❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-12-30 15:36:20

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوو نه‌ناس
سه‌ره‌تا سڵاوکاکه  خه‌مه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت
گووڵ باران ئه‌زیزم به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم
ته‌مه‌ن درێژووئاسووده‌بیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا..
یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ ئه‌زیزم هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت

چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م..


1 - مرۆڤی شه‌رمن لای کاک خه‌مه‌ کێ یه‌؟؟ یاخوود شه‌رم چ واتاییه‌کی هه‌یه‌؟؟

2- له‌ ناوچوونی عه‌شق چی ده‌گه‌ینێت لای به‌رێزتان چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌یت ؟

3 - تا چه‌ند ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی هه‌ته‌ له‌ یانه‌ نزیکه‌ له‌ که‌سایه‌تی خۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌؟

4 - هه‌وا ، ئاو ، وزه‌ (ئاگر) ، سه‌رچاوه‌ی ژیانن نابێت پیس بکرێن و زیاده‌رۆییان تێدا بکرێت له‌ به‌کارهێنانیاندا ، براو ده‌که‌یت گه‌ر یه‌کێک له‌و سرچاوانه‌ نه‌مێنێت ژیان به‌رده‌وام بێت ؟؟

5- مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ، که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ، ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟

6 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟ ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟

7 - لای کاکه‌ خه‌مه‌ دابران چی ده‌گه‌یه‌نێت یاخود پێناسه‌ت چیه‌ بۆ دابران مه‌به‌ستم له‌ دابران به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ ؟؟

8- داهاتووی یانه‌ی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟ پێشنیاری به‌رێزتان چیه‌ بۆ پێش خستنی ئه‌م یانه‌یه‌ ؟



ماندوونه‌بیت ئه‌زیزم دووباره‌ به‌ خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-12-31 10:57:42

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌ڕێزم کاکه‌ بڕوا باتاسی

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشییه‌کی بێ پایانم هه‌یه‌ بۆ به‌رێزانی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی
بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوکه‌و ئه‌م گوله‌ جوانه‌ بۆ ئه‌م میوانداریه‌ خۆشه‌ ،

منیش ده‌ستخۆشی زۆرم بۆ هه‌موو هاورێیانم له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ،،
سوپاسی به‌رێزت  ئه‌که‌م کاکه‌ بڕوا گیان به‌ هیوام به‌ وته‌ی به‌رێزت رۆح سوک بم انشاالله‌.


ته‌مه‌نا دسه‌که‌م بتوانیت کاتێکی زۆر خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ل پرسیره‌ ناخۆشه‌کانمان هاهاها.

کاکه‌ بڕوا گیان به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بم کاتم هه‌ر خۆش ئه‌بێت برا گیان ،
ههههه نا پرسیاری ناخۆشتان نیه‌ هه‌ر پرسیارێک ئێوه‌ بیکه‌ن ئه‌یخه‌مه‌ سه‌ر چاوان


دوای ئه‌لێم خه‌مه‌ گیان یاخوا به‌خێر بییت سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاومان ،
به‌و هیوایه‌م له‌ پرسیاره‌کانمان ماندو نه‌بیت و کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت .
دوای ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه‌ وه‌ک هاورییانم ئه‌مه‌وئیت پرسیار بکه‌م ....

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ بڕوا گیان سه‌رو چاوت خۆش بێت هاورێ گیان
هه‌رگیز له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌ جوانه‌کانتان ماندوو نابم براکه‌م
فه‌رموو له‌ خزمه‌تدام بپرسه‌...


1. مامه‌ خه‌مه‌ که‌سێکی توره‌یه‌ خۆتت وتوته‌ ، تاچه‌ند ئه‌م توره‌یه‌ت زه‌ره‌ری پێت گه‌یاندوه‌ ؟؟

به‌ڵێ به‌ داخه‌وه‌ تۆزێ زوو توڕه‌ ئه‌بم ، وه‌ڵا وه‌ک زه‌ره‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ خۆم لام ناخۆشه‌ ،
ئه‌گینا زۆر کاتێکی که‌م ئه‌خایه‌نێت یه‌کسه‌ر ئاسایی ئه‌بمه‌وه‌ ناگاته‌ زه‌ره‌ر هههههه.


2. کاتێک توره‌ ئه‌بیت به‌چی ئارام ده‌بیته‌وه‌ ؟ چۆن؟

ته‌نیایی و بێ ده‌نگی دوو هۆکاری باشن بۆ ئارام بوونه‌وه‌ ،
ئه‌و جێگایه‌ی لێی  توڕه‌ بووم بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک به‌ جێی بهێلم و موناقه‌شه‌و موجامه‌له‌ش نه‌بێت
واته‌ بێده‌نگ بێت ئارام ئه‌بمه‌وه‌ .


3. مامه‌ خه‌مه‌ زۆربه‌ی کاته‌کان له‌ نێت ئه‌بیندرێت ، تۆ تاچه‌ند په‌یوه‌ستی به‌ کوردژی ن؟؟

به‌ڵێ ڕاسته‌  ، ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ ئه‌و خه‌له‌له‌ دروست بوو له‌ کوردژین هه‌ر وام ئه‌زانی نێتم نیه‌
به‌ ڕاستی له‌وه‌ته‌ی هاتومه‌ته‌ کوردژین له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی پیسی یه‌کسه‌ر بێ وه‌ستان یانه‌ ئه‌که‌مه‌وه‌  سه‌یری هیچی تر ناکه‌م .


4.ئه‌وشتانه‌ی مامه‌ خه‌مه‌ توره‌ ئه‌کات چین ؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دلخۆشی ئه‌کات چین؟ کامیان زیاترن؟

وه‌لا کاکه‌ گیان زۆر شت توره‌و بێتاقه‌تم ئه‌کات ، با بۆو بژمێرم هههههه
( درۆ ، خیانه‌ت ، دووڕوویی، کفر کردن ، جنێو دان ، هه‌ندێکی تریش ،)
پێچه‌وانه‌که‌شی دڵخۆشم ئه‌کات . وه‌ڵا مامه‌ کفر کردن زیاد له‌ حه‌د توره‌م ئه‌کات


5. مامه‌ خه‌مه‌ حه‌ز ئه‌کات کێ ببینێت له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ به‌تایبه‌تی ؟؟

پرسیارێکی سه‌خته‌ بمه‌وێ که‌سێک دیاری بکه‌م ، به‌ڵام به‌ راستی حه‌ز ئه‌که‌م به‌ دیداری هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ شاد ببم ، که‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوون ، پێم خۆشه‌و له‌ نزیکه‌وه‌ بیانبینم چونکه‌ هه‌موویان به‌ڕێزن.

6. ئه‌لێم مامه‌ خه‌مه‌ ئامۆژگارییه‌کم بکه‌ ، چیم پی ده‌لیت؟؟

کاکه‌ بڕوا گیان له‌و ئاسته‌دانیم ئامۆژگاری بکه‌م ، به‌ڵام هێنده‌ ئه‌ڵێم ئیسلامی ڕاست چی لێت ویست ئه‌وه‌ بکه‌
چونکه‌ هه‌رگیز هه‌ڵه‌م تێیدا نه‌دیوه‌ .


7. مامه‌ خه‌مه‌ چی به‌ دایکی ده‌لێت ؟

به‌ دایکم ئه‌ڵێم هێنده‌م خۆش ئه‌وێت خۆم به‌ قوربانی ئه‌که‌م ،
داواکاریشم گه‌ردنم ئازا بکات له‌هه‌ر توره‌ بوون هه‌ڵه‌یه‌ک که‌ هه‌مبووبێ
چونکه‌ تا دایک و باوکم لێم رازی نه‌بن به‌ دڵنیایه‌وه‌ خوایش لێم رازی نابێت.


8. ئه‌و که‌سه‌ کییه‌ که‌ هه‌ول ده‌ده‌یت وه‌ک ئه‌و بیت ؟ تاچه‌ند هه‌ولداوه‌ ؟

به‌ ڕاستی پێم خۆشه‌ وه‌ك باوکم بم له‌ زۆر ڕوه‌وه‌ ،، هه‌وڵیشم داوه‌ سوپاس بۆ خوا تا راده‌یه‌ک نزیکم لێیه‌وه‌ به‌ڵام زۆرم ماوه‌ بگه‌م به‌و.

9. ئه‌گه‌ر گه‌له‌مه‌که‌ت ته‌نها بای یه‌ک وشه‌ی مابێت ،چی ئه‌نوسیت؟


اشهد ان لا اله الا الله وان محمد رسول الله .

10. ئه‌مانه‌ بۆ پێناسه‌ بکه‌

منال....... ... گوڵ ......... ...... ئیسلام.

مناڵ : پاکترین بونه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی ، په‌ره‌یه‌کی پاک له‌م دونیاو په‌پوله‌یه‌کی جوان له‌و دونیا .
گوڵ : ته‌مه‌نێکی که‌م و خۆشه‌ویستیه‌ک و ڕیزیكی زۆر .
ئیسلام: هه‌موو جوانیو پاکی و بێگه‌ردیه‌ک له‌ ئیسلام کۆبۆته‌وه‌ ،دینی حه‌ق و ڕاستیه‌ .


له‌ کۆتایدا ئه‌م پرسیاره‌ زۆرانه‌م خۆسه‌ویستی ئه‌گه‌یه‌نن بۆ تۆی گول.

زۆر سوپاس کاکه‌ بروا گیان هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی براکه‌م ، چاوت گوڵ ئه‌بێنێ ئه‌زیزم

بۆیه‌ زۆرم پرسیار کرد خۆت وته‌نی رۆژان رۆژی له‌ دوایه‌ هاهاهاهاها
ههههه خۆشه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ زووی حه‌ق بکه‌یته‌وه‌ مامه‌ ، له‌ خزمه‌تدام
خه‌مه‌ گیان هیوام وایه‌ پرسیاره‌کانم بیزاریان نه‌کردبێتی
ئه‌و په‌ری به‌خته‌وه‌ریم بۆتۆی گول......

نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت کاک بڕوا گیان
به‌ هیوام وه‌ڵامێکی دروستم دابێته‌وه‌ که‌ شیاوی پرسیاره‌ جوانه‌کانت بێت
منیش هیوای کامه‌رانی و به‌خته‌وره‌یت بۆ ئه‌خوازم سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-12-31 11:13:08

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌ڕیز کاکه‌ ئاره‌ باوه‌نوری

سڵاو..........
كاكه‌ گیان به‌خێربێیت خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم كه‌ له‌م میوانداریه‌ی به‌ڕێزت به‌شدار بووم ........

سلاو له‌ به‌رێزیشت کاکه‌ ئاره‌ گیان
انشاالله‌ هه‌میشه‌ خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بیت ، منیش خۆشحاڵم به‌ به‌ژداریت له‌م میوانداریه‌ برا به‌رێزه‌که‌م


هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت تا ئه‌وكاته‌ی خۆت ئه‌ته‌وێت

زۆر سوپاس کاکه‌ گیان ، هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزیشت براکه‌م

پێت وایه‌ ڕۆشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێته‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ له‌ناو بردنی كێشه‌كانی گه‌نج به‌گشتی؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر ، زۆر له‌و گه‌نجانه‌ی به‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان خۆیان دۆڕاندوه‌ و کورده‌واری وته‌نی له‌ کورده‌ی هه‌ردووجه‌ژن بون،
نه‌ک ته‌نیا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر نه‌بوه‌ به‌ڵکو کێشه‌ی تری زۆریان توش بوه‌ ،
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ وایان لێ کردوین هه‌موو شوێنێکمان پێ خۆشتربێ له‌ ماڵی خۆمان.


تا ئیستا حه‌زت كردووه‌ برۆی بۆ ئه‌وروپا به‌ڵام كۆسپی هه‌بووبێت بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و حه‌زه‌و؟

به‌ڵێ به‌ دڵنیایه‌وه‌ زۆریشم حه‌ز کردوه‌ ، به‌ڵام ته‌نها ڕێگرم ماڵه‌وه‌مان بوه‌ ،
به‌س ئێستا ئه‌و حه‌زه‌ زۆره‌م بۆی نیه‌.


ئه‌مانه‌ پێم وابێت زۆر بوون،حه‌زناكه‌م مانووت كه‌م چوونكه‌ ڕێگه‌یه‌كی دورت له‌پێشه‌ هههههههههههههههه

نا کاکه‌ ئاره‌ گیان من له‌ خزمه‌تدام ، ماندوو نابم ، ڕێگه‌ هه‌رچه‌ند دور بێت بۆ ئازیزان هه‌رگیز ماندوو بونم نیه‌

ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست پرسیاری كه‌ت لێده‌كه‌نه‌وه‌ با هه‌ندێك وزه‌ت پێبمێنێت

له‌ خزمه‌ت هه‌موو هاوڕێیاندام ، انشاالله‌ خوا وزه‌مان پێ ئه‌به‌خشێ

له‌كۆتاییدا هیوای به‌خته‌وری و ئاسووده‌یت بۆ ده‌خوازم...........
خۆشه‌ویستیم بۆت.

زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌رێز ، منیش هیوام به‌خته‌وه‌ریته‌
زۆر به‌رێزیت برا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-12-31 11:32:32

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێز کاکه‌ احمد

سه‌ره‌تا به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌كاك سیروان ده‌كه‌م بۆ میوانداری ئه‌م میوانه‌ به‌رێزه

ده‌ستخۆشی منیش بۆ کاکه‌ سیروانی ماندوو نه‌ناس

خه‌مه‌ گیان زۆر به‌خێربیت بۆ میوانداری ئه‌م جاره‌ی ساباتی كوردژین

زۆر سوپاس کاکه‌ احمد گیان ماڵتان ئاوه‌دان بێت ، هه‌ر به‌ ساحێب ماڵ بن انشاالله‌

منیش چه‌ند پرسیاریكم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌كه‌م

فه‌رموو کاکه‌ گیان ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم.

1- ناخۆشترین شت له‌ ژیانتدا ڕووی‌ دابێت چیه‌؟

ههههه مامه‌ یه‌کسه‌ر پرسیاره‌که‌ت قورس بوو ، وه‌ڵا ئه‌وه‌نه‌ زۆره‌ شتی ناخۆش نازانم کامه‌یانت بۆ باس بکه‌م
به‌ڵام کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاواره‌ بونمان له‌ ناخۆشترینیانه‌.


2-زیاتر له‌خه‌می  خۆت دایت یان له‌خه‌می خه‌لك ؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ خۆم له‌ خه‌ڵک جیا نه‌کردۆته‌وه‌ ، ئه‌و خه‌مه‌ی بۆ خۆمی ئه‌خۆم هه‌مان خه‌مه‌ که‌ خه‌ڵکیش هه‌یه‌تی که‌واته‌ هه‌موومان له‌ خه‌مه‌کاندا به‌ژدارین.

3-ووشه‌ی (گریان) له‌ لای تۆ چ ده‌گه‌ینێ؟

گریان وشه‌یه‌که‌ مانای زۆر له‌ خۆ گرتوه‌ ، ناتوانم پێناسه‌یه‌کی وای بۆ بکه‌م شیاو بێت
به‌ڵام ئه‌خوازم هه‌رگیز گریانێک له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ بۆ خه‌مێکی سه‌خت نه‌بینم.


4- ته‌مه‌نت چه‌نده‌ ؟ له‌ چ قۆناغێكی خوێندنیت؟

مامه‌ پیر بوین ئێمه‌ ،، ههههه ، ته‌مه‌نم 23 ئه‌وه‌ ئه‌بم به‌ 24 ، قۆناغی ئاماده‌یم ته‌واو کردوه‌

5-هاوڕێ چی ده‌گه‌ینێ به‌لای تۆوه‌ ؟

هاورێی باش نزیکترینه‌ ، هاوبه‌شی خه‌مه‌کانته‌ ، هه‌ڵگری ڕازه‌کانته‌ ، ئارام به‌خشه‌ له‌ ناره‌حه‌تیه‌کاندا

6- خه‌لكی كام شاری كوردستانی؟ چ شارێكی كوردستانت زۆر پێ خۆشه‌؟

کوڕی ناسنامه‌ی کوردستانم خه‌ڵکی شاری کیمیا بارانم ،( هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)
هه‌مو شارێکی کوردستانم پێ خۆشه‌ به‌ تایبه‌ت سلێمانی که‌ لێی نیشته‌جێم


له‌كۆتایدا دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت  هاوڕی به‌رێز هیوادارم به‌ پرسیاره‌كانم ماندووم نه‌كردبیت

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ احمد گیان برای گه‌وره‌ی منیت ، خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانت
به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کانم به‌و جۆره‌ بێت که‌ پرسیارت لێ کردوه‌ ، سه‌ربه‌رز بیت برارکه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-12-31 11:48:46

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێز کاکه‌ نیگار

سەرەتا دەست خۆشی لە کاکە سیروان دەکەم بۆ ئەم میوانە روح سووکە زۆر بە خێر بیت کاکە خەمە بۆ میوانی ساباتەی کوردژین

ده‌ست خۆشی منیش بۆ برای به‌رێزم کاکه‌ سیروان
زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ نیگار گیان برای به‌رێزی منیت میوانداری به‌ ئێوه‌وه‌ جوانه‌


منیش چەند پسیارێکم ھەیە ھیوادارم ماندوو نەکم


له‌ خزمه‌تدام هه‌رگیز ماندوو نابم به‌ پرسیاره‌کانی به‌ڕیزتان

١-حەز بە کام بەشی کوردژین دەکەی؟؟؟

حه‌زم له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌کانی هه‌یه‌ ، (به‌شه‌ ئاینیه‌که‌ به‌ هه‌ر سێ به‌شه‌که‌یه‌وه‌ ، هاوکاری ، نوسه‌ران ، هه‌مه‌ره‌نگ، وینه‌ره‌نگاوره‌نگ، یاریه‌کان، ، له‌گه‌ڵ به‌شی خواردن ئاماده‌کردن)

٢-کوردژین چی پێ بەخشیوی؟؟؟

کوردژین کۆمه‌ڵێکی زۆر به‌رێز و باش له‌ هاورێیانی پێ به‌خشیوم ، کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ زانیاری به‌سود که‌ لێی بێ به‌ش بوم.

٣-چۆن پێناسەی بێ وەفای دەکەی؟؟؟

بێ وه‌فایی دوکه‌ڵێکه‌ باڵ به‌سه‌ر دڵدا ده‌كێشی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ڕه‌شی ده‌کاته‌وه‌و سورایی تیا نابینرێ.

٤-بە چ شتێک دلخۆش دەبی؟؟؟

ئه‌گه‌ر ئیشێک بکه‌م باش بێت و هه‌ست بکه‌م سودێکم هه‌بوه‌ دڵخۆش ئه‌بم.

٥-تا چەند کتێب دەخوێنیت ؟؟؟

به‌ داخه‌وه‌ له‌م ماوه‌یی کۆتایدا زۆر که‌مته‌رخه‌م بوم له‌ کتێب خوێندنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌خوێنمه‌وه‌ تا راده‌یه‌ک

دووبارە دەلێم بەم پسیارانە ماندووم نەکردبی

نا کاکه‌ گیان ماندوو نابم له‌ خزمه‌تدام زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت
سه‌ربه‌رز بیت به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کان له‌ جێی خۆێدا بێت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-12-31 13:17:17

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سڵاوو بۆ تۆ کاک خەمە  بەرێزم
زۆر بەخیر بیت خۆشحاڵم تۆ لیرە ئامادەیت
چەند پرسیاریکم هەیە زۆر ماندووت ناکەم

١~ ژیان ئەگەر سەخت بیت بۆت  چۆن بەرەنگاری ئەبیتەوە؟

٢~ چۆن لە هەڵبجە ئەروانیت تا چەند خۆشت ئەویت؟

٣~ خویندن لە کوردستان گەیشتووتە ئەو پەڕی پیشکەوتن؟!

٤~ کوردژین چی لیسەندی و چی پی بەخشیویت؟

٥~ بابەتەکانت زۆر جوانە ئایا زۆرینەی وەرگیردراوە یاخود خۆت ئامادەی ئەکەیت؟

بازیاتر لە کاتت نە گرم زۆر خۆشحاڵ بووم
بەهیوای سەرکەوتنت  لە ژیان و گشت بوارەکانی ژیانت
هەمیشە خۆش بژیت  سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-12-31 13:19:59

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم کاکه‌ یادگار

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوو نه‌ناس

ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بونی منیش بۆ کاکه‌ سیروان

سه‌ره‌تا سڵاوکاکه  خه‌مه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت
گووڵ باران ئه‌زیزم به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم
ته‌مه‌ن درێژووئاسووده‌بیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا..

سڵاو سه‌ر هه‌ردوو چاوم کاکه‌ یادگار گیان ، زۆر سوپاس بۆ ئه‌و وشه‌ جوانانه‌ت
به‌خته‌وه‌ر و کامه‌ران بیت برا گه‌وره‌که‌م ، هیوای له‌ش ساغی و سه‌ربه‌رزیت بۆ ئه‌خوازم


یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ ئه‌زیزم هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت

یانه‌ هه‌میشه‌ ئاوه‌دانه‌ به‌ به‌رێوبه‌رانی وه‌ک ئێوه‌و هاورێ به‌وه‌فاکانیه‌وه‌  ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ کات هه‌ر خۆش ئه‌بێت .

چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م..

فه‌رموو کاکه‌ یادگار گیان له‌خزمه‌تدام‌ بپرسه‌ ، هه‌رگیز ماندوو نابم زۆر خۆشحاڵم .

1 - مرۆڤی شه‌رمن لای کاک خه‌مه‌ کێ یه‌؟؟ یاخوود شه‌رم چ واتاییه‌کی هه‌یه‌؟؟


مرۆڤی شه‌رمن ئه‌و مرۆڤانه‌ن که‌ زیاد له‌ حه‌د خۆپارێزی ئه‌که‌ن له‌ قسه‌ کردن خواردن سه‌یر کردن به‌ژداری کردن ، که‌ له‌و شوێن و جێگایانه‌ پێویست به‌و خۆ دور خستنه‌وه‌یه‌ ناکات ته‌نها مرۆڤه‌ شه‌رمنه‌کان ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن،
شه‌رم به‌ مانای خۆگری و یان خۆ پارێزی له‌ کۆمه‌ڵێک شت که‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌ست به‌ نه‌گونجانی ده‌کات وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی شه‌رم کردنی .


2- له‌ ناوچوونی عه‌شق چی ده‌گه‌ینێت لای به‌رێزتان چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌یت ؟

له‌ناوچونی عشق له‌ناوچونی ژیانه‌ ، چونکه‌ ژیان بێ عشق هیچ واتایه‌کی نیه‌ ،
ئه‌و عشقه‌ی که‌ باسی ئه‌که‌ین به‌ هه‌موو جۆره‌کانه‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا بچوک بکرێته‌وه‌ له‌ نێوان کچ و کوردا.
عشق: ئه‌و دونیا پاک و بێگه‌رده‌یه‌ که‌ هیوا به‌ مرۆڤه‌کان ده‌به‌خشێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان ،
هه‌رکه‌سێک به‌ عشقه‌وه‌ هه‌وڵ نه‌دات هێچ ئامانجێک چاوه‌روانی ناکات .


3 - تا چه‌ند ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی هه‌ته‌ له‌ یانه‌ نزیکه‌ له‌ که‌سایه‌تی خۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌؟

ئه‌کرێ بڵیم له‌ %90 نزیکه‌ له‌ که‌سایه‌تی خۆمه‌وه‌ ،
ئه‌و 10 گۆرانکاریه‌کان به‌ پێی جه‌وی ژیان ئه‌گۆرێت به‌ڵام ئه‌و گۆرانکاریه‌ ته‌ئسیر له‌ که‌سایه‌تیم له‌ یانه‌ ناکات .


4 - هه‌وا ، ئاو ، وزه‌ (ئاگر) ، سه‌رچاوه‌ی ژیانن نابێت پیس بکرێن و زیاده‌رۆییان تێدا بکرێت له‌ به‌کارهێنانیاندا ،
براو ده‌که‌یت گه‌ر یه‌کێک له‌و سرچاوانه‌ نه‌مێنێت ژیان به‌رده‌وام بێت ؟؟

کاکه‌ یادگار گیان نه‌بوونی ئاو و هه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ مانای ته‌واو بونی ژیانه
وه‌ له‌ دینیشدا رێگه‌ نه‌دراوه‌ به‌ پیسکردنی ژینگه‌ و زیاده‌ڕۆیی له‌ هه‌موو شته‌کان ته‌نانه‌ت له‌ ئاو و هه‌واشدا هه‌موو شتێک حه‌قی له‌سه‌رمانه‌و ئه‌بێت حه‌قی خۆی بده‌ینێ ‌
به‌ڵام به‌ نسبه‌تی ژیان به‌ بێ وزه‌ و ئاگر ئه‌کرێ بڵێین بۆ ئه‌مرۆ زۆر زۆر سه‌خته‌ به‌ڵام رۆژانێک ژیان هه‌بوه‌و ئه‌وانه‌ش نه‌بوون که‌واته‌ ئه‌کرێ ژیان شه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێک شت بکات به‌ڵام ئاو و هه‌وا نه‌خێر.


5- مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟


به‌ دڵنیایه‌وه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ که‌سانی تردایه‌ کاکه‌ یادگار گیان
له‌  سکی دایکیدا له‌گه‌ل دایکیه‌تی ،
له‌ ژیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ ئایا که‌سو کار بن یان هاورێ یان هاوکار
له‌ دوارۆژیشدا خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ کێت خۆش بوێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ حه‌شر ده‌کرێت و له‌ویشه‌وه‌ نزیکی ،
مانای وایه‌ مرۆڤ ته‌نیا نیه‌ بۆ هه‌مێشه‌یی .


6 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟

به‌ڵێ به‌ بڕوای من خۆشه‌ویستی شاراوه‌ یه‌عنی مردنی خۆشه‌ویستی
هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ کۆندا به‌ نه‌قسیان زانیوه‌ دان به‌ خۆشه‌ویستی کۆرپه‌ یان خێزاندا بنێن پێیان عه‌یب بوه‌ ،
بۆیه‌ هیچ کاتێک ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ پێی نه‌زانراوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ هه‌ر نه‌بێ
خۆشه‌ویستیه‌ک که‌ هه‌بێت ده‌رکه‌وتنی زۆر جوانتره‌ له‌ شاردنه‌وه‌ی ،
وه‌ هه‌ستی به‌رامبه‌ریش بۆ تۆ زۆر زیاتر ئه‌بێت له‌ ده‌رخستنی خۆشه‌ویستیه‌که‌ت تا شاردنه‌وه‌ی ئیتر به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێک هه‌یه‌
ئه‌وه‌ ئاشکرا بونی پێ خۆشتره‌.


7 - لای کاکه‌ خه‌مه‌ دابران چی ده‌گه‌یه‌نێت یاخود پێناسه‌ت چیه‌ بۆ دابران مه‌به‌ستم له‌ دابران به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ ؟؟

دابڕان یه‌کێکه‌ له‌ ئازاره‌ سه‌خته‌کان که‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ دروستکردنی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌شی داناوه‌ ،
به‌ دڵنیایه‌وه‌ دابران ناخۆشترین و سه‌خترین ئازاره‌ که‌ لێکردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له‌ دڵه‌ .


8- داهاتووی یانه‌ی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟ پێشنیاری به‌رێزتان چیه‌ بۆ پێش خستنی ئه‌م یانه‌یه‌ ؟

به‌ڕاستی داهاتویه‌کی گه‌شی هه‌یه‌ به‌ بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بڕوات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک یاسای جوان دانراوه
که‌ سنوردارکردنی کۆمه‌ڵێک شتی تێدایه‌ زۆر پێویسته‌ ، وه‌ جیای کردۆته‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی یانه‌کانی تر له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو یانه‌ کوردیه‌کان ،
وه‌ڵا مامه‌ گیان پێشنیارێکی وام نیه‌ هه‌موو بابه‌ت و هاورێیان خۆیان به‌ دڵسۆزی کار ده‌که‌ن
ئه‌و دڵسۆزیه‌ش بۆ خۆی پێشخستنه‌ رۆژ به‌ رۆژ ، به‌ڵام ئه‌و خه‌له‌له‌ی ئه‌که‌وێته‌ سێرڤه‌ری یانه‌
ئیتر ئایا به‌ بۆنه‌ی زۆری ئه‌ندامان یان سه‌ردان و میوانانه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ شێوازێک که‌ ساردبونه‌وه‌و خاوبونه‌وه‌ ڕونه‌دات له‌ لایه‌ن هاورێیانه‌وه‌.


ماندوونه‌بیت ئه‌زیزم دووباره‌ به‌ خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌....

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ یادگار گیان زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌کانی به‌رێزت
به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-12-31 13:43:48

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم خاتوو دنـــا

سڵاوو بۆ تۆ کاک خەمە  بەرێزم

سڵاو بۆ تۆش هاورێی به‌رێز خاتوو دنــــا

زۆر بەخیر بیت خۆشحاڵم تۆ لیرە ئامادەیت

زۆر سوپاس بۆ هه‌ستت هه‌ر له‌ خۆشیا بیت

چەند پرسیاریکم هەیە زۆر ماندووت ناکەم

فه‌رموو له‌ خزمه‌تدام ، ماندوو نابم هاورێ گیان خۆشحاڵم

١~ ژیان ئەگەر سەخت بیت بۆت  چۆن بەرەنگاری ئەبیتەوە؟

ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤێک سه‌ختی خۆی هه‌یه‌ ، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌شی ته‌نها ئارام گرتن و هه‌وڵدانه‌ ،
ئه‌بێ صبرمان هه‌بێت له‌گه‌ل هه‌موو سه‌ختیه‌کان هه‌وڵبده‌ین بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا.


٢~ چۆن لە هەڵبجە ئەروانیت تا چەند خۆشت ئەویت؟

هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ داخه‌وه‌ شارێکه‌ زۆر پشت گوێ خراوه‌ ،
وه‌ك ره‌نج سه‌نگاوی ئه‌ڵێ هه‌ڵبجه‌یان کردوه‌ به‌ هه‌موو شتێک به‌ڵام نه‌یانکرده‌وه‌ به‌ شار
ئه‌وه‌نده‌م خۆش ئه‌وێت که‌ شانازی پێوه‌ ئه‌که‌م و به‌وپه‌ری سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ئه‌ڵێم کوری هه‌ڵه‌بجه‌م .


٣~ خویندن لە کوردستان گەیشتووتە ئەو پەڕی پیشکەوتن؟!

زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ پێشکه‌وتنی خوێندن هێنده‌ لاوازه‌ هیچ شیاوی باسکردن نیه‌ ،
ته‌نها تۆزی تێکه‌ڵ کردنی کوڕان و کچان و چاپکردنی کتێبی نوێ به‌ دنیایه‌ک هه‌ڵه‌وه‌ ناویان لێ ناوه‌ پێشکه‌وتن .


٤~ کوردژین چی لیسەندی و چی پی بەخشیویت؟

کوردژین تۆزێک له‌ کاتی لێ سه‌ندوم که‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چه‌ندێن هاورێی به‌رێز و زانیاری به‌پێزی پێ به‌خشیوم.

٥~ بابەتەکانت زۆر جوانە ئایا زۆرینەی وەرگیردراوە یاخود خۆت ئامادەی ئەکەیت؟

زۆر سوپاس بۆ به‌رێزت ، وه‌ڵا دنا خان بابه‌ته‌کان جیاوازن
ئه‌وانه‌ی نوسراوه‌ وه‌رگێران ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌رمگێراوه‌ هیچی تر،
ئه‌وانه‌ی نوسراوه‌ ئاماده‌کردن و وه‌رگێران ئه‌وه‌ تۆزێک ده‌ستکاریم کردوه‌و تۆزێکم بۆ زیادکردوه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌کان
ئه‌وه‌شی که‌ نوسراوه‌ نوسین به‌ دڵنیایه‌وه‌ خۆم نوسیومه‌ چونکه‌ شتێک خۆم نه‌ینوسم نانوسم نوسینی خه‌مه‌
له‌گه‌ڵ هاورێی به‌رێزم خاتوو ڤیانیش چه‌ند بابه‌تێکمان نوسیوه‌ ئه‌وه‌ش نوسینی خاتوو ڤیان و برای بچوکت بوه‌،


بازیاتر لە کاتت نە گرم زۆر خۆشحاڵ بووم
بەهیوای سەرکەوتنت  لە ژیان و گشت بوارەکانی ژیانت
هەمیشە خۆش بژیت  سەرکەوتوبیت

زۆر سوپاس هاورێ گیان کاتم هه‌رده‌م هه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ی به‌رێز
زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌کانت
به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی خۆیان گرتبێت
سه‌ربه‌رز بیت هه‌موو کاتێک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-12-31 19:41:59

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

دوای ده‌ست خۆشی گه‌رمی كاكه‌ سیروان و خێرهاتنی گه‌رم به‌م زستان و ساڵه‌ ڕۆیشتووه‌وه‌ كاكه‌ خه‌مه‌گیان یاخوا وه‌خێربێت وه‌نێو چاو هاتی.....
ساباتت گه‌رم كرده‌وه‌ به‌م زستانه‌ و كاره‌بای ترافیك لایته‌وه‌ ........ئیشه‌لأ سه‌ركه‌وتووی دین و دنیاو ئه‌و دنیاشی ئه‌وه‌ش دووعای شاز بۆ كه‌سم نه‌كردووه‌ جگه‌ له‌تۆ..............


ئێمه‌ ساڵێكمان به‌خۆشی و ناخۆشیه‌وه‌ تێپه‌ڕاند،،،،چی ئه‌ڵیی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وتراوه‌ (ساڵ به‌سال خۆزگه‌م به‌پار)........؟

ئه‌وانه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ئه‌گێڕن و خۆشی ئه‌كه‌ن تۆبڵێی شیاوی گریان نه‌بن بۆ ئه‌و ساڵه‌ی ڕۆیشت و ناگه‌ڕێته‌وه‌ ،،یان پێویسته‌ خۆشی بگێڕین و ئاهه‌نگ و جه‌ژن بكه‌ین.........؟

خه‌مه‌ من و تۆ خه‌ڵكی دوو ناوچه‌ین زۆرترین پشكی ده‌ردوو ئازاری به‌ركه‌وتووه‌...........گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌...تۆ پێت وایه‌ خه‌مه‌كانمان زیاتری كردووه‌ بۆ ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ یان كارێكی واكراوه‌ ئه‌و خه‌مانه‌ له‌بیر بكه‌ین...........؟

به‌و پێیه‌ی فارسیه‌كه‌ت باشه‌ گۆرانی كێت به‌لاوه‌ خۆشه‌ له‌ فارسه‌كان ،،،،،،،،،،،،ئه‌گه‌ر هه‌بوو ناوی گۆرانیه‌كه‌ش بڵێیت........؟

ئه‌وه‌ی له‌ دۆڕان بترسێت هه‌ر ئه‌دۆڕیت...............ئه‌مه‌ چ پێناسه‌یه‌كی لای تۆ هه‌یه‌؟

له‌ ساباتی میوانیه‌كه‌ی كاكه‌ بڕوا نووسیبووت (ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه‌)  ئایا ڕۆژان ڕۆژی له‌ دوایه‌ یان شه‌وی له‌دوایه‌ ههههههههههههه؟

ووتراوه‌ ژیان خاڵیه‌ پێویسته‌ پڕی بكه‌ین........؟ ئه‌و خاڵیه‌ تۆ بڵێی چی بێت.........؟

له‌ ڕۆشنایی ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌ڵێت (ژیان كامیره‌یه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌خه‌نده‌وه‌ پێش وازی لێبكه‌) تا چه‌ند به‌رامبه‌ر كامیره‌ی ژیان خاوه‌نی زه‌رده‌خه‌نه‌ بوویت....؟؟

باشه‌ ئه‌وه‌نده‌ باڕۆژان ڕۆژی له‌دوا نه‌بێت ههههههههه
هیوای سه‌ر كه‌وتن و سه‌رفه‌رازیت بۆ ئه‌خوازم...........
باقی وه‌سه‌لام

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2011-01-01 11:49:44

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2015-01-23
په‌یامه‌كان: 732
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئه‌م میوانداریه‌
به‌خێر هاتنی کاکه‌ خه‌مه‌ ده‌که‌م بۆ ساباتی ئازیزانی کــــوردژین هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیی وسه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم له‌ ژیانتا هیوا دارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت هیچ پرسیارێکم نیه‌ دووباره‌ به‌خێر بێت.

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2011-01-01 16:56:37

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsVistaMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

پــــــرژه‌ وتي:
ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئه‌م میوانداریه‌
به‌خێر هاتنی کاکه‌ خه‌مه‌ ده‌که‌م بۆ ساباتی ئازیزانی کــــوردژین هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیی وسه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم له‌ ژیانتا هیوا دارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت هیچ پرسیارێکم نیه‌ دووباره‌ به‌خێر بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2011-01-01 19:13:04

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێزم کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری

دوای ده‌ست خۆشی گه‌رمی كاكه‌ سیروان و خێرهاتنی گه‌رم به‌م زستان و ساڵه‌ ڕۆیشتووه‌وه‌ كاكه‌ خه‌مه‌گیان یاخوا وه‌خێربێت وه‌نێو چاو هاتی.....


منیش ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز هه‌یه‌ ، کامه‌ زستانی سارده‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان
به‌و به‌خێرهاتنه‌  جوانه‌ی تۆ سه‌رمام له‌ گیان ده‌رچو هه‌ر زۆر گه‌رم و خۆشه‌ ، یاخوا سه‌لامه‌ت بیت 7 براکه‌م چاوت گه‌ش بێت یاره‌بی


ساباتت گه‌رم كرده‌وه‌ به‌م زستانه‌ و كاره‌بای ترافیك لایته‌وه‌ ........ئیشه‌لأ سه‌ركه‌وتووی دین و دنیاو ئه‌و دنیاشی ئه‌وه‌ش دووعای شاز بۆ كه‌سم نه‌كردووه‌ جگه‌ له‌تۆ..............

سابات به‌ به‌رێزتانه‌وه‌ گه‌رمه‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان ،ههههه خوا چاکی بکات انشاالله‌ ببێ به‌ کاره‌بای فول ،
یاره‌بی خوای گه‌وره‌ جه‌زات باته‌وه‌ بۆ ئه‌و دوعا به‌پێزه‌ت ، خوایه‌ گیان چی باشه‌ ئه‌وه‌ت بۆ بکات.


ئێمه‌ ساڵێكمان به‌خۆشی و ناخۆشیه‌وه‌ تێپه‌ڕاند،،،،چی ئه‌ڵیی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وتراوه‌ (ساڵ به‌سال خۆزگه‌م به‌پار)........؟

وه‌ڵا ئه‌ڵێم هه‌ر قسه‌و قسه‌ی کۆن ، به‌راستی حه‌قه‌ ئه‌و قسانه‌ بنه‌خشێنین له‌سه‌ر قاڵبی ئاڵتون
به‌ جدی ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌م به‌ پار ههههههه


ئه‌وانه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ئه‌گێڕن و خۆشی ئه‌كه‌ن تۆبڵێی شیاوی گریان نه‌بن بۆ ئه‌و ساڵه‌ی ڕۆیشت و ناگه‌ڕێته‌وه‌ ،،یان پێویسته‌ خۆشی بگێڕین و ئاهه‌نگ و جه‌ژن بكه‌ین.........؟

کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌راستی ئه‌و که‌سانه‌ هه‌موویان شیاون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک گریانی ئاسایی بگره‌ به‌ کوڵ بگرین
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چاکه‌کانیان که‌متره‌ له‌ خراپه‌کانیان ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ن له‌م ساڵه‌دا ته‌عویزی ساڵی رابردوو بکه‌نه‌وه‌
چونکه‌ هه‌رگیز ته‌مه‌ن ناگه‌رێته‌وه‌ ، خۆزگه‌ ئه‌خوازم ئه‌م میله‌ته‌ که‌ به‌ ناو موسڵمانه‌ به‌ خۆیا بچێته‌وه‌
بزانێت که‌ی ئه‌بێ ئاهه‌نگ بکات و که‌ی ئه‌بێ شیوه‌ن ،
نه‌ك بسته‌ چیمه‌نێک ببینن یه‌کسه‌ر حه‌فله‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ن ، ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌و که‌سانه‌ .


خه‌مه‌ من و تۆ خه‌ڵكی دوو ناوچه‌ین زۆرترین پشكی ده‌ردوو ئازاری به‌ركه‌وتووه‌..........
.گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌...تۆ پێت وایه‌ خه‌مه‌كانمان زیاتری كردووه‌ بۆ ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ یان كارێكی واكراوه‌ ئه‌و خه‌مانه‌ له‌بیر بكه‌ین...........؟

زۆر ڕاسته‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان ، به‌ڕاستی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ داخه‌وه‌ بونه‌ پارچه‌یه‌ک له‌ دۆزه‌خ ،
زۆر به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا به‌ بینینی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌ک هه‌ر برینمان سارێژ نابێت به‌ڵکو برینه‌کانمان نوێ ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌کولێته‌وه‌ ،
کاکه‌ مه‌ریوان 1 جار هاتووم بۆ که‌لار و سه‌ردانی باوه‌نوورم کردوه‌ ،
به‌س زۆر پێش ئێستا نازانم هیچ شتێکم نه‌دی دڵمان خۆش بکات بڵێن ئۆخه‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان خاوه‌نی هه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی ئه‌کات ،
انشاالله‌ خوا چاکی بکا.


به‌و پێیه‌ی فارسیه‌كه‌ت باشه‌ گۆرانی كێت به‌لاوه‌ خۆشه‌ له‌ فارسه‌كان ،،،،،،،،،،،،ئه‌گه‌ر هه‌بوو ناوی گۆرانیه‌كه‌ش بڵێیت........؟

کاکه‌ مه‌ریوان ئاواره‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ئیسفاده‌ی هه‌بوو ههههههه فێری فارسی بوین ،
وه‌ڵا ده‌نگی زۆرێکم پێ خۆشه‌ نازانم کام گۆرانیه‌ دیاری بکه‌م ،
به‌ڵام وه‌ک هونه‌رمه‌ند ( موعین ، ئومید ، علی لهرسابی ، محسن چاوه‌شی ، محمد اصفهانی، .....)


ئه‌وه‌ی له‌ دۆڕان بترسێت هه‌ر ئه‌دۆڕیت...............ئه‌مه‌ چ پێناسه‌یه‌كی لای تۆ هه‌یه‌؟

کاکه‌ مه‌ریوان گیان مرۆڤ بۆ هه‌موو سه‌رکه‌وتنێک پێویستی به‌ ترس و هه‌وڵدان هه‌یه‌
من پێم وایه‌ هه‌ندێ جار ترس ئازایه‌تیه‌ ،
به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین ئه‌وه‌ی تریش دا ئه‌نێن خوا خۆی بیکات نه‌دۆڕێین .


له‌ ساباتی میوانیه‌كه‌ی كاكه‌ بڕوا نووسیبووت (ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه‌)  ئایا ڕۆژان ڕۆژی له‌ دوایه‌ یان شه‌وی له‌دوایه‌ ههههههههههههه؟

هههههههه رۆژان له‌ دوای شه‌و ڕۆژی له‌ دوایه‌ ،،  به‌ دڵنیایه‌وه‌ کاکه‌ مه‌ریوان ئه‌و قسه‌یه‌ش دیسان پێشینانه‌
کێو به‌ کێو ناگات به‌ڵام ئاده‌م به‌ ئاده‌م ئه‌گات ،، هه‌مان مانای هه‌یه‌ زۆرمان دیوه‌ له‌و بابه‌ته ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ نمونه‌که‌شی له‌ به‌رچاوایه‌‌.


ووتراوه‌ ژیان خاڵیه‌ پێویسته‌ پڕی بكه‌ین........؟ ئه‌و خاڵیه‌ تۆ بڵێی چی بێت.........؟

ژیان خاڵیه‌ له‌ جوانی ئه‌بێ پری بکه‌ین له‌ جوانی ، خاڵیه‌ له‌ ئه‌شق ئه‌بێ پری بکه‌ین له‌ ئه‌شق ،
خاڵیه‌ له‌ زۆر شتی تر ئه‌بێ ئه‌و جێگایانه‌ پر بکه‌ینه‌وه‌ ،، هههههه به‌س قسه‌ی خۆمان بێ من ئیستا بیستومه‌.


له‌ ڕۆشنایی ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌ڵێت (ژیان كامیره‌یه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌خه‌نده‌وه‌ پێش وازی لێبكه‌) تا چه‌ند به‌رامبه‌ر كامیره‌ی ژیان خاوه‌نی زه‌رده‌خه‌نه‌ بوویت....؟؟

تا ڕاده‌یه‌کی باش زه‌ده‌خه‌نه‌و قاقام به‌رامبه‌ر ژیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام پێم وانیه‌ هه‌میشه‌ وابم چونکه‌ زۆر جار به‌ پێویستی نازانم .

باشه‌ ئه‌وه‌نده‌ باڕۆژان ڕۆژی له‌دوا نه‌بێت ههههههههه

ههههههههه به‌خوا هه‌ر ڕۆژان ڕۆژی له‌ دوا ئه‌بێ ، ئه‌وه‌ وتراوه‌ هه‌ڵه‌ نیه‌.

هیوای سه‌ر كه‌وتن و سه‌رفه‌رازیت بۆ ئه‌خوازم...........

زۆر سوپاست ئه‌که‌م ، منیش هیوای سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانی بۆ تۆی به‌رێز ئه‌خوازم برا جوانه‌که‌م

باقی وه‌سه‌لام

وعليكم السلام و رحمةاللة و بركاته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2011-01-01 19:25:47

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێز خاتوو پرژه‌

ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئه‌م میوانداریه‌

ده‌ست خۆشی منیش بۆ کاکه‌ سیروانی به‌رێز

به‌خێر هاتنی کاکه‌ خه‌مه‌ ده‌که‌م بۆ ساباتی ئازیزانی کــــوردژین هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیی وسه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم له‌ ژیانتا هیوا دارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت هیچ پرسیارێکم نیه‌ دووباره‌ به‌خێر بێت

زۆر سوپاس بۆ هه‌ستت هاورێ گیان بژیت بۆ به‌خێرهێنانت خۆشحاڵبوم به‌ په‌یامه‌که‌ت
، منیش هیوای ته‌مه‌ن درێژی و کامه‌رانی بۆ تۆی به‌رێز ئه‌خوازم ئه‌خوازم هه‌موو کات سه‌ربه‌رز بیت ،
انشاالله‌ خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات به‌رده‌وام ئه‌بین له‌ خزمه‌ت به‌م یانه‌ جوانه‌ و هاورێ دڵسۆزه‌کانی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2011-01-01 19:28:14

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌رێز کاکۆ کورد

پــــــرژه‌ وتي:
ده‌ستی کاک سیروان خۆش بێت بۆ ئه‌م میوانداریه‌
به‌خێر هاتنی کاکه‌ خه‌مه‌ ده‌که‌م بۆ ساباتی ئازیزانی کــــوردژین هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیی وسه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم له‌ ژیانتا هیوا دارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت هیچ پرسیارێکم نیه‌ دووباره‌ به‌خێر بێت.

زۆر زۆر سوپاس هاورێ گیان بۆ به‌ژداریت زۆر خۆشحاڵبوم
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌رێزت ئه‌خوازم له‌ ژیانتا
انشاالله‌ خوا یارمه‌تیمان بدات به‌رده‌وام ئه‌بین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2011-01-02 18:49:38

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

بــــــــــــــه‌خــــــــــێر بێــیـت خـــــــــــــه‌مـــــــــــه‌ گیان

سه‌ره‌تا له‌ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێر هاتنت ده‌که‌م هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ وبه‌ختیار بیت ،،
خه‌مه‌ گیان به‌ڕاستی توانیت له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌ره‌نجی ئه‌ندامان بۆخۆت ڕابکێشیت و هه‌مومان به‌چاوی ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لیت بڕوانین ئومێده‌وارم نمونه‌ت زیاد بێت.....

منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه:::‌

1-ئه‌گه‌ر له‌ژیانا شتێکت لێ سه‌نرابێته‌وه‌ چیت پێبه‌خشراوه‌

2- ئایا خەم گـرانترە یــــــان گریـــــــان؟ کامیانت لا خۆشترە؟کەسیکی خۆراگری بە رامبەر فرمیسکەکانی خۆت؟ قەت هەوڵت داوە گریانەکەت بشـاریتەوە؟

3-چ شتێک له‌ژیانا زۆر ژیانت لا جوان ئه‌کات و چی ژیانت لا نابوت ئه‌کات؟

4- -((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟

5- قه‌ت ڕویداوه‌ خه‌مه‌‌ پێکه‌نینی به‌ گریانێکی خۆت هاتبێت؟!

6- به‌سه‌رهاتێکی خۆشمان بۆ بگێره‌وه‌ به‌س نه‌ڵێیت هیچم له‌ یاد نیه‌،،

7.خه‌مه‌ بۆ ڕازی نه‌بوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی بڵاو بکه‌مه‌وه‌؟؟هههههههه

8.خه‌مه‌ وتی ئه‌وه‌ی نه‌مویست بیڵێم له‌ میوانداری هه‌موویم ووت،،
وه‌ڵامی کام پرسیار له‌ هه‌موو پرسیاره‌کان گرانتربوو به‌لاته‌وه‌؟؟

9. چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاستی رۆشه‌نبیری تاکی کورد له‌سه‌رده‌می ئێستا دا له‌ نێت ؟؟

10- ئایا خه‌مه‌ له‌و جۆره‌ کوڕانه‌یه‌ که‌ برینداریان کرد نابورێت؟


با هێنده‌ به‌س بێت دوای نه‌لێیت پرسیاره‌کانت زۆر بوو هههههههه
خه‌مه‌ گیان سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌یبه‌خشیت به‌ وه‌ڵامی پریاره‌کانمان،
له‌ش ساخ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاوڕێ گیان،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2011-01-02 19:46:54

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سلاو کاکه‌ خه‌مه‌ به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین هیوام به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی تۆی به‌رێزه‌
هیوادارم که‌هه‌رده‌م له‌ کاره‌کانت سه‌رکه‌وتوو بیت و ژیان لات خۆش و به‌خته‌وه‌ر بێت ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌موو هه‌ول و ماندوو بونێکت له‌ یانه‌


منیش به‌م چه‌ند پرسیاره‌ به‌شداره‌بم
1- من ئه‌لێم ( ژیان چیه‌ جگه‌  له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) ،،،،،،،،،،،
                   لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه‌ چییه‌ ؟

2- دیل کارنگی له‌ سه‌ره‌تای په‌رتوکی (یاساکانی ژیان ) ئه‌لێت :( بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ ،، به‌یانیت نادیاره‌ ،،، داهاتووت ئه‌مرۆیه‌ )
                  به‌ڕای به‌رێتان ئه‌م وته‌ییه‌ تا چه‌ند له‌ نێو دل و ده‌رونی ئێمه‌ قبول ده‌کرێت ؟


هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ له‌ ژیان
کاتت شاد هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م
Kurdzhin

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2011-01-02 20:29:32

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێێ به‌رێزم ســـۆزی خان

بــــــــــــــه‌خــــــــــێر بێــیـت خـــــــــــــه‌مـــــــــــه‌ گیان

زۆرزۆر  ســــــــــوپـــــــــــــاس داده‌ ســــــــۆزی گیان

سه‌ره‌تا له‌ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێر هاتنت ده‌که‌م هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ وبه‌ختیار بیت ،،

بژیت داده‌ گیان منیش له‌ ناخـــــی دڵمه‌وه‌ سوپاسی به‌رێزت ئه‌که‌م  و هیوای سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم.

خه‌مه‌ گیان به‌ڕاستی توانیت له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌ره‌نجی ئه‌ندامان بۆخۆت ڕابکێشیت و هه‌مومان به‌چاوی ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لیت بڕوانین ئومێده‌وارم نمونه‌ت زیاد بێت.....

سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ فه‌ضلی خوایه‌ که‌ توانیبێتم جێگام له‌ دڵه‌ پاکه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێزتا بکه‌مه‌وه‌ ، گه‌وره‌یی و ڕێزی خۆتانه‌ ، دڵ ئاوێنه‌ی دڵه‌ داده‌ گیان هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ی ناسیومن له‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌دا پڕن له‌ ڕێز و لێوان لێون له‌ وه‌فاداری

منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه:::

له‌ خزمه‌تدام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌ جوان و قورسه‌کانت ئه‌یه‌مه‌وه‌ ههههه

1-ئه‌گه‌ر له‌ژیانا شتێکت لێ سه‌نرابێته‌وه‌ چیت پێبه‌خشراوه‌

ئه‌مه‌م نه‌بێته‌ ناشوکردی چونکه‌ سوپاسی خوا ئه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ سوپاسگوزارم ،
به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ هیچ ئه‌کێک له‌ ئێمه‌ بێ به‌ش نه‌بوه‌ له‌  له‌سه‌ندنه‌وه‌ ،
به‌ڵام خوای گه‌وره‌ له‌ جێگایدا صبر و ئارامی پێ به‌خشیوم  ،
هیچ نارازی نیم له‌و شتانه‌ی له‌ ده‌ستم چوه‌ چونکه‌ هه‌مووی حکمه‌تی ئیلاهی تیایه‌ که‌ خوا خۆی ئه‌زانێ.


2- ئایا خەم گـرانترە یــــــان گریـــــــان؟ کامیانت لا خۆشترە؟کەسیکی خۆراگری بە رامبەر فرمیسکەکانی خۆت؟ قەت هەوڵت داوە گریانەکەت بشـاریتەوە؟

به‌ دڵنیایه‌وه‌ خه‌م ، چونکه‌ گریان هه‌ندێک جار بۆ خۆشیه‌ ، ئه‌گه‌ریش بۆ ناخۆشی بێت که‌واته‌ دیسانه‌وه‌ خه‌م بناغه‌ی گریانه‌که‌یه‌ ،
گریانم زۆر زۆر لا خۆشتره‌ ، تا ڕاده‌یه‌ک به‌س زۆر نا هههههه جار و بار بۆ خۆم ئه‌گریم
به‌ دڵنیایه‌وه‌ زۆر کات ڕوی داوه‌ به‌ڵام زۆر سه‌خته‌ .


3-چ شتێک له‌ژیانا زۆر ژیانت لا جوان ئه‌کات و چی ژیانت لا نابوت ئه‌کات؟

زۆرن ئه‌و شتانه‌ی ژیان جوان ئه‌که‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زۆرن که‌ ژیان نابوت ئه‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی ژیان جوان ئه‌که‌ن( ئیسلام ، راستگۆیی ، پاکی ، عشق ، دایک و باوک ، .......زۆری تریش )
ئه‌وانه‌ی ژیان نابوت ئه‌که‌ن( کوفر ، درۆ ، ناپاکی ، خیانه‌ت ، نه‌فره‌ت ، دابڕان ، ...... زۆری تریش )


4- -((ئه‌وه‌ی ڕۆشت ڕۆشت وشه‌ی خۆزگه‌ هیچ هیچ سودی نییه‌))
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی خۆت بکه‌یت،،مه‌به‌ستت چی ئه‌بێت لێی؟؟

ئه‌وه‌ی رۆشت مرۆڤ بتوانێ بیکات به‌ ئه‌زمونێک زۆر باشه‌ بۆ ژیان
به‌ڵام بۆ خۆزگه‌ زۆرم هه‌یه‌ ‌ که‌  ناتوانم ئه‌و خۆزگانه‌ ئاراسته‌ی خۆم‌ بکه‌م
چونکه‌ جگه‌ له‌ سه‌رزه‌نشت کردنی خۆم زیادکردنی خه‌مه‌کانم هیچی تیا نیه‌


5- قه‌ت ڕویداوه‌ خه‌مه‌‌ پێکه‌نینی به‌ گریانێکی خۆت هاتبێت؟!

هه‌رگیز ڕوی نه‌داوه‌ چونکه‌ له‌ ژیانما بۆ شتێک نه‌گریاوم که‌ شیاوی پێکه‌نین بێت،
وه‌ گریانێک نه‌گریاوم پێکه‌نینم پێی بێت.


6- به‌سه‌رهاتێکی خۆشمان بۆ بگێره‌وه‌ به‌س نه‌ڵێیت هیچم له‌ یاد نیه‌،،

هههههه وه‌ڵا رێک له‌ مێشکمابویت به‌خوا به‌سه‌رهاتی وام بیر نیه‌ ،
به‌س نوکته‌یه‌ک له‌م ڕۆژانه‌یا بۆیان گێرامه‌وه‌ ئه‌وه‌تان بۆ ئه‌گێرمه‌وه‌ ،
ئه‌ڵێ رۆژێ پیاوێک ژن بۆ کوره‌که‌ی ئه‌هێنێ ، ئینجا بوکه‌ خان زۆر ته‌مه‌ڵ ئه‌بێ
جارێک ماڵه‌که‌ زۆر پیس ئه‌بێ بوکێ هه‌ر خۆی لێ تێناگه‌یه‌نێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیاوه‌که‌ به‌ کوره‌که‌ی ئه‌ڵێ هه‌سته‌ کورم
با خۆمان په‌لامه‌ر به‌ینه‌ گسکه‌که‌ به‌شکم شه‌رم بیگرێ و بڵێت من پاکی ئه‌که‌مه‌وه‌ ،
هه‌ردوکیان هه‌ڵه‌سن کوره‌که‌ ئه‌ڵێ باوه‌ من پاکی ئه‌که‌مه‌وه‌، باوکیشی ئه‌ڵێ نه‌وه‌لا خۆم پاکی ئه‌که‌مه‌وه‌ ،،
بوکه‌که‌ش به‌ لایانا ئه‌روات به‌ کوره‌که‌ ئه‌ڵێ :
ئه‌م به‌زمه‌ی بۆچیه‌، با ئێستا باوکت پاکی بکاته‌وه‌ سبه‌ینێ تۆ پاکی بکه‌ره‌وه‌ بیکه‌ن به‌ سه‌ره‌ ،ههههههههه
به‌ هیوام به‌ دڵت بێت.


7.خه‌مه‌ بۆ ڕازی نه‌بوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی بڵاو بکه‌مه‌وه‌؟؟هههههههه

ئێ داده‌ گیان وێنه‌ بۆ بڵاو بکه‌مه‌وه‌ خۆ رئیس جمهور نیم ههههه، وه‌ڵا بڵێم چی خۆشم وه‌ڵامم لا نیه‌ به‌س حه‌زه‌

8.خه‌مه‌ وتی ئه‌وه‌ی نه‌مویست بیڵێم له‌ میوانداری هه‌موویم ووت،،
وه‌ڵامی کام پرسیار له‌ هه‌موو پرسیاره‌کان گرانتربوو به‌لاته‌وه‌؟؟


هههههههه وه‌ڵا له‌ %80 سه‌خت بوو ماشاالله‌ هه‌موو هاورێیان ئه‌ڵێی کۆرسی پرسیاری سه‌ختیان خوێندوه‌
هه‌ندێک پرسیاری تیا بوو بڵێم یه‌که‌م جاره‌ لێم بپرسرێ و یه‌که‌م جاریشه‌ وه‌ڵامم دابێته‌وه‌ به‌س له‌به‌ر هاورێیان پێم خۆشه‌.


9. چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاستی رۆشه‌نبیری تاکی کورد له‌سه‌رده‌می ئێستا دا له‌ نێت ؟؟

ناکرێ بڵێین پێرفێکته‌ ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا تا راده‌یه‌ک باشه‌ و به‌ره‌و باشیش ده‌روات
به‌ داخه‌وه‌ تا ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکه‌که‌مان هه‌ر نه‌یانه‌زانی نێت چیه‌ ، ئێستا سوپاس بۆ خوا به‌ بۆنه‌ی زۆر بوونی کۆمپانیاکانی نێت
زۆرکه‌س لێی تێگه‌شتوه‌و زۆریش کاری پێ ده‌کرێت ،به‌ڵام ماویه‌تی بڵێین زۆر باشه‌ ،


10- ئایا خه‌مه‌ له‌و جۆره‌ کوڕانه‌یه‌ که‌ برینداریان کرد نابورێت؟

جۆری برینداریه‌که‌و که‌سایه‌تی برینارکه‌ره‌که‌و هه‌ستکردن به‌ هه‌ڵه‌که‌ی ، گۆرانکاری له‌ بڕیارم دروست ئه‌کات
به‌ڵام تا راده‌یه‌کی زۆر باش که‌سێکم لێبوردنم پێ خۆشه‌و زۆر زوو دڵم چاک ئه‌بێته‌وه‌ .


با هێنده‌ به‌س بێت دوای نه‌لێیت پرسیاره‌کانت زۆر بوو هههههههه

ده‌سته‌کانت خۆش بێت داده‌ گیان خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانت ، نانا زۆری چی هههههههه

خه‌مه‌ گیان سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌یبه‌خشیت به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان،

سوپاسی ناوێ داده‌ گیان من سوپاسی ئێوه‌ ئه‌که‌م که‌ به‌ شیاوم ئه‌زانن لێم بپرسن .

له‌ش ساخ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاوڕێ گیان،،،

زۆر سوپاس بۆ تۆ هیوای کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم
به‌ هیوام وه‌ڵامه‌کان جێی خۆیان گرتبێت و هه‌ده‌فیان پێکابێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2011-01-02 20:50:53

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ هاورێی به‌ڕیزم کاک سیروان خۆشناو

سلاو کاکه‌ خه‌مه‌ به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین هیوام به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی تۆی به‌رێزه

سڵاو له‌ به‌رێزت کاکه‌ سیروان گیان ، منیش به‌ هیوام سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

هیوادارم که‌هه‌رده‌م له‌ کاره‌کانت سه‌رکه‌وتوو بیت و ژیان لات خۆش و به‌خته‌وه‌ر بێت ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌موو هه‌ول و ماندوو بونێکت له‌ یانه‌

زۆر سوپاس کاکه‌ سیروان گیان ، خۆشحاڵبوم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ، رێزو گه‌وره‌یی خۆتانه‌
من کارێکم نه‌کردوه‌ شیاوی ده‌ستخۆشی  بێت .


منیش به‌م چه‌ند پرسیاره‌ به‌شداره‌بم

له‌ خزمه‌تدام فه‌رموو بپرسه‌

1- من ئه‌لێم ( ژیان چیه‌ جگه‌  له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) ،،،،،،،،،،،
                   لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه‌ چییه‌ ؟

وته‌یه‌کی زۆر زۆر جوانه‌ ده‌م خۆش
خۆزگه‌ هه‌رگیز به‌شی دوه‌می ئه‌و وته‌یه‌ی تیا نه‌بوایه‌ ئه‌و ژیانه‌ ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ راستی ژیان ئه‌وه‌یه‌ و ناکرێ وا نه‌بێت.


2- دیل کارنگی له‌ سه‌ره‌تای په‌رتوکی (یاساکانی ژیان ) ئه‌لێت :( بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ ،، به‌یانیت نادیاره‌ ،،، داهاتووت ئه‌مرۆیه‌ )
                  به‌ڕای به‌رێزتان ئه‌م وته‌ییه‌ تا چه‌ند له‌ نێو دل و ده‌رونی ئێمه‌ قبول ده‌کرێت ؟

کاکه‌ سیروان گیان رابردوو بوه‌ به‌ ناسنامه‌ی ئێمه‌ ، داهاتوش بوه‌ته‌ هه‌وڵدانمان ، ئه‌مرۆش وا خه‌ریکه‌ ته‌واوی ئه‌که‌ین و هیچمان نه‌کرد
به‌ داخه‌وه‌ هیچ یه‌کێک له‌ ئێمه‌ ئه‌و وته‌یه‌ ئه‌گه‌ریش به‌ ده‌م قبوڵی بێت به‌ کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵی نیه‌ .


هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ له‌ ژیان
کاتت شاد هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م

زۆر سوپاس کاکه‌ سیروان گیان هیوای ئاسوده‌یش بۆ تۆی به‌رێز
هه‌موو کاتت شاد ، هه‌رگیز ماندوو نابم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2011-01-03 07:57:55

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

به‌خێر بێیت هاوڕێی به‌ڕێز خــــــxamaــــه‌مه‌ گیان

ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌ بچکۆله‌م هه‌یه‌ هیوام وایه‌ مانووت نه‌که‌م

1- (لێبووردن له‌ که‌سێک جوانه‌ توانای تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی هه‌بێت) چۆن ئه‌م ووته‌ لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌ ؟

2- هاوڕێیه‌تی له‌ نێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌تی تر چ جیاوازیه‌کی هه‌یه‌ ؟

3- ئه‌ڵین ژیان وه‌کو کاروان سه‌رایه‌ !!!
     که‌واته‌ بۆچی خه‌م له‌ ژیان بخۆیــــــــــن ؟

دووباره‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز ئه‌که‌م
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2011-01-03 16:25:46

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2020-06-19
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsXPSafari

Re: کاکه‌ خه‌مه‌ میوانی ساباته‌

سڵاو کاکه‌ خه‌مه‌گیان له‌ده‌ست پێکدا به‌خێرهاتنی تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م براگیان
خۆشحاڵم که‌وا میوانی ئه‌مجاره‌یت تا بتوانین زیاتر به‌هۆی پرسیاره‌کانمانه‌وه‌ شاره‌زاییمان له‌ یه‌کتر هه‌بێت
ئیتر با هه‌ندێ پرسیارت لێ بکه‌ین:

1- به‌ڕای تۆ سه‌ختترین شت چیه‌ که‌ ڕووبه‌رووی مرۆڤ ئه‌بێته‌وه‌؟
2- (بوون ، ژیان) دوو وشه‌ن به‌ڵام ئایا جیاوازیان چیه‌؟ یا باشتر بڵێم جیاوازی نێوان ئه‌م دوو وشه‌یه‌م بۆ بکه‌.
3- ناخۆشترین هه‌واڵ که‌ پێتیان داوه‌ چی بووه‌؟
4- له‌ میوانداریه‌که‌ی من نووسیت: برات خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڵام وادیاره‌ ناوی ڕاستیت خه‌مبار نیه‌، پرسیاری من ئه‌وه‌یه‌ خه‌مه‌ یا خه‌مبار؟ ئایا خه‌مه‌ له‌خه‌مبار هاتووه‌، یا خه‌مبار له‌ خه‌مه‌ هاتووه‌؟
5- به‌ڕای تۆ عه‌قڵ گرنگتره‌ یا زانست؟
6- پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ( خۆشه‌ویستی، دڵداری، عه‌شق)؟
7- گه‌وره‌ترین حه‌زت چیه‌ یا چی بووه‌؟
8- به‌ڕای تۆ مرۆڤی ئازا کێیه‌؟
9- گه‌ر بزانیت به‌ هۆی تۆوه‌ کێشه‌یه‌ک نه‌مێنێ به‌مه‌رجێک ئه‌و شته‌ دوور له‌دڵی تۆبێ و به‌ ویستی تۆ نه‌بێ، ئایا تۆ کێشه‌ی ده‌ورووبه‌ر یا که‌سانت به‌لاوه‌ گرنگ ئه‌بێت یا خۆت به‌لاوه‌ گرنگ ئه‌بێت؟ که‌مێکیش بۆمان ڕوونبکه‌وه‌.
10- حه‌ز ئه‌که‌ی به‌ خه‌مبار یا خه‌مه‌ ناوت بهێنرێت یا ناوی ڕاستیت؟
11- ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت وێنه‌یه‌کی خۆتمان بۆ دابنێ تا بت بێنین.


کاکه‌ خه‌مبار گیان هه‌ست ئه‌که‌م به‌س بێ
خۆشحاڵ بووم به‌ میوانداریه‌که‌ت
هیوام وایه‌ له‌ ژیانتا سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده‌بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.233.229.90
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net