❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆکەی لە چی یەوە هاتووە؟ ok

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-03-01 23:56:11

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ئۆکەی لە چی یەوە هاتووە؟ ok



ئۆکەی لە چی یەوە هاتووە؟
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-45604353b3.jpg
وشه‌ی OK یه‌کێکه له‌و وشانه‌ی که له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا زۆرترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت و له ‌رووی به‌ربڵاويی له ئاستی جیهاندا یه‌کێک له نێونه‌ته‌وه‌ییترین وشه‌کانه.وشه‌ی OK له‌کوێوه هاتووه؟ ئایا ئه‌م وشه رۆژێک له رۆژان له زاری که‌سێکه‌وه ده‌رهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌مووان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه و جیهانیی بووه؟له کتێبێکدا که له نووسینی “ئالێن مێت کاڵف” ه و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌‌چاپ دراوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ دراوه‌ته‌وه.مێت کاڵف له‌م کتێبه‌دا که ناوی ناوه OK حیکایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ری یه‌که‌م وشه ده‌ڵێت که OK باشترین داهێنانی ئینگلیزی زمانه‌کانه.ئه‌م وته‌یه‌ی مێت کاڵف جێی پرسیاره، OK چۆن ده‌توانێت داهێنان بێت؟ و ئایا ئه‌م وشه چکۆله ده‌توانێت له موزیکی جاز، به‌یس بۆڵ، ته‌له‌فون و ئه‌نیمه‌یشێنی “سیمپسۆنه‌کان” یش باشتر بێت؟ له راستیدا وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌رێنییه.مێت کاڵف له گه‌ڕانه‌کانی خۆیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی OK گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌یه‌کی کۆنی چاپی بۆستۆنی ئه‌مریکا که له رێکه‌وتی 23/3/1839 ده‌رچووه ده‌دۆزێته‌وه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره حیکایه‌تی دروستبوونی OK به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:خۆشه‌ویستترین وشه‌ی جیهان، ژیانی خۆی به گاڵته‌یه‌که‌وه ده‌ستپێکرد، رۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ساڵه‌کانی 1830 بۆ 1840 دا، به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێز ئیشێکیان ده‌ستپێکردبوو و کورتکراوه‌ی وشه‌کانیان ده‌نووسییه‌وه و نووسه‌رێک له رۆژنامه‌ی Morning Post Boston وه‌کو یه‌کێک له‌م گاڵتانه، کورتکراوه‌یه‌کی دروست کرد به فۆرمی O.K، ئه‌و بۆ دروستکردنی ئه‌م کورتکراوه‌یه فۆرمێکی هه‌ڵه له وشه‌ی “all correct” (به ته‌واوی دروست) ی به فۆرمی “oll correct” ده‌رهێنا و دوو پیتی یه‌که‌می به فۆرمی O.K ده‌رهێنا.ماوه‌یه‌کی زۆر له‌م گاڵته تێنه‌په‌ڕیبوو که دوژمنانی “ئه‌ندرو جه‌کسون” ی حه‌وته‌مین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆمار توانای خوێندن و نووسینی بێ‌هه‌ڵه‌ی نییه و بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌یان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار کێشه‌ی خوێندن و نووسینی نه‌بێت ئیزنی به رۆژنامه‌کان ‌نه‌ده‌دا که وشه‌گه‌لێکی هه‌ڵه وه‌کوو O.K. له چاپ بده‌ن.ئه‌مه بووه ده‌سپێکی ناساندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م وشه، ماوه‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌رپرسانی ته‌له‌گراف بڕیاریاندا بۆ راگه‌یاندنی دۆخی ئاسایی یان نه‌مانی مه‌ترسی له O.K که‌ڵک وه‌ربگرن، دوای ئه‌مه بوو که ئیدی که‌س نه‌یتوانی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌م وشه‌ بگرێت و به وته‌ی مێت کاڵف یه‌که‌م وشه‌یه‌کیش که ده‌بێت له زمانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر مانگ بیسترابێت هه‌ر ئه‌م وشه بووه.به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م وشه له چیدایه؟ ئالێن مێت کاڵف له کتێبه‌که‌یدا هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند ‌وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به وته‌ی ئه‌و ده‌نگی خۆشی ئه‌م وشه، ئاسان به‌کارهێنانی له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان، کورتی و دژایه‌تی فۆرمی ژنانه‌ی O له‌گه‌ڵ فۆرمی پیاوانه‌ی K ئه‌و هۆکارانه‌ن که ئه‌م وشه‌یان سه‌رنجڕاکێش کردووه و بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی زۆری و له ئێستاشدا وایلێهاتووه که له کورته‌نامه‌کانی مۆبایلدا OK کورتکراوه‌ته‌وه بۆ K .
.........................................

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.208.186.19
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net