❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆزی خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-07-21 11:46:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

پێشه‌كی ده‌ست خۆشی كاك سیروان ده‌كه‌م به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ی كوردژین به‌خێر بێیت.......

1_چ ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئاهه‌نگێك بۆ ئه‌ندامانی كوردژین سازبكریت له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان پێت چۆنه‌ ؟ ئایا بیرت له‌شتی وه‌ها كردۆته‌وه‌؟
2_ئایا قه‌ت گه‌شتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌ ژیان بێزار بووبیت؟بۆ؟
3_ئایا حه‌ز ده‌كه‌ی كه‌سێك بیت خه‌ڵك بناسیت یان خه‌ڵك بتناسێت؟
4_یانه‌ و ماڵپه‌ر كامیان پێش كه‌وتوو تره‌ ؟ كامیان زیاتر به‌لای تۆوه‌ گرنگه‌؟
هاورێینمان زۆربه‌ی پرسیاره‌كانیان كردووه‌ پێویست ناكات دوو باره‌ی كه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ژیاندا.........

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-07-21 12:20:25

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سڵاو له‌و خاتونه‌ به‌رێزه‌ی که‌ به‌سۆزه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌موان ئه‌دوێت

به‌خێر هاتی باوانم ............

سۆزی حه‌ز ئه‌کات کێ هاورێی بێت چ که‌سه‌یاتیه‌ک بیت هاورێکه‌ی؟


سۆزی بۆ کێ ئه‌گری؟سۆزی ئه‌توانێت گه‌ر گریانێکی له‌پرو ناوه‌ختی بۆهات له‌به‌ر چاو زۆر له‌هاورێکانت خۆت رابگریتو نه‌گریت؟


گه‌ر که‌سێک سۆزی به‌دڵسۆزی خۆی زانی هه‌مو ناخی خۆی بۆ هه‌ڵرشت سۆزیش ئامه‌ده‌یه‌ ناخی بۆ هه‌ڵرژێت؟یان سۆزی پێی خۆشه‌ ته‌نها خۆی به‌رگه‌ی خه‌می خۆی بگرێتو به‌که‌سی نه‌ڵیت؟؟؟


سۆزی ئه‌توانێت سه‌یقه‌ی ته‌واو بدات به‌ هاورێکانی؟ یان هه‌میشه‌حه‌زه‌ری خۆی خستوه‌و سیقه‌ی ته‌واو نایات به‌زۆر له‌ هاورێکانی؟؟؟


من وه‌ک خۆم تائێسته‌ سۆزی ناناسم به‌س ئه‌توانم پێت بڵێم کچێکی خاوه‌ن به‌هره‌ی پێت خۆشه‌ ئه‌وه‌ی خۆت ئه‌ی زانی به‌هاورێکانتی بڵیی من وا له‌ سۆزی تێگه‌شتوم.........

خۆشحاڵم بۆیه‌که‌م جار له‌رێی ئه‌م ساباته‌وه‌ گفتوگۆت له‌گه‌ل بکه‌مو له‌گه‌ڵت بدوێم

هیوام خۆشیته‌
له‌خوای گه‌وره‌ داواکارم له‌ خه‌مو ناخۆشی بتپارێزێت کاتت شاد به‌خته‌وه‌ر بیت......

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-07-21 13:07:50

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

بةخـــــيربيت كـــــولــــةجوانةكةى يانة ســـــوزى كيـــــان



ئةكريت كةميك لة كاتت بكرم!!!جةند برسياريكى كورت ئةكةم لة توى كول
هــــــــيوادارم زور لة كاتى بةريزتان نةكـــــرم!!
1:مـــــــاوةى جةنيكة بوويت بة سةربةرشتيار لة يانةى كوردزين؟
2:كــــوردزين جــــى بة تو بةخشـــى؟
3:ج بابةتيك بةريزتان بيزار ئةكــــات لة يانةيا؟
4:لة زيانى روزانةتا ئةكةر كةسيك بيزارت بكات هةستت جون ئةبيت بةرامبةرى؟
5:جون هـــاورى باشةكانت لة هاورى خرابةكانت جيا ئةكةيتةوة؟


لـــةكةل ريزو خوشةويستيم بو توى كول هةر سةركةوتو بيت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-07-21 14:00:18

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2020-07-10
په‌یامه‌كان: 2359
WindowsXPOpera

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ئه‌ک به‌خێر بێیت سۆزی خان کچه‌ هارو هاجه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ههههههه ، ئه‌زانم حه‌ز له‌ پرسیاره‌کانی من ناکه‌یت به‌ڵام چار نیه‌ فه‌رموو :

1_  وشه‌ی ( پله‌ ) لای تۆ چ مانایه‌ک ئه‌به‌خشێ !!! به‌ڕاستی و بێ پێچ و په‌نا وه‌ڵام به‌ره‌وه‌ ههه .
2_  چ کاتێک زۆر زۆر توڕه‌و دڵگران بویت له‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ؟ کێ بوو ؟ له‌سه‌رچی بوو ؟
3_  چ کاتێکت خۆشتر بوو ( ئێستا که‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیت ) یا ( ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌ندام بویت له‌ یانه‌ ) ؟ بۆ ؟
4_  به‌ نوکه‌ی موبایل ئیزعاج ئه‌بیت یان نا ؟؟

************************************* 
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ به‌ڕێزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-07-21 08:11:52

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

bahoz



من پرسیارێک هه‌یه‌
ئه‌م مه‌کۆیه‌ت چه‌ند خۆش ده‌وێت؟


خۆشه‌ویستی دایک چه‌نده‌ بۆ کۆرپه‌که‌ی خۆشه‌ویستی منیش بۆ کوردژین هێنده‌یه‌،،
له‌ بیرم نایه‌ت رۆژێک بووبێت لا ئاماده‌ بوانی ئه‌مرۆدا ناوی منی تێدا نه‌بووبێت هه‌مووکات سه‌ردانیم کردووه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ لێی ئاگادارم،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-07-21 11:21:27

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

xhambar



به‌خیر بێیت هاورێی ئازیزم
هیچ پرسیارێکم ته‌نها ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ هه‌مووئه‌و کاره‌ جوانه‌ی بۆ ئه‌م یانه‌ خۆشه‌ویسته‌ی ئه‌که‌یت.هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم..

-زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م خه‌مبار گیان،خۆشحاڵبووم به‌ به‌شداری کردنت له‌ میوانداریه‌که‌م و به‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به‌ دڵی تۆی ئازیز بووه‌،ئاواتم وایه‌ تا بمێنم له‌ کوردژین بتوانم بابه‌تی جوانتر و باشتر پیشکه‌ش به‌ یانه‌ و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کان بکه‌م بکه‌م،،
هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆده‌خوازم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-07-21 12:17:46

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

brwa88



سلاو سۆزی خان ئه‌م کاته‌ت باش هیوا دارم بێزار نه‌ بیت له‌ پرسیاره‌ بێ ماناکانم لێره‌وه‌ حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م :


-سڵاو له‌تۆ هاورێ به‌رێزه‌که‌م به‌عه‌کسه‌وه‌ خۆشحاڵم به‌ پرسیاره‌کانت هاورێ گیان.

1.سۆزی ناوی راستی چیه‌؟ سۆزی نازناوته‌ ؟ سۆزی بۆ؟


-ناوی راستیم سوزان ،سۆزی نیوه‌ ناومه‌ ،بیرم نایه‌ت که‌ی به‌ ناوی ته‌واوی خۆم بانگ کرابم،
چونکه‌ یان به‌ سۆزی یان سۆزه‌ یان ئۆزه‌ بانگ کراوم و ناوی راستی خۆم بیر چووه‌ته‌وه‌...


2. حه‌ز ئه‌که‌م بزانم چۆن خۆتت بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ئاماده‌ کردوه‌ ؟ پێت وایه‌ مانگێکی چۆنه‌ ؟

-وه‌ک ئاماده‌ی ئێستا هیچ خۆم بۆ ئاماده‌ نه‌کردووه‌،،به‌لام هه‌ر وه‌ک سالانی تر ئه‌گه‌ بمێنم نیازمه‌ رۆژوو نویژ و تاعه‌تی خۆم بکه‌م.ره‌مه‌زان مانگی خێر و خۆشییه‌،


3. ئه‌و گۆرانیه‌ی که‌ هه‌میشه‌ گوێی لێ ئه‌گریت ؟

-ئه‌م گۆرانیه‌یه‌:



4. پێت خۆشه‌ هاوکاری چ که‌سانێک بکه‌یت ؟ به‌ هاوکاری کردنیان هه‌ستت چۆن ده‌ بێت ؟

-ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک داوای هاوکاریم لێ بکات مه‌حاڵه‌ ره‌تی بکه‌مه‌وه‌ حه‌ز به‌ یارمه‌تی دانی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ پێویستیان پێیه‌تی نه‌ک که‌سانێک پێویستیان پێی نه‌بێت و داوای هاوکاری بکه‌ن،،
زۆر دڵخۆش ده‌بم کاتێک هاوکاری که‌سێک بکه‌م که‌ بتوانم خۆشحاڵی بکه‌م...


5.پێم وا بێت مرۆڤه‌کان به‌ که‌می نه‌ بێت زۆربه‌یان گریاون و ئه‌ گرین به‌تایبه‌تی کچان که‌ زیاتر هه‌ست ناسکن چی وات لێ ئه‌کات که‌ زۆر بگریت ؟

-گریان: هه‌ستێکی نادیاره‌ که‌مرۆڤ هه‌مووکات چۆک داده‌رییه‌تی له‌کاتی لاواندنه‌وه‌داوه‌ سۆزێکی بێ پایان و ده‌ربڕینی ئیحساێکی بی کۆتای وه‌سف نه‌کراوی ناخی هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌یه‌..
من زۆر زۆر دڵم خراپه‌ بۆ گریان هه‌ر شتێک دڵم پێی ناخۆش بێت و ئازاری دڵم بدات ئه‌مگرێنێت...‌



6. چی به‌ دایکت ئه‌لێت ؟

-ده‌ڵێم:
دایكه‌ گیان تۆ شوێنه‌وارى گه‌وهه‌رى هه‌سته‌جوانه‌كانمی وه‌ ترپه‌ى ژیان و هیوامی،به‌ هه‌ستی جوانت واتاى ژیان ئه‌نه‌خشێنیت..

دوباره‌ سوپاس ببورا ئه‌گه‌ر ئه‌زیاتت ده‌ده‌م...

زۆر سوپاس گیانه‌که‌م خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌کانت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-07-21 09:47:10

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

ساشا



به‌خێر بێیت سۆزی گیان بۆ ساباته‌ رازاوه‌که‌ی کوردژین،که‌ ناوه‌که‌تم بینی زۆر خۆشحاڵ بووم،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م.

-زۆر سوپاست ئه‌که‌م ساشا گوڵ سوپاس بۆ وشه‌ جوان و ناسکه‌کانت.

1.ئه‌گه‌ر لات ئاسایی بوو به‌رواری له‌ دایک بوونتمان پێ بڵێی؟هههه ئه‌گه‌ر حه‌زیشت نه‌کرد ئه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ به‌ساقه‌...

-زۆرلام ئاساییه‌ گیانه‌که‌م من له‌ به‌رواری 06/08/1984 له‌دایک بووم،، هه‌ینی داهاتوو یادی له‌ دایک بونمه‌ ئه‌وه‌ عیدمیلاده‌که‌م که‌وته‌ سه‌ر تۆ هاهاهاها...

2.ئێستا کارت چییه‌؟ئه‌م کاره‌ت له‌گه‌ل حه‌ز و ئاره‌زوو و خه‌ونت دا یه‌ک ئه‌گرێته‌وه‌؟

-ئیستا فه‌رمانبه‌رم به‌ پله‌ی ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی له‌ مه‌جاڵی باخ و نه‌خشه‌کێشان و دیزاینی پارک،
به‌راستی زۆر له‌گه‌ل حه‌ز و ئاره‌زووی خۆمدا ناگونجێت..


3.تا چه‌ند ئاواته‌کانت تاکو ئیستا هاتۆته‌ دی؟وه‌ ئاواتی دوارۆژت چییه‌؟


-سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ئاواتم بۆ خواستبێت و خه‌ونم پیوه‌ بینیبێت به‌ راده‌یه‌کی زۆر هاتۆته‌ دی،
ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ له‌ دوارۆژدا ببمه‌ ئه‌ندازیارێکی بلیمه‌ت و لێهاتوو له‌ بواره‌که‌ی خۆمدا....


4.به‌ چ شتێک زۆر په‌ست ده‌بیت؟؟هههههههه ئایا خه‌ڵک به‌ گاڵته‌ توره‌ ئه‌که‌ی هههههه خۆم ئه‌مه‌یان زۆر زۆر ئه‌که‌م هه‌ر ئیشم نه‌بێت یه‌کێ تووره‌ ئه‌که‌م هههههههه.

-به‌وه‌ په‌ست ئه‌بم کاتێک شتێک دیار نامێنیت له‌ ماله‌وه‌ ئه‌ڵێن به‌ من کوا تۆ فرێت داوه‌ هاهاها..
ئه‌گه‌ر که‌سێک زۆر نه‌یناسم و تێکه‌ڵی نه‌بم قه‌ت توره‌ی ناکه‌م،،به‌لام زۆربه‌ی کات پورزاو خاڵۆزاکانم تووره‌ ئه‌که‌م به‌ تایبه‌ت سورێن ههههههههه..


5.به‌سه‌رهاتێکی خۆش ئه‌گه‌ر له‌ یادت بێت؟

-ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رگیز له‌ یادم ناچێت سییه‌م سالی زانکۆم بوو سه‌فره‌یه‌کی عیلمیمان کرد بۆ باخێک بۆ بینینی نه‌خۆشیه‌کانی دار گویز ،چونه‌ باخه‌که‌وه‌ مامۆستا وتی با جوان تێبگه‌ن چووه‌ سه‌ر داره‌که‌ و بۆی روون ئه‌کردینه‌وه‌،،له‌ پرێکا خاوه‌ن باخه‌که‌ هات زۆر تووره‌ ‌بوو وتی  ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌ن لێره‌؟؟
ئێمه‌ش وتمان قوتابی زانکۆین و هاتووین نه‌خۆشیه‌کان ببینین.مامۆستاش به‌سه‌ر داره‌که‌وه‌ وتی کاکه‌ گیان هیچ ناکه‌ین هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ئه‌بینین و ئه‌رۆین..
خاوه‌ن باخه‌که‌ سه‌یرێکی مامۆستای کرد به‌سه‌ر داره‌که‌وه‌ وتی:ئه‌ی تۆ چی ئه‌که‌یت به‌سه‌ر ئه‌و داره‌وه‌؟؟
مامۆستا وتی:من مامۆستام ده‌ر‌سیان بۆ شرح ئه‌که‌م..
خاوه‌ن باخه‌که‌ وتی مامۆستایت یان مامۆستا نیت هه‌ردوو چاوت ده‌ر ئه‌هات دابه‌زه‌ خواره‌وه‌ ده‌ی مناڵ نیت...هاهاهاهاها
ئه‌وه‌ خۆشترین به‌سه‌رهاته‌ که‌ هه‌رگیز له‌ یادم ناچیت...


به‌هیوای ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم ماندووت نه‌کات و ئه‌وه‌ش که‌ حه‌زت نه‌کرد وه‌لامی بده‌یته‌وه‌ ئاساییه‌ سۆزی گیان ..
ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم به‌هیوای ته‌مه‌ن دریژی و له‌ش ساغی و به‌رده‌وامیت سۆزی گیان..


ساشا گیان هه‌موو پرسیاره‌کانتم به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌لام دایه‌وه‌ سوپاس تۆی ئازی و وشه‌ جوانه‌کانت گیانه‌که‌م..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-07-21 17:32:01

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

bexer bit gulla jowanaka bo em sabata jowanaya



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a1bc4214e4.jpg



mnish chand persiyarak akam balam zor mandot nakam gulim



ta chand mndalet xosh awet pet waya jowanterin diyariya xwa ba dayk u bawk abxshet


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-41354e20f5.bmp



hestt chiya bo aw mendalanay ka ba be dayku bawk gawre aban
la heman katishda rot u bersin la hemo shta jowanakani mndalida be bashn
7ata la xwndnish be bash daban?



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5bbf2cc97f.jpg



sozi gull ch rwdawaki la zhiyanida la bir nakerdwa ka naxosh bowa lay?



sozi xan ch rwdawaki zor xosh la zhiyanida la bir nakat ?



la kotayida hiway xoshi u baxtawari bo toy gull axwazim her teman derzhh bit malakam

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-07-21 10:41:10

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

Asrin



سۆزی گیان به‌خێرهاتنی تۆی ئازیز و به‌ڕێز ئه‌که‌م بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین

زۆر سوپاست ده‌که‌م گوڵه‌که‌م..

وه‌ڵا راستیه‌که‌ی پرسیارێکی وا نه‌ماوه‌ بیکه‌م به‌س حه‌زه‌که‌م بپرسم چی هه‌ستێکت هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ من ئایا هیچ کاتێک شتێکی وام ووتوه‌ که‌ دڵگران بووبیت یان له‌ په‌یامێکا له‌ شوێنێکا شتێکم وتبێت پێت ناخۆش بوو بێت ئه‌گه‌ر بووه‌ زۆر داوای لێبوردنه‌که‌م دیاره‌ هیچ مه‌به‌ستێکم نه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شبووه‌ ئه‌وه‌ باشتر هههههههه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆی ئازیز کاتێکی خۆش.

ئه‌سرین گیان تۆ یه‌کێکیت له‌ ئه‌ندامه‌ بێ کێشه‌و له‌سه‌رخۆکانی  نێو یانه‌،
بوونی ئه‌ندامی وه‌ک تۆ له‌ یانه‌ جێگای شانازییه‌،،
هیچ کاتێک لێت دڵگران نه‌بووم و هه‌موو کاتێکیش په‌یامه‌کانت جێگای خۆشحاڵیم بووه‌..
رێزو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆت ئه‌سرین گیان هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم به‌قوربان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-07-21 11:20:56

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

_Rebeen_


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce8f7210ee.jpg


به‌خێربێیت سۆزی خان بۆ ساباتی کوردژین


-زۆر سوپاست ده‌که‌م رێبین گیان 

سۆزی خان چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌کات

-پێشه‌نگ له‌ گۆرانکاری به‌رده‌وام له خزمه‌ت گوزاری‌ ..

تاچه‌ند بڕوات به‌ نه‌فره‌تی هه‌یه‌ ئیتر له‌ هه‌ر شتێک بێت

-رێبین گیان بروام به‌ بوونی ئه‌م وشه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و وشانه‌ی تا ئێستا به‌کارم نه‌هێناوه‌..

ئه‌گه‌ر نهێنیه‌کت پێ بسپێرن تاچه‌ند ئه‌ی پارێزی گه‌ر زه‌ره‌ری بۆ ژیانیشت هه‌بێت.

-نهێنی پاراستن واتای جوانی و بەڕێزی كەسایەتی مرۆڤە،،ئاماده‌م به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ک پارێزگاری لێ بکه‌م،

گه‌ر ببیت به‌ ده‌سه‌ڵات دار یه‌که‌م جار یارمه‌تی کێ ده‌ده‌یت؟

یارمه‌تی منداله‌ هه‌ژاره‌کانم ده‌دا پێش هه‌موو که‌س چونکه‌ هه‌ژاری هه‌ره‌می که‌سایه‌تی منداڵ تێک و پێک ده‌دات..

ئایا نێتی کوردی چۆن هه‌ئه‌سه‌نگێنیت یانه‌ کوردیه‌کانت پێ چۆنه‌

به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌ت پێشتر وه‌لامم داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ نسبه‌ت یانه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشکه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆری و بۆری پێوه‌ دیاره‌...

له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی دا هه‌موو که‌س ده‌بێت بۆ پزیشکی هه‌وڵ بدات وه‌ڵامت بۆ ئه‌مه‌ چیه‌

-ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حه‌زو ئاره‌زووی تاکه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی چاره‌نوسی داهاتووی،،
پزیشکیش خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزه‌،
پزیشک گرنگی ده‌دات به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و ته ندروستی کۆمه‌ڵگا،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-07-22 07:48:35

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سلاو ورێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م سۆزی خان بۆ سابابتی کوردژین هیوادارم که‌ ئه‌م ماوه‌ییه‌ کاتێکی خۆش به‌ریته‌ سه‌ر له‌گه‌ل پرسیاره‌کانی ئه‌ندامان
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌ جوانه‌کانی نێو یانه‌ و مالپه‌ر ۆشحالم که‌ هاوکارێکی من لێره‌ یه‌ و ئاماده‌ی وه‌لامی پرسیاره‌کانه‌
دووباره‌ به‌خێر بێت


1- ئه‌گه‌ر ژیان ئاوێنه‌ بێت و تۆش له‌ به‌رده‌میا بوه‌ستی ... کامه‌  مرۆڤ له‌ ئاوێنه‌ ئه‌بینیت ؟؟ ئه‌ی کامه‌ مرۆڤ له‌ ئاوێنه‌که‌ ئه‌سریته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ستت بێت ؟؟


2- چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاستی رۆشه‌نبیری تاکی کورد له‌سه‌رده‌می ئێستا دا له‌ نێت ؟؟


3- ئه‌گه‌ر لێت پبرسین جوانترین زمانی ده‌ربڕین لای تۆ کامه‌ زمانه‌ تۆ به‌ کام زمان وه‌لام ئه‌ده‌یته‌وه‌ ؟؟ بۆ  ئه‌م زمانه‌ ؟؟


4- جیاوازی چییه‌ له‌ نێوان ( منال ..... پیر ) ئایا تا چه‌ند باوه‌ررت به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌مه‌نی پیری هه‌مان خوره‌وشتی ته‌مه‌نی منالیه‌ ؟؟


5- ئه‌گه‌ر رووبه‌روی یه‌کێک له‌ کێشه‌کان  بوویته‌وه‌ ته‌نها شتێک که‌ لات بێت ده‌سه‌لاتی خۆت بێت به‌لکام له‌م کاته‌یه‌ پێویستت به‌ ده‌سه‌لاتی که‌سێکی تر بێت چۆن روو به‌رووی ئه‌م ئاراسته‌ ده‌بیه‌وه‌ ؟؟؟


6- گریانی ئافره‌ت لای تۆ چی ئه‌گه‌ینێت ؟؟ جیاوازی چییه‌ له‌گه‌ل گریانی پیاو ؟؟


7- ئه‌گه‌ر بنه‌مای ژیان راهاتن بێت له‌گه‌ل واقیع ؟ ئه‌ی بنه‌مای هاوڕێیه‌تی له‌ چیا ئه‌بینیه‌وه‌ ؟؟


8- قورسترین قۆناغی ژیان که‌ سۆزی خان پێیدا تێپه‌ر بووه‌ چییه‌؟


9- کێ به‌ پاڵپشتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆت ئه‌زانی؟


10- هه‌موو مرۆڤێک له‌ ژیان هه‌ول ئه‌دات که‌ خۆی بپارێزێت له‌ کۆمه‌له‌ شتێک که‌ ره‌نگه‌ ئه‌م شتانه‌ زیان بگه‌ینن به‌ ژیان و که‌سایه‌تی مرۆڤ ، ئایا لای  سۆزی خان  ئه‌مه‌ چۆن لێک ده‌درێته‌وه‌ ؟ تا ئێستا چۆن مامه‌له‌ت له‌گه‌ل ئه‌و شتانه‌ کردووه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆکارێک بۆ ناخۆش بوونی ژیان و زیان گه‌یاندن به‌ که‌سایه‌تی مرۆڤ ؟


11-ئه‌گه‌ر بلێم ناوی (4 ) ئه‌ندام ده‌ست نیشان بکه‌ که‌ سه‌رسامی به‌ کاره‌کانیان له‌ یانه‌ ؟


12- یه‌که‌م یانه‌ی کوردی که‌ بوویت به‌ ئه‌ندام کوردژینه‌ تا کو ئیستاش هه‌ر له‌م یانه‌یه‌ ئه‌ندامیت ... ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێت بلێن واز له‌م یانه‌ییه‌ بێنه‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری دیار بێت ؟؟


13- دوو هێزی به‌ گژ یه‌ک داچووی ژیان ئه‌وانیش ( عه‌قل و سۆز ) چۆن ئه‌مه‌ لێک ده‌ده‌یته‌وه‌ به‌ بۆچوونی خۆت ؟؟


14- په‌یامت چییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کار بۆ پله‌ ده‌که‌ن؟؟


15- .ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ خۆتی له‌پێناودا به‌خت بکه‌یت؟


16- به‌ یه‌کێک له‌ هۆنراوه‌کانم سه‌رسام بوویت ئایا ئه‌م هۆنراوه‌ییه‌ کامه‌ییه‌ بۆ چی ؟




ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم ههههههههه هیوادارم که‌ ته‌رکیان نه‌که‌یت
دووباره‌ هیوای به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیت بۆ ده‌خوازم له‌ ژیان

ته‌مه‌ن درێژ بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-07-22 11:15:24

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsMSIE7

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

dast xosh bet kak sirwan ..
zoor baxer hatni sozi gyan akam bo am sabata ..
mnish prsyari xom akam arom ...heh
1.hast bachi krd ka boiakam jar chwt ba mn u shane kawt la cafe ka?
2.chyshtek zor laxoshbu aw rozha ?
3.tachan zhyani xot xoshawe? w lazhyani xot razyt ?
4.la estaya awaty to chya?


tawaw mn kam aprsm hhhehhe ...
bbura ba kurdi namnosi pc xalali hay kubani sozi gyan ..

hiway kateki xosh botoi gul gyan ..
sarkawtwbyt

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-07-22 12:28:28

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سورێن


http://i27.tinypic.com/10wnt4m.jpg


1-ئه‌گه‌ر سیناریۆی ژیان به‌ویست وئاره‌زوی تۆ بنوسرایه‌  چۆن ئه‌م سیناریۆیه‌ت دا ئه‌ڕشت ؟

-ژیانێک دوور له‌ درۆ و خیانه‌ و ناپاکی ،ژیانێک که‌ که‌سایه‌تی که‌سه‌کان به‌ شفافی ده‌ربکه‌وێت..

2- ئه‌گه‌ر من پۆسته‌چی تۆ بومایه‌ بم گوتایه‌ ئه‌بێت ته‌نها یه‌ک مه‌سج بنوسیت بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت چیت بۆ ئه‌نوسی؟

-بۆم ئه‌نوسی:

تۆ به‌رهه‌می چه‌ندین ســــاڵه‌ی به‌ری ره‌نج و خه‌باتـــمی،
مه‌رهه‌می ئه‌و ژینه‌ تاڵـــــه‌ی دوا سنوری ئاواتـــــــــــــمی،
ده‌نگ و باسی شاری دڵمی تۆی به‌هه‌شتی ئه‌ودنیاشـــم،
له‌ په‌رستگای ئه‌شقی تۆدام هه‌ر په‌یکه‌ری تۆ ئه‌تاشــــم!!!



3-شکۆفانه‌وه‌ی ڕۆحت له‌چیدا به‌دی ئه‌که‌یت ؟

-دڵسۆزی و دڵپاکی..

4-زیادم نه‌گوتوه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم له‌وانه‌یه‌ پێنج هه‌زار وێنه‌ت هه‌بێت .بۆ ئه‌وه‌نده‌ حه‌زت له‌وێنه‌ گرتنه‌ و هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت؟

-ئێستا وام لێ هاتووه‌ جێگه‌ نه‌ماوه‌ وێنه‌ی تێدا دابنێم هاهاها..
چونکه‌ ته‌نها وێنه‌ ده‌توانێت ساته‌ خۆشه‌کانم بوه‌ستێنێت و به‌ بینینی هه‌موو یادگاریه‌کانت بێته‌وه‌ یاد،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو کاتێکم حه‌ز ده‌که‌م وێنه‌ی تێدابگرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جوانی ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیه‌یه‌ که‌ زه‌مه‌ن ده‌یگۆرێت بۆ وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری..


5-خواردنه‌کانت تامێکی تایبه‌تی و سه‌لیقه‌یه‌کی زۆر جوانی تیایه‌ .چی وای لێکردیت که‌ حه‌ز بکه‌یت ئه‌وه‌نده‌ خواردنه‌کانت جیاوازبێت له‌ هه‌موو خواردنێکی ئاسایی؟

-زۆر زۆر حه‌ز به‌ خواردنی خۆش ده‌که‌م ئه‌و خواردنه‌ی که‌ ئاماده‌ی ده‌که‌م زۆر گرنگی ده‌ده‌م به‌ تام و بۆنی ئه‌مه‌ش حه‌زێکی خۆمه‌ بۆ ئاماده‌ کردنی خواردن پاشان ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی پیاو ده‌که‌وێته‌ گه‌ده‌یه‌وه‌ هاهاهاها،
خواردنه‌کانم به‌وه‌دا جیاده‌کرێته‌وه‌ هه‌موویان توونن..


6-به‌چی زۆر توڕه‌ئه‌بیت ؟به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان به‌چی ده‌مارت جوت ئه‌کات و دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ئه‌که‌یت!


-به‌ دژایه‌تی کردنم ، مجامه‌له‌ کردن و درۆ ...کاتێک که‌سێک ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌ به‌ به‌سه‌رما هه‌موو ده‌ماره‌کانی مێشکم گرژ ئه‌بێت هه‌رچیم به‌ر ده‌ست بکه‌وێت تێی ئه‌گرم هاهاها

7-چاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌ به‌س ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ چیه‌ چێژ و خۆشیت پێئه‌دات له‌سه‌رنج دانی ئه‌و دیمه‌نه‌ خه‌یاڵیه‌ وه‌ بێزانابیت له‌ ژماردنی ڕۆژه‌کان وکاته‌کان؟!

-چاوه‌ڕوانی یه‌ک که‌ هه‌ناسه‌یه‌کی ئارام بۆ ناخم و بزه‌یه‌ک ببه‌خشێته‌ لێوه‌کانم وڕووناکی بێت بۆ هه‌نگاووه‌کانی ژیانم وتارکی بێت بۆکۆتای هاتنی خه‌مه‌کانم ولابردنی وێنه‌یه‌کی نه‌شیاوی ژیان به‌خشینی سیمایه‌کی پاک وبێ گه‌رد بۆکاته‌کانم که‌هه‌رگیزنه‌توانم چاوه‌ڕێی ئاوابوون بکه‌م له‌وچاوه‌ڕوانی یه..

8-ئایه‌ باوه‌ڕت به‌و قسه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌ڵێت (یان ئه‌و یان هیچ)؟!

-ببوره‌ هیچ بروام به‌و قسه‌یه‌ نییه‌،،چونکه‌ له‌ دوای وشک بوونی هه‌ر گوڵێک خونچه‌یه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ ده‌گه‌شێته‌وه‌ و ده‌کرێته‌وه‌...

9-قه‌ت بووه‌ پێکه‌نینت به‌ گریانێکی خۆت هاتبێت؟!

-ساڵی 2006 که‌ براکه‌م گه‌رایه‌وه‌ 7 ساڵ بوو نه‌م بینی بوو له‌مطار که‌ بینیم زۆر گریام ،،ئێستا هه‌ر کاتێک که‌ تصویره‌که‌ ئه‌بینمه‌وه‌ زۆر پێئه‌که‌نم  ئه‌لێم ئه‌وه‌ بۆ وا خۆم کوشتووه‌ هاهاهاها..

زۆر سوپاس هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ڕێزو خۆسه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

زۆر سوپاس به‌قوربان هیوام ته‌مه‌ن درێژیته‌ له‌ ژیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-07-22 15:32:42

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

زور زور  خوشحالم بة ميواندارى كردنـــــــــى كةسيكى زور بةتواناو خوشةويست ((سوزى)خـــــان

بةخير بيت .....  ســـــــــــوزى خــــــــــان   ,,,

هةرجةندة برسيارانةى من ئةمويست هاوريان كردويانة ..  بةلام من برسيارى خوم هةر ئةكةم ...
هيوادارم برسيارةكان  ..  مـــــــاندوت نةكات 

1- ئةو ســـــالةى لة قوناغى شةش بويت !!  جون ساليك بوو (خوش بوو)؟

2-  ئةو دةرةجةى بوت هاتةوة جةند بـــــــوو!  لةجى بةشيكى زانكو وةركيرايت؟

3-ســــوزى خـــــــان جون جياوازى لة نيوان (كريان & خـــــةمـــــــ ) ئةكات ؟

4- ولاتيك كة زيانى تــــــــيا نةبيت ؟  لاى تو جى ولاتيكـــــــة!! 

5- تـــــا جةند نيشتمانى خوتت خوش ئةويت ,...... بة تايبةت ( ســــليــمانـــى)

6- زور سةرسامم بة بابةتةكانت ... كاتيك بابةتيك ئامادة دةكةيت ! جةند كاتزمير ئةخايةنيت؟ لةو كاتةى كة ئامادةى دةكةيت بابةت جى هةستيكت هةية...! 

7- بابةتةكانت زورى وةركيرانت بوى كردووة يــــــــان خودى ناخى خـــــوتة ...؟؟؟ 

ئيتـــــــــــر مــــــــــاندووت نـــــــــاكةم  ...

بةهيواى   سةركةوتنت لة كشت بوارةكانى زياندا 

كـــــــــــــاتيكى ئــــــــــارام بوتــــــــوى  كـــــــول

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ؟دنـــا ؟ (2010-07-22 15:34:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-07-22 01:25:27

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

Frishtai Jwani


به‌خێربێیت سۆزی گیان پێم خۆش بوو که‌ ساباتی ئه‌مجاره‌ی یانه‌ زیاتر له‌ به‌رێزتمان نزیک ئه‌کاته‌وه‌ چاوه‌رێم ئه‌کردی هههههه ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌زیزم هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادیدا بیت..

-زۆر سوپاست ده‌که‌م فریشته‌ گیان منیش زیاتر خۆشحاڵم به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ ئێوه‌ی گوڵ،،ئه‌وا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ میوانم بزانم چ خواردنێکم بۆ ئاماده‌ ده‌که‌یت؟هاهاها..

گه‌ر نه‌بمه‌ هۆی ماندوو بوونی تۆی گوڵ چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌:


به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ گیانه‌که‌م فه‌رموو

1.جوانترین که‌سایه‌تی لای سۆزی کێیه‌؟

-که‌سایه‌تی هێمن و له‌سه‌رخۆ جوانترین که‌سایه‌تیه‌ له‌ی من...

2. به‌مانه‌ ئه‌ڵێی چی: دایکت،، کوردژین،، کاک سیروان،،فریشته‌ی جوانی؟

-دایک: دایک هه‌ستێکی پێناسه‌نه‌کراوی ناخ و ڕۆمانێکی بێ کۆتای ژیانه‌،
کوردژین: کوردژین خۆرێکه‌ ناتوانێ ئاوابێت وکۆتای به‌خه‌ون وخه‌یاڵه‌کان بهێنیت ماڵێکی واڵا به‌ڕووی هه‌موو که‌سێکداوبه‌خشینی نووێ گه‌ری له‌سه‌رجه‌م  بواره‌کانی ژیاندا..
سیروان: سیروان که‌سێکی به‌ ئه‌مه‌ک وڕێبوارێکی ماندونه‌ناسی خووێندنگه‌ خنجیلانه‌که‌ی کووردژین وبه‌خشینی کۆمه‌ڵه‌ زانییارییه‌کی نوی گه‌ری ئه‌ندامێکی به‌تواناوچالاک وخزمه‌ت کارێکی به‌رده‌وامی یانه و ماڵپه‌ری کوردژین ‌وهاوکارێکی به‌رده‌وامی هاوڕییان..
فریشته‌ی جوانی: فریشته‌ی جوانی به‌دی کردنی جوانییه‌کانی ژیان وڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان ده‌ست ره‌نگین و داهێن و لێهاتوو..

3.ماندووبونی هه‌موو که‌س بۆ هه‌ر کارێکی جوان شتێکی پیرۆزه‌،، جێی ده‌ست خۆشیه‌ که‌ زۆر ئه‌ندام له یانه‌ وه‌ له‌‌ ناویاندا به‌ڕێزت به‌ بابه‌تی جوان یانه‌تان رازاندۆته‌وه‌پرسیاری من بۆ به‌ڕێزت ئایا کوردژین هه‌قی خۆی یاوه‌ پێت له‌و کاته‌وه‌ی بووی به‌ ئه‌ندام؟


-کوردژین له‌پاداشتی بابه‌ته‌کانم خۆشه‌ویستی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی بۆ هێنامه‌وه ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ من‌ ...

4.له‌ کۆتایدا هه‌ز ئه‌که‌م گه‌ربکرێت روداوێکی خۆشی خۆتمان بۆ باس بکه‌ی:

-ژیانی زانکۆم زۆر خۆش بوو،،چواره‌م ساڵی زانکۆم بوو چوین بۆ دهۆک شه‌وی دووه‌م چوین بۆ سوپرمارکێتی مازی نزیکی 60 خوێندکار بووین یه‌کێک له‌ هاورێکانم ناوی شادمان بوو زۆر قسه‌ خۆش بوو شتی وای ئه‌کرد مردبووین له‌ پێکه‌نینا له‌ ناو ئه‌و هه‌موو شته‌ی که‌ له‌ مارکێته‌که دا هه‌بوو‌ 1 مۆز و 1 فرفرۆکه‌ی کریبوو پیاسه‌ی ئه‌کرد به‌ ناو مارکێته‌که‌دا و پۆزی لێ ئه‌دات..
سه‌یری وێنه‌که‌ بکه‌ن:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ebe2009cb4.jpg


هیوادارم پرسیاره‌کانم نه‌بنه‌ هۆی ماندووبونی تۆی گوڵ سۆزی جوان ئه‌وپه‌ری خۆشی و کامه‌رانیم بۆ تۆ خوشکه‌ جوانه‌ به‌رێزه‌که‌م..

سوپاست ئه‌که‌م فریشته‌ گیان هیچ ماندوو نه‌بووم گیانه‌که‌م..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-07-22 17:27:37

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

Sarwar Qaradaxi


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fe2f8e8773.jpg


زۆر به‌خێربێیت ســــــــۆزی خان هاورێ شیرینو رۆح سوك و دڵسۆزه‌که‌مان
خۆشحاڵم ئه‌ت بین له‌ میوانداری سابات گیانه‌که‌م ،
ئه‌خوازم باش بـــــیت

-زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م خزمه‌ شیرینه‌که‌م،خۆشحاڵم به‌ به‌شداری کردنت...

یه‌که‌م:- سۆزه‌ خان تا جه‌ند په‌یوه‌سته‌ به‌ جوانی مرۆڤه‌کانه‌وه‌و بڕیار دانی که‌سایه‌تیه‌کی باش له‌ روی بینینی جوانی ڕوخسیارانه‌وه‌؟؟

-چاو جوانی ئه‌بینێت و ئه‌قڵ که‌سایه‌تی باش هه‌ڵ ئه‌بژێرێت ،،ناخی مرۆڤ پێش جوانیه‌تی له‌ هه‌مان کاتیش دا جوانی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ بۆ که‌سایه‌تی مرۆڤ،،هه‌موو باشێک جوانه‌ به‌ڵام شه‌رت نییه‌ هه‌موو جوانێک باش بێت..

دوه‌م:- زۆر جار ئه‌بیسین گوایه‌ خاك دایکه‌و خۆشه‌ویسته‌، ئه‌ی گه‌ر که‌سیك ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بێت بۆ خاك واته‌ بۆ دایکیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌، لای به‌ریزتان که‌سێکی چۆن هه‌ڵیئه‌سه‌نگێنی و چیت هه‌یه‌ له‌سه‌ری بڵێیت؟؟

-هیچ شتێک نییه‌ که‌ بتوانێت گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستی دایک بکات له‌ هه‌مان کاتدا نیشته‌ جێ بوونی مرۆڤ لا هه‌ر شوێنێت بێت ئه‌وا ئه‌و خاکه‌ ئه‌بێته‌ نیشتیمانی،خاک و دایک دوو ده‌سته‌واژه‌ن که‌ هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی پێناسه‌یه‌کی جیاوازن...
خۆ ئه‌گه‌ر به‌و قسه‌ی تۆبێت ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵتن هه‌موویان بێ دایکن هاهاهاهاها...

سێیه‌م:- وه‌ك ئه‌وه‌ی کیژێکی هه‌ست ناسکو ئاتفیت هه‌ستت چۆن‌ ئه‌بێت به‌ بینینی فرمێسکی گه‌نجێك ؟؟ ئایا ئه‌مه‌ رویداوه‌و گه‌ر ئا تا چه‌ند ناختی هه‌ژاندوه‌؟؟

-فرمێسک ئه‌و هه‌سته‌یه‌ که‌ ئه‌و خاوه‌نی ناخی مرۆڤه‌ نه‌ک مرۆڤ خاوه‌نی بێت،،که‌سێکی زۆر عاتفیم زۆر یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که‌ تا ئێستا نه‌م توانیوه‌ دڵخۆشی که‌س بده‌مه‌وه‌ له‌ کاتی گریانی،،هه‌ر کاتێک که‌سێک گریابێت له‌ پێش چاوم هێنده‌ی ئه‌و گریاوم..

چواره‌م:- که‌سێکی حه‌ز به‌ ناسینی که‌سانی خۆت ئاسا ئه‌که‌یت و ئاشنایه‌تیو هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵیان، ئه‌م وته‌شمان هه‌یه‌ "یه‌ك هاورێ که‌مه‌و دوو هاورێش زۆره‌" چیت هه‌یه‌ بڵێیت له‌سه‌ر ئه‌مه؟؟

-مه‌رج نیه‌ ئاشنابوونت له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ردا خۆت ئاسابێ ده‌کرێت خاوه‌نی بۆچون و تێروانینێکی جیاواز بێت،،به‌ڵام پاش ئاشنابوون ئه‌توانرێت هه‌نگاو بۆ تێکه‌ڵ بوون یاخود دوور که‌وتنه‌وه‌ بنرێت..
"یه‌ك هاورێ که‌مه‌و دوو هاورێش زۆره‌" ئه‌توانم بڵێم ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ زۆر کاری پێ ناکرێت چونکه‌ که‌س له‌ ئێمه‌ نییه‌ ته‌نها خاوه‌نی 1 هاورێ بێت یاخود به‌ 2 هاورێ بڵێ زۆره‌...

پێنجه‌م:- هه‌ست ناکه‌ییت له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا هزری کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ئیفه‌و که‌سه‌کان زیاتر هه‌وڵی کاری رۆژانه‌یان ئه‌ده‌ن تا سه‌ردانی خزمه‌و که‌سو زیاتر به‌هێز کردن و بته‌وکردنی ئه‌م هزره‌؟؟ وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رێنیته‌وه‌ بۆ چی و چیت هه‌یه‌ پێمانی بڵییت؟؟

-زۆر راسته‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ زۆر لاواز بووه و سه‌ردان که‌م بووه‌ته‌وه‌‌ به‌ڵام بروا بکه‌ رۆژگار هێنده‌ کورت بووه‌ فریای هیچ ناکه‌ویت ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ که‌می کات،،

شه‌شه‌م:- له‌ یانه‌و ما‌ڵپه‌ر رۆلیکی به‌رچاوت هه‌یه‌و لای هه‌موان خۆشه‌ویستیت،
وه‌ ئه‌و ڕێجکه‌ی گرتوته‌ و ئاماده‌کاری بابه‌ته‌کانت زۆر به‌جوانیو به‌رده‌وامیت تێیدا ئه‌مه‌وێت بلێم چۆنه‌ هه‌تا‌ ئێستا له‌گه‌ڵ کاکه‌ داریان بابه‌تێکتان ئاماده‌ نه‌کردوه‌؟؟ ئایا ئه‌توانن بابه‌تێکی جوانمان پیشکه‌ش بکه‌ن و ئاماده‌ کردنی ئه‌و دوو خونچه‌ گوڵه‌ سوره‌ بێت؟؟هاهاها

-زۆر سوپاست ده‌که‌م خۆشه‌ویستی ئێوه‌ بۆ من هه‌موو شتێکه‌،
کاک سه‌روه‌ر به‌راستی تا کاتی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌رێزت بیرمان لێ نه‌کردبووه‌وه‌ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ رێزت تێڵم بۆ داریان کردو قسه‌م له‌گه‌ڵ کردووه‌ ئیشاالله‌ له‌ دوای میوانداریه‌که‌م به‌به‌تێکیی جوان و به‌ پێز ئاماده‌ ده‌که‌ین و بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌...

حه‌وته‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێبوو له‌ کوردژین زوو تێکه‌ڵاوی بویت؟؟

-هێمن زانکۆ..

هه‌شته‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێ بوو له‌ کوردژین زوو خۆشت ویست وه‌ك هاوریه‌ك؟؟

-سیروان.

نۆیه‌م:- حه‌ز به‌ بینینی چ جۆره‌ فیلمێك ئه‌که‌یت مه‌به‌ستم بیانی بێت واته‌ فیلی کۆمیدی ئه‌کشن رۆمانسی یان هه‌ر نا هاهاها؟؟

-به‌گشتی سه‌یری هه‌موویان ئه‌که‌م به‌س بینه‌رێکی به‌رده‌وامی فیلمی هندیم به‌ به‌رده‌وامی ئاگام له‌ فیلمه‌نوێکان هه‌یه‌...

ده‌یه‌م:- له‌ واژو وه‌ وێنه‌ی ژێر ناوه‌که‌ت زۆر له‌ وێنه‌کانی کجه‌ ئه‌کته‌رسی ناسراو له‌ فیلمی "Twilight"  واته‌ Kristen Stewart ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ چۆنه‌ لات؟ وه‌ ئایا موتابه‌ئه‌ی فیلمه‌کانیت کردوه‌؟؟

-به‌ڵێ ئه‌وه‌ کچه‌ئه‌کته‌ری فیلمی "Twilight" واته‌ (Kristen Stewart)ه‌ که‌ له‌ فیلمه‌که‌دا رۆڵی bella ئه‌بینێت،،
زۆر زۆر ئاشقم به‌که‌سایه‌تی نێو فیلمه‌که‌ی زۆر له‌سه‌رخۆ و هێمنه‌ ئه‌ونه‌ جوان سه‌یری edward ده‌کات له‌ فیلمه‌که‌،
ته‌نها فیلمی "Twilight" یم بینیوه‌ به‌ هه‌ر سێ به‌شه‌که‌یه‌وه‌، هیچ فیلمێکی تریم نه‌بینیوه‌...

یانزه‌یه‌م:-  ئه‌خوازم باشبیت گیانه‌که‌م بمبوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم
شادو لێو به‌ خه‌نده‌ بیت
باوه‌شێك گوڵڵ

-زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م بوراویت هاورێ گیان،
هیوام سه‌رکه‌وتنته‌
ئه‌مه‌ش دیاری بێت بۆ تۆ..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a8440d355b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-07-22 16:11:12

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

daryan_1987



به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م‌ سۆزی گیان خاڵۆزا خۆشه‌ویسته‌که‌م خۆشحاڵم که‌مامۆستاکه‌م بۆته‌ میوان وناوه‌که‌ی به‌دره‌وشاوه‌ی ده‌بینم هیوادارم کاتێکی خۆش له‌ژێر ئه‌م ساباته‌دا به‌سه‌ربه‌ریت چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ ته‌مه‌نناده‌که‌م نه‌بمه‌ هۆکاری ماندووبوونی چاوه‌گه‌شه‌کانت قه‌ینا پرسیاری زۆم نی یه‌ مۆره‌م لێ مه‌که‌ چاووم لێ ته‌هاهاهاهاهاهاها..

1-سۆزی گه‌شته‌ ئه‌وئاسته‌ی که‌ خۆی ئه‌ی ویست له‌یانه‌دا؟

-سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ویستم به‌ زیاده‌وه‌ پێی گه‌شتم،،
ئاواتم بوو رێزو خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی ده‌سته‌ی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی و ئه‌ندامان به‌ ده‌ست بهێنم..

2-گه‌رکه‌سێکی زۆر ئازیزت له‌به‌رچاوت بگری هۆی گریانه‌که‌ی سۆزی بێت چ هه‌ستیکت ئه‌بێت؟

-هه‌ست با ئازاری ناخ ئه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێ ده‌نگ ئه‌بم و ئه‌و شوێنه‌ جێ ئه‌هێڵم...

3-سۆزی ج رونکردنه‌وه‌یه‌کم ئه‌یاتێ له‌سه‌ر(هاورێ یه‌تی گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیه‌ له‌ژیاندا)؟

- هاوڕیی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ هه‌مو كاتێك له‌گه‌ڵت بێت،ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نها بویت هه‌ستی پی نه‌كه‌یت،هاوڕیی ئه‌و که‌سه‌یه‌که‌ هه‌میشه‌ له‌كاتی پێویستدا پشتگیرو رێنیشانده‌رت بێت،هه‌میشه‌ باوه‌ڕی پیت بێت باوه‌ری باش وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كرد بۆت چاك كات،،
هاورێیه‌ک که‌ هه‌ڵگری ئه‌مانه‌ بێت ئه‌وا گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیه‌ له‌ ژیان دا..

4-بۆجی کوران یان پیاوان گریانیان پێ شه‌رمه‌ سۆزی چی ئه‌ڵی له‌سه‌ر ئه‌وه‌؟

-چونکه‌ کوران و پیاوان فرمێسک به‌ خاڵی لاواز ده‌زانن،
به‌ گشتی دڵی پیاوان به‌هێزتر و خۆراگرتره‌ له‌ ئافره‌ت..

5-مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو له‌دیده‌ی سۆزییه‌وه‌ کێ یه‌؟

-ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ مانای کۆڵ نه‌دان نازانێت،
ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ که‌وت بتوانێت هه‌ستێته‌وه‌.

6-کاتێک تووڕه‌ ئه‌بیت چی ئه‌که‌ی هاهاها؟

-که‌م لێت توره‌ بووم نازانیت چی ئه‌که‌م،،ئه‌گه‌ر له‌ تۆ توره‌ بم یه‌کسه‌ر قژت را ئه‌کێشم چونکه‌ زۆر به‌وه‌ په‌ست ئه‌بیت ئه‌ڵێیت ته‌سریحه‌ی قژم تێک ئه‌چێت هاهاهاها..

7-تاچ ئه‌ندازه‌ییه‌ک ته‌مه‌ن کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ژیانی هاوسه‌رییه‌تی؟

-ئه‌گه‌ر توانای خێزان به‌رێوه‌ بردنیان هه‌بێت ته‌مه‌ن شتێکی رۆتینه‌،
ته‌مه‌ن گرنگ نییه‌ گرنگ گونجاندنه‌.

8-زۆرتین کات که‌ پێکه‌نی بیت چ کاتێک بووه‌؟؟

-له‌ مانگی 4 دا له‌گه‌ڵ ماڵ خاڵم و پورم چوین بۆ هه‌ولێر چوین بۆ family fan ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌قڵی خۆمان خسته‌ ده‌ست سورێن و چوین سواری ئالابۆرا بوین ئه‌ونه‌ی خولاندینه‌وه‌ و هاوارمان کرد دنیا هاتا سه‌یرمان که‌ هاتینه‌ خواره‌وه‌ هه‌موومان ده‌ستمان به‌ ئه‌ژنۆمانه‌وه‌ گرتبوو نه‌مان ئه‌توانی برۆین به‌ رێگه‌دا هاهاهاهاها
به‌ته‌مه‌نم هێنده‌ پێنه‌که‌نیوم

9.دابڕان و ماڵئاوای ئه‌ودووده‌سته‌واژه‌ پێت وایه‌ هه‌نگاونانه‌به‌ره‌و کۆتایهاتنی خه‌ونه‌کانی مرۆڤ؟

-ماڵئاوای سه‌ختترین وشه‌یه‌ و کۆتای هه‌موو شته‌کانه،کۆتای هه‌موو مردنێکیش دابرانه‌‌

10-کاتێک که‌خۆت کردمت به‌ ئه‌ندام وته‌نها خه‌ریکی ده‌ست خۆشی نووسین و بابه‌ته‌ کۆپی کردن بووم هه‌ست چۆن بوو هاهاهاهاهاهاها

-خه‌ریک بوو ئه‌مکوشتیت هه‌ر فریای ئه‌وه‌ ئه‌که‌وتم ئه‌موت رۆژێک 1 بابه‌ت دابنێ به‌س خۆت ئاماده‌ی بکه‌ باش بوو دواتر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ خۆم ئه‌مویست..‌

نامه‌وێت ماندووت بکه‌م بڵێ ماوته‌کاولی بکه‌یت هاهاهابه‌قووربان هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت

زۆر سوپاس به‌قوربان ئائا ماوه‌ته‌ کاولی بکه‌یت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-07-23 05:22:50

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

m.b bawanoori



پێشه‌كی ده‌ست خۆشی كاك سیروان ده‌كه‌م به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ی كوردژین به‌خێر بێیت...

زۆر سوپاست ده‌که‌م  مه‌ریوان گیان..

1_چ ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئاهه‌نگێك بۆ ئه‌ندامانی كوردژین سازبكریت له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان پێت چۆنه‌ ؟ ئایا بیرت له‌شتی وه‌ها كردۆته‌وه‌؟

-ئه‌وانه‌ی له‌ کوردژینن کۆبوونه‌ته‌وه‌ دانیشتووی یه‌ک شوێنی کوردستان نین،ئه‌گه‌ر له‌کاک رێکانه‌وه‌ بیگرین تا نوێترین ئه‌ندام له‌به‌ر ئه‌وه‌ شتی وا مه‌حاڵه‌ و تا ئێستا بیرم لێ نه‌کردۆته‌وه‌...

2_ئایا قه‌ت گه‌شتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌ ژیان بێزار بووبیت؟بۆ؟

-به‌ڵێ له‌ به‌رواری 18/07/2004 کاتێک چووم نمره‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یم وه‌ر بگرم کاتێک نمره‌کانم بینی دنیام له‌ پیش چاو ره‌ش بوو چونکه‌ پاشی 2 ساڵ هه‌وڵدان نه‌گه‌شتم به‌و پله‌یه‌ی خۆم ئه‌مویست...

3_ئایا حه‌ز ده‌كه‌ی كه‌سێك بیت خه‌ڵك بناسیت یان خه‌ڵك بتناسێت؟

-حه‌ز ده‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵک من بناسێت من خه‌ڵک بناسم،

4_یانه‌ و ماڵپه‌ر كامیان پێش كه‌وتوو تره‌ ؟ كامیان زیاتر به‌لای تۆوه‌ گرنگه‌؟

-به‌دڵنیایه‌وه‌ ماڵپه‌ر پێشکه‌وتوو تره‌،به‌داخه‌وه‌ %90 ئه‌ندامان سه‌ردانی ماڵپه‌ر ناکه‌ن لا کاتێکدا ماڵپه‌ر ماندوو بوونێکی زۆری پێوه‌ دیاره‌و رۆژانه‌ به‌ بابه‌تی ئاماده‌کراوی تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌رازێته‌وه‌،
من وه‌ک خۆم زیاتر گرنگی به‌ ماڵپه‌ر ده‌ده‌م بابه‌ته‌جوانه‌کانیشم له‌ ماڵپه‌ر داده‌نێم..

هاورێینمان زۆربه‌ی پرسیاره‌كانیان كردووه‌ پێویست ناكات دوو باره‌ی كه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ژیاندا..

-ده‌ست خۆش بۆ پرسیاره‌کانی هاورێ گیان خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری کردنت له‌ میوانداریه‌که‌م..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-07-23 08:36:43

*hawbash*
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-23
دواترین سه‌ردان: 2015-12-30
په‌یامه‌كان: 925
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی خان میوانی ساباته‌

سڵآو سۆزی خان چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌

1- به‌ زۆری له‌چ کاتێکدا یه‌یته‌ کوردژین مه‌به‌ستم(به‌یانیان-نیوه‌ڕوان-عه‌سران -شه‌وان)؟


2- کێ کوردژینی پێ ناسانیت؟

3- چۆن کوردژینت خۆشویست که‌وا دڵسۆز بیت بۆی؟

4- چ شتێک به‌زۆری له‌کوردژین کارت تێ ده‌کات ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.239.167.74
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net