.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .
هێندێك زانیاری له سه‌ر ڤایروس ئه‌گه‌ر ڤایروس بكه‌وێته نێو كامپیۆته‌رێكه‌وه، مرۆڤ چی له ده‌ست ده‌ده‌ا؟ ئه‌وه‌ی كه ڤایروس یان كرمێك چ زه‌ره‌ر و زیانێكی هه‌یه، جیاوازی هه‌یه. ره‌نگه ته‌نیا نووسراوه‌یه‌كی خۆش (بێكه‌نین هێنه‌ر) له سه‌ر شاشه‌ی كامپیۆته‌ره‌كه بنووسێ. یان هێندێكیان ره‌نگه خرابتر بن و هارد دیسكی كامپیۆته‌ره‌كه بشۆرنه‌وه، یان فۆرماتی بكه‌ن و یان به شێوه‌یه‌كی دیكه زه‌ره‌ر بده‌ن. ئه‌گه‌ر كامپیۆته‌رێك به بێ هۆ، خۆی به شێوه‌ی جۆراوجۆر گۆڕی، ئه‌وا ده‌بێ له تووشبوونی كامپیۆته‌ره‌كه وه‌شك كه‌وی. جۆرێكی زۆر خراپی ڤایروس كه چه‌ند ساڵ پێش سه‌ری هه‌ڵدا، ده‌چێته نێو "بیوس"ی كامپیۆته‌ره‌كه‌وه. پێشتر ده‌مانتوانی به دڵنیاییه‌وه بڵێین كه ڤایروس ته‌نیا "نه‌رمه‌واڵه"ی كامپیۆته‌ره‌كه تێك ده‌دا. به‌ڵام بیوسه مۆدێڕنه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌كرێ به پرۆگرام كردنه‌وه‌ی Kretsه‌كه‌ی چاك بكرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره فایروسه‌یان چاك كردووه (ڤایروس ساز) مه‌به‌ستیان تێكدانی بیوسی كامپیۆته‌ره‌كانه. ئه‌م كامپیۆته‌رانه تووشی ئه‌م جۆره ڤایروسه ده‌بن، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان نیه، بێجگه له‌وه‌ی بڕۆنه سه‌ر ئۆسا و له بنه‌ڕه‌ته‌وه ساز بكرێنه‌وه. هێندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌وانه‌ی كامپیۆته‌ری ماكنتاش Mac به‌كار دێنن، تووشی ڤایروس نابن، ئه‌ی چۆنه كه ڤیندۆس زۆرتر تووش ده‌بێ؟ ئه‌وانه‌ی كامپیۆته‌ره‌كه‌یان ماكنتاش Macه و واده‌زانن كه كه‌متر تووشی ڤایروس ده‌بن، زۆر له هه‌ڵه‌دان. ڤایروس ساز ده‌توانێ زۆر به هاسانی چۆن ڤایروس بۆ ڤیندۆس ده‌نووسێ، هه‌ر واش بۆ كامپیۆته‌ری ماكنتاش و بۆ "لینوكس"یش بنووسێ. ئه‌وی كه مرۆڤ پێی وایه ماكنتاش كه‌متر تووش ده‌بێ، هی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره كامپیۆته‌رانه كه‌متر به‌كار دێن. ڤایروس سازیش ده‌هه‌وێ هه‌ر جارێك ڤایرسێك دروست ده‌كا، خه‌ڵكێكی زۆرتر تووش بكا، له كاتێك دا له سه‌د دا نه‌وه‌دی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له جیهاندا كامپیۆته‌ر به‌كار دێنن، كار به پی سی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه تاكوو پی سی وێسابێ، ڤایروس ساز ناڕوا ڤایروس بۆ سیستمێكی دیكه دروست بكا. بێجگه له‌م هۆیه‌ش، هۆی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه تاكوو ئێستا شیركه‌تی "ماكروسۆفت" له‌م پێوه‌ندیه‌دا كه‌م كاری زۆری كردووه، ئه‌م كه‌م كاریه‌ی ماكروسۆفتیش بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه "هاكر"ه‌كان به هاسانی زه‌فه‌ر به‌م سیسته‌مه به‌رن. به‌ڵام ئێستا ئێتر ئه‌وانیش وه‌خۆ كه‌وتوون و له سیسته‌مه نوێیه‌كانیاندا ئه‌مه مه‌حه‌كه‌م كاریه به‌رچاو ده‌كه‌وێ. ئایا مرۆڤ له رێگای Cookiesه‌وه تووشی ڤایروس ده‌بێ؟ ڤایروس ده‌توانێ ته‌نیا له رێگای ئه‌و فایلانه‌وه بڵاو بێته‌وه كه ده‌كرێنه‌وه، واتا فایلی پرۆگرام، سكریپت، دۆكۆمه‌نت ماكرۆ و هیتر. له‌سه‌ر Cookies قسه‌ی دیكه هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێ ڤایروس بڵا بكاته‌وه. چ جۆره ڤایروسێك زۆر ئاساییه؟ ئه‌وانه‌ی كه له مێژه ئاسایی بوونه‌ته‌وه Startsektorvirus و ڤایر‌وسی پرۆگرام فایلن. ئه‌وه‌ی پێشێ زۆرتر له دیسكه‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌ركاتێك دیسكه‌تێكی تووش بوو و نه‌خۆش له دیسك ستاشوونێك داوێین، كۆدی ڤایروسه‌كه له مێشكی كامپیۆته‌ره‌كه‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌ره به‌ره ده‌چێته نێو Startsektorی بیری كامپیۆته‌ره‌كه و پاشانیش له‌وێوه ده‌چێته نێو هارد دیسك و له‌وێشه‌وه ده‌ڕواته نێو دیسكه‌تی دیكه‌وه. ڤایروس پرۆگرام فایل كاتێك بڵاو ده‌بێته‌وه كه مرۆڤ پرۆگرامه نه‌خۆشه‌كه بكاته‌وه، لێره‌شه‌وه ئه‌میش ده‌ڕواته نێو بیری كامپیۆته‌ره‌كه‌وه و له‌وێشه‌وه كۆده‌كه‌ی ده‌چێته نێو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه مرۆڤ به‌كاری دێنێ و پاشانیش بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه له كامپیۆته‌ره‌كه‌دان. ئا لێره‌دایه كه مرۆڤ هه‌ست به تووش بوونی كامپیۆته‌ره‌كه‌ی ده‌كا. هه‌موو جارێكیش ڤایروسه‌كان به خێرایی به كامپیۆته‌ره‌كه‌دا بڵاو نابنه‌وه. ڤایروس سازه‌كان ده‌یانهه‌وێ ڤایروسه‌كه‌یان باش له كامپیۆته‌ره‌كاندا بڵاو بێته‌وه و په‌ل داكوتێ. نابێ به چوونه ژووری ڤایروسێك بۆ نێو كامپیۆته‌ر، پێی بزانرێ، چوونكه ئه‌گه‌ر وابێ زوو پێی بزانرێ، زووش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئێستا ئیتر كرمی ئه‌م جۆره ڤایروسانه زۆر ئاسایی بوونه‌ته‌وه، ئه‌م دوو جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌وانه‌ن كه زۆر ئاسایی بوونه‌ته‌وه. بۆ هێندێك ڤایروس له رێكه‌وتێكی تایبه‌تی دا بڵاو ده‌بنه‌وه؟ زۆربه‌ی ڤایروسه‌كان دوای ماوه‌یه‌ك له دروست بوونیان بڵاو ده‌بنه‌وه. دیاره له رێكه‌وتێكی تایبه‌تی یان دوای ئه‌وه‌ی كه گۆڕانگاریه‌كی تایبه‌تی له كامپیۆته‌ردا پێك دێ ڤایروسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هێندێك كات به‌سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێ دایه پێی بزانرێ و ئاشكرا بكرێ. ده‌بێ باش چنگ داكوتێ و به كامپیۆته‌ره‌كه‌دا بڵاو بێته‌وه، ئینجا كامپیۆته‌ره‌كه تووش بكا. كێ ئه‌م ناوه سه‌یرانه بۆ ڤایروسه‌كان ده‌دۆزێته‌وه؟ ئایا ڤایروس سازه‌كان ناویان ده‌نێن؟ زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه ده‌یاندۆزنه‌وه ناویان لێ ده‌نێن. بێگومان ناوه‌كانیش پێوه‌ندیان به كاركرد و زه‌ره‌ردانی ڤایروسه‌كانه‌وه هه‌یه. بۆ وێنه ڤایر‌وسی W32 ناوه بۆ جۆره ڤایروسێك كه هه‌موو ڤیندۆسه 32 بایته‌كان تووش ده‌كا. ماكرو ڤایروس چییه؟ زۆر پرۆگرام، له‌وانه ئۆفیس رێگا ده‌دا مرۆڤ له پرۆگرامه‌كه‌یاندا "ماكرۆ" به‌كار به‌رێت. ئه‌مه‌ش پرۆگرامی چووكه‌ن كه به‌كارهێنه‌ره‌كان بۆ هاسانتر بوونی كاره‌كانیان له پرۆگرامه‌كه‌دا پێكی دێنن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر پێویست بێ مرۆڤ له پرۆگرامی ڤۆرد دا زۆرجار مانۆڕێك ئه‌نجام بداته‌وه، ده‌توانێ ماكرۆیه‌ك بۆ خۆی دروست بكا و له كاتی پێویست دا به داگرتنی ته‌نیا یه‌ك دوكمه‌ی كیبورده‌كه‌ی، ئه‌م مانۆڕه بكا. ئه‌م ماكرۆگه‌له یاسایین و مرۆڤ بۆی هه‌یه به‌كاریان بێنێ، به‌ڵام ڤایروس سازه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قواستوه‌ته‌وه و به جۆرێكی دیكه به‌كاری دێنن. ڤایروس زۆر به هاسانی له‌م جۆره پرۆگرامانه‌دا خۆی حه‌شار ده‌دا و بڵاو ده‌بێته‌وه. ئایا مرۆڤ له رێگای وێنه‌وه تووشی ڤایروس ده‌بێ؟ فایلی گرافیك بۆ وێنه‌ی Gif و jpg ته‌نیا زانیاری وێنه‌یان تێدایه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ له پرۆگرامی دیكه‌ش دا بیانكاته‌وه، ته‌نیا ده‌توانێ چاویان لێ بكا. هه‌ر بۆیه ناتوانن ڤایروس بڵاو بكه‌نه‌وه. دیاره فایلی موزیكیش هه‌ر وایه. به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤ ئاگای له خۆی بێ، ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی بۆ هات و ئه‌و پرۆگرامه‌ی وێنه‌كه‌ی پێ دروست كراوه له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ زۆر ئاگادار بێ. یان وێنه‌كه له نێو فایلی دیكه‌دا دانرابێ كه مرۆڤ مه‌جبوور بێ بیكاته‌وه. پرۆگرامی ئانتی ڤایروس چۆن كار ده‌كا؟ زۆربه‌ی ئه‌م جۆره پرۆگرامانه چه‌ندین جۆره تكنیك به‌كار ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤایروسه‌كان بدۆزنه‌وه. به‌ڵام بۆ ڤایروسه ناسراوه‌كان، ڤایروس داتاباس له هه‌موویان باشتره.
سه رچاوه : زانستپه‌روه‌رانی كورد
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش زۆر گرنگه ،
هه‌ربژیت ئه‌زیزم .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەست خوش بەسودە بەرستی بس گولەباخ بوجاریتر ئەگەر کرا زیاتر بابەتەکانت رون بکەوە
تا زیاتر هاورییان لیت تی بگەن ..دوبارەدەست خوش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه