❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیان خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-10-25 14:50:20

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك چۆڤین * *

سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ جوانتر له‌ گوڵی به‌هاری نێو سروشتی کوردستان ،،،
چۆنیت هاورێی ئه‌زیز و خوشکى به‌رێزم ڤیان خان ؟ هیوادارم له‌ خۆشی و ئاسووده‌یی دا بیت ،،،
زۆر زۆر به‌خێر بێیت بۆ ئه‌و میوانداریه‌ به‌و هیوایه‌م کاتیکى خۆش به‌سه‌ر به‌ریت
و به‌ پرسیاره‌کانمان ماندوو نه‌بیت ،،،


سڵاو بۆتۆی به‌ڕێز .. مه‌منون بۆ وته‌ جوانه‌كانت
كه‌ به‌خێرهاتنت پێ كرد ،، ده‌سته‌كانت خۆش ،،
منیش به‌خێر هاتنت ئه‌كه‌م بۆ میواندارییه‌كه‌مان ،،
چون پێكه‌وه‌ میوانداری ئه‌كه‌ین ته‌نها به‌من ناكرێت ،،
من زۆر باشم ،ئه‌خوازم به‌ڕێزیشت زۆر باشبیت .


پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه‌وێت وه‌کو ده‌ست خۆشی بۆ کاره‌ جوانه‌کانت و
ماندووبونت له‌ یانه‌ به‌رز بنرخێنم به‌ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م تابلۆیه‌ وه‌کو دیاریه‌کی بچکۆڵانه‌ :


گه‌لێك مه‌منونم بۆ دیارییه‌ گه‌وره‌و جوانه‌كه‌ت ،، ماندونه‌بیت ،
منیش ئه‌م دیارییه‌م بۆت هه‌یه‌ :


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3d57d1d6d2.gif

به‌ڕێزت وه‌کو نوسه‌رێکی ده‌ست ڕه‌نگین ، تا ئێستا چ چاپکراوێکت
هه‌یه‌ که‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت تیا بڵاو کردبێتته‌وه‌ ؟


تا ئێستا وه‌ك كتێب یا بڵاوكراوه‌ی خۆم نیمه‌ ،،به‌ڵام
له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێو به‌ران بووم له‌ گۆڤارێك به‌س ئێستا به‌داخه‌وه‌
نه‌ماوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتیان ئێوه‌ ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خوێندكاران بن
ئێمه‌ ڕازی نه‌بووین له‌به‌رئه‌وه‌ كۆتایمان پێ هێنا ،،وه‌ مه‌سره‌فیشی
خۆمان ئه‌مانكرد به‌تایبه‌ت لێپرسراوه‌كه‌مان ،، وه‌ هه‌ندێ هۆنراوه‌م له‌
هه‌ندێك گۆڤار و ڕۆژنامه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ ،، وه‌ به‌ته‌مام گه‌ر بكرێت وه‌
توانام هه‌بێت یه‌كێك له‌ ڕۆمانه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه‌ له‌داهاتوودا ،، پاشان هۆنراوه‌كانم.


چی ئه‌ڵێیت به‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ به‌ کاری دزیه‌وه‌ خه‌ریکن له‌ نێت ،
چه‌ند جارێک بینیومانه‌ و بیستومانه‌ هه‌روه‌ها ئه‌بینین و ئه‌بیستین که‌ چه‌ند
بابه‌تێکی تایبه‌تی ئه‌ندامان له‌ یانه‌ دزراون و له‌ ماڵپه‌ر و مه‌کۆ و یانه‌کانی تر
بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی (کوردژین) بدرێت ؟!


دزی كردن به‌هه‌ر جۆرێكبێت كارێكی نامه‌نتیقه‌و نه‌شیاوه‌ ،،
وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به‌كردنی ئه‌م كاره‌ به‌بێ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌
و شوێنه‌كه‌ ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ نه‌یزانیوه‌ عه‌قڵی وه‌ك
ئه‌وه‌ی خالق داویه‌تێ به‌كاری بهێنیت .


چی ئه‌ڵێیت به‌و که‌سانه‌ی که‌ تا ئێستا دڵی که‌سانی به‌رامبه‌ریان
هێشاندووه‌ و نه‌چوون به‌ ده‌م داوای لێبوردن کردنیانه‌وه‌ ؟


ئه‌ڵێم :

كاتێك خالق ئه‌و هه‌موو گه‌وره‌ی و جوانی و ڕێزه‌ و ...
داوه‌ به‌هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ،، كه‌چی هێشتا گوناح ئه‌كه‌ین
وه‌ سه‌رپێچی ئه‌كه‌ین ،، هێشتا خالق به‌رده‌وام ئه‌ڵێت
له‌ ڕه‌حمم بێ ئومێدمه‌بن وه‌ ئه‌مان بورێت گه‌ر ته‌نها جارێكیش
بڵێین خوایه‌ گیان بمان بووره‌ ،،
چۆن مرۆڤ ئه‌توانێت له‌یه‌كێك نه‌بوورێت به‌و هه‌موو
بێ ده‌ساڵتیه‌وه‌له‌به‌رامبه‌ر خالق ...؟؟!
ئه‌وه‌شی ئه‌تكوژێت لێی ببوره‌ له‌به‌ر خالق ...
ئه‌مه‌ بۆت گه‌وره‌ترین شته‌ ...


پرسیار زۆرن بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ میوانی ئه‌زیز و ده‌ست ڕه‌نگینمان ،،، ڤیان ،،، خان ،
به‌ڵام نامه‌وێت ماندووت بکه‌م ،،،دوا وته‌م ،،، هیواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم
داواکارم له‌ یه‌زدانى مه‌زن له‌ گشت بواره‌کانى ژیانتا سه‌رکه‌وتو بیت
کاتێکى خۆش و ئاسووده‌ بۆ به‌رێزت ئه‌خوازم ،،، هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت خوشکی ئه‌زیزم ،،،


مه‌منون بۆ تۆی به‌ڕێز ...خۆشحاڵبووم به‌ به‌ژدارییه‌كه‌ت ،،
سه‌رچاوان ،،منیش هیوای ئاسوده‌ی و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-10-25 14:58:22

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ یاڵدز خانم * *

سه‌ره‌تا ,,, زۆر ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ده‌که‌م ،،
هیوادارم خوای گه‌وره‌ سه‌رکه‌وتوی بکات..


منیش ئه‌خوازم هه‌میشه‌ كاك سیروان
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژبێت اینشاءالله‌


به‌خێر هاتی میوانی خۆشه‌ویست Viyan  گییان

مه‌منون بۆ تۆی به‌ڕێزیش خۆشحاڵم یاڵدز گیان...

۱.Viyan چۆن پێناسه‌ی ((فرمێسک))ئه‌کات..

فرمێسك : بونی ئاسوده‌ییه‌كی دی یه‌ بۆ ناخی هه‌ریه‌ك
له‌ ئێمه‌ی مرۆڤ جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت .


نامه‌ویت ماندوت بکه‌م Viyan گییان
له‌ کۆتاییا هیوام خۆش به‌ختیته‌,,


نا خۆشحاڵبووم به‌ په‌یامت گیانه‌ ،،
سه‌رچاوانم ،،منیش هیوای ئاسوده‌یت بۆ ئه‌خوازم .


منیش ئه‌م دیارییه‌م بۆت هه‌یه‌ .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ee6080db87.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-10-25 15:46:21

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك مه‌ریوان * *

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان و ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری
میوانانی سابات ئه‌كه‌م وبه‌خێرهاتنی گه‌رمت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میواندارییه‌....


تۆش به‌خێربێیت بۆ میواندارییه‌كامان ،،سه‌رچاوان ،،
خۆشحاڵم به‌ هه‌بوونت له‌م میوانداریه‌دا ،،مه‌منون بۆت .


منیش چه‌نده‌ ورده‌ پرسیارێكم هه‌یه‌ به‌هیوام بێتاقه‌تت نه‌كات...

نا گیان له‌خزمه‌تت دام به‌چاوان ...

***من حه‌زم كرد له‌بیرۆكه‌ی تۆوه‌ بزانم ئێمه‌ ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ین،،
یان ژیان به‌ڕێمان ده‌كات...؟؟


به‌ڕاستی پرسیارێكی قورسه‌ ،،، به‌س من ئه‌مه‌وێت
جواب بۆ خۆت جێبێڵم : گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت فه‌رموو ...






***هه‌ستت چۆن ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌بابه‌تت یان هۆنراوه‌ت
ئه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌نها ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ت ئه‌كه‌ن و مافی یانه‌ ناپارێزن...؟


شتێكی نائاساییه‌ وه‌ نه‌شیاوه‌ ،، پێم ناخۆشه‌ ،،
هه‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌ی ماندووبونی منه‌ كراوه‌ته‌
كردار وه‌ ناساندنی شوێنێكی دی ... كه‌ من نامویستووه‌ .


***زمانی ڕه‌خنه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ،،كاتێك ئه‌ندامی یانه‌ ناناسیت و
په‌یامێكی تایبه‌تت بۆ بنێرێت له‌سه‌ر بابه‌ت یان هۆنراوه‌یه‌كت،،بڵێت
هیوادارم ووشه‌ی بێگانه‌ له‌هۆنراوه‌كه‌ت یان بابه‌ته‌كانت
به‌كار نه‌هێنی بۆ زیاتر جوان كردنی بابه‌ته‌كه‌ت...........وه‌ڵام....؟


ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر چاوانم ،، به‌ڵام هه‌ر كه‌سه‌و شێوازی خۆیی هه‌یه‌ ،،
به‌تایبه‌ت له‌ نوسیندا ،، زمانی ڕه‌خنه‌ پێگه‌یه‌نه‌ر و گه‌وره‌ كردنی كه‌سه‌ ،
وه‌ سه‌ركه‌وتنی له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیه‌تی ...

ئه‌ڵێم :

زۆر مه‌منون بۆت ،، سه‌رچاوانم وته‌كه‌ت ،،
به‌ڵام من به‌هۆیی ئه‌وه‌ی زۆر موتابه‌عه‌یی دیوانی نالی
وه‌ دیوانی مه‌حوی ئه‌كه‌م حه‌ز ئه‌كه‌م نوسینه‌كانم
له‌وشێوه‌ش بن وه‌ كاریگه‌ری ئه‌وانم له‌سه‌ره‌ ...
وه‌ ئه‌شلێم به‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ وشه‌ی بێگانه‌ به‌كارنه‌هێنم
نوسینی هۆنراوه‌ی واشم هه‌یه‌ .


***ئایا بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕابردوو داهاتوو ساز ده‌كات ،،؟

نا هه‌موو بیركرنه‌وه‌یه‌ له‌ ڕابردوو داهاتووی باش
سازناكات ،، وه‌ خه‌ڵك واتێئه‌گه‌ن زۆرتر رابردوو
داهاتوویان ئه‌سازێنی ..


***بێ هیوا بوون زۆر باوه‌ له‌ناو توێژی گه‌نجدا به‌تایبه‌تی،،،،
ئه‌و بێ هیواییه‌ چۆن بكرێت به‌هیوا...؟؟؟


متمانه‌ی زۆر به‌خالق هه‌بێت وه‌ به‌ خودی خۆیی ،،
پاشان له‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشییه‌كاندا بێ ئومێدنه‌بێت ،،
به‌رده‌وام هه‌ڵبدات له‌ هه‌ر ناخۆشییه‌ك خۆشییه‌ك بكاته‌
بون بۆ به‌رده‌وامی ،،چون له‌ناخۆشییه‌كانیشدا
وه‌ له‌ بێ هیواییه‌كانیشدا هێشتا خۆشی و ئومێد به‌دی ئه‌كرێت .


هیوادارم ماندووم نه‌كردبی
هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بت له‌كاره‌كانت


نا گیان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵبووم ،،
هیوای ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-10-25 16:01:51

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز خه‌مه‌ * *

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروان
زۆر به‌خێر هاتنی میوانی به‌رێز و هاورێ ئازیز خاتو ڤیان ده‌که‌م
به‌ هیوام به‌خته‌وه‌ر و سه‌ر به‌رز بیت


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،، مه‌منون بۆت ،،
منیش به‌خێرهاتنت ئه‌كه‌م گیان ،سه‌رچاون .


یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌و ماندوت ناکه‌م

نا گیان بۆ ماندووئه‌بم ،،له‌خزمه‌تتدام ،،
ئێوه‌ ماندووئه‌بن نه‌ك من ...


بابه‌ته‌کانت هه‌مو جوان و به‌پێزن ، له‌ بواری ئیسلامیدا نوسین و بابه‌تی باشت هه‌یه‌ ،
ئایا ئه‌کرێ بزانین زانیاری دینیت تا چه‌نده‌و چۆن ئه‌و زانیاریانه‌ت وه‌ده‌ست که‌وتووه‌ ؟؟


تا ڕاده‌یه‌ك زانیاریم هه‌یه‌ ،، به‌ده‌وره‌ وه‌ كۆڕ ،،پاشان چونه‌ لای كه‌سانی زیره‌ك
له‌ م بواره‌دا ،،باشان پرسیاركردن له‌ كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان ،، وه‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب .


سه‌رفراز بیت هاورێ گیان


منیش هیوای ئاسوده‌ی و سه‌ركه‌وتنت بۆ داوائه‌كه‌م له‌ خالق،،
ده‌ستخۆش بۆ په‌یامت گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-10-25 19:22:02

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2020-06-19
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsXPSafari

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

پێش هه‌رشتێک ده‌سخۆشیم بۆ کاک سیروانی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م میوانداریه‌...
وه‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م خاتوو( ڤیان )...
یاخوا به‌خێر بێت داده‌ گیان به‌راستی خۆشحاڵم به‌سازدانی ئه‌و میوانداریه‌،
خۆشحاڵم که‌ نووسه‌رێک و شاعیرێکی وه‌کو تۆ ئه‌مرۆ میوانی
  ساباته‌که‌ی یانه‌مانه‌،،، یاخوا به‌خێر بێیت...

ببوره‌ که‌ ماندووت ئه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم:-
داده‌ ڤیان گیان...


1- ئایا تۆ که‌پاییزت پێ جوانه‌، که‌ ئێستا پاییزه‌ هه‌ستت چۆنه‌،
تا چه‌ند کار ئه‌کاته‌ سه‌رده‌روونت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌کانی تر؟

2- ئایا بڕیاردان ئاسانه‌ یا سه‌خته‌؟ که‌ ئاسانه‌ بۆ ئاسانه‌؟
که‌سه‌خته‌ بۆ سه‌خته‌؟

3- له‌ وه‌ڵامی کاکه‌ مه‌ریوان دا  باسی کاریگه‌ری نالـی و مه‌مه‌حویت کرد
که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر شیعرت هه‌بووه‌، به‌ڵام ئایا ڕێبازی نوسینی شیعریان
له‌گه‌ڵ ئه‌وڕێبازه‌ جیایه‌ که‌ به‌ڕێزت ئێستا شیعری پێ ئه‌نووسی،
چی وای کردووه‌ که‌ له‌ جگه‌ له‌ڕیبازه‌که‌ی ئه‌وان شیعر بنووسیت؟

4- ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی شیعره‌کانت بکه‌ین و سه‌یرێکی بابه‌ته‌کانیشت بکه‌ین،
لێکچونێکیان تیایه‌ له‌ زمانی نووسین، بۆچی زمانی نووسینت یا باشتر
بڵێین زاراوه‌ی نووسینت به‌ته‌واوی جیا ناکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعرت؟

5- به‌ چ که‌سێک ئه‌ڵێیت فێڵباز؟ وه‌ له‌به‌رچی وای پێ ئه‌ڵێیت؟

6- به‌ هۆی ئێوه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوپاس بۆخوا یانه‌ ئارامه‌ ،
هه‌ستت چۆن ئه‌بێ کاتێک ئه‌ندامێک ئه‌بینی دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری
یاساکانی یانه‌یه‌، که‌چی سه‌رپێچی ئه‌کا، جگه‌ له‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ بێڕێزیش بنوێنێ؟

7- ئێوه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌کو دیاره‌ و به‌ڵگه‌ نه‌ویستیشه‌
له‌ هه‌ریه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ ماندوو ترن، جێگه‌ی ده‌ستخۆشین
ده‌ستان خۆش بێت، به‌ڵام هاوکاری ئه‌ندامان بۆ ئێوه‌ یانه‌ زیاتر ئه‌پارێزێت،
وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ سه‌رپێچی ئه‌بینێ و به‌ڕێوه‌ به‌ر ئاگادار ناکاته‌وه‌؟

8- تۆ وه‌ک چاودێرێک ئایا ئه‌و سیفاتانه‌ی که‌ ده‌بێ له‌
که‌سێکی سه‌رپه‌رشتیا یا چاودێر هه‌بێ ئه‌بێ چی بن؟

9- یانه‌ی کوردژین 20 یاسای هه‌یه‌ و چه‌ندان ڕێنمایی هه‌یه‌،
به‌رای تۆ ده‌ستکاری کردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ له‌ ئێستادا تا چه‌ند پێویسته‌؟

10- تۆ وه‌ک ئه‌ندامێک و وه‌ک که‌سێک له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تی،
چیت هه‌یه‌ وه‌کو ئه‌ندامێک بۆ داهاتوو، وه‌ وه‌کو سه‌رپه‌شتیارێک بۆ یانه‌؟

11- وه‌کو دیاره‌ چه‌ندان بابه‌ت دزران به‌تایبه‌ت و زیاتر هی کاک مه‌ریوان،
که‌ له‌نێویانا هی تۆشی تیابوو، جا بۆ ماڵپه‌ر یا بۆ یانه‌کان، چی به‌و که‌سانه‌ ئه‌ڵێیت
که‌ ئه‌وبابه‌تانه‌ یابه‌ناوی نووسه‌ر یا ئه‌ی که‌ن به‌ موڵکی خۆیان بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه
که‌ له‌نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌رانیشیان ئاگادارن؟ وه‌ ئایا دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌
که‌ زۆربه‌یان لای خۆمان ئه‌ندامن چ وته‌یه‌کت بۆیان هه‌یه‌؟

12- پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌؟  (دایک، کتێب، خوێندن)

13- ئایا هۆی چیه‌ که‌مرۆڤ دڵ ره‌ق ئه‌بێت؟

14- مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو چ که‌سێکه‌؟

15- ئیمامی علی خوا لێی رازی بێ له‌یه‌کێک له‌ وته‌کانیدا ده‌ڵێ:
"خه‌ڵک دوژمنی ئه‌و شته‌یه‌ که‌ نایزانێت"

ئایا لێکدانه‌وه‌ی تۆ چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟


پرسیاره‌کانم زۆزۆر بوون ببوره‌ که‌ ماندوو و بێزارم کردی به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان
هیوای ته‌مه‌ن پڕ به‌ره‌که‌تی و ئاسووده‌ییه‌کی رۆحی
و خۆشه‌ویستیه‌کی به‌هێزت له‌گه‌ڵ خالق بۆتم هه‌یه‌ هاوڕێ گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-10-25 20:01:17

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2020-01-11
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

پێشه كی ده ست خۆشی له كاك سیروان ده كه م بۆ ئه م میوانه خۆشه ویسته

پر به دل به خێرهاتنت ده كه م ڤیان خان بۆ میوانی ساباتی كوردژین

منیش چه ند پرسیاره كه م هه یه هیوادارم به دلت بن

1-به رای تۆ خۆشه ویستی چ مانایه ك ده گه ینێ ؟

2-به لای تۆ هه ر ‌چوار وه رزه كانی سال چ مانایه ك ده گه ینێ ؟ حه ز به چ وه رزێك ده كه یت

3-خوێندنی ئه م سه رده مه به لای تۆ چ ده گه ینێ ؟

4-حه ز به كام به شی كوردژین ده كه ی ؟

هیوادارم ڤیان خان به م پرسیارانه ماندووم نه كردبیت

دیسان ده لێم زۆر به خێر بی بۆ میوانی ساباتی كوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Nigar (2010-10-25 20:02:39)

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-10-25 22:31:40

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

دەستەکانت خۆش کاک سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی هاورێی زۆر خۆشەویستم ڤیان خان
زۆر خۆشحالم کە تۆ ئەبینم لە بەشی ئازیزانی کوردژین زۆر خۆشحاڵم بە بینی ناوەکەی تــۆ
،، ،، ،، ،، ،، ، ،،، ، ،  ، ، ، ، ، ،، ، ،، ، ، ،  ،، ، ، ، ، ،  ،،  ،،،،،،،،،،،، ، ، ،  ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نازانم پرسیاری چی بـــــکەم هەموو پرسیارەکان کراوە؟
٣ پرسیارم هەیە لە تۆی زۆر خۆشەویستی ئەکەم ،،

١ - خاتوو ڤیان کاتیک بوو بە ئەندام پەیامی ئەلیکترۆنی بۆ من نارد یەکەم جا بۆچی بۆ منت نـــــــارد ؟

٢ - ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟

٣ -  ئایا ئەتوانی ناخت بشۆیتەوە لە رابردوو واز لە رابردوو بهینی بۆ داهاتوو ..ئەگەر چی خۆشیش بووبیتن یان ناخۆش!

ئیتر پرسیاری تر ناکەم  تا ماندووت نەکەم .هاورێی زۆر خۆشەویستم ڤیان گیان
هیوام واییە هەمیشە سەرکەوتو بیت لە گشت بوارەکانی ژیانت ،خۆش بژیت ئاسودە بیت دنـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-10-26 12:32:25

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك احمد * *

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میوانداریه
زۆر به‌خێر بێت هاورى به رێز: ڤیان گیان
بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتى کوردژین


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان،،مه‌منون بۆ به‌خێر هاتنه‌كه‌ت ،،
سه‌رچاوان هاتیت ،، خۆشحاڵم به‌ هاتنت ...


منیش چه‌نده‌ ‌ پرسیارێكم هه‌یه‌ هيوادارم بێزارت نه كه م

پرسیاره‌كانت سه‌ر چاوان ،،له‌خزمه‌تت دام ...

1- خۆشترين وشه به لاته وه چ وشه يه كه؟

( دایــــــك )

2-ئه ى ناخۆشترين وشه به لاته وه  چ وشه يه كه؟

( دابـــــڕان )

3- خۆشترين شار له كوردستان به لاته وه چ شاريكه ؟

( ســلــێــمــانــی )

دووباره به‌خێر بێت بۆ ساباتى کوردژین

مه‌منون بۆتۆی به‌ڕێز ،،دووباره‌ تۆش به‌خێرهاتی سه‌رچاوان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-10-26 13:55:16

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ تینا گیان * *

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنی ڤیان خان ئه‌که‌م ئه‌ندامێکی چالاک و سه‌رکه‌وتو


ده‌سته‌كانت خۆش تینا گیان ،،منیش به‌خێرهاتنت ئه‌كه‌م .

هه‌نێک پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندوت نه‌که‌م و له‌ کاتت نه‌گرم

له‌خزمه‌تت دام پرسیارت سه‌رچاوانم ئه‌زیزی من .

ڤیان کێیه‌ ؟

كه‌سێكم لێبورده‌م وه‌ رقم بۆ هیچ مرۆڤێك نی یه‌ ،
ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ ناخۆشیشم به‌رامبه‌ر بكات زوو بیرم ئه‌چێته‌وه‌ ،،
ناتوانم ڕقی لێ هه‌ڵگرم ،، توڕه‌ش ئه‌بم ،،
كه‌سێكی خاونیم ،، وه‌ شه‌رمن نیم ،، كه‌سێكم
به‌رده‌وام حه‌زم به‌نوێگه‌رییه‌ ،، وه‌ پاكم ،،
لای هه‌موو ڕه‌فیقه‌كانم كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزم هه‌یه‌ ،،
وه‌ زائیده‌ن مامۆستاو ئه‌وانه‌شی كه‌ ئه‌یان ناسم ...

بمبورن حه‌زم به‌م وه‌سفه‌نه‌بوو به‌ڵام تینا
وا پرسیاره‌كه‌ی كردبوو ...


ژیان چۆن ئه‌بینی ؟

ژیان لایی من ڕێگایه‌كه‌ بۆ گه‌شتن به‌ خۆشی
و ئاسوده‌یی نه‌بڕاوه‌یی ،، وه‌ گه‌یشتن به‌ خالق وه‌
پێخه‌مبه‌ر(ص) وه‌ پاشان خۆشه‌ویستانم ...
بۆیه‌ به‌رده‌وام لام خۆشه‌ وه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش گه‌شبینم .


له‌ بونی خۆت ڕازیت ؟

به‌ته‌ئكید ڕازیم  زۆریش،، وه‌ به‌رده‌وام سوپاسی خالقیش ئه‌كه‌م .

له‌ دنیادا شتێک هه‌یه‌ به‌ دوایا وێڵ بیت ؟
هیوای به‌ده‌ستهێنانی چیت هه‌یه‌ له‌ ژیانا ؟


ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ئه‌مه‌وێت زیاد و زیاتر خالق
له‌خۆم ڕازی بكه‌م .وه‌ بونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز.


چۆن منت خوێندۆته‌وه‌ ؟ بۆ حه‌زت به‌ ناسینم کرد ؟

كه‌سێكی تێگه‌شت و وه‌ هه‌ست به‌بونی هه‌مووشت
ئه‌كه‌یت ،به‌گشتی كه‌سایه‌تی یه‌كی باشت هه‌بێت ،،
حه‌زم كرد بتناسم چون هه‌ستم ئه‌كرد
كه‌سایه‌تییه‌كی جوانت هه‌یه.


هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم دوباره
‌ خۆشحاڵبوم به‌ به‌ژداریکردن له‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژیت


نا ماندونابم گیانه‌كه‌م ،،سه‌رچاوانم ،،خۆشحاڵتكردم ،،
هیوام ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ریته‌ له‌ژیانتا گیانه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-10-26 16:56:47

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میوانداریه
زۆر به‌خێر بێت هاورى به رێز: ڤیان گیان
بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتى کوردژین ماڵه‌که‌م ساباته‌که‌ت زۆر رازاندۆته‌وه‌


منیش چه‌ند پرسیاره‌ک ئه‌که‌م هیواداره‌م ماندووت نه‌که‌م،،،


1-ڤیان گیان ژیان تا چه‌ند بۆ کچان قۆرسه‌،
به‌ رای تۆ هه‌موو پیشه‌یک باشه‌ بۆ کچان .

2-چ شتێک ڤیان گیان بێ تاقه‌ت ئه‌کات .

3-چ وشه‌یک به‌ منداڵی به‌ کاره‌ت هێناوه‌ تا ئشتاس
جار جار هه‌ر ئه‌ڵێیه‌وه‌ له‌ بیره‌ت نه‌که‌ردووه‌.

4-خۆشترین کات چ کاتیک بووه‌ له‌ لایان ڤیان
که‌ تا ئستاش خۆزگه‌ بۆ ئه‌خوازێ ئه‌م کاته‌ بێگه‌رێته‌وه‌ .


با ماندووت نه‌که‌م چاوی من با دڵ هیوای
ژیانێکی پر له‌ خۆشی و ئاسووده‌یی ئه‌خۆازم له‌ خوا داوا ئه‌که‌م
نمونه‌ی وه‌ک تۆ له‌ یانه‌ زیاد ببێت هه‌ر له‌ به‌خته‌وه‌ری و خۆشیا بیت انشالله‌

[/size]

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-10-26 21:18:52

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ته نها بيت اليم به خير بيت فيان خان و ئه م ميوانداريه
انشالله خواى كه وره هه موو كات يارمه تى ده رت بيت له هه موو نا خوشى يه ك.
هيج برسياريكم نى يه ته نها ريزوو خوشه ويستم بوتوى به ريز.بمينيت به خيرو خوشى.
دووباره به خير بيت هاورئ ئازيز

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-10-26 23:07:47

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2014-09-30
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

زۆۆر به‌خێر بێیت ڤیان خان بۆ ساباتی کوردژین
خۆش هال بوم به‌ میوانداری ئه‌ندامێکی چالاکی وه‌ک تۆ

۱. چی که‌سایه‌تیه‌ک لای تۆ خۆشه‌ویسته‌ ؟
۲. ناخۆشترین ساته‌کانی ژیانت چی کاتێک بو؟
۳. حه‌ز به‌ نزیک بونه‌وه‌ی چی ئه‌ندامێک ده‌که‌یت له‌ یانه‌دا؟

هه‌مو کاتێکت هه‌ر شادیو خۆشی بێت
سه‌رکه‌وتو بیت له‌ بواره‌کانی ژیاندا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-10-27 06:28:14

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ فریشته‌ی جوانی * *

سڵاو

سڵاو بۆ تۆی ئه‌زیزیش .

ده‌ستخۆشیم بۆ هاوڕێی به‌ڕێز و ئه‌زیزم کاک سیروان گیان بۆ
سازدانی ئه‌م میوانداریه‌و هه‌موو میوانداریه‌کان
له‌شت ساغ بێت و ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم..


ده‌سخۆشی بۆتۆش گیانه‌كه‌م ،، منیش هیوای ماندونه‌بون
وه‌ سه‌ر كه‌وتن بۆ كاك سیروانی به‌ڕێز ئه‌خوازم .


به‌خێرهاتنی هاوڕێی ئه‌زیزم ڤیان خان ئه‌که‌م
هیوادارام کات و ساتێکی خۆش ببه‌یته‌ سه‌ر گوڵی من


منیش به‌خێرهاتنی خانمێكی ئه‌زیزی وه‌ك تۆ ئه‌كه‌م ،،
سه‌رچاوانم ،، منیش هیوامه‌ خۆشی به‌ر له‌ من بۆ ئێوه‌بێت .


پرسیاری من له‌ تۆی ئه‌زیزم

پرسیارت سه‌رچاوم ...

پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ چۆن ئه‌که‌ی:
کوردژین،، ڤیان،، سلێمانی،، فریشته‌ی جوانی


كوردژین : ڕۆحێكه‌ له‌ نێو پاكێتی و گه‌وره‌ی و
جوانیدا وێنه‌ی خۆی له‌ سه‌ر هه‌موو په‌ڕه‌یه‌ك
نه‌خشاندووه‌ بۆ هه‌میشه‌ وه‌ به‌رده‌وامه‌ .


ڤیان : كه‌سێكه‌ دڵی پاكه‌ ،ڕقی بۆ هیچ مرۆڤێك نی یه‌ ،
ڕاستگۆیه‌ ،، كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ،،
كه‌سێكی خاونیم ،، وه‌ شه‌رمن نی یه‌ ،،
به‌رده‌وام حه‌زی به‌نوێگه‌رییه‌ ...


سلێمانی : شارێك پڕه‌ له‌ جوانی بینراو
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی هه‌ناسه‌ئه‌ده‌م
موحیبه‌تی زۆرم بۆیی هه‌یه‌ ،،به‌ڵام هێنده‌یی
شوێنی له‌دایك بوونم نا .


فریشته‌ی جوانی :كه‌سێكه‌ واهه‌سته‌كه‌م له‌سه‌ر خۆیه‌ ،،
وه‌ كه‌م توڕه‌ ئه‌بێت ،، كه‌سێكی ڕه‌ژبین نی یه‌ ،،
به‌رده‌وام هه‌وڵه‌دات هاوكاری هه‌موو كه‌سبێت ،،
وه‌ كه‌سایه‌تی یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ .


هیوادارم نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بونی به‌ڕێزتان و له‌ کات گرتنتان
ئه‌وپه‌ری خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆت گیانه‌که‌م... خۆشه‌ویستیم بۆت


نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵبوم گیان سه‌رچاوانم ،،
منیش هیوام به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و ئاسوده‌ییه‌ بۆت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-10-27 07:04:53

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ ڕۆنیاس گیان * *

ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان
زۆر زۆر خۆشحالم که‌ له‌ که‌نار ئه‌م ده‌ریایه‌
میوانم لاى ئازیزترین هاوریم له‌ کوردزین ڤى ڤى گیان
به‌خیر بیت بۆ ساباتى کوردزین
هیوادارم ماندوو نه‌بیت به‌وه‌لامى پرسیاره‌کان


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،، منیش خۆشحاڵم به‌ هاتنت
بۆ ئه‌م میواندارییه‌ی كه‌ناری ده‌ریایی ئه‌م جاره‌ی كوردژین ،،
نا ماندوونابم به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ .


فیان که‌سیکى هیمن و له‌سه‌ر خۆیه‌ ؟

تاڕاده‌یه‌ك ،،به‌س زۆر نا .

تاچه‌ند لیبورده‌یه‌ ؟

به‌ڵێ لێبوورده‌م بێ ئه‌ندازه‌ ،،هه‌ركه‌س
گه‌وره‌ترین ناخۆشیم به‌رامبه‌ر بنوێنێ
چ داوای لێبوردن بكات یا نه‌یكات
من هیچم له‌دڵا نامێنێ به‌رامبه‌ری ،،
به‌ڵام دوایی لێبوردنكردن زۆر جوانه‌ ،
وه‌ هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌یه‌ .


کوردزین چ باوه‌ر و هه‌ستیکى به‌ تۆ به‌خشى ؟

كوردژین ده‌سپێكی هه‌ندێك شتبوو بۆ من ،،
وه‌ بونی ئه‌و شتانه‌ تازه‌بوون له‌ ژیانما ،،
هه‌رچه‌ند كه‌مێك ناڕه‌حه‌تبوو ،،به‌س
الحمدالله‌ تیوانومه‌ له‌گه‌ڵیان بگونجێم .


فیان که‌ یه‌که‌م جار چووه‌
ده‌سته‌ى به‌ریوبه‌رایه‌تى هه‌ستى چۆن بوو؟


بێ ئه‌ندازه‌ خۆشحاڵبووم ،،چون توانیبووم
ئه‌وكه‌سایه‌تییه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ هه‌مه‌ ،،
وه‌ كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌مه‌ له‌ یانه‌ش
هه‌روا ،،وه‌ بونی متمانه‌ به‌ده‌ست هێنان ،،
ئه‌مه‌ بۆ من گه‌وره‌ترین بوو زۆر ،،ته‌نها ئه‌مه‌.


رۆنیاس کییه‌؟پیناسه‌ى من بکه‌؟

ڕۆنیاس : كه‌سێكی زۆر ئازایه‌ ،،ناترسێت،،
به‌رده‌وام هه‌وڵه‌دات زانیاری زیاتر وه‌ربگرێت ،،
كه‌سێكی په‌له‌یه‌ ،، حه‌زئه‌كات زوو شته‌كان بێت به‌رده‌ستی ،،
وه‌ حه‌زئه‌كات پێش هه‌موو كه‌س شت بكات .


ئه‌م وینه‌یه‌ چیت ئه‌هینیته‌وه‌ یاد؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-99bfdb9dbe.jpg

ئه‌وڕۆژه‌بوو كه‌ من و سۆزی بۆ یه‌كه‌م جار تۆمان بینی ،،
من و سۆزی پێشتر یه‌كامن بینیبوو به‌س هه‌م هاتینه‌وه‌
تا تۆ ببینین ،، ئه‌م وینه‌یه‌ كاسۆمۆڵ ، دوایی چوینه‌
كافتریا دانیشتین پێكه‌وه‌ ،،ڕۆژێكی خۆش بوو ،،
دوایش چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ باران بوو زۆر ساردبوو .


کى نازناوى ڤى ڤى لیناویت ؟هههه

نازناوی ( ڤی ڤی )
نازناوێكی زۆر خۆشه‌ لام ،،چون نه‌نكم وا بانگی ئه‌كردم ،،
نه‌نكم كه‌سێك بوو له‌گه‌ڵی ڕه‌فیق بووم نه‌ك ئه‌و
پیربێت من گه‌نج ،،من و ئه‌و وه‌ك یه‌ك ،،به‌رده‌وام
زۆرینه‌ی كات پێكه‌وه‌ بووین وه‌ك دوو هاوڕێی
بێ ئه‌ندازه‌ نزیك ،،زۆرینه‌ی شتمان پێكه‌وه‌ ئه‌كرد،
زۆر شتی دی ... به‌س به‌داخه‌وه‌ ئێستا
له‌ژیانا نه‌ماوا ،خالق ئاگاداری بێت ،،خالق
به‌به‌هه‌شتی شادكردبێت ،،هه‌رچه‌ند
ته‌كیدم جێگه‌ی به‌هه‌شته‌ .


ڤیان قه‌ت بووه‌ نه‌چیت بۆ ده‌رسى مۆسیقا به‌ هۆى هاورییه‌کته‌وه‌ ؟

به‌ڵێ چه‌ند جار وام كردووه‌ ،،یه‌كێك له‌و‌ڕۆژانه‌ ،،
ئه‌وڕۆژه‌بوو كه‌ من و سۆزی بۆ یه‌كه‌م جار تۆمان بینی.


هه‌ستت چى بوو ئه‌و ئیواره‌یه‌ى له‌یه‌ک جیا بوینه‌وه‌؟

هه‌موو شت جیابوونه‌وه‌ی تێدایه‌ ،،بۆیه‌
لام ئاسایی بوو ،،به‌س ڕۆژێكی خۆش بوو .


ئه‌و شته‌ چى بوو که‌ کریمان ؟وتم ڤیان بى من نه‌یخۆیت ؟
ئایا به‌یه‌که‌وه‌ خواردمان یان بى من خواردت؟


قاوه ‌بوو كریمان ،،من وتم ئه‌یخۆم
تۆش وتت باشه‌ ئێستا منیش ئه‌یخۆم ،،
كه‌واته‌ به‌ڵێ وائه‌زانم پێكه‌وه‌ خواردمان.


له‌کۆتایدا هیوادرم سه‌رکه‌وتووبیت
هاوریى زۆر خۆشویستم


منیش هیوای ژیانێكی ئاسوده‌و
به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-10-27 07:22:13

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

زۆر زۆۆر به‌خێربێیت ڤیان خان....

ئه‌م سێ پرسیاره‌‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م .....

1-لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه‌ و حه‌زکردن له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کاری مرۆڤی ترسنۆکه‌!!
    تا چه‌ند ئه‌م ووته‌ ڕاسته‌ به‌ لاته‌وه‌ ؟


2-هه‌موو هاوڕێیان باسی پێناسه‌ی دایک ئه‌که‌ن !!!
   تۆ ئه‌توانی پێناسه‌یه‌کی (( باوک )) مان بۆ بکه‌یت ؟؟

3- وه‌کو حه‌زی خۆت پێت خۆشه‌ له‌ کام کۆلێژ وه‌ربگیرێیت ؟؟؟


دووباره‌ به‌خێر بێیت هیوای سه‌رکه‌ووتنت بۆئه‌خوازم

به‌ هیوای به‌رده‌وامیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانتا  ....

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2010-10-27 07:24:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-10-27 08:39:30

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سلاو ورێز ڤیان خان زۆر به‌خێر بێیت بۆ سابابتی کوردژین
هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت
هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن چونکه‌ جێ په‌نجه‌ت دیاره‌ له‌ کوردژین


منیش حه‌زم کرد به‌شداربم به‌م پرسیارانه‌ هیوادارم که‌وا ماندووت نه‌که‌م

1- ژیان بریتیه‌ له‌ جه‌نگ جه‌نگێکی به‌رده‌وام له‌ نێوان دوو هێزی بالا ده‌ست
که‌ لای هه‌ندێکمان هه‌ریه‌که‌و ئاراسته‌یه‌ک وه‌ده‌گرێت ئه‌وانیش
هێزی عه‌قل و سۆزه‌ ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ناوبچێت به‌رای تۆ ژیان چی به‌سه‌ر دێت ؟

2- مۆسیقا یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکیه‌ رۆحیه‌کان ئایا
په‌یوست بوونت به‌ میوزیک تا چه‌ند گۆڕانکاری کردووه‌ له‌ ژیانت ؟

3- ئایا روویداوه‌ که‌ هۆنراوه‌یه‌کت نوسبێت به‌لام نه‌گه‌یشتبیته‌ ئامانج
و خالی سه‌ره‌کی هۆنراوه‌که‌ت و له‌ کۆتایدا
هۆنراوه‌که‌ت فرێ دابێت یان په‌ره‌که‌ت دراندبێت ؟ ئه‌مه‌ بۆ ؟

4- ئایا چۆن ده‌روانیته‌ ره‌خنه‌ له‌ نێو دنیای ئه‌مرۆکه‌دا ؟


هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان

به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-10-27 09:18:33

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك موسلیم * *

سه‌ره‌تا ببوره‌ وه‌ڵامت به‌ دووبه‌ش ئه‌ده‌مه‌وه‌

پێش هه‌رشتێک ده‌سخۆشیم بۆ کاک سیروانی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م میوانداریه‌...
وه‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م خاتوو( ڤیان )...
یاخوا به‌خێر بێت داده‌ گیان به‌راستی خۆشحاڵم به‌سازدانی ئه‌و میوانداریه‌،
خۆشحاڵم که‌ نووسه‌رێک و شاعیرێکی وه‌کو تۆ ئه‌مرۆ میوانی
ساباته‌که‌ی یانه‌مانه‌،،، یاخوا به‌خێر بێیت...


ده‌ستخۆشیش بۆ تۆی به‌ڕێز ،،منیش به‌خێر هاتنت ئه‌كه‌م
بۆ میوانی یه‌كه‌ی كه‌ناری ده‌ریایی كورژینمان ،، سه‌رچاو
منیش زۆر خۆشحاڵم به‌ بونی به‌ڕیزت له‌م میوانییه‌دا،،
هیوامه‌ بتوانم جوابی پرسیاره‌كانت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت بده‌مه‌وه‌ .


ببوره‌ که‌ ماندووت ئه‌که‌م به‌ پرسیاره‌کانم:-
داده‌ ڤیان گیان...


نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشحاڵم ،،
ئێوه‌ ماندوو بوون ،،به‌خته‌وه‌ربیت .


1- ئایا تۆ که‌پاییزت پێ جوانه‌، که‌ ئێستا پاییزه‌ هه‌ستت چۆنه‌،
تا چه‌ند کار ئه‌کاته‌ سه‌رده‌روونت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌کانی تر؟


وه‌رزی پایز وه‌رزێكه‌ پڕه‌ له‌ هێمنی و ئاسوده‌یی ،،
وه‌رزێكه‌ وه‌ك وه‌رزه‌كانی دی تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه‌ ،
وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رینی هه‌ر گه‌ڵایه‌كدا نوێبوونه‌وه‌یه‌ك دێته‌ بوون ،،
به‌ڵێ چون وه‌رزێكه‌ پڕه‌ له‌ جوانی .


2- ئایا بڕیاردان ئاسانه‌ یا سه‌خته‌؟ که‌ ئاسانه‌ بۆ ئاسانه‌؟
که‌سه‌خته‌ بۆ سه‌خته‌؟


بڕیار تا بڕیار كه‌وتووه‌ ،،هه‌ندێ بڕیار هه‌یه‌ سروشتی وایه‌
كه‌ گران بتوانی بڕیاربده‌یت ،،وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ،،
به‌ڵام له‌ژیانی مندا تا ئێستا كه‌م شت هاتۆته‌ڕێم
كه‌ بڕیاردان بۆی لام قورس و ناڕه‌حه‌تبووبێت ،،
ناڕه‌حه‌ت بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها بۆچون هه‌بووه‌ بۆی ،،
وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ،،،
به‌ڵام متمانه‌ بوون به‌خود گه‌وره‌ترین شته‌ بۆ بڕیاردان .


3- له‌ وه‌ڵامی کاکه‌ مه‌ریوان دا  باسی کاریگه‌ری نالـی و مه‌مه‌حویت کرد
که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر شیعرت هه‌بووه‌، به‌ڵام ئایا ڕێبازی نوسینی شیعریان
له‌گه‌ڵ ئه‌وڕێبازه‌ جیایه‌ که‌ به‌ڕێزت ئێستا شیعری پێ ئه‌نووسی،
چی وای کردووه‌ که‌ له‌ جگه‌ له‌ڕیبازه‌که‌ی ئه‌وان شیعر بنووسیت؟


ئه‌وانه‌ی من له‌ مونته‌دا داخڵم كردووه‌ زۆر كه‌من شكڵی ڕێبازی ئه‌وانی
تێدابێت ،، كه‌تێگه‌شتنی زۆر بێئه‌ندازه‌ ناڕه‌حه‌ته‌ ،،
به‌زۆر شێوه‌ شعرم ‌نوسیوه‌ چ وه‌ك ئه‌وان چ ئازاد ...
به‌ڵام زیاتر جیا له‌وان نوسیومه‌ ،،له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌
من هێشتا توانایه‌كی ئه‌وتۆم نی یه‌ ،،وه‌ ئه‌مه‌وێت
كاتێك ئه‌و ڕێچكه‌ بگرم كه‌ زۆر به‌توانابم ،،
وه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌دواداچون و خوێندنوه‌ی له‌ جۆره‌م .


4- ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی شیعره‌کانت بکه‌ین و سه‌یرێکی بابه‌ته‌کانیشت بکه‌ین،
لێکچونێکیان تیایه‌ له‌ زمانی نووسین، بۆچی زمانی نووسینت یا
باشتر بڵێین زاراوه‌ی نووسینت به‌ته‌واوی جیا ناکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعرت؟


ڕاسته‌ به‌ڵام له‌ئێستایا ئه‌بێت وابنوسی كه‌ سه‌رنجی به‌رامبه‌ر
ڕابكێشێت تا بیخوێنێته‌وه‌ ،، وه‌ ئه‌بێت كاتێك كه‌سێك ئه‌نوسێت
وابنوسێت كه‌ كه‌سێكی دی یا بڵێم هه‌موو كه‌س نه‌توانن وابنوسن ،
كاتێك كه‌سێك توانی وه‌ك یه‌كێكی دی بنوسێت ،،ئه‌وكات وه‌ك
ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وبێت نه‌ك خودی خۆیی به‌ته‌نها ،،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ر جیاوازیی هه‌یه‌ له‌
نوسینی بابه‌توه‌ نوسینی هۆنراوه‌ ...


5- به‌ چ که‌سێک ئه‌ڵێیت فێڵباز؟ وه‌ له‌به‌رچی وای پێ ئه‌ڵێیت؟

به‌كه‌سانه‌ی كه‌ له‌پشته‌وه‌ شت ئه‌كه‌ن ،،به‌ڵام واخۆیان ده‌رناخه‌ن ،،
چون پڕن له‌ سیفاتانێك جیا له‌ بوونی مرۆڤ .


6- به‌ هۆی ئێوه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوپاس بۆخوا یانه‌ ئارامه‌ ،
هه‌ستت چۆن ئه‌بێ کاتێک ئه‌ندامێک ئه‌بینی دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری
یاساکانی یانه‌یه‌، که‌چی سه‌رپێچی ئه‌کا، جگه‌ له‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ بێڕێزیش بنوێنێ؟


مه‌منون بۆتۆ گیان ،،ئێوه‌ هاوكارن بۆیه‌ ،،
بونی وه‌ها شتێك زۆر نه‌شیاوه‌ ،، ته‌ئكید زۆر ناخۆشه‌ ،،
به‌ڵام ئه‌ونه‌ ئه‌ڵیم  ئه‌وكه‌سه‌ خۆی ئاسوده‌یی خۆی تێكه‌شكینی
جیاله‌وه‌ی به‌رده‌وام شتیك ئازاری ئه‌دات ،، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه‌ ئێمه
‌نه‌شزانین كه‌ ئه‌و یاساكانی یانه‌ ئه‌زانێ یا نایزانێ ،، ئه‌وه‌ خۆیی خالق .


7- ئێوه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌کو دیاره‌ و به‌ڵگه‌ نه‌ویستیشه‌
له‌ هه‌ریه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ ماندوو ترن، جێگه‌ی ده‌ستخۆشین
ده‌ستان خۆش بێت، به‌ڵام هاوکاری ئه‌ندامان بۆ ئێوه‌ یانه‌ زیاتر ئه‌پارێزێت،
وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ سه‌رپێچی ئه‌بینێ و به‌ڕێوه‌ به‌ر ئاگادار ناکاته‌وه‌؟


مه‌منون بۆ تۆی به‌ڕێز ،،ئێوه‌ش هاوكاری ئێمه‌ن ،،
به‌ئێوه‌وه‌ ئێمه‌ش گه‌وره‌و جوانین ،،وه‌ هه‌مان شیوه‌ یانه‌ش ،،
به‌ته‌ئكید هاوكاری ئه‌ندامان زیاتر یانه‌ ئه‌پارێزێت وه‌ پێشكه‌وتوی ئه‌كات،،
ته‌نها ئه‌نه‌ئه‌ڵیم گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ هه‌مووكات
هاوكاری به‌رامبه‌ری بكات به‌بێ هیچ لیكدانه‌وه‌یه‌ك .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-10-27 13:35:44

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیم بۆ كاك سیروان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میوانداریه‌ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بێت.

له‌ پاشان زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێزت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه به‌و هیوایه‌ی هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت.
وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامان پرسیاریان كرد ئه‌وه‌یان بۆ من نه‌هێشت كه‌ بپرسم من ده‌ست خۆشیم بۆ هه‌موویان هه‌یه‌.
به‌ڵام زۆر خۆشحاڵم كه‌ به‌شدارم له‌ میوانداریه‌كه‌ت،به‌و هیوایه‌یی هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ نوسین..... هتد


1-ته‌نها ئه‌مه‌وێت بزانم له‌ تێڕوانینی به‌ڕێزته‌وه‌ جیاوازی له‌ نێوان گوڵه‌كان ده‌ بینیت ئه‌گه‌ر به‌ڵێ ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بچوكی له‌سه‌ر بده‌؟

2-ئایا تۆ ته‌نها به‌گوڵ ده‌ڵێیت: گوڵ یان شتی كه‌ هه‌یه‌ هاوشێوه‌ی گوڵ بێت بێگومان مه‌به‌ستم بیركردنه‌وه‌ی تۆیه‌؟
ئه‌و شته‌ چیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چۆن؟


له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ت ده‌كه‌م به‌ڕێزم دووباره‌ خۆشحاڵبووم به‌ به‌شداریم..... هه‌ر شاد بیت.

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-10-27 11:36:46

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2014-08-30
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

پێشه‌کی سڵاوو ڕێزو خؤشه‌ویستیم بۆ خوشکی به‌رێزم ڤیان خان هیوای به‌رده‌وامی
و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ به‌هره‌کانت من به‌ر له‌ نوسینی ئه‌م په‌یامه‌ زۆر ئاشنا
نه‌بووم به‌ بابه‌ته‌کانی تۆ  به‌ڵام که‌ بابه‌ته‌کانتم خوێنده‌وه‌ پێم سه‌ییر بوو له‌م ماوه‌ که‌مه
‌ تۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌ت به‌و یانه‌ خۆشه‌ویسته‌ کردووه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ چه‌ند که‌سێکی وه‌کو
تۆی تێدایه‌ بۆیه‌ ڕۆژ به‌ رۆژ پێشده‌که‌وێ من ئه‌وه‌ نزیکه‌ی سێ ساڵه‌ ئه‌ندامم که‌چی
تا ئێستا کارێکم نه‌کردووه‌ که‌ شایانی باس کردن بێت دووباره‌ و هه‌زار باره‌ ده‌ست خۆش....


ده‌زانم زۆر ماندوو بوی به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان بۆیه‌ پرسیاری زۆر ناکه‌م...

1- شه‌وو رۆژ چه‌ند کاتژمێر ده‌خه‌وی

2- سه‌ردانی شاری هه‌ولێرت کردووه‌ پێناسه‌ت چی یه‌ بۆ ئه‌و شاره‌

3- له‌ ئاینی ئیسلام فره‌ ژنی سونه‌ته‌ ئایه‌ تۆ رێگه‌ به‌ هاوسه‌ره‌که‌ت ده‌ده‌ی ژنی دووه‌م بێنێ
 

له‌ کۆتایی دا ئه‌و نوکتانه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م

کچێک هه ردوو گوويچکه ی سوتابوو ،چووه لای دکتۆر بۆ چاره سه ر کردنی ،
دکتۆره که ليی ده پرسێ بۆچی ئه و گوێيه ت سووتاوه ؟ کچه که ش گووتی:له وکاته ی
جلو به رگم ئوتو ده کرد ،زه نگی ته له فۆن لێيدا منيش وامزانی خۆشه ويسته که مه
له خۆشيان ئوتوم به گوێی خۆم وه نا، دکتۆره که : پيی گووت: ئه ی گوێچکه که ی ديکه ت،
کچه که گوتی :دکتۆر گيان ئه و گێله جارێکی ديکه ش ته له فۆنی کرده وه.


ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه‌ و که‌ پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ.
ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به ‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ ‌و فڕێی ئه‌دا.
ئیتر له‌ داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه کاوئه یخوات.

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-10-27 14:58:58

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می كاك موسلیم * *

8- تۆ وه‌ک چاودێرێک ئایا ئه‌و سیفاتانه‌ی که‌ ده‌بێ له‌
که‌سێکی سه‌رپه‌رشتیا یا چاودێر هه‌بێ ئه‌بێ چی بن؟


ته‌ئكید ئه‌بێت كۆمه‌ڵێك سیفاتی هه‌بێت كه‌ جیابێت ،،
به‌ به‌دوایی لێبوردنه‌وه‌ من لێره‌دا ناتوانم ئاماژه‌ به‌م به‌وه‌ .


9- یانه‌ی کوردژین 20 یاسای هه‌یه‌ و چه‌ندان ڕێنمایی هه‌یه‌،
به‌رای تۆ ده‌ستکاری کردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ له‌ ئێستادا تا چه‌ند پێویسته‌؟


هه‌مووشتێك پێویست به‌گۆڕان  ئه‌كات هه‌رركات پێویستی كرد ،،
به‌ڵێ پێویست به‌گۆڕان ئه‌كات ،،وه‌ ئێمه‌ له‌به‌ڕێو به‌رایه‌تی
هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌وه‌ بكه‌ین به‌یاسا كه‌ بۆ ئه‌ندامان ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت ،
بۆنمونه‌ له‌م ڕۆژانه‌ی پێشودا گۆڕانمان له‌وه‌داكرد كه‌ پێشتر
گه‌ر یه‌كێ بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌بوووایه‌ ئه‌مانكرده‌ سه‌رپێچی
به‌ڵام ئێستا ئاگاداری ئه‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان بابه‌ته‌كه‌ی گه‌ر سه‌رچاوه‌ی
ئاماژه‌ پێ نه‌دا ئه‌یگوێزینه‌وه‌ بۆ به‌شی ئه‌رشیف ... ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌گۆڕانه‌كان ،،
هه‌ركات بزانین پێویست به‌گۆڕانی یاسایه‌كی یانه‌ئه‌كات گۆڕانی تێدا ئه‌كرێت.


10- تۆ وه‌ک ئه‌ندامێک و وه‌ک که‌سێک له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تی،
چیت هه‌یه‌ وه‌کو ئه‌ندامێک بۆ داهاتوو، وه‌ وه‌کو سه‌رپه‌شتیارێک بۆ یانه‌؟


هه‌وله‌ده‌م بتوانم نوێگه‌ری وه‌ كۆمه‌لێك شتی باش
كه‌ بۆ یانه‌ باشبێت وه‌ به‌ره‌و پێشی ببات ئه‌یكه‌م
به‌هاوكاری هاوڕێیانم له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی .



11- وه‌کو دیاره‌ چه‌ندان بابه‌ت دزران به‌تایبه‌ت و زیاتر هی کاک مه‌ریوان،
که‌ له‌نێویانا هی تۆشی تیابوو، جا بۆ ماڵپه‌ر یا بۆ یانه‌کان، چی به‌و که‌سانه‌ ئه‌ڵێیت
که‌ ئه‌وبابه‌تانه‌ یابه‌ناوی نووسه‌ر یا ئه‌ی که‌ن به‌ موڵکی خۆیان بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه
که‌ له‌نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌رانیشیان ئاگادارن؟ وه‌ ئایا دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌
که‌ زۆربه‌یان لای خۆمان ئه‌ندامن چ وته‌یه‌کت بۆیان هه‌یه‌؟


دزی كردن به‌هه‌ر جۆرێكبێت كارێكی نامه‌نتیقه‌و نه‌شیاوه‌ ،،
وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به‌كردنی ئه‌م كاره‌ به‌بێ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌
و شوێنه‌كه‌ ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ نه‌یزانیوه‌ عه‌قڵی وه‌ك
ئه‌وه‌ی خالق داویه‌تێ به‌كاری بهێنیت .


12- پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌؟  (دایک، کتێب، خوێندن)

دایک :مه‌زنترین مرۆڤه‌ ،، ئه‌وه‌ی كه‌ دایك
بونێكه‌ له‌ ژیانی هه‌ریه‌كه‌مانا جیا له‌ مرۆڤانێكی دی
له‌گه‌ڵ بینینی خه‌نده‌كانمان ئه‌بنه‌ ڕێگای ڕونی تاریكییه‌كان .


کتێب :هاوڕێیه‌كی نزیكمه‌ ،،وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی ئه‌ژیم ،،
وه‌ هه‌مان كات فێرگه‌یه‌كه‌ جیا له‌ فێرگه‌كانی دی .


خوێندن : به‌شێكه‌ له‌ ده‌پێكی ژیانی ئێمه‌
وه‌ك جوانی و كه‌سایه‌تی یه‌كی دی .


13- ئایا هۆی چیه‌ که‌مرۆڤ دڵ ره‌ق ئه‌بێت؟

بونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ئه‌ژی یا بونی خێزان،،
وه‌ هه‌ندێ شتی دی كه‌ واده‌كات مرۆڤ دڵی ڕه‌قه‌بیت
ئه‌وش بزانین هیچ شتێك بێ هۆ  نایه‌ته‌ بوون .


14- مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو چ که‌سێکه‌؟

ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ ئامانجی له‌ ژیانیا دیاری كردووه‌و
به‌رده‌وام هه‌ڵی بۆئه‌دات .


15- ئیمامی علی خوا لێی رازی بێ له‌یه‌کێک له‌ وته‌کانیدا ده‌ڵێ:
"خه‌ڵک دوژمنی ئه‌و شته‌یه‌ که‌ نایزانێت"

ئایا لێکدانه‌وه‌ی تۆ چیه‌ بۆ ئه‌م وته‌یه‌؟

مرۆڤ ئه‌وه‌ی كه‌ نایزانێت به‌دوژمنی خۆیی ئه‌زانێت ،
چون هه‌ندێكات ئه‌ترسێ بیزانێو نه‌توانێت ته‌فاهومی
له‌گه‌ڵ بكات یاخود جێبه‌جی بكات .


پرسیاره‌کانم زۆزۆر بوون ببوره‌ که‌ ماندوو و بێزارم کردی به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان
هیوای ته‌مه‌ن پڕ به‌ره‌که‌تی و ئاسووده‌ییه‌کی رۆحی
و خۆشه‌ویستیه‌کی به‌هێزت له‌گه‌ڵ خالق بۆتم هه‌یه‌ هاوڕێ گیان


نا خۆشجاڵبووم به‌ڕێزم ،،مه‌منون بۆتۆ بۆ په‌یامت ،،
هیوای ئاسوده‌ی و خۆشیت بۆئه‌خوازم هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.236.159.130
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net