❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ قوناغی سه‌ده‌ی18هه‌م :

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-10-08 16:44:51

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-09-26
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ قوناغی سه‌ده‌ی18هه‌م :

جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ قوناغی سه‌ده‌ی18هه‌م :

قوناغی سه‌ده‌ی 18م به‌ قوناغیكی په‌ره‌ سه‌ندن له‌ بواره‌كانی سیاسی وئابوری و كومه‌لایه‌تی ده‌ناسریت تاكو سه‌ده‌ی 19م به‌رده‌وام بوو ،له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 19م جه‌ند بزوتنه‌وه‌یكی مرویی بو ریكخستنی جاودیری كومه‌لایه‌تی سه‌ری هه‌لدا  ،   له‌ سالی 1869 بزوتنه‌وه‌ی كومه‌له‌ی خیرخوازی دروست بوو به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان وه‌ك(له‌نده‌ن)بو ریكخستنی په‌یوه‌ندی له‌ نیوان ئه‌و دام ده‌زگایانه‌ ى كه‌ یارمه‌تیان پیشكه‌ش به‌ یارمه‌تیخوازان ده‌كرد   
                           
                                                                     
  بزوتنه‌وه‌ى كومه‌له‌ى ریكخستنی خیرخوازى له‌ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌ست به‌كار بوو:

1-پیشكه‌ش كردنی خزمه‌ تگوزاری كه‌سی بو تاك و خیزاندارو ده‌ستكورته‌كان به‌پیی توانا.
2-ئاراسته‌ ى هاوكاری به‌ره‌و كیشه‌كانی هه‌ژاری یان كیشه‌كانی جاودیری كومه‌لایه‌تی به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی ، ده‌توانین بلیین ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ دوو بوار كاری كردوه‌ خزمه‌تگوزاری تاك و خزمه‌تگوزاری كومه‌لگا.
كه‌واته‌ ده‌توانین بلیین كومه‌له‌ی(cos)رولیكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ دروست بوونی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی وه‌ك كاریكی نوى له‌ پیشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بو تاك و كومه‌لگا.ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ سه‌ده‌ی 20م په‌رسندنیكی به‌رجاوی به‌ خویه‌وه‌ بینی به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ته‌ندروستی و دابین كردنی كومه‌لایه‌تی له‌ هه‌موو به‌رنامه‌كانی تری پیشكه‌وتووتر بوو .


1-جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ به‌ریتانیا:                                 

له‌ سه‌ده‌ی 14م به‌ریتانیا دوجاری ره‌وشیكی خراب بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ژماره‌ی هه‌ژاران زور زیاد بوو  به‌ریتانیا ناجار بوو جه‌ند یاسایه‌ك به‌ ناوى یاسای هه‌ژاری ده‌ربكات.
له‌ جه‌رخه‌ ناوه‌راسته‌كاندا جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ ئه‌ستوی پیاوانی كه‌نیسه‌ بوو وه‌ك جالاكیه‌كی ئایینی ،جونكه‌ پیشكه‌ش كردنی خیرو سه‌ده‌قه‌ به‌ ریگایه‌كی خو پاكردنه‌وه‌ داده‌نرا.
جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ روژئاوا به‌گشتی له‌ به‌ریتانیا به‌ تایبه‌تی  به‌ فه‌لسه‌فه‌یكی نوى داوای جاكسازی كومه‌لایه‌تی ده‌كرد.



بزوتنه‌وه‌ى گه‌ركه‌ كومه‌لاتیه‌كان (محلات الاجتماعیه‌):
[color=#FF6600]
بو یه‌كه‌م جار له‌ سالى 1884ز كومه‌لیك ماموستای زانكوى(ئوكسفورد)هه‌ستان به‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى گه‌ركه‌ كومه‌لاتیه‌كان به‌تایبه‌تى گه‌ركه‌ میلیه‌كان له‌(هوایت شایل)، ده‌زگایه‌ك به‌ناوی(توین بین هول)كرایه‌وه‌ كه‌ په‌یامیكی مروییان ئاراسته‌ى لاوان و روشه‌نبیرو جینه‌ به‌رزه‌كان كرد بو ئه‌وه‌ى له‌ نیو گه‌ركه‌ ملییه‌كان بژین       بو جه‌ند مه‌به‌ستیك:


1-فیركردنی هه‌ژاران وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی روشه‌نبیریان.

2-قوتابیان و هه‌ندیك فه‌رمانبه‌ری زانكو هه‌ولیان ده‌دا تویژینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ره‌وشی ژیانی هه‌ژاران بكه‌ن بو دارشتنی به‌رنامه‌ى جاكسازی كومه‌لایه‌تی.

3-راوێژكردن له‌گه‌ل رای گشتی دا:به‌ مانای گفتوگو و راوێژكردن له‌ گه‌ل هه‌موو جین و تویژیكی كومه‌ل هه‌ژاران و ده‌وله‌مه‌ند به‌ گشتی بو ئاگادار بونه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كیشه‌و گیروگرفتانه‌ كومه‌لاتی و روشه‌نبیری و ته‌ندروستی كه‌ روبه‌روى ناوجه‌كان ده‌بووه‌ به‌ مه‌به‌ستی جارسه‌كردنیان.

لیره‌دا ده‌توانین بلیین دروست بوونی (بزوتنه‌وه‌ى گه‌ركه‌ كومه‌لاتیه‌كان)بووه‌ هوى دروستكرنی په‌یه‌ندیه‌كی به‌هیز له‌ نیوان جینی روشه‌نبیران و هه‌ژاران.[/color]
                                                                           
  پ/گرنگترین نیشانه‌كانی جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌به‌ریتانیا بو هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌(بزوتنه‌وه‌ى ریكخستنی خیرخوازى وبزوتنه‌وه‌ى گه‌ره‌كه‌ كومه‌لاتیه‌كان)؟

و/ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بو ئه‌وه‌ى هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ رولیكی به‌رجاوو گرنگیان گیرا له‌ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ،هه‌رجه‌نده‌ هاوراش نه‌بوون به‌لام یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو.

پ/نیشانه‌كان وسیماكانی جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ به‌ریتانیا  له‌ جاخه‌كانی ناوه‌راست؟

و/1-كه‌نیسه‌ جاودیری هه‌ژارانی ده‌كرد  بو به‌ده‌ستهینانی پاداشت و خورزگاركردن له‌ سزای دوایس مردن.

2-بازرگان و خاوه‌ن كارو پیشه‌كان یارمه‌تی نه‌خوشه‌كانیان ده‌دا ،هه‌روها یارمه‌تیان پیشكه‌ش كه‌سانی هه‌ژار ده‌كرد له‌ یادو بونه‌كاندا.
3- له‌ئه‌نجامی زوربوونی هه‌ژاری و ترس و ئاكامه‌كانی ،ده‌وله‌ت ناجار بوو جه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكات ، ئه‌م یاسایه‌ش جینی هه‌ژاری به‌م شیوه‌یه‌ دابه‌ش كرد:
--- ئه‌وانه‌ى توانای كاركردنیان هه‌بوو هاوكاری و یارمه‌تیان له‌ سه‌ر برى ،به‌مه‌بستی هانیان بدات كاربكه‌ن.
---ئه‌و مندالانه‌ی بى سه‌رپه‌رشت بوون و خیزانیان نه‌بوو هاوكاری ده‌كران.

4- له‌ نیوه‌ى دووه‌می سه‌ده‌ی 17م ئابوریناسه‌ ئینگلیزه‌كان دیارده‌ی سوالكه‌ریان له‌ جاده‌و شوینه‌ گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد.


پاش جیگیر بوونی (كومه‌له‌ی ریخستنى خیرخوازى)له‌ له‌نده‌ن به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ كومه‌لاتیه‌ گوزراوه‌ بو ئه‌مه‌ریكا له‌سالی 1887، یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ى خیرخوازى له‌ ئه‌مه‌ریكا دروست بوو سى ئامانجی له‌به‌ده‌م دابوو:
1-په‌ره‌ پیدانی هاوكاری له‌ نیوان ده‌زگا نیوخویه ئه‌هلیه‌كان كه‌ له‌ بواری جاودیری كومه‌لایه‌تی كاریان ده‌كرد.

2-دروستكردنی ده‌زگایه‌كی توماری ناوه‌ندی له‌ بواری جاودیری كومه‌لایه‌تی.

3-ئه‌نجامدانی تویژینه‌وه‌ى كومه‌لایه‌تی بو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داوای یارمه‌تیان ده‌كرد.

یه‌كه‌م گه‌ركی كومه‌لایه‌تی له‌ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری(نیویورك)له‌سالی 1887دروست كرا،پاشان له‌شاری(شیكاغو)له‌ سالی 1889دروست كرا.  پاشان له‌ سالی 1935یاسای (دابینكردنی كومه‌لایه‌تی )ده‌رجوو كه‌ 3به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی دارشت بو كاركردن:

1-دابینكردنی بیمه‌ى كومه‌لایه‌تی(تامینات الاجتماعیه‌)

2-جاودیری كومه‌لایه‌تی(الرقابه‌ الاجتماعیه‌)

3-یارمه‌تیه‌ گشتیه‌كان (المساعدات العامه‌)

له‌ كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (خزمه‌تگوزاری نه‌ته‌وایه‌تی)كه‌ له‌ سالی 1831به‌سترا ،یكیك له‌ شاره‌زاكانى كونگره‌كه‌ به‌ناوی دكتور(ریتشارد لوبل)له‌كاتی پیشكه‌ش كردنی وتاریك داوای له‌ پسپورانی كومه‌لایه‌تی كرد كه‌ له‌ تویژینه‌وه‌كانیان پیوه‌رو هه‌لسه‌نگاندن به‌ كار بینن.
له‌سالی 1931-1945تویژه‌رانی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی بایه‌خی زوریان دا به‌ جاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ده‌دا كه‌ له‌ئه‌نجامی قه‌ریانی ئابوری روبه‌روی كومه‌لگای ئه‌مه‌ریكی ببونه‌وه‌، هه‌روها له‌ له‌ سالانی په‌نجاو شه‌سته‌كان جه‌ندین كونگره‌ له‌ بواری خزمه‌تگوزای  كومه‌لایه‌تی به‌ستران كه‌ بایه‌خیان به‌ مندال و لاوان ده‌دا ،پاشانیش دوای شه‌سته‌كان  جاودیری كومه‌لایه‌تی گرنگیگی تایبه‌تیان پى درا  له‌ زانكوكان و ده‌زگا كان ، به‌م شیوه‌یه‌  ئه‌مریكا  توانیوتی كاری به‌ نرخ له‌م بواره‌دا ئه‌نجام بدات  هه‌رجه‌نده‌ ئه‌م بیشكه‌وتنه‌ش جاره‌سه‌ری گشت كیشه‌ كانی كومه‌لایه‌تی نه‌كردوه‌


                       {جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ میسر}

له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 19م جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ میسر بایه‌خی پیدرا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف،له‌ سالى 1835 یه‌كه‌م هه‌ولدان بوو له‌ لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه‌ بو ریكخستنی كاروباری خیرخوازی بو ئه‌و جین وتویژه‌ ده‌ستكورتانه‌ى كه‌ پیویستیان پی هه‌بوو ،هه‌مان ئه‌زموونی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ره‌گه‌ میلیه‌كان له‌ میسر كاری پیكرا،بو یه‌كه‌م جار له‌ سالی 1929 كاری  پیكرا له‌ گه‌ره‌كه‌ كومه‌لاتیه‌كان ، وه‌ له‌ سالى 1931له‌ قاهیر له‌ ناوجه‌ی میسری كون به‌ ناوی(محله‌ الرواد)دامه‌زرا.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج ده‌بینین له‌ سه‌ده‌ى 19م له‌ میسر جه‌ند كومه‌له‌یكی خیرخوازی ئیسلامی سه‌ریان هه‌لداو رولیكی گرنگیان گیرا  له‌ جاودیری كومه‌لایه‌تی بو جینی هه‌ژاران.
بونموونه‌: له‌ سالی 1878 یه‌كه‌م كومه‌له‌ى خیرخوازی ئیسلامی دروست بوو ،وه‌ له‌ سالى 1892 كومه‌له‌ی دووه‌م دروست بوو، پاشان له‌ شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كومه‌له‌یه‌كی تر بو یارمه‌تیدانی هه‌تیوان دروست بوو،فه‌لسه‌فه‌ی دروست بوونی جاودیری كومه‌لایه‌تی ئامانجی مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هاوولاتیان بوو.
له‌ سالی 1945 یه‌كه‌م په‌ یمانگای كه‌مژیران له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ دامه‌زرا ،هه‌روها وه‌زاره‌تی كارو باری كومه‌لایه‌تی رولیكی به‌رجاوی هه‌ بوو.

           
                    { جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌عیراق}

ئه‌گه‌ر سه‌یرى میژوى سه‌رهه‌لدانی جاودیری كومه‌لایه‌تی  له‌ عیراق بكه‌ین بومان ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ له‌ كوتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19م دامه‌زراوه‌ ،ده‌زگاكان به‌ شیوه‌یه‌كی ناریك وپیك بوو ئه‌وانه‌ی هه‌شبوون ناره‌سمی و ئه‌هلی بوون.
له‌ سه‌رتای سه‌ده‌ی 20م ده‌زگا ى جاودیری كومه‌لایتی میری سه‌ریان هه‌لدا ، له‌ سالی 1872یه‌كه‌م ده‌زگای جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ به‌غدا به‌ ناوی (خه‌سته‌خانه‌ت الغرباء) له‌ لایه‌ن (مدحت پاشا)دروست كرا،ئه‌مه‌ وه‌ك خه‌سته‌خانه‌كانی ئیستا نه‌بوو به‌لكو وه‌ك خانه‌ى په‌ككه‌وتان بوو زیاترتایبه‌ت بوو به‌ بى نه‌وایان و بى كه‌س و كاران هه‌روها به‌شیكیش تایبه‌ت بوو به‌ گیراوه‌كان.
پاشان له‌ سالى 1921 دوای دروست بوونی ده‌وله‌تی عیراق له‌ شاری به‌غدا خانه‌ی به‌ سالاجوان كرایه‌وه‌،پاشتر له‌ سالی 1922كومه‌له‌یكی ئه‌هلى دروست بوو به‌ ناوی كومه‌له‌ی(كلدانی)كه‌ رولیكی به‌رجاوى هه‌بوو له‌ پیشكه‌شكردنی یارمه‌تی ماددی بو هه‌ژاران ،پاشان له‌ سالی 1937(كومه‌له‌ی نه‌خوشیه‌ كومه‌لاتیه‌كان)دامه‌زرا.

   لیه‌ره‌دا  بومان رون ده‌بیته‌وه‌ كه‌ جاودیری كومه‌لایه‌تی له‌ عیراق پیش سه‌ده‌ی 20م شیوه‌یه‌كی ناریكی به‌خووه‌ بینیووه‌ هه‌رجه‌نده‌ ده‌وله‌ت ده‌ستی خستبووه‌ ناو كارو باره‌كانی،هه‌روها كاری خیرخوازی وجاكه‌و به‌خشین سه‌رتابوو بو دروست بوونی جاودیری كومه‌لایه‌تی.
له‌سالی 1951په‌یمانگایه‌ك دامه‌زرا به‌ ناوی( په‌یمانگای رمزی)،پاشان كومه‌له‌ی نابینایان و كومه‌له‌ی كه‌رولالان دامه‌زرا.
پالپشتی كردنی ده‌وله‌ت ده‌ستی پیكرد به‌ ته‌ واوه‌تى له‌ بواری كومه‌لایه‌تی له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 20م ،بووه‌ هوى فراوان بوونی بواری كومه‌لایه‌تی له‌ عیراقدا،له‌ گه‌ل ئه‌م پالپشتی كردنه‌ش سیاسه‌تیكی رون و ئاشكرا به‌دی نه‌ده‌كرا جونكه‌ ئه‌و كات ئه‌ركه‌كه‌ به‌ سه‌ر جه‌ند لایه‌نیكد دابه‌ش كرابوو وه‌ك:
1-وه‌زاره‌تی ناوخو
2-وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
3-وه‌زاره‌تی كارو باری كومه‌لایه‌تی
جاودیری كومه‌لایه‌تی قوناغ به‌ قوناغ له‌ زور بواردا گه‌شه‌ی كرد وه‌ك دروستكردنی جه‌ندین ده‌زگای خزمه‌تگوزاری له‌ بواری مندالان و خیزان و به‌ سالاجوان¬¬¬¬¬¬¬¬- - - -هتد،له‌ پیناو ریكخستنی كومه‌لگاو پاراستنی له‌ كیشه‌و گیروگرفته‌ كومه‌لاتی و ده‌رونى و ته‌ندروستی و ئابوریدا.

               
     پیناسه‌كانی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی

جوراوجوری  نیوان پیناسه‌كانی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی بو جه‌ند هوكاریك ده‌گه‌ریته‌وه‌ :

1-پیشه‌ی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی نوییه‌و به‌خیرایی په‌ره‌ی سه‌ند.
2-پیناسه‌یه‌كی گشتی بو هه‌موو زانیاریه‌ پیویسته‌كان گرانه‌ ئاسان نیه‌
3-پیناسه‌كان به‌كات و شوینی خاوه‌ن پیناسه‌كان له‌ یه‌كتر جیاوازن
4-ناتوانریت ئه‌و جالاكیانه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌ئاسانی دیاری بكریت
5-ئه‌و گورانكاریه‌ خیرایه‌ كه‌ كومه‌لگای مروڤیاتی تیدا تیپه‌ر ده‌بیت واده‌كات پیناسه‌كان ماناكانیان له‌ ده‌ست بده‌ن.



        پرانسیبه‌كانی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی(مبادىء الخدمه‌ الاجتماعیه‌)


بنما گشتیه‌كانی خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی:
1-بنمای نهینی كاركردن.
2-بنمای رازی بوون و قبول كردن.
3-بنمای مافی جاره‌ نووس.
4-بنمای په‌یوه‌ندی پیشه‌یی.
5-بنمای هه‌لسه‌نگاندنی خودی(الژات).
6-بنمای پرانسیپی تویژینه‌وه‌ى زانستی.

1-    بنمای نهینی كاركردن:
پسپوری تایبه‌تمه‌ندى كومه‌لایه‌تی پیویسته‌ گشت زانیاریه‌كانی خاوه‌ن كیشه‌ بپاریزیت بو ئه‌وه‌ى متمانه‌یكی به‌ هیز له‌ نیوانیاندا دروست بببیت،زانیاریه‌كانیش سوودیان لى وه‌ربگیریت بو جاره‌سه‌ر كردنی گیرو گرفته‌كانی خاون كیشه‌.
له‌ حاله‌تیكد ده‌كرى به‌شیكی تایبه‌ت له‌ نهینیه‌كانی خاوه‌ن كیشه‌ ئاشكرا بكریت له‌ به‌ر ئه‌م دوو حاله‌ته‌:
یه‌ك:تیمیك له‌ پسپورانى كومه‌لایه‌تی كار له‌ سه‌ر كیشه‌كه‌ بكه‌ن بو جاره‌سه‌ر كردنی.
دوو:ئه‌گه‌ر هاتوو نهینیه‌كان پله‌یه‌كی ترسناكیان هه‌بیت له‌ سه‌ر تاك و گروب و كومه‌لگادا.


2-    بنمای رازی بوون وقبول كردن:
پیویسته‌ پسپوره‌ كومه‌لاتیكه‌وه‌ خاوه‌ن كیشه‌كه‌ یه‌كتر قبول بكه‌ن ،هه‌روها نابى جیاوازی (ره‌گه‌زی و كلتوری و ئایینی و زمان- - -هتد) له‌ نیوانیاندا هه‌بیت و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر له‌ سه‌ر یارمه‌تیدانه‌كه‌ هه‌بیت .

                                                                     
3-بنمای مافی جاره‌نوس(تقریر المصیر):
بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌وا خاوه‌ن كیشه‌(گرفتار) مافی هه‌بیت بریار له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی یارمه‌تیدانه‌كه‌ی بدات به‌ شیوه‌یه‌ك له‌ گه‌لی بگونجیت،كه‌واته‌ پسپوره‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ كومه‌لاتیه‌كه‌ یارمه‌تی خاوه‌ن كیشه‌كه‌ (گرفتار)ده‌دات،به‌لام له‌ جه‌ند حالتیكد ئه‌م بنمایه‌ یان پرانسیپه‌ جیبه‌جی ناكریت ئه‌گه‌ر هاتوو حالته‌كه‌ (نیگه‌تیف)بیت.

4-بنمای په‌یوندی پیشه‌یی:
ئه‌م په‌یه‌ندیه‌ له‌ نیوان پسپوره‌ تایبه‌تمه‌ندو خاوه‌ن كیشه‌و كومه‌لایه‌تی واته‌(تاك-گروپ-كومه‌لگا)دروست ده‌بیت ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش په‌یوسته‌ به‌ پسپوری تایبه‌تمه‌ندى كومه‌لایه‌تی ،هه‌روها ئه‌م په‌یوندیه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ل په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تی كه‌ له‌ نیوان هاوری و براده‌ردا دروست ده‌بیت،هه‌روها ئه‌م جوره‌ په‌یوندیه‌ جیاوازه‌ له‌ كه‌ل ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌ نیوان سه‌روك و كه‌سانی ژیر ده‌ست دروست ده‌بیت.


5-بنمای هه‌لسه‌نگاندی خودی:
تایبه‌تمه‌ندی كومه‌لایه‌تی هه‌ولده‌دات به‌ شیوه‌یه‌كى بابه‌تی یان جیدى پابه‌ندی كاره‌كه‌ بیت ،هه‌روها پیویسته‌ سه‌ركه‌وتنی كالاه‌كه‌ی له‌ به‌ر جاو بگیریت به‌ تیروانینی خوى،وه‌هه‌ندى جار له‌ كاره‌كه‌ هه‌ندى كه‌م و كوری  هه‌ستی پیده‌كری ،پیویسته‌ ئه‌و كه‌م و كوریانه‌ له‌ به‌رنامه‌ى داهاتووى دا جاره‌سه‌ر بكریت،وه‌ پیویسته‌ له‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كومه‌لایه‌تی لایه‌نه‌ به‌هیزو باشه‌كان بپاریزیت و په‌ریان پى بدات،له‌ لایه‌كی تر تایبه‌تمه‌ندی كومه‌لایه‌تی پیویسته‌ ناو به‌ ناو هه‌لسه‌نگاندن بو ره‌فتاره‌كانی خوی بكاتله‌ گه‌ل كه‌سانی سه‌روی خوى و هاورییانی له‌ كاركردن و ده‌روه‌ى كاركردنیش .


6-بنمای تویژینه‌وه‌ى زانستی :
تایبه‌تمه‌ندی كومه‌لایه‌تی له‌ كاری یارمه‌تیداندا پیویسته‌ پشت به‌ به‌ تویژینه‌وه‌و لیكولینه‌وه‌ى زانستی ببستی ،جونكه‌ له‌ ریگای ئه‌و لیكولینه‌وه‌ زانستیانه‌ ده‌توانى زانیاری جاك به‌ده‌ست بینیت،كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌ هوی په‌یره‌و كردنی پیلان و نه‌خشه‌ی دروست و جاره‌سه‌ری بو كیشه‌كان.


{پایه‌كانی(اركان)خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی}:

1-ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی:ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت ،كه‌ده‌زگاێكی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ خزمه‌تكردنی تاك و گروپ و كۆمه‌ڵگا،وه‌ به‌ پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كارده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی به‌هاو ئاسته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌ باوه‌كان،وه‌ پێویسته‌ بزانین كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌نها له‌و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌ كۆمه‌ڵاتیانه‌ پێشكه‌ش ناكرێت،به‌ڵكو زۆرده‌زگای تریش هه‌یه‌ ئامانجیان یارمه‌تیدانی ده‌زگا كۆمه‌ڵاتیه‌كانه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریدا وه‌ك(ده‌زگای فێركردن و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان).
2-پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی:ئه‌و كه‌سه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ پیشه‌یه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كرابێت له‌ خوێندنی تیۆری و (نڤری)رِاهێنانی مه‌یدانی بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت ، ده‌بیت پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وخالانه‌ی تێدا به‌دی بێت:

                                       
                                                                     
ا-شاره‌زایه‌كی ته‌واوی له‌ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری وده‌رونی هه‌بێت له‌سه‌رتاك و و گرِوپ وكۆمه‌ڵگا.
ب-شاره‌زایه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له‌ سه‌ر تاك گروپ و كۆمه‌ڵگا،هه‌روها شاره‌زایی هه‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری تاك.
ج-شاه‌ره‌زایی تریشی هه‌بێت له‌ بواره‌كانی وه‌رزش و رِۆشه‌نبیری و هونه‌ری كه‌ یارمه‌تی ده‌دات درك به‌ چاڵاكیه‌كانی تاك و گروپ و كۆمه‌ڵگه‌كان بكات.
د-كه‌سایه‌تی پسپۆر پێویسته‌ ئاره‌زوی له‌ كاركردنه‌كه‌دا هه‌بێت و كۆنترۆلی خودی ده‌رونی خۆی بتوانێ بكات،هه‌روها خه‌ڵك خۆشی بوێت وكه‌سانی تریش قه‌بول بكات.


3-پرۆگرام یان به‌رنامه‌ یاخود پرۆسه‌ی یارمه‌تیدان:
مه‌به‌ستمان له‌پرِۆسه‌ی یارمه‌تیدان ئه‌و هه‌نگاوه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ تاك و گرِوپ و كۆمه‌ڵگا ده‌كرێت ،ئه‌ویش بریتیه‌ له‌( دیراسه‌كردن و ده‌ستنیشان كردن و چاره‌سه‌ركردن).
مه‌به‌ستمان له‌ دیراسه‌كردن دیراسه‌كردنی بارودۆخ و ژینگه‌و خاوه‌ن كێشه‌و،وه‌ئه‌و هۆكارانه‌ی بونه‌هۆی دروستبوونی كێشه‌كه‌ ،هه‌روها كاری پێویست وگونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ بكرێت ،هه‌روها به‌ مه‌به‌ستی زانینی پێداویستیه‌كان و شیكردنه‌وه‌ى داتاكان ،وه‌ دانانی پیلان بۆ پرِۆسه‌ی یارمه‌تیدانه‌كه‌ واته‌ خزمه‌تگوزاریه‌كه‌.


4-گرفتار یان یارمه‌تیخواز:
گرفتار ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ سود له‌ به‌رنامه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌رده‌گرێت ،وه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پرِۆسه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كه‌ یارمه‌تیخوازه‌ جا تاك بێت یان گرِوپ یان كۆمه‌ڵگا بێت.
ئه‌گه‌ریارمه‌تیخواز تاك بوو: پێویسته‌ پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زایی له‌ سروشتی تاكدا هه‌بێت له‌ هه‌موو رِوێكه‌وه‌،هه‌روها ئه‌و بارودۆخه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌ی كه‌ پێی كاریگه‌ره‌ له‌ رێبازی په‌یوه‌ندی كردن له‌ گه‌ڵ كه‌سانی تر،واته‌ پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ‌ زانیاری و شاره‌زایی له‌ سه‌ر یارمه‌تیخواز هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر یارمه‌تیخواز گرۆپ بوو:ده‌بێ‌ پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی زانیاری و شاره‌زایی ته‌واوی له‌ سه‌ر ژیانی گرِوپه‌كان هه‌بێت، هه‌روها ئه‌و بارودوخه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌ی كه‌ پێی كاریگه‌ره‌ له‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی گرِوپه‌كان،جگه‌له‌مه‌ش پێویسته‌ شاره‌زایه‌كى باشی له‌و زانستانه‌ هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژیانی گرِوپه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .
ئه‌گه‌ر یارمه‌تیخواز كۆمه‌لگه‌ بوو : پیًویسته‌ پسپۆری كۆمه‌لایه‌تی شاره‌زایی له‌ سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كان و پێكهاته‌كان وپێداویسته‌كان هه‌بێت، هه‌روها ئه‌و زانستانه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌.
                                                               

جاره‌سه‌ر كردنی گیرو گرفته‌ كومه‌لاتیه‌كان،باشان گه‌شه‌ی كرد به‌ هه‌موو ولاتانی جیهان به‌لاو بووه‌،جاودیری كومه‌لایه‌تی سیسته‌میكه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی پیشه‌یه‌كه‌ بنمای تایبه‌تی خوى هه‌یه‌ ،به‌لام ئه‌م سیسته‌مه‌ ناتوانیت به‌ بى خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی په‌ره‌ بسینیت ژیانی كومه‌لگا بگوری.جگه‌ له‌مه‌ش جاودیری كومه‌لایه‌تی گشتگیرتره‌،جگه‌ له‌مه‌ش خزمه‌تگوزاری مه‌به‌ستی هاوسه‌نگ كردنه‌ له‌ سیسته‌می جاودیری كردنی كومه‌لایه‌تی.
كه‌واته‌ په‌یوه‌ندیكی به‌ هیزو نه‌پجراو له‌ نیوان جاودیری كومه‌لایتی و خزمه‌تگوزاری كومه‌لایه‌تی هه‌یه‌ ناتوانین له‌ یه‌كتریان جیا بكه‌ینه‌وه‌.

نوسین و ئاماده‌کردنی سورێن .........تایبه‌ت به‌کودژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.209.80.87
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net