❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-05-28 08:11:55

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروان گیان هیوام خۆشیته‌...

به‌خێربێی چێنه‌ر گیان بۆ ساباتی ئازیزان خۆشهالم به‌ میوانداری به‌ڕێزتان ... خوازیارم هه‌موو ته‌مه‌نت پر خه‌نده‌ و خۆشی بێت.. چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزتان..

1. چۆن کوردژینت ناسی؟

2. کام ئه‌ندامانه‌ سه‌رنجی راکێشاوی به‌ بابه‌ته‌کانی له‌ یانه‌؟

3.پێناسه‌ی جوانی ئه‌م وشانه‌ بکه‌یت:

روخسار،،، دڵ،،،هاورێ،،،کوردستان


4.به‌ڕێزتان له‌ بواری فۆتۆشۆبتا به‌هره‌مه‌ندی پرسیاری من ئایا تۆ گه‌ر بته‌وێ وێنه‌یه‌کی خۆت ده‌ستکاری بکه‌ی چی له‌ خۆتا ئه‌گۆریت ئه‌ی چی هه‌رگیز ناگۆری؟

5. گه‌ر ئازاری که‌سێکت دابێ بێ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی گونجاودا بزانیت تۆ هۆکار بوی دواتر که‌ هیچ له‌ ده‌ستتا نه‌ما زانیت تۆ هۆکار بوی هه‌ست چۆن ئه‌بێت ئه‌ی چی ئه‌که‌ی بۆ چاککردنه‌وه‌ی؟

6.روداوێک به‌سه‌رهاتێکی خۆشی به‌رێزتان..


پرسیاره‌کان زۆرن هیوادارم له‌ کات نه‌گرم و نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بونی چاوه‌کانت
رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ به‌رێزتان هه‌یشه‌ له‌ خۆشی و که‌مه‌رانیدا بیت..

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-05-28 20:29:37

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش بێت کاک  (سیروان) گیان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریانه‌ سه‌رکه‌وتو بیت هه‌میشه‌ ..
به‌خێر هاتی (چێنه‌ر) گیان ئازیزه‌که‌ی یانه‌ ، ساباتت فێنکتر کرده‌وه‌ هاورێ گیان .. خۆشحڵبووم به‌ ئاماده‌بوونی تۆی به‌ڕیز که‌ بتوانین به‌ ئازادانه‌ پرسیاره‌کانی نێو ناخمان ئاراسته‌ی به‌ڕیزت بکه‌ین

زۆر سوپاس سه‌راب گیان خوشكه‌ ئازیز و ڕۆح سوكه‌كه‌م سوپاس بۆ ئه‌و هه‌ست و وته‌ جوانانه‌ت ...

1..هه‌موو که‌س له‌ ئێمه‌ بێ گومان له‌ ژیان به‌رامبه‌ری  مه‌وقه‌ف بووه‌ که‌  کارێگریکی سه‌ره‌کی بووه‌ بۆ ده‌ور و به‌ر ئه‌م شیوازه‌ له‌ڵای کاک چینه‌ر ڕووی یاوه‌؟ له‌هه‌مان کاته‌ سوود  یان زیانی ئه‌م
مه‌ۆقیفه‌ چی بووه‌؟

ببوره‌ هاوڕێگیان له‌م پرسیاره‌ تێنه‌گه‌شتم ...

2..ببوره‌ بۆ  ئه‌م  پرسییاره‌ ئه‌گه‌ر جی نێگه‌رانی  بێ به‌ڵام وه‌ک ئه‌ڵین سه‌ڕاحه‌ ت خؤشه‌ له‌وانیه‌ له‌هه‌مان  کات  ئه‌و سه‌راحه‌ته‌ بڕیندار بێ ئایا کاک چینه‌ر خۆشه‌ویستی یه‌ک له‌یه‌نی کردووه‌؟ ئایا ته‌شنه‌ به‌وو خۆشه‌یستیه‌ داوه‌ ؟ یان لا کاتیکی دیاری کراو بێ و به‌سه‌رچووبێ ...

نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نیگه‌رانی چی خۆشحاڵم هه‌ر پرسیارێك هه‌بوو به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه‌ ... بێگومان هه‌موو كه‌س گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت توشی ئه‌و شێوه‌ خۆشه‌ویستێ ئه‌بێت .. نا ته‌شه‌نه‌ی پێناده‌م بێگومان هه‌ستێكی كاتیه‌ ....

له‌ کۆتایی خۆوازیاریم  که‌ پرسیاره‌کانم جێ ئه‌حڕاجی نه‌بێت بۆ  به‌ریزتان هه‌میشه‌ له‌ش ساغ و سه‌ڵامه‌ت بن
من زۆر خۆش حاڵبوم به‌ پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتان ببوره‌ له‌ هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك له‌ وه‌ڵامه‌كاندا .. هیوادارم وه‌ڵامه‌كان پڕاو پڕی پرسیاره‌كانی به‌رێزت بوبێت ...كاتت شاد ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-05-28 21:33:02

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

˚ஐ˚  ◦˚ به‌خێر بێیت چێنه‌ر گیان ˚ஐ˚  ◦˚
http://i47.tinypic.com/2mqlvyx.jpg

چێنه‌ر گیان خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم که‌ ده‌بینم ئه‌مرۆ ئه‌ندامێکی تر له‌ ئه‌ندامه‌ لێهاتووه‌کانمان میوانه‌..
به‌خێر بێێت بۆ ساباتی کوردژین و میوانێکی خۆشه‌ویستمانیت...

==============================
زۆر زۆر سوپاس سۆزی گیان هاورێ ئه‌زیز و لێهاتو و زیره‌كه‌كه‌م منیش زۆر خۆشحاڵم به‌ به‌ژداری به‌ڕێزتان ..
==============================

ئه‌مه‌وێت بپرسم:

- چ شتێک زۆر سه‌رنجت را ئه‌کێشێت له‌ یانه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێی سه‌رسام  ببیت؟
==============================
ئه‌وه‌ی سه‌رنجم ڕائه‌كێشێت هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌ جوان و به‌ پێزانه‌یه
‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌ چالاك و زیره‌كه‌كانی یانه‌وه‌ پێشكه‌ش ئه‌كرێن كه‌ خۆیان ئاماده‌كاری بابه‌ته‌كه‌ن ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-روویداوه‌ گله‌ی له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران بکه‌یت؟
==============================
به‌ دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌زۆر سه‌رنجم ڕائه‌كێشێت
ئه‌و ده‌سته‌ زیره‌ك و ماندوو نه‌ناسه‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌كاردان ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ ஐ

-بیرۆکه‌ی نوێت چییه‌ بۆ کوردژین؟
==============================
كورد ژین هه‌موو شته‌كانی جوانه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرایه‌ ستایله‌كه‌ بگۆڕایه‌ ..
هه‌روه‌ها خه‌ریكی كارێكی نوێن بۆیانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دڵسۆز پشتیوان
به‌ خوا له‌ ئایدنه‌یه‌كی نزیك خوا حه‌ز بكات ئه‌ویش ده‌بێته‌ خزمه‌تێك به‌ ئه‌ندامه‌
خۆشه‌ویسته‌كانی یانه‌ ..
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-کاردانه‌وه‌ت چییه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی مجامه‌له‌ت ده‌که‌ن؟
==============================
كاردانه‌وه‌م بۆ ئه‌وجۆره‌كه‌سانه‌ بێ ده‌نگیه‌ چونكه‌ به‌ باشترین وه‌ڵامی ئه‌زانم بۆ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌له‌ چێنه‌ردا هه‌یه‌و تا ئێستا لێێ شاردوینه‌ته‌وه‌ و نه‌مان زانیوه‌؟
==============================
هه‌موان شتی شه‌خسی خۆمان هه‌یه كه‌ دركاندنی قورسه‌..
‌ به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م شتێكم هه‌بێت له‌م هاوڕێ و خوشك و برا ئه‌زیزانه‌م شاردبێته‌وه‌ ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-حه‌ز به‌هاورێیه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌ی کام ئه‌ندامی یانه‌ ئه‌که‌یت؟؟ناوی ده‌ست نیشان بکه‌..
==============================
تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌هه‌موو هاوڕیان نزیكم به‌ڵام تائێسته‌ش كه‌سێكی دیاری كراو نیه‌ ههههه ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-ئه‌ی ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کان لای چێنه‌ر کێن جگه‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌‌رێوه‌به‌رایه‌تی؟
==============================
(( كاك داریان .. كاك ئارش )) ... كه‌م تا زۆر هه‌موو ئه‌ندامان چالاكن له‌شیان ساغ بێت ..
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

- هه‌موو وێنه‌کانی بابه‌تی ساڵ یادی

تۆ بۆت ئاماده‌ کردم،،
خاوه‌ن چ هه‌ستێک بوویت کاتێک یه‌ک یه‌ک وێنه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیت بینی له‌کاتێکدا که‌ زۆر حه‌زت به‌ بینیی وێنه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرد و پێشتر وێنه‌ت بۆ دروست کردین له‌ وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ؟؟؟ هاهاهاهاها
http://i47.tinypic.com/bimfzo.jpg
==============================
هههههههههههههههههههه وه‌ڵای هه‌ستێكی زۆر خۆش له‌لام
دروست بوو وابزانم وه‌ك خۆی دامنابوو ههههههه .. به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌
ته‌نها كاك سه‌روه‌ر و كاك سیروان و كاك یادگار و كاك ڕیكانم بینیبوو .. كاتێكی خۆش بوو  هههههههه ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:

*بێ ده‌نگی..
http://i50.tinypic.com/wl6ib8.jpg


==============================
هه‌ندێ جار چه‌كی ده‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانێك ..
هه‌ندێ جاریش ئه‌بێته‌ بۆمبێك له‌وانه‌یه‌ زیانت پێبگه‌یه‌نێ ...
==============================


*ته‌مه‌نی منداڵی...
http://i48.tinypic.com/kbdttc.jpg
==============================
خۆشترین ته‌مه‌نی مرۆڤه‌ به‌ریئی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌
ڕوو ده‌ده‌ن خۆشترین ساته‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌ تۆمار ئه‌كه‌یت  ..
==============================


*خۆشه‌ویستی..
http://i45.tinypic.com/aemgxe.jpg


==============================
جوانترین په‌یڤی ژیانه‌ ئاوێنه‌ی ناخی كه‌سێك ده‌رئه‌خات بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی خۆشی ئه‌وێت ..
==============================


˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

-تۆ یه‌که‌م جار له‌یانه‌ ناوت dark soul بوو بۆ به‌و ناوه‌ بوویت به‌ ئه‌ندام و دواتر ناوه‌که‌ت گۆری؟؟
==============================
ناوێكی جوان بو له‌لام له‌و كاته‌یا كه‌ بووم به‌ ئه‌ندام وه‌ ئیمه‌یڵ
و پاسۆردی كۆمپیته‌ره‌كه‌شم هه‌ر ئه‌وه‌ بوو به‌ڵام دواتر گۆڕیم ...
به‌ڵام هه‌ر بیری ئه‌و ناوه‌ ئه‌كه‌م هههههههه ...
==============================

˚  ◦˚ஐ˚  ◦˚ஐ

با زۆر کاتت نه‌گرم هێنده‌ پرسیار به‌سه‌ هاهاها
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم و کاتت شاد...

==============
زۆر زۆر سوپاس هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت .. پرسیاره‌كانت ئه‌وه‌نده‌ جوان بوون كه‌ هیوام ئه‌خواست زیاتر بونایه‌ ... ئومێده‌وارم وه‌ڵامه‌كانم له‌ئاستی پرسیاره‌كانی تۆی به‌ڕێز بوبێت .. دوباره‌ سوپاس كاتت شاد ....
==============

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Chenar (2010-05-28 22:53:26)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-05-28 23:20:49

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

کاکه‌ گیان به‌خێر بێیت هیوادارم که‌ سه‌رکوتوو بیت له‌ کاره‌کانت .. خۆشحالم که‌ به‌رێزتان میوانن .. منیش ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه‌ ....

زۆر سوپاس كاكه‌ سیروان گیان چاوی منیت برای ئه‌زیزم .. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كانی تۆی ئازیزه‌ ..

1- هه‌ول ده‌ده‌ی که‌ زیاتر له‌ بواری فۆتۆشۆپ خزمه‌ت بکه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر پێت بلێین کاکه‌ چێنه‌ر تۆ چادێری ئه‌م به‌شه‌یت چ ئه‌نجامێکی بۆ تۆ و یانه‌ ده‌بێت ؟
به‌دلنیایه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دام ده‌گه‌ڕێم به‌دوای شتی جوانتر و به‌سود تر .. بێگومان و  پشتیوان به‌ خوا به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ جوانتر كردنی ئه‌م به‌شه‌دا به‌پێی توانا ...

2- (ژیان چییه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) لای چێنه‌ر ئه‌م وته‌ییه‌ چ خوێندنه‌وه‌ییه‌کی بۆ ئه‌کرێت ؟
هه‌رچه‌ن وته‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ وه‌هام هه‌بێت بۆی به‌دڵنیایه‌وه‌ ژیان جگه‌ له‌و دوو شته‌ هیچ شتێكی ئه‌وتۆی نامێنێته‌وه‌ ته‌نها شته‌ لاوه‌كیه‌كان نه‌بێت ...

هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم کاکه‌ گیان به‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزتان
زۆر سوپاس كاكه‌ سیروان گیان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یانه‌ هیوای له‌ش ساغیت بۆ ئه‌خوازم گیانی من كاتت شاد ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-05-28 23:43:18

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

یاخوا به‌خێربێیت اکه‌ چێنه‌ر گوڵ ساببت خۆشتر کرد خۆشحاڵم برا ئزیزه‌که‌م،
چه‌ند پرسیاریکم لا دروستت ببو پیم خۆشبوو لێره‌دا ئاراسته‌ی تۆی برامی بکه‌م،

یه‌ك _ ساره‌زایه‌کی زۆر باشت هه‌یه‌ له‌ به‌کار هێنانی پرۆگرامی فۆتۆشۆپدا ، پرسیاره‌که‌م ئاشنا بونی به‌ڕێزتان به‌م پرۆگرامه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ که‌یوو چۆن بوو ئه‌م حه‌زه‌‌ لات دروست بوو؟؟

دوو _ گه‌ر ناوت بێته‌وه‌ بۆ پرۆگرامێك که‌ بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر 100 هه‌زار دۆلار بێت پرۆگرامه‌که‌ خۆ گونجانن بێت له‌گه‌ڵ که‌سانێکی نه‌ناسدا له‌ جوارچێوه‌ی خانویه‌کدا که‌ بۆت نه‌بێت 70 رۆژ ده‌ره‌وه‌ ‌بینیت، وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێنه‌ خانوه‌که‌وه‌ که‌سی جۆراو جۆر بن بۆ نمونه‌، شێتێك _ که‌ڕوو لاڵێك _ ئیفلیجێك _ 85ساڵانێك، ئایا یه‌کسه‌ر داوای ئه‌وه‌ ئه‌که‌یت واز بێنیتو برۆیته‌ ده‌ره‌وه‌ یان ئایا چی ئه‌که‌یت تا بتوانیت ببیته‌ براوه‌ی پرۆگرامه‌که‌وه‌ یه‌که‌می به‌ ده‌ست بێنیت؟؟ ره‌نگه‌ پرسیارێکی سه‌یر بێت.............

وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌و چی هه‌یه‌ ناختا بۆیان!!!!!

گریانی دایکێکی ته‌مه‌ن 70ساڵ که‌ منداڵه‌کانی ئه‌نفالن؟؟

گریانی پیاوێکی ته‌مه‌ن 70 ساڵ که‌ سه‌ختی ژیان نه‌هامه‌ت نه‌بون؟؟

له‌ کۆتاییدا هیواخوازم هه‌رده‌م باشبیت هاورێ گیان
ته‌مه‌نت درێژ بێت گیانه‌که‌م






Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-05-29 09:03:10

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

كاكه‌ چێنه‌ر گیان ئه‌م كاته‌ت باش به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میواندارییه‌ منیش وه‌ك ئه‌ندامان ئه‌و مافه‌م به‌خۆم داوه‌ هه‌ندێك پرسیارت ئاراسته‌ بكه‌م ئازادیشی له‌جواب نه‌دانه‌وه‌یان

1/ناوم باوكم هه‌لێبژارد ،ناوی خێزانیشمان باوانمان هه‌ڵیان بژارد،ڕێگام خۆم هه‌ڵی ئه‌بژێرم.....ئه‌م وته‌یه‌ت پێ چۆنه‌ تاچه‌ند كارت پێ كردووه‌؟؟

2/ئایا هه‌ست ناكه‌یت ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به‌یانه‌ ده‌كرێت خزمه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی كورد ژین ناكرێت،،، هۆی ئه‌م جیاوازییه‌ چی بێت به‌لای تۆوه‌؟؟؟

3/چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ت له‌هه‌ر جێگایه‌ك بینی بیان ناسیته‌وه‌ ؟؟

4/جگه‌ له‌ فۆتۆشۆپ چ بڕگه‌یه‌كی یانه‌ت لاجوانه‌.....؟؟ ئه‌مه‌یان دیاری بكه‌...بۆ؟

سوپاس هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبیت به‌رامبه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیان خۆڕاگر بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-05-29 09:13:54

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێر هاتنی کاکه‌ چێنه‌ری ئازیزو خۆسه‌ویست ده‌که‌م بۆ ژێر ئه‌م ساباتی کوردژینه‌ ،
هیوادارم بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی هاورێیاندا ،
به‌و مناسبه‌ته‌شه‌وه‌ کاکه‌ چێنه‌ر ژێر ئه‌م ساباته‌ به‌و چایه‌وه‌ خۆشه‌ ئه‌ها کاتی خۆی به‌س وێنه‌که‌ت بۆ هێناین که‌ له‌ سه‌یرانا گرتبوت  ههههههههههه بیرت نه‌چێت چایه‌کیش قه‌رزاریت هههههههههههه،،،،

ئێ ئینجا منیش هه‌ر وه‌کو هاورێیان حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م،،،

یه‌که‌م : کاکه‌ چێنه‌ر چۆن کوردژینی ناسی ؟؟ و له‌ رێگه‌ی کێه‌وه‌ هاتی بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟ وه‌ جگه‌ له‌ کوردژین له‌ چه‌ند یانه‌ی تر ئه‌ندامیت؟؟

دووه‌م: ئایا به‌رای به‌رێزتان پێشکه‌وتنی تاکی کۆمه‌ڵگا به‌ روخساره‌ یان به‌ ناوه‌رۆکه‌ ، بۆزیاتر روونکردنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێک که‌س هه‌ن گۆرانکاری له‌ روخساریان ده‌که‌ن وه‌کو جل و به‌رگ و قژ و کۆمه‌ڵێک شتی تر به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆکدا له‌گه‌ڵ رێزدا هیچیان تیا به‌سه‌ر نیه‌ که‌چی خۆیان به‌ رۆشنبیر و پێشکه‌وتن خواز ده‌زانن ؟؟ تۆ چی ده‌ڵێت به‌و که‌سانه‌ که‌ وا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن؟؟؟

سێیه‌م: هه‌ر وڵاته‌ جۆرێک له‌ سیسته‌می تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌ چونی کاروباره‌کانی وڵاتی خۆی ، ئایا سیسته‌می به‌رێوه‌بردن له‌ وڵاتی خۆماندا تا چه‌ند گونجاوه‌ ؟ئایا هه‌ست به‌وه‌ ناکه‌یت تارده‌یه‌ک ئه‌م سیسته‌مه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاک دایه‌ نه‌ک گشتی !!!؟؟؟

چواره‌م: ئاستی خوێندی کاکه‌ چێنه‌ر چه‌نده‌ واته‌ له‌ پۆلی چه‌ندیت ؟؟ تاچه‌ند‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا گونجاوه‌؟؟

هیوام خۆشی به‌ریزتانه‌ له‌ ژیاندا ، هیوام وایه‌ له‌ کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ماندوو نه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانه‌وه‌ ،، کاتت شاد به‌ قوربان ،،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-05-29 10:26:16

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان هه‌ربژیت ...

زۆر به‌خێرهاتنی کاکه‌ چێنه‌ر ئه‌که‌م برا چاوسه‌وزه‌که‌م ههههههههههههههه زۆر خۆشحاڵبوم به‌ میوانداری تۆی ناشرین
چه‌ند پرسیارێک ئه‌که‌م ته‌رکی تیابکه‌یت ئه‌وکوژم هههههههههههههههههه

زۆر زۆر سوپاس تینا گوڵ خوشكه‌ ئازیز و خۆشه‌ویسته‌كه‌م سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوان و پاكه‌ت .. ههههههه برانه‌ڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تێكه‌وت هههههههه به‌چاوان تا بتوانم ته‌ركی ناكه‌م ههههههههههه ....

1_ به‌ کێ ئه‌ڵێی ئه‌مرم بۆت ؟
به‌ دایكم و باوكم له‌وان زیاتر كه‌سی تر نیه‌ ...

2_ ئه‌گه‌ر پێت بڵێن تۆ که‌سێکی زۆر بێتامی چی ئه‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌دا ؟
ئاخر ئه‌و قسه‌ ئه‌بێت هۆكارێكی هه‌بێت واته‌ ئه‌گه‌ر شتێكم به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌كردبێت ئینجا ئه‌و قسه‌ بكات ئه‌گین له‌ خۆڕا بێت هیچی لێناكه‌م چونكه‌ ئه‌زانم له‌ دڵه‌وه‌نیه‌ ههههههههه .....

3_ هیج کات بوه‌ گریانێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر قوڵ بگریت ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆچی گریای ؟
گریانم زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام جارێك ئه‌ویش ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌م سه‌فه‌ری كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ واته‌ لێم دوركه‌وته‌وه‌ ...

4_ له‌ یانه‌یا به‌ که‌سایه‌تی کێ زۆر موعجیبی ؟
كاك سیروان كه‌سایه‌تیه‌كی له‌سه‌رخۆ و هێمنه‌ ..

کام ئه‌ندامت زۆر خۆش ئه‌وێت ؟
جا تۆ شه‌ڕم بۆ ئه‌نێته‌وه‌ ئه‌ی هاوار هههههههه .. هه‌موو ئه‌ندامان خۆشه‌ویستن به‌تایبه‌ت :: سۆزی خان و كاك یادگار .. هتر ههههههه ...

کام ئه‌ندام زۆر میهره‌بانه‌؟
شازاده‌ شه‌نێ و تینا  ...

کام ئه‌ندام زۆر چالاکه؟
كاك دیدار و كاك شاد ...

کام ئه‌ندام زۆر دڵسۆزه‌؟
كاك سه‌روه‌ر + نازی تۆ  ...

کام ئه‌ندام ئه‌گه‌ر له‌ یانه‌ نه‌بێت یانه‌ چۆڵه‌ بی ئه‌و ؟
ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران به‌گشتی ...

تکایه‌ ناوێک دیاری بکه‌ مه‌ڵێ هه‌موی هههههههههههههههههههههههه
هههههههههههه به‌خوا تینا گیان هه‌مووئه‌ندامان شایه‌نی هه‌موو شتێكن ماڵت ئاوا بێت وابزانم توشی شه‌ڕت كردین ههههه ...

5_ له‌ ژیانتا له‌ کردنی چ کارێکی خۆت په‌شیمانی ؟
له‌هیچ كارێكم په‌شیمان نین سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی كردومه‌ به‌دڵی خۆم بوه‌ ...

هه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت هه‌ر بژیت کاکه‌ چێنه‌ر ...
زۆر زۆر سوپاس چاوه‌كه‌م زۆر خۆش حاڵبوم تینا گیان هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت . هیوادارم وه‌ڵامه‌كانم پڕاوپڕی پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتان بوبێت . كاتت شاد ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-05-29 10:51:52

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروان گیان هیوام خۆشیته‌...

به‌خێربێی چێنه‌ر گیان بۆ ساباتی ئازیزان خۆشهالم به‌ میوانداری به‌ڕێزتان ... خوازیارم هه‌موو ته‌مه‌نت پر خه‌نده‌ و خۆشی بێت.. چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزتان..
زۆر زۆر سوپاس فریشه‌ته‌گیان هاورێی ئه‌زیزی منیت زۆر سوپاس بۆ ئه‌و په‌یڤه‌ جوان و ڕازاوانته‌ .. به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتانه‌ ..


1. چۆن کوردژینت ناسی؟
پێشتر لۆگۆی كوردژینم له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ ڕه‌سمه‌كان ئه‌بینی شه‌وێكیان هاوڕێیه‌كم له‌ یاهۆ قسه‌مان ئه‌كرد بابه‌تێكی بۆ ناردم هی كوردژین بوو له‌وكاته‌وه‌ بومه‌ ئه‌ندام له‌م یامه‌ جوانه‌ ...

2. کام ئه‌ندامانه‌ سه‌رنجی راکێشاوی به‌ بابه‌ته‌کانی له‌ یانه‌؟
له‌ پرسیارێكی سۆزی وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ .. هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامان خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن ...

3.پێناسه‌ی جوانی ئه‌م وشانه‌ بکه‌یت:

روخسار،،، دڵ،،،هاورێ،،،کوردستان

ڕوخسار :: پێوانێكی كاتی مرۆڤه‌ له‌گه‌ڵته‌مه‌ن ئه‌گۆڕێت .. وه‌ هه‌ستێكی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ره‌ ..

دڵ :: سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ كانگای خۆشه‌ویستیه‌ و هه‌سته‌ جوانه‌كانه‌ ..

هاوڕێ :: ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشی به‌ژداریت ده‌كات ..

كوردستان :: زێڕێكی گه‌وره‌ی بێخاوه‌نه‌ .. كه‌ دوژمنه‌كانمان به‌ ئاره‌زوی خۆیان لێی دا ئه‌تاشن ..


4.به‌ڕێزتان له‌ بواری فۆتۆشۆبتا به‌هره‌مه‌ندی پرسیاری من ئایا تۆ گه‌ر بته‌وێ وێنه‌یه‌کی خۆت ده‌ستکاری بکه‌ی چی له‌ خۆتا ئه‌گۆریت ئه‌ی چی هه‌رگیز ناگۆری؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی ده‌سكاری بكه‌م ته‌نها ڕه‌نگه‌كانه‌ و هیچی تر ..

5. گه‌ر ئازاری که‌سێکت دابێ بێ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی گونجاودا بزانیت تۆ هۆکار بوی دواتر که‌ هیچ له‌ ده‌ستتا نه‌ما زانیت تۆ هۆکار بوی هه‌ست چۆن ئه‌بێت ئه‌ی چی ئه‌که‌ی بۆ چاککردنه‌وه‌ی؟
زۆر به‌كه‌می ئازاری كه‌سی به‌رامبه‌رم ئه‌یه‌م له‌نێو هاوڕێكانم به‌ قسه‌ خۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌ ناسراوم .. به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده‌ شتێكی واش ڕوبات ژیانی خۆم دا ئه‌نێم له‌پێناو چاك كردنه‌وه‌ی ..

6.روداوێک به‌سه‌رهاتێکی خۆشی به‌رێزتان..
هه‌موو ڕوداوه‌كان خۆشن به‌كه‌می ناخۆشی تیابێت به‌س به‌خوا هیچی وام له‌خه‌یاڵنیه‌ ...

پرسیاره‌کان زۆرن هیوادارم له‌ کات نه‌گرم و نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بونی چاوه‌کانت
رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ به‌رێزتان هه‌یشه‌ له‌ خۆشی و که‌مه‌رانیدا بیت..

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوڕێگیان زۆر زۆر خۆشحاڵبوم به‌ پرسیاره‌كانت .. هیوادارم توانیبێتم وه‌ك خۆی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتان بده‌مه‌وه‌ ببوره‌ له‌ هه‌ركه‌م و كورتیه‌ك گیانی من .. كاتت شاد ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-05-29 16:28:07

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

بةخير بيت جينةر  بةريزم .... يان  .. باشاى كوردزين زورينةى بويت بة باشا7

زور بةخيربيت يانةت روشن كردةوة  .. منيش هةندى برسيارم هةية  ايجازةى جةنابت برسيارةكانم ئةكةم

1__  جون لة بوارى فوتوشوب و كرافيك فير بوويت ... زور شارةزا دياريت؟

2__ ئةكةر بلين واز لة يةكيكيان بهينة  ( فوتوشوب وكرافيك+ وينةكرتن)  واز لة كاميان ئةهينيت؟

3__  لة تاريكى ئةترسيت يان تةنيايى؟

4__بيناسةت بو  تةنياى جيية!

5_خوشةويسترين و ئازيزترين و  شيرينترين و  باشترين لة زيانتا كىيية ؟ يةك كةس !

6_نهينييةكانى زيان لةلاى تو جيية!  ؟

ئيتر سةر نايةشينم .   
بةهيواى لة بوارى كرافيك و وينةكرتن  هةميشة بةردةوامبيت
سةركةوتوبيت  .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ؟دنـــا ؟ (2010-05-29 16:29:31)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-05-29 16:55:16

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

ياخوا به‌خێربێیت اکه‌ چێنه‌ر گوڵ ساببت خۆشتر کرد خۆشحاڵم برا ئزیزه‌که‌م،
چه‌ند پرسیاریکم لا دروستت ببو پیم خۆشبوو لێره‌دا ئاراسته‌ی تۆی برامی بکه‌م،
زۆر سوپاس كاكه‌ سه‌روه‌ر گیان برا چاو گه‌شه‌كه‌م خۆشحاڵم مامه‌ گیان  .. فه‌رموو ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كانی تۆی خۆشه‌ویست ...

یه‌ك _ ساره‌زایه‌کی زۆر باشت هه‌یه‌ له‌ به‌کار هێنانی پرۆگرامی فۆتۆشۆپدا ، پرسیاره‌که‌م ئاشنا بونی به‌ڕێزتان به‌م پرۆگرامه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ که‌یوو چۆن بوو ئه‌م حه‌زه‌‌ لات دروست بوو؟؟
بۆماوه‌ی دوساڵه‌ له‌م بواره‌ كار ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خولیایه‌كی خۆم بوو به‌ڵام كه‌سێكی نزیكی خۆم یه‌كه‌مجار كارێكی خۆی پشاندام دوای ئه‌وه‌ی زانیم كه‌ به‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ كاره‌كه‌ی كردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر حه‌ز و خولیام زیاتربوو بۆ ئه‌و پرۆگرامه‌و دوای هه‌وڵێكی زۆر سوپاس بۆ خوا گه‌یشتمه‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا ...


دوو _ گه‌ر ناوت بێته‌وه‌ بۆ پرۆگرامێك که‌ بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر 100 هه‌زار دۆلار بێت پرۆگرامه‌که‌ خۆ گونجانن بێت له‌گه‌ڵ که‌سانێکی نه‌ناسدا له‌ جوارچێوه‌ی خانویه‌کدا که‌ بۆت نه‌بێت 70 رۆژ ده‌ره‌وه‌ ‌بینیت، وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێنه‌ خانوه‌که‌وه‌ که‌سی جۆراو جۆر بن بۆ نمونه‌، شێتێك _ که‌ڕوو لاڵێك _ ئیفلیجێك _ 85ساڵانێك، ئایا یه‌کسه‌ر داوای ئه‌وه‌ ئه‌که‌یت واز بێنیتو برۆیته‌ ده‌ره‌وه‌ یان ئایا چی ئه‌که‌یت تا بتوانیت ببیته‌ براوه‌ی پرۆگرامه‌که‌وه‌ یه‌که‌می به‌ ده‌ست بێنیت؟؟ ره‌نگه‌ پرسیارێکی سه‌یر بێت.............
بێگومان ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم هه‌وڵدان نیوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌وڵی ته‌واوی خۆم ئه‌ده‌م چونكه‌ هیچ شتێك قورس نیه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ به‌ڵام ته‌حه‌مول و ئیداره‌ی مرۆڤێك تا مرۆڤێكیتر جیاوازه‌ 100 هه‌زاریش كه‌م نیه‌ هههههههههه .. پرسیارێكی سه‌یر بوو ده‌ست و چاوت خۆش ...


وته‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌و چی هه‌یه‌ ناختا بۆیان!!!!!

گریانی دایکێکی ته‌مه‌ن 70ساڵ که‌ منداڵه‌کانی ئه‌نفالن؟؟
ئه‌بێت چ دیمه‌نێ بێت كه‌ ئه‌وپه‌ری ئازار و نه‌گبه‌تی و داماوی مرۆڤێكی بێده‌سه‌ڵات ببینیت له‌ئاس شته‌ نه‌خوازراوه‌كان .. جگه‌ له‌ گریان هیچی دیم نیه‌ بۆی ...

گریانی پیاوێکی ته‌مه‌ن 70 ساڵ که‌ سه‌ختی ژیان نه‌هامه‌ت نه‌بون؟؟
چ وشه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێناسه‌ی كه‌سێكی وه‌ها بكات له‌ مه‌ئساتێكی وا گه‌وره‌ ؟!!

له‌ کۆتاییدا هیواخوازم هه‌رده‌م باشبیت هاورێ گیان
ته‌مه‌نت درێژ بێت گیانه‌که‌م

زۆر سوپاس كاكه‌ سه‌روه‌ری گوڵ چاوی منیت مامه‌ گیان زۆر خۆشحاڵبووم هیوام وایه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كان له‌ئاست پرسیاره‌كانی به‌رێزت هاوتابوبێت .. كاتت شاد ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-05-29 17:21:27

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

كاكه‌ چێنه‌ر گیان ئه‌م كاته‌ت باش به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میواندارییه‌ منیش وه‌ك ئه‌ندامان ئه‌و مافه‌م به‌خۆم داوه‌ هه‌ندێك پرسیارت ئاراسته‌ بكه‌م ئازادیشی له‌جواب نه‌دانه‌وه‌یان ...
سوپاس كاكه‌ مه‌ریوان گیان به‌خێربێت سه‌ر هه‌ردوو چاوم به‌دڵنیای هه‌موو ئازادن ...فه‌رموو ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تۆی به‌ڕێز ..

1/ناوم باوكم هه‌لێبژارد ،ناوی خێزانیشمان باوانمان هه‌ڵیان بژارد،ڕێگام خۆم هه‌ڵی ئه‌بژێرم.....ئه‌م وته‌یه‌ت پێ چۆنه‌ تاچه‌ند كارت پێ كردووه‌؟؟
به‌دڵنیایی ده‌بێت هه‌موو كه‌س خۆی خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت له‌ ژیان وه‌ ئازاده‌ له‌و جۆره‌ ژیانه‌ی هه‌ڵی ئه‌بژێرێت .. كه‌م تا زۆر كارم پێكرده‌وه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی ...

2/ئایا هه‌ست ناكه‌یت ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به‌یانه‌ ده‌كرێت خزمه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی كورد ژین ناكرێت،،، هۆی ئه‌م جیاوازییه‌ چی بێت به‌لای تۆوه‌؟؟؟
به‌ڵێ به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ داده‌نرێت زۆر تره‌ وه‌ك له‌ ماڵپه‌ر .. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیشی ماڵپه‌ر گرانتره‌ وه‌ك له‌یانه‌ ماڵپه‌ر ده‌بێت ئاماده‌ كراوه‌كان تایبه‌ت بێت به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌وشتانه‌ی بۆ ناو یانه‌ ده‌س ئه‌یات له‌وه‌ناچێت بۆ ماڵپه‌ر ده‌س بدات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاره‌كانی ماڵپه‌ر گرانتره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سانی پسپۆڕ شاره‌زاو به‌توانا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌ ماڵپه‌ر وه‌ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆنیه‌ ...

3/چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ت له‌هه‌ر جێگایه‌ك بینی بیان ناسیته‌وه‌ ؟؟
له‌وه‌ناچێت كارێكی وا هه‌بێت كه‌ ئه‌ندامان بناسیته‌وه‌ له‌ڕێگای نوسراوه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌شی پرۆفایلی ئه‌ندام وێنه‌ دانه‌نرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌ڕای من كارێكی گرانه‌ .. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت ؟؟!

4/جگه‌ له‌ فۆتۆشۆپ چ بڕگه‌یه‌كی یانه‌ت لاجوانه‌.....؟؟ ئه‌مه‌یان دیاری بكه‌...بۆ؟
به‌شی هاوكاری .. چونكه‌ به‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌زانم .. وه‌ به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ ...

سوپاس هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبیت به‌رامبه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیان خۆڕاگر بیت ...
زۆر سوپاس كاكه‌ گیان چاوی منیت هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ تۆی به‌رێز هیوادارم وه‌ڵامه‌كانم پڕاوپڕی پرسیاره‌كانت بوبێت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-05-29 20:13:17

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێر هاتنی کاکه‌ چێنه‌ری ئازیزو خۆسه‌ویست ده‌که‌م بۆ ژێر ئه‌م ساباتی کوردژینه‌ ،
هیوادارم بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی هاورێیاندا ،
به‌و مناسبه‌ته‌شه‌وه‌ کاکه‌ چێنه‌ر ژێر ئه‌م ساباته‌ به‌و چایه‌وه‌ خۆشه‌ ئه‌ها کاتی خۆی به‌س وێنه‌که‌ت بۆ هێناین که‌ له‌ سه‌یرانا گرتبوت  ههههههههههه بیرت نه‌چێت چایه‌کیش قه‌رزاریت هههههههههههه،،،،
زۆر سوپاس كاكه‌ یادگاری گوڵ دڵی منیت مامه‌ گیان .. هههههههه به‌سه‌ر چاو به‌جه‌ماعه‌تی مه‌تبه‌خ بڵم چاكه‌ ههههه نا بیرم ناچێ به‌چاوان مامه‌ گیان ...

ئێ ئینجا منیش هه‌ر وه‌کو هاورێیان حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م،،،
به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تۆ چاوه‌كه‌م ...

یه‌که‌م : کاکه‌ چێنه‌ر چۆن کوردژینی ناسی ؟؟ و له‌ رێگه‌ی کێه‌وه‌ هاتی بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟ وه‌ جگه‌ له‌ کوردژین له‌ چه‌ند یانه‌ی تر ئه‌ندامیت؟؟
له‌ پرسیارێكی فریشته‌خان دوو بڕگه‌یم وه‌ڵام داوه‌ته‌وه‌ بۆ سێهه‌م .. له‌ یانه‌ی ڕۆژێكی نوێ و كوردژین ته‌واو ...

دووه‌م: ئایا به‌رای به‌رێزتان پێشکه‌وتنی تاکی کۆمه‌ڵگا به‌ روخساره‌ یان به‌ ناوه‌رۆکه‌ ، بۆزیاتر روونکردنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێک که‌س هه‌ن گۆرانکاری له‌ روخساریان ده‌که‌ن وه‌کو جل و به‌رگ و قژ و کۆمه‌ڵێک شتی تر به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆکدا له‌گه‌ڵ رێزدا هیچیان تیا به‌سه‌ر نیه‌ که‌چی خۆیان به‌ رۆشنبیر و پێشکه‌وتن خواز ده‌زانن ؟؟ تۆ چی ده‌ڵێت به‌و که‌سانه‌ که‌ وا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن؟؟؟
به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا به‌ئه‌قڵی تاكه‌كانێتی نه‌ك ڕوخسار و مۆدێلات .. هه‌رچه‌نه‌ دتیا ئازاده‌ كه‌ هه‌ركه‌س چۆنه‌ به‌ڵام پێیان ئه‌ڵێم كه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ نه‌ پێی ڕۆشنبیر ئه‌بن به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسو كه‌وتانه‌ تیای نه‌ خوازراوه‌ له‌وانه‌ ببێته‌ هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی كه‌سێتی .. شتێكی كاتیه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك ئه‌بینین مۆدێلات پێش زانست و زانیاریه‌كان ته‌شه‌نه‌ ئه‌كات بگره‌ دوقاتی ئه‌ویشه‌ ..

سێیه‌م: هه‌ر وڵاته‌ جۆرێک له‌ سیسته‌می تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌ چونی کاروباره‌کانی وڵاتی خۆی ، ئایا سیسته‌می به‌رێوه‌بردن له‌ وڵاتی خۆماندا تا چه‌ند گونجاوه‌ ؟ئایا هه‌ست به‌وه‌ ناکه‌یت تارده‌یه‌ک ئه‌م سیسته‌مه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاک دایه‌ نه‌ک گشتی !!!؟؟؟
به‌داخه‌وه‌ كه‌ به‌جۆرێك وایان له‌م وڵاته‌مان كروه‌ كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ شته‌ خراپه‌كان له‌ پێشی پێشه‌وه‌ین  .. به‌ڵێ زۆر ڕاسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی چه‌ند تاكێكی دیاریكراودایه‌ ..

چواره‌م: ئاستی خوێندی کاکه‌ چێنه‌ر چه‌نده‌ واته‌ له‌ پۆلی چه‌ندیت ؟؟ تاچه‌ند‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا گونجاوه‌؟؟
له‌ پێنجه‌می وێژه‌ی قۆناغی ئاماده‌ی .. سیسته‌م له‌ڕاستی بریتیه‌ له‌ دوو بڕگه‌ بڕیاردان و جێبه‌جێ كردن ئێمه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یبینین ته‌نها بڕیاردانه‌ جێبه‌جێ كردنی نیه‌ به‌ڵام به‌ڕای منو هه‌موشمان ئاگادارین كه‌ كه‌مو كورتییكی زۆر هه‌یه‌ له‌ بواری فێركردن ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ .. نه‌خێر گه‌ر ئاوابێت هیچ گونجاو نیه‌ ..

هیوام خۆشی به‌ریزتانه‌ له‌ ژیاندا ، هیوام وایه‌ له‌ کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ماندوو نه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانه‌وه‌ ،، کاتت شاد به‌ قوربان ،،،،
زۆر خۆشحاڵبوم به‌ پرسیاره‌كانی تۆ كاكه‌ یادگاری برام  زۆر سوپاس .. هیوادارم وه‌ڵامه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی پرسیاره‌كانی به‌ڕێزتان هاوتا بوبێت .. كاتت شاد ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-05-29 20:24:33

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

بةخير بيت جينةر  بةريزم .... يان  .. باشاى كوردزين زورينةى بويت بة باشا
زۆر سوپاس دنا گیان  ... ههههه وه‌ڵا بڵێم چی كه‌سی تاقه‌تی پادشای نه‌بوو ..

زور بةخيربيت يانةت روشن كردةوة  .. منيش هةندى برسيارم هةية  ايجازةى جةنابت برسيارةكانم ئةكةم
زۆر زۆر سوپاس به‌ساقه‌ .. به‌ خۆش حاڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزتانه‌ ...

1__  جون لة بوارى فوتوشوب و كرافيك فير بوويت ... زور شارةزا دياريت؟
له‌ پرسارێكی كاكه‌ سه‌روه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه‌ ..

2__ ئةكةر بلين واز لة يةكيكيان بهينة  ( فوتوشوب وكرافيك+ وينةكرتن)  واز لة كاميان ئةهينيت؟
تا بتوانم ده‌ست به‌رداری هیچیان نابم .. ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بو ئه‌وكات بڕیاری خۆم ئه‌یه‌م ...

3__  لة تاريكى ئةترسيت يان تةنيايى؟
ته‌نیایی ...

4__بيناسةت بو  تةنياى جيية!
تانیای :: ته‌نیایی به‌س بۆ خوا باشه‌ !! ...

5_خوشةويسترين و ئازيزترين و  شيرينترين و  باشترين لة زيانتا كىيية ؟ يةك كةس !
باوكم ...

6_نهينييةكانى زيان لةلاى تو جيية!  ؟
خۆشی و ناخۆشی ... مردن و مانه‌وه‌ ...

ئيتر سةر نايةشينم .   
بةهيواى لة بوارى كرافيك و وينةكرتن  هةميشة بةردةوامبيت
سةركةوتوبيت  .

زۆر سوپاس بۆ هه‌سته‌ جوانه‌ت هاوڕێگیان خۆشحاڵ بووم . هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌كان پڕاو پڕی پرسیاره‌كانی تۆی به‌ڕێز بوبێت .. كاتت شاد ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-06-02 21:50:22

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ چێنه‌ر میوانی ساباته‌

دووباره‌ سڵاو و ڕێز ..

له‌کۆتایدا ده‌ستی یه‌که‌ به‌یه‌که‌تان ئه‌گوشم و زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی هه‌میشه‌ ئازیز .. خۆشحاڵتان کردم به‌ به‌ژداریکردنتان به‌ وشه‌ ڕه‌نگین و شیرینه‌کانتان و پرسیاره‌کانی ناخی ئێوه‌ خۆشه‌به‌ختی کردم ، هه‌ستم کرد که‌ که‌سانێکی به‌رێزی وه‌ک ئێوه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ست به‌ بوونی من ئه‌کات و هه‌ست به‌ سوودی بابه‌ته‌کانم ئه‌کات  و منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا سودمه‌ندبووم هه‌میشه‌ وه‌سود مه‌ندیش ئه‌بم به‌رده‌وام ..
وه‌  هیواخوازم میوانێکی شیرین بوبێتم لای ئێوه‌ی گوڵ ، سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌کان به‌دڵی ئێوه‌ بووبێت و ببورن له‌ هه‌موو که‌م و کوڕییه‌کم .. به‌دڵنیایه‌وه‌ ‌ هیچ شتێکیش بێ که‌م و کورتی نابێت دووباره‌ ببورن ..

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی شازاده‌ شه‌نێ و یوجین ..(( 10- گرانترین پرسیار پرسیاری کام ئه‌ندامه‌یه‌ ؟ )) .. ئه‌م پرسیاره‌ بوو هی كاكه‌ داریان ((2.ئه‌توانیت پێم بڵێت خاووه‌نی چ هه‌ستێکی به‌رامبه‌ر فرمێسی دایک؟؟؟ )) كه‌ هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆم نه‌دۆزیه‌وه‌ بۆی ...
کامه‌ران و ببه‌خته‌وه‌ربن ..
کاتێکی شاد بۆ گشت گوڵه‌کانی کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net