❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیان خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-10-24 12:50:50

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ڤیان خان میوانی ساباته‌

(ڤیان خان )  میوانی ساباته‌
سلاو ورێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ ئه‌ندامێکی خۆشه‌ویست که‌ ره‌نگه‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ خۆشه‌ویست بێت و جێگه‌ی خۆی کردبیته‌وه‌ له‌ دلی هه‌موو لایه‌ک ئه‌ویش ( ڤیان خان ) ه‌  به‌هره‌ییه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانی و په‌یڤه‌ ناسک و جوانه‌کانی له‌ فه‌زایه‌کی هونه‌ری ده‌وله‌مه‌ند ئه‌کات به‌ ملوانکه‌ییه‌کی وێنه‌ جوانی  له‌ ماوه‌یی ته‌مه‌نی دا زۆرێک له‌ بابه‌ته‌کانی  به‌ ئێمه‌ ئاشنا کردووه‌ که‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامان ئه‌م هه‌سته‌ ناسکه‌ی ڤیان به‌ بایه‌ خ و جوان هه‌لسه‌نگێندراوه‌ ، جگه‌ له‌ ده‌ست ره‌نگینی له‌ ئاماده‌کردنی کۆمه‌لێ بابه‌ت له‌ بواره‌ جیاجیاکان  بۆیه‌ لێره‌دا زۆر به‌خێر هاتنی ده‌که‌ین بۆ نێو ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین . ئێمه‌ش ده‌رگه‌ی پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ی ئازیز بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی رێساو یاساکانی ئه‌م به‌شه‌ ،

له‌گه‌ل رێزوخۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌
هه‌ر بژین بۆ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-10-24 15:17:43

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

هــاتــم بــڵــێــم :

سڵاو و ڕێز و دونیایه‌ك موحیبه‌تم بۆ ئێوه‌ی ئازیز هه‌یه‌ .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ef7a394dbb.jpg

له‌ كوخه‌كه‌م دێمه‌ ده‌ره‌وه‌ و هێمن هێمن هه‌نگاو هه‌ڵدێنم بۆ نزیك ده‌ریاكه‌ ،
كه‌ ئه‌مه‌وێت ئه‌م میواندارییه‌ له‌وێ بكه‌م چون گشت هاورێیان له‌ كه‌ناری
ئه‌م ده‌ریایه‌ی كوردژین چاوه‌ڕێن ،، من هه‌وڵه‌ده‌م پێش ئێوه‌ بگه‌مه‌ كه‌نار
تا من چاوه‌ڕێی ئێوه‌ بم جیا له‌ هه‌موو میواندارییه‌كانی دی .... ،،
ئه‌وه‌ من ئێستا چاوه‌ڕێتانم وه‌ستاوم ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2899aee793.jpg

موحیبه‌ت و ڕێزم بۆ هاوڕێ ئه‌زیزه‌كانم له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و وه‌ گشت ئه‌ندامان ،،
گه‌لێك مه‌منون كه‌منتان كرده‌ میوانی كه‌ناری كوردژینه‌كه‌مان ،، كاك سیروان گیان
مه‌منون بۆ تۆ بۆ ماندووبونت ،، هیوامه‌ ته‌مه‌ن درێژبیت ،، خۆشحاڵه‌بم كه‌
میوانێكی خۆشه‌ویست و ڕۆح سوكی  كه‌ناری ئه‌م جاره‌ی كوردژین بم ،،
ئه‌خوازم بتوانم به‌ جوانترین و باشترین شێوه‌ جوابی گست پرسیاره‌كانتان به‌مه‌وه‌ ،،
وه‌ بشتوانم له‌ئاست  میواندارێكه‌تاندا بم اینشاءالله‌ .


من ئه‌مه‌وێت به‌خێرهاتنتان بكه‌م

جیا له‌ میواندارییه‌كانی تر ،، چون چاوه‌ڕێتانم كرد
ئه‌و ئه‌زیزانه‌شی كه‌ ناتوانن بێنه‌ كه‌نار ده‌ریای ئه‌م جاره‌
ئه‌وا من ئه‌توانم ته‌نها ڕێز و سڵاوم وه‌ك هه‌موان بنێرم بۆیان
به‌ بۆنی ڕیحانه‌كانی ناو باخی نزیك كوخه‌كه‌م ...

ئێستا  كاتی ئه‌وه‌یه‌

به‌ر له‌هاتنی ئێوه‌ی ئازیز ... بڵێم :

به‌خێر هاتن سه‌رچاوان
بونتان خۆشی یه‌كی دی ئه‌به‌خشێت
هه‌نگاوه‌كانتان تا ئێره‌
شه‌پۆله‌كانی هێمن كرده‌وه‌ ...
دوباره‌ سڵاوم بۆ ئێوه‌ی زێده‌ ئازیز ...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-26ac3507e5.jpg

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-10-24 15:42:25

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2015-10-25
په‌یامه‌كان: 2201
WindowsXPMSIE

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش كاكه‌ سیروان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ هه‌ربژی
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هاوڕئ ی ده‌س ڕه‌نگین وچالاكی یانه‌كه‌مان
به‌ڕێز Viyan خان ده‌كه‌م زۆربه‌خێربئ ی سه‌رچاوان
ئه‌مه‌وێت دووپرسیاری لێبكه‌م گه‌ربكرێت


1_دایـــــك لای تۆ چی ئه‌گه‌یێنئ

2- چــــۆن وه‌سفی محمد(درودوسه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت)
ئه‌كه‌ی وه‌تاچه‌ند هۆكارێكی بۆزیندوكردنه‌وه‌ی سونه‌ته‌كانی ئه‌م زاته‌ پیرۆزه‌


دووباره‌ به‌خێرهاتن ئه‌كه‌م به‌هیوای كامه‌رانیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-10-25 06:22:45)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-10-24 16:02:52

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز فه‌نابون * *

ده‌ست خۆش كاكه‌ سیروان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ هه‌ربژی
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هاوڕئ ی ده‌س ڕه‌نگین وچالاكی یانه‌كه‌مان
به‌ڕێز Viyan خان ده‌كه‌م زۆربه‌خێربئ ی سه‌رچاوان
ئه‌مه‌وێت چه‌ندپرسیارێكی لێبكه‌م گه‌ربكرێت


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،، مه‌منون بۆ هه‌ستی به‌ڕێزت ،،
خۆشحاڵم به‌به‌ژداریت له‌كه‌ناری ده‌ریای ئه‌م جاره‌ی كوردژین ،،
به‌ته‌كیدی به‌ ئاسوده‌ی خۆشحاڵییه‌وه‌ جوابی پرسیاره‌كانت
له‌سه‌ر چاوانم گیان ...


1_دایـــــك لای تۆ چی ئه‌گه‌یێنئ

دایك ئه‌ومرۆڤه‌یه‌ كه‌ بونی گه‌وره‌ترین ئاسوده‌یی ژیانه‌
ئامێزی ماڵیكه‌ جیا له‌ گشت ماڵه‌كانی دی له‌ دونیادا
بونی ئه‌وه‌ به‌رده‌وام ئێمه‌ ئه‌توانین هه‌نگاوبنێین
به‌ڕێگا سه‌خته‌كاندا،، هاواربكه‌ین بۆ به‌رده‌وامی بون
وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن،،هه‌مووشت سه‌رچاوه‌ی دایكه‌ .


2- چــــۆن وه‌سفی محمد(درودوسه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت)
ئه‌كه‌ی وه‌تاچه‌ند هۆكارێكی بۆزیندوكردنه‌وه‌ی سونه‌ته‌كانی ئه‌م زاته‌ پیرۆزه‌


(محمد)پێخه‌مبه‌ر (ص)ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ پێشه‌نگمه‌ بۆ هه‌موو شت
له‌ پاكی له‌ ڕاستگۆیی له‌ موحیبه‌ت له‌ كه‌سایه‌تی به‌رز و جوان
زۆر شتی دی ... من تائێستا نه‌متوانیوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ناخمایه‌
به‌رامبه‌ر به‌ پێخه‌مبه‌ره‌كه‌م (ص) ده‌ریبڕم هه‌رچه‌ند زۆریش هه‌وڵمداوه‌ .

زۆرترین كات هه‌و‌ڵ ئه‌ده‌م سونه‌ته‌كانی زیندووبكه‌مه‌وه‌ ،،
وه‌ بژیم له‌گه‌ڵیدا،، چون ئه‌وه‌ ئاسوده‌یم پێئه‌به‌خشێت
له‌هه‌مووشتدا به‌به‌رده‌وامی ...


دووباره‌ به‌خێرهاتن ئه‌كه‌م به‌هیوای كامه‌رانیت

ده‌سته‌كانت خۆش گیان ،،مه‌منونم
منیش هیوام بۆت ئاسوده‌ی و خۆشیته‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-10-24 16:20:26

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاکه‌سیروانی به‌ڕێزبۆئاماده‌کردنی ئه‌م میواندارییه‌ ی ئه‌م هاووڕێ به‌ڕێزه‌مان
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م هاووڕێ ی به‌ڕێزم(ڤیان خان) هیوادارم کات وساته‌وه‌ختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت
وئارامی میوانی هه‌میشه‌ی ناخت بێت


جگه‌له‌کردنی چه‌ند پرسیارێک له‌لام گرنگ بوو به‌خێرهاتنت بۆئه‌م سابه‌ته‌ چوونکه‌ که‌سێکی به‌هره‌مه‌ندوو
خاووه‌ن توانایه‌کی گه‌ووره‌یت له‌یانه‌داکه‌جێگا ده‌ستت دیاره‌هه‌میشه‌
هیوادارم ماندووت نه‌که‌م ئه‌زیزم...


1.ته‌نیای ئه‌ومیوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ دوورتانزیک هه‌موومان پێشوازی لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌ چی یه‌؟؟؟
2.فرمێسکی چاوم بوو ده‌ریاکانی درووست کرد ئازاره‌کانم بوو به‌ندینخانه‌ی ئاوه‌دان کرد دووربوون له‌هه‌ست وخۆشی بوو
  که‌لێنی خسته‌ناوژیانم ئه‌مانه‌ هه‌مووی کۆکراوه‌ی ووشه‌یه‌کن که‌که‌چه‌ندین ساڵه‌لێم بوون بووه‌ناتوانم گووزارشتی ڕاستی
تیادا بدۆزمه‌وه‌ که‌ئه‌ویش (دایک)ه‌ ئه‌توانی پێم بڵێیت ئه‌م دێڕه‌ چی درووست کرد له‌ناخ وبیروبۆچوون وفه‌رهه‌نگی دێره‌کانتا؟؟؟


3.پێت وایه‌ ناسین و هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها تێل یاخوود مه‌سج یاخوود ئیمه‌یڵ یاخوود په‌یام یاخوود بینین ئه‌بێته‌ پێناسه‌ بۆکه‌سییه‌تی مرۆڤه‌کان؟؟؟
4.که‌له‌دایک بووی بۆخۆت ئه‌گریای خه‌ڵکی پێ ئه‌که‌نی وابژی که‌وا له‌پاش مردنت بۆ خۆت پێ بکه‌نی وخه‌ڵکی بۆت بگری تاچه‌نێک خاوه‌نی باوه‌ڕی
  به‌م ووته‌یه‌؟؟؟


5.کاتێک وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک ده‌ستنیشان کرایت بۆ چاودێر خاووه‌نی چ هه‌ستێک بوویت؟؟؟
6.کووردژین چی پێ به‌خشیت ؟؟؟چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟؟


هوونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست زه‌که‌ریاعبدلله‌ ئه‌ڵێت

بگه‌ڕێوه‌ بۆکووێ ده‌ڕۆی
له‌کووێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی
له‌ئامنێزی من بترازێی
له‌هه‌رکووێ بیت په‌نائه‌ده‌ی
دووری چ پێناسه‌یه‌کی هه‌یه‌ له‌لات؟؟؟


له‌گه‌ڵ رێزووخۆشه‌ویستیم بۆتۆ هاووڕێ هیوادارم چاوه‌کانتم ماندوونه‌کردبێت
خووشکه‌به‌ڕیزه‌که‌م ،...

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-10-24 17:15:48

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2019-07-04
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان بۆ میواندارى کردنى
گوڵێکى تر له‌ گوله‌کانى باخه‌ جوانه‌که‌ى کوردژین



سلاو چۆنى هاورئ و خوشکى به‌رێزم ڤیان گیان هیوادارم
هه‌ر له‌ خۆشى بێت ته‌مه‌ن درێژ بیت زۆر به‌خیر بێت بۆ ئه‌و میوانداریه
‌ به‌و هیوایه‌م کاتیکى خۆش به‌سه‌ر به‌ریت به‌ پرسیاره‌کانیشمان ماندو نه‌بیت


جارئ میوان ئه‌بێت شتێک بخوا ئه‌و کاته‌ منیش
هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌ ماله‌وه‌ هه‌ بو به‌و هیوایه‌م به‌ دڵت بێت


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c2136f4c75.jpg

منیش چه‌ند پرسیاریکم هه‌یه‌ به‌و هیوایه‌م ماندوت نه‌که‌م

١- ئایا ڤیان خان که‌ى ئه‌گریت ، یا خود بڵێم ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ گیان ئه‌گرێنیت .

٢- ئه‌وانه‌ چۆن پیناسه‌ ئه‌که‌یت
( سلیمانى - کوردژین - قوتابخانه‌ - نیشتمان - خۆشه‌ویستى -  خه‌م ) .

٣- خۆشترین سات کامه‌یه‌ لاى گیان خان ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت باسى بکه‌یت .

٤- چه‌ند هاورێى به‌ وه‌فات هه‌یه‌ چۆن پیناسه‌ى هاورئ به‌ وه‌فا ئه‌که‌یت .

٥- کێن ئه‌وانه‌ که‌ له‌ کوردژین زۆر لێته‌وه‌ نزیکن .


ڤیان چى وته‌یه‌کى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م وێنانه‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-bd1687596b.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-51efadbda6.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-df58994dbf.jpg

له‌ کۆتایدا هیواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم
داواکارم له‌ یه‌زدانى مه‌زن له‌ گشت بواره‌کانى ژیانتا سه‌رکه‌وتو بیت
کاتێکى خۆش بۆ تۆى به‌رێز داواى لێبوردنیش ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر
زۆرم وت بێت و پرسیاره‌کانم زۆر بێت سه‌رکه‌وتو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Dastan...13 (2010-10-24 17:17:45)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-10-24 17:18:15

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش کاک سیروان بۆ ئه‌م میواندارییه‌ جوانه‌.

زۆر زۆر به‌خێر بێت ڤیان گیان بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌
خۆشحاڵم ئه‌م هه‌فته‌یه‌ که‌سێکی به‌ توانا و ده‌ست ڕه‌نگین میوانه‌.


چه‌ن پرسیانێکم هه‌یه‌ منیش:

1- ته‌مه‌نت چه‌نه‌؟
2-پیشه‌ت چیه‌؟
3- چۆن به‌ کوردژین ئاشنا بوویت؟
4- یه‌که‌م که‌س کێ بوو که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ناسیت له‌ کوردژینا؟
5- ووشه‌ی ژیان وشه‌یه‌کی وێڵه‌ زۆر مانا ئه‌به‌خشێت ئایا لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟
6- چی به‌و که‌سه‌ ئه‌ڵێیت که‌ په‌یمان شکێنه‌ و خیانه‌ت کاره‌؟
7- دووری له‌ کوردستانه‌وه‌ زۆر قوورسه‌ ئایا هه‌رگیز له‌ کوردستان دوور که‌وتویته‌وه‌؟
8-پێناسه‌کی خۆت بکه‌؟


لێره‌یا کۆتای به‌ پرسیارکانم ئه‌هێنم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت.

هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌رگیز خه‌م نه‌یه‌ته‌ ڕێگات هه‌میشه‌ پێکه‌نین میوانی لێوه‌کانت بێت به‌خته‌وه‌ر بیت.



هیوادارم به‌ دڵت بێت

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a1254deaa8.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Glenakam (2010-10-24 17:23:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-10-24 17:37:55

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-12-05
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

به‌ناوی یه‌زدانی پاک و بێگه‌رد
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌ هاورێیانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌م
بۆ میوانداری کردنی ئه‌م میوانه‌ ئازیز و خۆشه‌ویته‌ بۆ ئه‌مجاره‌ی ئه‌م ساباته‌ ئازیزه‌
هه‌میشه‌ له‌ کامه‌رانیدا بژین



دواتر ده‌لێم ڤیان خان ببوره‌ ئه‌گه‌ر زۆر چاوه‌روانت کردبێت
له‌م که‌نار ده‌ریایه‌دا و له‌م ته‌نیایه‌دا هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه‌
چه‌ند هاورێیه‌ک به‌ر له‌من گه‌شتبێتنه‌ لات


منیش وه‌کو هاورێیانم کۆمه‌لێک پرسیارم هه‌یه
‌ ئه‌گه‌ر به‌ و دله‌ گه‌وره‌یه‌ت قبولی بکه‌یت وه‌لامی
پرسیاره‌کان بده‌یته‌وه‌ سوپاست ده‌که‌م .



فه‌رموو

1. ڤیان خان ئه‌توانێت پێناسه‌یه‌کی خۆمان بۆ بکات؟

2. ڤیان خان له‌که‌یه‌وه‌ شعر ده‌نوسێت ؟
ئایا یه‌که‌م شعرت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت
له‌گه‌ل شیعرێکی ئێستا دا چ جیاوازیه‌ک ده‌بینیت؟

3. ئه‌وهاورێیانه‌ی ڤیان کێن که‌ هه‌میشه‌ پشتیان پێده‌به‌ستێت ؟
قه‌ت بوه‌ هاورێت خیانه‌تت لێبکات؟

4. ڤیان خان چۆن له‌گه‌ل کوردژینا ئاشنایه‌تی په‌یدا کرد؟
ئایا کوردژین چی فێرکردیت؟ ئه‌ی چی لێسه‌ندیته‌وه‌ ؟

5. ڤیان خان کاتێک هۆنراوه‌ ئه‌نوسێت هه‌ست به‌چی ده‌کات ؟
ئایا هۆنراوه‌ به‌هره‌یه‌ یان ئیلهامه‌؟

6. تۆ هه‌میشه‌ به‌باته‌ جوانه‌کانت ئه‌ندامه‌کانت سه‌رسام کردوه‌  ،
ئایا ڤیان چه‌ند کاتی ده‌وێت بۆ نوسینی بابه‌تێک ؟
له‌وانه‌یه‌ بابه‌ت هه‌تا بابه‌ت جیاواز بێت به‌لام به‌گشتی ده‌لێم.
ئایا پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ت بلاو بکه‌یته‌وه‌ چه‌ندجار ده‌یخوێنیته‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ؟
یان پیشانی که‌سیتری ده‌ده‌یت پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بکه‌یته‌وه‌

7. ئایا ڤیان خان چه‌ند کاتی خۆی ته‌رخان کردوه‌ بۆ کوردژین ؟
یه‌که‌م جار که‌کوردژین ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌چیته سه‌ر چی به‌شێک ؟

8. ئایا قه‌ت له‌ کوردژین که‌س بێزاری کردویت؟ ئه‌گه‌ر ئا  هۆیه‌که‌ی چی بو؟

9.  ئایا ڤیان له‌ هیچ یانه‌یه‌کیترا چاڵاکی هه‌یه‌ ؟

10. ئه‌و گۆرانیه‌ چیه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لێوانته‌و له‌ به‌ر خۆته‌وه‌ ئه‌ی لێیته‌وه‌ ؟
ئه‌ی ئه‌و  هۆنراوه‌یه‌ت کامه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌یالته‌ ؟


له‌ کۆتایدا ئه‌لێم بمبوره‌ ئه‌گه‌ر بێزارم کردبیت به‌ پرسیاره‌ بێ ماناکانم
ئه پارێمه‌ له‌یه‌زدان پاک که‌ هه‌میشه‌ ساخ و سه‌لامه‌ت بیت بۆ ئه‌م یانه‌ جوانه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن brwabatasi (2010-10-24 17:39:48)

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-10-24 17:39:15

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك داریان * *

ده‌ست خۆشی بۆ کاکه‌سیروانی به‌ڕێزبۆئاماده‌کردنی ئه‌م
میواندارییه‌ ی ئه‌م هاووڕێ به‌ڕێزه‌مان
به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م هاووڕێ ی به‌ڕێزم(ڤیان خان)
هیوادارم کات وساته‌وه‌ختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت
وئارامی میوانی هه‌میشه‌ی ناخت بێت


مه‌منون بۆ تۆی ئازیز ،،له‌گه‌ڵ تۆدا اینشاءالله‌ .

جگه‌له‌کردنی چه‌ند پرسیارێک له‌لام گرنگ بوو به‌خێرهاتنت
بۆئه‌م سابه‌ته‌ چوونکه‌ که‌سێکی به‌هره‌مه‌ندوو
خاووه‌ن توانایه‌کی گه‌ووره‌یت له‌یانه‌داکه‌جێگا ده‌ستت دیاره‌هه‌میشه‌
هیوادارم ماندووت نه‌که‌م ئه‌زیزم...


ده‌سته‌كانت خۆش كاك داریان گیان ،، ئه‌زیزی
مه‌منون بۆ به‌ژداریت ،،نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشحاڵتكردم
هیوامه‌ بتوانم جوابی پرسیاره‌كانت وه‌ك ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستته‌ بده‌مه‌وه‌ گیان ...


1.ته‌نیای ئه‌ومیوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ دوورتانزیک هه‌موومان پێشوازی
لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌ چی یه‌؟؟؟


ته‌نیایی شارێكه‌ له‌ وه‌رزێكی نه‌ناس به‌ جلێكی شێوه‌وه‌
به‌رده‌وام له‌گه‌ل گۆڕانه‌كاندا بێ بوون ئه‌ڕوات ،، ئازارێكه‌
له‌ ده‌نگێكی نه‌بینراو سامناك .


2.فرمێسکی چاوم بوو ده‌ریاکانی درووست کرد ئازاره‌کانم بوو ب
ه‌ندینخانه‌ی ئاوه‌دان کرد دووربوون له‌هه‌ست وخۆشی بوو
  که‌لێنی خسته‌ناوژیانم ئه‌مانه‌ هه‌مووی کۆکراوه‌ی ووشه‌یه‌کن
که‌که‌چه‌ندین ساڵه‌لێم بوون بووه‌ناتوانم گووزارشتی ڕاستی
تیادا بدۆزمه‌وه‌ که‌ئه‌ویش (دایک)ه‌ ئه‌توانی پێم بڵێیت ئه‌م دێڕه‌
چی درووست کرد له‌ناخ وبیروبۆچوون وفه‌رهه‌نگی دێره‌کانتا؟؟؟


ئه‌وه‌ی كه‌ دایك مه‌زنترین مرۆڤه‌ ،، ئه‌وه‌ی كه‌ دایك
بونێكه‌ له‌ ژیانی هه‌ریه‌كه‌مانا جیا له‌ مرۆڤانێكی دی
له‌گه‌ڵ بینینی خه‌نده‌كانمان ئه‌بنه‌ ڕێگای ڕونی تاریكییه‌كان .


3.پێت وایه‌ ناسین و هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها تێل یاخوود مه‌سج یاخوود
ئیمه‌یڵ یاخوود په‌یام یاخوود بینین ئه‌بێته‌ پێناسه‌ بۆکه‌سییه‌تی مرۆڤه‌کان؟؟؟


نه‌ نامه‌ نه‌ئیمێڵ نه‌ تیل ‌... نابنه‌ ناسێنه‌ری كه‌سایه‌تی
مرۆڤه‌كان،،به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم بونی بابه‌ت تاڕاده‌یك
به‌ڵێ ئه‌ویش بۆ هه‌مووكه‌س نا ،، وه‌ بینین وه‌ ته‌عامولكردن
له‌گه‌ل مرۆڤه‌كان كه‌سایه‌تیی ئه‌وت بۆ ده‌رئه‌خات ،،
بونی كه‌سایه‌تی مرۆڤ زۆر زۆر گرنگه‌
كه‌ كه‌سایه‌تی یه‌كی به‌هێز و ناوازه‌یی هه‌بێت .


4.که‌له‌دایک بووی بۆخۆت ئه‌گریای خه‌ڵکی پێ ئه‌که‌نی وابژی
که‌وا له‌پاش مردنت بۆ خۆت پێ بکه‌نی وخه‌ڵکی بۆت
بگری تاچه‌نێک خاوه‌نی باوه‌ڕی به‌م ووته‌یه‌؟؟؟


به‌ڕاستی وته‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ جوانه‌ ،،،
زۆر ڕاسته‌ ،، ئه‌بێت وابژین كه‌ مردین له‌ودنیا
دڵخۆشبین ،،وه‌ لم دنیاش خه‌لكی بۆمان بگرین
وه‌ په‌رۆشمان بن تا له‌ودنیا بمان بیننه‌وه‌ .


کاتێک وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک ده‌ستنیشان
کرایت بۆ چاودێر خاووه‌نی چ هه‌ستێک بوویت؟؟؟


خۆشحاڵبووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی گه‌وره‌ بوو،،
به‌ڵام زۆر خۆشحالبووم كه‌ توانیومه‌ كه‌سایه‌تیم
بناسێنم وه‌ توانیومه‌ هه‌م به‌ڕیو به‌رایه‌تی هه‌م
ئه‌ندامان بمناسن ،، وه‌ پاشان لای به‌ڕێو به‌رایه‌تی
ئه‌و متمانه‌م دروستكردووه‌ به‌ بوونی بابه‌ته‌كانم
وه‌ كه‌سایه‌تی خۆم ناساندووه‌ .


6.کووردژین چی پێ به‌خشیت ؟؟؟

له‌ژیانی گشت مرۆڤـێكدا تـێـكه‌ڵ بوون و هاتن هه‌یه‌ وه‌ خودی مرۆڤه‌كان
خۆیان ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن ...،، كوردژین نوكی قه‌ڵه‌مێكی پێ به‌خشیمه‌وه‌
كه‌ له‌ڕێگایه‌كی تـه‌سكدابوو نه‌ی ئه‌توانی بنووسـێت ئێستا له‌ ڕێگایه‌كی ڕونـوو
ئـاسووده‌دا به‌رده‌وامه‌ له‌نووسین ،ئه‌مه‌ بۆمن گه‌وره‌ترینه‌ وه‌ بۆ وتن ئـه‌مـه‌
هه‌موو شته‌كانی تریشی تـێدا ئه‌بینرێـت كـه‌ كوردژیـن پێی به‌خشـیـوم .


چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟؟

هه‌ریه‌ك له‌ئیمه‌ی مرۆڤ كاتێك كه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ كارێك یاخود
شتیك جیا له‌ شتانی پیشو دێته‌ پێشمان وه‌ ژیانمان ،،ئه‌وا
به‌ته‌كید كۆمه‌ڵی شتان پێ ئه‌به‌خشێت و كۆمه‌ڵی شتیشمان
لێ ئه‌سه‌نیته‌وه‌ ،، كوردژین كوردژین ...................
نازانم چی لێ سه‌ندووم .... بمبوره‌ ئیستا هیچم له‌ خه‌یاڵنی یه‌
به‌لام ئه‌ونه‌ی كه‌ كاتمی بردووه‌ ئه‌ویش خۆم وام داناوه‌ .


هوونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست زه‌که‌ریاعبدلله‌ ئه‌ڵێت

بگه‌ڕێوه‌ بۆکووێ ده‌ڕۆی
له‌کووێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی
له‌ئامنێزی من بترازێی
له‌هه‌رکووێ بیت په‌نائه‌ده‌ی
دووری چ پێناسه‌یه‌کی هه‌یه‌ له‌لات؟؟؟


دووری ده‌ریایه‌كه‌ كه‌ هه‌ر دلۆپه‌ ئاوێكی فرمیسكی په‌رۆشی یه‌
بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌ ئاسوده‌بونیكی دی ....


له‌گه‌ڵ رێزووخۆشه‌ویستیم بۆتۆ هاووڕێ هیوادارم
چاوه‌کانتم ماندوونه‌کردبێت خووشکه‌به‌ڕیزه‌که‌م ،...


نا به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاسوده‌بووم به‌ به‌ژدارییه‌كه‌ت ،،
منیش هیوای به‌خته‌وه‌ری خۆشیت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-10-24 20:21:01

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان بۆ میواندارى کردنى ئه‌م گوڵه‌ ده‌ست ڕه‌نگینه‌ که‌ چۆن کانی به‌ ئاو جوانتره‌ ئه‌وهاش یانه‌ به‌ ڤیان خان جوانتره‌ ،،،
http://www.alamuae.com/gallery/data/media/123/0020.gif
سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ جوانتر له‌ گوڵی به‌هاری نێو سروشتی کوردستان ،،،
چۆنیت هاورێی ئه‌زیز و خوشکى به‌رێزم ڤیان خان ؟ هیوادارم له‌ خۆشی و ئاسووده‌یی دا بیت ،،،
زۆر زۆر به‌خێر بێیت بۆ ئه‌و میوانداریه‌ به‌و هیوایه‌م کاتیکى خۆش به‌سه‌ر به‌ریت و به‌ پرسیاره‌کانمان ماندوو نه‌بیت ،،،

¯°•.¸¸.•°¯°•.¸¸.•°¯¯°•.¸¸.•°¯°•.¸¸.•°¯¯°•.¸¸.•°¯°•.¸¸.•°¯
پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه‌وێت وه‌کو ده‌ست خۆشی بۆ کاره‌ جوانه‌کانت و ماندووبونت له‌ یانه‌ به‌رز بنرخێنم به‌ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م تابلۆیه‌ وه‌کو دیاریه‌کی بچکۆڵانه‌ :
http://www.bestpriceart.com/vault/cgfa_hills3.jpg
http://img13.imageshack.us/img13/6984/dividers129cw3.gif
به‌ڕێزت وه‌کو نوسه‌رێکی ده‌ست ڕه‌نگین ، تا ئێستا چ چاپکراوێکت هه‌یه‌ که‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت تیا بڵاو کردبێتته‌وه‌ ؟
http://img13.imageshack.us/img13/6984/dividers129cw3.gif
چی ئه‌ڵێیت به‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ به‌ کاری دزیه‌وه‌ خه‌ریکن له‌ نێت ، چه‌ند جارێک بینیومانه‌ و بیستومانه‌ هه‌روه‌ها ئه‌بینین و ئه‌بیستین که‌ چه‌ند بابه‌تێکی تایبه‌تی ئه‌ندامان له‌ یانه‌ دزراون و له‌ ماڵپه‌ر و مه‌کۆ و یانه‌کانی تر بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی (کوردژین) بدرێت ؟!
http://img13.imageshack.us/img13/6984/dividers129cw3.gif
چی ئه‌ڵێیت به‌و که‌سانه‌ی که‌ تا ئێستا دڵی که‌سانی به‌رامبه‌ریان هێشاندووه‌ و نه‌چوون به‌ ده‌م داوای لێبوردن کردنیانه‌وه‌ ؟

http://img13.imageshack.us/img13/6984/dividers129cw3.gif
پرسیار زۆرن بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ میوانی ئه‌زیز و ده‌ست ڕه‌نگینمان ،،، ڤیان ،،، خان ، به‌ڵام نامه‌وێت ماندووت بکه‌م ،،،
دوا وته‌م ،،، هیواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم داواکارم له‌ یه‌زدانى مه‌زن له‌ گشت بواره‌کانى ژیانتا سه‌رکه‌وتو بیت
کاتێکى خۆش و ئاسووده‌ بۆ به‌رێزت ئه‌خوازم ،،، هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت خوشکی ئه‌زیزم ،،،

http://img15.imageshack.us/img15/9896/660281828bk7.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-10-24 22:19:11

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ,,, زۆر ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ده‌که‌م ،،هیوادارم خوای گه‌وره‌ سه‌رکه‌وتوی بکات..


به‌خێر هاتی میوانی خۆشه‌ویست Viyan  گییان
۱.Viyan چۆن پێناسه‌ی ((فرمێسک))ئه‌کات..

نامه‌ویت ماندوت بکه‌م Viyan گییان
له‌ کۆتاییا هیوام خۆش به‌ختیته‌,,

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-bb8c1ede34.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-10-24 22:57:23

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان و ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری میوانانی سابات ئه‌كه‌م و
به‌خێرهاتنی گه‌رمت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میواندارییه‌....

منیش چه‌نده‌ ورده‌ پرسیارێكم هه‌یه‌ به‌هیوام بێتاقه‌تت نه‌كات...

***من حه‌زم كرد له‌بیرۆكه‌ی تۆوه‌ بزانم ئێمه‌ ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ین،،یان ژیان به‌ڕێمان ده‌كات...؟؟

***هه‌ستت چۆن ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌بابه‌تت یان هۆنراوه‌ت ئه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌نها ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ت ئه‌كه‌ن و مافی یانه‌ ناپارێزن...؟

***زمانی ڕه‌خنه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ،،كاتێك ئه‌ندامی یانه‌ ناناسیت و په‌یامێكی تایبه‌تت بۆ بنێرێت له‌سه‌ر بابه‌ت یان هۆنراوه‌یه‌كت،،بڵێت
هیوادارم ووشه‌ی بێگانه‌ له‌هۆنراوه‌كه‌ت یان بابه‌ته‌كانت به‌كار نه‌هێنی بۆ زیاتر جوان كردنی بابه‌ته‌كه‌ت...........وه‌ڵام....؟

***ئایا بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕابردوو داهاتوو ساز ده‌كات ،،؟

***بێ هیوا بوون زۆر باوه‌ له‌ناو توێژی گه‌نجدا به‌تایبه‌تی،،،،ئه‌و بێ هیواییه‌ چۆن بكرێت به‌هیوا...؟؟؟


هیوادارم ماندووم نه‌كردبی
هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بت له‌كاره‌كانت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-10-24 23:17:41

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2017-04-03
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروان
زۆر به‌خێر هاتنی میوانی به‌رێز و هاورێ ئازیز خاتو ڤیان ده‌که‌م
به‌ هیوام به‌خته‌وه‌ر و سه‌ر به‌رز بیت
یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌و ماندوت ناکه‌م
بابه‌ته‌کانت هه‌مو جوان و به‌پێزن ، له‌ بواری ئیسلامیدا نوسین و بابه‌تی باشت هه‌یه‌ ،
ئایا ئه‌کرێ بزانین زانیاری دینیت تا چه‌نده‌و چۆن ئه‌و زانیاریانه‌ت وه‌ده‌ست که‌وتووه‌ ؟؟
سه‌رفراز بیت هاورێ گیان

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-10-25 06:46:18

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك داستان * *

سلاو چۆنى هاورئ و خوشکى به‌رێزم ڤیان گیان هیوادارم
هه‌ر له‌ خۆشى بێت ته‌مه‌ن درێژ بیت زۆر به‌خیر بێت بۆ ئه‌و میوانداریه
‌ به‌و هیوایه‌م کاتیکى خۆش به‌سه‌ر به‌ریت به‌ پرسیاره‌کانیشمان ماندو نه‌بیت

سڵاو بۆتۆش گیان ،، مه‌منونم من زۆر باشم ،،
ئه‌خوازم تۆش باشبیت هه‌میشه‌ ...
گه‌لێك سوپاس بۆ هه‌ستی به‌ڕێزت
خۆشحاڵم له‌ میوانێكه‌مدا په‌یامت ئه‌بینم
میوانیم به‌هۆیی ئیوه‌وه‌ جوان و خۆشه‌ بێت...


جارئ میوان ئه‌بێت شتێک بخوا ئه‌و کاته‌ منیش
هه‌ ئه‌وه‌مان له‌ ماله‌وه‌ هه‌ بو به‌و هیوایه‌م به‌ دڵت بێت


هههههههه ده‌سته‌كانت خۆش یارب گیان
ئه‌وا منیش خواردمه‌وه به‌ڕاستی خۆش بوو
ئیحراجتكردم به‌ خواردنه‌ خۆشه‌كه‌ت
وه‌ میواندارییه‌ گه‌وره‌كه‌ت ،،مه‌منونم .


منیش چه‌ند پرسیاریکم هه‌یه‌ به‌و هیوایه‌م ماندوت نه‌که‌م

له‌خزمه‌تت دام پرسیاره‌كانت سه‌ر چاوانم گیان .

١- ئایا ڤیان خان که‌ى ئه‌گریت ، یا خود بڵێم ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ گیان ئه‌گرێنیت .

من كاتێك په‌رۆشی بینینی یه‌كیك بم له‌ خۆشه‌ویستانم
وه‌ یان بێ ئه‌ندازه‌ بێتاقه‌تی شتێك بم ... یان
له‌ سه‌ركه‌وتنم له‌ كارێك وه‌ له‌ هه‌موو كاته‌كاندا
پاشا سوپاسكردنی خالق .


٢- ئه‌وانه‌ چۆن پیناسه‌ ئه‌که‌یت :
( سلیمانى - کوردژین - قوتابخانه‌ - نیشتمان - خۆشه‌ویستى -  خه‌م ) .


سلێمانی : شارێك پڕه‌ له‌ جوانی بینراو
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی هه‌ناسه‌ئه‌ده‌م
موحیبه‌تی زۆرم بۆیی هه‌یه‌ ،،به‌ڵام هێنده‌یی
شوێنی له‌دایك بوونم نا .


كوردژین : ڕۆحێكه‌ له‌ نێو پاكێتی و گه‌وره‌ی و
جوانیدا وێنه‌ی خۆی له‌ سه‌ر هه‌موو په‌ڕه‌یه‌ك
نه‌خشاندووه‌ بۆ هه‌میشه‌ وه‌ به‌رده‌وامه‌ .


قوتابخانه‌ : ده‌ستێكه‌ له‌ دوایی 6ساڵی دێت و ده‌ستمان
ده‌گرێت بۆ فێربوونی پیته‌كان تا كۆتایی ،،
وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سپێكێكی تری واتادار ده‌داته‌ هه‌نگاومان .


نیشتمان : ئامێزێكه‌ جیا له‌گشت ئامێزه‌كانی دی
پڕه‌ له‌ ئاسوده‌یی ژیان ،، بێ بونی كه‌سێكم له‌
وه‌رزێكی بێ ناونیشاندا چاوه‌كانم به‌داخراوه‌یی
به‌رده‌وام ئه‌ڕوانێ كه‌ هیچ نابینێ .


خۆشه‌ویستی : ئاسمانێكه‌ به‌رده‌وام له‌فڕینداین تێیدا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ پاكێتی سپێتی وته‌یه‌كی وه‌رگرتبێت،
ئه‌وه‌ی له‌ بۆنی ڕیحانه‌ بۆنێكی كردبێته‌ پۆشاكی ،
ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستگۆیی وشه‌كانی خواستبێت ،
ئه‌وه‌ی له‌ وه‌فا ئامێزێكی پڕ گه‌وره‌یی خوڵقاندبێت،
ئه‌وه‌ی .... ئه‌وانه‌ ئه‌توانن به‌بێ باڵ بفڕن
له‌ هه‌رجێ له‌ هه‌ركات .
خه‌م : ده‌ریایه‌كه‌ شه‌پۆله‌كانی هه‌مووی پڕه‌ له‌ بێ ئارامی
هه‌رچه‌ند هه‌ڵئه‌ده‌ین تێیدا وه‌ك شه‌پۆله‌كان نه‌بین ،
وه‌ هێزی خه‌میان وه‌رنه‌گرین ، به‌ڵام ناتوانین ،
به‌س مرۆڤێ بۆ مرۆڤێكی دی جیاوازه‌
بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بونی هێزی خه‌مدا .


٣- خۆشترین سات کامه‌یه‌ لاى ڤیان خان ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت باسى بکه‌یت .

له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا خۆشی و ناخۆشی هه‌یه‌
به‌ڵام وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین خۆشییه‌كان زوو
بیرئه‌چنه‌وه‌ وه‌ له‌خه‌یاڵا بونیان كه‌م ئه‌مێنێته‌وه‌ ،
خۆشترین كاتم ئه‌وكاتانه‌یه‌ كه‌ خه‌ریكی كاره‌كانمم
وه‌ دوایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنم ، وه‌ پاشان كه‌سانێ
سود له‌ كاره‌كه‌م وه‌رئه‌گرن به‌به‌رده‌وامی ،،
زۆر شتی دی به‌خته‌وه‌ری و خۆشییه‌ بۆ من
به‌ڵام ئێستا ته‌نها ئه‌مه‌م باسكرد .


٤- چه‌ند هاورێى به‌ وه‌فات هه‌یه‌ چۆن پیناسه‌ى هاورئ به‌ وه‌فا ئه‌که‌یت .

هاوڕێی به‌وه‌فا : ژیانێكه‌ ئاسوده‌ی و پاكی و دڵسۆزی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی موحیبه‌ت و بونیه‌تی له‌گه‌ڵم ...
هاوڕێكانم كه‌م تا زۆر به‌وه‌فابوون ،، به‌ڵام
ئێستا 8 هاوڕێی به‌وه‌فام هه‌یه‌ ،، وه‌ گه‌ر كه‌میشم نه‌وتبێت .


٥- کێن ئه‌وانه‌ که‌ له‌ کوردژین زۆر لێته‌وه‌ نزیکن .

ده‌سته‌ی به‌ڕێو به‌رایه‌تی ،، پاشان هه‌ندێ
هاوڕێی ترم هه‌ن له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ .


ڤیان چى وته‌یه‌کى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م وێنانه‌ :

وێنه‌ی یه‌كه‌م :

پڕه‌ له‌ جوانی وێنه‌یه‌كه‌ هه‌موو هه‌ناسه‌ پاكه‌كان
له‌ نێو ئه‌ودا گه‌شبینی زیاد ئه‌به‌خشن بۆ ده‌ستپێكی
گه‌وره‌بون ،، وه‌ به‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیان له‌ خوێندندا
خۆشییان بێ ئه‌ندازه‌ ڕوناكی ئه‌به‌خشیت ،،
هه‌رچه‌ند شوێنه‌كه‌یان وه‌ك پێویست نی یه‌
به‌ڵام ئه‌مه‌ گه‌وره‌تری و ئاسوده‌یی تر ئه‌نوێنی .


وێنه‌ی دووه‌م :

له‌م وێنه‌یه‌دا منذاڵێک ده‌رده‌که‌وێت که‌ خه‌ریکی فرۆشتنی شیرنه‌مه‌نیه‌
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی
ژیانی خۆیان و بروانامه‌ی خوێندنی خۆی ،
ئه‌م وێنه‌ تتوانیویه‌تی په‌یامێكی گرنگ بگه‌یه‌نێته‌ مرۆڤه‌مان ،،
ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ كه‌ :
بونی ئیراده‌یه‌کی به‌ هێز له‌ناو ناخی مرۆڤه‌کاندا بروا بوون به
‌ کار کردن مرۆڤه‌کان ده‌توانن سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر هه‌ژاری
و به‌ دی هێنانی سه‌رجه‌م خه‌ونه‌کانیان.


وێنه‌ی سێیه‌م :

شارێكه‌ هه‌ر به‌سه‌یركردنم بۆ وێنه‌كه‌
ناخم پڕبوو له‌ ئاسوده‌یی و چاوه‌كانم ڕوناك بوونه‌وه‌
شارێكه‌ ده‌ستپێكی گه‌وره‌بونی من بوو ...


له‌ کۆتایدا هیواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم
داواکارم له‌ یه‌زدانى مه‌زن له‌ گشت بواره‌کانى ژیانتا سه‌رکه‌وتو بیت
کاتێکى خۆش بۆ تۆى به‌رێز داواى لێبوردنیش ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر زۆرم وت بێت و پرسیاره‌کانم زۆر بێت سه‌رکه‌وتو بیت


نا گیان زۆر خۆشحاڵبووم به‌ ئامه‌ده‌بونت له‌م میواندارییه‌دا،،
منیش هیوامه‌ هه‌رده‌م و هه‌میشه‌ ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساخبیت ،
كاتێكی ئاسوده‌تر و خۆشتر بۆ تۆی به‌ڕێز ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-10-25 07:32:56

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ گلێنه‌كه‌م * *

زۆر زۆر به‌خێر بێت ڤیان گیان بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌
خۆشحاڵم ئه‌م هه‌فته‌یه‌ که‌سێکی به‌ توانا و ده‌ست ڕه‌نگین میوانه‌.


زۆر مه‌منونم گلێنه‌كه‌م ،،ئه‌زیزی منی ،،
تۆش به‌خێر بێیت بۆ كه‌ناری ده‌ریای میوانداری كوردژین .


چه‌ن پرسیانێکم هه‌یه‌ منیش:

فه‌رموو پرسیاره‌كانت ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر چاوانم گیان .

1- ته‌مه‌نت چه‌نه‌؟

21 ساڵم

2-پیشه‌ت چیه‌؟

ئه‌مساڵ 6 ئاماده‌یم ته‌واوكرد چاوه‌ڕێم ناوم بێته‌وه‌ ،،
پاشان له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كارئه‌كه‌م ،
وه‌ خه‌ریكی كاری مۆسیقاشم .


3- چۆن به‌ کوردژین ئاشنا بوویت؟

پێش ئه‌وه‌ی ببمه‌ ئه‌ندام به‌رده‌وام رۆژانه‌
سه‌ردانی كوردژینم ئه‌كرد ،، حه‌زم ئه‌كرد ببمه‌ ئه‌ندام
كه‌ ئه‌مبینی به‌شی ئاینی بابه‌تی به‌هێزی زۆر كه‌مبوو
تا بتوانم وه‌ك پێویست بتوانم ئه‌وبه‌شه‌ به‌هێز بكه‌م
به‌هاوكاری ئه‌ندامانی دی ،، ئیتر ئه‌وه‌بوو ڕۆژێك پورزاكانم
هاتن بۆ ماڵمان شه‌و مانه‌وه‌ وتم چۆن بتوانم ببمه‌ ئه‌مندام
ئیتر ئه‌وان هاوكارییان كردم بومه‌ ئه‌ندام كه‌ پێش
سه‌عات 12 بوو له‌گه‌ڵ بوومه‌ ئه‌ندام
كه‌چی ئه‌نه‌م نه‌زانی نوسراوێكی له‌م جۆره‌م بینی
كه‌ یادی سێ ساڵه‌ی كوردژین بوو ئیتر كوردژین نه‌ما
زۆریش لام ناخۆشبوو .


4- یه‌که‌م که‌س کێ بوو که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ناسیت له‌ کوردژینا؟

یه‌كه‌م كه‌س كاك یادگاربوو لیره‌وه‌ سڵاو و ڕێزم بۆی هه‌یه‌،،
ناسینی ئه‌ویش به‌م جۆره‌بوو :
من به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ بووم ،، له‌كاتی
داخڵكردنی بابه‌ت بۆ كوردژین هه‌ڵه‌م ئه‌كرد ،،
ئه‌ویش هات و هاوكاری كردم وه‌ له‌یانه‌دا فیری
هه‌موو شته‌كانی كردم وه‌ تائێستاش هاوكارمه‌ .


5- ووشه‌ی ژیان وشه‌یه‌کی وێڵه‌ زۆر مانا ئه‌به‌خشێت
ئایا لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟


ژیان بونی ئێمه‌یه‌ ،، ئێمه‌ ئه‌ژین ،، به‌ڵام
مرۆڤی به‌هێز و سه‌ركه‌وت و ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ بزانێ
چۆن مامه‌ڵه‌ ئه‌كات له‌گه‌ڵی به‌به‌رده‌وامی .


6- چی به‌و که‌سه‌ ئه‌ڵێیت که‌ په‌یمان شکێنه‌ و خیانه‌ت کاره‌؟

گه‌ر بێ هۆبێت ئه‌وا ئه‌وكه‌سه‌ ناخی پڕه‌ له‌
بێ ویژدانی و وه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ناشرینی هه‌یه‌ ،،
وه‌ پیی ئه‌ڵێم تۆ خالق عیقڵی یاوه‌ پێت
به‌ڵام حه‌یف كه‌نازانی عه‌قڵت وه‌ك مرۆڤ به‌كاربێنیت ،،
وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پیی ئه‌ڵیم بوراویت ژیانت له‌ده‌ست خۆته‌ .


7- دووری له‌ کوردستانه‌وه‌ زۆر قوورسه‌ ئایا هه‌رگیز له‌ کوردستان دوور که‌وتویته‌وه‌؟

نا له‌ كوردستان تا ئێستا دوور نه‌كه‌وتومه‌ته‌وه‌ ،،
حه‌زیش ناكه‌م جێی بێڵم بۆ سه‌ردانیش زۆر كه‌م ،، چون
وڵاتی خۆت ئاسوده‌یی بونه‌ .


8-پێناسه‌کی خۆت بکه‌؟

كه‌سێكم لێبورده‌م وه‌ رقم بۆ هیچ مرۆڤێك نی یه‌ ،
ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ ناخۆشیشم به‌رامبه‌ر بكات زوو بیرم ئه‌چێته‌وه‌ ،،
ناتوانم ڕقی لێ هه‌ڵگرم ،، توڕه‌ش ئه‌بم ،،
كه‌سێكی خاونیم ،، وه‌ شه‌رمن نیم ،، كه‌سێكم
به‌رده‌وام حه‌زم به‌نوێگه‌رییه‌ ...


لێره‌یا کۆتای به‌ پرسیارکانم ئه‌هێنم هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت.
هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌رگیز خه‌م نه‌یه‌ته‌ ڕێگات
هه‌میشه‌ پێکه‌نین میوانی لێوه‌کانت بێت به‌خته‌وه‌ر بیت.


مه‌منونم گیانه‌ ،،خۆشحاڵبووم به‌ به‌ژداریت وه‌ ئاماده‌بوونت ،،
منیش هیوامه‌ سه‌ركه‌وتو بیت وه‌ هه‌میشه‌ له‌ خۆشی
وئاسوده‌یدا بژیت به‌ به‌رده‌وامی اینشاءالله‌ .


هیوادارم به‌ دڵت بێت

مه‌منونم گوڵه‌كه‌م ،، زۆر زۆر جوانه‌ ،،
ده‌سته‌كانت خۆش ئه‌زیزم ،،


منیش هیوادارم ئه‌مه‌ت به‌دلبێت :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7c8119aac0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-10-25 08:34:47

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میوانداریه
زۆر به‌خێر بێت هاورى به ريز: ڤیان گیان بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتى کوردژین
منیش چه‌نده‌ ‌ پرسیارێكم هه‌یه‌ هيوادارم بێزارت نه كه م
1- خۆشترين وشه به لاته وه چ وشه يه كه؟
2-ئه ى ناخۆشترين وشه به لاته وه  چ وشه يه كه؟
3- خۆشترين شار له كوردستان به لاته وه چ شاريكه ؟
دووباره به‌خێر بێت بۆ ساباتى کوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن احمد_88 (2010-10-25 08:41:15)

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-10-25 08:41:10

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك بڕواباتاسی * *

به‌ناوی یه‌زدانی پاک و بێگه‌رد
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌ هاورێیانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌که‌م بۆ میوانداری کردنی ئه‌م میوانه‌ ئازیز و خۆشه‌ویته‌ بۆ
ئه‌مجاره‌ی ئه‌م ساباته‌ ئازیزه‌ هه‌میشه‌ له‌ کامه‌رانیدا بژین


گه‌لیك مه‌منون بۆت گیان ،، مه‌منون بۆ تۆی ئازیز.

دواتر ده‌لێم ڤیان خان ببوره‌ ئه‌گه‌ر زۆر چاوه‌روانت کردبێت
له‌م که‌نار ده‌ریایه‌دا و له‌م ته‌نیایه‌دا هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه‌
چه‌ند هاورێیه‌ک به‌ر له‌من گه‌شتبێتنه‌ لات


نا گیان من خۆم ویستم به‌ر له‌هه‌موان ئاماده‌بم
وه‌ خۆشحاڵم بتوانم به‌ه‌جوانترین میوانداری پێكه‌وه‌ بكه‌ین .


منیش وه‌کو هاورێیانم کۆمه‌لێک پرسیارم هه‌یه
‌ ئه‌گه‌ر به‌ و دله‌ گه‌وره‌یه‌ت قبولی بکه‌یت وه‌لامی
پرسیاره‌کان بده‌یته‌وه‌ سوپاست ده‌که‌م .


وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت له‌سه‌ر چاوانم گیان ، فه‌رموو .

1. ڤیان خان ئه‌توانێت پێناسه‌یه‌کی خۆتمان بۆ بکات؟

ناوی ڕاستیم هه‌ر( ڤیان)ه‌ ،،ئه‌مساڵ 6 ئاماده‌یم
ته‌واوكرد ئێستا چاوه‌ڕیم ناوم بێته‌وه‌ ،،
وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كارئه‌كه‌م ،،
وه‌ پاشان خه‌ریكی فێربوونی مۆسیقاشم .


2. ڤیان خان له‌که‌یه‌وه‌ شعر ده‌نوسێت ؟
ئایا یه‌که‌م شعرت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت
له‌گه‌ل شیعرێکی ئێستا دا چ جیاوازیه‌ک ده‌بینیت؟


له‌ 2004  من شعر ئه‌نوسم ،، به‌ڵێ
به‌ته‌ئكیدی جیاوازی زۆر ئه‌بینم،،
له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و داڕشتنی وشه‌كان
پاشان به‌كارهێنانی وشه‌كان ،، وه‌ ڕوخساریش .


3. ئه‌وهاورێیانه‌ی ڤیان کێن که‌ هه‌میشه‌ پشتیان پێده‌به‌ستێت ؟
قه‌ت بوه‌ هاورێت خیانه‌تت لێبکات؟


زۆر كه‌من ،، به‌ڵام ئه‌و كه‌میه‌ش بۆ من زۆر گه‌وره‌یه‌ ،،
نا شتێكی ئه‌توۆ نه‌بووه‌ وه‌ك خیانه‌ت ،، شتی ناخۆش
هه‌ر ڕووئه‌دات به‌س من هیچێكی وام بیرنی یه‌ .


4. ڤیان خان چۆن له‌گه‌ل کوردژینا ئاشنایه‌تی په‌یدا کرد؟
ئایا کوردژین چی فێرکردیت؟ ئه‌ی چی لێسه‌ندیته‌وه‌ ؟


بمبوره‌ له‌سه‌ره‌وه‌ جوابی ئه‌مه‌م دابۆوه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌م دانایه‌وه‌ ...

به‌م شیوه‌ ئاشنا بووم به‌كوردژین ...:

پێش ئه‌وه‌ی ببمه‌ ئه‌ندام به‌رده‌وام رۆژانه‌
سه‌ردانی كوردژینم ئه‌كرد ،، حه‌زم ئه‌كرد ببمه‌ ئه‌ندام
كه‌ ئه‌مبینی به‌شی ئاینی بابه‌تی به‌هێزی زۆر كه‌مبوو
تا بتوانم وه‌ك پێویست بتوانم ئه‌وبه‌شه‌ به‌هێز بكه‌م
به‌هاوكاری ئه‌ندامانی دی ،، ئیتر ئه‌وه‌بوو ڕۆژێك پورزاكانم
هاتن بۆ ماڵمان شه‌و مانه‌وه‌ وتم چۆن بتوانم ببمه‌ ئه‌مندام
ئیتر ئه‌وان هاوكارییان كردم بومه‌ ئه‌ندام كه‌ پێش
سه‌عات 12 بوو له‌گه‌ڵ بوومه‌ ئه‌ندام
كه‌چی ئه‌نه‌م نه‌زانی نوسراوێكی له‌م جۆره‌م بینی
كه‌ یادی سێ ساڵه‌ی كوردژین بوو ئیتر كوردژین نه‌ما
زۆریش لام ناخۆشبوو .


كوردژین پێی به‌خشیم ...:

له‌ژیانی گشت مرۆڤـێكدا تـێـكه‌ڵ بوون و هاتن هه‌یه‌ وه‌ خودی مرۆڤه‌كان
خۆیان ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن ...،، كوردژین نوكی قه‌ڵه‌مێكی پێ به‌خشیمه‌وه‌
كه‌ له‌ڕێگایه‌كی تـه‌سكدابوو نه‌ی ئه‌توانی بنووسـێت ئێستا له‌ ڕێگایه‌كی ڕونـوو
ئـاسووده‌دا به‌رده‌وامه‌ له‌نووسین ،ئه‌مه‌ بۆمن گه‌وره‌ترینه‌ وه‌ بۆ وتن ئـه‌مـه‌
هه‌موو شته‌كانی تریشی تـێدا ئه‌بینرێـت كـه‌ كوردژیـن پێی به‌خشـیـوم .


كوردژین لیی سه‌ندمه‌وه‌ ...:

هه‌ریه‌ك له‌ئیمه‌ی مرۆڤ كاتێك كه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ كارێك یاخود
شتیك جیا له‌ شتانی پیشو دێته‌ پێشمان وه‌ ژیانمان ،،ئه‌وا
به‌ته‌كید كۆمه‌ڵی شتان پێ ئه‌به‌خشێت و كۆمه‌ڵی شتیشمان
لێ ئه‌سه‌نیته‌وه‌ ،، كوردژین كوردژین ...................
نازانم چی لێ سه‌ندووم .... بمبوره‌ ئیستا هیچم له‌ خه‌یاڵنی یه‌
به‌لام ئه‌ونه‌ی كه‌ كاتمی بردووه‌ ئه‌ویش خۆم وام داناوه‌ .


5. ڤیان خان کاتێک هۆنراوه‌ ئه‌نوسێت هه‌ست به‌چی ده‌کات ؟
ئایا هۆنراوه‌ به‌هره‌یه‌ یان ئیلهامه‌؟


زۆر موڕتاحم ،، چون نزیكترینه‌ لێم ، وه‌ له‌گه‌ڵی ئه‌ژیم ،،
وه‌ قه‌ت شێوازێك هۆنراوه‌ نانوسم كه‌ ئاسان به‌رامبه‌ر لێی تێبگات،،
ئه‌توانم بڵیم هه‌م به‌هره‌یه‌ هه‌م ئیلهامه‌ ،،
چون هه‌موو كه‌س ناتوانێت شعر بنوسێت ،، وه‌ هه‌مووش ئه‌و
به‌هره‌یان نی یه‌ گه‌ر زۆریش هه‌وڵی دابێت .


6. تۆ هه‌میشه‌ به‌باته‌ جوانه‌کانت ئه‌ندامه‌کانت سه‌رسام کردوه‌  ،
ئایا ڤیان چه‌ند کاتی ده‌وێت بۆ نوسینی بابه‌تێک ؟
له‌وانه‌یه‌ بابه‌ت هه‌تا بابه‌ت جیاواز بێت به‌لام به‌گشتی ده‌لێم.
ئایا پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ت بلاو بکه‌یته‌وه‌ چه‌ندجار ده‌یخوێنیته‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ؟
یان پیشانی که‌سیتری ده‌ده‌یت پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بکه‌یته‌وه‌


وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت بابه‌ت تا بابه‌ت جیاوازه‌ ،،به‌ڵام به‌گشتی
كاتم ئه‌ویت وه‌ كاتم ئه‌بات به‌تیبه‌ت كه‌ خه‌ریكی كاری تریشم ،،
به‌ڵام بابه‌ت هه‌یه‌ نیو سه‌عات ئه‌مه‌ كه‌مترینه‌ ... پاشان بۆ
سه‌عات و دووسه‌عات و سی سه‌عات ... ئاوا ئه‌ڕوات ،،،
زۆر كه‌م بابه‌ته‌كانم پیش ئه‌و بڵاو بكه‌مه‌وه‌ پشان كه‌سێكی تری به‌م ،،
ئه‌توانم بڵیم یه‌ك یا ئه‌گه‌ر بگاته‌ دووكه‌س پشانیان به‌م ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ،،
وه‌ نا زۆر كه‌م ئه‌یخوینمه‌وه‌ به‌س له‌گه‌ڵ نوسیندا ئاگادارئه‌بم ...


7. ئایا ڤیان خان چه‌ند کاتی خۆی ته‌رخان کردوه‌ بۆ کوردژین ؟
یه‌که‌م جار که‌کوردژین ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌چیته سه‌ر چی به‌شێک ؟


به‌پێی پێویست به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ چون هه‌ندێ كاره‌كانی  كۆمه‌ڵه‌كه‌شم
له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌كه‌م ئه‌وا زۆرتر دێمه‌ كوردژین ،،
یه‌كه‌مجار به‌گشتی سه‌یرێك ئه‌كه‌م ،، پاشان بزانم
به‌ڕیو به‌رایه‌تی كێ له‌ خه‌ته‌ ،، ئه‌وكات كارهه‌بوو ئه‌یكه‌م ،،
پاشان سه‌یری بابه‌ته‌كانی خۆم ئه‌كه‌م ،، پاشان بزانم بابه‌تێك
هه‌یه‌ حه‌زبكه‌م بیخوێنمه‌وه‌ وه‌ سه‌رنجم ڕابكیشیت
ئه‌وا ئه‌چم ئه‌یخوینمه‌وه‌.


8. ئایا قه‌ت له‌ کوردژین که‌س بێزاری کردویت؟
ئه‌گه‌ر ئا  هۆیه‌که‌ی چی بو؟


نا تائێستا الحمدالله‌ كه‌س بیزاری نه‌كردووم ،،
هیوای ئاسوده‌یی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامان ئه‌خوازم .


9.  ئایا ڤیان له‌ هیچ یانه‌یه‌کیترا چاڵاکی هه‌یه‌ ؟

نا له‌هیچ یانه‌یه‌كی دی ئه‌ندام نیم ،، به‌ڵام بابه‌ته‌كانم
ئه‌نێرم بۆ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ.


10. ئه‌و گۆرانیه‌ چیه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لێوانته‌و له‌ به‌ر خۆته‌وه‌ ئه‌ی لێیته‌وه‌ ؟
ئه‌ی ئه‌و  هۆنراوه‌یه‌ت کامه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌یالته‌ ؟


كه‌ كاتێ گوی له‌ گۆرانی ئه‌گرم هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ ئه‌توانم وشه‌كانی
بزانم ،ودوایی یه‌كسه‌ر بیرم ئه‌چێته‌وه‌ ،، ئه‌مه‌شم زۆر بیخۆشه‌ ،،
له‌به‌رئه‌وه‌ گۆرانی یه‌ك نی یه‌ به‌رده‌وام بیڵیمه‌وه‌ ،،
هۆنراوه‌كانم هه‌مووی خۆش ئه‌وێت چون هه‌ریه‌كه‌یان
به‌شێك له‌ خه‌م و خۆشییه‌ كانی  منیان له‌ ئامیزی خۆیان گرتووه‌ ،،
به‌ڵام له‌ ئێستاییا ئه‌وه‌ی زۆر خۆشمه‌وێت قه‌سیده‌ی
(هاوڕییه‌تی له‌ سپیتیدا )ئه‌مه‌ زۆر لم خۆشه‌ویسته‌ ...
له‌ كوردژینیش له‌ به‌شی هۆنراوه‌كان دامناوه‌
گه‌ر حه‌زتكرد بیبینی ...پێك هاتووه‌ له‌ 5 به‌ش .


له‌ کۆتایدا ئه‌لێم بمبوره‌ ئه‌گه‌ر بێزارم کردبیت به‌ پرسیاره‌ بێ ماناکانم
ئه پارێمه‌ له‌یه‌زدان پاک که‌ هه‌میشه‌ ساخ و سه‌لامه‌ت بیت بۆ ئه‌م یانه‌ جوانه‌


نا به‌رێزیت به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ میوانداریكه‌مان به‌جوانی و خۆشی
له‌گه‌ڵ هاوڕییانی دی به‌سه‌رئه‌به‌ین ،، خۆشالبووم به‌ په‌یامت ،،
منیش ئه‌خوازم خالق ته‌مه‌ن دریژ و سه‌ركه‌وتوبكات له‌ ژیانتا اینشاءالله‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-10-25 10:55:21

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنی ڤیان خان ئه‌که‌م ئه‌ندامێکی چالاک و سه‌رکه‌وتو
هه‌نێک پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندوت نه‌که‌م و له‌ کاتت نه‌گرم

ڤیان کێیه‌ ؟
ژیان چۆن ئه‌بینی ؟
له‌ بونی خۆت ڕازیت ؟
له‌ دنیادا شتێک هه‌یه‌ به‌ دوایا وێڵ بیت ؟
هیوای به‌ده‌ستهێنانی چیت هه‌یه‌ له‌ ژیانا ؟
چۆن منت خوێندۆته‌وه‌ ؟ بۆ حه‌زت به‌ ناسینم کرد ؟

هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم دوباره‌ خۆشحاڵبوم به‌ به‌ژداریکردن له‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن tina (2010-10-25 10:57:24)

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-10-25 12:42:36

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سڵاو
ده‌ستخۆشیم بۆ هاوڕێی به‌ڕێز و ئه‌زیزم کاک سیروان گیان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌و هه‌موو میوانداریه‌کان له‌شت ساغ بێت و ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم..

به‌خێرهاتنی هاوڕێی ئه‌زیزم ڤیان خان ئه‌که‌م هیوادارام کات و ساتێکی خۆش ببه‌یته‌ سه‌ر گوڵی من

پرسیاری من له‌ تۆی ئه‌زیزم

پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ چۆن ئه‌که‌ی: کوردژین،، ڤیان،، سلێمانی،، فریشته‌ی جوانی

هیوادارم نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بونی به‌ڕێزتان و له‌ کات گرتنتان
ئه‌وپه‌ری خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆت گیانه‌که‌م... خۆشه‌ویستیم بۆت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-10-25 13:31:51

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان

زۆر زۆر خۆشحالم که‌ له‌ که‌نار ئه‌م ده‌ریایه‌ میوانم لاى ئازیزترین هاوریم له‌ کوردزین ڤى ڤى گیان
به‌خیر بیت بۆ ساباتى کوردزین
هیوادارم ماندوو نه‌بیت به‌وه‌لامى پرسیاره‌کان


فیان که‌سیکى هیمن و له‌سه‌ر خۆیه‌ ؟


تاچه‌ند لیبورده‌یه‌ ؟

کوردزین چ باوه‌ر و هه‌ستیکى به‌ تۆ به‌خشى ؟

فیان که‌ یه‌که‌م جار چووه‌ ده‌سته‌ى به‌ریوبه‌رایه‌تى هه‌ستى چۆن بوو؟

رۆنیاس کییه‌؟پیناسه‌ى من بکه‌؟
[color=#FF00FF]
ئه‌م وینه‌یه‌ چیت ئه‌هینیته‌وه‌ یاد؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-99bfdb9dbe.jpg
کى نازناوى ڤى ڤى لیناویت ؟هههه

ڤیان قه‌ت بووه‌ نه‌چیت بۆ ده‌رسى مۆسیقا به‌ هۆى هاورییه‌کته‌وه‌ ؟

هه‌ستت چى بوو ئه‌و ئیواره‌یه‌ى له‌یه‌ک جیا بوینه‌وه‌؟

ئه‌و شته‌ چى بوو که‌ کریمان ؟وتم ڤیان بى من نه‌یخۆیت ؟ئایا به‌یه‌که‌وه‌ خواردمان یان بى من خواردت؟

له‌کۆتایدا هیوادرم سه‌رکه‌وتووبیت
هاوریى زۆر خۆشویستم111111

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg


کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.225.194.144
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net