❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمەڵناسی لادێ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-04-13 11:39:01

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2014-10-03
په‌یامه‌كان: 953
WindowsSafari

کۆمەڵناسی لادێ

کۆمەڵناسی لادێ

گوند نشینی چیە: واتە هەر پار زەویەك لەلایەن مرۆرڤەوە چاندرابێت و سودی لێ‌ وەربگیرێت . و كشتوكاڵی تێدا كرابێت یان بكرێت ، شوێنەواری لەسەر ڕوی دیاربێت ئەوە لادێیە بۆیە بە زەویە دەست لێنەدراوەكان نا گوترێت لاێ‌

دوومەرجی سەرەكی لە زۆربەی پێناسەی لادێكان بەدی دەكرێت ئەوانیش:

یەكەم/ هۆكاری دانیشتوان:
1/گرنگترین هۆكاری جیاكەرەوەی شار و لادێیە، خەسڵەتی ژمارە و چڕی دانشتوانە.
2/ پیشەی خەڵك زیاتر جوتیاریی و زەوی كشتوكاڵی زیاتر هەیە تا خانوو
4/ كاتێك چڕی دانیشتوان كەمە. یەكێتی كۆمەڵایەتی زیاترە ،نەناسراو مومكین نیە، دابەشكردنی كار سادەترە، بزاوتی كۆمەڵایەتی كەمترە ، لادانە كۆمەڵایەتیەكان كەمترە.

دووەم/ جۆری چالاكی:
1/ كار پەیوەندی بەخێزانەوە هەیە و لەسەر بنەمای تەمەن و رەگەز دابەش دەكرێت
2/ جۆری كار پەیوەندی بە ئاینەوە هەیە
3/ كار زیاتر بۆ بژێویە نەك بازرگانی و سەروەت كۆكردنەوە
4/كار پێوسیتی بە پێشبینی و بەرنامە ڕێژی نییە.
5/كات ڕۆلێكی گرنگی نییە و كارەكات بە پێی كات دابەش ناكرێت و حاڵەتی پشپۆڕی نییە یان كەمە
6/ پیاوان بەدەگمەن بەتەنیا كار دەكەن بەتایبەتی لە مەڕو ماڵات و پەلەوەر بەخێو كرد
Ù†



تایبەتمەندیەكانی كۆمەڵگای لادێ‌

1/ بچوكی رەهەندەكانی كۆمەڵگا
2/ كەمی چری دانیشتوان
3/ پێكەوە گونجانی كۆمەڵایەتی و یەك دەستی دانیشتوان و دابەشكردنی كار و جیاوازی رۆڵە كۆمەڵایەتیەكان
4/ جێگیری و بەرەنگار بوونەوەی گۆرانكاری . مخافزكاری
5/ دوورە پەرێزی كۆمەڵایەتی و جوگرافی
6/ پشت بەستنی كۆمەڵگا بە خێزان و بونیادی خزمایەتی.


پێكهاتەی ژیانی ژینگەی كۆمەڵگای لادێ‌

1/ دەكرێت بوترێت لەدێ‌ Ù„Û• ژێر كاریگەری شروست ژیان بەسەر دەبەن   Ø´Ø§Ø± زیاتر دەتوانن پارێزگاری Ù„Û• تاكەكان بكەن.
2/كركردن و چالاكی تاكی لادی واتە كاركردن لە كێڵگەدا ئەو روبەروی توندوتیژی سروشت دەكاتەوە.
3/ لەشار لەگەڵ زۆر بوونی یەكەكانی نیشیتەجێبوون هیچ زیندەوەرێكی ناماڵ نابینرێت
4/ پیشەشازی لەناوچەیەكی بچوك دەكرێت لەیەرامبەردا كشتوكاڵ ناوچەیەكی فراوانی دەوێت بۆیە لەكاتی كاركردن تاكی لادێ‌ كەمتر یەكتر دەبینن
5/ لەلادێ‌ خەڵكی حەزی لە پەرتەوازی و دورە پەرێزیە و خانوەكانیان گەورەترە

هۆكارەكانی سەر هەڵدانی لادێ‌

یەكەم : هۆكارە ژینگەر و سروشتیەكان
1/خەسڵەتە جوگرافیەكان بە پلەی یەكەم دێت لەنێو هۆكارەكانی نیشتە جێی بوون وەك بونی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵ
2/روكاری ئاو و هەوا وەك باران، قلەی گەرمی ، باری زەوی ، گونجانی بەرز و نزمی زەوی كشتوماڵی و نیشتەجێبوون
3/ زەویش هۆكارێكی گرنگە چونكە زەوی تا پڕ بایەخ تر و گونجاو تر بێت زیاتر بوە هۆكاری نیشتی جێ بوون پلەی وابەستەیەە بەو جێگایەوە
4/نەرمی و رەقی و ئەو سەرچاوانەی ژێر خاك هۆكارێكی ترن

دووەم: هۆكاری كۆمەڵایەتی
1/ زۆر بونی ژمارەی دانیشتوان و نارەحەتی زو زو گواستنەوە چونكە پێشتر مرۆڤەكان زیاتر وابەستەی یەك بوون ژیان دەستە جەمعی بوو
2/ مرۆڤ بەتەنیا ناژی و لەیەك كۆدەبنەوە چونكە مرۆڤ گیانەوەرێكی كۆمەڵایەتییە
3/ بەهۆی بونی مەترسی لەسەر مرۆڤ

سێ‌ هەم: رەوشی كشتوكاڵی
1/قوناغە جیاوازەكانی كشتوكاڵ كاریگەریەن هەیە لەسەر جێگیر بوونی لادێ‌ كان
2/كشتوكاڵ مرۆڤی جێگریكردو كۆچ و رەو و راوكردنی كەم كردەوە


بەهۆی جیاوازی شێوازی كۆ بونەوە
سێ‌ جۆرە پەیوەندی هەیە لە كۆمەڵگار لادێ‌ دا

یەكەم :نیشتە جێبونی پەراگەندە
1/ خانوەكان پەراگەندەن چونكە دەكەونە ناوەندی كێڵگەكان و ئەمانیش لێك دورن كە ئەم دووریە هەندێك جار دەگاتە 40 كم
2/یەكەكانی بەرهەم هێنانی كشتوكاڵ كە چالاكی سەرەكیان ئاژەڵداریە زۆربەی كات لەنێو لەوەڕگا كانن
3/  بەهۆی دوری یەكەكانی نیشتەجێ‌ بوون خزمەتگوزاریە گشتیەكان Ù„Û• ناوچەیەكی Ú†Û†Úµ كەدەكەوێتە Ú†Û•Ù‚ÛŒ ئاوەدانی لەوێ‌ دروست دەكرێت ÙˆÛ•Ùƒ ناوەندی ئاینی ØŒ قوتابخانە.بنكەی تەندروستی



دووەم: نیشتەجێبونی كۆمەڵ
1/خانوەكان نزیك بەیەكن و قەرەباڵغن و بەبێ‌ ئەندازەی بڵا و بونەتەوە
2/ گوند رویەكی تایبەتی هەیە و دەتوانرێت دوای ماوەیەك ببێتە شارۆچكە
3/كۆڵانەكان باریكن و و پێچاو پێچن
4/ هۆكاری دروست بونی ئەم جۆرە زۆرە وەك ئاسایش و بونی ئاو , مەیلی بەكۆمەڵ بون
5/ سەرەتای زۆربەی ئەم جۆرە گوندانە چادر نشین بوون

سێ‌ هەم: شێوەكانی دیكە
1/لەنێو دوشێوەكەی تردا ئێوە سێ هەم هەیە كەئاستێكی مام ناوەندە
2/ لەهەندێك باردا خانوەكان لەشوێًنێكی نیمچە فراوان بەشیًوەیەكی ناڕێك بڵاو بونەتەوە
3/ لەدامێنی هەر خانوویەك باخێك یان شوێنێكی نانەوێڵە یان پەلەوەلا هەیە
4/زۆربەی خانوەكان پێكەوە نەبەستراونەتەوە بەڵام دوری نێوانیشیان زۆر نیە



شێوازەكانی لادێ‌

یەكەم: كێڵگە فراوان و دوور هەڵكەوتووەكان:
خێزان لەناو كێڵگە ژیان بەسەر دەبات, هاوسێكەی لەوانەیە چەند كیلۆمەترێك لێی دوور بێت, ئامێرو پێداویستیەكانی كێڵگە لە زەویەكەیدا هەیە.

2/گوندە شێوە ڕاستە هێڵیەكان:
خانوەكان بەدرێژای جادە یان روبار یان هێڵەكان درێژ دەبنەوە, خانوەكان لێك نزیكن زیاتر ئاشناییان پێكەوە هەیە.

3/ گوندە شێوە بازنەییەكان:
خانوەكان بەشێوەیەكی بارنەی لەیەك كۆبونەتەوە, بەزۆری شوێنە گشتیەكان دەكەونە ناوەندی ئەم بازنە, هەڵكەوتنی خانوەكان پەیوەندی نیە بە شوێنی كێڵگەكەیانەوە


4/ گوندە چوار ڕێیانی و ناوەندە فرۆشیاریەكان
پێكهاتەیان بەهۆی هەل و مەرجی ئابوریە , ئەمجۆرە گوندانە حاڵەتی بازاڕییان هەیە, یان شوێنی ناوچەیەكە كاسبی زۆرە یان دەكەونە سەر ڕێگای شوێنە گەشت و گوزارییەكان, زۆربەی دامیشتوان دوكانی بچوكیان هەیە, زۆربەیان ژیان لە شوێنی دوكانەكەیان بەسەر نابەن بەڵكو چەند كیلۆمەترێك دورتر دەژین.

5/گوندە بچوكەكان:
ئەمانە جوریەكی زۆریان هەیە لەگەڵ وندەكانی دیكە, دوریشن لەناوەندە گرنگەكانی شار , بەگشتی بێ‌ بەشن لەو خزمەنگوزاریانەی لە شارو لادێ گەورەكاندا هەیە

6/جۆرەكانی دیكە:
لەهەندێك باردا لادێ‌ رۆڵێكی تایبەت دەگێڕێت, ÙˆÛ•Ùƒ ئەو ناوچانەی زیارەتگان یان شوێنێكی پیرۆزی ئاینێكە , Ù„Û•Ù… جۆرە گوندانە سەرەتا ناوەندی پەرستن ÙˆÛ•Ùƒ مزگەوت یان كەنیسە دادەنرێت پاشان بەپێی تێپەڕبونی كات خەڵك Ù„Û• دەوری كۆدەبنەوە Ùˆ ژمارەیانزیاد دەكات  , شوێن Ùˆ ناوچە Ù…ÛŽÚ˜ÙˆÛŒ Ùˆ نەتەوایەتیەكانیش بەهەمان Ø´ÛŽÙˆÛ•Ù†.


لادێ‌ و لادێیەكان:
وابەستەی بەلادێوە دەكرێت لەكاتی نیشتەجێ‌ بونیش لەشاردا بوونی هەبێت ,شێوەی وابەستە بوون چەند جۆرێكە.

یەكەم: نیشتەجێ‌ بوون
1/كۆمەڵە كەسێكن لە لادێ‌ نیشتە جێن و شوێنی ژیان و كار و بژێویانە
2/هەندێكی دیكە لەگەڵ ئەوەی لە لادێ‌ دەژین بەڵام بۆ كار و بژێوی دەچن لەشار كار دەكەن
3/هەندێكی كەش هەیە لەگەڵ ئەوەی لە شار نیشتەجێن بەڵام كاتی پشویان بۆ مەبەستێكی ایبەتی خۆیان دەچنەوە لادێكەیان



دووەم:وابەستەیی ئابوری
1/ئەنجام دانی چالاكی پیشەیی و دەست خستنی دەرامەتی دەبێتە ئەوەی تاك وەك جوتیارێك وابەستە بێت بە لادێوە دەرامەتی بەستراوە بەخاكی لادێوە
2/هەندێك هەیە لەگەڵ ئەوەی لەلادێ‌ ناژی بەڵام بەهۆی پێشكەشكردنی هەندێك خزمەتگوزاری بەلادێ‌ وەك مامۆستایان و كارمەندانی پۆستە

سێ‌ هەم: بەشداری كۆمەڵایەتی
هەبونی جۆرە پەیوەندیەك وەك جۆری هاوسێیەتی یان كاركردن لەڕێكخراوەكان دەبێًتە هۆی وابەستەی تاك بەلادێوە

چوارەم: پەیوەستی كەلتوری
واتە رادەی بەكۆمەڵایەتی بون و داب و نەریت و بەهاكان جۆری بیركردنەوەی تاك پەیوەندی بە بیركردنەوەی لادێوە هەیە, بەگشتی لە تەمەنی منداڵیدا زەینیان لەگەڵ ئاژەل َ و رووەك شكڵیا وەرگرتووەو لەژینگەی لادێدا تاك كەلتورییە نەك فرە كەلتوری



دژایەتی وجیاوازی شار و لادێ

1/پەیوەندی بە جیاوازی لایەنی جوگرافیەوە هەیە, شار فەزایەكی قەرەباڵغە و چڕی دانیشتوانی زۆرەو سروشت دەستكاری ناكرێت لە لادێ‌ بەڵام لەشار دەگۆردرێت
2/بونیادی چالاكی شار و لادێ‌ جیاوازن لەشار بەزۆری كتای كار كردن دیارە و زۆر جار داهات سنوردار نییە
3/لادێ‌ بەرهەم هێنی خۆراكە شار بەرهەم هێنی پێداویستییە
4/خەڵكی لادێ‌ شارەزایی لەكاێكدا هەیە كەم تازۆر هاوسێكەشی دەزانێت بەڵام لەشار كارەكان ئاڵۆزن و پێویستی بە پسپۆری هەیە
5/ شار شوێنێكە بۆ ئاڵو گۆڕی فكری و ماددی , شار ناوەندێكی داهێنانی هونەر و تەكنەلۆژیا و ئایدۆلۆژیایە ولەشاردا هێزە سیاسیەكان دروست دەبن,لادێ‌ هەردەم گرفتاری جۆرێك لە دواكەوتەی كەلتورییە, ناوەندی پاراستنی نەریت بیروباوەرە كۆنەكانە و زیاتر پارێزگارە.


                                                جیاوازی شارو لادێ‌

Ú˜    پێوەر                                     ÙƒÛ†Ù…ەڵگای شار                                                    كۆمەڵگای لادێ‌
1    Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ تیَڕوانین                   Ù„Û• ئایندە دەڕوانن                                        بۆ ڕابردوو دەڕوانن
2    فاكتەری كونترۆڵی كۆمەڵایەتی    یاسا                                                      داب Ùˆ نەریت
3    پەیوەندی تاكەكان               Ú•Û•Ø³Ù…ÛŒ Ùˆ بەگرێ‌ بەست                             Ø¹Ø§ØªÙÛŒ Ùˆ هاوڕێیانە
4    دابەشكردنی كار                 Ø¦Ø§ÚµÛ†Ø² Ùˆ فراوان                                           Ø³Ø§Ø¯Û• Ùˆ سنوردار
5    توانای بزاوتی چینایەتی          زۆر                                                      سنوردار
6    سیستەمی ئابوری    ئاڵۆز                                                           Ù¾Ø´Øª بەخۆ بەستن
7    توانای كات بەسەر بردن Ùˆ ڕابواردن    فراوان                                     Ø³Ù†ÙˆØ±Ø¯Ø§Ø±
8    بالا]دەستی خێزان    سنوردار    زۆر
9    سیستەمی پەروەردە    زیاتر رەسمیە                                            زیاتر نارەسمیە






                              بەراوردی بەها نەریتیەكانی لادێ‌ Ùˆ بەها نوێ‌ كان

Ú˜                               Ø¨Û•Ù‡Ø§ نەریتیەكان                                      بەها نوێیەكان
1    وەقاداری Ùˆ پشت بەخێزان بەستن                             Ù…اقەكانی تاكەكەس

2    موڵكداری زەوی Ùˆ زار ÙˆÛ•Ùƒ بابەتێكی ڕێزگرتن     Ø²Û•ÙˆÛŒ ÙˆÛ•Ùƒ هۆكارێكی بەرهەم هێنان
3    پارێزگاری    پێشكەوتن

4    تەسلیم بوون بەسروشت                   Ø²Ø§ÚµØ¨ÙˆÙ† بەسەر سروشت

5    كات كوشتن                      سود وەرگرتنی كاریگەر لەكات

6    جەبریەت                                    پەسەند كردنی ئەگەری گۆڕانكاری Ùˆ بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی

ئامادەکردنی سورێن
تایبەت بەکوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-04-13 16:37:00

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-27
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 1243
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کۆمەڵناسی لادێ

dast xosh hawre barez

Kurdzhin
به عاله م بيزن ته نياو بيكه سه
مه يلى توم ته نيا له عاله م به سه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-04-17 19:04:27

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

Re: کۆمەڵناسی لادێ

دةستت خؤش بيت بؤ بابةته كةت

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         Ø¨Ù€Ù€Ù€ÙŠÙƒÙ‡ نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.145.89.150
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net