،به‌ڵێ ژیان نه‌ك هه‌ناسه‌یه‌كه‌و هه‌ڵی ده‌مژین به‌ڵكو ساتێكه‌و تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌هه‌ست به‌وه‌ش ناكه‌ین،،،ژیان جه‌نگێكی ئه‌به‌دیه‌ بۆ فه‌نا بوون،،،،ژیان پڕ ململانێیه‌ پڕ هه‌وڵدانه‌ تاڕاده‌ی خۆ فیداكردن و فه‌نابوون .....
ببوره‌ كاك سیروان له‌كه‌م و كورتیم ئه‌گه‌ر ئاستی هۆنراوه‌كه‌تم كه‌م كردبێته‌وه‌ ،،،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لێی زانی ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت،،، من پێشتریش ووتومه‌ كاره‌باچیم،،كه‌ی لێكۆڵه‌وه‌رم ههههههههههه

2-یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی پێش که‌وتنی تێکست ره‌خنه‌یه‌ ،، ئایا به‌رێزتان چ خوێندنه‌وه‌یه‌کتان هه‌یه‌ بۆ ره‌خنه‌ به‌ هه‌ردوو جۆره‌که‌یه‌وه‌ بنیات نه‌ر بێت یان روخێنه‌ر ؟

ئه‌مه‌شیان هه‌ربۆمن ناشێت قسه‌ی له‌باره‌وه‌ بكه‌م به‌ڵام تۆی نازانم چی بڵێم: هههههههه
ڕه‌خنه‌ له‌ڕاستیدا نه‌ك بنه‌مای پێشكه‌وتنی تێكست و نوسینه‌ بنه‌مایه‌كیشه‌ بۆ پێش كه‌وتنی ئاستی هۆشیاری وڵاتێكی گه‌وره‌و به‌ڕۆشنبیربوونی ئه‌و وڵاته‌ ،،،به‌ڵام ڕه‌خنه‌ به‌چاوی بنایت نه‌ره‌وه‌ بیت نه‌ك ڕووخێنه‌ر ڕه‌خنه‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای ڕاستی تێكست و نوسینه‌ هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له‌تێكستێك یان نوسین بگیرێت ئه‌وا ئه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ یان ئه‌و وڵاته‌ زیاتر ئاستی پێشكه‌وتن و ڕۆشنبیری ده‌گرێته‌به‌ر


3-   کاتێک هه‌ست به‌ ته‌نیای ده‌که‌یت چۆن به‌ دوو په‌یڤی ناسک له‌ نێو ئه‌م ته‌مه‌ ناخۆشه‌دا هۆنراوه‌کانت ده‌هۆنیه‌وه‌ ؟

هۆنراوه‌ لای من هاوڕیی ته‌نیاییه‌ په‌رده‌پۆش كردنی كاته‌ ناخۆشه‌كانی ته‌مه‌نه‌ په‌یڤێك له‌ته‌نیانی نوسیندا ئه‌بێته‌ هاوڕێی ناخێكی راستگۆ،،،ئه‌و په‌یڤانه‌ی له‌ته‌نیایدا ئه‌نوسرێن هه‌ستێكی كراوه‌ نیشان ئه‌دات...

4- هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا باوه‌نوری تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟

تۆ كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ت هه‌بیت و بتوانی هۆنراوه‌یه‌ك بنووسی ،،ئه‌وه‌نده‌ ده‌ردو ئازارو جوانیه‌كانی ژیان زۆرن هه‌رچی بنووسی وا هه‌ست ده‌كه‌یت هیچت نه‌نووسیووه‌ هه‌رگیز له‌ هۆنراوه‌ نووسین تینیۆتیت ناشكێت ئه‌وه‌نده‌ تینووی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی ژیان ئه‌بیته‌وه‌ خۆت له‌و نێوه‌یدا وون ئه‌كه‌یت،،، هه‌تا ژیان به‌رده‌وام بێت ئه‌و هه‌سته‌م بیرناكریت وه‌ نه‌شتوانم تینیۆتی خۆم بشكینم په‌ناده‌به‌مه‌ به‌ر هۆنراوه‌ نوسراوه‌كانی تر هی هه‌ركه‌س بێت به‌لام كاریگه‌ری ناخم بیت و تینیۆتیم بشكێنێ...‌

5- دیل کارنگی ده‌لێت ( بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ ، سبه‌ینێت نادیار ، ئه‌مرۆکه‌ت داهاتوو ه‌ ) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه‌ چییه‌ ؟

كاك سیروان زۆربه‌ی كاته‌كان كتێبه‌كه‌ی دیل كارنگی له‌به‌رده‌ستم دایه‌ ""هونه‌ری هاوڕێ گرتن""" وته‌كانی مایه‌ی هه‌مووشتیكن وه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ كاریان پێبكرێت...
بیرله‌ڕابردوو مه‌كه‌ره‌وه‌،،،به‌كوردی خۆمان به‌دوای چووندا مه‌چۆ،،، تۆ ناتوانیت ڕابردووت بگێڕیته‌وه‌ به‌هیچ نرخێك ناگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌توانی له‌بیری بكه‌یت،،،،سبه‌ینێت نادیاره‌ ،،،ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كێ ده‌زانێ ئێمه‌ ده‌گه‌ینه‌ سبه‌ی سبه‌ینێك له‌ژیاندا بوونی نیه‌،،،،وه‌ئیمه‌ هه‌میشه‌ له‌ژیانی ئه‌مڕۆداین،،، وته‌یه‌ك هه‌یه‌ نازانم هی كێیه‌ كه‌ ده‌ڵیت: بیر له‌ڕابردوو مه‌كه‌ره‌وه‌ داهاتووت نادیاره‌ و تۆش هه‌میشه‌ له‌ژیانی ئه‌مڕۆدای ....


6-  کاتێک هۆنراوه‌ییه‌ک ده‌نوسیت و هه‌ست ده‌که‌یت ناتگه‌ینێته‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت له‌م کاته‌دا چ هه‌ستێکت لا دروست ده‌بێت ؟دراندنی په‌ره‌که‌ یاخود ؟

وه‌ڵا كاك سیروان له‌وه‌ده‌چێت سه‌ده‌ها دێڕم به‌ناته‌واوی نووسیوه‌و به‌جێم هێشتووه‌ ،،،نه‌شم توانیوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ری زۆربه‌شیان،،، وه‌زۆریشی ده‌دڕێنم،،، له‌ناخه‌وه‌ ئازار ده‌كێشم ده‌گه‌ڕێم به‌دوای ئه‌وشته‌ی ئازاره‌كانم كه‌م ده‌كاته‌وه‌....

7- کاکه‌ مه‌ریوان له‌ روخساری دیاره‌ که‌که‌سێکه‌ زۆر حه‌ز به‌ نوکته‌ ده‌کات و زۆرێک له‌ نوکته‌کانیش له‌ یانه‌ و مالپه‌ر بلاوده‌که‌یته‌وه‌ ؟ ئه‌مه‌ چ جێژێکی تایبه‌تیت پێ ده‌به‌خشێت ؟

وه‌ڵا كاك سیروان من بۆ ئه‌ونوكتانه‌ زۆر سود له‌نووكته‌ی ئێرانی وه‌رده‌گرم نوكته‌ی زۆریان هه‌یه‌ و خۆشیشه‌،، ڕاسته‌ من چێژی تایبه‌تی له‌و نوكتانه‌ وه‌رده‌گرم حه‌زیش ده‌كه‌م هه‌مووان خه‌نده‌ له‌بیرنه‌كه‌ن،،،به‌ڵام شتێك هه‌یه‌ من لێره‌وه‌ ده‌مه‌ویت ئاماژه‌ی پێبكه‌م زۆرێك له‌ئه‌ندامه‌كان نوكته‌كان ده‌به‌نه‌ یانه‌كانی تر ئاماژه‌ به‌ناوی كوردژین ناده‌ن ئه‌وه‌ جوان نیه‌ ،،،دڵنیاشتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و نووكتانه‌ له‌ناو زمانی كوردیدا زۆربه‌یان نین و من به‌ده‌ستی خۆم و به‌تایبه‌ت بۆكوردژین وه‌رم گێراوه‌ ،،ئه‌گه‌ر كوردژین نه‌بوایه‌ هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م منیش ئه‌و كاره‌م بكردایه‌ ،،،داوا له‌هاوڕێیان ده‌كه‌م وه‌ك ڕێزێك بۆكوردژین ناوی كوردژین فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كاتێك بابه‌ته‌ تایبه‌تاكانی ده‌به‌نه‌ جێگایه‌كی تر ،،،،ڕێزم بۆ هه‌مووتان هه‌یه‌،،،،

8 - ڕات چیه‌ به‌رامبه‌ر وڕێنه‌کانی کاکه‌ هێمن زانکۆ ؟


وه‌ڵا ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت بۆیه‌كه‌م جاره‌ له‌ژیانمدا ئیره‌یی به‌كه‌سێك ده‌به‌م له‌نوسیندا،،،ئه‌ویش نووسینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كاك هێمن زانكۆیه‌ به‌ناوی وڕێنه‌..........
وڕێنه‌ ته‌نها دنیایه‌كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت به‌ڕاستی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی باس بكات،،،وه‌ك سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌ جوانترین پڕماناترین ووشه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌...كه‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی پێكاوه‌....
كاك هێمن له‌ناخ و دیدی خۆیه‌وه‌ قسه‌ی ناخی ئێمه‌ی زۆربه‌جوانی ده‌ربڕیووه‌،، ئه‌بێ سوپاسی بكه‌م من به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌كۆڵ من كردۆته‌وه‌ و به‌جوانی پێشكه‌شی كوردژین و خوێنه‌رانی كردووه‌...
وه‌هیوادارم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت له‌نوسینه‌كانی به‌تایبه‌تی و سه‌ركه‌وتوو ته‌مه‌ن درێژ بێت له‌ته‌واوی كاره‌كانی و ژیانیدا...............،،،،،،،،،زۆری تریش هه‌ڵده‌گریت،،،،،،،

9- ئه‌و ناوچه‌ییه‌ی که‌ به‌ درێژایی مێژوو ئه‌توانین بلێین زولم و زۆرداریه‌کی زۆری لێکراوه‌ که‌ گه‌رمیانه‌ ئایا تا ئیستا وه‌ک پێویست ئاوڕ له‌م ناوچه‌یه‌ داروه‌ته‌وه‌  ؟

ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌ء ،،، چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌و خزمه‌ت گوزاری برینه‌كانیان سارێژ نابێت ،،ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ناخه‌وه‌ بریندار بوون به‌داخه‌وه‌ كه‌سێك نه‌یتوانیوه‌ له‌و برینه‌ ناخیه‌ی گه‌رمیان كه‌م بكاته‌وه‌،،، وه‌بگره‌ هه‌میشه‌ زیاتریش ئه‌بێت له‌جیاتی مه‌رهه‌م بۆ برینه‌كان تادێت زیاتر پڕ خوێی ئه‌كه‌ن به‌داخه‌وه‌.........


دووباره‌ به‌خێربێت
ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم و ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر ته‌رکیش بکه‌یت ئاساییه‌ لا ههههههههه چاوت ماچ ده‌که‌م
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژو دلخۆش بێت


زۆر سوپاس بۆ به‌ڕیزتان
نا به‌عه‌كسه‌وه‌ به‌هۆی پرسیاره‌كانته‌وه‌ هه‌ندێك زانیارم بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ خه‌ریك بوو له‌بیرم بچنه‌وه‌ ته‌ركی چی ئه‌وه‌نده‌ی تریش بوایه‌ من ئاماده‌بووم بۆ وه‌ڵام...
وه‌هیوای به‌رده‌وامی ژیان و سه‌ركه‌وتنی نه‌بڕاوه‌ت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم له‌ئاست پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتا بووبم و توانێبێتم وه‌ك پێویست وه‌ڵامت به‌مه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-09-05 21:00:53

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ریوان باوه‌نوری میوانی ساباته‌

سةرةتا دةست خؤشى لة كاك سيروانى بةريز ئةكةم

به‌خیربیت کاک مه‌ریوان بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ى کوردزین
هیوادارم بیزار نه‌بى له‌ برسیاره‌کانم

ئینجا با ده‌ست بى بکه‌ین؟

١/بۆجى سه‌ره‌تاى قسه‌کردنى من و تۆ ئاوا سه‌یر بوو بۆ ئه‌و به‌یانییه‌ ئه‌ونه‌ سه‌یر بوویت ؟

2/بۆ به‌ من ئه‌لییت عه‌جول ههههههه

٣/      شکسبیر ئه‌لیت زیان بى خۆشه‌ویستى وه‌ک په‌نجا وایه‌ بى پینج لیکدانه‌وه‌ت جییه‌    ؟ 


  دوباره‌ به‌خیربیت بۆ ساباتى کوردژین
براشیرینه‌که‌م هیوام سه‌رکه‌وتنته‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg


کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.235.172.213
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net