❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / sanarya

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2007-12-06 12:51:00

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

sanarya

چیرۆکی لاوێکی کورد له‌ ده‌ست به‌ردانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی

به‌سه‌رهاتی کورێکی  دڵخواز له‌ هه‌موو  ژیانی ئومێده‌وار بوو ڕۆژێک له‌ ڕۆژان خۆشبه‌ختی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت. ئه‌وه‌ش وه‌کو ‌ هه‌زاران لاوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌  بووه‌ قوربانی

به‌سه‌رهاتی کورێکی  دڵخواز له‌ هه‌موو  ژیانی ئومێده‌وار بوو ڕۆژێک له‌ ڕۆژان خۆشبه‌ختی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت. ئه‌وه‌ش وه‌کو ‌ هه‌زاران لاوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌  بووه‌ قوربانی بیرکردنه‌وه‌ی چه‌وت و نه‌فامی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌. له‌ بێئاگای ته‌واوی له‌شی ده‌له‌رزاد بارودۆخێکی سه‌یر په‌یداکردبوو دڵی به‌توندی لێی ده‌داو ڕۆحی له‌ژێر لێوه‌کانی ئاهه‌نگێکی زه‌مزه‌می ده‌کرد که‌ ئاوازه‌که‌ی بۆ ئه‌و جێی تێگه‌یشتن نه‌بوو. له‌وانه‌ بوو ئه‌و زه‌مزه‌مه‌‎یه‌ش خۆشه‌ویستی بووبێت، یان شه‌وقی ئه‌و کچه‌ بووبێت که‌ سه‌رتاپه‌ی له‌شی داگرت بوو، خه‌ریک بوو له‌ خۆشیدا شێت بێت که‌ ئه‌و هه‌سته‌ی به‌سه‌ر زاڵ بووه‌. به‌ڵام به‌ئاسانی هه‌ستی به‌لێدانه‌کانی دڵی خۆی ده‌کرد، که‌ بۆ ئه‌و کچه‌ی لێدا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار له‌ ژیانی ‌که‌ له‌گه‌ڵ کچێکدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت‌ وه‌ که‌س بوو له‌ ژیانی، له‌و کاتانه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆشحاڵ بوو به‌جۆرێک هه‌ستی  خۆشبه‌خیتی خۆی ده‌کرد. له‌ کاتێک چاوه‌کانی تیشکیان ئه‌دایه‌وه‌ تیشکێکی تایبه‌تی ، تیشکێکی کوشنده‌، به‌ڵکو پێش کوشتن ده‌ی سوتاندم  و ده‌یکردم به‌خۆله‌مێش ، ئه‌وه‌ی بۆ من هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نیشان ئه‌دام، جوانیه‌کی زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ری ‌بوو. ماوه‌ی کاتژمێریک له‌گفتوگۆکه‌ماندا به‌سه‌رچوو له‌گازێنۆکه‌دا که‌ له‌ناکاو بینی شێوه‌و ڕوخساری ئه‌و کچه‌ گۆرانی به‌سه‌رداهات، چاوه‌کانی بارودۆخی ئارامی خۆی له‌ده‌ستدا بوو هه‌روه‌کو که‌سێک دوچاری ده‌رده‌دڵ بوبێت خۆی ده‌خوارده‌وه‌ ڕه‌گه‌کانی ده‌موچاوه‌ گرژ بوون و سورییه‌ غه‌مگینیه‌که‌ی ڕوخساری گۆڕا به‌ڕه‌نگیکی زه‌رد بوو. له‌وکاتانه‌دا که‌ ده‌سته‌ ساردو وشک هه‌ڵهاتوه‌کانم ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم و نیانه‌کانی ئه‌وم ده‌گوشی ئه‌و ته‌نها زه‌ده‌خه‌نه‌ی ده‌گرت. له‌کاتێکدا چاوم بڕیبووه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ شیرینه‌که‌ی پێم ووت خۆشم ده‌وێیت به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر وه‌ته‌نانه‌ت ئاماده‌شم له‌پێناوی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ماندا گیانم به‌خت بکه‌م ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ که‌سێک هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی به‌گاڵته‌ جاڕی ده‌زانی .

چرۆی ژیانی دڵی ده‌یخواست که‌ تۆش منت به‌وراده‌یه‌ خۆش بوێم ، خۆزگه ‌ده‌تهێنایه‌  یادی خۆت که‌له‌م زه‌مانه‌ پڕ گه‌نده‌ڵیه‌دا کچێک هه‌یه‌ که‌ له‌تاریکیه‌کانی ژیاندا له‌ پێناوی خۆشه‌ویستیه‌کی پاکدا ده‌سوتێم وه‌ ده‌بمه‌ خۆڵه‌مێش ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ی من. که‌ پێم ووت خۆشه‌ویسته‌که‌م هیچ نه‌بێت ئه‌و تکایه‌م لێت هه‌یه‌ که‌له‌یادم نه‌که‌یت چونکه‌ من هه‌رگیزا و ه‌رگیز تۆ فه‌رامۆش ناکه‌م. ئه‌و شه‌وه‌ بوو به‌ شه‌وێکی ره‌ش و تاریکه‌ وه‌ ده‌بێت بڵێم که‌له‌ هه‌موو شه‌وه‌کانی تری زیاتر خواوه‌ند ره‌شترو تاریکتره‌ له‌ پێناوی تۆدا فرمێسک ده‌ڕێژم وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که‌ئه‌مشه‌و بۆ من بوو به‌ شه‌وی گریان و شه‌وی غه‌م. ئه‌گه‌ر کچێک به‌ڕاستی عاشق بێت هه‌رگیز په‌یمانی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ که‌سی تردا نابه‌ستێت وه‌ له‌ باره‌ی تۆشه‌وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستی ژیانم منیش هه‌ر به‌وجۆره‌ بێت. دڵگیر و خۆشه‌ویستم هه‌رکاتێک بێت خه‌ریکن جه‌سته‌ی کچێکی گه‌نج ده‌به‌ن بۆ گۆڕستان به‌یادی منه‌وه‌ چه‌ند هه‌نگاوێک له‌گه‌ڵیدا بڕۆ وه‌چه‌ند فرمێسکێک به‌دوایدا برێژم‌ چونکه‌ ئه‌وجه‌سته‌یه‌ش هه‌روه‌کو جه‌سته‌ی بێ گیان من وایه‌ که‌سوتاوه‌ و بووه‌ به‌خۆڵه‌میش وه‌هه‌ر به‌جۆره‌ش که‌له‌خاك دروست بووه‌ به‌خاکیش ده‌سپێردرێته‌وه‌. ئازیز ئه‌مڕۆ که‌ده‌مه‌وێت شاری یادگاریه‌کان جێبهێڵم نازانیت لام چه‌نده‌ به‌ئازارو گرانه‌. یه‌که‌مین ڕۆژی ئاشنابوونه‌کامان ، ئه‌وسات و کاته‌ شیرین و خۆشانه‌ی که‌له‌ته‌نیشتی یه‌کدابوین ده‌یانهێمه‌وه‌ یادی خۆم وه‌به‌داماوی و بێ ده‌سه‌ڵاتی فرمێسک ده‌رێژم. فرمێسک بۆ خۆشه‌ویستیه‌کی له‌ده‌ست چوو ، به‌ڵام له‌ناو نه‌چوو خۆشه‌ویستیه‌ک که‌بۆ هه‌میشه‌ له‌دڵی مندا به‌مردی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و  ئه‌وه‌ی زوو فه‌رامۆش کرد و یادی خۆی برده‌وه‌.

بۆ من خوایه‌کێک بووم ئه‌مه‌ش باوڕی هه‌ر کورێکه‌ که‌ کچێک له‌ناخی دڵه‌وه‌ خۆش بووێت. به‌ڵام من ده‌ڕۆم دڵنیاشم که‌ ئه‌و ڕۆژێک له‌ رۆژان په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ وه‌ به‌هۆی ئه‌م جیابونه‌وه‌مان بۆ هه‌میشه‌ له‌ ژیانیدا داخ هه‌ڵده‌کێشێت که‌چۆن خۆشه‌ویستیه‌که‌ی ئێمه‌ به‌ری نه‌گرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌یادبێت ئه‌وه‌ تۆ بوویت په‌یمانی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ راسته‌قینه‌یه‌ت شکاند  هه‌رچه‌نده‌ من هه‌رگیز باوه‌رم به‌شکاندنی په‌یمانی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ نییه‌.  خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بکرێت هه‌روا به‌په‌یه‌داری ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت مه‌رگیش ناتوانێت شکۆمه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ له‌ناو به‌رێت. به‌ڵام ئه‌م شکۆیه‌ ئێستا لای تۆ به‌ڕوکه‌ش مردووه‌، له‌وانه‌شه‌ من واگومان بکه‌م که‌مردبێت من به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و ویسته‌کانی دڵی خۆم وه‌ ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ک که‌تۆ ویستت من تێبگه‌یه‌نیت که‌ فه‌رامۆشت کردوم لێت جیاده‌بمه‌وه‌ له‌که‌تێکدا که‌ دڵم به‌یادی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌وه‌‌ لێ ده‌دات هه‌تاوه‌کو زیندوش بم له‌ یادی ناکه‌م. لێره‌دا ماڵئاوات لێده‌که‌م ماڵئاوا ئه‌ی خۆشه‌ویسترین خۆشه‌ویستی له‌ژیانم ماڵئاوا، که‌سێ که‌ هه‌رگیز فه‌رامۆشت ناکام.  ئای خوایه‌ من ئیتر هه‌ست به‌ڵێدانه‌کانی دڵم ناکه‌م خوێن له‌ لاشه‌مدا سربووه‌و ساردی سه‌ر تاپای جه‌سته‌ی گرتووه‌ ماڵئاوا له‌ جوانی چاوه‌کانت ، به‌دیده‌ی فرمێسکاوییه‌وه‌ ، که‌سێک که‌هه‌تاوه‌کو کۆتای ته‌مه‌ن فه‌رامۆشی ناکه‌م بۆ یه‌ک چرکه‌ش له‌ خۆشه‌ویستییه‌که‌ت بێ ئاگانابم

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2007-12-06 13:08:31

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2016-12-17
په‌یامه‌كان: 578

Re: sanarya

dast   xosh   sanarya

balam   prsyareek:  kchaka   keshay   che   bw..bo   dwae   yak.katzhmeer   gorawa   la   bar  chawee   kuraka
panjakant   xosh....hawree    e  azeez

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2007-12-06 19:53:00

په‌ری
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-01
دواترین سه‌ردان: 2011-10-20
په‌یامه‌كان: 309

Re: sanarya

ده ست خؤش به ريزم به لام به سه رهاته كه زؤر روون نه بوو

Kurdzhin
زيندانى من...جه سته ى بر له عشقى خؤم بوو
عشقى من...ته نيا دلى كلبه كراوى سينه ى خؤم بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2007-12-06 21:14:20

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-13
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: sanarya

dast xosh sanarya gyan ..badaxawa xoshawysty esta anjamakay qwrbanya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2007-12-15 17:11:01

زانا
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-10-01
په‌یامه‌كان: 26

Re: sanarya

dastt xosh bet bo nosena gwana ba raste dastt xoshh bet
hawret zana

Kurdzhin
لـــــــه نيشتمانـــــــي دلــــت من بــــــكه ســـــه ركــــرده
چــــونكه چــــــاك ئه تپـــــاريزم ئه زانــــــــم نرخت چــــــــــه نـــــده
http://kurdzhin.org/uploads/7403a50cf9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.204.2.53
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net