❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیان خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#41 2010-10-27 15:17:23

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك نیگار * *

پێشه كی ده ست خۆشی له كاك سیروان ده كه م بۆ ئه م میوانه خۆشه ویسته
پر به دل به خێرهاتنت ده كه م ڤیان خان بۆ میوانی ساباتی كوردژین


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،،مه‌منون بۆ هه‌ستی به‌ڕێزت ،،
خۆشحاڵم به‌ بوونت له‌م میواندارییه‌دا .


منیش چه ند پرسیاره كه م هه یه هیوادارم به دلت بن

به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پرسیاره‌كانت سه‌رچاوان .

1-به رای تۆ خۆشه ویستی چ مانایه ك ده گه ینێ ؟

خۆشه‌ویستی جا هه‌ر جۆرێك بێت له‌ خۆشه‌ویستی ،،
دروستكه‌ری مرۆڤه‌ ،، وه‌گه‌وره‌ی ئه‌كات ،،
بونی خۆشه‌ویستی به‌هێزترین هیوایه‌ ،،
ده‌نگێكه‌ ناخ به‌به‌رده‌وامی ئه‌هه‌ژێنێ بۆ ژیانێكی جیا.


2-به لای تۆ هه ر ‌چوار وه رزه كانی سال چ مانایه ك ده گه ینێ ؟
حه ز به چ وه رزێك ده كه یت


هه‌ر وه‌رزێك له‌وه‌رزه‌كان تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ ،،
وه‌رزی به‌هار وه‌رزی خه‌نده‌یه‌كی نوێیه‌،،
وه‌رزی هاوین وه‌رزی فڕینێكه‌ پڕبه‌ بون ،،
وه‌رزی پایز وه‌رزی نوێبونه‌وه‌ی جوانییه‌كانه‌ ،،
وه‌رزی زستان وه‌رزی سپی بوونه‌وه‌ی ڕوانینه‌كانه‌ ،،


حه‌زم به‌سه‌ره‌تای هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌هه‌یه‌ ،،
به‌ڵام زیاتر وه‌رزی زستانه‌ ...


3-خوێندنی ئه م سه رده مه به لای تۆ چ ده گه ینێ ؟

خوێندن له‌ئێستادا مه‌نهه‌جێكه‌ بێنرخی زۆره‌ ،،
چون ته‌نها خوێندنێكه‌ وشك وه‌ به‌بێ بوونی هیچ
وه‌سیله‌و ڕیگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زی خوێندن دروست ببێت ،،
به‌گشتی من هیچ خویندنی ئێستام به‌دڵ نی یه‌ .


4-حه ز به كام به شی كوردژین ده كه ی ؟

به‌شی ئاینی ،، به‌شی نوسه‌رانی كوردژین .

هیوادارم ڤیان خان به م پرسیارانه ماندووم نه كردبیت
دیسان ده لێم زۆر به خێر بی بۆ میوانی ساباتی كوردژین


نا ماندونابم سه‌رچاوانم  گیان ،،
هیوای ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#42 2010-10-27 16:46:51

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی
ئه‌م میوانه‌ رۆح سوله‌ی نێو یانه‌ی کوردژین،،


به‌خێر بێت ڤیان خان بۆ که‌نار ده‌ریایی میوانداری یانه‌ی کوردژین ،
هیوام وایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاورێێاندا له‌ سه‌ر ئه‌م که‌ناره‌ جوانه‌دا کۆمه‌ڵێک
ساتی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ،بتوانیت به‌ وته‌ شیرنه‌کانت دڵی میوانه‌کانت خۆش بکه‌یت ،
دووباره‌ زۆر به‌خێر هاتنت لێ ده‌که‌م ئه‌خوازم ماندوو نه‌بیت قه‌ت له‌ ژیاندا..


منیش ئه‌مه‌وێت بپرسم له‌ تۆی هاورێی::

1 -  غووربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟
یاخوود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟

2 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
ڤیان خان ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)؟

3 - چی وای له‌ ڤیان خان کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟
ئایا ڤیان خان هۆنراوه‌ له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود له‌ واقعه‌وه‌؟؟

4 - چه‌ند جۆر ئامیری مۆسیک ئه‌زانیت یان خۆت خولیات کام
جۆره‌ی ئامێره‌کان بۆ ژه‌نین؟ماوه‌ی چه‌نده‌ ئاشنا بویت به‌ ئامیره‌ میوزیکییه‌کان؟

5 - هه‌مومان ئه‌زانیت ووشه‌ی دابران ووشیه‌کی زۆر نامۆیه‌
چۆن له‌ دابران ئه‌روانیت یاخود چۆن له‌ دابران گه‌یشتویت؟

6 - مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟

7 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟

8 - ئایا پێناسه‌ی ڤیان خانی ئازیز بۆ ته‌مه‌ن  چی یه‌ ؟؟؟



دووباره‌ به‌خێر بێت هاورێێ گیان ئه‌خوازم
به‌ هۆی پرسیاره‌کانمه‌‌وه‌ ماندوم نه‌کردبێتی ،،
کاتت خه‌نده‌ و ئاسوده‌یی بێت ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#43 2010-10-28 10:54:07

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ دنای گوڵ * *

دەستەکانت خۆش کاک سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی هاورێی زۆر خۆشەویستم ڤیان خان
زۆر خۆشحالم کە تۆ ئەبینم لە بەشی ئازیزانی کوردژین زۆر خۆشحاڵم بە بینی ناوەکەی تــۆ


ده‌سته‌كانی تۆی ئازیز و هاوڕێی خۆشه‌ویستم خۆش ،،به‌خێرهاتی سه‌رچاوانم ..
منیش گه‌لێك خۆشحاڵم به‌بونت له‌م میواندارییه‌مدا ،،هیوام ئاسوده‌یته‌.


نازانم پرسیاری چی بـــــکەم هەموو پرسیارەکان کراوە؟
٣ پرسیارم هەیە لە تۆی زۆر خۆشەویستی ئەکەم ،،

هه‌رپرسیارێك ئه‌كه‌یت سه‌ر چاوانم ،،به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ جوابت ئه‌ده‌مه‌وه‌ .


١ - خاتوو ڤیان کاتیک بوو بە ئەندام پەیامی ئەلیکترۆنی بۆ
من نارد یەکەم جا بۆچی بۆ منت نـــــــارد ؟


زۆر ڕاسته‌ وابوو ،،ویستم پرسیارت لێبكه‌م له‌باره‌ی كوردژینه‌وه‌
تا بزانم ئه‌وه‌نده‌ی تۆ ئه‌ندامیت كوردژین له‌ گشت ڕوویه‌كه‌وه‌ چۆنه‌.


٢ - ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای
تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟


به‌ته‌ئكید ژیان نرخێكی گه‌وره‌ییی هه‌یه‌ لام ،،
چون ژیانێكی تێدا به‌ده‌ست دێنیت ،، وه‌ به‌رده‌وام هه‌ڵی بۆ ئه‌ده‌م .


٣ -  ئایا ئەتوانی ناخت بشۆیتەوە لە رابردوو واز لە رابردوو
بهینی بۆ داهاتوو ..ئەگەر چی خۆشیش بووبیتن یان ناخۆش!


نا ناتوانرێت شتی وابكرێت ،،چون له‌بیركردنی ڕابردوو ئه‌بێته‌
شێواندنی ژییان،،وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ تازه‌ له‌دایك بووبیت ،،
وه‌ پێشینه‌ واتا ڕابردوو گه‌وره‌ترینه‌ بۆ مرۆڤ ...له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌.


ئیتر پرسیاری تر ناکەم  تا ماندووت نەکەم .هاورێی زۆر خۆشەویستم ڤیان گیان
هیوام واییە هەمیشە سەرکەوتو بیت لە گشت بوارەکانی ژیانت ،خۆش بژیت ئاسودە بیت


پرسیاری تریش بكه‌یت ئه‌یخه‌مه‌ سه‌رچاوانم ،،زۆر زۆر خۆشحاڵبووم به‌په‌یامت ،،
هیوای من بۆت سه‌ركه‌وتنت و هه‌میشه‌ ئاسوده‌یت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌ .

ئه‌م دیارییه‌م بۆتۆی ئه‌زیز .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1b58093349.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#44 2010-10-28 12:00:55

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ فریشته‌ی كورد * *

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میوانداریه
زۆر به‌خێر بێت هاورى به رێز: ڤیان گیان
بۆ میوانی ئه‌م جاره‌ی ساباتى کوردژین ماڵه‌که‌م ساباته‌که‌ت زۆر رازاندۆته‌وه‌


ده‌سته‌كانی تۆی ئه‌زیزیش خۆش ،،زۆر خۆشحاڵم به‌ بونت له‌م میوانیه‌دا،،
هیوامه‌ پێكه‌وه‌ كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ربردبێت ،، ئه‌زیزی منی .


منیش چه‌ند پرسیاره‌ک ئه‌که‌م هیواداره‌م ماندووت نه‌که‌م،،،

نا ماندونابم ،،به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ گیانه‌ ،،سه‌رچاوانم .

1-ڤیان گیان ژیان تا چه‌ند بۆ کچان قۆرسه‌،
به‌ رای تۆ هه‌موو پیشه‌یک باشه‌ بۆ کچان .


كۆمه‌ڵگا ژیان بۆ كچان قورس ئه‌كات ، پاشان خێزانه‌كان ،،،
پاشان هاوڕێ پاشان خودی خۆیان ،،
ئه‌ویش به‌هۆیی بونی كۆمه‌ڵێك یاسایی بێ مانا ..
نا ئافره‌ت ناتوانێت هه‌موو كاربكات وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پیاویش،،
چون هیزی بازووی ئافره‌ت جیایه‌ له‌ پیاو ،،
وه‌ كۆنه‌ڵێ شتی دیش ،،پیاو وه‌ك خۆی جوانه‌ ،،
وه‌ پاشان ئافره‌تیش وه‌ك خۆی گه‌وره‌و جوانه‌ .


2-چ شتێک ڤیان گیان بێ تاقه‌ت ئه‌کات .

دابڕان ،، درۆ ،، بێ ویژدانی ،، .......

3-چ وشه‌یک به‌ منداڵی به‌ کاره‌ت هێناوه‌ تا
ئشتاس جار جار هه‌ر ئه‌ڵێیه‌وه‌ له‌ بیره‌ت نه‌که‌ردووه‌.


شتێكی ئه‌وتۆم له‌بیرنی یه‌ ،، بمبوره‌ گیانه‌ .

4-خۆشترین کات چ کاتیک بووه‌ له‌ لایان ڤیان که‌
تا ئستاش خۆزگه‌ بۆ ئه‌خوازێ ئه‌م کاته‌ بێگه‌رێته‌وه‌ .


كاتی خۆش زۆرن به‌س به‌داخه‌وه‌ زوو بیرئه‌چنه‌وه‌ ،،
به‌ڵام منداڵیم زۆر خۆش بووه‌ ،،كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆم .


با ماندووت نه‌که‌م چاوی من با دڵ هیوای ژیانێکی پر له‌ خۆشی
و ئاسووده‌یی ئه‌خۆازم له‌ خوا داوا ئه‌که‌منمونه‌ی وه‌ک تۆ له‌
یانه‌ زیاد ببێت هه‌ر له‌ به‌خته‌وه‌ری و خۆشیا بیت انشالله‌


نا گیانه‌ بۆ ماندووئه‌بم ،،ئیوه‌ ماندوئه‌بن كه‌ دێنه‌ ئه‌م میواندارییه‌،،
ئه‌خوازم توانیبێتم باش جواب بده‌م ،،
منیش له‌ خالق داوامه‌ هه‌میشه‌ ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ربیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#45 2010-10-28 12:09:17

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك دڵدار * *

ته نها بيت اليم به خير بيت فيان خان و ئه م ميوانداريه
انشالله خواى كه وره هه موو كات يارمه تى ده رت بيت
له هه موو نا خوشى يه ك.


منیش به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز ئه‌كه‌م ،،سه‌رچاوان ،،
مه‌منون بۆ وته‌كانت بۆ هه‌ستت ،،
هیوام به‌خته‌وه‌ریت و ئاسوده‌یته‌ هه‌میشه‌ .


هيج برسياريكم نى يه ته نها ريزوو خوشه ويستم
بوتوى به ريز.بمينيت به خيرو خوشى.
دووباره به خير بيت هاورئ ئازيز


هه‌رپرسیارێكیشت بكردایه‌ له‌خزمه‌ت بووم ،،
منیش ڕێزم بۆ به‌ڕێزت هه‌یه‌ ،،سه‌ركه‌وتوبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#46 2010-10-28 12:33:47

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز كوڕه‌ وردیله‌ * *

زۆۆر به‌خێر بێیت ڤیان خان بۆ ساباتی کوردژین
خۆشحال بوم به‌ میوانداری ئه‌ندامێکی چالاکی وه‌ک تۆ.


تۆش به‌خێرهاتی سه‌رچاوانم گیان،،خۆشحاڵم به‌ بونت ،،
مه‌منونم بۆ هه‌ستی گه‌وره‌یی به‌ڕێزت .


۱. چی که‌سایه‌تیه‌ک لای تۆ خۆشه‌ویسته‌ ؟

ئه‌وكه‌سایه‌تی یه‌ی ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تێدابێت ...
ڕاستگۆبێت ،، پاكبێت ،، بزانێت ڕێز له‌ به‌رامبه‌ر بگرێت ،،
به‌وه‌فابێت ،، به‌گشتی ئه‌خلاقێكی گه‌وره‌و جوانی هه‌بێت ...


۲. ناخۆشترین ساته‌کانی ژیانت چی کاتێک بو؟

كاتێك كه‌ كۆسپێك هاتۆته‌ ڕێگه‌م وه‌ نه‌یهێشتوه‌
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم له‌كاره‌كانم ،،
هه‌رچه‌ند زۆر به‌ره‌نگاری بووشمه‌ته‌وه‌ .


۳. حه‌ز به‌ نزیک بونه‌وه‌ی چی
ئه‌ندامێک ده‌که‌یت له‌ یانه‌دا؟


ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌ندامان هه‌یه‌ ،،
هه‌موو كه‌سانی باشن ،،،
به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كه‌سانێ كه‌
نه‌یانناسی زه‌حمه‌ته‌ ،، ئاوا
خۆشحاڵم به‌ بوونیان له‌ یانه‌دا .


هه‌مو کاتێکت هه‌ر شادیو خۆشی بێت
سه‌رکه‌وتو بیت له‌ بواره‌کانی ژیاندا


هه‌مووكاته‌كانی تۆی به‌ڕێزیش پڕ خۆشی ئاسوده‌یی بێت ،،
هیوامه‌ هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتو به‌خته‌وه‌ربیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#47 2010-10-28 12:50:53

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ سۆز گیان * *

زۆر زۆۆر به‌خێربێیت ڤیان خان....

مه‌منون بۆتۆی گوڵ ،،تۆش به‌خێرهاتی گیان .

ئه‌م سێ پرسیاره‌‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م .....

پرسیاره‌كانت سه‌رچاون گیان ،،له‌خزمه‌تتدام .

1-لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه‌ و حه‌زکردن
له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کاری مرۆڤی ترسنۆکه‌!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته‌ ڕاسته‌ به‌ لاته‌وه‌ ؟


تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش ڕاسته‌ وه‌ له‌گه‌ڵ بونی ئه‌م وته‌م ..
به‌ڵام نه‌ك مرۆڤی ترسنوك بگره‌ مرۆڤی ناخ ناپاك .


2-هه‌موو هاوڕێیان باسی پێناسه‌ی دایک ئه‌که‌ن !!!
   تۆ ئه‌توانی پێناسه‌یه‌کی (( باوک )) مان بۆ بکه‌یت ؟؟


به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ،،سه‌رنج ڕاكێشترین پرسیاره‌ به‌لامه‌وه‌ ،،

بــــاوك : هه‌ناسه‌ی ژیانێكی دیه‌ ،،
ده‌ستپێكی خه‌نده‌ پڕ له‌ هاواره‌كانی گه‌وره‌یی موحیبه‌ته‌ .


3- وه‌کو حه‌زی خۆت پێت خۆشه‌ له‌ کام کۆلێژ وه‌ربگیرێیت ؟؟؟

وه‌ك حه‌ز ،،حه‌زم به‌ ( عیلم نه‌فس )

دووباره‌ به‌خێر بێیت هیوای سه‌رکه‌ووتنت بۆئه‌خوازم
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانتا  ....


منیش دووباره‌ به‌خێرهاتنی تۆی ئه‌زیز ئه‌كه‌م ...
هیوای سه‌ركه‌وتن و ئاسوده‌یت بۆ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#48 2010-10-28 13:17:36

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك سیروانی ئازیز * *

سلاو ورێز ڤیان خان زۆر به‌خێر بێیت بۆ سابابتی کوردژین
هیوادارم که‌ ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت
هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن چونکه‌ جێ په‌نجه‌ت دیاره‌ له‌ کوردژین


منیش سڵاو ڕێزم بۆت هه‌یه‌ كاك سیروان گیان ،، تۆش به‌خێرهاتی ،،،
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ماندووبێت ئیوه‌ن ،،منیش هیوای ئاسوده‌یت بۆ ئه‌خوازم ،،
اینشاءالله‌ هه‌وڵه‌ده‌م به‌رده‌وام باشتر و باشتر پێشكه‌ش به‌ كوردژین بكه‌م .


منیش حه‌زم کرد به‌شداربم
به‌م پرسیارانه‌ هیوادارم که‌وا ماندووت نه‌که‌م


له‌خزمه‌تت دام كاك سیروان گیان ،،
هاوڕێی به‌ڕێزمی تۆ ماندویت نه‌ك من ماندووبم .


1- ژیان بریتیه‌ له‌ جه‌نگ جه‌نگێکی به‌رده‌وام له‌ نێوان دوو هێزی بالا ده‌ست
که‌ لای هه‌ندێکمان هه‌ریه‌که‌و ئاراسته‌یه‌ک وه‌ده‌گرێت ئه‌وانیش
هێزی عه‌قل و سۆزه‌ ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ناوبچێت به‌رای تۆ ژیان چی به‌سه‌ر دێت ؟


به‌ته‌واوی ئه‌شێوێت ،، چون هه‌م سۆز هه‌م عه‌قڵ ته‌واوكه‌ری یه‌ك دین ،،
به‌ نه‌بونی سۆز دونیا هه‌مووی ئه‌بێته‌ ڕه‌قێتی،، وه‌ به‌بێ عه‌قڵێش
دونیا ئه‌بێته‌ هه‌ڵه‌ و نامه‌نتیقی ،، شتێك نابێت ڕاستی بسه‌لمێنێت ،،
كه‌واته‌ هه‌ردوو عه‌قڵ و سۆز ته‌واوكه‌ری یه‌كن .


2- مۆسیقا یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکیه‌ رۆحیه‌کان ئایا
په‌یوست بوونت به‌ میوزیک تا چه‌ند گۆڕانکاری کردووه‌ له‌ ژیانت ؟


زۆر ،، به‌وه‌ی یه‌كێك  له‌وشتانه‌ی له‌گه‌ڵی ئه‌ژیم نۆته‌كانه‌ ،،
وه‌ هه‌ركات عه‌زف ئه‌كه‌م مورتاحم ،، هه‌سته‌كه‌م یه‌كێك له‌
هاوڕێ نزكه‌كلنم له‌گه‌ڵمایه‌ .


3- ئایا روویداوه‌ که‌ هۆنراوه‌یه‌کت نوسبێت به‌لام نه‌گه‌یشتبیته‌ ئامانج
و خالی سه‌ره‌کی هۆنراوه‌که‌ت و له‌ کۆتایدا
هۆنراوه‌که‌ت فرێ دابێت یان په‌ره‌که‌ت دراندبێت ؟ ئه‌مه‌ بۆ ؟


به‌ڵی هه‌ندێ كات ،، چون هه‌ستم كردووه‌
گه‌ر ئه‌وه‌م به‌نوسراوی لابێت وه‌ پێی بڵێم هۆنراوه‌
ئه‌وا هه‌ر وشه‌یه‌كیم به‌بێ پرسیان له‌سێداره‌ داوه‌.


4- ئایا چۆن ده‌روانیته‌ ره‌خنه‌ له‌ نێو دنیای ئه‌مرۆکه‌دا ؟

ڕه‌خنه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆیانه‌ی كه‌ دروستكه‌ری مرۆڤه‌ ،،
به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌م ڕه‌خنه‌ قبوڵ ئه‌كرێت ،،
كه‌سه‌كان ڕه‌خنه‌ وه‌ك ڕقێك یا گاڵته‌كردن به‌ كه‌سایه‌تی ئه‌زانن .


هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان
به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت


نا زۆر زۆر خۆشحاڵبووم به‌ هاتنت بۆ ئه‌م میوانییه‌ ،،
منیش هیوام بۆت سه‌ركه‌وتنته‌ له‌ هه‌موو كارت اینشاءالله‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#49 2010-10-28 13:42:58

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز ئاراباوه‌نوری * *

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیم بۆ كاك سیروان بۆ ئاماده‌كردنی
ئه‌م میوانداریه‌ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بێت.


ده‌ست خۆشیش بۆتۆی به‌ڕێز ،، به‌خێرهاتی سه‌ر چاوان ،،
هیوامه‌ تۆش به‌خته‌وه‌ربیت .


له‌ پاشان زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێزت ده‌كه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه
به‌و هیوایه‌ی هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت.
وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامان پرسیاریان كرد ئه‌وه‌یان بۆ من نه‌هێشت
كه‌ بپرسم من ده‌ست خۆشیم بۆ هه‌موویان هه‌یه‌.
به‌ڵام زۆر خۆشحاڵم كه‌ به‌شدارم له‌ میوانداریه‌كه‌ت،
به‌و هیوایه‌یی هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ نوسین..... هتد


مه‌منون بۆتۆی به‌ڕێز تۆش دووباره‌ به‌خێرهاتیت بۆ ئه‌م میوانییه‌ ،،
ڕاسته‌ ئه‌ندامانی دی زۆرترین پرسیاریان كردووه‌ ،،،
منیش خۆشحاڵم به‌ بونت له‌م میوانییه‌دا ،،
وه‌ به‌هیوام هه‌میشه‌ ئاسوده‌و ته‌ندروست باشبیت .


1-ته‌نها ئه‌مه‌وێت بزانم له‌ تێڕوانینی به‌ڕێزته‌وه‌ جیاوازی له‌ نێوان
گوڵه‌كان ده‌ بینیت ئه‌گه‌ر به‌ڵێ ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بچوكی له‌سه‌ر بده‌؟


به‌ڵێ جیاوازی هه‌یه‌ له‌نیوانیاندا ،، به‌وه‌ی كه‌ ڕه‌نگایان جیاوازه‌
هه‌م بۆنیان ،، وه‌ هه‌م سروشتی به‌كارهێنانیان و وه‌ مامه‌ڵه‌كردنیشیان ،،
ببوره‌ واتێگه‌شتم له‌ پرسیاره‌كه‌ت ،، گه‌روانه‌بوو بمبوره‌.


2-ئایا تۆ ته‌نها به‌گوڵ ده‌ڵێیت: گوڵ یان شتی كه‌ هه‌یه‌
هاوشێوه‌ی گوڵ بێت بێگومان مه‌به‌ستم بیركردنه‌وه‌ی تۆیه‌؟
ئه‌و شته‌ چیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چۆن؟


ئه‌وه‌ی تێگه‌شتبم له‌پرسیارت ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ڕونی ئه‌كه‌مه‌وه‌ ،،
وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین گوڵ تایبه‌ت مه‌ندی جوان و گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ،،
وه‌ هه‌ندێ كات مرۆڤانێك هه‌ن هێنده‌ گه‌وره‌و جوانن پێیان ئه‌ڵێن گوڵ ،،
به‌ومانایه‌یی كه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ش هێنده‌ گه‌وره‌و جوانه‌ .


له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ت ده‌كه‌م به‌ڕێزم
دووباره‌ خۆشحاڵبووم به‌ به‌شداریم..... هه‌ر شاد بیت.


نا پێویست به‌ سوپاس ناكات به‌ڕێزیت ،، سه‌رچاوان ،،
منیش خۆشحاڵبووم ،،سه‌ركه‌وتوبیت هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#50 2010-10-29 15:51:35

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز خه‌مناك * *

پێشه‌کی سڵاوو ڕێزو خؤشه‌ویستیم بۆ خوشکی به‌رێزم ڤیان خان هیوای به‌رده‌وامی
و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ به‌هره‌کانت من به‌ر له‌ نوسینی ئه‌م په‌یامه‌ زۆر ئاشنا
نه‌بووم به‌ بابه‌ته‌کانی تۆ  به‌ڵام که‌ بابه‌ته‌کانتم خوێنده‌وه‌ پێم سه‌ییر بوو له‌م ماوه‌ که‌مه
‌ تۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌ت به‌و یانه‌ خۆشه‌ویسته‌ کردووه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ چه‌ند که‌سێکی وه‌کو
تۆی تێدایه‌ بۆیه‌ ڕۆژ به‌ رۆژ پێشده‌که‌وێ من ئه‌وه‌ نزیکه‌ی سێ ساڵه‌ ئه‌ندامم که‌چی
تا ئێستا کارێکم نه‌کردووه‌ که‌ شایانی باس کردن بێت دووباره‌ و هه‌زار باره‌ ده‌ست خۆش....


منیش سڵاو ڕێزم بۆ تۆی به‌ڕێز هه‌یه‌ ،، زۆر خۆشحاڵم به‌بونی په‌یامت ،،
هیوام سه‌ركه‌وتنته‌ گیان ،، ئه‌خوازم خالق هاوكارت بێت له‌هه‌مووكارت ،،
نا تۆش زۆر باشی له‌وانه‌یه‌ كۆمه‌ڵێ شتی تر هه‌بێت تۆ باشتربیت تیایا،،
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش ،،وه‌ به‌خێرهاتی بۆ ئه‌م میوانییه‌ ،،سه‌رچاوان .


ده‌زانم زۆر ماندوو بوی به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان بۆیه‌ پرسیاری زۆر ناکه‌م...

نا گیان ئێوه‌ ماندوون ،،پرسیارت سه‌ر چاوان.

1- شه‌وو رۆژ چه‌ند کاتژمێر ده‌خه‌وی

زۆر ده‌مێكه‌ ڕۆژ نه‌خه‌وتوم ،، وه‌شه‌و كه‌وتووه‌ بۆ خه‌وتنم ،،
شه‌ویی وابووه‌ 2 سه‌عات خه‌وتوم به‌هۆیی كارمه‌وه‌ ،،
وه‌ به‌یانیش یه‌كسه‌ر چومه‌ته‌وه‌ بۆ كاره‌كه‌م ،،
شه‌وی واش هه‌بووه‌ 7 سه‌عات خه‌وتووم ئیتر به‌م جۆره‌.


2- سه‌ردانی شاری هه‌ولێرت کردووه‌ پێناسه‌ت چی یه‌ بۆ ئه‌و شاره‌؟

به‌ڵی سه‌ردانم كردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم ،،
شارێكه‌ پڕ ڕێز و موحیبه‌ت .


3- له‌ ئاینی ئیسلام فره‌ ژنی سونه‌ته
‌ ئایه‌ تۆ رێگه‌ به‌ هاوسه‌ره‌که‌ت ده‌ده‌ی ژنی دووه‌م بێنێ
   

جارێ نه‌چومه‌ته‌ ئه‌وژیانه‌وه‌ ،، وه‌ بیریشم له‌و مه‌سه‌له‌ نه‌كردۆته‌وه‌ ،،
بمبوره‌ ،،له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆت .


له‌ کۆتایی دا ئه‌و نوکتانه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م

کچێک هه ردوو گوويچکه ی سوتابوو ،چووه لای دکتۆر بۆ چاره سه ر کردنی ،
دکتۆره که ليی ده پرسێ بۆچی ئه و گوێيه ت سووتاوه ؟ کچه که ش گووتی:له وکاته ی
جلو به رگم ئوتو ده کرد ،زه نگی ته له فۆن لێيدا منيش وامزانی خۆشه ويسته که مه
له خۆشيان ئوتوم به گوێی خۆم وه نا، دکتۆره که : پيی گووت: ئه ی گوێچکه که ی ديکه ت،
کچه که گوتی :دکتۆر گيان ئه و گێله جارێکی ديکه ش ته له فۆنی کرده وه.

ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه‌ و که‌ پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ.
ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به ‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ ‌و فڕێی ئه‌دا.
ئیتر له‌ داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه کاوئه یخوات.


ده‌سته‌كانت خۆش گیان ،،مه‌منون بۆ نوكته‌كانت ،،
هیوام ئاسوده‌یت و به‌خته‌وه‌ریته‌ ،،به‌خێرهاتی دووباره‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#51 2010-10-29 18:08:44

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

* * وه‌ڵام بۆ كاك یادگاری ئا‌زیز * *

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی
ئه‌م میوانه‌ رۆح سوله‌ی نێو یانه‌ی کوردژین،،


ده‌سته‌كانی تۆی ئه‌زیزش خۆش كاك یادگار گیان .

به‌خێر بێت ڤیان خان بۆ که‌نار ده‌ریایی میوانداری یانه‌ی کوردژین ،
هیوام وایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاورێێاندا له‌ سه‌ر ئه‌م که‌ناره‌ جوانه‌دا کۆمه‌ڵێک
ساتی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ،بتوانیت به‌ وته‌ شیرنه‌کانت دڵی میوانه‌کانت خۆش بکه‌یت ،
دووباره‌ زۆر به‌خێر هاتنت لێ ده‌که‌م ئه‌خوازم ماندوو نه‌بیت قه‌ت له‌ ژیاندا..


تۆش به‌خێرهاتی سه‌رچاوان هاوڕێم ،،
منیش هیوامه‌ تۆش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانی خۆشترین
كات به‌سه‌ربه‌ریت ،،منیش دووباره‌ به‌خێرهاتنت ئه‌كه‌م .


منیش ئه‌مه‌وێت بپرسم له‌ تۆی هاورێی::

له‌خزمه‌تتدام ،،پرسیارت سه‌رچاوانم .

1 -غووربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟
یاخوود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟


غوربه‌ت گه‌وره‌ترین ئازاره‌ بۆ هه‌موو مرۆڤێك ،، به‌تایبه‌ت
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كان ،،وه‌ك چه‌قۆیه‌كی
ژه‌هراوی وایه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ ناخ بدات ،،
بۆیه‌ غوربه‌ت به‌ هۆیه‌ك نازانم بۆ خۆشی و ئاسوده‌یی .


2 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
ڤیان خان ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)؟


پێی ئه‌ڵم به‌رده‌وام له‌ خالق نزیك به‌ره‌وه‌ ،،هه‌وڵده‌ به‌رده‌م له‌ خۆتی ڕازی بكه‌یت ،،
به‌ته‌ئكید ئامۆژگاری كردن وه‌ك هاوكاری یه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ گه‌وره‌یه‌ ،،
به‌ڵام ئامۆژگاری پڕ به‌هاو جوان و باش ...


3 - چی وای له‌ ڤیان خان کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟
ئایا ڤیان خان هۆنراوه‌ له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود له‌ واقعه‌وه‌؟؟


ماڵئاوایی باوكم بۆ كۆتا جار له‌ ژیان ،،وایی لێكردم هۆنراوه‌ بنوسم ،
له‌هه‌ردووكیه‌وه‌ به‌ڵام خه‌یاڵ زۆرتر بونی هه‌یه‌ .


4 - چه‌ند جۆر ئامیری مۆزیک ئه‌زانیت یان خۆت خولیات کام
جۆره‌ی ئامێره‌کان بۆ ژه‌نین؟ماوه‌ی چه‌نده‌ ئاشنا بویت به‌ ئامیره‌ میوزیکییه‌کان؟


ئاشناییه‌كم له‌گه‌ڵ گیتار هه‌یه‌ ،، پیانۆش ئه‌زانم .،،
زۆر حه‌زم به‌ پیانۆیه‌ ،،هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا گیتارم به‌كارهێناو حه‌زم بۆیی هه‌بوو ،،
له‌ دووی ناوه‌ندییه‌وه‌ خه‌ریكی موزیكم .


5 - هه‌مومان ئه‌زانیت ووشه‌ی دابران ووشیه‌کی زۆر نامۆیه‌
چۆن له‌ دابران ئه‌روانیت یاخود چۆن له‌ دابران گه‌یشتویت؟


دابڕان گه‌وره‌ترین ئازاره‌ ،، به‌رده‌وام شه‌پۆله‌كانی
هه‌موو ژیان ئه‌كاته‌ هاوارێك له‌ بێ ئۆقره‌یی .


6 - مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟


نا مرۆڤ ته‌نها نی یه‌ ،، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خالقی خۆیه‌تی ،،
پاشان خۆشه‌ویستانی كه‌ هه‌رده‌م له‌گه‌ڵی ئه‌ژین ،
ئه‌گه‌ر بوونیشیان نه‌بێت لای .


7 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟


پێویسته‌ ده‌ریی بڕیت ،، به‌ڵام ده‌ربڕین له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دی
ئه‌گۆڕێت ،، وه‌ من زۆرتر به‌كردار خۆشه‌ویستیم ده‌رئه‌بڕم .


8 - ئایا پێناسه‌ی ڤیان خانی ئازیز بۆ ته‌مه‌ن  چی یه‌ ؟؟؟

ته‌مه‌ن ده‌ستپێكی ژیانه‌ بۆمان تا كۆتا ،، ڕۆژ به‌ڕۆژ
له‌گه‌ڵماندا هه‌نگاوئه‌نێت ،،هه‌رڕۆژێ
ساتێكی ماڵئاوایمان لێ ئه‌كات ،،
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بونمان سه‌لماندبێت .


دووباره‌ به‌خێر بێت هاورێێ گیان ئه‌خوازم
به‌ هۆی پرسیاره‌کانمه‌‌وه‌ ماندوم نه‌کردبێتی ،،
کاتت خه‌نده‌ و ئاسوده‌یی بێت ،،،


دووباره‌ تۆش به‌خێرهاتی ،،سه‌رچاوانم هاوڕێم ،،
هیوام ئاسوده‌یت و ته‌مه‌ن درێژیته‌ هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#52 2010-10-30 15:35:33

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

به‌خێر بێیت ڤیان گیان
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-04c6fa0af6.jpg
ئه‌مه‌وێت پێ هه‌موو شتێک ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م،،
به‌ڕاستی میوانداریه‌که‌شت وه‌ک بابه‌ته‌کانت جیاواز و شازبوو..
زۆر زۆر به‌خێر بێیت و سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌به‌ ئێمه‌ت به‌خشی بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان
به‌راستی هه‌مووان ماوه‌یه‌کی زۆر بوو چاوه‌ڕێی میوانداری تۆمان ده‌کرد،،،


ده‌مه‌وێت بپرسم::

-چ شتێک له‌ کوردژین سه‌رنجی راکێشایت،،
تا بتوانیت هه‌وڵ بده‌یت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ جوابه‌ و
له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا بگه‌یته‌ پله‌یه‌کی به‌رزله‌ یانه‌؟؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-13e80c4d4b.gif

-بۆ چی کاتێک که‌ بوویته‌ چاودێر له‌ کوردژین سه‌رسام بوویت یه‌کسه‌ر ڕۆشتیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یان؟؟هاهاها
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-13e80c4d4b.gif

-ئه‌و وێنه‌یه‌ چییه‌ که‌ هیچ کات لا پێش چاوت ون نابێت؟؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-13e80c4d4b.gif

-چ شتێک له‌ ژیان هێنده‌ گرنگه‌ لات ناتوانیت ده‌ست به‌رداری ببیت؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-13e80c4d4b.gif


داوای لێ بوردنت لێ ده‌که‌م که‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ چاوه‌ڕوانی مندا مایته‌وه‌،،
من به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ نه‌م توانی بێمه‌ یانه‌،،
پرسیارم زۆر دانبوو به‌لام به‌هۆی تاعزێکه‌وه‌ هیچم له‌ خه‌یاڵ نه‌ما ههههه
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#53 2010-10-30 19:16:52

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

به‌خێر بێیت ڤیان گیان

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-04c6fa0af6.jpg

ڕۆحی منی سۆزی گیان ،، تۆش به‌خێر هاتیت سه‌ر چاوانم .

ئه‌مه‌وێت پێ هه‌موو شتێک ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م،،
به‌ڕاستی میوانداریه‌که‌شت وه‌ک بابه‌ته‌کانت جیاواز و شازبوو..
زۆر زۆر به‌خێر بێیت و سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌به‌ ئێمه‌ت به‌خشی بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان
به‌راستی هه‌مووان ماوه‌یه‌کی زۆر بوو چاوه‌ڕێی میوانداری تۆمان ده‌کرد،،،


ده‌سته‌كانی تۆی ئه‌زیزیش خۆش گیانه‌،،مه‌منون بۆ هه‌ستی گه‌وره‌و جوانت ،،
خۆشحاڵم میوانێكی ئازیز بووبم ،،،،
به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ،، مه‌منون بۆ ئێوه‌ی ئازیز ،، هه‌موو به‌خێر هاتن بۆ میوانییه‌كه‌م .


ده‌مه‌وێت بپرسم::

فه‌رموو گیانه‌ پرسینه‌كانت سه‌ر چاوانم .

-چ شتێک له‌ کوردژین سه‌رنجی راکێشایت،،
تا بتوانیت هه‌وڵ بده‌یت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ جوابه‌ و
له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا بگه‌یته‌ پله‌یه‌کی به‌رزله‌ یانه‌؟؟


بونی به‌ڕێو به‌رایه‌تی یه‌كی به‌هێز و چالاك و به‌توانا ،،
پاشان بونی كۆمه‌ڵێك به‌شی باش وه‌ بونی بابه‌تی به‌هێز .


-بۆ چی کاتێک که‌ بوویته‌ چاودێر له‌ کوردژین سه‌رسام
بوویت یه‌کسه‌ر ڕۆشتیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یان؟؟هاهاها


هههههه،، ئه‌ی سۆزی گیان ،، بونم له‌و پله‌دا نوێبوو ،،
وه‌ له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵێك به‌ش وه‌ شتی تر هاتنه‌ پێش بۆم ،
پێویست بوو خۆم ئاماده‌كه‌م ،،وه‌ نه‌خۆشیش بووم .


-ئه‌و وێنه‌یه‌ چییه‌ که‌ هیچ کات لا پێش چاوت ون نابێت؟؟

وێنه‌ی كه‌سانێ كه‌ كه‌سایه‌تییانم به‌هێزه‌ وه‌ زۆرترین سیفاتی جوانیان تێدایه‌ .

-چ شتێک له‌ ژیان هێنده‌ گرنگه‌ لات ناتوانیت ده‌ست به‌رداری ببیت؟

بونی كه‌سایه‌تیی به‌هێز وه‌ هه‌موو ئه‌خلاقێكی جوان .

داوای لێ بوردنت لێ ده‌که‌م که‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ چاوه‌ڕوانی مندا مایته‌وه‌،،
من به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ نه‌م توانی بێمه‌ یانه‌،،
پرسیارم زۆر دانبوو به‌لام به‌هۆی تاعزێکه‌وه‌ هیچم له‌ خه‌یاڵ نه‌ما ههههه
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م...


هه‌زار جار بوراویت گیانه‌كه‌م ،،به‌خێر هاتی زۆر زۆر زۆر خۆشحاڵم
به‌ بونت له‌ میوانێكه‌مدا ،،خالق له‌ نه‌نكت خۆشبێت و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات،،
هه‌موو پرسیارانت سه‌رچاوانم گیانه‌ ،، ئاساییه‌ ته‌نها بونت خۆشی بوو بۆم ،،
دووباره‌ به‌خێرهاتیته‌ كه‌ناری ده‌ریای كوردژینمان گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#54 2010-10-31 06:39:10

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

سه‌رنج ڕاكێشترین پرسیار وه‌ جوانترین پرسیار له‌ میواندارییه‌دا
بریتیبوون له‌مانه‌ ...


به‌ڕێز فه‌نابوون ...

- چــــۆن وه‌سفی محمد(درودوسه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت)
ئه‌كه‌ی وه‌تاچه‌ند هۆكارێكی بۆزیندوكردنه‌وه‌ی سونه‌ته‌كانی ئه‌م زاته‌ پیرۆزه‌.


كاك داریان ...

.فرمێسکی چاوم بوو ده‌ریاکانی درووست کرد ئازاره‌کانم بوو به‌ندینخانه‌
ی ئاوه‌دان کرد دووربوون له‌هه‌ست وخۆشی بووکه‌لێنی خسته‌ناوژیانم
ئه‌مانه‌ هه‌مووی کۆکراوه‌ی ووشه‌یه‌کن که‌که‌چه‌ندین ساڵه‌لێم بوون
بووه‌ناتوانم گووزارشتی ڕاستی تیادا بدۆزمه‌وه‌ که‌ئه‌ویش (دایک)ه‌
ئه‌توانی پێم بڵێیت ئه‌م دێڕه‌ چی درووست کرد له‌ناخ وبیروبۆچوون وفه‌رهه‌نگی دێره‌کانتا؟؟؟

.که‌له‌دایک بووی بۆخۆت ئه‌گریای خه‌ڵکی پێ ئه‌که‌نی وابژی که‌وا له‌پاش
مردنت بۆ خۆت پێ بکه‌نی وخه‌ڵکی بۆت بگری تاچه‌نێک خاوه‌نی باوه‌ڕی
  به‌م ووته‌یه‌؟؟؟


به‌ڕێز بڕوا باتاسی ...

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر جوان هاته‌میوان دارییه‌كه‌ به‌ده‌ستثێكی ،،
ئه‌م پرسیاره‌شیم زۆر لاجوانبوو ..

. ئه‌وهاورێیانه‌ی ڤیان کێن که‌ هه‌میشه‌ پشتیان پێده‌به‌ستێت ؟


كاك مه‌ریوان ....

***من حه‌زم كرد له‌بیرۆكه‌ی تۆوه‌ بزانم ئێمه‌ ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ین،،یان ژیان به‌ڕێمان ده‌كات...؟؟


به‌ڕیز خه‌مه‌...

له‌ بواری ئیسلامیدا نوسین و بابه‌تی باشت هه‌یه‌ ،
ئایا ئه‌کرێ بزانین زانیاری دینیت تا چه‌نده‌و چۆن ئه‌و زانیاریانه‌ت وه‌ده‌ست که‌وتووه‌ ؟؟


تینا خانم ...

له‌ دنیادا شتێک هه‌یه‌ به‌ دوایا وێڵ بیت ؟


كاك موسلیم ...

- له‌ وه‌ڵامی کاکه‌ مه‌ریوان دا  باسی کاریگه‌ری نالـی و مه‌مه‌حویت کرد
که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر شیعرت هه‌بووه‌، به‌ڵام ئایا ڕێبازی نوسینی شیعریان
له‌گه‌ڵ ئه‌وڕێبازه‌ جیایه‌ که‌ به‌ڕێزت ئێستا شیعری پێ ئه‌نووسی،
چی وای کردووه‌ که‌ له‌ جگه‌ له‌ڕیبازه‌که‌ی ئه‌وان شیعر بنووسیت؟


دنــا خانم ...

٢ - ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا
لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟


فریشته‌ی كورد ...

3-چ وشه‌یک به‌ منداڵی به‌ کاره‌ت هێناوه‌ تا ئشتاس
جار جار هه‌ر ئه‌ڵێیه‌وه‌ له‌ بیره‌ت نه‌که‌ردووه‌.


به‌ڕێز كوڕه‌ وردیله‌ ...

۱. چی که‌سایه‌تیه‌ک لای تۆ خۆشه‌ویسته‌ ؟


سۆز خانم ...

-هه‌موو هاوڕێیان باسی پێناسه‌ی دایک ئه‌که‌ن !!!
   تۆ ئه‌توانی پێناسه‌یه‌کی (( باوک )) مان بۆ بکه‌یت ؟؟


كاك سیروان ...

- ژیان بریتیه‌ له‌ جه‌نگ جه‌نگێکی به‌رده‌وام له‌ نێوان دوو هێزی بالا ده‌ست
که‌ لای هه‌ندێکمان هه‌ریه‌که‌و ئاراسته‌یه‌ک وه‌ده‌گرێت ئه‌وانیش
هێزی عه‌قل و سۆزه‌ ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ناوبچێت به‌رای تۆ ژیان چی به‌سه‌ر دێت ؟


كاك یادگار  ...

مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟

- (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟


سۆزی خانم ...

-چ شتێک له‌ ژیان هێنده‌ گرنگه‌ لات ناتوانیت ده‌ست به‌رداری ببیت؟


ده‌سته‌كانی ئێوه‌ی ئازیز خۆش هیوام سه‌ركه‌وتنتانه‌ هه‌میشه‌ .
به‌خته‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌میواندارییه‌كه‌مدا به‌ژداربوون .


* ڤــــــیـــــان *

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#55 2010-10-31 06:53:25

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڤیان خان میوانی ساباته‌

ماڵئاوایی له‌ كه‌ناری ده‌ریای ئه‌م میواندارییه‌ ...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6cdd49f54f.gif

ورده‌ ورده‌ وا پێكه‌وه‌ خه‌ریكین ماڵئاوایی له‌یه‌ك ئه‌كه‌ین ،،
له‌كه‌ناری ده‌ریای میوانداری ئه‌م جاره‌ی كوردژینه‌كه‌ماندا،،
بۆیه‌ پێتان ئه‌ڵێم :
ببورن له‌ كه‌موو كورتی،،
به‌خێرهاتن سه‌رچاوان ،،،
به‌بونتان شه‌پۆله‌كان توانیان به‌هێزتربن ،،
پاشان كه‌شو هه‌وایه‌كی ناوازه‌ بخوڵقێت ،،
هیوامه‌ ماندونه‌بووبن ،،
ئه‌مه‌ش دیارییه‌كی بچوكی من بۆ ئێوه‌
:

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1ef755c091.gif

ئێستا كه‌مێك له‌كه‌نار ده‌ریاكه‌دا پیاسه‌ئه‌كه‌م ،،
بیرئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵێ یادگاری ترم
له‌ نێو ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كانمدا نوسی ،،
له‌ بونی میواندارییه‌كی ئاوادا،،
له‌ئێستاشا میوانم له‌م ژیانه‌دا ،،
ڕۆژێك دێت ئه‌م میواندارییه‌شم ده‌گاته‌ كۆتا...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-68659a8037.jpg

ئیدی منیش وه‌ ورده‌ ورده‌ ماڵئاوایی له‌ كه‌نار
ده‌ریا ئه‌كه‌م و ئه‌چمه‌وه‌ بۆ وه‌رزی شاره‌كه‌م ،،
پێم خۆشه‌ به‌ر له‌چونه‌وه‌م بۆ ماڵ
كه‌مێك به‌شه‌قمه‌كانی شارمدا بگه‌ڕێم،،
هه‌رچه‌ند بارانیشه‌ ،، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر نمه‌ بارانێكدا
ئاسوده‌ییه‌ك له‌ بون وه‌ خه‌نده‌یك له‌ جوانی
له‌هه‌ر هه‌نگاوێكدا ئه‌نه‌خشێنێت ،،


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b3baeffe58.gif

له‌كۆتا وته‌مدا داوام له‌ خالق بۆتان
هه‌میشه‌ ئاسوده‌یتان و به‌ته‌وه‌ریتانه‌ ،،
ژیانتان پڕبێت له‌ خێر و خۆشی ،،
اینشاءالله‌  اینشاءالله‌.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-491bcf24fb.gif

* ڤــیــان *
* 31 – 10 – 2010 *
* یه‌ك شه‌م  *

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.168.112.145
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net