❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێنمایی و یاساکانی ئەم بەشە

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-05-28 10:43:22

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

رێنمایی و یاساکانی ئەم بەشە

ســـڵاو رێـــزی ده‌ســـته‌ی به‌ڕێـــوه‌بــــه‌ران ئــــاره‌سته‌ی گشــــت ئه‌نــــدامـــانی یــــانه‌که‌مـــان بێت، ده‌خوازین هـه‌موولایه‌ک لـــه‌وپه‌ڕی بـــاشیدا بــــگوزه‌رێنن.

ئــــــــــەزیـــزان وەک دەزانــــن کـــــــــوردژین بــــــــــــەردەوام لە پێـــــــشەنگ  دایـــە بۆ پـــێشــــــکەش کــــــردنـــــــــــی خزمەتێکـــی زۆر بە ئـــەندامــــانی خۆی و مــــــیوانانی وەک ئاگاداری ئەوەن کە مــــاوەی بەر لە ئێســــتا ئەندامان داوای کردنەوەی بەشـــــێکیان کرد بـــۆ خۆپاراستن لە هــــاک و ڤایرۆس  ســـەردەمی ئێســـتادا زۆر گـــرنگـــە بــــۆ ئێمە وەک بەکارهێنەرانی نێــــت شــمارەزاییـــمان هەبێــــت دەربـــارەی چـــۆنیەتــــی خۆپاراستـــــن لە هـــاک و ڤایرۆس چونکە هاککەرەکان لە دنیـــای ئێستادا هەموو رێگــــەیەک بەکارئەهێـــــنن بـــۆ ئــــەوەی بتوانن مەرامەکانیان دەسەبەر بـــــکەن لــە رێـــگەی  هاککردنەوە .. جــــا بــــۆیە بـــە باش مان زانــــی کـــــــە ئـــەم بەشـــە بکەینەوە بــــۆ ئێــوەی خۆشەویــســـت تاکو بتـــوانن سود مەند بن بە بـــابەتەکان و ئــاگاداری ئەوەبن کە چـــۆن و بە چ رێـــگەیەک خۆتان دەپاڕزێـــــزن لێـــی ..بۆیە ئەم بەشەش وەک هــــەموو بەشەکــــانی تری یـــانە بەدەر نیە لە بـــوونی چـــەند یاسا و رێنــــماییەک بۆ ئەوەی ئـــێوەی خۆشەویست و هەموومان پەیرەوەی بکــــەین بؤ دوور بوون لە هەموو سەرثێچیەک و زیاتر سودگەیاندن بە یەکتری لەسەر بنەمای زانست و زانیاری سەردەمیانە بۆیە لێرەوە ئەم یاسا و رێنمایانە تایبەت ئەبن بەم بەشــــە لە خـــوارەوە ئەیـــخەیــــنە روو  بۆ ئــــاگـــاداری هـــەموو لایـــەک :


١- بەرێزان بابەت نوسین لەم بەشە ئەبێت بە زمانی کوردی بێت بۆ ئەوەی ئەندامان هیچ کێشەیەکیان نەبێت لە رووی خوێندنەوە و تێگەیشتنی بابەتەکان

٢- بە هەموو شێوەی دانانی بەرنامەی تایبەت بە هاک قەدەغەیە چونکە ئەم بەشە خۆی بەشێکە باس لە خۆ پاراستن ئەکات لە هاک بۆیە بەرنامەی لەم شێوەیە رێگە پێدراو نیە بەپێچەوانەوە بابەتەکە دەخرێتە ئەرشیف و ئەندام توشی لێپرسینەوە ئەبێت و مافی ئەندامێتی نامێنێت لە کوردژین .

٣- لەکاتی بلاوکردنەوەی بابەت ئەبێت بابەتەکە روونکردنەوەی تەواوی لەگەل بێت بە [[ وێنەوە ]] وێنەکان لە بنکەی بارکردنی کوردژین باکرابن و ناوی خۆت و یانەی کوردژینی لەسەر نوسرابێت ، [تەنها دانانی لینکی بەرنامە ] لادەدرێت و بابەت دەخرێتە بەشی ئەرشیف بۆیە پێویستە بابەتەکە بە شێوەیەکی رێک وپێک روون بکرێتەوە و پالپشت بێت بە وێنە .. بە پێچەوانەوە بابەت لادەبرێت


٤- لینکی بەرنامەکان کە لە بابەتەکە دادەنرێت ئەبێت کاربکەن و دووربن لە هەلگری ڤایرۆس هەروەها ئەبێت دڵنیابیت کە ئەم بەرنامەیە بەبێ کێشە کاردەکات .

٥- لەکاتی دانانی بەرنامەکانی تایبەت بە ڤایرۆس [ دژە ڤایرۆس ] دەبێت خۆتان بە دووربگرن لە دانانی سەریال نەمبەر و کڕاک چونکە رێگە پێدراو نیە بۆیە ئەتوانن لە رێگەی پەیامی تایبەتی یان ئمێل هاوکاربن لە ناردنی سریال و کڕەکەکان .

٦- لەکاتی دانانی بابەت ئاماژە بە سەرچاوەی بابەتەکە بدە ، بەپێچەوانەوە بابەت دەخرێتە ئەرشیف  . ئەگەر خۆت ئامادەکاری بابەتەکەیت ئاماژە بدە بە ناوی خۆت و یانەی کوردژین

پــــەیـــڕەو کــــردنی ئەم رێسا و رێنـــمایانە رێــــزگرتنە لە خۆت و کوردژین

هەموو رێسا و رێنمایەکان بەپێی کات و گونجان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کوردژین دەستکاری دەکرێن بۆ خزمەتی ئێوە

هەربژین بۆ کوردژین

لەگەل خۆشەویستی ئێمە بۆ ئێوە

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.134.98
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net