.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته
کاکه سه‌روه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رده‌م له خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته میوانی سابات . کاکه سه‌روه‌ر ئێستا دانیشتووی ولاتی به‌ریتانیایه هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه ، به هیوای سه‌رکوتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه سه‌روه‌ر ، لێره‌وه ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه بۆ ئاراسته کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که ماندونه‌بیت براکه‌م
ئاسمانێک ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ کاکه سه‌روه‌ری به‌ڕێز پڕ به دڵ به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م ساباتت ئاوه‌دانکرده‌وه
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به وه‌ڵام نوسین
1_ چی وای له کاک سه‌روه‌ر کرد کوردوستان به‌جێبێڵێت ؟
2_ ڕاسته ئه‌ڵێن غه‌ریبی سجنێکی موحته‌ره‌مه ؟
3_ چاوه‌ڕیی چیت له ژیان ؟ واته ئاواتت چیه له ژیان ؟ به‌ته‌مایت بگه‌یت به‌چی له‌ژیان ؟
4_ ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌ک لهتۆبکهم چیم پێئه‌ڵێیت ؟
5_چیت هه‌یه بۆ ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی ناو یانه ( کاک هێمن زانکۆ ، کاک یادگار ، سۆزی خان ، تینا من هههه ) ؟
6_ تا ئێسیا هیچ کام له ئه‌ندامانی یانه بێزاری کردویت یاخود توڕه‌ی کردویت ؟
هیوادارم زۆر کاتم نهگرتبێتیت و ماندوم نه‌کردبیت هه‌ر له خۆشیابیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو‌و ڕێز،
سه‌ره‌تا رێزوو خۆشیویتیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه بۆ ئه‌م میوانداریه چاوتان ماچ ده‌که‌م، وه بۆ هه‌موو هاورێو ئه‌ندامه ئازیزه‌کانمان،
خۆشحاڵم که له‌م ساباته جوانه‌دا خۆم ئه‌بینمه‌وه، هیواخوازم میوانێکی رۆح سوك بم، پرسیاره‌کانی هه‌ر یه‌ك له ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌رچاوانم ئومیذ ده‌که‌م وه‌ڵامه‌کان به دڵی هه‌موو لایه‌کتان بێت،
هاورێی دڵسۆزتان سه‌روه‌ر قه‌ره‌داخی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو
ده‌سته‌کانت خۆش کاک سیروان گیان ، ماندوو نه‌بیت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م میوانداریانه هه‌ر بژیت و هه‌میشه ته‌ندروست بیت ..
زۆر به‌خێر هاتنێکی گه‌رمی (کاک سه‌روه‌ری گوڵ) ئه‌که‌م به‌هیوای کاتێکی ئارام و به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ میوانداری ساباته‌که‌مان ..
به‌و هیوایه‌ی به پرسیاره‌کانمان ماندوو نهبیتو هیوای ژیانیکی ئاسوده بۆتۆی ئازیز..
1- ژیان له‌لای کاک سه‌روه‌ر چی ئه‌به‌خشێت؟
2- کاک سه‌روه‌ر ماوه‌ی چه‌نێکه له ئه‌وروپایه؟ په‌شیمانیت له چۆنه خاکی غه‌ریبان؟
3- چ جۆره که‌سایه‌تییه‌ک کاک سه‌روه‌ر حه‌ز به ناسینی ئه‌کات ؟ وه به پێچه‌وانه‌وه؟
4- چی به‌و که‌سانه ئه‌ڵێیت له ته‌مه‌نی 15 ساڵ به‌ره‌و سهروهدان و ده‌که‌ونه داوی خۆشه‌ویستی؟
5- چ که‌سایه‌تییه‌کی یانه سه‌رنجی ڕاکێشاویت ؟ ده‌ستنیشانی بکه تکایه هههه
6- چی ئه‌ڵێیت له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه؟ ( هه‌مومان به‌دوای هاوڕێی چاكدا ده‌گه‌ڕێین به‌ڵام كه‌ممان واده‌كه‌ین خه‌ڵك بۆ هاوڕێیه‌تی به‌دواماندا بگه‌ڕێت )
7- گه‌ر که‌سێک لێت بپرسێت کورته‌یه‌کمان ده‌رباره‌ی (شه‌نێ) ئاراسته بکه وه‌ڵامی تۆ چی ئه‌بێت؟
8- گرانترین پرسیار له نێوان پرسیاره‌کانی هه‌موواندا له کۆتایدا ده‌ره‌که‌وێت ، چ پرسیارکه؟
هیوادارم به پرسیاره‌کانم ماندووم نه‌کردبیت ..
له‌یه‌زدان داواکارم ژیانێکی ئاسوده به‌رێ بکه‌یت ژیانت پڕ بێت له خۆشی و به‌خته‌وه‌ربیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
بەخێرهاتنی ئەندامی زۆر خۆشەویست و ئازیز کاک سەروەر ئەکەم
چەند پرسیارێکم بۆ تۆی بەرێز هەیە
١-کاتێک کوردستانت بە جێهێشت هەستت چۆن بوو
٢-سەردانی هیچ وڵاتێکی دیکەت کردوە یان لە هێچ وڵاتێکی دیکە ژیاوی
٣-هەستت چۆنە کە نزیک ئەبینەوە لە جەژنی نەورۆزو لە کوردستان نیت هههههههههه من زۆرم پێناخۆشە کە
ئەم نەورۆ لەوێنیم ههههههههههههه
بە هیوای ژیانت پر لە ئاسودەی بێت و سەرکەوتوبی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
Peshaki zor swpas dast xoshem bo mama sirwan bo amadakrdne am miwandaria .....
am miwandarya la kongrai rozhnamawane achet bas babe kamera hhhhhhhh
kaka sarwar gyan zor baxer bet mama gyan zor xosh 7al bwm ka bweta miwaneke ro7 swketr lam basha
1 ta chan razet la zhyane Europa w kltwryan wa aia lagal awai ka ganjakanman bena darawa
2 kaka sarwar pesh awai safar bkat ch kareke habww la kwrdstan
3 wak dazanen zhiane hawsaret pek henawaw hyaw zhyaneke pr baxtaware bo toi barez . amozhgaret bo aw kasana chya ka babe plan w la tamaneke kamda dachna naw aw zhyanawa
4 prsyare taibat zhyane hawsaret ba xoshaweste bw yan swtfa ..
5 tachan la waz3e syase w komalayate kurdstan razet ? i
6 asoi ganje kwrd lam katatda barae to tarika yan rwna .. boya wa dalem chwnka la estada zor sht la kurdstan swnwrdar krawa
hywadarm sarm naeshanbet zor dawe le bwrdn akam ka ba fonte kwrde nam nwse labar bwne chan xalalek wa 7azm krd zw bazhdare bkam
hiwai zhaneke kamaran bo to w xezanakat sarkawtw bet katt gwll
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس تینا خان بۆ وشه جوانه‌کانت،
چاوت ماچ ده‌که‌م،
وه‌ڵام بۆتۆ گوڵه جوانه‌که،
1_ چی وای له کاک سه‌روه‌ر کرد کوردوستان به‌جێبێڵێت ؟
حه‌ز ئاره‌زوو ،
2_ ڕاسته ئه‌ڵێن غه‌ریبی سجنێکی موحته‌ره‌مه ؟
زۆر راسته غه‌ریبی نه‌ك خۆی سجنێکی موحته‌ره‌مه وشه‌ی غه‌ریبی ئازاری غه‌ریبان ئه‌دات،
3_ چاوه‌ڕیی چیت له ژیان ؟ واته ئاواتت چیه له ژیان ؟ به‌ته‌مایت بگه‌یت به‌چی له‌ژیان ؟
ئێمه‌ی مرۆڤ له ژیان ده‌ورێکی زۆر قورس ئه‌بینین، بۆیه به‌رده‌وام له چاوه‌روانیان بۆ ئامانجه‌کانمان، ئه‌وه‌ی ئاواتم به ئاسوده بونمه‌وه به‌نده بۆیه ئه‌ڵێم گه‌ر مرۆڤ ئاسوده بێت ئه‌توانم بڵێم ئاواته‌کانی هێنێته دی، ئه‌وی ئاواتمه ببم به باوك تا بـــنیاد له ژیانمان ببینم،
4_ ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌ک لهتۆبکهم چیم پێئه‌ڵێیت ؟
هه‌رده‌م توانا کانت بخه گه‌ر تا ئه‌و شته‌ی هه‌نگاوی بۆ ئه‌نێیت به‌دی بێنیت نه‌ك بێ هه‌وڵ دان له کۆتاییدا ئاهی بۆ هه‌ڵکێشیت هه‌رده‌م زاڵ به به‌سه‌ر ناخۆشیه‌کانی ژیان هه‌وڵ بده تۆ ژیان دروست بکه‌ییت و ژیان به‌ده‌ست تۆوه بێت،
5_چیت هه‌یه بۆ ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی ناو یانه ( کاک هێمن زانکۆ ، کاک یادگار ، سۆزی خان ، تینا من هههه )؟
هه‌ر یه‌ك له‌م ناوانه که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌و پرشنگدارن بونی ئێوه له یانه رۆشناییه‌که تاریکایهکان له‌ناو ئه‌بات،
6_ تا ئێسیا هیچ کام له ئه‌ندامانی یانه بێزاری کردویت یاخود توڕه‌ی کردویت ؟
نه‌خێر، به‌س هیوادارم ئه‌ندامه ئازیزهکانما مورائاتمان بکه‌ن بابه‌تی دوباره‌و کۆپیو په‌یست که‌م که‌نه‌وه ئه‌مه ئه‌بێته هۆی بێتاقه‌تیم نه‌ك بێزار کردنم،،
هیوادارم زۆر کاتم نهگرتبێتیت و ماندوم نه‌کردبیت هه‌ر له خۆشیابیت
هیواخوازم وه‌ڵامه‌کانم پوخت بن تینا خان بژیت به‌قوربان هیوای ته‌مه‌ن دریژیت بۆ ده‌خوازم،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆکاکهسیروانی ئازیز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ وبرای ئازیزم کاکه سهروهردهکهم بهمیوانداریت یانه‌ت گهشاوهترکرد سه‌رچاوان هاتیت چهندپرسیارێکم ههیهئوومێدهکهم چاووه‌کانت ماندوونهکهم......
1.پێکه‌نین ساڕێژکه‌ری خه‌مه‌کانی مرۆڤه یاخوود ئاوابوونی دنییایهکه له بێ ئاگای و ون بوونی نامۆبوونی که‌سایه‌تییه‌کان؟؟
2.تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ک توانیووته له‌ڕێگه‌ی چاووهکانتهوه به‌هاجوانه‌کانی ژیان ببینیت؟؟
3.کاردانه‌وه‌ت چی بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر دڕکێک بکات بهپێتاوگووڵێکی ژیانت لێ ون بکات؟؟
4.له‌م چرکه‌دا خاووه‌نی چ ههستێکیت بۆ دایکت؟؟
5.چۆن بوویتهئهندام لهکوردژین؟؟به چ شتێکی ئاسووده‌یت؟؟به‌چ شتێكی بێزاریت؟؟
هیوادارمم ماندوم نه‌کردبیت براگیان دووباره بهخێرهایتت سهچاوانم ئه‌زیزم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن daryan_1987 (2010-03-14 14:55:07)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سوپاس شازاده شه‌نێ بۆ وشه ناسکه‌کانت بژیت به‌قوربان، منیش هیوای ته‌مه‌نێکی درێژت بۆ ده‌خوازم،
وه‌ڵام بۆتۆ گوڵه جوانه‌که،
1- ژیان له‌لای کاک سه‌روه‌ر چی ئه‌به‌خشێت؟
ژیان گه‌وره‌ییه پێکه‌وه بونه راسگۆییه ژیان تاقیگه‌یه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ تا بزانین چۆن ژیانمان بژێنین ژیان جوانیه
2- کاک سه‌روه‌ر ماوه‌ی چه‌نێکه له ئه‌وروپایه؟ په‌شیمانیت له چۆنه خاکی غه‌ریبان؟
زیاتر له 7 ساڵ له به‌ریتانیا ئه‌ژێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆم ژیانه‌که‌م هه‌ڵبژاردوه نا تا رادیهکی باشیش خۆم راهێناوه له‌گه‌ڵ خاکی غه‌ریبان، به‌ڵام شتێك هه‌ندێ جار بێتاقه‌تم ئه‌کات وشه‌ی غه‌ریبیه که هه‌رچه‌نده لێره‌بین ئێمه هه‌ر غه‌ریبین،
3- چ جۆره که‌سایه‌تییه‌ک کاک سه‌روه‌ر حه‌ز به ناسینی ئه‌کات ؟ وه به پێچه‌وانه‌وه؟
زۆر له که‌سایه‌تیه باشه‌کان، راستگۆ له‌سه‌ر خۆ به هیوا گه‌شبین بونن له ژیان دور له کاری خراپ که‌سیك رو خۆش و ده‌م به خه‌نده که‌سیك خۆی به‌سه‌رکه‌وتو بزانێت له ژیان، به پیجه‌وانه‌وه دورو هه‌ست نه‌کردن به مه‌سولیه‌ت هه‌ست کردن به نه‌قسی که‌سه‌ی به‌رامبه‌ر مۆن بێ قسه روخاو به‌رده‌وام گله‌یی کردن له به‌ختی خۆ،،،،
4- چی به‌و که‌سانه ئه‌ڵێیت له ته‌مه‌نی 15 ساڵ به‌ره‌و سهروهدان و ده‌که‌ونه داوی خۆشه‌ویستی؟
مرۆڤه‌کان ئاشق ئه‌بن وه ئاشق بوونی دوو ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر جوانه، پێیان ئه‌ڵێم ئاشق وشه‌یه‌کی پیرۆزه تکایه رێزی بگرن تکایه مه‌یکه‌ن به وشه‌یه‌کی ئاسییو رۆژانه له‌سه‌ر زبانتان بێڵێنه‌وه، ئاشق بونت بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر به راستی بێتوو دور له خیانه‌ت،
5- چ که‌سایه‌تییه‌کی یانه سه‌رنجی ڕاکێشاویت ؟ ده‌ستنیشانی بکه تکایه هههه
هه‌موو که‌سی به‌ڕێزن لای من هه‌ر که‌سه‌و که‌سایه‌تیه‌کی باشی هه‌یه‌و زۆر خۆشحاڵبووم به ناسینیان، ماشه‌ڵایان لێبێت هه‌ر زۆر زۆرن گه‌ر ناوه‌کانیان بنوسم هه‌ر کۆاتایی نایان ئبێت بمبوریت، بۆپیه رێزوو حورمه‌تم هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌کیان چاویان ماچ ده‌که‌م،
6- چی ئه‌ڵێیت له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه؟ ( هه‌مومان به‌دوای هاوڕێی چاكدا ده‌گه‌ڕێین به‌ڵام كه‌ممان واده‌كه‌ین خه‌ڵك بۆ هاوڕێیه‌تی به‌دواماندا بگه‌ڕێت )
وته‌یه‌کی جوانه، ئه‌مه ئه‌گه‌رێنمه‌وه بۆ ئه‌ووه‌ی که مرۆڤه‌کان هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که هاورێی چاك په‌یدا بکه‌نوو له‌گه‌ڵی بن، بۆیه ئهشلێم تۆ له‌وانه‌یه نه‌توانیت به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بیت خۆت به باشی رابگریت دوور له که‌سایه‌تی خۆت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه‌کان به چاکت بزانن‌و داوای هاورێیه‌تیت لێ بکه‌ن، دیاره مرۆڤه‌کان جیاوازن و به دوای تایپی خۆیاندا ئه‌گه‌رێن،
7- گه‌ر که‌سێک لێت بپرسێت کورته‌یه‌کمان ده‌رباره‌ی (شه‌نێ) ئاراسته بکه وه‌ڵامی تۆ چی ئه‌بێت؟
تاکه گولیكی تایبه‌ت و ناسك له ناو هه‌موو گوڵه جوانه‌کاندا ئه‌دره‌وشێته‌وه ئه‌مه شه‌نێ یه،
8- گرانترین پرسیار له نێوان پرسیاره‌کانی هه‌موواندا له کۆتایدا ده‌ره‌که‌وێت ، چ پرسیارکه؟
به ده‌ست خۆم بوایه هه‌رچی پێناسه‌یه ته‌رکم ئه‌کرد، پرسیاره‌کان تا راده‌یه‌ك باش بوون،
سوپاس به‌قوربان هیواخوازم وه‌ڵامه‌کان لاتان رون بێتوو به دڵت بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس هاوراز خان بژیت ئازیزم، ته‌مه‌ن درێژ بیت باوانم،
وه‌ڵام بۆتۆ گوڵه جوانه‌که،
١-کاتێک کوردستانت بە جێهێشت هەستت چۆن بوو
هه‌ستێکی ناخۆش، هاتنی فرمێسکه بێ بهزییهکان که دڵ ته‌نگی ئه‌و رۆژه هه‌رگیز له یاد ناچێت،
٢-سەردانی هیچ وڵاتێکی دیکەت کردوە یان لە هێچ وڵاتێکی دیکە ژیاوی
وه‌ك سه‌ردانی تایبه‌ت هه‌تا ئێسته نا بوارم نه‌بوه، به‌ڵام زۆربه‌ی وه‌ڵاته‌کان پێیداتێپهربووم به داخه‌وه ئه‌و کاته ئه‌ونده جدیاد نه‌بوو
تورکیا یۆنان ئیتاڵیا فرانس نه‌مسا هۆلاند ،
٣-هەستت چۆنە کە نزیک ئەبینەوە لە جەژنی نەورۆزو لە کوردستان نیت هههههههههه من زۆرم پێناخۆشە کە
ئەم نەورۆ لەوێنیم ههههههههههههه
زۆر زۆر نا خۆشه به تایبه‌ت ئه‌م ساڵ که خۆم حازر کردبوو سه‌فه‌ریک بکه‌م و هاوسه‌ریشم له‌گه‌ڵ خۆم به‌رم بۆ وڵاتی شیرین به‌ڵام هه‌ندێك هۆکار نه‌یهێشت سه‌فه‌ره‌که‌م سه‌ر بگرێت، بۆیه زۆر بێتاقه‌تی کردم، به‌ڵام پشت به‌خوا ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ ساڵی داهاتوو هاهاها،
بژیت ئازیزم هیواخوازم وه‌لامه‌کان به دڵی تۆ بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سوپاس بۆتۆ کاکه چێنه‌ر گیان بژیت به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت،
فه‌رموو وه‌ڵام بۆتۆی هاورێم
یه‌که‌م:- تا جه‌ند رازیت له ژیانی ئه‌وروپا و کلتوریان وه ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گه‌نجه‌کانمان بێنه ده‌ره‌وه؟
تا راده‌یه‌ك رازیم کلتوری ئه‌مانیش جوانه گه‌ر ونی نهکهنوو به رێکوو پێکی ههڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، شته‌کان زۆر جیاوازه لێره به‌ڵام کاتێک لێیان تێ ئهگهییت زۆربه‌یان جوان‌و جێ موتابهئه کردنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌نجه‌کانمان بێنه ده‌ره‌وه ته‌نها ئه‌مه‌وێت بلێم له چه‌ند خالێکیتردا ئاماژه‌م پێ داوه که وشه‌ی غه‌ریبی زۆر ناخۆشه بۆیه یه‌که‌م شت ئه‌مه بیری گه‌نجه‌کانمان ئه‌خه‌مه‌وه که غه‌ریبی سجنه‌و دوور له که‌سوو کار ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ناشڵێم با نه‌یه‌ن چونکه ئه‌وه هه‌ر که‌سه‌و بۆچونی خۆی، من خۆم که‌سیك بووم پێیان ئه‌وتم مه‌یه بۆ ئه‌وروپا غه‌ریبی ناخۆشه به‌ڵام چونکه قهنائهتی خۆمبوو هه‌ر هاتم، وه ئه‌وروپا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌توانن ته‌نها بۆ خوێندنوو پله‌یه‌کی باش له بوارێدا به ده‌ست بێنن‌و له داهاتودا خزمه‌تی کوردستانی پێ بکه‌ن زۆر باشه سه‌رکه‌وتو ئه‌بن نه‌ك به‌وه‌ی که به یه‌کجاری وڵات جێ بێڵن،
دوه‌م:- کاك سه‌روه‌ر پیس ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بکات جی کارێکی هه‌بوو له کوردستان؟
من زۆربه‌ی ئیشم کردوه له‌دوای ئه‌وه‌ی له خوێندن دابرام به‌ڵام ئه‌و ئیشه‌ی که له‌گه‌ڵی زۆر بهردهوامبوم له مه‌نتیقی سه‌نائی له مهئرهز موختار کارم ئه‌کرد،
سێیه‌م:- وه‌ك ده‌زانین ژیانی هاوسه‌ریت پێك هێناوه‌و هیوای ژیانێک پڕ به‌خته‌وه‌ری
بۆتۆی به‌ڕێز، ئامۆژگاریت چیه بۆ که‌سانه که به‌بێ پڵان و له ته‌مه‌نکی که‌مدا ده‌نه ناو ئه‌و ژیانهدهوه؟
سوپاسته‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه پێت به‌خشیم، زه‌واج شتێك نیه هه‌روا به‌بێ به‌رنامه ئه‌نجامی بده‌ییت دیاره ئه‌مه پێك دێت له ژیانی دو گه‌نج که ئه‌بێت پێکه‌وه بنوو شه‌ریکی خه‌موو ناخۆشیه‌کان بن، بۆیه پێیان ئه‌لێم مێشکیان بخه‌نه گه‌ر بیر له هه‌موو شته‌کان بکه‌نه‌وه پێویسته بزانن چی بکه‌ن تا ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌ریان هه‌بێت له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر ئینجا بریار بده‌ن، وه بۆ ته‌مه‌نێکی مناڵ من وه‌ك شه‌خسی خۆم پێم باشه هه‌ردوو ره‌گه‌ز له سه‌روو 20 ساڵیه‌وه ئه‌م ژیانه پیك بێنن باشه، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و هه‌موو گهنجو لاوانه ئه‌خوازم که ژیانی هاوسه‌ریان پێک هێناوه،
چوره‌م:- پرسیارێژکی تایبه‌ت ژیانی ههوسهریت به خۆشه‌ویستی بوو یانه سوتفه؟
به سوتفه یه‌کترمان بینی به‌ڵام تا مودهتێكی خایاند ئه‌توانم بڵێم ئاشبووین ئێستاش سوپاس بۆخوا باش گوزهرانومانه پشت به‌خوا رێزوو حورمهتوو لێك تێگه‌شتن هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئاسوده‌یی،
پێنجه‌م:- تا جه‌ند له وهزئی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان رازیت؟
تا راده‌یه‌ك باشه، وهزئی کوردستان له‌چاو خۆیدا باشه وه‌ك ئه‌بین ئێمه زۆر شوێنی وڵاته‌که‌مان یه‌ك لایی نه‌بۆته‌وه‌و نه‌هاتونه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان ئه‌مه‌ش کاری ئه‌وێت ئێشه‌ڵا له داهاتودا باشتر ئه‌بێت، هیوای سه‌رفرازی بۆ هه‌موو کورد به تایبه‌تی کوردانی کوردستان،
شه‌شه‌م:- ئاسۆی گه‌نجی کورد له‌م کاته‌دا به ره‌ئی تۆ تاریکه یان رون، بۆیه وا ده‌ڵێم چونکه له ئێستادا زۆر شت له کوردستان سنودار کراوه؟
گه‌شبین ئاسۆی کرد گه‌شاوه‌تر بێت ئێشه‌ڵا له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌موو شته‌کان به باشی ده‌ر ده‌که‌ون،
سوپاس کاکه چێنه‌ر هیواخوازم بمبوری له که‌موو کوری وه‌ڵامه‌کان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
چاوی منیت کاك داریان گیان برا ئازیزه‌که‌م سوپاست ده‌که‌م بۆ وشه‌کانت
هیوام خۆشی تۆیه،
فه‌رموو برا گیان وه‌لام بۆتۆی دڵل
1.پێکه‌نین ساڕێژکه‌ری خه‌مه‌کانی مرۆڤه یاخوود ئاوابوونی دنییایهکه له بێ ئاگای و ون بوونی نامۆبوونی که‌سایه‌تییه‌کان؟؟
ئه‌توانم بڵێم پێکه‌نین ده‌ورێکی گرنگه بۆ مرۆڤ پێکه‌نین ئه‌بێت هۆی له‌ناو بردنی ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌ی که بۆمان دروست ئه‌بێت واته سارێژ کردنی خه‌مه‌کان، له هه‌مان کاتیش‌دا پێکه‌نینی نـــــــــــــا سروشتی ئه‌بێته هۆی له‌که دارکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان،،
2.تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ک توانیووته له‌ڕێگه‌ی چاووهکانتهوه به‌هاجوانه‌کانی ژیان ببینیت؟؟
به‌ها جوانه‌کانی ژیان ئه‌بنه هۆی سیحهتێکی باش بۆچاوهکانمان بۆیه لام وایه به ته‌رکیز کردن له به‌ها جوانه‌کانی ژیان فێربوونی ده‌رسێکه بۆمان،،
3.کاردانه‌وه‌ت چی بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر دڕکێک بکات بهپێتاوگووڵێکی ژیانت لێ ون بکات؟؟
کاردانه‌وه‌م به سه‌بر ئه‌بێت تا به شێوه‌یه‌ك تێی بگه‌ێنم که تا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌و تا چه‌ند دۆراوهیه له ژیان، به‌م وته‌یه وه‌ڵامێکی ئهدهموه "ئه‌وه‌ی چاڵ بۆ که‌سیك هه‌ڵکه‌نێت خۆیی تێ ئه‌که‌وێت"،،
4.له‌م چرکه‌دا خاووه‌نی چ ههستێکیت بۆ دایکت؟؟
هه‌ستێك پڕ له سۆزوو خۆشه‌ویستی و موحیبه‌ت پڕ له یادگاری‌و پر له توانا‌و هه‌وڵدان تا منی گه‌یاندوه به ته‌مه‌نیك، ئیستاش که لێی دور که‌وتومه‌ته‌وه وه پێی ده‌لێم ژینی من ژینی تۆیه بونی من بونی تۆیه ،،
5.چۆن بوویتهئهندام لهکوردژین؟؟به چ شتێکی ئاسووده‌یت؟؟به‌چ شتێكی بێزاریت؟؟
له رێگه‌ی گوگله‌وه سایتێکم به‌رچاو که‌وت که ته‌نها لینک مه‌ڵپه‌ره کوردیه‌کانی تێدا بوو به ناوی سیروان.نێت هه‌ر له‌و رێگه‌یه بومم به ئه‌ندام له‌م یانه جوانه،
ئاسودهبونم به زۆرشت ئاسوده ئه‌بم، نمونه ، به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی به‌رێزته‌وه له برگه‌ی ههمهنگ زۆر هه‌ست به ئاسوده‌یی ئه‌که‌م زۆر زۆر ده‌ست خۆشیت لیده‌که‌م، بینی مهنزهرهیکی جوان بینینی جوانی سرشت که‌سایه‌تی باش هتد،
باشتر وایه هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یین بێزاری زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رماندا به‌ڵام مرۆڤ هندێ جاریش بێزار ئه‌بێت شتی ناهه‌قی نا دروست دوور له راستی،
کاکه داریان گیان هیواخوازم وه‌لامه‌کان به دڵی تۆ بێت برا به‌رێزه‌که‌م
چاوت ماچ ده‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که ماندونه‌بیت براکه‌م
ئاسمانێک ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ کاکه سه‌روه‌ری به‌ڕێز پڕ به دڵ به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م ساباتت ئاوه‌دانکرده‌وه
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم ماندوت نه‌که‌م
1-هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌ژیاندا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژی هه‌یه حه‌زده‌کات وه‌ک مۆم ڕوناکی بدات و بتوێته‌وه و دواجاریش به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه سه‌ر بنێته‌وه،هه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ک ئه‌ستێره له‌دوره‌وه بگه‌شێته‌وه،هه‌یه دهیهوێه وه‌ک خۆر له‌دوای ئاوابونی به‌گڕوتینێکی تازه ده‌ربکه‌وێته‌وه ،هه‌یه وه‌ک قه‌ڵه‌م ده‌یه‌وێت له‌ناو ده‌ستی که‌سێک بیت بۆئه‌وه‌ی خۆی بگرێت و په‌یامی ناخی بگه‌یه‌نێت،ئه‌ی به‌ڕێزت ده‌ته‌وێت چۆن بیت له‌ژیان
2-کاک سه‌روه‌ر له چ بوارێک و لایه‌نێکی ژیان به‌هره‌مه‌نده یان خولیای چیه
3-ئه‌گه‌ر خاوه‌ن که‌ناڵێکی tv داوای لێکردیت به‌رنامه‌یه‌ک له که‌ناڵه‌که‌ی پێشکه‌ش بکه‌یت،تۆش داواکه‌ت قبوڵ کرد ،حه‌ز ده‌که‌یت به‌رنامه‌که‌ت له‌سه‌ر چ لایه‌نێک و بوارێکی ژیان بێت
4-لێک دانه‌وه‌ت چیه بۆ ئه‌م وته(به‌و شێوه بژی که بیر ده‌که‌یته‌وه ده‌نا زو یان دره‌نگ به‌وشێوه بیر ده‌که‌یته‌وه که ده‌ژیت)
چاوت ماچده‌که‌م ڕیزو خۆسه‌ویستیم قبوڵ بفرموو
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر هاتنی کاک سه‌روه‌ر ئه‌که‌م ..
منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ن پرسیارێک ئاراسته ئه‌که‌م ...
1.حه‌ز به چی شتێک ئه‌که‌یت پێی بگه‌یت ؟
2.پێناسه‌ی ئه‌م وشنابکه :
دایک
بێوه‌فای
دڵسۆزی
3.تاجهن له ژیانی خۆت رازیت؟
4.چی شتێک زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌کات ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
5.له‌م که‌سایه‌تیانه‌دا کامیانت لا ئه‌زیزتره؟
دایکت؟
هاوسه‌ره‌که‌ت؟
هاوڕێکه‌ت؟
ئیتر من هیچم نه‌ما هیوای ژیانێکی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ر بۆ ئه‌خوازم ...
i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه
*کاک سه‌روه‌ر میوانه ئازیزه‌که‌مان*
به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م بۆ ساباتهفێنکهکهی کوردژین
که‌سێکی خۆشه‌ویستی وه‌ک تۆ هه‌مووکات جێگه‌ی خۆشحاڵییه ببێته میوانمان.
من ئه‌مه‌ویت بپرسم:
*
**
*
ئایا کاک سه‌روه‌ر له ژیانی چ چه‌کێکی له دژی ناحه‌زه‌کانی به‌کار هێناوه؟
*
**
*
ئایا کاک سه‌روه‌ر که‌سێکی خۆراگره یاخود شێواوه له‌گه‌ڵ ساتهگرانهکانی ژیان؟
*
**
*
ئه‌م وشانه لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:
*پیری
*دڵۆپه‌ی باران
*پێکه‌نینی ئافره‌ت
*گوڵ
*ده‌ریا
*
**
*
ئایا کاک سه‌روه‌ر تا ئێستا هیچ نازناوێکی خۆشه‌ویستی به‌ده‌ست هێناوه لای هاورێکانی؟
*
**
*
ئه‌م پێنوس و قهرهقهیه له پێش ده‌ستتدایه،،چیی له‌سه‌ر ده‌نوسیت؟
وه نوسراوی سه‌ر وه‌ره‌قه‌که ئاراسته‌ی کێ ئه‌که‌یت؟
*
**
*
ئه‌و سیفه‌ته‌ی کاک سه‌روه‌ر چییه که هه‌موو کات سه‌روه‌ری پێ وه‌سف ده‌کرێت له ناو خه‌ڵک دا؟
*
**
*
ئه‌م نازناوانه به کێ ئه‌به‌خشیت له یانه:
*پێنوسی زێرین
*خاوه‌ی بیرۆکه‌ی نوێ
*چرای یانه
*
**
*
ئه‌و وێنه‌یه چییه که‌له مێشکت ون نابێت هه‌موو کات له پێش چاوت دایه؟
*
**
*
ئه‌مه‌وێت ئه‌م کۆمه‌ڵه پرسیاره‌م تایبه‌ت به یانه بێت.
تۆ ته‌نها ده‌توانیت ناوی ئه‌ندامه‌که بنوسیت:
-ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که وه‌ڵامی بابه‌ته‌کانی زۆر جوانه.
-که‌م ئه‌ندام زۆر ده‌رباره‌ی ژیانت ده‌زانێت.
-ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حه‌ز ده‌که‌یت لێی نزیک ببیته‌وه.
-ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بابه‌ته‌کانی ده‌تخاته پێکه‌نین.
*
**
*
*ئه‌ڵێن کاک سه‌روه‌ر زۆر زۆر حه‌زی له یاپراخه،،ماوه‌ی چه‌نێکه یاپراخت نه‌خواردووه؟
*
**
*
حه‌زه ده‌که‌م باسێکی منداڵی خۆت بکه‌یت،،و خۆشترین روداوی منداڵیت چێ بووه؟
*
**
*
له کۆتایدا رێز و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بکه
ببوره له زۆری پرسیارهکهنم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر زۆر به‌خێر هاتنی هاورێ زێده ئازیز‌و خۆشه‌ویستم کاکه سه‌روه‌ر گیان ده‌که‌م بۆ ژێر ساباتی کوردژین ،به هاتنی به‌رێزتان ساباته‌که رازاوه‌ترو جوانتربووه ئه‌زیزم دووباره به‌خێر هاتیی برا گیان ، خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم که له رێگه‌ی ئه‌م ساباته‌وه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌م
یه‌که‌م: کاکه سه‌روه‌ر له ژیاندا به چ شتێک بێ تاقه‌ت ده‌بێت ناخۆشترین ساته‌کانی کاکه سه‌روه‌ر که‌ی بووه ؟
دووه‌م: ئامۆژگاریت چیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نیازن سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ تاراوگه؟
سێ یه‌م: به‌رای کاکه سه‌روه‌ر جیاوازی ئاین یاخود نه‌ته‌وه یا بیروباوه‌ر هتد ... کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروست کردنی په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له نێوان مرۆڤه‌کاندا؟ لای خۆمان ئه‌گه‌ر چی یه‌ک نه‌ته‌وه‌شین به‌ڵام بیرورای جیاواز له رووی سیاسیه‌وه زۆرجار وا له مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن په‌یوه‌ندیان تێک بچێت له نێوان یه‌کتردا!! رای به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ره‌فتاره چیه؟
چواره‌م : ئایا کاکه سه‌روه‌ر گیان نیازی یه‌کجاری گه‌رانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ وڵاتی دایک ؟؟
پێنجه‌م: کاتێک بانگ کرایت بۆ نێو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین مامه سه‌روه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌ستی چی بوو؟ پێناسه‌ت چیه بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟
له کۆتایدا رێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆت کاتت شاد به قوربان ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
کاکه سه‌روه‌ر به‌خێر بێیت کاکه گیان چاوی منی
پرسیاره‌کانم ئه‌گه‌ر کورت و که‌م بن داوای لێبوردن ده‌که‌م
1- خۆشه‌ویستی به‌لای کاکه سه‌روه‌ر چی ده‌گه‌ینێت چذۆن پێناسه‌ی که‌سی بێ وه‌فا ده‌کات ؟
2- به‌رای کاکه سه‌روه‌ر چی ده‌بێته هۆکار بۆ له نێو چوونی هاورێیه‌تی و خۆشه‌ویستی ؟
3- ده‌لێن مردن کۆتایی ژیانه ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێن نه‌مێنێت چ شتێک جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ؟ ره‌نگه پرسیارێکی بێ مانا بێت ؟
دووباره سوپاست ده‌که‌م ماندوو نه‌بی به وه‌لامی پرسیاره‌کانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
کاك سورێن برا بهریزهکام سوپاست ده‌که‌م منیش هیوای ته‌منێکی پڕ جوانیت بۆ ده‌خوازم،
فه‌رموو برا گیان وه‌ڵام بۆتۆی که‌سم،
1-هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌ژیاندا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژی هه‌یه حه‌زده‌کات وه‌ک مۆم ڕوناکی بدات و بتوێته‌وه و دواجاریش به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه سه‌ر بنێته‌وه،هه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ک ئه‌ستێره له‌دوره‌وه بگه‌شێته‌وه،هه‌یه دهیهوێه وه‌ک خۆر له‌دوای ئاوابونی به‌گڕوتینێکی تازه ده‌ربکه‌وێته‌وه ،هه‌یه وه‌ک قه‌ڵه‌م ده‌یه‌وێت له‌ناو ده‌ستی که‌سێک بیت بۆئه‌وه‌ی خۆی بگرێت و په‌یامی ناخی بگه‌یه‌نێت،ئه‌ی به‌ڕێزت ده‌ته‌وێت چۆن بیت له‌ژیان
پرسیاێکی جوانه، حه‌زکردنی من بۆ ژیانم که‌سێك بم هه‌رده‌م به ده‌م که‌سه‌کانی چوارده‌ورمه‌وه ئاماده بم ته‌نگانه‌ی که‌سی به‌رامبه‌رم به ته‌نگانه‌ی خۆم بزانم بتوانم که‌سێك بم به‌رده‌وام بم له ره‌وێنی خه‌مه‌کانی چوارده‌وره‌که‌م نـــــــا بۆ ئه‌وه‌ی به ژیر ناوببرێم له ژیان بــــــا بۆ ئه‌وه‌ی ژین به‌خش بم له ژیانیان،
2-کاک سه‌روه‌ر له چ بوارێک و لایه‌نێکی ژیان به‌هره‌مه‌نده یان خولیای چیه
ئه‌بینم زۆربه‌ی گه‌نجه جوانه‌کانی کورد به تایبه‌ت له بوارێک‌دا خۆییان بینیوه‌ته‌وه منیش حه‌زم ئه‌کرد بوارێكی تایبه‌ت هه‌بوایه تا به‌رده‌وام ناخی دڵمی پێ شاد بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من بێت ته‌نها شتێك نیه ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی پێ بکه‌موو ورد بم لێی گه‌رانه به شوێنه کۆنه‌کاندا بینینی و شاره‌زابوون له ئاساره کۆنه‌کاندا، خولیایی ئه‌وه‌م شاره‌زاییه‌کم هه‌بێت له بابه‌ته ده‌رونیه‌کان،
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌متوانیوه به جیدی هه‌وڵی بۆ بده‌م،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
بژیت چاو جوان گیان. سوپاسته‌که‌م هیوای ته‌مه‌نێکی گه‌شت بۆ ده‌خوازم
فه‌موو وه‌ڵام به‌قوربان
1.حه‌ز به چی شتێک ئه‌که‌یت پێی بگه‌یت ؟
حه‌زه‌کان زۆرن ناتوانین ده‌ستنیشان بکرێن چونکه ئێمه‌ی مرۆڤ له ژیان حه‌زه‌کان دروست ئه‌بن، ئه‌وه‌ی له‌م کاته‌دا پێم خۆشه پێی بگه‌م سه‌فه‌رێك بۆ کوردستان گه‌یشتن به کهسو کارم به تایبه‌ت دایکی ئازیزم،
2.پێناسه‌ی ئه‌م وشنابکه :
دایک
بێوه‌فای
دڵسۆزی
دایک دنیای سۆز و میهره‌بانیه و گه‌وره‌ترین و خۆشه‌ویسترین که‌سه له‌دنیا و ژیاندا ....
بێوه‌فایی تاریکیه ونبونه ره‌نجاندنی دڵێکی پڕ له موحیبه‌ته،
دڵسۆزی ناخی که‌سێکی به به‌زه‌ییه دڵێکی فراوان‌و پڕ له سۆز‌و ئهوینیه،
3.تاجهن له ژیانی خۆت رازیت؟
تا رادیهکی باش له ژایانی خۆم رازیم پشت به‌خوا به‌ره‌و باشتریش ئه‌چیت تۆ خۆشبیت گوڵه گیان،
4.چی شتێک زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌کات ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
گه‌ر چوارده‌وره‌که‌م به‌خته‌وه‌ربن منیش هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ئه‌که‌م،، به پێچه‌وانه‌وه
نا هه‌مواری ئاڵۆزی،
5.له‌م که‌سایه‌تیانه‌دا کامیانت لا ئه‌زیزتره؟
دایکت؟
هاوسه‌ره‌که‌ت؟
هاوڕێکه‌ت؟
خۆشه‌ویستی دایك بێ ئه‌ندازه‌یه له روی ئاتفیوو گرنگی پێدانه‌وه بۆیه ئه‌توانم بڵێم ئازیزتره لام دایکی ئازیزم،
بژیت بهقوران هیوادارم وه‌ڵامه‌کان به دڵی به‌رێزتان بێت،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
baxer biet kak sarwar gyan bo sabaty kurdzhin
1. kak sarwar gyan am bahara ba tama buit bgariytawa bo kurdistan balam ba hoy chand hokarikawa nat twany bgariytawa am bahara xoshat la dast xot ya hastt bawa chon bu ka nat twany
2.kak sarwar la zhyanida bayax ba chy dadat ba zory
3.kak sarwar gyam amozhgary bo mn chya
4.esta to la xarebet basha aw kasa kiya ka zory ber dakait
5.basha 7azt la ch shtiky mn nia:D qat turam krduit yan dl gran buit la mn
rezu xoshawestim bo kak sarwar gyan hiwadarm har shad bit
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن brusk bag (2010-03-15 18:11:38)
له‌سه‌ر هێڵ نییه