❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێكهاته‌ی وشه‌ی مه‌كۆ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-08-14 11:39:48

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2016-09-23
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

پێكهاته‌ی وشه‌ی مه‌كۆ

ته‌نها به‌ ناوی خودا
به‌ڕێزان! له‌ چه‌ند پێگه‌ و مه‌كۆ و یانه‌ و سه‌كۆ كۆڕگه‌یه‌كدا قسه‌ و باسم له‌مه‌ڕ وشه‌ی ( مه‌كۆ ) وه‌ خوێندووه‌ته‌وه‌، وابزانم ئێوه‌ش شتێكی وا له‌لاتان شاراوه‌ نییه‌.
وشه‌ی مه‌كو كه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ واتای: €(forum) ی ئینگلیزی و (منتدی) ی عه‌ره‌بی به‌كار ده‌برێت؛ وشه‌یه‌كی داڕێژراوه‌ و پێكهاتووه‌ له‌: مه‌ + كۆ ، پێشگری (مه‌) به‌ واتای جێگه‌، شوێن، دێت، به‌و پێیه‌ی كه‌ مامۆستا هه‌ژار له‌ هه‌نبانه‌بۆرینه‌دا گوتوویه‌، بۆ نموونه‌ش نووسیوێتی: ( مه‌كۆی دزان )، (كۆ) ش وشه‌یه‌كه‌ واتاكه‌ی بۆ هه‌موان ڕوونه‌، كه‌ ده‌ڵێیت كۆبوونه‌وه‌؛ واته‌: خڕبوونه‌وه‌، گردبوونه‌وه‌. جا به‌م شێوه‌یه‌ واتای مه‌كۆ ده‌بێت به‌: جێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌، له‌ فه‌رهه‌نگه‌كاندا وا هاتووه‌.
به‌ڵام من وا تێده‌گه‌م كه‌ ئه‌م پێشكری (مه‌) یه‌ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگیرا بێت، چونكه‌ من خۆم هیچ وشه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی شك نابه‌م كه‌ (مه‌) بووبێته‌ پێشكر و واتای جێگای دابیت (جگه‌ له‌وشه‌ی  مه‌به‌ست كه‌ لێی به‌گومانم)، هه‌روه‌ها له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا ئامرازێكی به‌هێزی ڕۆنانی ناوی جێگایه‌، بۆ نموونه‌: مجمع، مطعم، مسجد، مدرسه‌، منزل، موطن، مهجر، مصیف، و... هتد.
به‌ڵام ئه‌مه‌ واناگه‌یه‌نێت كه‌ ئیتر ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ عاره‌بی بزانین و به‌كار نه‌به‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌ین ئه‌وه‌ ده‌بێ زمانه‌كه‌مان قه‌له‌پاچه‌ بكه‌ین و په‌كی بخه‌ین، له‌به‌ر ئه‌و هه‌مووه‌ وشه‌یه‌ زۆره‌ی كه‌ له‌ زمانه‌كانید دیكه‌وه‌هاتووه‌ته‌ ناوییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هیچ زمانێك لێی پاك نییه‌، ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش كه‌ چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو موسوڵمانانه‌وه‌ به‌ تێكڕای نه‌ته‌وه‌ جیادیاكانیانه‌وه‌ ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت قورئای پیرۆز وشه‌ی ناعه‌ره‌بیی تێدایه‌ و به‌ ڕاده‌یڕكی به‌رچاویش.
هه‌ر بۆیه‌ به‌ شیاوی ده‌زانم كه‌ وشه‌ی مه‌كۆ به‌ واتای فۆریوم به‌كارببرێت، به‌ڵام به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بڵێین: هه‌ر فۆریومێكی كوردی ناوی مه‌كۆی لێنه‌نرا بێت؛ ئیدی كار و به‌شداریی تێدا ناكه‌ین!!!.
هه‌ر بژین وبێوه‌ی بن.


مه‌کۆی خازر

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.208.186.19
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net