❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-12-26 13:35:43

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌ .کاکه‌ (خـــه‌مـــه‌) یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن بۆ یانه‌  و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات   هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه خه‌مه‌ ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .

له‌گه‌ل رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-12-26 18:08:56

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2015-08-04
په‌یامه‌كان: 1331
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان 

به‌خێر هاتنی میوانه‌ به‌رێزه‌که‌مان ئه‌که‌م ،،هیچ پرسیارێکم نیه‌ ته‌نها ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌م یانه‌ جوانه‌ت کردوه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم  سه‌رکه‌وو بیت‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-12-26 18:10:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

کاک سیروان ده‌ست خۆش بێت بۆ مێوانداری که‌ردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ روح سووکه‌ ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان
کاک خه‌مه‌ گیان زۆر به‌خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌

چه‌ند پرسیاره‌کی بچوکم هه‌یه‌ هیوام وایه‌ له‌ کاتی تۆ نه‌گرم؟
1- ناوی راستیت چیه‌؟بۆچی ناوی خۆت ناوه‌ به‌ خه‌مه‌؟ئایا له‌ ژیانێت هیچ خه‌مێک رووداوه‌ تا ئه‌م نازناوه‌یه‌ له‌ خۆت بنێت؟
2-ژیان تا چه‌ند بۆ کاک خه‌مه‌ سه‌خته؟
3-هیوای دوا رۆژێت جیه‌ ؟حه‌ز ئه‌که‌ییت ببیت به‌ جی؟
4تۆ سه‌رسامی کام ئه‌ندامی خێزانتی؟
5- به‌ چ شتێک زۆر توره‌ ئه‌بییت؟
6-دابران جون پێناسه‌ی ئه‌که‌ی؟

هیوان ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ش ساخ بیت انشالله‌..‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-12-26 18:17:29)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-12-26 18:12:54

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

به‌ناوی خاڵقی گشت جوانیه‌کان
سڵاو ڕێز و حورمه‌تم بۆ به‌ڕیزان له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی و هه‌موو هاوڕێیانی یانه‌ جوانه‌که‌مان
زۆر سوپاس بۆ کاکه‌ سیروان و هاورێیانی به‌رێوبه‌رایه‌تی که‌ بۆ ئه‌مجاره‌ به‌نده‌تان به‌ میوانی ئه‌م ساباته‌ ڕازاوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردووه‌
انشاالله‌ به‌ پێی توانا له‌ خزمه‌تتانا ئه‌بم و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕیز ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌
به‌ هیوام میوانێکی ڕۆح سوکی ئێوه‌ی ئازیز بم و بێزار نه‌بن له‌ میوانداریه‌که‌
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران
شادیتان ئاواتمه
هاوڕێتان ::: خـــــه‌مــــه‌ :::‌‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2010-12-26 18:14:09)

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-12-26 18:21:42

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ کاکه‌ خه‌مباری به‌رێز

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان

منیش ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز هه‌یه‌ 

به‌خێر هاتنی میوانه‌ به‌رێزه‌که‌مان ئه‌که‌م ،،هیچ پرسیارێکم نیه‌ ته‌نها ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌م یانه‌ جوانه‌ت کردوه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم  سه‌رکه‌وو بیت‌

زۆر سوپاسی به‌رێزت ئه‌که‌م کاکه‌ خه‌مبار گیان ،، به‌ هیوام ئه‌و کارانه‌ی کردومه‌ له‌و ئاسته‌دابێت ناوی بنێین خزمه‌ت ،
هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی یانه‌ جوانه‌که‌دا ئه‌بم انشاالله‌ خوا یارمه‌تی بدات ، زۆر سوپاس منیش ئاواتی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێزت ئه‌خوازم هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-12-26 18:55:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ خوشکی به‌رێزم خاتو فریشته‌ی کورد

کاک سیروان ده‌ست خۆش بێت بۆ مێوانداری که‌ردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ روح سووکه‌ ده‌ست خۆش بێت کاک سیروان

ده‌ست خۆشی  و خۆشه‌ویستی منیش بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز .

کاک خه‌مه‌ گیان زۆر به‌خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌یه‌

زۆر زۆر سوپاس داده‌ فریشته‌ی به‌ڕیز سابات به‌ ئێوه‌ی به‌ڕیزه‌وه‌ جوانه‌ .

چه‌ند پرسیاره‌کی بچوکم هه‌یه‌ هیوام وایه‌ له‌ کاتی تۆ نه‌گرم؟

من له‌ خزمه‌تدام بۆ هه‌موو پرسیاره‌کان ، کاتم بۆ ئێوه‌ ده‌ستکه‌وته‌ نه‌ک له‌ ده‌ستتان خوشکی من .

1- ناوی راستیت چیه‌؟بۆچی ناوی خۆت ناوه‌ به‌ خه‌مه‌؟ئایا له‌ ژیانێت هیچ خه‌مێک رووداوه‌ تا ئه‌م نازناوه‌یه‌ له‌ خۆت بنێت؟

ناوی راسیم ( سه‌لمان ) . داده‌ گیان نازناوێکه‌ له‌ دڵمه‌وه‌ هاتوه‌ ده‌مێکه‌یه‌ هه‌مه‌ ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ هیچ یه‌کێک له‌ ئێمه‌ بێ خه‌م نیه‌ ، خه‌مه‌کانیش ئه‌م نازناوه‌یان به‌ من به‌خشیوه‌ .

2-ژیان تا چه‌ند بۆ کاک خه‌مه‌ سه‌خته؟

سوپاس بۆ خوا سه‌ختیه‌ک له‌ ژیانما نابینم شیاوی سه‌رنج بێت .

3-هیوای دوا رۆژێت جیه‌ ؟حه‌ز ئه‌که‌ییت ببیت به‌ جی؟

هیواکان زۆرن ناکرێ بیانژمێرم ، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هیوام ئه‌وه‌یه‌ که‌سێک بم خوای گه‌وره‌ له‌ خۆم ڕازی بکه‌م ، وه‌ڵا داده‌ گیان له‌وه‌شیان بومه‌ته‌وه‌ ببم به‌ چی ، سوپاس بۆ خوا خه‌ریکی کاری خۆمم و کاسپیه‌کی بچوکم بۆ خۆم ده‌سته‌به‌ر کردوه‌ ، ئه‌وه‌ی تریش خوا ئه‌زانێ قه‌ده‌ر بۆ کوێمان ئه‌بات .

4تۆ سه‌رسامی کام ئه‌ندامی خێزانتی؟

وه‌ک سه‌رسامی سه‌رسامی باوکمم .

5- به‌ چ شتێک زۆر توره‌ ئه‌بییت؟

هههههه وه‌ڵا تۆزێ توڕه‌م ، به‌ شتی ناحه‌ق زۆر توره‌ ئه‌بم ، به‌ درۆ توره‌ ئه‌بم ، به‌ کفر توره‌ ئه‌بم ، زۆر شتی تریش ههههه

6-دابران جون پێناسه‌ی ئه‌که‌ی؟

دابڕان ئازاریكه‌ له‌ ناو ڕۆحدا گه‌شه‌ ئه‌کات هه‌تاکو رۆح له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ ناو ئه‌بات .

هیوان ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌خوازم هه‌ر له‌ش ساخ بیت انشالله‌..

زۆرسوپاس خوشکی به‌رێزم خۆشحاڵبوم به‌ پرسیاره‌کانت ، به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کانم وه‌ڵامبێت بۆ به‌رێزت
سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-12-26 21:00:13

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48ec0a61a7.gif
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی سابات
زۆر زۆر به‌خێر بێت کاک خه‌مه‌ گیان بۆ ساباتی کوردژین
هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئه‌خوازم براکه‌م..
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c8f62cbe39.gif
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ زۆر ماندووت ناکام:

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c8f62cbe39.gif
1.له‌ چی په‌شیمانی ؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c8f62cbe39.gif
2.یه‌که‌م هاورێی یانه‌ت کێ بوو؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c8f62cbe39.gif
3.کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c8f62cbe39.gif
4.تا چ راده‌یه‌ک کوردستانت خۆش ئه‌وێت؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48ec0a61a7.gif
له‌کۆتایدا هیوای شادی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم ....
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48ec0a61a7.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-26 21:01:03)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-12-26 23:28:33

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سلاو له‌ کاکه‌ خه‌مه‌ی ئازیز به‌خێر بێیت بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی کوردژین
سه‌رکه‌وت و بیت و سوپاس  بۆ ئه‌و کاته‌ی ده‌یبه‌خشیت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان
کاکه‌ خه‌مه‌ گیان نامه‌وێت پرسیاری تایبه‌ت بکه‌م  له‌سه‌ر که‌سایه‌تیت وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی هاوری یه‌تیشمان کورته‌  نازانم به‌ته‌واوی فکره‌ی تۆ چه‌نده‌ نزیکه‌ له‌ فکره‌کانی من
به‌ڵام ده‌مه‌وێت دوو  پرسیاری فکری بکه‌م تاکو لیکدانه‌وه‌ی تۆ بانم سه‌باره‌ت به‌ دوو پرسیاره‌که‌
له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانم زۆر باشتر کاکه‌ خه‌مه‌ بناسم به‌م ته‌مه‌نه‌ کورته‌ی هاوڕێ یه‌تیمانه‌وه‌


بیرورای تۆ سه‌باره‌ت به‌مه‌
{ئه‌وه‌تای بیرم پێی ده‌شکێت که‌ بیر بکه‌مه‌وه‌  ، هیچ کات بیرم له‌  شتێک نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ به‌نیازم له‌ بیری بکه‌م
چونکه‌ ئه‌گه‌ر بیرم لێی بکردایه‌ته‌وه‌  هه‌رگیز نه‌م ده‌توانی له‌بیری بکه‌م }


{به‌که‌سێک زۆر سه‌رسام بوم ، ئه‌ویش به‌ خۆکوستنی خۆی ،دوای هه‌ڵسام به‌ خۆکوشتنی ئه‌م سه‌رسام بوم
خۆکوشتنیش به‌ من سه‌رسام ده‌بوو }

کاکه‌ خه‌مه‌ گیان ماندووت ناکه‌م ته‌نها وه‌ڵام و رونکردنه‌وه‌و  لێکدانه‌وه‌ی تۆم ده‌وێت بۆ ئه‌و دوو رسته‌یه‌
کاتێکی شاد به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنو  به‌رده‌وامی له‌کاره‌کانی ژیانت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-12-27 00:47:23

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

..........سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان..............
..... زۆر ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ئه‌که‌م ......
....هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌ختیاری بۆ ده‌خوازم.....



به‌خێر هاتی براکه‌م خه‌مه‌ گیان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه
  هیوای سه‌رفرازیت بۆئه‌خوازم و سه‌رکه‌وتو بیت


به‌خوا خه‌مه‌ گیان من زۆر پرسیار ناکه‌م سه‌رت نایه‌شێنم به‌کوردتی و پوختی
....ئاوا هه‌ر 40 تا 50 پرسیارێک ئه‌که‌م هههههههه نانا گاڵته‌ ئه‌که‌م....



1.. خه‌مه‌ به‌زۆری حه‌ز به‌ ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ئه‌کات
           2 ... تا چ ڕاده‌یه‌ک گه‌شبینی له‌ زیان
           3 ..پێناسه‌ی خیانه ت چؤن ئه‌که‌یت


ئیتر زۆر سوپاس هاوڕێ گیان له‌وه‌ زیاتر بێزارت نا‌که‌م
      هه‌موو کاتێک به‌خته وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-12-27 17:36:32

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-affa3b1e5f.jpg

هێمن هێمن دیسان وا له‌میوانی یه‌كی دی له‌كه‌ناری كوردژیندا
میوانداری میوانێكی ئازیز و خۆشه‌ویستی یانه‌ ئه‌كه‌ین ،،

ئه‌مه‌وێت پێتبڵێم :
تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر ڕسته‌یه‌ك له‌ نوسینه‌كانت
دوونیایه‌ك له‌ گه‌وره‌ی و زانیاریت بۆ هه‌موان به‌خشیوه‌ ،
ئه‌مه‌وێت وه‌ك جوانی پایز له‌ وه‌رزێكی ڕۆح سوك
بێم له‌گه‌ڵ گشت گه‌ڵاكاندا پێت بڵێم :

بــــه‌خـــێــــرهـــاتـــی ســـه‌رچـــــاوان

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-bc7a108d91.jpg

گه‌ر نه‌بمه‌ هۆیی ماندوونه‌بوونت ،،ته‌نها سێ پرسیارم هه‌یه‌ .

*ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ وه‌ك مامۆستایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یی ؟؟
وه‌ چ كه‌سایه‌تییه‌كیان هه‌یه‌ ؟؟ چۆن ئه‌یانپارێزیت؟؟


*شوێنی له‌دای بوون بۆ تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟

*چ ده‌ربڕینێكت بۆ ئه‌م وێنانه‌ هه‌یه‌ ؟؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c012029bd6.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-69faa3e6c6.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5384c9c67d.jpg

دووباره‌ به‌خێر هاتی ،، سه‌رچاوان،،
هیوام به‌خته‌وه‌ریت و ئاسوده‌یته‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-408567dc34.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-12-27 18:40:42

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2016-04-11
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

sarta das xshe la kak serwan akm

perozt bae am mewandreat le akm

hawre gean hewadrm har lasrkawtn w xoshe shade be

xwa agdrt be bt pareze hamw kate





mn 1 prsere bchkolanam haea


aya xoshawestet krdwa?


dwbra har baxer be hawre gean

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-12-27 19:36:37

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو لیسا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی سابات

منیش ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز هه‌یه‌ .

زۆر زۆر به‌خێر بێت کاک خه‌مه‌ گیان بۆ ساباتی کوردژین

زۆر زۆر سوپاس خاتوون گیان بژیت.

هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئه‌خوازم براکه‌م..

سوپاس بۆ به‌رێزت ، هیوای له‌ش ساغی و کامه‌رانی بۆ به‌رێزیشت.

منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ زۆر ماندووت ناکام:

له‌ خزمه‌تدام هاورێ گیان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هه‌رگیز ماندوو نابم .

1.له‌ چی په‌شیمانی ؟

له‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک کردبێتم په‌شیمانم ، له‌ که‌مته‌رخه‌میم به‌رامبه‌ر ئاینه‌که‌م په‌شیمانم ، هه‌ندێ شتی تریش.

2.یه‌که‌م هاورێی یانه‌ت کێ بوو؟

به‌خوا ڕاست بڵێم نازانم  ، به‌ڵام هه‌موو هاورێیان رێزیان نواندوه‌ به‌رامبه‌رم سوپاسیان ئه‌که‌م.

3.کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟

که‌سێک ئازاری داوم که‌ هه‌رگیز باوه‌ر ناکه‌م ئازاری وام بینیبێ و هه‌رگیز له‌ بیری ناکه‌م .

4.تا چ راده‌یه‌ک کوردستانت خۆش ئه‌وێت؟

تا ڕاده‌یه‌ک خۆشم ئه‌وێت ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ زۆر که‌متره‌ له‌و خۆشه‌ویستیه‌ راستیه‌ی ئه‌بێت بۆ خاک هه‌مان بێت ئه‌ویش به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو ئازار و ناخۆشی و نا یاسایه‌ی له‌م وڵاته‌دا توشمان بوه‌ .‌

له‌کۆتایدا هیوای شادی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم

سوپاس هاورێی به‌رێزم به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی خۆی گرتبێت ، به‌خته‌وه‌ربیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-12-27 19:59:39

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو له‌نیا

سلاو له‌ کاکه‌ خه‌مه‌ی ئازیز به‌خێر بێیت بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی کوردژین

سڵاو له‌ تۆش هاورێی زۆر به‌رێزیت سوپاس به‌ هیوام سابات به‌ دڵی ئێوه‌ بێت

سه‌رکه‌وت و بیت و سوپاس  بۆ ئه‌و کاته‌ی ده‌یبه‌خشیت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان

سوپاس به‌رێزیشت سه‌ربه‌رز بیت ، هه‌موو کاتێک له‌ خزمه‌تاندام 

کاکه‌ خه‌مه‌ گیان نامه‌وێت پرسیاری تایبه‌ت بکه‌م  له‌سه‌ر که‌سایه‌تیت وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی هاوری یه‌تیشمان کورته‌  نازانم به‌ته‌واوی فکره‌ی تۆ چه‌نده‌ نزیکه‌ له‌ فکره‌کانی من

سوپاس هاورێ گیان بۆ هه‌ستت و موراعات کردنت ، انشاالله‌ هاورێیه‌تیه‌کی ته‌مه‌ن درێژمان ئه‌بێت
به‌ لای منه‌وه‌ گرنگ نزیکی فکره‌ نیه‌ ، گرنگ قبوڵ کردن و ڕیزگرتنه‌ له‌ فکره‌ی یه‌ک .


به‌ڵام ده‌مه‌وێت دوو  پرسیاری فکری بکه‌م تاکو لیکدانه‌وه‌ی تۆ بزانم سه‌باره‌ت به‌ دوو پرسیاره‌که‌
له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانم زۆر باشتر کاکه‌ خه‌مه‌ بناسم به‌م ته‌مه‌نه‌ کورته‌ی هاوڕێ یه‌تیمانه‌وه‌

فه‌رموو هاورێ گیان به‌رێزت بپرسه‌و من وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ انشاالله‌ ،

بیرورای تۆ سه‌باره‌ت به‌مه‌
{ئه‌وه‌تای بیرم پێی ده‌شکێت که‌ بیر بکه‌مه‌وه‌  ، هیچ کات بیرم له‌  شتێک نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ به‌نیازم له‌ بیری بکه‌م
چونکه‌ ئه‌گه‌ر بیرم لێی بکردایه‌ته‌وه‌  هه‌رگیز نه‌م ده‌توانی له‌بیری بکه‌م }

به‌ڕاستی دوو وشه‌ی زۆر له‌ یه‌ک جیاوازن ، بیر کردنه‌وه‌و له‌ بیر کردن ،
من پێم وایه‌ شتێک که‌ شیاوی بیر لێ کردنه‌وه‌ بێت هه‌رگیز له‌ بیر ناکرێت ،
وه‌ خۆ خه‌ڵه‌تاندنه‌ بڵێین بیری لێ ناکه‌ینه‌وه‌ کاتێک له‌ مێشکماندا جێگایه‌کی هه‌بێت،
به‌ دڵنیایشه‌وه‌ ئه‌و شته‌ی شیاوی له‌ بیر چونه‌وه‌یه‌ خۆکارانه‌ له‌ زاکیره‌ماندا ئه‌سڕێته‌وه‌ یان زۆر کاڵ ئه‌بێته‌وه‌ .


{به‌که‌سێک زۆر سه‌رسام بوم ، ئه‌ویش به‌ خۆکوشتنی خۆی ،دوای هه‌ڵسام به‌ خۆکوشتنی ئه‌م سه‌رسام بوم
خۆکوشتنیش به‌ من سه‌رسام ده‌بوو }

هههههه وه‌ک مه‌ته‌ڵ وایه‌ ،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت مرۆڤ خۆشه‌ تا ڕاده‌یه‌ک به‌ خۆی سه‌رسام بێت که‌ بتوانێت بڕوای به‌ خۆێ هه‌بێت بۆ هه‌مو کارێک
هه‌موو ئه‌و سه‌رسامیانه‌ له‌ کۆتایدا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خودی که‌سایه‌تی خۆت .


کاکه‌ خه‌مه‌ گیان ماندووت ناکه‌م ته‌نها وه‌ڵام و رونکردنه‌وه‌و  لێکدانه‌وه‌ی تۆم ده‌وێت بۆ ئه‌و دوو رسته‌یه‌

نا ماندوو نابم هاورێ گیان زۆر خۆشحاڵ بووم ،، به‌س پرسیاره‌کانت له‌ پرسیاری به‌کرلۆری قورستر بوو ههههه

کاتێکی شاد به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنو  به‌رده‌وامی له‌کاره‌کانی ژیانت

سوپاس بۆ به‌رێزت هه‌موو کاتێکت شاد بێت و سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-12-27 20:19:17

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشییه‌کی بێ پایانم هه‌یه‌ بۆ به‌رێزانی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی
بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوکه‌و ئه‌م گوله‌ جوانه‌ بۆ ئه‌م میوانداریه‌ خۆشه‌ی ،،
ته‌مه‌نا دسه‌که‌م بتوانیت کاتێکی زۆر خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ل پرسیره‌ ناخۆشه‌کانمان هاهاها.

دوای ئه‌لێم خه‌مه‌ گیان یاخوا به‌خێر بییت سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاومان ،
به‌و هیوایه‌م له‌ پرسیاره‌کانمان ماندو نه‌بیت و کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت .
دوای ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه‌ وه‌ک هاورییانم ئه‌مه‌وئیت پرسیار بکه‌م ....

1. مامه‌ خه‌مه‌ که‌سێکی توره‌یه‌ خۆتت وتوته‌ ، تاچه‌ند ئه‌م توره‌یه‌ت زه‌ره‌ری پێت گه‌یاندوه‌ ؟؟

2. کاتێک توره‌ ئه‌بیت به‌چی ئارام ده‌بیته‌وه‌ ؟ چۆن؟

3. مامه‌ خه‌مه‌ زۆربه‌ی کاته‌کان له‌ نێت ئه‌بیندرێت ، تۆ تاچه‌ند په‌یوه‌ستی به‌ کوردژی ن؟؟

4.ئه‌وشتانه‌ی مامه‌ خه‌مه‌ توره‌ ئه‌کات چین ؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دلخۆشی ئه‌کات چین؟ کامیان زیاترن؟

5. مامه‌ خه‌مه‌ حه‌ز ئه‌کات کێ ببینێت له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ به‌تایبه‌تی ؟؟

6. ئه‌لێم مامه‌ خه‌مه‌ ئامۆژگارییه‌کم بکه‌ ، چیم پی ده‌لیت؟؟

7. مامه‌ خه‌مه‌ چی به‌ دایکی ده‌لێت ؟

8. ئه‌و که‌سه‌ کییه‌ که‌ هه‌ول ده‌ده‌یت وه‌ک ئه‌و بیت ؟ تاچه‌ند هه‌ولداوه‌ ؟

9. ئه‌گه‌ر گه‌له‌مه‌که‌ت ته‌نها بای یه‌ک وشه‌ی مابێت ،چی ئه‌نوسیت؟

10. ئه‌مانه‌ بۆ پێناسه‌ بکه‌

منال....... ... گوڵ ......... ...... ئیسلام.

له‌ کۆتایدا ئه‌م پرسیاره‌ زۆرانه‌م خۆسه‌ویستی ئه‌گه‌یه‌نن بۆ تۆی گول.
بۆیه‌ زۆرم پرسیار کرد خۆت وته‌نی رۆژان رۆژی له‌ دوایه‌ هاهاهاهاها
خه‌مه‌ گیان هیوام وایه‌ پرسیاره‌کانم بیزاریان نه‌کردبێتی
ئه‌و په‌ری به‌خته‌وه‌ریم بۆتۆی گول......

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-12-27 20:24:49

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو شازه‌

..........سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان..............
..... زۆر ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ئه‌که‌م ......
....هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌ختیاری بۆ ده‌خوازم.....

ده‌ستخۆشی منیش بۆ کاکه‌ سیروان هه‌موو هاوڕێیانی به‌رێوبه‌رایه‌تی

به‌خێر هاتی براکه‌م خه‌مه‌ گیان بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه

زۆر سوپاس خوشکی به‌ڕێزم خاتوو شــــــازه‌ ، سابات به‌ ئێوه‌وه‌ جوانه‌.

  هیوای سه‌رفرازیت بۆئه‌خوازم و سه‌رکه‌وتو بیت

زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هیوایه‌ت انشاالله‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موومان سه‌رفراز بکات 

به‌خوا خه‌مه‌ گیان من زۆر پرسیار ناکه‌م سه‌رت نایه‌شێنم به‌کوردتی و پوختی

هههه سوێنی ناوێ باوه‌ر ئه‌که‌م داده‌ گیان ، هه‌رگیز سه‌رم به‌ پرسیاره‌کانی ئێوه‌ نایه‌شێت دڵنیابه‌ زۆر خۆشحاڵیشم

....ئاوا هه‌ر 40 تا 50 پرسیارێک ئه‌که‌م هههههههه نانا گاڵته‌ ئه‌که‌م....
ههههه وام زانی به‌راسته‌ ترسام ،
له‌ خزمه‌تدام هه‌رچه‌نده‌ پرسیار هه‌بێ له‌ برا بچوکت به‌سه‌ر چاو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌یه‌مه‌وه‌


1.. خه‌مه‌ به‌زۆری حه‌ز به‌ ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ئه‌کات

با پیابێنه‌ خواره‌وه‌ ،
له‌ کورد ( عدنان کریم ، به‌هجه‌ت یه‌حیا، کمال محمد ، حسن درزی، )
فارسی ( محمد اصفهانی ، موعین اصفهانی، ئومید اصفهانی ، علی لهرسابی ، محسن چاوشی  ،...)
عه‌ره‌بی ( هیثم یوسف ، جۆرج وسوف)
ئینگلیزی ( به‌س کاک مسلم یه‌عنی  سامی یوسف ) ههههه


           2 ... تا چ ڕاده‌یه‌ک گه‌شبینی له‌ زیان

وه‌ڵا ڕاستت بوێت حه‌زم زۆر لێی نیه‌ ، ئیتر نازانم ناوی بنێم ره‌ش بینی یان دونیا نه‌ویستی ، ئه‌وه‌ بۆ خۆت دا ئه‌نێم

       

   3 ..پێناسه‌ی خیانه ت چؤن ئه‌که‌یت

خیانه‌ت ئه‌و کرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌یه‌ که‌ وه‌ک گه‌وره‌ترین ڤایرۆسه‌ بکه‌وێته‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک یان هه‌ر نێوانێک له‌ ناوی ئه‌بات

ئیتر زۆر سوپاس هاوڕێ گیان له‌وه‌ زیاتر بێزارت نا‌که‌م

سوپاسی ناوێ خوشکی من زۆر خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانت ، به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کان وه‌لام بێت بۆ به‌رێزت

     

هه‌موو کاتێک به‌خته وه‌ر بیت

منیش هیوای کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌رێزت ئه‌خوازم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2011-01-03 20:58:07)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-12-27 21:26:27

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو ڤــــیان

هێمن هێمن دیسان وا له‌میوانی یه‌كی دی له‌كه‌ناری كوردژیندا
میوانداری میوانێكی ئازیز و خۆشه‌ویستی یانه‌ ئه‌كه‌ین ،،
ئه‌مه‌وێت پێتبڵێم :
تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر ڕسته‌یه‌ك له‌ نوسینه‌كانت
دوونیایه‌ك له‌ گه‌وره‌ی و زانیاریت بۆ هه‌موان به‌خشیوه‌ ،
ئه‌مه‌وێت وه‌ك جوانی پایز له‌ وه‌رزێكی ڕۆح سوك
بێم له‌گه‌ڵ گشت گه‌ڵاكاندا پێت بڵێم :
بــــه‌خـــێــــرهـــاتـــی ســـه‌رچـــــاوان

به‌ڕاستی هێشتا وشه‌یه‌ک فێر نه‌بووم شیاوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ بێت
به‌س هێنده‌ ئه‌ڵێم به‌ راستی مامۆستای جوان نوسینیت
زۆر زۆر سوپاست ئه‌که‌م چاوت هه‌میشه‌ گه‌ش بێت و سه‌ربه‌رز بیت خوشکه‌ گه‌وره‌که‌م


گه‌ر نه‌بمه‌ هۆیی ماندوونه‌بوونت ،،ته‌نها سێ پرسیارم هه‌یه‌ .

هه‌رگیز به‌ پرسیاره‌کانی به‌رێزت و هاورێ ئازیزه‌کانم ماندوو نابم و خۆشحاڵ ئه‌بم.

*ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ وه‌ك مامۆستایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یی ؟؟

جگه‌ له‌ دایک و باوکم که‌ قوتابخانه‌ی منن ،
هه‌رکه‌سێک ته‌نها یه‌ک وشه‌ی باشی  لێوه‌ فێر بم به‌ مامۆستای ئه‌زانم،


وه‌ چ كه‌سایه‌تییه‌كیان هه‌یه‌ ؟؟ چۆن ئه‌یانپارێزیت؟؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان خۆیان بۆ خۆیانی دروست ئه‌که‌ن ،
ئه‌و که‌سانه‌ی من به‌ مامۆستایان بزانم به‌ مانای که‌لیمه‌ مامۆستان،
هێنده‌ی بکرێت به‌ رۆح و زمان و دڵ که‌سایه‌تیان ئه‌پارێزم و هه‌وڵ ئه‌ده‌م کرده‌وه‌ی باشیان له‌ مندا ببیننه‌وه‌.


*شوێنی له‌دای بوون بۆ تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟

سبحان الله‌ شوێنی له‌ دایک بوون هه‌ستێکی خوایی له‌گه‌ڵ مرۆڤ دروست ئه‌کات
بۆیه‌ ئه‌مه‌م وت چونکه‌ من خۆم له‌و شوێنه‌ی له‌دایک بووم لێی نه‌ژیاوم ، به‌ڵام هه‌موو کات شانازی پێوه‌ ئه‌که‌م
وه‌ هه‌موو کات له‌ هه‌موو جێگایه‌کی تر به‌ لامه‌وه‌ خۆشه‌ویستتره‌.


*چ ده‌ربڕینێكت بۆ ئه‌م وێنانه‌ هه‌یه‌ ؟؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c012029bd6.jpg
خه‌م و ته‌نیای خاوه‌نه‌که‌ی له‌ ناو ئه‌بات، 
خوای گه‌وره‌ وا مرۆڤی دروست کردوه‌ هه‌رگیز به‌ ته‌نیا ناتوانێت ژیانێک بژیه‌ت ناوی بنێین ژیان.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-69faa3e6c6.jpg
مانه‌وه‌ له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه‌ ، یان چاوه‌روانی به‌راستی خۆرکه‌یه‌ له‌ نێو ئێسکه‌کان که‌ ئه‌یانپوکێنێته‌وه‌
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5384c9c67d.jpg
مرۆڤی گه‌وره‌ هه‌رگیز داوای لێخۆشبون به‌ نه‌قص نازانێت
په‌شیمانیش کاری مرۆڤه‌ گه‌وره‌کانه‌ ،
به‌ڕاستی فرمێسک رشتن بۆ گوناهه‌کان باشترین پاککه‌ره‌وه‌ی دڵه‌کانه‌


دووباره‌ به‌خێر هاتی ،، سه‌رچاوان

زۆر سوپاس هاورێ گیان ، چاوه‌کانت گه‌ش و ساغ بن

هیوام به‌خته‌وه‌ریت و ئاسوده‌یته‌

ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ریش بۆ به‌رێزت هاورێ گیان ، سه‌ربه‌رز بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2010-12-27 21:29:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-12-27 21:42:43

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو لێوژه‌

sarta das xshe la kak serwan akm

منیش ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز هه‌یه‌ .

perozt bae am mewandreat le akm

زۆر سوپاس هاورێ گیان به‌ هیوام میوانێکی رۆح سوک بم.

hawre gean hewadrm har lasrkawtn w xoshe shade be
xwa agdrt be bt pareze hamw kate

زۆر سوپاس هاورێی زۆر به‌رێزی خوا ئاگاداری هه‌موومان بێت
هیوای خۆشی و کامه‌رانیش بۆ تۆش هاورێ گیان


mn 1 prsere bchkolanam haea

له‌ خزمه‌تدام هاورێ گیان فه‌رموو بپرسه‌ .

aya xoshawestet krdwa?

ههههه یه‌ک پرسیاره‌که‌و زۆر بچکۆله‌یه‌ به‌ڵام زۆر سه‌خته‌
به‌ڵێ به‌ داخه‌وه‌ خۆشه‌ویستیم کردوه‌ ، یه‌کێکه‌ له‌و شتانه‌ی ژیانم که‌ لێی په‌شیمانم.


dwbra har baxer be hawre gean

زۆر سوپاس هاورێی به‌رێز ، خۆشحاڵ بوم به‌ به‌ژداریت ، سه‌ربه‌رز بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-12-27 22:39:57

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سڵاو..........
كاكه‌ گیان به‌خێربێیت خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم كه‌ له‌م میوانداریه‌ی به‌ڕێزت به‌شدار بووم ........

هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت تا ئه‌وكاته‌ی خۆت ئه‌ته‌وێت


پێت وایه‌ ڕۆشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێته‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ له‌ناو بردنی كێشه‌كانی گه‌نج به‌گشتی؟

تا ئیستا حه‌زت كردووه‌ برۆی بۆ ئه‌وروپا به‌ڵام كۆسپی هه‌بووبێت بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و حه‌زه‌و؟

ئه‌مانه‌ پێم وابێت زۆر بوون،حه‌زناكه‌م مانووت كه‌م چوونكه‌ ڕێگه‌یه‌كی دورت له‌پێشه‌ هههههههههههههههه
ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست پرسیاری كه‌ت لێده‌كه‌نه‌وه‌ با هه‌ندێك وزه‌ت پێبمێنێت


له‌كۆتاییدا هیوای به‌خته‌وری و ئاسووده‌یت بۆ ده‌خوازم...........
خۆشه‌ویستیم بۆت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن arabawanory (2010-12-27 22:46:19)

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-12-28 06:37:13

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ به‌رێزه‌
خه‌مه‌ گیان زۆر به‌خێربیت بۆ میوانداری ئه‌م جاره‌ی ساباتی كوردژین
منیش چه‌ند پرسیاریكم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م
1- ناخۆشترین شت له‌ ژیانتدا ڕووی‌ دابێت چیه‌؟
2-زیاتر له‌خه‌می  خۆت دایت یان له‌خه‌می خه‌لك ؟
3-ووشه‌ی (گریان) له‌ لای تۆ چ ده‌گه‌ینێ؟
4- ته‌مه‌نت چه‌نده‌ ؟ له‌ چ قۆناغێكی خوێندنیت؟
5-هاوڕێ چی ده‌گه‌ینێ به‌لای تۆوه‌ ؟
6- خه‌لكی كام شاری كوردستانی؟ چ شارێكی كوردستانت زۆر پێ خۆشه‌؟

له‌كۆتایدا دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت  هاوڕی به‌رێز هیوادارم به‌ پرسیاره‌كانم ماندووم نه‌كردبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن احمد_88 (2010-12-28 06:38:31)

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-12-28 08:38:28

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2020-01-11
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سەرەتا دەست خۆشی لە کاکە سیروان دەکەم بۆ ئەم میوانە روح سووکە زۆر بە خێر بیت کاکە خەمە بۆ میوانی ساباتەی کوردژین
منیش چەند پسیارێکم ھەیە ھیوادارم ماندوو نەکم
١-حەز بە کام بەشی کوردژین دەکەی؟؟؟
٢-کوردژین چی پێ بەخشیوی؟؟؟
٣-چۆن پێناسەی بێ وەفای دەکەی؟؟؟
٤-بە چ شتێک دلخۆش دەبی؟؟؟
٥-تا چەند کتێب دەخوێنیت ؟؟؟
دووبارە دەلێم بەم پسیارانە ماندووم نەکردبی 

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.140.184
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net