❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#41 2011-01-03 18:55:00

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2017-04-03
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌ڕێزم خاتوو ســـۆز

به‌خێر بێیت هاوڕێی به‌ڕێز خــــــxamaــــه‌مه‌ گیان

زۆر زۆر سوپاس هاورێ به‌رێزه‌که‌م هه‌ر بژیت.

ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌ بچکۆله‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م

فه‌رموو هاوڕێ گیان له‌ خزمه‌تدام ،، وه‌ڵام بۆ ئێوه‌ی به‌رێز خۆشحاڵم ده‌کات نه‌ک ماندوو

1- (لێبووردن له‌ که‌سێک جوانه‌ توانای تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی هه‌بێت) چۆن ئه‌م ووته‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌ ؟

وته‌یه‌کی زۆر جوانه‌و پڕ مانایه‌ ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو کارێک که‌ بتوانی بیکه‌یت و نه‌یکه‌یت له‌به‌ر خاتری شتێک یان که‌سێک ئه‌و کات گرنگه‌ ، کاتێك کارێک بۆمان نه‌کرێت هیچ گه‌وره‌یی تێدا نیه‌ بڵێین نایکه‌ن چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆمان بکرایه‌ بمانکردایه‌ ، که‌واته‌ مرۆڤ توانای تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌بێت و لێبوردنی هه‌بێت ئه‌وکات ئه‌چێته‌ ڕیزی یه‌کێ له‌ مرۆڤه‌ گه‌وره‌کان.

2- هاوڕێیه‌تی له‌ نێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌تی تر چ جیاوازیه‌کی هه‌یه‌ ؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ جیاوازی هه‌یه‌ ، مرۆڤ له‌ پشت شاشه‌یه‌که‌وه‌ و به‌ نادیاری له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌ هه‌ستی خۆی زیاتر بڵێت ،
یان شتێک بڵیت که‌ هه‌ر تێیدا نه‌بێت ، به‌ڵام زۆرجاریش ئه‌بێت بڵێین هاورێی زۆر باش له‌ نێت هه‌یه‌
که‌ زۆر له‌و هاورێیانه‌ باشتره‌ که‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ڵیانداین ، به‌س ئه‌وه‌یان ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر ژیری مرۆڤ و تاقی کردنه‌وه‌ی پێش کردن به‌ هاورێی .


3- ئه‌ڵین ژیان وه‌کو کاروان سه‌رایه‌ !!!
که‌واته‌ بۆچی خه‌م له‌ ژیان بخۆیــــــــــن ؟

  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر وه‌ک کاروان وایه‌ ، ئه‌گه‌ریش کاروان بێت هه‌ر خه‌م لێخواردنی ئه‌وێت
چونکه‌ کاروانێک بته‌وێ به‌ سه‌لامه‌ت بگاته‌ مه‌نزڵ ئه‌بێت  خه‌می بۆ بخۆین تا ئه‌یگه‌یه‌نینه‌ دوا شوێنی خۆی.


دووباره‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز ئه‌که‌م

زۆر سوپاس هاورێ گیان خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کانم له‌ جێی خۆی بێت.

هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان .

منیش به‌ هیوام سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت هاورێ گیان ، به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#42 2011-01-03 19:40:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2017-04-03
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم کاکه‌ مسلم

سڵاو کاکه‌ خه‌مه‌گیان له‌ده‌ست پێکدا به‌خێرهاتنی تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م براگیان

سڵاو له‌ به‌رێزت کاکه‌ مسلم گیان زۆر سوپاسی به‌رێزت ئه‌که‌م برا به‌رێزه‌که‌م

خۆشحاڵم که‌وا میوانی ئه‌مجاره‌یت تا بتوانین زیاتر به‌هۆی پرسیاره‌کانمانه‌وه‌ شاره‌زاییمان له‌ یه‌کتر هه‌بێت

من زیاتر خۆشحاڵم کاکه‌ گیان ، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌یه‌مه‌وه‌ ، انشاالله‌ یه‌کتر باش ئه‌ناسین خوا بیه‌وێ

ئیتر با هه‌ندێ پرسیارت لێ بکه‌ین:

فه‌رموو هاورێ گیان بپرسه‌و وه‌ڵامت سه‌ر چاوان.

1- به‌ڕای تۆ سه‌ختترین شت چیه‌ که‌ ڕووبه‌رووی مرۆڤ ئه‌بێته‌وه‌؟

سه‌ختریین شت مه‌رگه‌ کاکه‌ مسلم گیان ،
هه‌موو مرۆڤێک له‌ مه‌رگ ئه‌ترسێ و عه‌زابی مردنی له‌ هه‌موو شتێک پێ سه‌ختتره‌ منیش یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ براکه‌م.


2- (بوون ، ژیان) دوو وشه‌ن به‌ڵام ئایا جیاوازیان چیه‌؟
یا باشتر بڵێم جیاوازی نێوان ئه‌م دوو وشه‌یه‌م بۆ بکه‌.

کاکه‌ مسلم گیان بوون زۆر مانا ده‌گرێته‌ خۆ،
به‌ڵام به‌ گشتگیری ئه‌ڵێین هه‌موو بونێک مانای خۆشی و مانای ژیان نیه‌ .
به‌ڵام ژیان به‌ دڵنیایه‌وه‌ پڕیه‌تی له‌ بوون.

3- ناخۆشترین هه‌واڵ که‌ پێتیان داوه‌ چی بووه‌؟

ههههه کاکه‌ مسلم گیان زۆر له‌م ناخۆشترین و خۆشتینه‌ ئه‌ترسم ،
بڕوا بکه‌ هیچ کاتێک نه‌متوانیوه‌ ناخۆشترین دیاری بکه‌م


4- له‌ میوانداریه‌که‌ی من نووسیت: برات خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڵام وادیاره‌ ناوی ڕاستیت خه‌مبار نیه‌، پرسیاری من ئه‌وه‌یه‌ خه‌مه‌ یا خه‌مبار؟ ئایا خه‌مه‌ له‌خه‌مبار هاتووه‌، یا خه‌مبار له‌ خه‌مه‌ هاتووه‌؟

کاکه‌ گیان ناوی ڕاستی خۆم ( سه‌لمان ) ه‌ ، خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی نازناوی شعری یان نوسینمه‌ ،
به‌ڵام زۆر له‌ هاورێکانم هه‌ر پێم ئه‌ڵێن خه‌مه‌ ، که‌واته‌ خه‌مه‌ له‌ خه‌مباره‌وه‌ وه‌گیراوه‌ .


5- به‌ڕای تۆ عه‌قڵ گرنگتره‌ یا زانست؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ عقل چونکه‌ هیچ شتێک به‌ بێ عه‌قڵ ناکرێت و هیچ زانستێکیش له‌ که‌سێکی بێ عه‌قله‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه‌ ،
که‌واته‌ له‌ دوای بونی عقل ئه‌توانین بگه‌ینه‌ هه‌موو زانستێک .


6- پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ( خۆشه‌ویستی، دڵداری، عه‌شق)؟

ئه‌و پێناسانه‌ی ئه‌یکه‌م بۆ جۆر و شوێنه‌کانیان نیه‌ ، بۆ خودی وشه‌که‌یه‌ واته‌ ڕاستی وشه‌که‌ .
خۆشه‌ویستی : هه‌وێنی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ره‌.
دڵداری : دڵدان و دڵ وه‌رگرتنه‌ ، که‌واته‌ ئه‌مانه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ و پارێزگاری کردنی زۆر گرنگه‌ .
عشق: ئه‌مه‌یان زۆر جۆری هه‌یه‌ ، گه‌وره‌ترین پله‌ی خۆشه‌ویستیه‌ ، که‌ له‌ لوتکه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه‌ .


7- گه‌وره‌ترین حه‌زت چیه‌ یا چی بووه‌؟

گه‌وره‌ترین حه‌ز یان ئاواتم ، ئه‌وه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆم ڕازی بکه‌م .

8- به‌ڕای تۆ مرۆڤی ئازا کێیه‌؟
مرۆڤی ئازا ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ که‌ بتوانێت له‌ دوای هه‌موو که‌وتنێک هه‌ڵستێته‌وه‌و ، به‌رده‌وام بێت .

9- گه‌ر بزانیت به‌ هۆی تۆوه‌ کێشه‌یه‌ک نه‌مێنێ به‌مه‌رجێک ئه‌و شته‌ دوور له‌دڵی تۆبێ و به‌ ویستی تۆ نه‌بێ، ئایا تۆ کێشه‌ی ده‌ورووبه‌ر یا که‌سانت به‌لاوه‌ گرنگ ئه‌بێت یا خۆت به‌لاوه‌ گرنگ ئه‌بێت؟ که‌مێکیش بۆمان ڕوونبکه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ باش بێت و خراپ نه‌بێت ، ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ من واز له‌ ویستی خۆم ئه‌هێنم بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ ، به‌ڵێ خۆم لا گرنگه‌ به‌ڵام نه‌ک به‌و ڕاده‌یه‌ی ببمه‌ کێشه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س که‌ ئیشی باش بکه‌ن
پێشتریش نوسیومه‌ که‌سێکم تا راده‌یه‌ک له‌ خۆ بوردووم ، به‌ هیوام ڕون بێت لات.


10- حه‌ز ئه‌که‌ی به‌ خه‌مبار یا خه‌مه‌ ناوت بهێنرێت یا ناوی ڕاستیت؟
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن بانگ بکرێم نه‌ک به‌ چی بانگ بکرێم ، هه‌موو ناوه‌کانم لا جوانه‌ به‌ تایبه‌تی ناوی راستی خۆمم زۆر زۆر پێ خۆشه‌ ، به‌ڵام له‌ نێت به‌ ناوی خه‌مه‌ پێم خۆشتره‌ .

11- ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت وێنه‌یه‌کی خۆتمان بۆ دابنێ تا بت بێنین.

عه‌زیه‌ت نیه‌ کاکه‌ مسلم گیان ، انشاالله‌ له‌ کاتێکی تردا خوا یارمه‌تی بدات یه‌ک ئه‌بینین برا به‌رێزه‌که‌م
ههههه لێم زویر مه‌به‌ با ئه‌مه‌یان بمێنێ ، خاتوو سۆزی لێم عاجز ئه‌بێ .


کاکه‌ خه‌مبار گیان هه‌ست ئه‌که‌م به‌س بێ

کاکه‌ مسلم گیان له‌ خزمه‌تدام هه‌رکاتێک پرسیارێکت هه‌بی

خۆشحاڵ بووم به‌ میوانداریه‌که‌ت
هیوام وایه‌ له‌ ژیانتا سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده‌بیت.

زۆر سوپاس کاکه‌ مسلم گیان منیش زۆر خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت
به‌و هیوایه‌ی وه‌ڵامه‌کان شیاو بن ، سه‌ربه‌رزیت بۆ داوا ئه‌که‌م له‌ خالقی یه‌کتا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#43 2011-01-05 19:38:35

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2017-04-03
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0d3f00de31.gif


دووباره‌ ســــــڵاو ڕێــــــز و حــــورمه‌تـــم بۆ هه‌موو هاورێیان له‌ كــــوردژین


زۆر زۆر ســــوپاســی ده‌ســـته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ڕێز ده‌که‌م که‌ بۆ ئه‌م میوانداریه‌ جوانه‌ له‌ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین منتان کرده‌ میوان، به‌ هیوام میوانێکی ڕۆح سوک بوبم و نه‌بووبمه‌ هۆی بێتاقه‌تی و بێزاریتان ،زۆر خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانتان و ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ هه‌یه‌ به‌ژداریان له‌م میوانداریه‌ کرد ، به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کانم له‌ جێگه‌ی خۆی بێت بۆیان وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ ده‌که‌م که‌ وه‌ڵامه‌کاننم بۆیان گونجاو نه‌بووه‌ ، هیوای سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیتان بۆ ئه‌خوازم

هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ساباتتان ڕه‌نگین بێت ، هیوای سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانی بۆ هه‌مووان
هاورێیتان  خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2011-01-05 19:47:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.113
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net