❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاک موسلیم میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-12-08 19:05:01

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروانی به‌ڕێز ده‌كه‌م بۆمیوانداری ئه‌م ئه‌ندامه‌خۆشه‌ویسته‌

به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی برای به‌ڕێزووخۆشه‌ویستم كاكه‌موسلیمی دڵ و ڕۆح ده‌كه‌م ئه‌م ساباته‌ت ئاوه‌دان كرده‌وه‌.

منیش زۆر سوپاس تۆی ئازیز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م کاکه‌ فه‌نابوون گیان
سوپاس براگیان بۆ هه‌ستی به‌رز و جوانت خۆشحاڵم به‌بوونی په‌یامت براگیان



منیش ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه‌  گه‌ردووباره‌نه‌بن هیواداریشم چاوه‌كانت ماندوونه‌كه‌م

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تۆ ئازیز ئه‌ده‌مه‌وه‌ و خۆسحاڵم.

1- ده‌خوێنیت له‌چ قۆناغیكی خویندن؟

به‌ڵێ کاکه‌ فه‌نابوون گیان، وه‌کو وتم ساڵێک دره‌نگ چوومه‌ته‌ قوتابخانه‌ و ساڵێکیش که‌وتم و ئێستاش 5زانستیم.

2-سوپاس بۆخودای مه‌زن ئێستا ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ڕێگای راستیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بوون به‌مسوڵمان له‌زیادبووندایه‌ تۆ چ هه‌ستێكت هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م لێشاوه‌ئه‌بینی‌؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندئ كه‌س به‌نێو مسوڵمانن خاوه‌نی ئه‌م دینه‌ پاكه‌ن بئ ماندووبوونو هه‌وڵ وتێكۆشان گه‌یشتوه‌ته‌ده‌ستیان به‌لام به‌داخه‌وه‌ دژایه‌تی ئه‌م دینه‌ئه‌كه‌ن ئه‌ی چ به‌م جۆره‌كه‌سانه‌ ده‌ڵێی؟

هه‌ستێکی زۆر خۆش، چونکه‌ ئه‌بینم که‌وا حه‌قه‌ وا که‌سان به‌لێشاو بۆی دێن. پێیان ئه‌ڵێم بێوه‌فاترین که‌س، چونکه‌ بێ وه‌فایی ئه‌که‌ن، پێیان ئه‌ڵێم خۆتان کوێر مه‌که‌ن له‌ ئاست حه‌ق، ئه‌ڵێم پێیان هه‌رچی بکه‌ن کۆتاتان مردنه‌ که‌واته‌ دژایه‌تی حه‌ق مه‌که‌ن چونکه‌ ئێوه‌ش ئه‌زانن که‌ حه‌ق چیه‌و ناحه‌ق چیه‌.

له‌كۆتایی به‌هیوام هه‌مووكاتێك له‌ش ساغ وكامه‌رانبیت برایه‌جوانه‌كه‌م

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ فه‌نابوون گیان سوپاس براگیان
منیش هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریم بۆت هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-12-09 11:17:08

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت بۆ ساباتی ئا‌زیزان کاکه‌ موسلیم

منیش ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌م هه‌یه‌ :

1- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ یادی ناکه‌ی ؟

2- حه‌ز له‌ ده‌نگی کام هونه‌رمه‌ند ئه‌که‌ی ؟

3- ئه‌مه‌ پرسیاری جه‌نابتانه‌ له‌ کاک ( چۆڤین ) ت کردووه‌ !!!!

--واداده‌نێین تۆ خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر نه‌ت بێت هههه، کچێک دێت له‌پشت ته‌وه‌ ده‌مانچه‌یه‌ک له‌سه‌ سه‌رت را ئه‌گرێ، ئه‌ڵێ یا ئه‌بێ ببم به‌خێزانی تۆ یا ئه‌ت کوژم، ئایا کامه‌ی هه‌ڵ ئه‌بژێری؟


ئه‌توانم بزانم وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌م پرسیاره‌ چیه‌ ؟

دووباره‌ به‌خێر بێیت هیوام وایه‌ مانووم نه‌کردبی
سه‌رکه‌وتووبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-12-09 11:17:38

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم بۆ کاک مه‌ریوان باوه‌نووه‌ی

پێشه‌كی ده‌ست كاك سیروان خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م میواندارییه‌ی به‌ڕێز موسلیم
زۆر خۆشحاڵم ئه‌ندامێكی چالاكی تر كوردژین له‌م ساباته‌دا ئه‌بینمه‌وه‌ یاخوا به‌خێربێت بۆ سه‌ر مینبه‌ری میوانداری ساباتی ئه‌زیزانی كوردژین
به‌و هیوایه‌ی كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت.......

سوپاس کاکه‌ مه‌ریوان گیان، سوپاس بۆ وشه‌کانت براگیان، تۆش به‌خێر بێیت و خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌که‌ت.


،،،، ئایا لاو خاوه‌نی خۆیه‌تی له‌م ولاته‌دا؟

خۆی براگیان من به‌دوومانا له‌مه‌ ئه‌گه‌م، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خۆی خاوه‌نی خۆی بێت، ئه‌ڵێم له‌ که‌سه‌وه‌ بۆ که‌س ئه‌گۆڕێ، وه‌ گه‌ر مه‌به‌ستت خاوه‌نی مافی خۆی بێت، بۆ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم تا ڕاده‌یه‌ک نه‌خێر.

،،، تا چه‌ند گه‌ش بین و ڕه‌ش بینی به‌رامبه‌ر كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌..؟
بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ئامانجیان هه‌یه‌ له‌م کۆچ کردنه‌ گه‌شبینم، به‌ڵام گه‌نجی وامان هه‌یه‌ که‌ ته‌نها تا له‌ وڵات دوور بێ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌وه‌ گه‌شبین نیم، هه‌مانه‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ کاری وه‌ها ئه‌کات که‌ هه‌رگیز لای خۆمان نایکات جا چۆن به‌وه‌ گه‌شبین بم؟.

،،، بێ هیواییه‌ك لای گه‌نج دروست بووه‌ ؟ئایا ئه‌و بێ هیواییه‌ تۆشی گرتۆته‌وه‌ ؟ چی بۆ بكریت باشتره‌؟

خۆی کاک مه‌ریوان گیان بێ هیواییه‌کانی ئه‌مڕۆ جیان جۆراوجۆرن، هه‌مانه‌ بێ هیوایه‌ له‌ بوونی، هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌که‌وتنی...هتد. ئه‌ها ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌که‌ و به‌جۆرێک، سه‌باره‌ت به‌خۆم بێ هیوا نیم، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وروبه‌رمبێ هیوا بن بێ هیوانابم،هه‌رچه‌نده‌ بێ هیوایی بێته‌ ڕێم که‌ هاتووشه‌ به‌ڵام بێ هیوا نابم، چونکه‌ ئه‌توانم هه‌وڵ بده‌م، چونکه‌ بێ هیوایی ئانجامێکی باشی نیه‌، چونکه‌ ڕێگه‌ی باشتر هه‌یه‌ له‌ بێ هیوایی.

،،،،كاك موسلیم بۆ به‌ناوی ڕاستی خۆی بابه‌ت بڵاو ناكاته‌وه‌؟

لام زۆر ئاساییه‌ به‌ڵام به‌ چ ناوێک خۆم تۆمار کردووه‌ به‌وناوه‌، وه‌ ئه‌وناوه‌م زۆر خۆش ئه‌وێ.

،،،، دنیای نوسین دنیایه‌كی گه‌وره‌یه‌ ئایا تۆ خۆت پێت وانیه‌ نووسینه‌كانت له‌ده‌وری خولگه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌سوڕێنه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ؟

تاڕاده‌یه‌ک وایه‌ هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌کانم جیان به‌ڵام ئامانجیان یه‌که‌. ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌،* هه‌ست به‌ کێشه‌ ئه‌که‌م له‌نێوماندا که‌ بوونیان بێ سووده‌ و زه‌ره‌ره‌ و له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌ بکه‌مله‌ ده‌وروبه‌رم که‌ نه‌مانی ئه‌و هه‌ڵانه‌ ئه‌نجامێکی باشی هه‌بێت * نابێت له‌جیاتی هه‌مووکه‌س بڕیار بده‌م چونکه‌ هه‌رکه‌سه‌و جیایه‌ له‌گه‌ڵکه‌سێکی تر، بۆیه‌ له‌وه‌ بابه‌ت ئاماده‌ ئه‌که‌م که‌ دڵنیابم لێی. * له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریکم بابه‌ت جیاتر و له‌خولگه‌ی تر بنوسم به‌ڵام ئه‌زموون و خوێندنه‌وه‌ی زیاترم پێویسته‌.

،،.. كاك موسلیم حه‌ز ئه‌كات خوێنه‌ر بێت،، یان نووسه‌ر،،؟

کاک مه‌ریوان من ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر نه‌بم ناتوانم بنووسم، حه‌زم له‌ هه‌ردووکیانه‌ چونکه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ شتێک فێر ئه‌بم به‌ڵام ئه‌بینم که‌سان پێویستیان به‌وه‌یه‌ که‌ فێربن له‌وه‌ی که‌ من فێر بوومه‌ ناشتوانم به‌ده‌نگ ئه‌وه‌ی له‌ ناخم دایه‌ ته‌واوی ده‌ر ببڕم، بۆیه‌ به‌نووسین ئه‌وه‌نه‌ی توانیم پێم بکرێ ئه‌نووسم.

،،،، هه‌میشه‌ ئه‌ڵێت عه‌شق كوێره‌ ؟ ئایا كوێره‌ یان كوێر ده‌كرێت...؟

به‌ڕای من عه‌شق کوێر ئه‌کرێت، له‌ که‌سێکیش بۆ که‌سێکی تر جیایه‌، هه‌ر که‌سه‌و له‌ لایه‌نێکه‌وه‌ عاشقه‌ و هه‌ر عه‌شقه‌ و به‌شێوه‌یه‌ک کوێر ئه‌کرێت، که‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌وروبه‌ر هۆکارێکی سه‌ره‌کی بێت، ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ش مه‌رج نیه‌ ته‌نها نزیکانت بن یا ته‌نها هی شاری خۆت بن له‌وانه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ی تیایدایت، ئه‌و بێ.

،،،، چی به‌و كه‌سانه‌ ئه‌ڵێی بابه‌تی ئێره‌ ئه‌به‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه‌.......؟

ئه‌ڵێم عه‌یبه‌ دزی کارێکی ناشرینه‌، ئه‌مه‌ش دزیه‌ که‌ له‌ جیرانه‌که‌تانی ئه‌که‌ن، ماندووبوونی ئه‌وان به‌ هی خۆتان دا مه‌نێن، به‌ڕاستی ئاخم بۆ ئه‌و که‌سانه‌.

،،،، هیوادارم پرسیاره‌كانم بێزارت نه‌كات
هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانتدا......

کاکه‌گیان خۆشحاڵت کردم و پرسیاره‌کانت سه‌رچاوان
زۆر زۆر سوپاس له‌گه‌ڵ هیوای من بۆ سه‌رکه‌وتن و ئاسوده‌ییت له‌ ژیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-12-09 17:46:38

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

بەخیر بیت کاک موسلیم یانەت رووناک کردەوە
زۆر خۆشحاڵ بووم بە بیبینی ناوەکەی تۆ و تۆ میوانی ئەم هەفیەییت ،
کۆمەڵی پرسیارم هەیە هیوادارم ماندووت نەکە م .......................

١- کاک موسلیم جگە لە پێنج فەرزەکە نویز کردن .نویژی تر ئەکەیت.مەبەستم نویژی سونەت؟

٢-بۆ ئەونە عاشقی سامی یوسفیت!

٣-ئایا خەم خواردن بۆ ژیان!! ،،گرنگیەیکی ئەوتۆی هەیە؟؟
یان هەوڵ بەین کاری چاکە بکەین بۆ ئەو دنیا؟

٤- قبوڵ نەکردنی . ژیان لەلای تۆ چی مانایەکی هەیە؟؟؟

٥- بوونی کیشەی زۆر لەلای زۆری تاکی کۆمەڵگادا  بۆ چی هۆیەک ئەی گەرینیتەوە؟

٦-گریان یان فرمیسک لەلای تۆ بوونی هەیە؟

٧-ئایا کاک موسلیم .٥ی زانستیە یان ویژەی ؟؟ کام دەرست لەلا قورسە!!!!!!!!

بە هیوام ماندووم نەکردبیتیت .
هەمیشە لە خۆشی ئاسودەی و کامەرانیا بژیت هەمووکاتیکت هەر خۆشی
کامەرانی ئاسودەی بیت  ....................سەرکەوتوبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-12-09 19:39:17

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم داده‌ سۆز

به‌خێربێیت بۆ ساباتی ئا‌زیزان کاکه‌ موسلیم

زۆر زۆر سوپاس داده‌ سۆز گیان تۆش به‌خێربێیت و خۆشحاڵم به‌ به‌ژداریت له‌م ساباته‌.

منیش ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌م هه‌یه‌ :

هه‌رچی هه‌ته‌ له‌خزمه‌ت دام

1- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ یادی ناکه‌ی ؟

هاوڕێ گیان ناتوانم بڵێم ته‌نها که‌سێک هه‌یه‌ که‌ له‌بیری نه‌که‌م، چونکه‌ چه‌ندان که‌سی نزیک و خۆشه‌ویستم هه‌ن که‌ له‌ بیرکردنیان ئه‌سته‌مه‌، وه‌ک: دایکم، باوکم، خوشک و براکانم، هاوڕێکانم...هتد.

2- حه‌ز له‌ ده‌نگی کام هونه‌رمه‌ند ئه‌که‌ی ؟

له‌ کورده‌کان زۆر زۆر حه‌زم له‌ده‌نگی بیلال که‌یوانی یه‌، چونکه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی هۆنراوه‌کان و وشه‌کانی پڕن له‌واتا که‌ ناخ ئه‌هه‌ژێنن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ هه‌ندێ وشه‌ی بگه‌ی وه‌ زۆر گوێ له‌ سه‌عدوڵای نه‌سیری ئه‌گرم، له‌ غه‌یری کورد زۆر گوێ له‌ سامی یوسف ئه‌گرم، زۆر گوێ له‌ ماهر زه‌ین ئه‌گرم...هتد.

3- ئه‌مه‌ پرسیاری جه‌نابتانه‌ له‌ کاک ( چۆڤین ) ت کردووه‌ !!!!

--واداده‌نێین تۆ خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر نه‌ت بێت هههه، کچێک دێت له‌پشت ته‌وه‌ ده‌مانچه‌یه‌ک له‌سه‌ سه‌رت را ئه‌گرێ، ئه‌ڵێ یا ئه‌بێ ببم به‌خێزانی تۆ یا ئه‌ت کوژم، ئایا کامه‌ی هه‌ڵ ئه‌بژێری؟


ئه‌توانم بزانم وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌م پرسیاره‌ چیه‌ ؟

ئه‌ی هاوار ئه‌وپرسیاره‌م بۆ کرد؟ هههههههههههه، نا خوشکێ گیان بۆ خۆشیم بوو به‌ڵام پرسیارێکی ژیکه‌ڵه‌یه‌ ههههه، که‌سێک گه‌ر دڵداری کرد واته‌ خۆشه‌ویستی تا ڕاده‌ی عه‌شق دروست ئه‌بێ له‌ نێوانیان، له‌وانه‌یه‌ ڕووبدات که‌ یه‌کیان بێ ئه‌وی تریان نه‌ژیێت یا تا ژیانی هه‌بێ غه‌م بۆ ئه‌وه‌ بخوات، جا که‌سێک که‌وای کردوو منیش که‌سێکم هه‌بوو که‌دلدارم بوو، ئه‌وا گه‌ر له‌به‌ر خۆشم ڕازی نه‌بم له‌به‌ر دڵداره‌که‌م ڕازی ئه‌بم، چونکه‌ که‌من ئه‌زانم به‌ نه‌مانم دڵدارم گۆشه‌گیر بێت، ئه‌وا بابوونم هه‌ر هه‌بێ نه‌وه‌ک له‌به‌ر من له‌ خۆشه‌ویسترین که‌سم توشی ئازار بێت، ئه‌و کات بوونم له‌وانه‌یه‌ باشتر بێت بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕازی بم به‌ داواکه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکا که‌ دڵداره‌که‌م ڕازی بێت.


دووباره‌ به‌خێر بێیت هیوام وایه‌ مانووم نه‌کردبی
سه‌رکه‌وتووبیت .

زۆر سوپاس سۆز گیان، ماندووبوون له‌گه‌ڵ ئێه‌وه‌ی خۆشه‌ویست حه‌سانه‌وه‌مه‌ خوشکێ گیان.
تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیانتا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-12-09 20:19:15

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم بۆ خاتوو ؟دنــا؟

بەخیر بیت کاک موسلیم یانەت رووناک کردەوە
زۆر خۆشحاڵ بووم بە بیبینی ناوەکەی تۆ و تۆ میوانی ئەم هەفیەییت ،
کۆمەڵی پرسیارم هەیە هیوادارم ماندووت نەکە م .......................

زۆر سوپاس دنا گیان منیش خۆشحاڵم به‌ بینینی په‌یامه‌که‌تان له‌ میوانداریم
هه‌ر پرسیارێک بی وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ماندووبوون له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌زیز واته ئیسراحه‌ت خوشکێ گیان.


١- کاک موسلیم جگە لە پێنج فەرزەکە نویز کردن .نویژی تر ئەکەیت.مەبەستم نویژی سونەت؟

ماوه‌یه‌که‌ له‌مه‌ که‌م چاڵاک بوومه‌ به‌هۆی زۆری سه‌رقاڵیمه‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵێ زۆر له‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌کان ئه‌که‌م سوپاس بۆخوا، به‌تایبه‌ت ویتر واته‌ سوننه‌تی وه‌تر.

٢-بۆ ئەونە عاشقی سامی یوسفیت!

چونکه‌ یه‌که‌م هونه‌رمه‌ند بوو که‌ گریاندمی و ناخمی هه‌ژاند، به‌تایبه‌ت له‌ سروودی دایه‌گیان، وه‌ پر مانای سرووده‌کانی هۆیه‌کی تری ئه‌و عه‌شقه‌مه‌ بۆی.

٣-ئایا خەم خواردن بۆ ژیان!! ،،گرنگیەیکی ئەوتۆی هەیە؟؟
یان هەوڵ بەین کاری چاکە بکەین بۆ ئەو دنیا؟

من ئه‌ڵێم غه‌م بۆ دونیا نه‌خورێ، بۆ خود بۆ خۆمان بخورێ، له‌ یه‌کێک له‌ وته‌کانی ئیمامی ابن قیم الجوزیة دا هاتووه‌ که‌ ئه‌ڵێ: دنیا هه‌مووی هه‌تا سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ناهێنێ که‌ سه‌عاتێک یا ده‌قه‌یه‌ک غه‌می بۆ بخۆی، جا چ جای ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نت له‌ غه‌می دونیا سه‌رف که‌ی. به‌ڵێ هه‌وڵدان بۆ کردنی چاکه‌ بۆ ئه‌و دونیا کارێکی ژیرانه‌یه‌.


٤- قبوڵ نەکردنی . ژیان لەلای تۆ چی مانایەکی هەیە؟؟؟

ژیان ئه‌گه‌ر هیچ مانایه‌کی نه‌مێنێ و به‌تال بێته‌وه‌ له‌ دیده‌ جوانه‌کانی، ئه‌وا ژیانم قبوڵه‌ دوای ئه‌وه‌ی خوا خه‌لقی کردووم، چونکه‌ به‌ڕاستی شانازی به‌خودام ئه‌که‌م که‌ له‌ بابه‌تێکدا ئاماژه‌م پێداوه‌، خوا که‌ قبوڵی کردووه‌ من به‌نده‌ی به‌رزێکی ئه‌و زاته‌ بم، که‌واته‌ سوپاسی ئه‌که‌م که‌ منی داناوه‌ به‌به‌نده‌ی هه‌ره‌ جوان و هه‌ره‌ به‌رزی خۆی.

٥- بوونی کیشەی زۆر لەلای زۆری تاکی کۆمەڵگادا  بۆ چی هۆیەک ئەی گەرینیتەوە؟

خوشکێ گیان ئه‌توانم بڵێم بۆ: بێ هیوایی، هه‌وڵ نه‌دان، بڕیاردان..هتد ئه‌مانه‌ هۆن بۆ کێشه‌ لای زۆر له‌ که‌سان.

٦-گریان یان فرمیسک لەلای تۆ بوونی هەیە؟

به‌ڵێ، به‌ڵام ناتوانم فرمێسک زۆر بڕژێنم، تا ئێستا بایی ئه‌وه‌ فرمێسکم نه‌ هاتووه‌ تا ته‌واو ئاوێته‌ی بم و ته‌واو ئاسووده‌م.

٧-ئایا کاک موسلیم .٥ی زانستیە یان ویژەی ؟؟ کام دەرست لەلا قورسە!!!!!!!!

هههههههه وه‌کو وتم 5زانستیم له‌گه‌ڵ ساڵێک دره‌نگ چوونه‌ قوتابخانه‌ و ساڵێک خزمه‌ت هههه واته‌ ساڵێک که‌وتووم، هه‌رچه‌نده‌ به‌ خوێندن هه‌موویان خۆش و ئاسانن به‌ڵام فیزیا زۆر قورسه‌، ناومان لێناوه‌ عه‌زیا هههههههههه که‌ له‌سه‌ر وه‌زنی فیزیایه‌.

بە هیوام ماندووم نەکردبیتیت .
هەمیشە لە خۆشی ئاسودەی و کامەرانیا بژیت هەمووکاتیکت هەر خۆشی
کامەرانی ئاسودەی بیت  ....................سەرکەوتوبیت

خوشکێ گیان خۆشحاڵ بووم وه‌کو وتم ماندوو بوون له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئیسراحه‌ته‌.
زۆر سوپاس له‌گه‌ڵ تۆش، تۆش سه‌رکه‌وتوو و شاد و کامه‌ره‌ن بیت
سوپاس داده‌ گیان هیوای ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریم بۆت هه‌یه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-12-10 14:56:42

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

بـــــــــه‌خێر بێێت کــــــــــاک مــــــــوسلیـــــــــم
http://i54.tinypic.com/fjpy6r.jpg

موسلیم گیان یه‌کێکیت له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای به‌ ئه‌ندام بوونته‌وه‌ سه‌رنجی منت ڕاکێشاوه‌،،
ئه‌ندامێکی زۆر به‌ڕێز و بێ کێشه‌یت له‌ نێو یانه‌دا ، خۆشحاڵم که‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆ میوانمانیت
تا بتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م میوانداریه‌وه‌ بتناسین،،

ئه‌مڕۆ ئه‌پرسم::


1_موسلیم بۆ به‌ خۆی ئه‌ڵێت غه‌مگین؟
2_ سێ سیفه‌تی کوردژینم پێ بڵێ که‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشابیت و
له‌ هیچ شوێنێکی تر نه‌تبینیوه‌؟

3_ زۆر شت به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا دێت،
هه‌ندێکیان کار ئه‌کاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تیمان،
ڕووداوێکمان پێ بڵێ که‌ زۆر کاری تێ کردبیت و که‌سایه‌تی گۆڕی بیت؟

4_ ئه‌مانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:
*فرمێسکی منداڵ...
*فرمێسکی ئافره‌ت...
*فرمێسکی پیاو..


5_ ئه‌و پله‌یه‌ چییه‌ که‌ موسلیم له‌ژیانی ئاواتی به‌ده‌ست هێنانیه‌تی؟
6_ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ ناخت زۆر پێی مورتاحه‌ و هه‌موو شتێکی خۆتی بۆ باس ئه‌که‌یت؟
7_ بروسلی ده‌ڵێت:(گوێ مه‌گره‌ که‌ ده‌ڵێت،بزانه‌ چی ده‌ڵێت)، تۆ چۆن ئه‌م وته‌یه‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌؟؟؟
ئه‌مه‌ یه‌کێک بوو له‌ پرسیاره‌کانی خۆت که‌له‌منت کرد زۆریش پێم جوان بوو
حه‌ز ئه‌که‌م وه‌لامه‌که‌ی له‌ خۆت بزانم..

8_ بابه‌تێکت هه‌یه‌ له‌ به‌ ناوی:

یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام و پێم جوان بوو
تا ئه‌و پله‌ی داوام له‌ به‌رێوه‌به‌ران کرد بۆ جێگیر کردنی،،
ئه‌مه‌وێت بزانم تا چه‌ند ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌یه‌ ه‌سه‌ر ژیانت؟؟
9_ ڕوویداوه‌ موسلیم دڵی دڵی زیز بوبێت له‌ من و من پێم نه‌زانیبێت؟؟


من هیچ پرسیاری ترم نییه‌
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ شتێک هه‌یه‌ لات گه‌لاڵه‌ بووبێت و من نه‌مزانی بێت حه‌ز ئه‌که‌م خۆت بیڵێیت..
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆ تۆی ئازیز
هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیته‌..
کاتت شاد...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-12-10 16:53:31

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم بۆ داده‌ سۆزی

بـــــــــه‌خێر بێێت کــــــــــاک مــــــــوسلیـــــــــم

زۆر سوپاس داده‌ سۆزی گیان تۆش به‌خێر بێیت

موسلیم گیان یه‌کێکیت له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای به‌ ئه‌ندام بوونته‌وه‌ سه‌رنجی منت ڕاکێشاوه‌،،
ئه‌ندامێکی زۆر به‌ڕێز و بێ کێشه‌یت له‌ نێو یانه‌دا ، خۆشحاڵم که‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆ میوانمانیت
تا بتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م میوانداریه‌وه‌ بتناسین،،

زۆر سوپاس داده‌ گیان، سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت و هه‌ستی به‌رزت
سوپاس منیش خۆشحاڵم به‌ بوونی په‌یامی تۆی به‌ڕێز و ئازیز له‌م میوانداریه‌مدا.


ئه‌مڕۆ ئه‌پرسم::

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌::

1_موسلیم بۆ به‌ خۆی ئه‌ڵێت غه‌مگین؟

داده‌ گیان جا بڵێم چی، خۆی سه‌ره‌تا ته‌نها موسلیم بووم، به‌ڵام یه‌که‌م هۆی ئه‌و غه‌مگینه‌ به‌م دوو دێڕه‌ بۆتی ئه‌ڵێم:
به‌خۆم موسلیم غه‌مگینم تۆش غه‌مگین ترت کردم
له‌ نێو هه‌موو نازناوێکا غه‌مگینت پێ هه‌ڵبــــــژاردم
خۆمم ناسیبوو و به‌خته‌وه‌ریم دۆزیبووه‌وه‌
که‌چی تۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ت لێ ون کــردم
ئیتر له‌و کاته‌وه‌ کردم به‌نازناوی شیعریم.


2_ سێ سیفه‌تی کوردژینم پێ بڵێ که‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشابیت و
له‌ هیچ شوێنێکی تر نه‌تبینیوه‌؟

1- پێشه‌نگی له‌ بابه‌تی نوێ و به‌سوود و جوان و فێرگه‌یه‌کی زۆر زۆر باش. 2- بوونی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێکی به‌ڕێز و موحته‌ره‌م و له‌سه‌ر خۆو لێهاتو وه‌ خۆشه‌ویست لای ئه‌ندامان. 3- دوای ناسینی کوردژیــن جیابوونه‌وه‌ لێی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه‌.

3_ زۆر شت به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا دێت،
هه‌ندێکیان کار ئه‌کاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تیمان،
ڕووداوێکمان پێ بڵێ که‌ زۆر کاری تێ کردبیت و که‌سایه‌تی گۆڕی بیت؟

داده‌ گیان ئه‌توانم بڵێم جگه‌ له‌ حه‌ق زۆر که‌م شت کاری تێکردووم یا به‌واتایه‌کی تر ڕوون بوونه‌وه‌ی حه‌ق لای من ڕووداوێک بوو که‌ کاری تێکردووم پاشان ڕووداوی تر وه‌ک هی هه‌ندێ له‌ سه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌کان و سه‌رده‌می ئیمامی ئه‌بوبه‌کری صدیق ره‌زای خوای له‌سه‌ر، وه‌ یه‌کێ له‌ڕووداوه‌ کارێکه‌ره‌کان لای من ئه‌و ڕووداوه‌یه‌که‌ به‌ناوی چیڕۆکی کوڕ و کچێکی ئیمانداره‌ و له‌یانه‌ش دامناوه‌ ئه‌مه‌ش لینکه‌ که‌ی



4_ ئه‌مانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:
*فرمێسکی منداڵ...
*فرمێسکی یافره‌ت...
*فرمێسکی پیاو..

به‌ڵێ، به‌ڕای من * فرمێسکی منداڵ: پڕیه‌تی له‌ پاکی که‌ زۆر کات هۆی بوونی ئه‌م فرمێسکه‌ داواکاریه‌ جا بۆ هه‌رشتێ بێت.
* فرمێسکی ئافره‌ت: پێ ئه‌چێ غه‌م خواردن بێ بۆ شتێک که‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ده‌ستی بێنێ یا سه‌رکه‌وتوونه‌ بوو بێت به‌سه‌ریا یا له‌ده‌ستی دابێت، ئه‌کرێ هه‌ندێ جار بۆ شادی بێت.
* فرمێسکی پیاو: تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ شتێک تا قوڵایی ڕۆح بۆیه‌ فرمێسکی پێ باراندووه‌، چونکه‌ به‌زۆری پیاو دڵ ڕه‌قه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌ت.



5_ ئه‌و پله‌یه‌ چییه‌ که‌ موسلیم له‌ژیانی ئاواتی به‌ده‌ست هێنانیه‌تی؟

ئاواتم دوو پله‌یه‌: حه‌زم لێیه‌ چۆنم وا بناسرێم له‌لای که‌سان و هاوڕێ یان و نزیکانم، وه‌ حه‌زم لێیه‌ بگه‌مه‌ پله‌یه‌ک که‌ خوا لێم ڕازی بێت.

6_ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ ناخت زۆر پێی مورتاحه‌ و هه‌موو شتێکی خۆتی بۆ باس ئه‌که‌یت؟

خوشکێکم که‌ له‌ ئه‌سڵا کچه‌ پلکمه‌ واته‌ دایکی خوشکی دایکمه‌، که‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر گه‌وره‌ بووین تا ئه‌وه‌بوو گه‌ڕامه‌وه‌ کوردستان بۆ خوێندنم، ئێستاش هه‌م خوشکمه‌ هه‌م نزیکم هه‌م هاوڕێم جگه‌ له‌ کچه‌ پلکایه‌تی.

7_ بروسلی ده‌ڵێت:(گوێ مه‌گره‌ که‌ ده‌ڵێت،بزانه‌ چی ده‌ڵێت)، تۆ چۆن ئه‌م وته‌یه‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌؟؟؟
ئه‌مه‌ یه‌کێک بوو له‌ پرسیاره‌کانی خۆت که‌له‌منت کرد زۆریش پێم جوان بوو
حه‌ز ئه‌که‌م وه‌لامه‌که‌ی له‌ خۆت بزانم..

لێکدانه‌وه‌م بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌: گوێ له‌که‌سێک مه‌گره‌ که‌ ئه‌یه‌وێ له‌جۆوه‌ خۆت تێهه‌ڵکێشی کاری که‌سان که‌یت، وه‌ گوێمه‌گره‌ له‌که‌سێک که‌ ئه‌یه‌وێ نێوان دو مرۆڤ تێکبدات جا ئه‌و دوو مرۆڤه‌ هه‌ر که‌سێک بن.

8_ بابه‌تێکت هه‌یه‌ له‌ به‌ ناوی:
ئه‌گه‌ر ژیان یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام و پێم جوان بوو
تا ئه‌و پله‌ی داوام له‌ به‌رێوه‌به‌ران کرد بۆ جێگیر کردنی،،
ئه‌مه‌وێت بزانم تا چه‌ند ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌یه‌ ه‌سه‌ر ژیانت؟؟

ئه‌توانم بڵێم زۆر له‌ بڕگه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌رم به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی که‌سانیش که‌ من ئه‌توانم بڵێم بینومه‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ هۆیه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌م، که‌ بوونه‌ته‌ حه‌زێکم تا بتوانم گه‌ر هه‌بن له‌ ژیانم ته‌واو ڕه‌نگ بداته‌وه‌ له‌ژیانم.

9_ ڕوویداوه‌ موسلیم دڵی دڵی زیز بوبێت له‌ من و من پێم نه‌زانیبێت؟؟

چه‌نده‌ی بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه‌ هیچی وام نه‌دیوه‌، بۆیه‌ ئه‌ڵێم نازانم. هههههههههه، نانا داده‌ گیان هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕده‌انیم که‌ دڵم هێشابێت لێت له‌وه‌ش دڵنیام که‌ دڵم زیز نه‌بووه‌.


من هیچ پرسیاری ترم نییه‌
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ شتێک هه‌یه‌ لات گه‌لاڵه‌ بووبێت و من نه‌مزانی بێت حه‌ز ئه‌که‌م خۆت بیڵێیت..
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆ تۆی ئازیز
هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیته‌..
کاتت شاد...

خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌کانت
له‌ ئێستاشدا هیچ شتێکی وه‌ها نیه‌ که‌ باس بکرێت و بگوترێت گه‌ر هه‌بوو ئینشآءالله‌ ئه‌یڵێم
زۆر سوپاس داده‌ سۆزی گیان تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌بیت و چاوت ڕۆن و ته‌مه‌نت پڕ به‌ره‌که‌ت بێت
کات باش و خۆش و شاد.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-10 18:28:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-12-11 16:36:36

nima
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 353
WindowsXPFirefox

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

ba xer beyt kaka muslem,,,bburn la bar away katm kama,,,tanha dast xoshy t le dakam bo babatakant ba taybaty babaty dene,,heway sarkawtnt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-12-11 18:23:12

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم بۆ نیما

ba xer beyt kaka muslem,,,bburn la bar away katm kama,,,tanha dast xoshy t le dakam bo babatakant ba taybaty babaty dene,,heway sarkawtnt bo daxwazm

زۆر سوپاس نیما گیان تۆش به‌خێر بێیت هاوڕێ گیان، زۆر ئاساییه‌ هاوڕێی خۆشه‌ویست، سوپاس بۆ ده‌ستخۆشیه‌که‌ت لێم، سوپاس بۆ هه‌ستت، سوپاس هاوڕێ گیان تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌ بیت له‌ژیان، خۆشحاڵم به‌بوونی په‌یامت له‌ میوانداریه‌که‌مدا، هیوام وایه‌ شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-12-11 19:36:30

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌خیر هاتنت ده‌که‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ ره‌نگینه‌ به‌خیر هاتی برای به‌ریزم  کاک موسلیم ده‌که‌م منیش حه‌زم کرد ساباته‌که‌ ده‌و له‌مه‌ند بکه‌م چه‌ند پرسیاریکم هه‌بو هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم گه‌ر نه‌شت توانی زۆر ته‌بیعیه‌





1.کاک موسلیم حه‌زده‌کات له‌ته‌مه‌نی چه‌ندا سه‌ردانی مالی خودا بکات

2.کاک موسلیم تاچه‌ند پابه‌ندی قورئان پابه‌ندی به‌رنامه‌کانی په‌روه‌ردگاره‌

3.کاک موسلیم تاچه‌ن گوی له‌سروده‌ ئاینیکان ده‌گریت ئه‌ی گۆرانی تر

4.گه‌ر به‌کاک موسلیم بلیم ئامۆژگاری یه‌کی بچوکم بکات له‌باره‌ی دنیاو دیندا چیم پی ده‌لیت


ته‌نها ئه‌و پرسیارانه‌م هه‌بو به‌هیوای کاتم نه‌گرتبیتی برای به‌ریزم زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-12-11 20:07:59

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

وه‌ڵامم بۆ داده‌ شه‌هلا

سه‌ره‌تا به‌خیر هاتنت ده‌که‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ ره‌نگینه‌ به‌خیر هاتی برای به‌ریزم  کاک موسلیم ده‌که‌م منیش حه‌زم کرد ساباته‌که‌ ده‌و له‌مه‌ند بکه‌م چه‌ند پرسیاریکم هه‌بو هیوادارم له‌کاتت نه‌گرم گه‌ر نه‌شت توانی زۆر ته‌بیعیه‌

زۆر سوپاس هاوڕێ گیان تۆش به‌خێر بێیت، خۆشحاڵم به‌ به‌شدار بوونت له‌ میوانداریه‌که‌م، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توانیم.



1.کاک موسلیم حه‌زده‌کات له‌ته‌مه‌نی چه‌ندا سه‌ردانی مالی خودا بکات

حه‌زم لێیه‌ زۆر زوو بچم، ساڵێکی دیم زۆر حه‌ز لێیه‌ یا دووساڵی دی.

2.کاک موسلیم تاچه‌ند پابه‌ندی قورئان پابه‌ندی به‌رنامه‌کانی په‌روه‌ردگاره‌

ئه‌ڵێم سوپاس بۆخوا.

3.کاک موسلیم تاچه‌ن گوی له‌سروده‌ ئاینیکان ده‌گریت ئه‌ی گۆرانی تر

زۆر گوێ له‌ سرووده‌ ئایینیه‌کان ئه‌گرم، به‌ڵام گۆرانی تر مه‌گه‌ر مه‌جبوور بم ئه‌گینا نه‌ حه‌زم لێیانه‌ نه‌ گوێشیان بۆ ئه‌گرم، هه‌ندێ هوونه‌ر مه‌ند نه‌بێ که‌ حه‌زم لێیه‌ گوێ گریان بم وه‌ک به‌هجه‌ت یه‌حیا، عه‌دنان که‌ریم.

4.گه‌ر به‌کاک موسلیم بلیم ئامۆژگاری یه‌کی بچوکم بکات له‌باره‌ی دنیاو دیندا چیم پی ده‌لیت

ئه‌ڵێم له‌ هه‌موو کاتێکا له‌ خۆشی و ناخۆشیدا له‌ قه‌ڵه‌باڵغی و ته‌نیایدا خوات له‌یاد بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا بێت.


ته‌نها ئه‌و پرسیارانه‌م هه‌بو به‌هیوای کاتم نه‌گرتبیتی برای به‌ریزم زۆر سوپاس

سوپاس بۆ به‌شداری و پرسیاره‌کانت
نا داده‌ گیان خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی په‌یامت
خوشکێ گیان سوپاس بۆتۆش هیوام وایه‌ سه‌رکه‌وتوو و شاد بیت له‌ ژیانتا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-12-13 18:51:07

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2018-04-07
په‌یامه‌كان: 1980
WindowsXPSafari

Re: کاک موسلیم میوانی ساباته‌

سڵاوێک له‌ کۆتا
سڵاوێک له‌ کۆتا بۆهه‌موو ئێوه‌ی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست هاوڕییان و خوشکان و برایان
هاوڕێیان خۆشحاڵ بووم که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانی سابات بووم و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بووم
خۆشحاڵ بووم به‌ گشت به‌شداریه‌کتان و هیوادارم کاتانێکی خۆش بووبێ که‌ له‌گه‌ڵتان بووم
هیـــــــوام ســـه‌رکه‌وتن و خـۆشیتــــــانه‌ لـــه‌ ژیانــــــتانــــــدا

براتــــان
به‌شدار عمر علی چــۆمانــــی
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c2b584dd1b.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-13 18:57:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.134.98
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net