❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-08-27 12:10:10

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

گفتو گۆی ئاکام و ئیڤان له‌ ژێر گڵدا


ئاکام


گوڵه‌که‌م؟ بۆ بێده‌نگیت؟!؟!؟

بیرت ئه‌که‌م.....

من له‌ژێر ئه‌م گڵه‌ بێڕه‌حمه‌شدا

بڕوات هه‌بێت

چاوه‌ڕوانی چرپه‌یه‌کت ده‌که‌م

ده‌سه‌رێکم لێبه‌!!

عه‌یامێکه‌ نه‌مبینیویت ئازیزه‌که‌م



ئیڤان

من لێره‌وه‌ گوێم لێته‌ چۆن بانگم ئه‌که‌یت

ئاگام لێیه‌ چۆن به‌ فرمێسکه‌وه‌ لای فریشته‌کان

هه‌مو ساتێ باسم ئه‌که‌یت

به‌ڵام چۆن بتوانم بگه‌مه‌لات

تا ئه‌و ماچه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین له‌ منت نه‌دی

له‌م مه‌رگه‌دا بۆت که‌مه‌ خه‌ڵات



ئاکام

شازاده‌که‌م ده‌پێمبڵێ

چۆنی؟بیری ژیان ناکه‌یت؟

بیری وڵاته‌ بێنازه‌که‌مان و

سۆزی دایه‌و بابه‌ ناکه‌یت؟

ده‌بۆم باسکه‌ ئێستا تۆ له‌کوێیتو ؟ چی ئه‌که‌یت؟



ئیڤان


من ئێستا له‌ باوه‌شی فریشته‌یه‌کدام

باسی ڕۆژانی زانکۆی بۆ ئه‌که‌م

باسی ناپاکی و زۆرداری

مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌مینی بۆ ئه‌که‌م

ئه‌زانی ئه‌م فریشته‌یه‌ هه‌رگیز منی نه‌ناسیوه‌

جارێ ئه‌و ئه‌شقه‌ی چاوانمانی قه‌ت نه‌دیوه‌

چه‌نێ گریا بۆ هه‌ردوکمان؟

ئیدی من بیری کێبکه‌م

ئه‌ی ئه‌وانه‌ نه‌بونه‌ هۆی له‌یه‌کبونمان؟؟




ئاکام

هه‌ناسه‌که‌م ئا له‌م گۆڕه‌ تاریکه‌مدا

چاوه‌کانت چوتێک مۆمن و

کزه‌ کزه‌ بۆم ئه‌سوتێن

یادگاریه‌کانت دانه‌دانه‌

ده‌بنه‌ نه‌مامێکی سه‌وزو

له‌م گڵه‌ وشکه‌ی سه‌رم ده‌ڕوێن

به‌ڵام لێره‌ش هه‌ر لێم دوری

بۆیه‌ زو زه‌رد ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌رێن



ئیڤان

بڵێم چی قه‌ده‌رمان وایه‌

له‌هه‌مو کوچه‌یه‌کی ژیندا

ئاشقمان پێ ناڕه‌وایه‌

به‌ڵام بڵێ سوپاس بۆ خوا

به‌س نیه‌ بۆ ده‌ردی دوریمان

ئاله‌م مه‌رگه‌ لوت به‌رزه‌دا

گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م نامانه‌ ده‌وایه‌؟؟!!!


ئاکام

ده‌ستت بێنه‌ وه‌ره‌ بفڕین

با ئه‌م ئاسمانه‌ به‌رینه‌دا

به‌س خۆم و خۆت وه‌ک په‌روانه‌ باڵ بگرین

سڵاو له‌ ئه‌ستێره‌کان ئه‌که‌ینو له‌لای مانگیش پشو ئه‌ده‌ین

باوابزانین ئاسمان ده‌ریایه‌

هه‌وره‌کانیش که‌شتین و

زه‌ویش هه‌ژدیهایه‌

ده‌وه‌ره‌ نازداره‌که‌م ده‌ستت بێنه‌............


ئیڤان

ئای له‌و ساته‌ی به‌تۆده‌گه‌م

یه‌ک سات به‌ ئازادی و دور له‌ ترس

نیگایه‌کی جاوت ئه‌که‌م

به‌ڵام چیبکه‌م ژیانه‌که‌م

ئا له‌م گۆڕه‌ بێڕه‌حمه‌شدا هه‌رچی لاواچه‌ داخراوه‌

ده‌ست و پێشم به‌ ئه‌سرینی ئه‌ستێره‌کان

به‌خه‌می په‌پوله‌کانی ئێره‌ به‌ستراوه‌



ئاکام

سه‌برت هه‌بێت باوانم

یه‌زدان زۆر به‌ڕه‌حمه‌

بۆیه‌ منیش باش ده‌زانم

هه‌ر ڕۆژێک دێت به‌یه‌ک بگه‌ین

تا ئه‌و ساته‌ منیش هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانم

تا ئه‌و ده‌مه‌ ده‌بیه‌ ڕوناهی چاوانم

ئێمه‌ لێره‌ به‌ ئازادی چاوه‌ڕوانی یه‌کدی ده‌که‌ین

بۆیه‌ هه‌تاماوم مه‌منونی ئاسمانم

گوڵم دڵته‌نگ مه‌به‌ تاقانه‌که‌م

من و تۆ به‌یه‌ک کراوین هه‌ر پێکده‌گه‌ین باوانم



ئیڤان

خۆشم ئه‌وێی

به‌قه‌د مه‌رگ به‌قه‌د ئه‌وین

هێنده‌ی خه‌مه‌کانی سه‌رزه‌مین

خۆشم ده‌وێی هێنده‌ی ئاسمان

هێنده‌ی بێ نازی کوردوستان

خۆشم ئه‌وێی

زیاتر له‌ بێویژدانی مرۆڤه‌کان

قوڵتر له‌ ده‌ریای فرمێسکی کیژۆڵه‌کان

دڵنیابه‌ له‌م گۆڕه‌شداو

له‌ ڕێگا گوڵزاره‌کانی به‌هه‌شتیشدا

چاوه‌ڕێتم

به‌ڵێ من خۆشم ده‌زانم .......

ئاشقێکی یه‌کجار شێتم



ئاکام

گه‌ر تۆ شێت بیت من شێت ترم

به‌مردویه‌تیش من ئاماده‌م

سه‌د جاری دی له‌ پێناوی نیگایه‌کت بمرم

خۆشم ئه‌وێی

زۆر زیتر له‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی

هێنده‌ی جوانی و خه‌مباری شه‌وانی سلێمانی

خۆشم ئه‌وێی

به‌ ڕاده‌یه‌ک دور له‌ زانین

زۆر زیاتر له‌ خۆشه‌ویستی مه‌م بۆ خاتو زین

خۆشم ئه‌وێی

ئێجگار زیاتر له‌ خۆشه‌ویستی فه‌رهاد بۆ شیرین

زیاتر له‌ زۆردارانی سه‌ر زه‌مین

خۆشم ئه‌ویی

خۆشه‌ویستیه‌ک

دوو هێنده‌ی ئاسمان فراوان

سه‌د هێنده‌ی ئازاره‌کانی نیشتیمان



ئیڤان

توخوا به‌سه‌ هه‌ناسه‌که‌م

ئه‌ وشانه‌ت شێتم ئه‌که‌ن

به‌ره‌و ژوانه‌کانی زانکۆو

زه‌وتی که‌س و کارم ئه‌به‌ن

من و تۆ هه‌رچه‌ند نێژراوین

به‌ جه‌سته‌و ڕۆ له‌ نێو ژیانا نه‌ماوین

به‌ڵام خه‌ونه‌کانمان گشتی زیندون

هیچ له‌ خۆزگه‌کانمان نه‌مردون

من و تۆ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت

ده‌بینه‌ خه‌ج و سیامه‌ند



ئاکام

خۆشه‌ویستی من و تۆ

نه‌ زه‌ریایه‌و نه‌ ئاسمانه‌

نه‌ داستانی ئاشقانه‌

نه‌ فرمێسکی کوردوستانه‌

خۆشه‌ویستی من و تۆ

نه‌ کۆرپه‌ی سه‌ر زه‌مینه‌

وه‌ نه‌ شه‌هیدی ئه‌وینه‌

خۆشه‌ویستی من و تۆ

پاکترین به‌هره‌ی یه‌زدانه‌

ناوی ئاکام و ئیڤانه‌


کـــــــــانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2009-08-27 12:34:13

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

dastakant xosh rojan gian sarkawtubyyyyyyyyyyyyy barasty zooooooooooooooooooooooooooor cwanaaaaaaaaaaaaaaaa sarkawtubyyyyyyyyyyyyyyyyyy

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2009-08-27 12:35:24

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

dastakant xoshbe rozha gwll honrawayaki zooooor jwana
xoshyw kamarani bo toi azizm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-08-27 12:40:57

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

ده‌ستت خۆش بێت رۆژان گیان بۆ دانانی ئه‌و گفتوگویه‌ جوانه‌ی نێوان دوو عاشق،،
ده‌ستی ئه‌و نوسه‌ره‌ به‌رێزه‌ش خۆش بێت،،

به‌راستی گفتوگۆیه‌کی کاریگه‌ر بوو ،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2009-08-27 12:49:12

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

dastakant xosh bet barasti gftogoyaki jwana

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2009-08-27 16:02:24

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPFirefox

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

yadgar  نووسى
ده‌ستت خۆش بێت رۆژان گیان بۆ دانانی ئه‌و گفتوگویه‌ جوانه‌ی نێوان دوو عاشق،،
ده‌ستی ئه‌و نوسه‌ره‌ به‌رێزه‌ش خۆش بێت،،
به‌راستی گفتوگۆیه‌کی کاریگه‌ر بوو ،

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2009-08-27 21:05:27

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

zooooooooor swpas boewadaste ewaxoshbet azezanm sarkawtn boewash

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2009-08-31 19:20:29

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2009-08-31 21:42:30

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2018-07-16
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

واو به‌راستی زۆر زۆر زۆر جوان بوو ده‌سته‌كانت خۆش بێت رۆژان خان هه‌ربژیت گیانه‌ هـــــــیوای سه‌ركه‌وتن بۆتۆ بۆ ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌رێزه‌

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2009-09-01 00:20:27

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

ه‌ستت بێنه‌ وه‌ره‌ بفڕین

با ئه‌م ئاسمانه‌ به‌رینه‌دا

به‌س خۆم و خۆت وه‌ک په‌روانه‌ باڵ بگرین

سڵاو له‌ ئه‌ستێره‌کان ئه‌که‌ینو له‌لای مانگیش پشو ئه‌ده‌ین

باوابزانین ئاسمان ده‌ریایه‌

هه‌وره‌کانیش که‌شتین و

زه‌ویش هه‌ژدیهایه‌


مه‌ست بووم له‌گه‌ل ئه‌مه‌ الله‌ الله‌ الله‌ کچی غه‌زه‌ب ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌و هۆنراوه‌ هینانه‌


ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2009-09-03 05:05:12

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

zor swpas hawre azezakanm daste ewa xoshbet swpas kaka mome bo wta cwanakant

baheway sarkawtn bogsht layak

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2009-09-03 11:26:19

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsVistaMSIE7

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

ده‌سته‌کانت خۆس بیت سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin
زۆرداره‌کان  ،ده‌توانن هه‌موو شتێکمان لێ زه‌وت که‌ن
به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن قه‌ڵه‌مه‌کانمان لێ بشارنه‌وه‌
ببورن هاورییان من بۆماوه‌ی  چه‌ند مانگێك لێتان دائه‌برێم به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتـــان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2009-09-03 11:42:34

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2014-03-24
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

ده‌سته‌کانت خۆش گیانه‌که‌م
گفتوگۆ‌یه‌کی زۆر جوانه‌ و پڕه‌ له‌ په‌ندو ئامۆژگاری...
به‌خته‌وه‌ربیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2009-09-03 15:00:35

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گفتوگۆیه‌ک له‌ژێر گڵدا....

zor swpas hawre azezakanm daste ewa xoshbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.224.2.123
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net