❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-12-17 18:08:14

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌ .کاکه‌ ((بروا باتاسی )) یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن بۆ یانه‌  و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات   هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه بروا  ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .

له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-12-17 18:24:19

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاسمانێک سلاو دونیاییه‌ک رێز و خۆسه‌ویستیم بۆ یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌ندامه‌ جوانه‌کانی یانه‌و
به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی .
ده‌مه‌ وێت سوپاسێکی بێ پایانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بکه‌م که‌ منتان هه‌ل بژارد بۆ ئه‌م میواندارییه‌ قه‌شه‌نگه‌
زۆر خۆم به‌ به‌خته‌وه‌رو خۆشحال ده‌زانم که‌ ده‌رگای ئه‌م میواندارییه‌تان بۆ من والاکا کردوه‌و منیش له‌ خزمه‌تی هه‌وم ئه‌ندامان وه‌ستاوم بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان ، به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ وه‌لامی گشت پرسیاره‌کانتان ده‌ده‌مه‌وه‌
به‌و هیواییه‌ی بتوانم بتان گه‌یه‌نمه‌ وه‌لام داوا کراو
هه‌رشاد و به‌خته‌وه‌ر بن

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-12-17 19:04:28

د.كامةران
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-08-22
په‌یامه‌كان: 226
WindowsMSIE7

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا تا دواترین ژماره‌  رێز و خۆشه‌ویستی و سڵاو رێز و زێر و شه‌كر و چی شتی خۆشو باشه‌ بۆ تۆ بروا گیان
زۆر زۆر خۆشحالم كه‌ من یه‌كه‌م كه‌سم پرسیارتان لێده‌كه‌م
خۆشحالترم به‌رێزتان له‌و برگه‌یه‌دا ده‌بینم هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم
خودا یارمه‌تیت بدات له‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت و سه‌ركه‌توو بیت له‌ ژیانتدا


باوه‌ر بكه‌ن نازانم چی بكه‌م كه‌مێم ماوه‌ یته‌قمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پرسیار كردن


من چه‌ند پرسیارێكی قورسم ئاماده‌ كردووه‌ بێ ئاسانكاری بروا گیان بمبوره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نیه‌ وه‌لامم بده‌وه‌

ناوی خودا بێنه‌


1- راسته‌ هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی كوردژینت لا خۆشه‌ویسته‌ به‌لام ده‌مه‌وێ 5 ناوم پیبلێی كه‌ زۆر زۆر خۆشت ده‌وێن


2- له‌ ئاستێكی خوێندن دای یان تا كوێت خوێندووه‌؟



3- ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟


پێكه‌نین - خۆشه‌ویستی - منداڵ - یارمه‌تی


4- ئه‌گه‌ر ته‌نها توا‌نات هه‌بی یه‌ك وشه‌ بدركێنی ئه‌و وشه‌یه‌ چیه‌؟


5- رای خۆت بلێ به‌رامبه‌ر

من - سۆز - بروا94 - رۆنیاس



باوه‌ر بكه‌ بروا گیان زۆر زۆر پرسیارم هه‌یه‌ به‌لام نامه‌وی ئه‌زیه‌تت بده‌م و پرسیاری زۆر قورس بكه‌م نه‌وه‌ك ده‌رنه‌چی و بكه‌ویته‌ ده‌وری دووه‌م
دووباره‌و و ده‌باره‌و و سه‌د باره‌ به‌خیرهاتنی ئه‌و میوانه‌ روح سوكه‌ ده‌كه‌م و هیوادارم له‌ پرسیاره‌كانم دڵگران نه‌بێ
سوپاسی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی كوردژینیش ده‌كه‌م بۆ ئه‌و میوانداریه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن د.كامةران (2010-12-17 19:05:27)

Kurdzhin
Any man can be a father,but it takes sumone special to be a Dad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-12-17 19:34:34

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان


کاک بروا گیان به‌خیر بیت براى ئه‌زیزم
بۆ ساباتى کوردژین
ئه‌مه‌ش پرسیاره‌کانم هیوادارم ماندوو نه‌بیت

١\\چۆن کوردژینت ناسى

٢\\ئه‌و که‌سانه‌ کین که‌ حه‌ز ئه‌که‌ى له‌ نزیکه‌وه‌ بیان ناسیت لة كوردژین

٣\\ له‌ ئاماده‌بوانى کوردژین چاودیرىئاماده‌بوونى چ ئه‌ندامیک ئه‌که‌یت

٤\\ قه‌ت بووه‌ توه‌ر بیت بلى نایه‌مه‌وه‌ کوردژین ههههههه

٥\\جاریک له‌ به‌شى یارى بینیم نوسیت دلم ره‌قه‌ ئه‌مه‌ تاچه‌ن راسته‌ ؟

٦\\ ئامۆژگاریت چییه‌ بۆ من و که‌سایه‌تى من چۆن هه‌له‌سه‌نگینیت

له‌ گه‌ل هیواى خۆشیم بۆت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg


کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-12-17 19:42:27

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2020-02-23
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsXPSafari

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

کاکه‌ بڕواگیان به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م    به‌خێر بێیت برای به‌ڕێز و ئه‌زیزم
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-33bb41956e.jpg
دوای ده‌ستخۆشیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌خێرهاتنێکی گه‌رم و پڕ به‌دڵ ئه‌که‌م له‌ هاوڕێ و برای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم کاکه‌ بڕوا باتاسی
کاکه‌ بڕوا گیان به‌خێربێیت و زۆر خۆشحاڵم به‌م میوانداریه‌ی تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
له‌وانه‌یه‌ که‌مێکت ئه‌زیه‌ت بده‌م به‌ پرسیاره‌کانت ههههههههه

پرسیاره‌کانم:
1- تاچه‌ند ڕات له‌خۆته‌؟
2- گه‌وره‌ترین ئاره‌زووت چیه‌ که‌ حه‌ز ئه‌که‌یت بێته‌ دی؟
3- له‌ ژیانتا دڵت زۆر به‌چی خۆشه‌؟ وه‌ دڵت به‌چی ناخۆش و تونده‌؟
4- له‌ واژۆکه‌ت ئه‌م شیعره‌ت نووسیوه‌.    ئه‌گه‌ر هاتی ... ته‌نیا وه‌ره‌ ...نه‌وه‌ک زنجیره‌کانی ته‌نیایم بپچرێن ...رۆژگارێکی سه‌یره‌ گولـــــــــــــــــــــم ...       ، ئه‌مه‌ئایا بۆ که‌سێکه‌؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، بۆ کێیه‌؟
5- به‌ڕای تۆ مرۆڤ تا پێ ئه‌گات پێویستی به‌ چیه‌؟
6- که‌سانێک هه‌ن به‌ بوونی خۆیان ڕازی نین و حه‌زیان له‌ بوونی خۆیان نیه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ که‌سانێک هه‌ن به‌بوونی خۆیان ڕازین و حه‌زیان له‌بوونی خۆیانه‌، تۆله‌کامه‌یانی؟ بۆچی؟
7- گوێ له‌ چ هونه‌رمه‌ندێک ڕا ئه‌گری یا حه‌زت له‌ چ هونه‌رمه‌ندێکه‌ به‌گشتی؟ واته‌ له‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و ئینگلیز و ...هتد؟
8- حه‌زت له‌ چ که‌سایه‌تیه‌که‌، چ بۆخۆت چ بۆده‌ورو به‌رو هاوڕێکانت؟
9- پێناسه‌یه‌کی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌: دڵ ......  عیشق  ...  باتاس  ...  خوێندن  ...  وه‌فا.


له‌به‌رخۆشه‌ویستیم بۆت ئه‌م هه‌موو پرسیاره‌م کرد هههههههههه
کاکه‌ بڕوا گیان خۆشحاڵ بووم به‌ میوانداریه‌که‌ت ئینشآءالله‌ کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ئه‌به‌یت له‌ میوانداریه‌که‌ت
دووباره‌ به‌خێر بێی و خۆشحاڵ بووم به‌م میوانداریه‌ت.هیوای خۆشی و سه‌رکه‌وتن بۆتۆ کاکه‌ بڕوا گیان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-17 19:44:53)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-12-17 20:29:10

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

سڵاو رێزم بۆ یه‌ک به‌یه‌کی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی
ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک و به‌رێزه‌ی یانه‌که‌مان
**************
کاکه‌ بڕوا گیان خۆش هاتی بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ،
به‌و هیوایه‌ی له‌ پرسیاره‌کانمان بێزار نه‌بیت و هه‌ستت ئازار نه‌یات

ئینجا با ده‌ست پێ بکه‌ین من تۆزی پرسیاری زۆرت لێ ئه‌که‌م



بڕوا باتاسی چ هه‌ستێکی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هاورێیانی یانه‌ به‌ گشتی ؟.
2- ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ی له‌ یانه‌ بونه‌ته‌ جێگای سه‌رنجت کام بابه‌تانه‌ن ئه‌توانی دیاری بکه‌یت ؟
3- زۆرترین کاته‌کان له‌ یانه‌ جوانه‌که‌دا ده‌بینرێیت ، ئه‌و کاتانه‌ی له‌ نێتی زیاتر مه‌شغوڵی به‌ چیه‌وه‌ ، ته‌نها له‌ یانه‌ی یان به‌ ناو هه‌موو سایته‌کاندا گوزه‌ر ئه‌که‌یت ؟
4- به‌رێزت له‌ زانکۆ ده‌وام ده‌که‌یت ؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ له‌ چ به‌شێکی ؟ به‌ دڵی خۆته‌ به‌شه‌که‌ت ؟ مه‌رحه‌له‌ چه‌نی ؟
5- کاتێک بابه‌تێک ئاماده‌ ده‌که‌یت بۆ کوردژین ، چ هه‌ستێکت هه‌یه‌؟ بۆچی ؟
6- که‌سایه‌تی بروا باتاسی چۆنه‌ ؟ توره‌ی یان ئارامی ؟ دل ناسکی یان دڵ ره‌قی ؟ ...
7- دڵت به‌ چ جێگایه‌ک ئه‌کرێته‌وه‌ ، له‌ کوردستان باس ئه‌که‌م ؟
8- ڕۆژێک له‌ ڕۆژان بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ کوردستان جێ بهێڵیت ؟ چ هۆیه‌ک هه‌بوه‌ بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ت ؟
9- جگه‌ له‌ خوێندن چ کارێکی دی ده‌که‌یت ؟
10- پێناسه‌ی یه‌ک وشه‌م بۆ بکه‌ ( خــــــه‌م) ؟
11- خۆشترین یادگاریت که‌ هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌ ؟ ناخۆشترین یادگاریت که‌ هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌ ؟ کامانه‌ن بۆمان باس بکه‌ به‌ ئه‌رک نه‌بێ
12- کاک بروا خۆشه‌ویستی کردوه‌ ؟ تا چه‌ند بڕوای پێیه‌تی ؟ له‌ کوردستاندا چۆنی ئه‌بینی ؟
13- بروا که‌ هێنده‌ هۆگری نێته‌ ، ئه‌گه‌ر خه‌ته‌که‌ت ببڕێت و بڵین 20 رۆژی تر چاک ئه‌بی چی ئه‌که‌ی ؟
14- مامه‌ بڕوا ئاستی خوێندن له‌ زانکۆکانی کورستان چۆن هه‌ڵه‌سه‌نگێنیت ؟
15- کاکه‌ بڕوا چه‌ند زمان ئه‌زانێ ، حه‌ز به‌ چ زمانێک ئه‌که‌ی بیزانی ؟


مامه‌ بڕوا ههههههه ڕۆژان ڕۆژی له‌ دوایه‌ هه‌ر له‌ ئێسه‌وه‌ له‌و رۆژه‌ ئه‌ترسم تۆ پرسیارم لێ ئه‌که‌ی
به‌ هیوام به‌خته‌وه‌ر و کامه‌ران بیت هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ،
گه‌ردنم ئازاکه‌ ماندوت ئه‌که‌م ، سه‌ربه‌رز بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2010-12-17 20:30:14)

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-12-17 20:29:22

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌


[size=24]بــــــــــــــەخـــــێــــــربـێــــــــــــت کـــــــاکـــــــــ ‌ بـــــــــــڕوا
http://sl.glitter-graphics.net/pub/2229/2229881nupeynzwp9.gif

زۆر زۆر به‌خێر بێیت کاک بڕوا گیان بۆ میوانی ئه‌م جاره‌یی ئه‌م ساباته‌ ره‌نگینه‌ی کوردژین.

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م :


http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
1-کاک بڕوا چۆن ئه‌توانێ پێناسه‌یی خۆی بکات؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
2-ڕۆژانه‌ به‌ چیه‌وه‌ سه‌رقاڵی؟؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
3-حه‌ز ئه‌که‌م بپرسم کاک بڕوا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌توانی ناخی تووره‌یی خۆی بپاریزێت؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
4- پێناسه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ ؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
5- خۆشه‌ویست ترین که‌س یاخود نزیک ترین که‌س کێیه‌ له‌لای تۆ؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
6- کوردژین چی پێبه‌خشیویت؟؟
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
7-له‌ جێگه‌ی نیشته‌جێ بوونت نووسیوته‌ (به‌تاس) ئایا ئه‌مه‌ له‌ کوێیه‌؟؟؟ده‌مێکی حه‌ز ئه‌که‌م بزانم هههه

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif

ببوره‌ ئه‌گه‌ر ماندووم کرد بیت کاک بڕوا

له‌ کۆتایا هیوادارم که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیانا هه‌ربژیت برا جوانه‌که‌م ئاسووده‌ بیت.

http://sl.glitter-graphics.net/pub/755/755765i9j1sctvei.gif

[/size]

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-17 21:37:00)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-12-17 17:42:10

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ:
کاکه‌ د.کامه‌ران



سه‌ره‌تا تا دواترین ژماره‌  رێز و خۆشه‌ویستی و سڵاو رێز و زێر و شه‌كر و چی شتی خۆشو باشه‌ بۆ تۆ بروا گیان
زۆر زۆر خۆشحالم كه‌ من یه‌كه‌م كه‌سم پرسیارتان لێده‌كه‌م..
خۆشحاڵ ترم به‌رێزتان له‌و برگه‌یه‌دا ده‌بینم هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم
خودا یارمه‌تیت بدات له‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت و سه‌ركه‌توو بیت له‌ ژیانتدا...


زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ دکتۆر گیان ئه‌م هه‌مو شیریینیه‌ت ریز کردوه‌ ئه‌ترسم توشی شه‌کره‌م بکه‌یت ههههه
من زۆر خۆشحالترم ئه‌زیزم که‌ تۆ  لێره‌دا ئه‌بینم و پرسیارم لیده‌که‌یت
هه‌ر شاد و سه‌ر فراز بیت ئه‌زیزه‌که‌م ...


باوه‌ر بكه‌ن نازانم چی بكه‌م كه‌مێم ماوه‌ یته‌قمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پرسیار كردن،،
نانا کاکه‌ دکتۆر گیان ئیشه‌لله‌ هه‌ر گیز ئه‌وه‌ رونادات...

من چه‌ند پرسیارێكی قورسم ئاماده‌ كردووه‌ بێ ئاسانكاری بروا گیان بمبوره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نیه‌ وه‌لامم بده‌وه‌..
فه‌رموو من له‌خزمه‌تت دام ئه‌زیزم ..


ناوی خودا بێنه‌.
به‌نــــــــــــــــــــــاوی یه‌زدانی پاک و بیگه‌رد ..


1- راسته‌ هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی كوردژینت لا خۆشه‌ویسته‌ به‌لام ده‌مه‌وێ 5 ناوم پیبلێی كه‌ زۆر زۆر خۆشت ده‌وێن؟

-کاکه‌ دکتۆر گیان تۆ لێره‌دا منت روبه‌روی پرسیارێکی قورس کردۆته‌وه‌ له‌هه‌مان کاتیش دا
پێشیشت پێگرتوم  وابزانم توشی کێسه‌یه‌کم ده‌که‌یت له‌و به‌ینه‌دا ههههههه
ئه‌زیزم وه‌ک و خۆت وتت من هه‌مو ئه‌ندامانی یانه‌م خۆش ده‌وێت و
له‌خزمه‌تی هه‌مویاندام به‌لام زۆر جار ئه‌کرێت مرۆڤ که‌سێکی له‌ که‌سێکیتر خۆستر بوێت
ئه‌مه‌ش پێم وابێت شتێکی ئاساییه‌ و به‌ هۆیی زیاتر تێکه‌لاو بوونیان به‌یه‌کتری ئه‌م مه‌حیبه‌ته‌ دروست ده‌بێت
منیش زیاتر ناوی ئه‌وانه‌ت بۆ ده‌نوسم که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ یاگاداریانم و یانی ئاگامان له‌یه‌کترییه‌

((کاک موسلیم ، سۆزی خان ، یوجین خان ، کاک یادگار ، ڤیان خان رۆنیاس خان ،نازه‌خان ))
ئه‌مانه‌ هه‌رچه‌ند زیاترن به‌لام قه‌یناکه‌ هههه....

2- له‌ ئاستێكی خوێندن دای یان تا كوێت خوێندووه‌؟
-من په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر به‌شی میکانیکم ته‌واو کردوه‌..

3- ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
پێكه‌نین - خۆشه‌ویستی - منداڵ - یارمه‌تی
-پێکه‌نین تاکه‌ شته‌ که‌ ده‌توانین به‌ هۆیه‌وه‌ دلی دوژمن که‌رت بکه‌یت به‌هۆییه‌وه‌ ...

4- ئه‌گه‌ر ته‌نها توا‌نات هه‌بی یه‌ك وشه‌ بدركێنی ئه‌و وشه‌یه‌ چیه‌؟
-ئه‌لێم خوایه‌ گیان بمبه‌خشه‌..

5- رای خۆت بلێ به‌رامبه‌ر:
من - سۆز - بروا94 - رۆنیاس؟

-هه‌رچه‌ند من له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌لتان ئاشنا نیم تاکو رایه‌کی پر به‌ پێستتان بده‌مێ
به‌لام به‌و هۆییه‌ی که‌ له‌ یانه‌ ده‌تان ناسم ستێک هه‌ر ده‌لێم:

وه‌ک من لێت تێگه‌یشت بێتم زۆرت حه‌ز له‌ وه‌یه‌ گالته‌ بکه‌یت به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ل هاورێی کانت
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و سال به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی یه‌که‌م هێنابوت ههههه

نازانم تۆ مه‌به‌ستت کامه‌ سۆزه‌ ئایا سۆز یان سۆزی؟؟؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت سۆزی خانه‌ ئه‌وه‌ که‌سێکی جدییه‌و هه‌میشه‌ هه‌ول بۆ به‌ره‌و پێس چونی ئه‌م یانه‌ جوانه‌ ده‌دات
من لێره‌وه‌ پی ده‌لێم ماندو نه‌بێت هاوریی ئازیز ...

کاکه‌ بروا 94 که‌سێکی زۆر رێزداره‌و هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی ئه‌ندامانی یانه‌ دا بوه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌لکو وه‌ک ئه‌وه‌ی
من ئاگاداری بم هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی کورد و زمانی کوردی وناساندی به‌ جیهانه‌وه‌ دابو
من لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشسیه‌کی گه‌رمی لێدده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم

رۆنیاس خان پێم وابیت که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسکه‌و هه‌میشه‌ له‌ هه‌ولداییه‌و کاری جوان جوان پێسکه‌س به‌یانه‌ ده‌کات
و ده‌ست خۆسی لێ ده‌که‌م هیوای نمره‌یه‌کی به‌رزی بۆ ده‌خوازم ئه‌مساڵ ...


باوه‌ر بكه‌ بروا گیان زۆر زۆر پرسیارم هه‌یه‌ به‌لام نامه‌وی ئه‌زیه‌تت بده‌م و پرسیاری زۆر قورس بكه‌م نه‌وه‌ك ده‌رنه‌چی و بكه‌ویته‌ ده‌وری دووه‌م
دووباره‌و و ده‌باره‌و و سه‌د باره‌ به‌خیرهاتنی ئه‌و میوانه‌ روح سوكه‌ ده‌كه‌م و هیوادارم له‌ پرسیاره‌كانم دڵگران نه‌بێ
سوپاسی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی كوردژینیش ده‌كه‌م بۆ ئه‌و میوانداریه‌...

-شوکر ته‌واو بون پرسیاره‌کانت هههه
زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ دکتۆر گیان به‌راستی زۆر خۆسحالبوم به‌پرسیاره‌کانت
هیوام هه‌میشه‌ سه‌ر که‌وتنتی تۆی گوله...‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-12-17 17:57:23

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ:
خاتوو رۆنیاس.



ده‌ست خۆشى بۆ کاک سیروان..
منیش ده‌ست خۆشسییه‌کی گه‌رمم بۆ کاکه‌ سیروان هه‌یه‌
ته‌مه‌نای سه‌ر که‌وتن بۆتۆت.


کاک بروا گیان به‌خیر بیت براى ئه‌زیزم
بۆ ساباتى کوردژین
ئه‌مه‌ش پرسیاره‌کانم هیوادارم ماندوو نه‌بیت..

زۆر زۆر سوپاس خاتوو رۆنیاس من له‌خزمه‌تت دام
فه‌رمووووووو:


١\\چۆن کوردژینت ناسى؟؟
-ئه‌وه‌ی راستی بیت زۆر باس له‌ یادم نیه‌ به‌لام له‌یادمه‌ که‌ له‌ گووگله‌وه‌
بۆ شتێک ده‌گه‌رام و له‌ کورژین ده‌ستم که‌وت به‌لام نازانم ئه‌وشته‌ چی بوو
به‌هه‌ر حال له‌ گووگله‌و حه‌یاته‌که‌وه‌ ناسیم..


٢\\ئه‌و که‌سانه‌ کین که‌ حه‌ز ئه‌که‌ى له‌ نزیکه‌وه‌ بیان ناسیت لة كوردژین ؟؟
-ئه‌وه‌ی راست بێت من حه‌ز ده‌که‌م به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاشنا بم
له‌گه‌لیان و هه‌ندی ئه‌دامیتر هه‌یه‌ که‌ حه‌ز ده‌که‌م بیان بینم به‌دیتن
کاک موسلیم هه‌رچه‌ند له‌ ره‌سما بینیومه‌ به‌لام حه‌ز ده‌که‌م روبه‌روو بیبینم
کاکه‌ خه‌مه‌ حه‌ز ده‌که‌م بیبینم ئیتر زۆرن ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌دیتنیان ده‌که‌م و ئاشنایتیم هه‌بێت له‌گه‌لان له‌ نزیکه‌وه‌
وه‌ کاکه‌ گۆران محمد..


٣\\ له‌ ئاماده‌بوانى کوردژین چاودیرىئاماده‌بوونى چ ئه‌ندامیک ئه‌که‌یت؟؟
-نازانم چی بلێم له‌وانه‌یه‌ زۆر جار ئسم به‌ ئه‌ندامێک  هه‌بیت
چاوه‌روانی بکه‌م به‌لام ناتوانم ته‌حدیدی بکه‌م که‌ رۆژانه‌ چاوه‌روانی کێ ده‌که‌م.


٤\\ قه‌ت بووه‌ توه‌ر بیت بلى نایه‌مه‌وه‌ کوردژین ههههههه؟
-وه‌لله‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که‌ سێرڤه‌ره‌که‌ی ته‌واو نه‌بوو
من جاری وابوو تازه‌ هه‌ندی وێنه‌م ئاماده‌کردبوو
که‌ دای بنێم که‌چی وێنه‌کانم بارکرد ئه‌بینم کوردژین ناکرێته‌وه‌
زۆر په‌ست بووم به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌سا هه‌رگیز نه‌م وتوه‌ نایه‌مه‌وه‌ کوردژین ...


٥\\جاریک له‌ به‌شى یارى بینیم نوسیت دلم ره‌قه‌ ئه‌مه‌ تاچه‌ن راسته‌ ؟
-رێک پێچه‌وانه‌م له‌گه‌ل ئه‌و قسه‌یه‌ی کردومه‌
به‌لام هه‌ر بۆ یاری وام وت هههه..


٦\\ ئامۆژگاریت چییه‌ بۆ من و که‌سایه‌تى من چۆن هه‌له‌سه‌نگینیت؟
-من که‌سیایه‌تییه‌کی به‌رز ئه‌بین له‌ تۆیا هه‌ست ئه‌که‌م که‌سێکی ساده‌یت له‌م ژیانه‌ت
ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه‌ (( لووت به‌رز مه‌به‌ له‌ئاست رووی زه‌مین هه‌ر چه‌ند بژیت خۆراکی ئه‌ویت))..


له‌ گه‌ل هیواى خۆشیم بۆت..
زۆر زۆر سوپاس بۆ پرسیاره‌کانت
هیواخوازم توانیبێتم وه‌لامی ته‌واو بگه‌یه‌نم
رێزو خۆسه‌ویستیم قبول بفه‌رموون ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-12-17 21:06:51

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

منیش ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ئه‌که‌م
  هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم

................................................................
ئێ بروا گیان به‌خێر هاتیت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ی کورد ژین
هیوا م سه‌ر که‌وتن و سه‌ر فرازیته‌
،

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

۱´´ ئایا هیچ شتێکی به‌نرخت له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ قه‌ت بیرت نه‌چێته‌وه‌؟؟

۲´´ ئایا شتێکت کردوه‌ که‌ تا ئێستا لێی په‌شیمان بیت ؟؟

دووباره‌ به‌خێر هاتیت و کاتت خۆش و سه‌رکه‌وتو بیت
خوای گه‌وره‌ شادو سه‌رفرازت بکات
.........،،،،،،،،،،،،،...............،،،،،،،،،،،،،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن شازه‌ (2010-12-17 22:25:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-12-17 18:32:20

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ:
کاکه‌ مـــــــــوســـلیم




کاکه‌ بڕواگیان به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م    به‌خێر بێیت برای به‌ڕێز و ئه‌زیزم..
-زۆر زۆرسوپاس هاورێی ئازیزو خۆسه‌ویستم کاکه‌ موسلیم گیان..

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-33bb41956e.jpg
دوای ده‌ستخۆشیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌خێرهاتنێکی گه‌رم و پڕ به‌دڵ ئه‌که‌م له‌ هاوڕێ و برای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم کاکه‌ بڕوا باتاسی
کاکه‌ بڕوا گیان به‌خێربێیت و زۆر خۆشحاڵم به‌م میوانداریه‌ی تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
له‌وانه‌یه‌ که‌مێکت ئه‌زیه‌ت بده‌م به‌ پرسیاره‌کانت ههههههههه...
[
منیش ده‌ست خۆشسییه‌کی گه‌رم له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌م
زۆر زۆر سوپاس هاورێ گیان خۆشحال ده‌بم کاکه‌ به‌شدار گیان
نا ئه‌زیزم خۆشحالییس ده‌بم هههههه..


پرسیاره‌کانم:
1-تاچه‌ند ڕات له‌خۆته‌؟

-کاکه‌ موسلیم گیان هه‌رچه‌ند زۆر باش حالی نه‌بوم له‌ پرسیاره‌که‌ت که‌ مه‌به‌ستت چی رووێکه‌
به‌لێ تاراده‌یه‌کی باش رام له‌ خۆمه‌ به‌لام له‌وانیه‌ رام له‌ هه‌ندێک شتی
خۆم نه‌بێت که‌ حه‌ز ده‌که‌م بیگۆرم ..


2- گه‌وره‌ترین ئاره‌زووت چیه‌ که‌ حه‌ز ئه‌که‌یت بێته‌ دی؟
-ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ کارێک بکه‌م خوای گه‌وره‌ لێم رازی بیت.

3- له‌ ژیانتا دڵت زۆر به‌چی خۆشه‌؟ وه‌ دڵت به‌چی ناخۆش و تونده‌؟
-سوپاس بۆ خوا دلخۆشم  له‌ ژیاندا یانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دلخۆسم
بولام ده‌کریت هه‌مو که‌س دلخۆش و دلته‌نگیش بێت من ئه‌و کاتانه‌ زۆر دلم ته‌نگ ده‌بێت
کاتێک که‌سانێک ئه‌بین پاره‌ فرێ ده‌ده‌ن و له‌کاتێکدا که‌سانێک ئه‌بینم نانیان نیه‌ بیخۆن ..


4- له‌ واژۆکه‌ت ئه‌م شیعره‌ت نووسیوه‌.    ئه‌گه‌ر هاتی ... ته‌نیا وه‌ره‌ ...نه‌وه‌ک زنجیره‌کانی ته‌نیایم بپچرێن ...رۆژگارێکی سه‌یره‌ گولـــــــــــــــــــــم ...       ، ئه‌مه‌ئایا بۆ که‌سێکه‌؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، بۆ کێیه‌؟
نه‌خێر بۆ هیچ که‌س نییه‌ ئه‌م شیعره‌ هی شاعیریکی ئێرانییه‌
نازانم ناوه‌که‌یم له‌یاد نییه‌ وه‌سیه‌تی کردبو که‌ له‌سه‌ر گۆره‌که‌یدا بینوسن منیش ئه‌مه‌م پێ جوان بوو
هه‌ر بۆ خۆشی نوسیومه‌...


5- به‌ڕای تۆ مرۆڤ تا پێ ئه‌گات پێویستی به‌ چیه‌؟
-پێویسته‌ مرۆڤ به‌رده‌وام تاقیکردنه‌وه‌ بکات له‌ژیاندا تاکو پی ده‌گات به‌رای من .

6- که‌سانێک هه‌ن به‌ بوونی خۆیان ڕازی نین و حه‌زیان له‌ بوونی خۆیان نیه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ که‌سانێک هه‌ن به‌بوونی خۆیان ڕازین و حه‌زیان له‌بوونی خۆیانه‌، تۆله‌کامه‌یانی؟ بۆچی؟
-من به‌بونی خۆم رازیم له‌م ژیانه‌دا چونکه‌ خوای گه‌وره‌ به‌م بونه‌ رازییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و رازی به‌م بونه‌ی من نه‌بێت
من نه‌ ئه‌هێنایه‌ بون ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک ئه‌ به‌بونی من رازی نه‌بێت ئه‌توانیت نه‌م هێلێت له‌بوندا.


7- گوێ له‌ چ هونه‌رمه‌ندێک ڕا ئه‌گری یا حه‌زت له‌ چ هونه‌رمه‌ندێکه‌ به‌گشتی؟ واته‌ له‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و ئینگلیز و ...هتد؟
-له‌ کوردییه‌کانا ( به‌هجه‌ت یه‌حیا ، عدنان که‌ریم  زیاد ئه‌سعه‌د) ئه‌وانه‌ی به‌زۆری گوێی لێ ده‌گرم
تورکیم حه‌ز لێ نییه‌
عه‌ره‌بی کاضم ساهر زۆر
سامی یوسف .


8- حه‌زت له‌ چ که‌سایه‌تیه‌که‌، چ بۆخۆت چ بۆده‌ورو به‌رو هاوڕێکانت؟
-که‌ساییه‌تییه‌کی ئارام و جدی له‌ کاروباردا..

9- پێناسه‌یه‌کی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌: دڵ ......  عیشق  ...  باتاس  ...  خوێندن  ...  وه‌فا.
دل/ تاکه‌شوێنه‌ که‌ ئه‌وو شتانه‌ی ناتوانین ده‌ری ببرین له‌وێ ده‌یشارینه‌وه‌ ..
عیشق/ كارێكی زیاتر له‌ ته‌نها مه‌یلێكی سروشتی بۆ خۆشه‌ویست..
باتاس/ ئه‌مه‌ شوێنی دانیشتنی خۆمه‌ له‌ ناحیه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قلاوه.‌
خوێندن کاکه‌ موسلیم له‌وانه‌یه‌ داخ له‌ دل بیت له‌ خوێندن ههههه
به‌ خوێندن مرۆڤ ده‌توانێت داهاتوی به‌ رۆشنی ببینێت
وه‌ک پیغه‌به‌ریش (ص) فه‌رمویه‌تی (اطلب العل وله‌ باصین)


له‌به‌رخۆشه‌ویستیم بۆت ئه‌م هه‌موو پرسیاره‌م کرد هههههههههه
کاکه‌ بڕوا گیان خۆشحاڵ بووم به‌ میوانداریه‌که‌ت ئینشآءالله‌ کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ئه‌به‌یت له‌ میوانداریه‌که‌ت
دووباره‌ به‌خێر بێی و خۆشحاڵ بووم به‌م میوانداریه‌ت.هیوای خۆشی و سه‌رکه‌وتن بۆتۆ کاکه‌ بڕوا گیان.

-وه‌ی ماندو بوووم ههههه
کاکه‌ موسلیم گیان زۆر خۆشه‌وسیتیت ئه‌زیزم نا ماندو بونی چی براکه‌م من له‌خزمه‌تم
سوپاست ده‌که‌م هیوادارم توانی بێتم وه‌لامی راستت بده‌مه‌وه‌..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-12-17 21:57:58

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆئاماده‌کردنی ئه‌م میواندارییه‌
کاکه‌برواگیان به‌خێرهاتی سه‌رچاوان برا گیان هیوادارم کات وساته‌وه‌ختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت له‌ژێرئه‌م ساباته‌دا
به‌چه‌دپرسیارێک چاوه‌کانت ماندووناکه‌م وجێت ئه‌هێڵم


1.ژیان خاوه‌نی ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌که‌ که‌هه‌مووکه‌سێک که‌م تازۆر خاوه‌نی چه‌ندین ڕێچکه‌ی جیاوازه‌بۆی ئه‌لای به‌ڕێزتان چ ڕێچکه‌یه‌کی هه‌یه‌؟؟؟
2.بێ ده‌نگی ئه‌وزه‌نگه‌یه‌ی که‌زۆر جاربه‌رده‌وام بوونی کاره‌ساته‌و زۆرجاریش لێدانی بۆکردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی فتووگۆو هه‌نگاوێکه‌بۆبه‌خته‌وه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆئه‌م دێڕه‌ چی یه‌؟؟؟
3.چۆن وه‌فای چوارده‌ور ئه‌ده‌یته‌وه‌کاتێک ئه‌وان خاوه‌نی خیانه‌تن له‌ئاستدا؟؟؟
4.به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌تواناو سه‌رکه‌وتوو؟؟؟
5.تاچه‌نێک له‌پێناسه‌ی که‌سییه‌تی خۆت ڕازیت؟؟؟


دووباره‌به‌خێربێیت سه‌رچاوان هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت به‌ساقه‌ به‌خته‌وه‌رووسه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا خۆشحاڵم
که‌توانم گه‌ربه‌م چه‌نددێڕه‌ش بێت پێشوازی له‌میواندارییه‌که‌ت بکه‌م ئه‌زیزم....

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-12-17 19:17:08

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ::
کاکه‌ خـــــه‌مــــه‌



سڵاو رێزم بۆ یه‌ک به‌یه‌کی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی
ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک و به‌رێزه‌ی یانه‌که‌مان
.

منیش ده‌ست خۆشیی ده‌که‌م له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
له‌س ساخ و ته‌ندروستت بن..

**************
کاکه‌ بڕوا گیان خۆش هاتی بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین ،
به‌و هیوایه‌ی له‌ پرسیاره‌کانمان بێزار نه‌بیت و هه‌ستت ئازار نه‌یات

-زۆر زۆر سوپاس مامه‌ خه‌مه‌ گیان هاورێی ئازیز و خۆشه‌ویستی منیت به‌قوربان
نا هه‌رگیز خۆشحال ده‌بم به‌ پرسیاره‌کانت گوله‌سور .


ئینجا با ده‌ست پێ بکه‌ین من تۆزی پرسیاری زۆرت لێ ئه‌که‌م:
فه‌رمـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــووو

1.بڕوا باتاسی چ هه‌ستێکی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هاورێیانی یانه‌ به‌ گشتی ؟.
-هه‌ستێکی زۆر خۆشم هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ندامانی یانه‌
به‌راستی نازانم چۆن بیلیم و چی بلیم هه‌مویانم خۆس ده‌ویت
هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستی بۆ هه‌مویان ده‌خوازم.


2- ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ی له‌ یانه‌ بونه‌ته‌ جێگای سه‌رنجت کام بابه‌تانه‌ن ئه‌توانی دیاری بکه‌یت ؟
-


-


-


-


-


بابه‌تیتر زۆره‌ به‌لام ناکرێت هه‌مویان دابنێم ..

3- زۆرترین کاته‌کان له‌ یانه‌ جوانه‌که‌دا ده‌بینرێیت ، ئه‌و کاتانه‌ی له‌ نێتی زیاتر مه‌شغوڵی به‌ چیه‌وه‌ ، ته‌نها له‌ یانه‌ی یان به‌ ناو هه‌موو سایته‌کاندا گوزه‌ر ئه‌که‌یت ؟
-به‌لێ کاکه‌ خه‌مه‌ گیان من له‌ نێتا یه‌که‌م سه‌رچاوه‌م کورژینه‌ به‌ مالپه‌رو به‌یانه‌وه‌
به‌زۆری له‌یانه‌م و سه‌یری بابه‌ته‌کان ده‌که‌م و ده‌یخوێنمه‌وه‌ ده‌گشتی
به‌لی سه‌ردانی مالپه‌ری تریش ده‌که‌م عه‌ره‌بی کوردی..


4- به‌رێزت له‌ زانکۆ ده‌وام ده‌که‌یت ؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ له‌ چ به‌شێکی ؟ به‌ دڵی خۆته‌ به‌شه‌که‌ت ؟ مه‌رحه‌له‌ چه‌نی ؟
-من پارسال په‌یمانگام ته‌واو کرد به‌شی میکانیک له‌ هه‌ولێر.

5- کاتێک بابه‌تێک ئاماده‌ ده‌که‌یت بۆ کوردژین ، چ هه‌ستێکت هه‌یه‌؟ بۆچی ؟
-هه‌ستێکی زۆر خۆسم هه‌یه‌ چونکه‌ هه‌ست ده‌که‌م شتێک پێشکه‌ش به‌ خۆشه‌ویسترین که‌سم ده‌که‌م ..

6- که‌سایه‌تی بروا باتاسی چۆنه‌ ؟ توره‌ی یان ئارامی ؟ دل ناسکی یان دڵ ره‌قی ؟ ...
-که‌سێکی زۆر ئارامم دڵ ناسکم..

7- دڵت به‌ چ جێگایه‌ک ئه‌کرێته‌وه‌ ، له‌ کوردستان باس ئه‌که‌م ؟
-به‌گشتی کوردستان هه‌مو پێ خۆسه‌ به‌لام وه‌ک دل کرانه‌وه‌
جگه‌ له‌ شوێنی دانیشتنم  هه‌ولێرو  شه‌قلاوه‌..


8- ڕۆژێک له‌ ڕۆژان بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ کوردستان جێ بهێڵیت ؟ چ هۆیه‌ک هه‌بوه‌ بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ت ؟
-هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ کوردستان جێبهێلم به‌ پشتیوانی خوا بیریشی لێناکه‌موه‌
به‌لام حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک سه‌فه‌ر برۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ ئیشه‌لله‌ ،،


9- جگه‌ له‌ خوێندن چ کارێکی دی ده‌که‌یت ؟
-وه‌لله‌ جارێ هیچ چاوه‌روانی دامه‌زراندنم.

10- پێناسه‌ی یه‌ک وشه‌م بۆ بکه‌ ( خــــــه‌م) ؟
-خه‌م تاکه‌ شته‌ که‌ ده‌توانێت مرۆڤ بروخێنێت و له‌ناوی به‌رێت .

11- خۆشترین یادگاریت که‌ هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌ ؟ ناخۆشترین یادگاریت که‌ هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌ ؟ کامانه‌ن بۆمان باس بکه‌ به‌ ئه‌رک نه‌بێ:؟
-وه‌لله‌ کاکه‌ خه‌مه‌ گیان به‌ و وه‌خته‌ شتێکی وام به‌ خه‌یالدا نایه‌ت

رۆژێک هاورێکانم ده رۆیشتن بۆ سه‌یران بۆلای بێخال و گه‌لی عه‌لی به‌گ رۆشتن له‌ هه‌ولێره‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی که‌لو په‌له‌کانیان بار کرد له‌ سه‌یاره‌یا رۆشتن کاتێک ئه‌گه‌ین به‌و شوێنه‌ سه‌یر ده‌که‌ین
عه‌لاگه‌ی خۆله‌که‌شمان بار کردوه‌ له‌ گه‌ل ئه‌شیاکانمان ناجار له‌وێ رێمان دا هههههه ،،
ناخۆسترین شتیش ئه‌و کاته‌ بوو که‌ نمره‌ی پۆلی شه‌شم بۆ گه‌رایه‌وه‌
ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ منچوه‌رونم ده‌کرد زۆرم به‌لاوه‌ ناخۆس بوو..


12- کاک بروا خۆشه‌ویستی کردوه‌ ؟ تا چه‌ند بڕوای پێیه‌تی ؟ له‌ کوردستاندا چۆنی ئه‌بینی ؟
-نه‌خێر نه‌م کردوه‌ . باوه‌رێکی وام پیی نییه‌
خۆشه‌ویستی شه‌رعی بریتی نیه‌ له‌ سۆزێك كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ ویژدانه‌وه‌ هه‌بێت و به‌س، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وێژدان و سۆز له‌ گه‌ڵ ژیری و ویست و ئیراده‌ وه‌ له‌‌ گه‌ڵ كرده‌وه‌ش: كرده‌وه‌ی دڵ، وه‌ كرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان، چونكه‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ئیمان.


13- بروا که‌ هێنده‌ هۆگری نێته‌ ، ئه‌گه‌ر خه‌ته‌که‌ت ببڕێت و بڵین 20 رۆژی تر چاک ئه‌بی چی ئه‌که‌ی ؟
-وه‌لا بلێم چی زۆر ته‌نگاو ده‌بم به‌خوا
به‌لام چی بکه‌ین ئه‌بێت سه‌بر بگرین هه‌رچه‌ند زۆریش گرانه‌ به‌لام چارمنان نیه..‌


14- مامه‌ بڕوا ئاستی خوێندن له‌ زانکۆکانی کورستان چۆن هه‌ڵه‌سه‌نگێنیت ؟
-وه‌لله‌ کاکه‌ خه‌مه‌ گیان به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی من له‌ په‌یمانگا بووم و ئاگاداری زانکۆکانیش بوم
من ئاستی زانکۆکانی کوردستان زۆر به‌ خراپی ده‌بینم ده‌توانم بلێم پێش ئێستا باشتر بوو
به‌تایبه‌تی زانکۆی سه‌لاحه‌دین که‌ پاشه‌کشه‌یه‌کی باشی کردوه‌
هیوادارم به‌ره‌پێش چونێکی باس ببینن به‌ خۆیانه‌وه..


15- کاکه‌ بڕوا چه‌ند زمان ئه‌زانێ ، حه‌ز به‌ چ زمانێک ئه‌که‌ی بیزانی ؟
-من جگه‌ له‌ زمانی دایک زمانی عه‌ره‌بیش ئه‌زانم
ئینگلیزیه‌که‌ش bad م لێی هههه یانی خراپم له‌ ئینگلیزی به‌لام سه‌رو مێشکی ده‌شکێنم هههه
زۆر حه‌ز ده‌که‌م زمانی فارسی فێربم
ئینگلیزیه‌که‌شی له‌و لاوه‌ بوه‌ستێت ..


مامه‌ بڕوا ههههههه ڕۆژان ڕۆژی له‌ دوایه‌ هه‌ر له‌ ئێسه‌وه‌ له‌و رۆژه‌ ئه‌ترسم تۆ پرسیارم لێ ئه‌که‌ی
به‌ هیوام به‌خته‌وه‌ر و کامه‌ران بیت هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ،
گه‌ردنم ئازاکه‌ ماندوت ئه‌که‌م ، سه‌ربه‌رز بیت..

کوره‌ مامه‌ خه‌مه‌ تۆبه‌س بۆم بوه‌سته‌ بزانم چیت لێ ده‌که‌م هههههه
زۆر زۆر سوپاسکاکه‌ خه‌مه‌ گیان زۆر به‌خته‌وه‌ر بوم به‌ پرسیاره‌کانت
هه‌میشه‌ سه‌ر فراز بیت ئه‌زیزی دلم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-12-17 19:28:42

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ::
خـــاتوو لــیســــا


بــــــــــــــەخـــــێــــــربـێــــــــــــت کـــــــاکـــــــــ ‌ بـــــــــــڕوا
-زۆر زۆر سوپـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاس لیسا خان
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
زۆر زۆر به‌خێر بێیت کاک بڕوا گیان بۆ میوانی ئه‌م جاره‌یی ئه‌م ساباته‌ ره‌نگینه‌ی کوردژین.
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م :

زۆر زۆر سوپاس هاورێی ئازیزی
فه‌رموو له‌خزمه‌‌تت دام

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
1-کاک بڕوا چۆن ئه‌توانێ پێناسه‌یی خۆی بکات؟
-له‌ پێشه‌وه‌ش وابزانم وه‌لامم دایته‌وه‌
که‌سێکی ئارامم و گوێ له‌ به‌رامبه‌ره‌که‌م ده‌گرم و لیی تێ ده‌گه‌م ....

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
2-ڕۆژانه‌ به‌ چیه‌وه‌ سه‌رقاڵی؟؟
-به‌ خویندن سه‌ر قالبوم به‌لام ئێستا ته‌واو بومه‌ و
هه‌ر خه‌ریکی نێتم چونکه‌ دامه‌زراندن مه‌منوعه‌ له‌م ولاته‌یا هههه..

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
3-حه‌ز ئه‌که‌م بپرسم کاک بڕوا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌توانی ناخی تووره‌یی خۆی بپاریزێت؟
-تا راده‌یه‌کی باش ده‌توانم ناخی توره‌ییه‌که‌ی خۆم بپارێزم
هه‌رچه‌ند زۆر دره‌نگ توره‌ ده‌بم و زوش ئاشت ده‌بمه‌وه‌ ..

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
4- پێناسه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ ؟
-به‌راستی نازانم چۆن پێناسه‌ی ئه‌م وسه‌یه‌بکه‌م زۆر گه‌وره‌یه‌
به‌لام ئه‌م وته‌یه‌ به‌سه‌ وابزانم
هاوری برایه‌که‌ که‌ خۆت هه‌لی ده‌بژێریت..

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
5- خۆشه‌ویست ترین که‌س یاخود نزیک ترین که‌س کێیه‌ له‌لای تۆ؟
-له‌ خێزان ته‌بعه‌ن دایکی زیده‌ ئازیزم
له‌ هاوریکانیشم کاکه‌ گیلان و کاکه‌ به‌لێن ابارهیم  چاویان ماچ ده‌که‌م لێره‌وه‌ ..

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
6- کوردژین چی پێبه‌خشیویت؟؟
-کوردژین زۆرشتی پێم به‌خشییوه‌
خۆسه‌ویستی هاوکاری خه‌لک که‌سایه‌تی باش
هاوریی ئازیزی وه‌ک ئێوه‌ .... زۆری تر ...

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
7-له‌ جێگه‌ی نیشته‌جێ بوونت نووسیوته‌ (به‌تاس) ئایا ئه‌مه‌ له‌ کوێیه‌؟؟؟ده‌مێکی حه‌ز ئه‌که‌م بزانم هههه
-هههههههه به‌تاس نیه‌ لیسا خان باتاس ه‌ له‌ ناحییه‌ی هه‌ریه‌ره‌ سه‌ر به‌ قه‌زایشه‌قلاوه‌ یه‌..
http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif
ببوره‌ ئه‌گه‌ر ماندووم کرد بیت کاک بڕوا
له‌ کۆتایا هیوادارم که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیانا هه‌ربژیت برا جوانه‌که‌م ئاسووده‌ بیت.

-هه‌ر زۆر ماندوت کردم هههههه
گالته‌ ده‌که‌م زۆر زۆر خۆشحالبوومم لیسا خان به‌ پرسیاره‌کانت
زۆرزۆر سوپاس هاوریی ئازیزو خۆسه‌ویستی
ته‌مانی خۆشیم بۆتۆی ئازیز هه‌یه‌..

http://sl.glitter-graphics.net/pub/989/989369nkhwxrd6yq.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن brwabatasi (2010-12-18 11:43:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-12-17 22:34:14

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

شازه‌ نووسی:

منیش ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ئه‌که‌م
  هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم

ده‌ست خۆشی بۆ کاکه‌ سیروان
هه‌ر شاد بیت

................................................................
ئێ بروا گیان به‌خێر هاتیت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ی کورد ژین
هیوا م سه‌ر که‌وتن و سه‌ر فرازیته‌
،

ئێ ئێ زۆر زۆر سوپاس شازه‌ خان
هیوام ته‌مه‌ن درێژی تۆی ئازیزه‌

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

۱´´ ئایا هیچ شتێکی به‌نرخت له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ قه‌ت بیرت نه‌چێته‌وه‌؟؟

کۆچی باوکم هه‌رچه‌ند من زۆر منال بوم ئه‌وکات

۲´´ ئایا شتێکت کردوه‌ که‌ تا ئێستا لێی په‌شیمان بیت ؟؟

ناشتێکی وانییه‌
جگه‌ له‌ و شتانه‌ی لکه‌ له‌وانه‌یه‌ پێشتر کردبێتم و قوناح بوبن زۆر له‌و شتانه‌ په‌شیمان م

دووباره‌ به‌خێر هاتیت و کاتت خۆش و سه‌رکه‌وتو بیت
خوای گه‌وره‌ شادو سه‌رفرازت بکات
.........،،،،،،،،،،،،،...............،،،،،،،،،،،،،

زۆر زۆر سوپاس شازه‌ خان خۆشحالبوم به‌ پرسیاره‌کانت
هیوام سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن دریژی تۆیی ئازیزه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-12-18 06:10:59

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ به‌رێزه‌
به‌خێربیت كاك بروا بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی كورد زین هیوادارم به‌خته‌وه‌ربیت
         منیش چه‌ند پرسیاریكم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م
            1 - ئاستی خوێندن له‌كوردستان چۆن ده‌بینی؟
            2 -له‌یانه‌ حه‌زت به‌كامه‌ به‌شی یانه‌یه‌؟
         3- كاك بروا حه‌ز به‌ وه‌رزش ئه‌كه‌یت ؟هانده‌ری چ یانه‌یه‌كی؟

دووباره‌ به‌خێربێت كاك بروا هیوادارم  به‌ پرسیاره‌كانم بێزارم نه‌كردبیت سه‌ركه‌وتووبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن احمد_88 (2010-12-18 06:13:50)

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-12-18 06:37:15

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی له‌ کاکه‌ سیروان ئه‌که‌م
زۆۆر زۆۆر به‌خێرهاتنی تۆش ئه‌که‌م کاکه‌ بڕوا

چه‌ن پرسیارێکی بچکۆلانه‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م


1- کاک بڕوا ته‌مه‌نت چه‌نه‌ ؟

2- جوانترین ووشه‌ که‌ حه‌ز بکه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت به‌کاریبێنێت چیه‌ ؟
   ئه‌ی ئه‌و ووشه‌ی که‌ حه‌زی لێ ناکه‌ی چیه‌ ؟

3- ئه‌م دوو شته لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێ ( پێکه‌نینی مناڵ ..... گریانی پیاو ) ؟



دوباره‌ به‌خێر هاتنت ئه‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-12-18 08:21:34

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ::
کاکه‌ داریـــــــــــان



ده‌ست خۆشی بۆئاماده‌کردنی ئه‌م میواندارییه‌
کاکه‌برواگیان به‌خێرهاتی سه‌رچاوان برا گیان هیوادارم کات وساته‌وه‌ختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت له‌ژێرئه‌م ساباته‌دا
به‌چه‌دپرسیارێک چاوه‌کانت ماندووناکه‌م وجێت ئه‌هێڵم ..

-زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ داریان گیان سوپاس ببۆ تۆی ئازیز
من زۆر خۆشحالده‌بم به‌ پرسیاره‌کانت ئه‌زیزم .....


1.ژیان خاوه‌نی ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌که‌ که‌هه‌مووکه‌سێک که‌م تازۆر خاوه‌نی چه‌ندین ڕێچکه‌ی جیاوازه‌بۆی ئه‌لای به‌ڕێزتان چ ڕێچکه‌یه‌کی هه‌یه‌؟؟؟
-زۆر راسته‌ ژیان خاوه‌نی ره‌وره‌وه‌یه‌که‌ به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ ئاراسته‌ی خولانه‌وه‌که‌ی بدۆزێته‌وه‌ ..

2-بێ ده‌نگی ئه‌وزه‌نگه‌یه‌ی که‌زۆر جاربه‌رده‌وام بوونی کاره‌ساته‌و زۆرجاریش لێدانی بۆکردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی فتووگۆو هه‌نگاوێکه‌بۆبه‌خته‌وه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆئه‌م دێڕه‌ چی یه‌؟؟؟
-به‌لێ کاکه‌ داریان بێده‌نگی زه‌نگێکه‌ که‌ ئه‌بێت مرۆڤ بزانێت له‌ چی ساتێکا
ئه‌م زه‌نگه‌ لێ ئه‌داتو نابێت ئه‌بێت له‌ کاتی خۆیا به‌کاربێت .


3.چۆن وه‌فای چوارده‌ور ئه‌ده‌یته‌وه‌کاتێک ئه‌وان خاوه‌نی خیانه‌تن له‌ئاستدا؟؟؟
-تاوه‌کو بتوانم هه‌ولده‌ده‌م چاکیان بکه‌م ئه‌گه‌ر بۆم نه‌کرا ده‌کشێمه‌وه‌
ئه‌گه‌ر نه‌کرا ته‌نها پێیان ده‌لێم برۆن ئێوه‌ خیانه‌ت کارن ...


4.به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌تواناو سه‌رکه‌وتوو؟؟؟
-که‌سانێک که‌ ئێش و ئازارێکی زۆریان چه‌شتبێت له‌ ژیان دا
له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان و رێگه‌ی جۆراو جۆریتان گرتبێته‌ به‌ر  .


5.تاچه‌نێک له‌پێناسه‌ی که‌سییه‌تی خۆت ڕازیت؟؟؟
-تاراده‌یه‌کی باش ده‌توانم بلێم له‌ که‌سایه‌تی خۆم رازیم.

دووباره‌به‌خێربێیت سه‌رچاوان هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت به‌ساقه‌ به‌خته‌وه‌رووسه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا خۆشحاڵم
که‌توانم گه‌ربه‌م چه‌نددێڕه‌ش بێت پێشوازی له‌میواندارییه‌که‌ت بکه‌م ئه‌زیزم....

-زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ داریان گیان
زۆر زۆر خۆشحالبومم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت
هیوادارم وه‌لامی مه‌به‌ستت وه‌رگرتبێت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-12-18 11:30:55

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

احمد_88 نووسی:

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ به‌رێزه
[center][color=#FF9900]منیش ده‌ست خۆشی له‌ کاکه‌ سیروانی ئازیز ده‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م میواندارییه



‌[/color]
به‌خێربیت كاك بروا بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی كورد زین هیوادارم به‌خته‌وه‌ربیت

[color=#FF9900]زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان هیوام سه‌رکه‌وتنی تۆی ئازیزه‌ گوله‌که‌م
[/color]
       

  منیش چه‌ند پرسیاریكم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م

فه‌رموو ئه‌زیزه‌که‌م


            1 - ئاستی خوێندن له‌كوردستان چۆن ده‌بینی؟


[color=#FF9900]
به‌داخه‌وه‌ ئاستی خوێندن به‌باشی نابینم له‌ کوردستان به‌تایبه‌تی له‌م کۆتایانه‌دا
به‌هۆی سه‌قه‌تی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی که‌ به‌راستی سیستمێکی نه‌شیاوه‌
هیوادارم که‌ بتوانن ئاستی خوێندن له‌ کوردستان به‌ره‌و پێس بچیت



            2 -له‌یانه‌ حه‌زت به‌كامه‌ به‌شی یانه‌یه‌؟

هه‌موو به‌شه‌کانیم حه‌ز لێیه‌ به‌گشتی
به‌لام حه‌زم له‌ به‌شی وێنه‌یه‌ زۆر به‌شی ئاینی
نوسه‌رانی کوردژین هه‌مه‌ره‌نگ یاریش ههه


         3- كاك بروا حه‌ز به‌ وه‌رزش ئه‌كه‌یت ؟هانده‌ری چ یانه‌یه‌كی؟
            زۆر حه‌ز به‌وه‌رزش ناکه‌م به‌لام سه‌یری یارییه‌کان ده‌که‌م
و هانده‌ری یانه‌ به ر شه‌لۆنه‌م    له‌گه‌ل ئه‌رجه‌نتین
   

[/color]
دووباره‌ به‌خێربێت كاك بروا هیوادارم  به‌ پرسیاره‌كانم بێزارم نه‌كردبیت سه‌ركه‌وتووبیت

[color=#FFCC00]زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان
ده‌ستی رۆی ئازیزیش خۆش بێت ئازیزه‌که‌م
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت

[/color][/center]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-12-18 11:41:46

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک برواباتاسی میوانی ساباته‌

soz نووسی:

ده‌ست خۆشی له‌ کاکه‌ سیروان ئه‌که‌م
زۆۆر زۆۆر به‌خێرهاتنی تۆش ئه‌که‌م کاکه‌ بڕوا
[color=#FF9900]
منیش ده‌ست خۆشیم هه‌یه‌ بۆ کاکه‌ سیروان
زۆر زۆر سوپاس سۆزه‌ خان ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ر فراز بیت


چه‌ن پرسیارێکی بچکۆلانه‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م


1- کاک بڕوا ته‌مه‌نت چه‌نه‌ ؟

23 سالم ته‌مه‌نه‌

2- جوانترین ووشه‌ که‌ حه‌ز بکه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت به‌کاریبێنێت چیه‌ ؟

گیان

   ئه‌ی ئه‌و ووشه‌ی که‌ حه‌زی لێ ناکه‌ی چیه‌ ؟

درۆ که‌سێک پێم بلێت درۆ ده‌که‌یت

3- ئه‌م دوو شته لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێ ( پێکه‌نینی مناڵ ..... گریانی پیاو ) ؟

پێکه‌نینی منال پرییه‌تی له‌ پاکی و بێگه‌ردی

گریانی پیاو زۆر کاریگه‌ره‌ و هۆکاره‌که‌ی له‌ قولای دله‌وه‌یه‌ چونکه‌ پیاو زۆر به‌که‌می ده‌گریت و
به‌زۆری پیاو دلی ره‌قه‌


دوباره‌ به‌خێر هاتنت ئه‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم

زۆر زۆر سوپاس هاورێی ئازیز و خۆشووه‌ویست
زۆر خۆشحالبوم به‌ پرسیاره‌کانت
هیوادارم توانی بێتم وه‌لامی مه‌به‌ستت بگه‌یه‌نم
هه‌ر سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت

[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.235.172.213
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net