❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-09-14 16:44:07

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست  و ده‌ست ره‌نگین  میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌
فریشته‌ی کورد ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌ و ده‌ست ره‌نگینه‌ی که‌ زۆربه‌ی کات به‌ هه‌سته‌ ناسکه‌کانی به‌ وشه‌ و په‌یڤه‌ ناسکه‌کانی هه‌رده‌م له‌ دلی ئێمه‌ دایه‌ ،و یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی یانه‌  تائێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌لمان به‌ بابه‌ته‌ جوان و پڕ سوده‌کانی ئاشنامان ده‌کات.     به‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری  له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکوتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ  *فریشته‌ی کورد* خان ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .


له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-09-14 19:48:11

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
Iraq
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 1002
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

سڵاو

ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان بۆ به‌خێرهێنانی خوشکه‌ گه‌وره‌که‌م....

داده‌ فریششته‌ یاخوا به‌خێر بێیت ماڵه‌که‌م
داده‌ فریشته‌ ئه‌م شیعره‌م بۆت نووسی تازه‌ هه‌ر ده‌ ده‌قه‌یه‌ک ده‌بێت  هیوادارم به‌دلت بێت هه‌رچه‌نده‌ وا هه‌ست ده‌که‌م زۆر مانادار نییه‌:



ئه‌ماره‌تێک بێ ده‌نگه‌ ..
مه‌مله‌که‌تێک بێ وه‌لام..
خوێنی پادشا .. هه‌ر سوور بوو
هاوارم کرد :
هـــۆ گـــه‌لــۆ هــــۆ !!
ناپرسن بـــۆ .. ؟
به‌گتان کوژراوه‌و له‌سه‌ر چی و بۆ ؟
بێ وه‌ڵام بوو ..
تا  قورگم خوێنی لێ هات
ده‌م به‌ هاوار بووم،
تا ..رۆحێکیان کرد به‌ دۆنادۆن ..
فریشته‌یه‌ک هاته‌ خوار ..
وتی :
گه‌ل بێ وه‌فایه‌ ..
یه‌کێکی تر وتی نا شێتن ..
یه‌کێ تر وتی له‌ دڵدارین ..
به‌ڵام فریشته‌یه‌کی کورد هاته‌ خوار و وتی :
نه‌خێر ئه‌وان بێ دڵـــن ...


داده‌ فریشته‌ ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌یته‌وه‌ سوپاست ده‌که‌م

تا چه‌ند به‌ خوێندنه‌وه‌ خۆت سه‌رقاڵ ده‌که‌یت ؟ ئه‌گه‌ر بخوێنیته‌وه‌ چی ده‌خوێنیته‌وه‌ ؟ وه‌ به‌ کێ سه‌رسامیت ؟

ئایا ده‌نووسیت ؟ مه‌به‌ستم هه‌موو بواره‌کانه‌ ؟

کورد ژین واته‌ چی لای تۆ ؟ چیت پێ ده‌به‌خشێت ؟ کاتێک ناوی ده‌هێنن هه‌ست به‌ چی ده‌که‌یت ؟

وابزانم مامۆستای ئینگلیزیت گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم ؟ ئینگلیزیه‌که‌ت چۆنه‌ ؟ ئایا تا چه‌ند خۆت به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ یان چیرۆک یان هه‌ر شتێک
په‌یوه‌ندی به‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ هه‌بێت سه‌رقاڵ ده‌که‌یت ؟


هه‌مومان ده‌زانین وه‌رزش بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌  سووده‌ .. ئایا به‌ڕێزت وه‌رزش ده‌که‌یت وه‌کو خانمێک ؟

ئایا له‌ ژیانتدا هیچ بابه‌تی فه‌لسه‌فیت خوێندۆته‌وه‌ ؟ یان کاتێکت داناوه‌ تاوه‌کو بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ته‌رخان بکه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌ کێ سه‌رسامیت ؟

له‌و کاته‌ هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ پرسیاره‌م هه‌یه‌ داده‌ گیان ڕێزم بۆت هه‌یه‌ فریشته‌ گیان

برا بچوکت ڕێگا شیاو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-09-14 19:52:38)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-09-14 20:13:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

پێشکی زۆر سۆپاسی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایتی کوردژین ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفته‌یه‌ که‌ به‌ منیان بێخشیوه‌ بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانایه‌ هه‌روه‌ها زۆر سۆپاسی کاک سیروان ئه‌که‌م بۆ ده‌ربرینی ئه‌م پیڤه‌و ووشه‌ جوانه‌یه‌ به‌راستی زۆر خۆشحال بوم که‌ منیش بۆمه‌ یکێک له‌ مێوانه‌ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌ ئه‌مه‌وێت ئه‌وش بڵێم پێش رۆژێک هه‌ستێک بۆم چاک بۆ که‌ ئه‌به‌م به‌ مێوانی ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌ لێره‌وه‌ رێزو خۆشه‌ویستی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌ جوانه‌کانی یانه‌ ئه‌که‌م هیواداره‌م چێگای ره‌زمندی هه‌موو لایک ئه‌به‌م دوباره‌ سۆپاس بۆ هه‌موو لایک هیوای خۆشیو شادی بۆ هه‌مو لاێک ئه‌خوازم........

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-09-14 21:02:40

mavy
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: shara jwanakay slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-02
په‌یامه‌كان: 1024
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

frishta aw mrova naskaia ka bas la bashy bkam lawanaia dlopaiak bet la awy darya
mn kam qsa lagal toia akam bas brwa bka wahast akam hamisha lagalmait
ka nawakat l;era ba online abinm wak gwm agashemawa
hich prsekm nia bo to awna alem xwa mnt nasenetw haisha sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-09-14 21:27:33

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی برای ئازیزم رێگاو شیاو



سڵاو

ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان بۆ به‌خێرهێنانی خوشکه‌ گه‌وره‌که‌م....

داده‌ فریششته‌ یاخوا به‌خێر بێیت ماڵه‌که‌م
داده‌ فریشته‌ ئه‌م شیعره‌م بۆت نووسی تازه‌ هه‌ر ده‌ ده‌قه‌یه‌ک ده‌بێت  هیوادارم به‌دلت بێت هه‌رچه‌نده‌ وا هه‌ست ده‌که‌م زۆر مانادار نییه‌:


زۆر سوپاس برای ئازیزم خۆشحال بۆم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانێت
ئه‌ماره‌تێک بێ ده‌نگه‌ ..
مه‌مله‌که‌تێک بێ وه‌لام..
خوێنی پادشا .. هه‌ر سوور بوو
هاوارم کرد :
هـــۆ گـــه‌لــۆ هــــۆ !!
ناپرسن بـــۆ .. ؟
به‌گتان کوژراوه‌و له‌سه‌ر چی و بۆ ؟
بێ وه‌ڵام بوو ..
تا  قورگم خوێنی لێ هات
ده‌م به‌ هاوار بووم،
تا ..رۆحێکیان کرد به‌ دۆنادۆن ..
فریشته‌یه‌ک هاته‌ خوار ..
وتی :
گه‌ل بێ وه‌فایه‌ ..
یه‌کێکی تر وتی نا شێتن ..
یه‌کێ تر وتی له‌ دڵدارین ..
به‌ڵام فریشته‌یه‌کی کورد هاته‌ خوار و وتی :
نه‌خێر ئه‌وان بێ دڵـــن ...


زۆر زۆر سوپاس برای ئازیزم زۆر زۆر خۆشحال بۆم به‌و شعره‌ جوانه‌یه‌ت زۆر به‌ دێڵم بۆ هیوای سه‌رکوتنێت بۆ ئه‌خوازیم هه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌ نوسینی هونراوه‌دا


داده‌ فریشته‌ ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌یته‌وه‌ سوپاست ده‌که‌م

به‌ چاوان وه‌لامی پرسیاره‌کانیت ئه‌ده‌مه‌وه‌

تا چه‌ند به‌ خوێندنه‌وه‌ خۆت سه‌رقاڵ ده‌که‌یت ؟ ئه‌گه‌ر بخوێنیته‌وه‌ چی ده‌خوێنیته‌وه‌ ؟ وه‌ به‌ کێ سه‌رسامیت ؟

[color=red] من خوندنیم ته‌واو که‌ردوه‌ له‌ پیمانگای ماموستان ده‌رچومه‌ به‌شی زێمانی ئنگلیزی بۆ خۆندنه‌وه‌ش من زۆر قورئانی پیرۆز ئه‌خونمه‌وه‌ ئه‌توانم بڵیم هه‌موو شه‌و هه‌روه‌ها زۆر هونراوه‌ش ئه‌خوێنمه‌وه‌...  من به‌ عبدلله په‌شێو زۆر سه‌رسامه‌م[/color]
ئایا ده‌نووسیت ؟ مه‌به‌ستم هه‌موو بواره‌کانه‌ ؟

بلی زۆر چار هونراوه‌ ئه‌نوسمه‌وه‌ چار چاریش ئه‌و شته‌ خۆش و ناخۆشانه‌ی که‌ به‌ سه‌ره‌م ین ئه‌نوسمه‌وه‌
کورد ژین واته‌ چی لای تۆ ؟ چیت پێ ده‌به‌خشێت ؟ کاتێک ناوی ده‌هێنن هه‌ست به‌ چی ده‌که‌یت ؟

کورد ژین مالی دووه‌می منه‌ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ سه‌ردانی نه‌کام وا هه‌ست ئه‌که‌م که‌ شته‌کێم وه‌ن که‌ردوه‌ کورد ژین زۆر شت به‌ من ئه‌بخشێت له‌ هه‌موو بواریکه‌وه‌ له‌ هاوره‌یتی هه‌روه‌ها رێزگه‌رتن هه‌روه‌ها هاوکاری که‌ردن که‌ به‌مه‌ زۆر زۆر دێل خۆش ئه‌به‌م ئه‌ندامان و به‌ریوه‌به‌ران هه‌میشه‌ ئامادان بۆ هاوکاری هه‌موو که‌س چا به‌ هه‌مو بوارێکه‌وه‌.. کاتێک گوه‌م له‌ ناوی کورد ژین ئه‌به‌ت یانی مالی خۆم که‌ چون ینسان له‌ مالی خۆی دێتو ده‌روات ره‌خنه‌ به‌کات یانیش گێله‌یی به‌کات هه‌موو ئه‌ندام و به‌رێوه‌به‌ره‌کان زۆر رێزی یکتر ئه‌گرن له‌ رای چیا چیاکاندا...

وابزانم مامۆستای ئینگلیزیت گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم ؟ ئینگلیزیه‌که‌ت چۆنه‌ ؟ ئایا تا چه‌ند خۆت به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ یان چیرۆک یان هه‌ر شتێک
په‌یوه‌ندی به‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ هه‌بێت سه‌رقاڵ ده‌که‌یت ؟


بڵی من ماموستای ئنگلیزیم  زۆر راسته‌ ئنگلزیه‌که‌شم تا رادێک باشه‌ من زۆر چیروکی ئنگلیزم هه‌یه‌ زۆر چار ئه‌خوێنمه‌وه‌ زۆر چار له‌ ئه‌نته‌رنێتیش سیری قاموسی ئنگلیزی ئه‌که‌م

هه‌مومان ده‌زانین وه‌رزش بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌  سووده‌ .. ئایا به‌ڕێزت وه‌رزش ده‌که‌یت وه‌کو خانمێک ؟

ها ها ها ولله‌ داده‌ فریشته‌ تمبه‌ڵه‌ له‌ وه‌رزش ئه‌توانێم بڵێم ئه‌وه‌ 3 ساڵ ئه‌بێت وه‌رزشم نه‌که‌ردووه‌ خۆی راسته‌ وه‌رزێش زۆر گرینگه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک به‌لام من ناکه‌م ها ها ها

ئایا له‌ ژیانتدا هیچ بابه‌تی فه‌لسه‌فیت خوێندۆته‌وه‌ ؟ یان کاتێکت داناوه‌ تاوه‌کو بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ته‌رخان بکه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌ کێ سه‌رسامیت ؟

بڵی خۆندوتمه‌وه‌ من زۆر به‌ سوقرات و ئه‌فلاتون سه‌رسامم

له‌و کاته‌ هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ پرسیاره‌م هه‌یه‌ داده‌ گیان ڕێزم بۆت هه‌یه‌ فریشته‌ گیان

برا بچوکت ڕێگا شیاو


منیش زۆر زۆر سوپاسی برای ئازیزم ئه‌که‌م خۆشحال بوم به‌ پرسیاره‌کانێت هه‌ر سه‌رکه‌توبێت برای ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-09-14 21:56:07

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ڕێکخستنی ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ و میوانداری ئه‌م میوانه‌ شیرینه‌.

زۆر به‌خێر بێیت فریشته‌ی کورد گیان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ئه‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌.

منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌:
1- فریشته‌ خان ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟
2- چۆن به‌ کوردژین ئاشنا بوویت؟
3-کام ئه‌ندامه‌ زۆر له‌ فریشته‌ خانه‌وه‌ نزیکه‌ ؟
4- سه‌ردانی کام به‌شه‌ی کوردژین ئه‌که‌یت به‌ زۆری؟
5-‌ بابه‌تی کام ئه‌ندامه‌ زۆر سه‌رسامت ئه‌کات؟
6-کوردژین به‌ 5 وشه‌ پێناسه‌ی بکه‌؟
7-حه‌ز ئه‌که‌یت کام ئه‌ندامه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ بناسیت؟

هه‌رئه‌وه‌نه‌ پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م به‌ساقه‌.
هیوای کات و ساتێکی خۆشت بۆ ئه‌خوام هه‌رده‌م شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌قوربان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-09-15 09:31:22

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2018-04-29
په‌یامه‌كان: 3740
WindowsXPOpera

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

سڵاو .....

         ده‌ستت خۆش كاكه‌ سیروان بۆ ڕێكخستی ئه‌م ساباته‌ و میوانداری كردنی فریشته‌ خان ...

    چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ ، هیوادارم ماندووت نه‌كه‌یت 5 !!  ئه‌زانم له‌پێناو ئه‌ندامانی یانه‌ی كوردژیندا ماندوو نه‌ناسی ..


     1-  ئایا به‌وه‌ خۆشحاڵیت كه‌ مامۆستای ئینگلیزیت ؟ یاخود حه‌زت له‌به‌شێكی تر بووه‌ ؟
     2-  ئه‌وا قوتابخانه‌ش كرایه‌وه‌ و وه‌رزی نوێ ی خوێندن ده‌ستی پێكرد ، په‌یامت چیه‌ بۆ خوێندكاران ؟ چ له‌ناو یانه‌ی كوردژین ، چ له‌ده‌ره‌وه‌ ؟
     3-  كــام كه‌ناڵه‌ت به‌دڵه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كان ؟ بۆچی ؟
     4 - حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ كوردژیندا به‌شداری چ جۆره‌ بابه‌تێك بكه‌یت ؟
     5- واتای ( كوردژین ) به‌ زمانی ئینگلیزی چی یه‌ ؟
     6- ئایا حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ و گۆڤار ده‌كه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر  " به‌ڵێ " كامانه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر " نه‌خێر " بۆچی ؟


      له‌كۆتایدا هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هاوڕێ ی ئه‌زیزمان ...

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-09-15 10:10:59

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

mavy gull



frishta aw mrova naskaia ka bas la bashy bkam lawanaia dlopaiak bet la awy darya
mn kam qsa lagal toia akam bas brwa bka wahast akam hamisha lagalmait
ka nawakat l;era ba online abinm wak gwm agashemawa
hich prsekm nia bo to awna alem xwa mnt nasenetw haisha sarkawtw byt


زۆر زۆر سوپاس گوڵه‌ جوانه‌که‌م بۆ ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌یه‌ منیش زۆر خۆشحالم که‌ کچێکی وه‌ک تۆ روح سوک و شیرینم ناسیوه‌ منیش زۆر دڵ خۆش ئه‌م به‌ په‌یامه‌ رازه‌وه‌کانت کاتێک له‌ بابه‌ته‌کانێم ئه‌بینم زۆر دڵ خۆش ئه‌‌م به‌ پیڤه‌ ره‌نگینه‌کانت بابه‌ته‌کانم زیاتر رازه‌وه‌و جوانتر ئه‌بێت دوباره‌ سوپاسی ئه‌م هه‌سته‌ ناسکه‌ی تۆی گۆڵ ئه‌که‌م هیوای ژیانیکی په‌ر خۆشی و شادی بۆت ئه‌خوازه‌م دوباره‌ سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-09-15 11:02:34

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی gelenekam



ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ڕێکخستنی ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ و میوانداری ئه‌م میوانه‌ شیرینه‌.



منیش سوپاسی کاک سیروان ئه‌که‌م.

زۆر به‌خێر بێیت فریشته‌ی کورد گیان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ئه‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌

زۆر زۆر سوپاس گیانه‌که‌م.

منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌:

به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ئازیزم.


1- فریشته‌ خان ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟ 
ته‌مه‌نی من 29 ساله.‌
2- چۆن به‌ کوردژین ئاشنا بوویت؟

به‌لی چاره‌ک له‌ گوگل له‌ ماڵپه‌ره‌ کوردیه‌کان ئه‌گه‌رام  له‌ وان ماڵپه‌ره‌کان کوردژین ده‌رچوو ئه‌وها سه‌ردانی ماڵپه‌ری کوردژین و یانه‌ی کوردژینم که‌رد که‌ هاتم بۆ ناو یانه‌ ته‌واو دوور نابمه‌وه‌ مه‌گه‌ر کاک همێن ده‌ره‌م کات هاهاها.
3-کام ئه‌ندامه‌ زۆر له‌ فریشته‌ خانه‌وه‌ نزیکه‌ ؟
زۆر ئه‌ندام له‌ یانه‌ له‌ منه‌وه‌ نزیکن به‌س زۆر کاک هێمن له‌ من نزیکه‌.
4- سه‌ردانی کام به‌شه‌ی کوردژین ئه‌که‌یت به‌ زۆری؟
به‌ گشتی سه‌ره‌دانی هه‌موو به‌شه‌کانی یانه‌ ئه‌که‌م چونکه‌ هه‌موو به‌شه‌کان سود به‌خشن.
5-‌ بابه‌تی کام ئه‌ندامه‌ زۆر سه‌رسامت ئه‌کات؟

له‌ بابه‌تی زۆر ئه‌ندامه‌کان سه‌رسامم کاک یادگار سۆزی کاک سیروان کاک داریان تینا ڤیڤی کاک مه‌ریوان کاک سۆرین زۆر ئه‌ندامی تریش هه‌یه‌ که‌ من سه‌رسامیانم وه‌ک هاوناز ببوره‌ن ئه‌گه‌ر ناوی هه‌مویانم نه‌ نوسیبێت هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م ئه‌ندامه‌ ئازیزانه‌ ئه‌خۆازم هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ دانانی بابه‌تی به‌سود بۆ یانه‌.
6-کوردژین به‌ 5 وشه‌ پێناسه‌ی بکه‌؟

کورد ژین یانی ژیان هاوره‌یتی رێزگه‌رتن خۆشه‌ویستی و هاوکاری.
7-حه‌ز ئه‌که‌یت کام ئه‌ندامه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ بناسیت؟

حه‌ز ئه‌که‌م هه‌موو ئه‌ندامه‌کان له‌ یه‌ک شوێندا بیانبینم ده‌ستی هه‌مویان به‌گۆشم هه‌ر هه‌مویان له‌ نیزیکه‌وه‌ بیانبینم به‌لام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ زۆر حه‌‌ز ئه‌که‌م بیان بینم برای ئازیزم کاک همێن سۆزی گۆڵ ماڤی ڤیڤی تینا.
هه‌رئه‌وه‌نه‌ پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م به‌ساقه‌.
هیوای کات و ساتێکی خۆشت بۆ ئه‌خوام هه‌رده‌م شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌قوربان.

زۆر سوپاس به‌قوربان زۆر خۆشحال بوم به‌ پرسیاره‌کانت هیواداره‌م توانیبم به‌ ره‌زمه‌ندی تو وه‌لامی پرسیاره‌کانی توم دابته‌وه‌ منیش هیوای خۆشی و بخته‌وه‌ری بوت ئه‌خوازه‌م دوباره‌ سوپاس

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-09-15 15:13:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-09-15 18:34:53

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی کاک
Xelat Helebceyî



سڵاو .....

         ده‌ستت خۆش كاكه‌ سیروان بۆ ڕێكخستی ئه‌م ساباته‌ و میوانداری كردنی فریشته‌ خان ...


زۆر سوپاس ئازیزه‌که‌م .

چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ ، هیوادارم ماندووت نه‌كه‌یت  !!  ئه‌زانم له‌پێناو ئه‌ندامانی یانه‌ی كوردژیندا ماندوو نه‌ناسی ..
[color=red]

زۆر دڵ خۆشم به‌ پرسیاره‌کانت هیچ ماندووم ناکیت ئازیزم. من هه‌رگیز له‌ یانه‌ی کوردژین ماندوو نابه‌م زۆر خۆشحالم که‌ من یه‌کیکه‌م له‌ ئه‌ندامه‌کانی.[/color]

    1-  ئایا به‌وه‌ خۆشحاڵیت كه‌ مامۆستای ئینگلیزیت ؟ یاخود حه‌زت له‌به‌شێكی تر بووه‌ ؟


به‌ دڵنیایه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵم که‌ مامۆستای ئنگلیزیم.به‌لی من حه‌زه‌م له‌ به‌شێکی ترێش بووه‌ بێچگه‌ له‌ ئنگلیزی زۆر حه‌زه‌م له‌ کومه‌لایه‌تی بووه‌ به‌تایبه‌تی جوگرافیا زۆر چار ئه‌م وانه‌یه‌ش وه‌رئه‌گره‌م  ئه‌وانیه‌ هه‌ر که‌ قوتابیش بوم زۆر حه‌زه‌م لێ بووه‌ زۆریش زیره‌ک بومه‌ لێ به‌لام که‌ چووم بو پیمانگه‌ وانه‌ی ئنگلیزه‌م هه‌ڵبه‌ژارد جونکه‌ زێمانێکی زۆر خۆشه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشدا زێمانێکی جیهانیه‌ هه‌روه‌ها قوتابیش یا خود خوێندکار زۆر حه‌ز ئه‌کات فێرێ ئه‌م زێمانه‌یه‌ بێبێت ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ یارمه‌تێه‌ک بو مامۆستا که‌ بێزار نه‌بێت له‌ وانه‌که‌ی.

  2-  ئه‌وا قوتابخانه‌ش كرایه‌وه‌ و وه‌رزی نوێ ی خوێندن ده‌ستی پێكرد ، په‌یامت چیه‌ بۆ خوێندكاران ؟ چ له‌ناو یانه‌ی كوردژین ، چ له‌ده‌ره‌وه‌ ؟
پیرۆزبایی له‌ هه‌موو قوتابیانی کوردستان ئه‌که‌م به‌ بونه‌یی هاتنه‌وه‌ی ساڵی خونده‌ن هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفیرازی بۆ یه‌که‌ یه‌که‌ی قۆتابیانی خۆشه‌ویست ئه‌خوازه‌م هیوای ئاینده‌یکی پڕ گه‌شاوه‌ بو ئه‌و منداڵه‌ جوانانه‌ی ئه‌خوازه‌م که‌ ئه‌م ساڵ ده‌که‌وێنه‌ به‌ر خوێنده‌ن وه‌ی که‌ جوانن کاتێک ین بو قوتابخانه‌ که‌ هه‌موو شتێک به‌ لایانه‌وه‌ سه‌راتاییه‌.پیامی من بو هه‌وو خێندکاران ئه‌وه‌یه‌ خۆتان ماندوو به‌که‌ن بو ئه‌وه‌ی پڵه‌ی باش و ده‌رئه‌نچامی باش به‌ ده‌ستی خۆتانه‌وه‌ بێنینن مه‌هێڵین یک ساتی خوێندنتان لێ به‌روات باوه‌ر به‌که‌ن خۆشی هه‌موو له‌ کاتی خوێنده‌ن دایه‌ چا له‌ هه‌موو قوناغه‌کانی خوێندنه‌وه‌ خوزیارێم که‌ من هه‌ر قوتابی بومایه‌ یه‌ک رۆژی خوندنێم له‌ ده‌ست خوم نه‌ده‌دا یه‌ک رۆژ له‌گه‌ڵ هاورێیان به‌ هه‌موو دونیا دێنیت ئه‌ستا ئه‌وه‌ هه‌ست به‌ هیچ ناکه‌ن به‌لام دێڵنیا بن کاتێک ده‌ر ئه‌چن ئه‌وسا هه‌ست به‌ خۆشی خوێندن و خوشی قوتابخانه‌و سیرانه‌کانی قوتابخانه‌ ئه‌که‌ن دوباره‌ سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو خوێندکارێک ئه‌خوازم هیواداره‌م هه‌ر بخته‌وه‌رو له‌ خۆشیا بن دوباره‌ ئه‌که‌مه‌وه‌ هێچ ساتێکی خوینده‌ن له‌ ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن.هه‌روه‌ها بۆ ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویشته‌کانیم په‌یامی من بو ئه‌وان هه‌ر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفیرازی و پێشکه‌وتن بۆ هه‌ر هه‌موویان ئه‌خوازه‌م پێیان ئه‌لیم چه‌ند ئه‌وه‌ بێخوێنن یانه‌که‌مان زیاتر پێش ئه‌که‌وه‌ت له‌ هه‌موو بوارێکه‌وه‌ هیڤیا سه‌رکه‌فتنێ بۆ ێیوه‌یی ئازیزو گوڵ ئه‌خوازم .

3-  كــام كه‌ناڵه‌ت به‌دڵه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كان ؟ بۆچی ؟
هیچ که‌ناڵم به‌ دڵ نیه‌ چونکه‌ هێچ پروگڕامێکی پرۆفشینال و به‌ سودم نه‌ بێنیوه‌ تا ئستا ته‌نها به‌م دوایه‌ به‌رنامه‌یه‌کی جوانم بینیوه‌ ئه‌ویش (تۆ نمونه‌ێی) له‌ یکێک له‌ که‌ناڵه‌کان تاکه‌ به‌رنامه‌یکه‌ که‌ گرینگیه‌کی زۆر به‌ ئاره‌زوی منداڵان ده‌دات. راگیانده‌ن هوکارێکه‌ بۆ هوشیار کردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌کردن و روشنبێرکردنی کومه‌ڵگه‌ به‌تایبه‌تی منداڵان که‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌بێنم کاتیک فلێم کارتونه‌ وه‌رگێراوه‌کانی بۆ سه‌ر زمانی کوردی که‌ هه‌مووی قسه‌ی ناشیاو بێرێزانه‌ ئه‌کریتوه‌ هه‌روه‌ها   به‌ لهچێکی وا قسه‌ ئه‌که‌ن قه‌ت مرۆڤه‌ گه‌وره‌کان به‌ ئاسته‌م لێ تیئگه‌ن چون مناڵه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌کان لێ تیبه‌گه‌ن.له‌ لایکی تره‌وه‌ با لێیان تیمه‌گه‌ن چونکه‌ هیچ قسه‌یکی به‌ سود ناکرێت که‌ منداڵه‌کان پێ روشنبیر ببن هه‌مووی دوره‌ له‌ په‌روه‌رده‌کردن گێشت قسه‌کان سوکایتی و گاڵته‌ که‌ردێنه‌ به‌ یکتر من زۆر که‌ناڵه‌کانی جیهانیم بینیوه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌وها باش و پڕ مفاو به‌ سود بۆ منداڵه‌ خنچینه‌کان داده‌نن که‌ منداڵ فێری رێزگرتن و ره‌وشتی جوان و پاک و تمیزی ئه‌بێت هیوام وایه‌ که‌ کانه‌ڵه‌ کوردیه‌کانیش به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵه‌کان پێشکێش به‌که‌ن تا منداڵی کورد واز له‌ کوڵان و شه‌قامه‌کان بێنن من حه‌ز ئه‌که‌م ته‌وه‌رێکی ئه‌وها له‌ به‌شی گفتوگو هه‌بێت تا رایی چیا چیاکانی هه‌موو ئه‌ندامه‌کان به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی منداڵان ده‌ربڕن.هیوام وایه‌ منداڵه‌ جوانه‌کانی ئه‌مه‌ش له‌ هیچ شتێک بێ به‌ش نه‌به‌ن له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان جونکه‌ زۆربه‌ی زۆری منداڵانی ئمه‌ له‌ زۆر شیت بێ به‌شن.

     5- واتای ( كوردژین ) به‌ زمانی ئینگلیزی چی یه‌ ؟

ئازیزم من 3 مانای کوردژین ئه‌ده‌م به‌ تۆ هیوام وایه‌ سودی هه‌بێت (کوردژین) kurd life or kurdish life or kurd and life.

  6- ئایا حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ و گۆڤار ده‌كه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر  " به‌ڵێ " كامانه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر " نه‌خێر "
بۆچی ؟

نا ناخوێنمه‌وه‌ من زیاتر له‌ نێت بابه‌ت ئه‌خوێنمه‌وه‌ یانی سه‌رچاوه‌ی روشنبیری خۆم زیاتر له‌ نیته‌ چونکه‌ زۆر بابه‌ت له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان نا دۆزمه‌وه‌ یانیش به‌ ده‌سته‌م ناکه‌وێت به‌لام‌ له‌ نێت زۆر به‌ ئاسانی ئه‌دوزمه‌وه‌
له‌كۆتایدا هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هاوڕێ ی ئه‌زیزمان ...
زۆر سوپاس برای ئازیزم هه‌روه‌ها منش هیوای سه‌رکه‌وتن بوت ئه‌خوازم سوپاس بۆ پرسیاره‌ جوانه‌کانێت ئازیزم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-09-16 10:42:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-09-15 19:01:27

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-12-05
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشتکردنی فریشته‌یه‌کی رۆح سوک بۆ ئه‌م ساباته‌ گوله‌

سه‌ره‌تا سلاو فریشته‌ گیان به‌ خێر بێیت دیوه‌خانه‌که‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ هههه
منیش وه‌ک برای بچوکت هه‌ندێک پرسیارم هه‌یه‌ بۆت هیوا دارم به‌ پرسیاره‌ بێتامه‌کانم دل گران نه‌ بیت
با ده‌ست پێ بکه‌ین

1.وه‌کو خۆت پێت وایه‌ کوردژین له‌ چی که‌مه‌ ؟ ئایا هه‌مو شتێکی  ته‌واو له‌ جێی خۆیه‌تی ؟ پێشنیارێک شتێکت نیه‌ بۆ کوردژین؟
2. له‌گه‌ل قوتابیه‌کانتا چۆنیت نه‌رمو نیانیت یان جار به‌جار لێیان توره‌ ئه‌بیت و لێیان ئه‌ده‌یت ؟ههههه
3.چۆن ئه‌روانیته‌ ئاینده‌ی کوردژین ؟
4. فریشته‌ تاچه‌ند مورتاحه‌ له‌ ژیانیدا ؟ تاچه‌ند له‌ ژیانت رازیت ؟ هیوایه‌کانت تا چه‌ند هاتۆته‌ دی ؟
5.وتت زۆر قورئام ئه‌خوێنیت خوار خێرت بنوسێت . له‌کاتی خوێندنی قورئاندا هه‌ست به‌چی ده‌که‌یت ؟
6.حه‌ز ئه‌که‌یت به‌ سه‌فه‌ر برۆیته‌ چ ولاتێک ؟
7.ئه‌گر فریشته‌ سه‌رۆکی حکومه‌تێک بێت یه‌که‌م کاری چی ده‌بێت ؟؟/

سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کنت ماندو نه‌ بیت
له‌گه‌ل رێزی برای بچوکت بروا هیوام ئه‌وپه‌ری سه‌رکه‌وتنته‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-09-15 20:47:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی برێز کاکbrwabatasi



ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشتکردنی فریشته‌یه‌کی رۆح سوک بۆ ئه‌م ساباته‌ گوله‌
با ناوی کاک سیروانه‌وه‌ سوپاست ئه‌که‌م ئازیزم

سه‌ره‌تا سلاو فریشته‌ گیان به‌ خێر بێیت دیوه‌خانه‌که‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ هههه
منیش وه‌ک برای بچوکت هه‌ندێک پرسیارم هه‌یه‌ بۆت هیوا دارم به‌ پرسیاره‌ بێتامه‌کانم دل گران نه‌ بیت
با ده‌ست پێ بکه‌ین

سلاو له‌ تۆش ئازیزم زۆر سوپاس بۆ هه‌سته‌ جوانه‌که‌ت دیوه‌خانه‌ به‌ پرسیاره‌ ره‌نگینه‌کانی ێیوه‌ جوان و رازاوه‌یه‌.
به‌ سه‌ر چاو برای ئازیزم نا گیان پرسیاره‌کانت هیچکیان بێتام نینن به‌ عکسه‌وه‌ زۆر دڵ خۆشم .


1.وه‌کو خۆت پێت وایه‌ کوردژین له‌ چی که‌مه‌ ؟ ئایا هه‌مو شتێکی  ته‌واو له‌ جێی خۆیه‌تی ؟ پێشنیارێک شتێکت نیه‌ بۆ کوردژین؟
وه‌ک خوم به‌ لای من  هیچی که‌م نیه‌ ،به‌لی هه‌مووی ته‌واوه‌ له‌ جێی خویتی من زۆر لێ رازیم من هه‌موو رۆژ پێشکه‌وتنی ئه‌بینم له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌.هیچ پێشنیاره‌م نیه‌ بۆ کورد ژین چونکه‌ من زۆر له‌و باوه‌ره‌دام که‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایتی زۆر زۆر خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن بۆ پێشخستنی یانه‌ لێره‌وه‌ من هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن و سه‌رفیرازی بۆ یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ی به‌رایوه‌به‌ره‌کان ئه‌خوازم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساخ بن  .
2. له‌گه‌ل قوتابیه‌کانتا چۆنیت نه‌رمو نیانیت یان جار به‌جار لێیان توره‌ ئه‌بیت و لێیان ئه‌ده‌یت ؟ههههه
3.چۆن ئه‌روانیته‌ ئاینده‌ی کوردژین ؟


له‌گه‌ل قوتابیاکانم زۆر زۆر هاورێم زۆریش نه‌رمم له‌گه‌لیان.من ئه‌و کات په‌ست ده‌به‌م کاتێک گرینگی به‌ خوێندن و روشنبیری خۆیان مه‌ده‌ن. نا من هیچ کات ئه‌م شێوازه‌ ناشرینه‌ به‌ کار ناهێنیم هه‌ر زۆر ره‌قه‌م له‌ لێدانه‌ ئه‌وه‌ کارێکی نا دروسته‌ ئه‌و باوانه‌ منداڵی خۆیان ئه‌نێرن بۆ قوتابخانایه‌ که‌ فێری خوێندن و نوسین بن نه‌ک فێری ره‌ق وقینه‌ بن لێدان سایکلوچی منداڵ تێک ئه‌دات وای لێ ئه‌کات که‌ ره‌قی له‌ قوتابخانه‌و خونێدن و مامۆستا بێت.ئه‌بیت نه‌رم و نیان بێت له‌گه‌ل قوتابیاکان تا تۆ و قوتابخاناو خوێندن خۆشیان به‌وێت، من زۆر دڵ خۆش ئه‌به‌م کاتێک قوتابیاکانم په‌م ئه‌لین مامۆستا ئه‌م وه‌شه‌یه‌ زۆر پیرۆزه‌ چون من ناشرینی به‌که‌م .هیوادارم هه‌موو مامۆستایاکان وه‌ک هاورییه‌ک بن بۆ قوتابیه‌کانیان چونکه‌ که‌سایه‌تی مامۆستا زۆر سه‌رێنچی قوتابیه‌کان ئه‌کێشێت.

4. فریشته‌ تاچه‌ند مورتاحه‌ له‌ ژیانیدا ؟ تاچه‌ند له‌ ژیانت رازیت ؟ هیوایه‌کانت تا چه‌ند هاتۆته‌ دی ؟

من به‌س له‌وه‌ زۆر مورتاحم کاتیک سه‌ره‌م له‌ سه‌ر سه‌رینه‌ی خۆم دائه‌نم بیر ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ من له‌ بیانیه‌وه‌ تا ێیواره‌ دڵی هیچ که‌سێکم نه‌ ئه‌شاندووه‌ هه‌ستی هیچ که‌سێک برینداره‌م نه‌ که‌ردووه‌.تا چه‌نه‌ له‌ ژیانم رازیم به‌ نا شکوری نه‌بێت زۆر رازی نیم چونکه‌ زۆر شت به‌ ده‌ستی منه‌وه‌ ناهاتوه‌ که‌ زۆر به‌ لامه‌وه‌ گرینگ بووه‌.هیوایه‌کانم تا چه‌ند هاتۆنه‌ته‌ دی. راستیه‌که‌ی تا ئه‌ستا هێچ هیواو ئاواته‌کانم نا هاتۆنه‌ته‌ دی نا بچوکیان نا گه‌و‌ره‌که‌یان خوا لێم نه‌گرێت آنشالله‌.

5.وتت زۆر قورئام ئه‌خوێنیت خوار خێرت بنوسێت . له‌کاتی خوێندنی قورئاندا هه‌ست به‌چی ده‌که‌یت ؟

به‌ڵی زۆر ئه‌خوێنمه‌وه‌ زۆر سوپاس.کاتێک قورئانی پیرۆز ئه‌خوێنمه‌وه‌ هه‌ست به‌ دڵ خۆشیکی زۆر ئه‌که‌م هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌و ئازارانه‌ی که‌ له‌ ناخی منه‌وه‌ هه‌یه‌ تیماریان ئه‌کات. له‌  کاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان یان گوی‌ بیستی.هه‌ستکی زۆر خۆش ئه‌که‌م.

6.حه‌ز ئه‌که‌یت به‌ سه‌فه‌ر برۆیته‌ چ ولاتێک ؟

ولله‌ زۆرن، حه‌ز ئه‌که‌م به‌گشتی وه‌لاته‌ ئه‌وروپیه‌کان بیبینم به‌ تایبه‌تی یتالیا و سویسرا

7.ئه‌گر فریشته‌ سه‌رۆکی حکومه‌تێک بێت یه‌که‌م کاری چی ده‌بێت ؟؟/


خوزگه‌ بێبم به‌ سه‌روک هاهاها داوای هه‌ر هه‌موتان چی به‌ چی ئه‌که‌م ها ها ها ولله‌ زۆر شت ئه‌که‌م یه‌که‌م چار بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ بێ خانون بۆ هه‌ر هه‌مویان خانووی له‌ شێوه‌ی مودرێن دابین ئه‌که‌م به‌ بێ هێچ که‌م و کۆریه‌ک. ئه‌مه‌ یه‌که‌م کارم  ئه‌بێت چونکه‌ تا ئه‌ستا زۆر به‌ داخه‌وه‌ له‌ ولاتی ئێمه‌ خێزان هه‌یه‌ ژیانی زۆر ناخۆشه‌ چێگایه‌کی باشیان نیه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هشیان بێت تندروستیانه‌ نیه‌ بۆ ژیان. آنشالله‌ لا داهاتودا هه‌موو خێزانه‌ کوردیه‌کان ئه‌بن به‌ خاوه‌ن باشترین ژیانی دونیا.

سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کنت ماندو نه‌ بیت
له‌گه‌ل رێزی برای بچوکت بروا هیوام ئه‌وپه‌ری سه‌رکه‌وتنته‌


زۆر سوپاس برای ئازیزم بۆ پرسیاره‌ جوانه‌کانێت زۆر دڵ خۆش بۆم ئازیزم ،نا قه‌ت ماندوو نه‌بومه‌ زۆر خۆشحالم
برای گیان ته‌مه‌ن درێژو سه‌رکه‌وتوبێت به‌قوربان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-09-16 15:16:53

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌


به‌خێر بێیت فریشته‌ی کورد

http://kurdup.com/up/uploads/picture/8914c334f2.jpg
فریشته‌ گیان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کام زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ ده‌بینم ئه‌مڕۆکه‌ تۆ میوانی ساباته‌که‌مانیت،،
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێت به‌خشین تا گو له‌ نزیکه‌وه‌ بتناسین،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێت به‌خشین..



ئه‌مه‌وێت بپرسم::


1-پێشه‌کی پێم بڵێ که‌ فۆنتی کوردیت هه‌یه‌ بۆچی فریشته‌خان تاکو ئێستا له‌ یانه‌ پێی نانوسێت؟؟هاهاها ئه‌مه‌ پرسیارێکی گله‌ییه‌،،



2-فریشته‌ چۆن له‌ ژیان تێگه‌یشتووه‌؟؟پێمان ئه‌لییت چی فێر بوویت له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نت؟؟



3-چ کاتێک یانه‌ زۆر دڵ ته‌نگی کردویت؟؟ئه‌ی چ کاتێک زۆر دڵ خۆشی کردویت؟؟



4-چ موقیفێک له‌ ژیانت دا زۆر شه‌رمه‌زاری کردویت،،،وه‌له‌هه‌مان کاتیشدا زۆر تێیدا پێکه‌نیویت؟؟



5-ئه‌و شوێنه‌ کوێیه‌ که‌ زۆر حه‌ز ده‌که‌یت سه‌فه‌ری بۆ بکه‌یت؟؟



6-ئه‌و ئاواته‌ی فریشته‌ چییه‌ که‌ خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازێت؟؟



7-کێ نزیکترین که‌سه‌ لێته‌وه‌ له‌ خێزانه‌که‌ت؟؟



8- ئه‌توانین بزانین فریشته‌ی کورد ناوی ڕاستی چییه‌؟؟
ئه‌ی هۆی چی بوو ئه‌م ناوه‌ت هه‌ڵبژارد؟؟




9-ئه‌م وشانه‌ ئاراسته‌ی کام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ ده‌که‌ین،،به‌س مه‌لێ هه‌مووی ته‌نها 1 ناو بنوسه‌ هاهاها::

*خوێن شیرینیت
*تۆداهێنه‌ری
*بۆچونه‌کانت گرنگه‌ لام
*ئاینده‌ت ڕوونه‌
*تۆ باشترینی




10-چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک وتم ئه‌توانیت ببیت به‌ میوان له‌ ساباتی کوردژین؟؟



11-ناوی چ ئه‌ندامێکی یانه‌ زۆر خۆشه‌ لات؟؟



12-فریشه‌ به‌ چ جۆره‌ که‌سانێک ده‌لێت تۆ باشترین که‌سیت؟؟یاخود تۆ خراپترینیت؟؟

13-بۆ به‌ من ئه‌لییت نینا جمال؟؟هاهاها



14-له‌ منت پرسی منداڵ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟هه‌مان پرسیار ئاڕاسته‌ی خۆت ده‌که‌مه‌وه‌..



15-کۆتا پرسیارم::
روداوێکی خۆش که‌ به‌سه‌رت هاتىیت بۆمان بگێڕیته‌وه‌...





پرسیارم زۆره‌ به‌س با هێنده‌ به‌س بێت هاهاهاها
هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-09-16 18:54:34

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2015-02-20
په‌یامه‌كان: 543
WindowsSafari

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

dastan xosh   barewabaran bo  banghesht krdny am bareza    mn  ba wshayaki to   zor  dll xosh bu wtt  quran axwenmawa   har bji u sarkawtu bi la zhyana  hiwadarm   qat dasbardary  quran  xwendnawa nabit   sarkawtu bit  la  dunya u dwaroja    etr spas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-09-16 19:19:26

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

سڵاو ڕێز ....زۆر خۆشحاڵبووم به‌میوانداری کردنت و ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆت هه‌یه‌ هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و به‌ختیار بیت ،،منیش وه‌ک هاوڕێیان حه‌زم کرد به‌شداربم و چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م

1- هیچ کات پێکه‌نینت به‌گریان خۆت هاتووه‌ ؟! یان هیچ کاتێک گریاویت بۆ پێکه‌نینێک که‌ دواتر ئازاری دابیت!؟

2-ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بویتایه‌و بیان گوته‌یه‌ ئه‌بێت دوا گۆرانی له‌ ژیانت تۆمار بکه‌یت و نابێت دوای ئه‌وه‌ گۆرانی بڵێیت .کام هۆنراوه‌ت هه‌ڵئه‌بژارد بۆ ئه‌م گۆرانیه‌

3-هه‌ر تاکه‌ که‌سێک له‌ژیانیدا به‌ پێی ئه‌زمونی خۆی چه‌ند یاسایه‌ک بۆ خۆی دائه‌نێت که‌ ناتوانێت لیی لابدات ،ده‌کریت سێ یاسای ژیانی خۆت باس بکه‌یت؟

4-ئه‌گه‌ر مرواری بویتایه‌ حه‌زت ئه‌کرد به‌ گه‌ردنی کێوه‌ بویتایه‌؟

5-ئه‌گه‌ر شوفیر بیت و توشی روداوێکی هاتوچۆ بیت له‌ده‌سته‌ ڕاستت منداڵیکی بچوک بێت ،به‌رامبه‌رت مامۆستاکانی ژیانت بن  ،ده‌سته‌ چه‌پت ئازیز ترین که‌ست بێت، یه‌که‌م جار خۆت له‌کامیان لائه‌ده‌یت ؟

ببوره‌ کاتم گرتی و ماندوم کردی



Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-09-16 21:09:53

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ برای به‌رێزم کاک سیروان گیان بۆ ئاماده‌کردنی میوانداری ئه‌مجاره‌

به‌خێر بێی فریشته‌ گیان بۆ سابات هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم

پرسیاری من: به‌ ویستی خۆت پێناسه‌ی 3 ئه‌ندامی یانه‌ بکه‌

هیچ پرسیارێکیترم نیه‌ له‌ تۆی گوڵ چاوه‌کانت ماچه‌که‌م

سه‌رکه‌وتووبیت له‌ ژیانتدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-09-17 06:54:09

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ كاك سیروان و به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م فریشته‌ی كورد بۆ ئه‌م ساباته‌ی كوردژین

**یه‌كێك له‌ناوداره‌كان ئه‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی بێ پرسیار ده‌ژی له‌ ڕاستیدا ناژی ** به‌لای تۆوه‌ مه‌به‌ست له‌م وشه‌یه‌ چیه‌؟

**مه‌كسیم گۆركی ده‌ڵێت:شاعیركاخی خه‌یاڵی دروست ئه‌كات،،خوێنه‌ر تێیدا ده‌ژین و چاپخانه‌كانیش كریكه‌ی وه‌رده‌گرن.....ئه‌مه‌ چۆن؟؟

**چینیه‌كان ده‌ڵێن دوو جۆر مرۆڤی باش هه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ مردوون و ئه‌وانه‌ی له‌دایك نه‌بوون***ئایا ئێمه‌ كه‌ده‌ژین خراپه‌مان چیه‌ یان ب ۆ باش نین؟؟

**لای تۆ خۆشی چیه‌ ؟ ناخۆشی كامه‌یه‌؟

**حه‌ز ئه‌كه‌ی خه‌ڵك بتناسن یان خه‌ڵك بناسیت؟

**چی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕؤژان سه‌رپێچیه‌ك له‌ یانه‌ ئه‌نجام بده‌یت و بۆت نه‌كرێت به‌سه‌ر پێچی و چاو پۆشیت لێ بكرێت؟؟

**ئایا مرۆڤ ئه‌توانی ڕابردوو هه‌موو بگێڕێته‌وه‌ یان ئه‌توانێ به‌شێكی ژیان بكات به‌ڕابردوو؟؟

**بۆچی مامۆستایان به‌زۆری له‌ دنیای خوێندنه‌وه‌ دوور ئه‌كه‌ونه‌وه‌؟؟

هیوام سه‌ركه‌وتنته‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانتدا.....

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-09-17 10:42:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی سۆزی گۆڵ



به‌خێر بێیت فریشته‌ی کورد


زۆر سوپاس گیانه‌که‌م .

فریشته‌ گیان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کام زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ ده‌بینم ئه‌مڕۆکه‌ تۆ میوانی ساباته‌که‌مانیت،،
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێت به‌خشین تا گو له‌ نزیکه‌وه‌ بتناسین،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێت به‌خشین..


زۆر سوپاس سۆزی گیان منیش زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ منیش بۆم به‌ یه‌کیک له‌ میوانه‌کانی ئه‌م ساباته‌ جوانه‌.منیش سوپاسی ێیوه‌ ئه‌که‌م که‌ ئه‌و ده‌رفته‌ به‌ منتان به‌خشی تا گوی له‌ پرسیاره‌ ێیوه‌ی ئازیز و گۆڵ بگره‌م وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ێیوه‌ش بناسم.

ئه‌مه‌وێت بپرسم::

1-پێشه‌کی پێم بڵێ که‌ فۆنتی کوردیت هه‌یه‌ بۆچی فریشته‌خان تاکو ئێستا له‌ یانه‌ پێی نانوسێت؟؟هاهاها ئه‌مه‌ پرسیارێکی گله‌ییه‌،،


هاهاها گله‌ییه‌که‌ت به‌ سه‌ر چاوه‌مه‌ گؤڵه‌که‌م راستیه‌که‌ی ماوه‌یکه‌ فۆنتی کوردیم هه‌یه‌ و به‌کاره‌م نه‌هێناوه‌ وابزانم له‌ وه‌رزی به‌هار بۆ فۆنتی کوردیم دابزانده‌ ناو لاپتوپه‌که‌م به‌لام به‌کاره‌م نه‌ده‌هێنا هویه‌که‌شی من نتم ناما بۆ ماویکی زۆر.هه‌رواها من ئه‌منا له‌ لاتینی راهاتومه‌ کچی ێیستا ده‌ستم ناکه‌وه‌ته‌ سه‌ر فۆنتی کوردی بۆیه‌ به‌کاره‌م نه‌ده‌هێنا به‌لام له‌مه‌و دووا به‌کاری ئه‌هێنم تا لێ رابه‌م .

2-فریشته‌ چۆن له‌ ژیان تێگه‌یشتووه‌؟؟پێمان ئه‌لییت چی فێر بوویت له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نت؟؟

فریشته‌ زۆر شت له‌ ژیان تێگه‌یشتووه‌.ژیان زۆر خۆشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌س له‌ چوار ده‌ورت لێت تێبگه‌ن ئه‌وی من تێگه‌یشتوومه‌ له‌ ژیان هه‌ر به‌ ته‌نیا خۆت ئه‌توانی روبه‌روی خه‌م و ئازاره‌کانی خۆت بێیه‌وه‌ که‌س ناتوانێت دابه‌شی به‌کات له‌گه‌ڵ خوی.ئه‌وی من فێر بوومه‌ له‌ ماوای ته‌مه‌نم خۆ راگه‌رتنه‌ له و‌ کاتانه‌ی که‌ من له‌ زۆر خواست و ویستی خۆم نه‌گیشتوومه که‌ چون خۆم راگرم به‌رامبه‌ر ئه‌و ویستانه‌م که‌ من به‌ چاوی خۆم ئه‌بینم که‌ ئه‌و شتا‌نه‌ی من بۆ خۆم ئه‌م ویست بۆ که‌سکی تر چی به‌ چی ئه‌بێت.من ئه‌وه‌ش فێر بومه‌ که‌ ژیان زۆر سخته‌و زۆر بێ ره‌حمه‌ش.‌

3-چ کاتێک یانه‌ زۆر دڵ ته‌نگی کردویت؟؟ئه‌ی چ کاتێک زۆر دڵ خۆشی کردویت؟؟


یانه‌ ئه‌و کاتانه‌ دڵ ته‌نگه‌م ئه‌کات کاتێ زۆر ئه‌ندامه‌ لێهاتووه‌کان له‌ یانه‌ داده‌برێن و ناگه‌رێنه‌وه‌ بۆ یانه‌.ئه‌و کاتانه‌ دڵ خؤشی که‌ردوومه من هه‌مێشه‌ له‌ یانه‌ دڵ خۆشم هێچ کاتێکی دیاری که‌راوه‌م نیه‌ که‌ بڵم لهوه‌ دڵ خۆشم ئه‌توانم بڵیم هه‌موو کات له‌گه‌ڵ یانه‌ دڵ خۆشم..‌

4-چ موقیفێک له‌ ژیانت دا زۆر شه‌رمه‌زاری کردویت،،،وه‌له‌هه‌مان کاتیشدا زۆر تێیدا پێکه‌نیویت؟؟


هاهاها که‌ یکه‌م ساڵ ته‌عین بۆم که‌ بوم به‌ مامۆستا یه‌که‌م چار که‌ پرسیاراکانم دانا بۆ وه‌رزی یه‌که‌م ناوی خۆم نه‌نوسی بۆ چا هه‌ر ئه‌و رۆژ سه‌رپه‌ریشتیارێکی وانه‌ی ئنگلیزی هات یه‌که‌م چار سیری پرسیاره‌کانی منی که‌ر چا من پرسیاراکانم با ده‌ستی خۆم نوسیبوومه‌وه‌ نه‌ک به‌ کومپیوته‌ر ووتی کوا ناوه‌ت منیش هه‌ر یکسه‌ر وه‌تم ماموستا ئه‌وه‌ خه‌تای من نیه‌ خه‌تای کومپیوته‌ره‌ هاهاها وه‌تی مامۆستا تۆ به‌ داستی خۆت نووسیوه‌ ره‌نگه‌م سۆر بۆوه‌ نه‌مزانی چی بڵم چا جومه‌ ده‌ره‌وه‌ تر پێکه‌نیم وه‌تم ویستم سه‌رپرشتیاره‌که‌ شارمه‌زار به‌که‌م کچی خۆم شه‌رمازار ده‌رچووم هاهاها.

5-ئه‌و شوێنه‌ کوێیه‌ که‌ زۆر حه‌ز ده‌که‌یت سه‌فه‌ری بۆ بکه‌یت؟؟

زۆر شوێن هه‌یه‌ حه‌ز ئه‌که‌م سفره‌ی بۆ بکه‌م هه‌م له‌ کوردستان و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌. زۆر حه‌ز ئه‌که‌م سه‌فه‌ر بۆ ێتالیا و سیوسرا به‌که‌م .

6-ئه‌و ئاواته‌ی فریشته‌ چییه‌ که‌ خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازێت؟؟

زۆر ئاوات وخۆزگه‌م هانه‌ سۆزی گیان من پێیان نا گیشتوومه‌ به‌لام ئه‌و ئاواته‌ی که‌ من خۆزگه‌ی بۆ ئه‌خوازم زۆر ئه‌وه‌یه‌ که‌ رۆژیک له‌ رۆژان من بتوانم خانوویکی گه‌وره‌ بکره‌م ئه‌و منداڵه‌ بێ دایک و باوکن له‌و خانوویادا کویان به‌که‌مه‌وه‌ به‌خێویان به‌که‌م به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ تازه‌ له‌ دایک ئه‌به‌ن. وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ به‌ داخه‌وه‌ فڕه‌ ده‌درێنه‌ سه‌ر شه‌قاموو دوڵه‌کان که‌ خۆم به‌ ده‌ستی خۆم بخێویان به‌که‌م وه‌ له‌ هیچ شتێک بی بشیان نه‌که‌م من زۆر خۆزگه‌ بۆ ئه‌م ئاواته‌م ئه‌خوازم.


7-کێ نزیکترین که‌سه‌ لێته‌وه‌ له‌ خێزانه‌که‌ت؟؟

دایکه‌م زۆر لیم نیزیکه‌.

8- ئه‌توانین بزانین فریشته‌ی کورد ناوی ڕاستی چییه‌؟؟
ئه‌ی هۆی چی بوو ئه‌م ناوه‌ت هه‌ڵبژارد؟؟


به‌ڵی ئه‌توانینن بزانن.ناوی راستیم (هێڤی)یه‌ هوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی کچی ئه‌مه‌ی کورد زۆر به‌ غه‌ده‌ر ئه‌کوژرین یانی هیچ تاوانکیان نیه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ له‌گه‌لیان به‌کرێت بویه‌ ئه‌م ناوه‌م هه‌ڵبژارد که‌ زۆربه‌ی کچی کورد وه‌ک فریشته‌ بێ تاوانه‌ غه‌دری لێ ئه‌کرێت له‌ لایان که‌س و کارییه‌وه‌ بوختانی لێ ئه‌کرێت بێ سیچ و سه‌به‌ب ئه‌کوژریت بۆیه‌ ناوم که‌رد به‌ فریشته‌ی کورد.

9-ئه‌م وشانه‌ ئاراسته‌ی کام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ ده‌که‌ین،،به‌س مه‌لێ هه‌مووی ته‌نها 1 ناو بنوسه‌ هاهاها::

*خوێن شیرینیت
*تۆداهێنه‌ری
*بۆچونه‌کانت گرنگه‌ لام
*ئاینده‌ت ڕوونه‌
*تۆ باشترینی

ئه‌م پرسیاره‌ زۆر قورسه‌ زۆر ئه‌ندامه‌کانی یانه‌ هه‌یه‌ شایانی ئه‌م ووشانن به‌لام تۆ ئه‌لێت به‌ یه‌ک ئه‌ندام بڵێم من  به‌ئه‌و ئه‌ندامه‌ ئه‌لێم.......

سۆزی گیان تۆ خوێن شیرینیت.تۆ داهێنه‌رێت بۆچونه‌کانت گرینگه‌ لام ئاینده‌ت روونه‌ تۆ باشترینی.



10-چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک وتم ئه‌توانیت ببیت به‌ میوان له‌ ساباتی کوردژین؟؟


هه‌ست به‌ دڵ خۆشییه‌کی زۆره‌م که‌رد هه‌سته‌م که‌رد که‌ منێش له‌ یانه‌ چێگایه‌که‌م هه‌یه یان گرینگیه‌کم هه‌یه‌ له‌ لایان به‌رێوه‌به‌ران نازانم چون وه‌سفی ئه‌م هه‌سته‌ به‌که‌م به‌س ئه‌توانم بڵم زۆر دڵ خۆش بووم .ئه‌مه‌وه‌ت ئه‌وه‌ش بڵم پێش ئه‌وه‌ی ێیوه‌ ئه‌م ده‌رفتا به‌ من بخشن پێش رۆژێک هه‌ستێک بۆم چاک بۆ که‌ ئه‌به‌م به‌ مێوانی ئه‌م ساباته‌ جوانه‌.‌ 

11-ناوی چ ئه‌ندامێکی یانه‌ زۆر خۆشه‌ لات؟؟

ناوی هه‌موو ئه‌ندامان خۆشن به‌س ئه‌و ناوه‌ی لای من زۆر خۆشه‌ فریشته‌ی جوانی و چۆڤین ئه‌م دوو ناوه‌ زۆر به‌ لامه‌وه‌ خۆشه‌

12-فریشه‌ به‌ چ جۆره‌ که‌سانێک ده‌لێت تۆ باشترین که‌سیت؟؟یاخود تۆ خراپترینیت؟؟

من به‌و چوره‌ که‌سانه‌ ئڵیم تۆ باشترینی که‌ دڵی که‌س ناشکنێت رێز له‌ هه‌ست و بیروبۆچونه‌کانی به‌رامبه‌ر ئه‌گرێت. من به‌و که‌سانه‌ش ئه‌ڵیم تۆ خرابترینیت کاتێک دروو له‌گه‌ڵت ئه‌که‌ت یان پیمان ئه‌دات به‌ دروو یانک خیانه‌ت ئه‌کات ئه‌وانه‌ لای من خراپترین که‌سن.

13-بۆ به‌ من ئه‌لییت نینا جمال؟؟هاهاها

هاهاها نازانم بۆ هه‌ر کات ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌بینم له‌ سه‌ر تیڤیاکان تۆم به‌ بیر یته‌وه‌ زۆر چار ئه‌ڵیم لاوانه‌یه‌ هه‌ر خۆی بێت پێمان مه‌ڵێت هاهاها هه‌ست ئه‌که‌م زۆر به‌ تۆ ئه‌چێت هه‌ر چه‌نده‌ تۆم نابینیوه‌ به‌لام هه‌ر کات نینا جمال ئه‌بینم هه‌ست ئه‌که‌م تۆ ئه‌بینم هاهاها.

14-له‌ منت پرسی منداڵ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟هه‌مان پرسیار ئاڕاسته‌ی خۆت ده‌که‌مه‌وه‌..

منداڵ لای من جوانترین دیاری خوداییه‌ که‌ به‌ دیک و باوک ئه‌دات منداڵ لای من ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت یانی ده‌سپێکی ژیانێکی نوی خۆشی ژیان.

15-کۆتا پرسیارم::
روداوێکی خۆش که‌ به‌سه‌رت هاتىیت بۆمان بگێڕیته‌وه‌...

روداوه‌کی خۆش که‌ به‌ سه‌رم هاتبێت. رۆژی له‌ دایک بۆنی برام بۆ که‌ ئه‌م رۆژا هیچ کات له‌ بیری ناکه‌م ئه‌و که‌ت ته‌مه‌نه‌م 10 ساڵان بۆ له‌ دوای 7خۆشێک خوا به‌رایکی به‌ ئمه‌ی به‌خشی ئه‌وه‌ خۆشترین رووداوه‌ لای من که‌ ئه‌و هاواله‌ به‌ من گێشت لا خۆشیان زۆر گریام ..

پرسیارم زۆره‌ به‌س با هێنده‌ به‌س بێت هاهاهاها
هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم..


زۆر سوپاس سۆزی گیان به‌ پرسیاره‌کانت زۆر دڵ خۆش بووم ماڵه‌که‌م هه‌ر له‌ خۆشیا بیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-09-17 15:58:57

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌رێز Ashqi_Mn 



ده‌ستان خۆش بێت به‌رێوه‌به‌ران بۆ بانگشتنی ئه‌م به‌رێزه‌. من به‌ ووشه‌یکی تۆ زۆر دڵ خۆش بوو وتت قورئان ئه‌خوێنمه‌وه‌ هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتوو بی له‌ ژیانا هیواداره‌م قه‌ت ده‌ستبرداری قورئان خوێندنه‌وه‌ نه‌بیت سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ دوونیاو له‌ دوا رۆژدا یتر سوپاس. 

زۆر سوپاس هاورێ گیان خۆشحاڵ بووم به‌ ووشه‌ جوانه‌کانت.قورئان خوێندن دروونی هه‌موو مروڤێک پاک ئه‌کاته‌وه‌.آنشالله‌ هیچ کات له‌ قورئانی پیرۆز دانابرێم منیش هیوای ژیانکی بخته‌وه‌روو سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوازم زۆر دڵ خۆش بۆم به‌ به‌شداریت هیوای ته‌مه‌ن درێژی و ژیانێکی پر ئارامی بۆ تۆی ئازیز ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-09-17 17:27:59

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: فریشته‌ی کورد میوانی ساباته‌

وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌رێز سورێن



سڵاو ڕێز ....زۆر خۆشحاڵبووم به‌میوانداری کردنت و ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆت هه‌یه‌ هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و به‌ختیار بیت ،،منیش وه‌ک هاوڕێیان حه‌زم کرد به‌شداربم و چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م

زۆر سوپاس برای ئازیزم کاک سورێن گیان زۆر سوپاس بۆ ووته‌ جوانه‌کانت.منیش زۆر خۆشحاڵم به‌ به‌شداریت ئازیزم به‌ چاوان وه‌لامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت برا گیان...

1- هیچ کات پێکه‌نینت به‌گریان خۆت هاتووه‌ ؟! یان هیچ کاتێک گریاویت بۆ پێکه‌نینێک که‌ دواتر ئازاری دابیت!؟

نا من هیج کات به‌ گریانی خۆم پێنه‌کنیوم چونکه‌ من زۆر با ئارامی ئه‌گرییم که‌س هه‌ست به‌ گریانم ناکات یانی زۆر به‌ بێ ده‌نگی ئه‌گرییم .نا هیچ کات من نا گریاوه‌م بۆ پێکه‌نیینم که‌ دواتر ئازاره‌م بینیبێت کاک سورێن ئه‌توانم پێت بڵم من زیاتر ئه‌گریێم پێکه‌نین ته‌مه‌نی کورته‌ لای من به‌لام گریان ته‌مه‌نی درێژه‌ دانابرێت له‌ چاوانم .

2-ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بویتایه‌و بیان گوته‌یه‌ ئه‌بێت دوا گۆرانی له‌ ژیانت تۆمار بکه‌یت و نابێت دوای ئه‌وه‌ گۆرانی بڵێیت .کام هۆنراوه‌ت هه‌ڵئه‌بژارد بۆ ئه‌م گۆرانیه‌


ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بومایه‌ من ئه‌و هونراوه‌م هه‌ڵده‌بژارد که‌ زیاتر باسی ئازاره‌کانی ژیانی من به‌کات وه‌ باسی ئه‌و خه‌مانه‌ی که‌ به‌ درێژی ته‌مه‌نه‌م وه‌ک گۆڵی لاولاوه‌ خویان له‌ من ئالاندووه‌ هه‌رواها باسی ئه‌و ئاواتانه‌م بکات که‌ ناهاتونته‌ دی.
3-هه‌ر تاکه‌ که‌سێک له‌ژیانیدا به‌ پێی ئه‌زمونی خۆی چه‌ند یاسایه‌ک بۆ خۆی دائه‌نێت که‌ ناتوانێت لیی لابدات ،ده‌کریت سێ یاسای ژیانی خۆت باس بکه‌یت؟


ئه‌و پرسیاره‌ زۆر قورسه‌ سورێن گیان. نازانم من هیج یاسایه‌کم نیه‌ به‌لام ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵیم که‌ ئه‌و ئازادییی دایک وباوکم به‌ من داوه‌ لێ لام ناداوه‌ یانی ئه‌و ئازادیه‌ یستیغلالم نه‌که‌ردووه‌ تا دوواتر بروایان به‌ من نه‌مینه‌ت هیواداره‌م توانیبم به‌ گوێره‌ی پرسیاره‌که‌ت وه‌لامم دابێته‌وه‌

4-ئه‌گه‌ر مرواری بویتایه‌ حه‌زت ئه‌کرد به‌ گه‌ردنی کێوه‌ بویتایه‌؟


له‌ گردنی دایکم بومایه‌ چونکه‌ دایکه‌م تاکه‌ کسێکه‌ دڵی منی نه‌ی شکاندووه‌ زۆر چار که‌ ناخۆشیس بۆمه‌ فرمسکی بۆ منی ریژاندووه‌ که‌ من دلنیا بۆمه‌ ئه‌م فرمسکانه‌ له‌ دڵه‌وه‌ی بۆم ئه‌رێژێنێت.

5-ئه‌گه‌ر شوفیر بیت و توشی روداوێکی هاتوچۆ بیت له‌ده‌سته‌ ڕاستت منداڵیکی بچوک بێت ،به‌رامبه‌رت مامۆستاکانی ژیانت بن  ،ده‌سته‌ چه‌پت ئازیز ترین که‌ست بێت، یه‌که‌م جار خۆت له‌کامیان لائه‌ده‌یت ؟
ئه‌و پرسیاره‌ قورسه‌ هاهاهاها .هه‌ر چه‌نده‌ من شوفیر نیم به‌لام یه‌که‌م چار خۆم له‌ منداڵه‌ بچوکه‌که‌ لا ئه‌ده‌م هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وانی تریش حه‌ز ئه‌که‌م یه‌که‌م چار خۆم لیان لادام به‌لام منداڵ به‌ یه‌که‌م چار یت چونکه‌ لاوانه‌ی ئه‌وانی تر خۆیان به‌ ئازاریی رووداوه‌که‌ بگرن به‌لام منداڵ ناتوانیت خۆی راگیریت.
ببوره‌ کاتم گرتی و ماندوم کردی

نا ئازیزم زۆر دڵ خۆشت که‌ردم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت به‌لام قورس بوون هاهاهاها هیچ ماندوت ناکردوم برا گیان هه‌ر له‌ش ساخ بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net