❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆز خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-07-18 10:45:42

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

سۆز خان میوانی ساباته‌

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست  و ده‌ست ره‌نگین  میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌

*سۆز*  خان ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌ و ده‌ست ره‌نگینه‌ی که‌ زۆربه‌ی کات به‌ هه‌سته‌ ناسکه‌کانی ده‌مانباته‌وه‌ نێو ئاقاره‌ عه‌شقیاکانی ته‌مه‌ن و به‌ وشه‌ و په‌یڤه‌ ناسکه‌کانی دنیایه‌ک له‌ جوانی وشه‌ ئه‌به‌خشێ پێمان
به‌هره‌ییه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانی و په‌یڤه‌ ناسک و جوانه‌کانی له‌ فه‌زایه‌کی هونه‌ری ده‌وله‌مه‌ند ئه‌کات به‌ ملوانکه‌ییه‌کی وێنه‌ جوانی به‌ر هه‌ناسه‌کانی شیعری له‌ ماوه‌یی ته‌مه‌نی دا زۆرێک له‌ هۆنراوه‌کانی به‌ ئێمه‌ ئاشنا کردووه‌ که‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامان ئه‌م هه‌سته‌ ناسکه‌ی (سۆز )  به‌ بایه‌ خ و جوان هه‌لسه‌نگێندراوه‌ ، جگه‌ له‌ ده‌ست ره‌نگینی له‌ ئاماده‌کردنی کۆمه‌لێ بابه‌ت له‌ بواره‌ جیاجیاکان  بۆیه‌ لێره‌دا زۆر به‌خێر هاتنی ده‌که‌ین بۆ نێو ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین . ئێمه‌ش ده‌رگه‌ی پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ی ئازیز بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی رێساو یاساکانی ئه‌م به‌شه‌.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-07-18 12:03:25

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ستی کاک سیروان خۆشبێت بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌
زۆر به‌خێربێت سۆزه‌ گیان بۆ ئه‌م میوانداریه‌
به‌م گه‌رمایه‌ی لای خۆمان به‌ بینی ناوه‌که‌ت له‌ سابات هه‌وایه‌کی فێنک هات هههه
جا با ده‌ست بکه‌م به‌ پرسیاره‌کانم

1/چ سیفاتێک هه‌یه‌ له‌ سۆزه‌ گوڵدا که‌ حه‌زی لێی نیه‌ و  به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چ سیفاتێک هه‌یه‌ که‌ زۆری پێ جوانه‌ و حه‌زی لێیه‌تی؟
2/پێناسه‌ی خۆتم بۆ بکه‌ به‌ یه‌ک وشه‌؟؟
3/یه‌که‌م هاوڕێت له‌ کچ له‌ کوردژین کێ بو وه‌له‌ کوڕیش کێ بو؟؟
4/باسی منداڵی خۆتمان بۆ بکه‌ منداڵێکی چۆن بویت؟؟؟
5/چ شتێک له‌ ژیانتا زۆر ئازارت ئه‌داو بێتاقه‌ت ئه‌بیت پێی؟؟
5/بابه‌تی چ ئه‌ندامێکت له‌ کوردژین زۆر پێ جوانه‌ ؟؟وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ زۆر پێی سه‌رسام بوبیت چی بوه‌؟؟
6/پێت وایه‌ کاتێک ئه‌ندام بابه‌تێک ئاماده‌ ده‌کات ئه‌و بابه‌ته‌ پێویسته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆی بێت
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاماده‌ی ئه‌کات باس له‌ سیفه‌تێکی جوان بکات به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته‌ له‌ خۆیا نه‌بێت تۆ ئه‌وه‌ چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه‌؟؟
7/له‌ چ شتێک په‌شیمانیت له‌ ژیانتا؟؟
8/به‌سه‌رهاتێکی خۆش و ناخۆشی خۆتمان بۆ بگێڕه‌وه‌؟؟

وابزانم زۆرم پرسیار کرد
هه‌تا نه‌ت وتوه‌ ئه‌م کچه‌ ئیزعاجه‌ هیلاکی کرد م باخۆم کۆتایی پێبێنم هههه
با پرسیار به‌شی هاوڕێیانیش بهێلم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم خوشکه‌ جوانه‌که‌م
هیوادارم هیچ کات ناخۆشی و نه‌یه‌ته‌ ڕێگات
ببوره‌ ماندوم کردیت
بژیت ماڵه‌که‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن یوجین (2011-07-18 12:05:48)

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-07-18 13:57:10

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

پێشه‌کی ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان ...بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوك و گوڵه‌ی کوردژین..

سۆزه‌ گیان زۆر به‌خێر بێت به‌قوربان بۆ ئه‌م جاره‌ی سابات و ئازیزانی کوردژین..
خۆشحاڵم که‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆ میوانی ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌ی...


منیش حه‌ز ئه‌که‌م به‌شدارم به‌ چه‌ند پرسیارێک هیوادارم ماندووت نه‌که‌م به‌ساقه‌:

1- چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بوویت؟
2-ئایا له‌ هیچ یانه‌یه‌کی کوردی تر ئه‌ندامی؟
3- کوردژین چی پێ به‌خشیت؟
4- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هۆنراوه‌ ئه‌نوسیت و به‌هره‌یه‌کی جوان و ڕه‌نگینت هه‌یه‌ ئایا چی شتێک وا له‌ سۆز ئه‌کات که‌ به‌رده‌وام بێت له‌ هۆنراوه‌ نووسین؟
5-به‌ کام شاعیری کورد زۆر سه‌رسامی؟
6-له‌ کاتێکا تۆ هۆنراوه‌ ئه‌نوسیت ، ئایا هۆنراوه‌ لای سۆزه‌ گیان چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟
6-هیواو ئاواته‌کانی سۆز چیه‌ له‌ ژیانیدا؟ ئایا گه‌یشتووی به‌و ئاواته‌ی که‌ خۆت وویستووته‌؟
7-  چۆن پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌که‌یت؟


ببوره‌ بۆ زۆری پرسیاره‌کانم، هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت..
هیوای سه‌رکه‌وتن و ژیانێکی خۆشت بۆ ئه‌خوازم ، ئه‌خوازم هه‌میشه‌ پێکه‌نین میوانی لێوه‌کانت بێت..


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3c0276b79b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-07-18 14:24:18

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2014-08-05
په‌یامه‌كان: 445
WindowsSafari

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ....ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ سیروان  .....


سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌ندامه‌ گوڵه‌که‌ی کوردژین سۆزه‌ گیان
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت ئاڕاسته‌ بکه‌م



1. چۆن پێناسه‌ی کوردژین ئه‌که‌ی؟
2. کێ هانده‌رت بووه‌ له‌ نوسینی هۆنراوه‌ جوانه‌کانت ؟
3.زیاتر له‌ چ بوارێکا هۆنراوه‌ ئه‌نوسی ؟
4.نزیکترین هاوڕێکانت له‌ کوردژین کێیه‌؟ یان کێن ؟
5.به‌ چ وشه‌یه‌ک زۆر سه‌رسامی ؟
6. مه‌رجت چیه‌ بۆ هاوڕیه‌تی ؟



سوپاس بۆ ئه‌و کاتانه‌ی به‌خشیته‌ به‌خشینی زانیاری له‌ کوردژین
هه‌ر به‌رده‌وابیت.. هیوای خۆشیت گوڵه‌گه‌شه‌که‌ی یانه‌ ....هه‌رده‌م دڵ خۆش و کامه‌ران بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Dina korey (2011-07-18 14:31:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-07-18 14:44:36

ReBaZ-11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-08
دواترین سه‌ردان: 2015-12-23
په‌یامه‌كان: 143
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سةرةتا دةست خؤشى له كاك سيروان دةكةم

بةخيرهاتنى خاتوو سؤز دةكةم
ئةبرسم :


1-له ج بلةيةكى خويندنى ؟

2- حةز لة فيربوونى ج زمانيك دةكةيت ؟

3- ج رةنكيكت بي جوانه ؟

  دووباره به خيرهاتنت دةكةم سةركةوتووبيت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ramos (2011-07-18 14:46:53)

Kurdzhin

ئازار به ئازار دامةمركينه
بيشرةنجئ ى دلى كةس مةرةنجينه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-07-18 17:23:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنی سۆز گیان ئه‌که‌م خۆشحالم که‌ ئه‌م به‌ڕیزه‌ میوانی ساباته‌
ڕات چیه‌ ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری له‌ نێت ؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ نێت داوای زه‌واجت لیبکات یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێی نا ؟
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنت به‌قوربان هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-07-19 06:55:25

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f7a3645c93.jpg

به‌ناوی ئه‌و خوایه‌ی هه‌ر هۆز به‌ جۆرێ
زمانی پێئه‌دا و ڕه‌نگی ئه‌گۆڕێ ،،،،،،،


سڵاو له‌ هه‌موو هاوڕێیان...
سوپاسی بێپایانم بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌ منیان هه‌ڵبژارد وه‌کو میوانی ئه‌م جاره‌ی سابات.
زۆر سوپاسی کاك سیروان ئه‌که‌م بۆ ماندووبونی سوپاس بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌کانت...
ئه‌خوازم میوانێکی ڕۆح سوکی ساباته‌ ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردژین بم،
به‌ پشتیوانی خوای گه‌ووره‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی هاوڕێیانی ئه‌زیزم ئه‌ده‌مه‌وه‌ .

هیوام سه‌رفرازی ئێوه‌یه‌.


19/7/2011
سێ شه‌ممه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-20 09:09:58)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-07-19 08:17:05

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2020-06-19
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsXPSafari

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
دەستخۆشیم بۆ سەرپەرشتیارانی سازدانی ئەم میوانداریەی ئەم جارە
بەخێربێیت خوشکی بەڕێز و خۆشەویستمان 'سۆز' خان
خۆشحاڵ بووم بەبینینی ناوەکەت لەساباتی ئەمجارە
ئەم ناوەت فێنک کردەوە، هەفتەیەکی بەخۆشی بێت إن شآءالله...
منیش چەند پرسیارێکم هەیە لە بەڕێزتانی بکەم بەهیوای ماندوونەبوونت..


پرسیارەکانم:

١- ناوی ڕاستیت چیە؟ لەکوێ ئەژیت؟ تەمەنت چەندە؟

٢- گەر سۆز نازناوتە، چی وای کردووە ئەمە بکەی نازناوت؟

٣- هەمیشە ئەوترێ: مرۆڤ پێویستە خۆی بناسێت، لەهەمان کاتدا ئەوترێ: پێویستە ون نەبیت لەبووندا. بەڕێزتان چۆن ناسینی خود و ونبوون لە بووندا ئەناسێنی؟

٤- بابە تاهیری هەمەدانی لە چوارینەیەکی دا، باسی (دل و دلبەر) ئەکات، چوارینەکەم لەیاد نیە، بەڵام ئەڵێت:
ئەگەر دل دلبەرە و دلبەر کودومە
وەگەر دل دل و دلبەر ڕا چەنوومە .....  مەبەستی ئەڵێت ئەگەر دڵ دلبەرە دلبەر کامەیە؟! ئەگەر دلبەر دڵە، ئەی دڵ کامەیە!؟
تۆ چۆن ئەمە لێک ئەدەیەوە؟

٥- بڕوسلی ئەڵێت: گوێ مەگرە کە دەڵێت، بزانە چی دەڵێت! ئەم پرسیارەم لە هەندێ هاوڕێی تریش کردووە، حەز ئەکەم بزانم لێکدانەوەی بەڕێزتان بۆ ئەمە چیە؟

٦- کامە شیعرەیە زۆری ئەڵێیتەوە، لەهەمان کاتدا، کامە شیعرەیە فرمێسکت پێ ئەڕژێ؟

٧- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ یادی ناکه‌ی ؟

٨- حه‌ز له‌ ده‌نگی کام هونه‌رمه‌ند ئه‌که‌ی ؟ ئەم دووپرسیارە خۆت لەمنت کرد کە میوانی سابات بووم، ئێستا با ئێمەش وەڵامی بەڕێزتان بزانين هههه.

٩- چ شتێک دڵخۆشت ئەکات، لەهەمان کاتا بەچ شتێک دڵتەنگ ئەبیت؟

١٠- ڕات چیە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی یانەکەمان؟ هیچ گلەییەکت هەیە لێیان؟ ئایا کە پێشنیازێکت هەبوو، ئاڕاستەیان ئەکەیت؟ چۆن ئاڕاستەیان ئەکەیت؟

١١- بەڕێزتان لەسەرەتای درووستبوونی یانە ئەندام بوونە، پێت وایە کەی یانە لەهەموو کات پێشەنگ تر بووە؟

١٢- بەشێکمان هەیە پێی ئەڵێن یاری نێوان ئەندامان، بوونی ئەم بەشە تاچەند گرنگە بەلای تۆوە؟

١٣- پێت وایە لە ئێستادا چی بکرێت بۆ پێشەنگ تر بوونی کوردژین؟


١٤- دڵت وا فێر بکه‌ کاتێك شکا ......
با لێواره‌کانی ده‌ستی ئه‌و که‌سه‌ نه‌بڕێت که‌ ئه‌یشکێنێت !

ئەمە واژۆی بەڕیزتانە لەگەڵ وێنەی دڵەکە، ڕوونکردنەوەمان پێ بدەی لەسەر ئەم وتە.

١٥- لێرەدا پرسیارەکانم ئەوەستێنم، تەنها ببورە کە هێندەم ماندوو کردی، گەردەنم ئازاد کە پرسیارەکانم زۆر بوون.



دووبارە بەخێربێیتەوە و بەهیوام ئاسوودە بیت لەگەڵمان
إن شآءالله لە ژیانتا سەرکەوتوو و بەختەوەر و سەربەرز بیت
ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-07-19 05:31:23

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( یوجین گیان )

سه‌ره‌تا ده‌ستی کاک سیروان خۆشبێت بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌
زۆر به‌خێربێت سۆزه‌ گیان بۆ ئه‌م میوانداریه‌
به‌م گه‌رمایه‌ی لای خۆمان به‌ بینی ناوه‌که‌ت له‌ سابات هه‌وایه‌کی فێنک هات هههه
- زۆر سوپاس بۆ تۆ یوجین گیان بۆ وته‌ جوانه‌کانت ...

جا با ده‌ست بکه‌م به‌ پرسیاره‌کانم
- فه‌رموو گیان

1/چ سیفاتێک هه‌یه‌ له‌ سۆزه‌ گوڵدا که‌ حه‌زی لێی نیه‌ و  به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چ سیفاتێک هه‌یه‌ که‌ زۆری پێ جوانه‌ و حه‌زی لێیه‌تی؟
-ئه‌و سیفه‌ته‌ی که‌ حه‌زم لێی نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بێ ته‌حه‌مولم و هه‌نێك جار زۆر توره‌ ئه‌بم که‌ له‌وانه‌یه‌ پێویست نه‌کا‌ت به‌وشێوه‌یه‌ تووره‌بم.
-جوانترین سیفه‌ت به‌لامه‌وه‌ ڕاستگۆییه‌ سوپاس بۆ خوا ئه‌و سیفه‌ته‌م هه‌یه‌ و زۆریش خۆشمه‌وێ چونکه‌ هه‌میشه‌ قازانجی پێگه‌یاندووم نه‌ك زه‌ره‌ر


2/پێناسه‌ی خۆتم بۆ بکه‌ به‌ یه‌ک وشه‌؟؟
-لێبوورده‌

3-یه‌که‌م هاوڕێت له‌ کچ له‌ کوردژین کێ بو وه‌له‌ کوڕیش کێ بو؟؟
- نمه‌ خان ، کاك ڕێکان

4/باسی منداڵی خۆتمان بۆ بکه‌ منداڵێکی چۆن بویت؟؟؟
-وه‌ڵا یوجین خانی گوڵی بامێ ههههههه چیو لێبشارمه‌وه‌ مناڵێكی  عه‌جول و هارو هاج بووم تا من دیار بومایه‌ که‌س نه‌یئه‌وێرا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوشك و براکانیشم بکات ههههههههههه

5/چ شتێک له‌ ژیانتا زۆر ئازارت ئه‌داو بێتاقه‌ت ئه‌بیت پێی؟؟
-بوختانکردن ئه‌و شته‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ فلیمیشا ببینم که‌سێك بوختانی بۆ دروست ئه‌که‌ن ئه‌گریم ! ( ئه‌گه‌ر زۆر بچوکیش بێت) .

5/بابه‌تی چ ئه‌ندامێکت له‌ کوردژین زۆر پێ جوانه‌ ؟؟وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ زۆر پێی سه‌رسام بوبیت چی بوه‌؟؟
-به‌گشتی زۆر ئه‌ندام له‌ کوردژین هه‌ن که‌ بابه‌ته‌کانیان جوانن و ناتوانم که‌سێكی دیاریکراو بڵێم زۆر بابه‌تیشم بینیوه‌ له‌ کوردژین که‌ پێی سه‌رسامم.

6/پێت وایه‌ کاتێک ئه‌ندام بابه‌تێک ئاماده‌ ده‌کات ئه‌و بابه‌ته‌ پێویسته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆی بێت ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاماده‌ی ئه‌کات باس له‌ سیفه‌تێکی جوان بکات به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته‌ له‌ خۆیا نه‌بێت تۆ ئه‌وه‌ چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه‌؟؟
-نامه‌رج نیه‌ که‌سێك شتێك بنوسێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆی بێت،
خۆی سیفه‌ته‌ جوانه‌کان زۆرن له‌وانه‌ نیه‌ که‌سێك هه‌موو سیفه‌تێكی جوانی تیابێت به‌ڵام حه‌ق وایه‌ کاتێك که‌سێك بابه‌تێك ئاماده‌ ئه‌کات که‌ باس له‌ سیفه‌تێكی جوان ئه‌کات هه‌وڵبدات ئه‌و سیفه‌ته‌ له‌ناخی خۆیا بچه‌سپێنێ ( ئه‌گه‌ر نه‌یبوو )ئه‌گینا ئه‌توانم بڵێم ئه‌و بابه‌ته‌ ئاماده‌ نه‌کات باشتره‌ چونکه‌ بێگومان مرۆڤ ئه‌بێت سه‌ره‌تا خۆی خاوه‌نی سیفه‌تی جوان بێت پاشان ڕێگه‌ی سیفه‌ته‌ جوانه‌کان به‌خه‌ڵك نیشاندا.


7/له‌ چ شتێک په‌شیمانیت له‌ ژیانتا؟؟
-من له‌ هه‌موو شتێکا زۆر باش بیر ئه‌که‌مه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ شتێك بکه‌م به‌وپه‌ری قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئه‌یکه‌م بۆیه‌ شتێکی وا شك نابه‌م  په‌شیمان بم لێی!

8/به‌سه‌رهاتێکی خۆش و ناخۆشی خۆتمان بۆ بگێڕه‌وه‌؟؟
-ناخۆشترین به‌سه‌ر‌هاتم کۆچی دوایی خوشکه‌که‌م بوو.
-به‌سه‌رهاتێكی خۆشت بۆ باسه‌که‌م
-به‌ مناڵی زۆر زۆر قه‌ڵه‌و بووم کچه‌ پوێکیشم هه‌بوو زۆر لاواز بوو هه‌میشه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بوین باپیرم بایه‌ع بوو ڕۆژێك به‌ دزیه‌وه‌ چووینه‌ دوکانی باپیرم ئه‌مان ویست خۆمان وه‌زن که‌ین سه‌ره‌تا کچه‌ پووره‌که‌م چووه‌ سه‌ر لایه‌کی ته‌رازووه‌که‌ و هه‌موو کیلۆکان ( 10 کیلۆی و 5 کیلۆی و ...هتد) له‌گه‌ڵ ته‌نه‌که‌ رۆنێك له‌ لایه‌که‌ی ترمان دانا و ئه‌ومان کێشا
دوای کچی پوورم و ته‌نه‌که‌ رۆن و هه‌موو کیلۆکانمان خسته‌ لایه‌که‌وه‌ و منیش چوومه‌ لایه‌که‌ی تر تا بزانم چه‌ن کیلۆم ! هههههههههههههههه


وابزانم زۆرم پرسیار کرد
هه‌تا نه‌ت وتوه‌ ئه‌م کچه‌ ئیزعاجه‌ هیلاکی کرد م باخۆم کۆتایی پێبێنم هههه
با پرسیار به‌شی هاوڕێیانیش بهێلم
- ( کچێ تۆ فێڵیشت لێکردووم دوو پرسیاریشت به‌ ژماره‌ 5 داناوه‌ ههههههههههههه) گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م ،
دڵه‌که‌م هه‌رگیز هیلاك نابم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی هاوڕێیانم


هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم خوشکه‌ جوانه‌که‌م
هیوادارم هیچ کات ناخۆشی و نه‌یه‌ته‌ ڕێگات
ببوره‌ ماندوم کردیت
بژیت ماڵه‌که‌م
منیش هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی گوڵ ئه‌خوازم
هیوام وایه‌ وه‌ڵامی ته‌واوم دابێته‌وه‌ .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-20 11:23:14)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2011-07-19 11:41:37

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( گلێنه‌که‌م )



پێشه‌کی ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان ...بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوك و گوڵه‌ی کوردژین..

سۆزه‌ گیان زۆر به‌خێر بێت به‌قوربان بۆ ئه‌م جاره‌ی سابات و ئازیزانی کوردژین..
خۆشحاڵم که‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆ میوانی ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌ی...

-زۆر سوپاس ماڵه‌که‌م سوپاس بۆ به‌خێرهاتنه‌که‌ت.

منیش حه‌ز ئه‌که‌م به‌شدارم به‌ چه‌ند پرسیارێک هیوادارم ماندووت نه‌که‌م به‌ساقه‌:
-فه‌رموو گیان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌

1- چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بوویت؟

- له‌ڕێگه‌ی کچێکی هاوڕێم که‌ ئه‌وکاته‌ ئاشنای کردم به‌ مه‌کۆی جه‌بار شێخانی بوو  پێم وابێ کاتێك له‌وێوه‌ هاتمه‌ کوردژین
زۆر بابه‌ته‌کانم به‌دڵ بوو هه‌ر ئه‌وکاته‌ بووم به‌ ئه‌ندام له‌ 2007


2-ئایا له‌ هیچ یانه‌یه‌کی کوردی تر ئه‌ندامی؟

-نه‌خێر

3- کوردژین چی پێ به‌خشیت؟

کۆمه‌ڵێك هاوڕێی به‌ڕێز و هه‌گبه‌یه‌ك زانیاری و نه‌ترسی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و نووسینی هۆنراوه‌.

4- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هۆنراوه‌ ئه‌نوسیت و به‌هره‌یه‌کی جوان و ڕه‌نگینت هه‌یه‌ ئایا چی شتێک وا له‌ سۆز ئه‌کات که‌ به‌رده‌وام بێت له‌ هۆنراوه‌ نووسین؟

بێگومان کاتێك هۆنراوه‌یه‌ك ئه‌نووسم پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی بۆچوونی هاوڕێیه‌كم یان زیاتر وه‌ر ئه‌گرم سه‌باره‌ت به‌ هۆنراوه‌که‌م
که‌ ئه‌بینم هاوڕێکانم هۆنراوه‌که‌یان به‌ دڵه‌ حه‌زه‌که‌م به‌رده‌وام بم واتا هاندانی هاوڕێکانم به‌رده‌وامیم پێئه‌به‌خشێت.


5-به‌ کام شاعیری کورد زۆر سه‌رسامی؟

-زۆر حه‌ز له‌ هۆنراوه‌ ئه‌که‌م به‌ گشتی به‌ڵام هۆنراوه‌کانی ڕه‌نج سه‌نگاویم زۆر زۆر لاجوانه

6-له‌ کاتێکا تۆ هۆنراوه‌ ئه‌نوسیت ، ئایا هۆنراوه‌ لای سۆزه‌ گیان چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟

-ده‌ربرینی کانیاوێکه‌ له‌ هه‌ست و سۆز که‌ له‌ ناخی مرۆڤا قه‌تیسماوه‌.

6-هیواو ئاواته‌کانی سۆز چیه‌ له‌ ژیانیدا؟ ئایا گه‌یشتووی به‌و ئاواته‌ی که‌ خۆت وویستووته‌؟

-بێگومان گه‌وره‌ترین هیوام به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزیه‌ له‌ هه‌ردوو دونیا
وه‌ هیواو ئاواتی تری مرۆڤه‌کان زۆرن و به‌رده‌وامیشن به‌ بۆچوونی من مرۆڤ هه‌تا بوونی هه‌بێت هیوا و ئاواتیشی هه‌یه‌
زۆر هیوام به‌ دی هاتوون  زۆریش ماون هه‌وڵی به‌دیهێنانیان ئه‌ده‌م


7-  چۆن پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌که‌یت؟

پێناسه‌کردنی خۆشه‌ویستی که‌مێك زه‌حمه‌ته‌،  به‌ڵام به‌ بۆچوونی من خۆشه‌ویستی ڕۆحی بوونه‌

ببوره‌ بۆ زۆری پرسیاره‌کانم، هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت..
نا گیانی من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئێوه‌یا مانوو نابم

هیوای سه‌رکه‌وتن و ژیانێکی خۆشت بۆ ئه‌خوازم ، ئه‌خوازم هه‌میشه‌ پێکه‌نین میوانی لێوه‌کانت بێت..

منیش ئاسووده‌یی و سه‌رفرازی بۆ تۆی ئازیز ئه‌خوازم سوپاس بۆ به‌شداریت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-19 11:46:58)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2011-07-19 13:35:02

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2015-01-23
په‌یامه‌كان: 732
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی له‌ مامه‌ سیروان ده‌که‌م بۆ ئه‌م میوان داریه‌ به‌خێر هاتنی کچه‌ ئێسک سوکه‌که‌ی کوردژین ده‌که‌م (سۆز خان)
سێ پرسیاری بچوکم هه‌یه‌ هههههههه
1-خاتوو سۆز تا چه‌ند کتێب ده‌خوێنێته‌وه‌؟
2- به‌ چ شتێت زۆر دڵ خۆش ده‌بێت؟
3- خه‌لكی كام شاری كوردستانی؟ چ شارێكی كوردستانت زۆر پێ خۆشه‌؟
دووباره‌ به‌ خێر بێت ته‌مه‌ن درێژو سه‌ر که‌وتووبیت هاورێ گیان..

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2011-07-19 16:20:41

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2018-05-08
په‌یامه‌كان: 1176
WindowsFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

dast xoshi la bashe bareu barayaty yana akam

baxer bet soza gian ba hiwam sarkautu bit


chan prsyarekt le akam

1- xoshtren kate zhyant kay bu?

2- ch shtek zor kart te aka pee betaqat abe?

3- ta chan atwani mtmana ba kasani duru bart bkai?

4- 7azt la ch goranyaka 9?

5- ta chan lasar model aroe?


sarkautu bit u baxtawar bit gian 1

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9f3875d592.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2011-07-19 17:50:09

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی کوردژین دەکەم بەڕاستی ئەمە بەشێکی سەرنج ڕاکێشە !
بەخێرهاتنت دەکەم خۆشکی بەڕێزم و بەخێرهاتنی خۆشم ئەکەم ههههه (کە یەکەم جارە بەشداری لەو بەشە دا دەکەم)
بە چەند پرسیارێک بەشدار دەبم هیوادارم نەبمە هۆی ماندوو بوونت

1. ژیان ئەوە ئەهێنێت کە بۆی بژیت ؟ ئەگەر نەخێر، ئەی بۆچی لە ناو ژیان خەفەت هەیە ؟
2. چۆن جیاوازی لە نێوان گریان و پێکەنین دەکەیت ؟ لە کاتێکدا گریانی خۆشی و پێکەنین لە داخاش هەیە ؟
3. چۆن پێناسەی درۆ دەکەیت ؟ ڕات چیە لەبارەی درۆی سپی ؟
4. لێیان پرسیویت پێناسەت بلە لە یەک ووشە، تۆش وتت (لێبووردە) ئایا لە بەرامبەر خیانەت یشدا لێبووردەی ؟!
5. لەگەڵ سیاسەت چۆنی ؟
6. گەشبینیت بەوەی ڕوژێ لە ڕۆژان کوردستان ببێتە ووڵات ؟ و خۆشت ئەو ڕۆژە ببینی ؟
7. بۆچی هۆنراوە دەنووسیت ؟ لە پێناو چی ؟ و بۆ کێ ؟
8. ڕات چیە بەرامبەر مامۆستا عبدالله پەشێو ؟
9. چ ستایلێکی هۆنراوەت بە دڵە ؟ لە شاعیرە کلاسیکیەکان بە کێ سەرسامی ؟
10. دوا پرسیاریش: بۆچی ئەوانەی لە یاد دەکرێن، هەرگیز ئەوانەیان بیر ناچێتەوە کە لە یادییان کردوون ؟!

هەر سەرکوتوو بیت ...

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2011-07-19 21:22:07

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سلاو ورێز سۆز خان زۆر به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین
ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌ندامان و
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌ و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌
هیوادارم که‌ هه‌موو کات ئاسوده‌ و ده‌م به‌خه‌نده‌ بیت و خه‌ون و ئاواته‌کانت بێته‌ دی
منیش وه‌ک ئه‌ندامێک حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک به‌شداری تیا بکه‌م :

با له‌ هۆنراوه‌ نوسین ده‌ست پێ بکه‌ین ههههههه

1- - ئایا روویداوه‌ که‌ هۆنراوه‌یه‌کت نوسبێت به‌لام نه‌گه‌یشتبیته‌ ئامانج
و خالی سه‌ره‌کی هۆنراوه‌که‌ت و له‌ کۆتایدا
هۆنراوه‌که‌ت فرێ دابێت یان په‌ره‌که‌ت دراندبێت ؟ ئه‌مه‌ بۆ ؟

2- -شیعر هونه‌رێکی سیحری و جوانیه‌ وێناکردنی هه‌سته‌  له‌م باره‌یه‌وه‌ " سۆز "  چی ده‌لێت ؟

ئینجا : هههههههههههههههه
3- چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاستی هۆشیاری تاک به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ له‌ کاتی ئێستادا له‌ نیو کۆمه‌لگای کوردی چۆن ده‌بینی  ؟

4- ئایا پێت وایه‌ کیشه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی ئێستا تا جه‌ند به‌ هۆی نێته‌وه‌ رووده‌ده‌ن ؟

5- ژیان چیه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌بوونی دوو ئاشنا ؟ ئایا ئه‌م وته‌یه‌ چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه‌ ؟

ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م به‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان
دووباره‌ زۆر به‌خێر بێیت سه‌رچاوان و به‌ هیوای ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی به‌ریز

کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2011-07-19 12:08:27

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ دینا کۆری





سه‌ره‌تا ....ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ سیروان  ....
سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌ندامه‌ گوڵه‌که‌ی کوردژین سۆزه‌ گیان

-خۆشه‌ویستی و ڕێزی منیش بۆ تۆ خاتوو دینه‌

منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت ئاڕاسته‌ بکه‌م

فه‌رموو گیانه‌که‌م له‌ خزمه‌تتام


چۆن پێناسه‌ی کوردژین ئه‌که‌ی؟

کوردژین ماڵێکه‌ پڕ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی ، خێزانێکه‌ هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی  ڕێزی یه‌ك ئه‌گرن زانکۆیه‌که‌ ‌ ئه‌توانین زۆر شتی لیه‌وه‌ فێر بین

2-کێ هانده‌رت بووه‌ له‌ نوسینی هۆنراوه‌ جوانه‌کانت ؟

من له‌و کاته‌ی که‌ قوتابی کۆلێژ بووم جار جار که‌ تاقه‌تی موحازه‌ره‌ نووسینم نه‌بوایه‌ دێر دێر هۆنراوه‌م ئه‌نوسی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا نه‌ڵێت بۆچی  هیچ نانوسی ههههههههههههه به‌ڵام دوای ئه‌مدڕاند هه‌رچه‌نده‌ خوشکه‌که‌م و ئه‌و هاوڕێیانه‌م که‌ ئه‌یانبینی ئه‌یان وت جوانه‌ !
پاشان یاریه‌ك له‌ کوردژین دانرا بۆ نوسینی هۆنراوه ،خوشکه‌که‌م داوای لێکردم به‌شدار بم به‌ هۆنراوه‌یه‌ك که‌ بۆ ئه‌وم نوسی بوو به‌ نامه‌ی مۆبایلا بۆم ناردبوو، ‌یه‌ك دوو هۆنراوه‌م نووسی   ، کاتێك هاوڕێکانم ده‌ست خۆشیان لێکردم ئه‌مه‌ بوو به‌ هانده‌رم بۆ نووسینی هۆنراوه‌ و به‌رده‌وام بوونم .



3.زیاتر له‌ چ بوارێکا هۆنراوه‌ ئه‌نوسی ؟

زیاتر هۆنراوه‌کانم باس له‌ خۆشه‌ویستی  ئه‌کات و بۆ که‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌کانم ئه‌یان نووسم

4.نزیکترین هاوڕێکانت له‌ کوردژین کێیه‌؟ یان کێن ؟

هه‌موو ئه‌ندامانی کوردژین به‌ هاوڕێی خۆم ئه‌زانم به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌ زیاتر لێیانه‌وه‌ نزیکم خاڵه‌ هێمن زانکۆ ،کاك بڕوا باتاسی ، خاتوو ڤیان ، کاك سیروان، کاك ڕێکان ، کاك مه‌ریوان ، خاتوو یوجین ، مامه‌ یادۆ

5.به‌ چ وشه‌یه‌ک زۆر سه‌رسامی ؟

شێته‌ گیان ، ناشرین

6. مه‌رجت چیه‌ بۆ هاوڕیه‌تی ؟

ڕاستگۆی و هه‌بوونی سیقه‌

سوپاس بۆ ئه‌و کاتانه‌ی به‌خشیته‌ به‌خشینی زانیاری له‌ کوردژین
هه‌ر به‌رده‌وابیت.. هیوای خۆشیت گوڵه‌گه‌شه‌که‌ی یانه‌ ....هه‌رده‌م دڵ خۆش و کامه‌ران بیت

سوپاس بۆ تۆی ئازیزیش سوپاس بۆ به‌شداریت کاتت شاد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-20 08:38:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2011-07-20 04:53:06

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ( کاك رامۆس)



سةرةتا دةست خؤشى له كاك سيروان دةكةم

بةخيرهاتنى خاتوو سؤز دةكةم



زۆر سوپاس کاکه‌ ڕامۆس

ئةبرسم :


فه‌رموو به‌ڕێزه‌که‌م


1-له ج بلةيةكى خويندنى ؟
-کاکه‌ ڕامۆس خوێندنم ته‌واو کردووه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسم

2- حةز لة فيربوونى ج زمانيك دةكةيت ؟


- بێگومان مرۆڤ چه‌ن زمان بزانێت واتا ئه‌وه‌نه‌ مرۆڤه‌ !   
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر حه‌زی لێئه‌که‌م زمانی ئینگلیزیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانێکی جیهانیه‌ و پێویستیشه.


3- ج رةنكيكت بي جوانه ؟


- من زۆربه‌ی ڕه‌نگه‌کانم لا جوانه‌
به‌ڵام له‌ جل و به‌رگا حه‌ز له‌ ڕه‌نگی سور و ڕه‌ش ئه‌که‌م .


 

دووباره به خيرهاتنت دةكةم سةركةوتووبيت.


   زۆر سوپاس کاکه‌ ڕامۆس هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2011-07-20 09:07:59

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ( تینا خان )



ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنی سۆز گیان ئه‌که‌م خۆشحالم که‌ ئه‌م به‌ڕیزه‌ میوانی ساباته‌

سوپاس خاتوو تینا خۆشحاڵبووم به‌ به‌شداریت له‌م‌ میوانداریه‌دا


ڕات چیه‌ ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری له‌ نێت ؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ نێت داوای زه‌واجت لیبکات یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێی نا ؟

تینا خان بڕیاردان بۆ هاوسه‌رگیری بڕیارێکی قورسه‌
جا چ له‌ نێت بێت یان له‌  هه‌ر ڕێگایه‌کی تره‌وه ‌بێت ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو که‌سه‌ یه‌کتریان ناسی و له‌یه‌ك تێگه‌شتن و یه‌کتریان به‌ دڵ بوو هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌ نێوان هاوسه‌رگیری له‌ نێت و له‌ ڕێگاکانی تر .
ئه‌گه‌ر که‌سێك داوا له‌ من بکات ! به‌ڵێ یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێم نا (خۆت ئه‌زانی کچان هه‌رگیز به‌یه‌که‌م جار داوا لێکردن ڕازی نابن ههههههههههههههه) گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م دڵه‌که‌م ، ئه‌گه‌ر که‌سێك بێت که‌سایه‌تی بناسم و لێم تێبگات و لێی تێبگه‌م و خاوه‌نی چه‌ن سیفه‌تێکی جوان بێت ناڵێم نا


به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنت به‌قوربان هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت

منیش به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ تۆ ئه‌خوازم گیانی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2011-07-20 14:52:43

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

[


                                                 
                                                        نده‌ستی کاک سه‌روان خۆشبێ بۆ میوانداری کردنی ئه‌م گوڵه‌ی یانه‌
                                                       
                                                                       زۆر زۆر به‌ خێر بێیت بۆ ساباتی کورد ژین هیوام وایه‌ پرسییاره‌کانمان

                                                                      ماندوت نه‌که‌ن{مه‌به‌ستم به‌وه‌ی که‌زۆر زۆر بنوسی }

                                                                     
                                                                   پێم خۆشه‌ پرسیاره‌کانت لێ بکه‌م:

                                                                  1- یه‌که‌م بابه‌ت که‌ له‌ کورد ژینا خوێندته‌وه‌چی بوو؟
                                                                  2-  کوردژین زۆر کاتت ئه‌گرێ؟رۆژی چه‌ند
                                                                   کاژمیر له‌ یانه‌ی؟
                                                                 3-چی به‌ به‌ ڕێوبه‌رایه‌تی کورد ژین ئه‌ڵێیت؟
                                                                                                                                  تائێستا چه‌ند هۆنراوه‌ت نوسیوه‌؟
                                                                 ئا مانجت له‌ بون به‌ ئه‌ندام له‌ کورد ژینچیه‌؟
                                                                حه‌زه‌که‌ی بچیته‌ به‌ڕێو به‌رایه‌تی کورد ژین؟
                                                                خۆشترین شوێن لای تۆ کوێیه‌؟
                                                                                                                    واباوه‌ که‌ بچی بۆ میوانی دیاریه‌ک له‌ گه‌ڵ               
                                                              خۆت به‌ری؟ ئایه‌ تۆ دیاری بۆ کوردژین ناهێنی
                                                              هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر دیار یه‌که‌ت هۆنراوه‌یه‌ک بێ زۆر باشه‌
                                                              به‌سه‌ر هه‌ رشتێ که‌ خۆت حه‌ زت لێیه‌.
                                                                                                        چۆن پێناسه‌ی ئه‌م شتانه‌ ئه‌ که‌یت
                                                     
                                                                        محمد {د.خ}
                                             
                                                                         نوێژ

                                                                       خێزان
                               
                                                   

                                                      جوان ترین وشه‌ لای خۆت مه‌به‌ستم پێناسه‌ که‌ی یه‌تی

                                             هیوام هوایه‌ بێ زارم نه‌ کردبیت
                                            به‌خته‌وه‌ر بتت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن NURA (2011-07-20 14:56:53)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2011-07-20 19:29:41

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( کاکه‌ موسلیم)



بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
دەستخۆشیم بۆ سەرپەرشتیارانی سازدانی ئەم میوانداریەی ئەم جارە
بەخێربێیت خوشکی بەڕێز و خۆشەویستمان 'سۆز' خان
خۆشحاڵ بووم بەبینینی ناوەکەت لەساباتی ئەمجارە
ئەم ناوەت فێنک کردەوە، هەفتەیەکی بەخۆشی بێت إن شآءالله...


زۆر زۆر سوپاس کا‌كه‌ موسلیمی به‌ڕێز منیش خۆشحاڵم به‌ به‌شداری جه‌نابتان
هیوامه‌ کاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێیان به‌سه‌ربه‌رین.


منیش چەند پرسیارێکم هەیە لە بەڕێزتانی بکەم بەهیوای ماندوونەبوونت..

پرسیارەکانم:

بيگومان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه فه‌رموو.‌

١- ناوی ڕاستیت چیە؟ لەکوێ ئەژیت؟ تەمەنت چەندە؟


-ناوی ڕاستیم هانایه‌، له‌ هه‌ولێرئه‌ژیم ، مه‌والیدی 1985 م

٢- گەر سۆز نازناوتە، چی وای کردووە ئەمە بکەی نازناوت؟


-به‌ڵێ سۆز نازناوه‌ ، حه‌ز له‌ ناوی سۆز ئه‌که‌م

٣- هەمیشە ئەوترێ: مرۆڤ پێویستە خۆی بناسێت، لەهەمان کاتدا ئەوترێ: پێویستە ون نەبیت لەبووندا. بەڕێزتان چۆن ناسینی خود و ونبوون لە بووندا ئەناسێنی؟


-مرۆڤ پێویسته‌ خۆی بناسێت بێگومان ئه‌بێت مرۆڤ بزانێت کێیه‌ ؟ چیه‌ ؟ بۆچی درووستبووه‌ ؟ ئامانجی چیه‌ ؟  تا بتوانێت هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی بدات.
-بۆ وون بوون له‌ بووندا ئه‌ڵێم  ئه‌بێت ئه‌وه‌نه‌ ئاڵوده‌ی بوون نه‌بێت که‌ خۆی تیا وون بکات و تووشی سه‌ر لێشێوان ببێت.


٤- بابە تاهیری هەمەدانی لە چوارینەیەکی دا، باسی (دل و دلبەر) ئەکات، چوارینەکەم لەیاد نیە، بەڵام ئەڵێت:
ئەگەر دل دلبەرە و دلبەر کودومە
وەگەر دل دل و دلبەر ڕا چەنوومە .....  مەبەستی ئەڵێت ئەگەر دڵ دلبەرە دلبەر کامەیە؟! ئەگەر دلبەر دڵە، ئەی دڵ کامەیە!؟
تۆ چۆن ئەمە لێک ئەدەیەوە؟


ئه‌مه‌ هۆنراوه‌که‌یه‌ :
ئه‌گه‌ر دڵ دلبه‌ره‌ دلبه‌ر کدومه‌
وه‌ ئه‌گه‌ر دلبه‌ر دڵه‌ و  دڵ ڕاچه‌نوومه‌
دڵ و دلبه‌ر وه‌هه‌م ئاوێته‌ یونم
نزانم دڵ کیه‌ و دلبه‌ر کدوومه‌
ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ لووتکه‌ی ئاشقبوونه‌ به‌ دوولبه‌ره‌که‌ی که‌ له‌ دڵی جیای ناکاته‌وه‌!


٥- بڕوسلی ئەڵێت: گوێ مەگرە کە دەڵێت، بزانە چی دەڵێت! ئەم پرسیارەم لە هەندێ هاوڕێی تریش کردووە، حەز ئەکەم بزانم لێکدانەوەی بەڕێزتان بۆ ئەمە چیە؟


-بێگومان کاتێك گوێ له‌ که‌سێك ئه‌گری گرنگ  ته‌نیا گوێ گرتنه‌که‌ نیه‌ به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌به‌ستی تێبگه‌یت ( بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ ئه‌کان ، مه‌به‌ستی چیه‌ له‌و قسه‌یه‌ی که‌ ئه‌یکات )

٦- کامە شیعرەیە زۆری ئەڵێیتەوە، لەهەمان کاتدا، کامە شیعرەیە فرمێسکت پێ ئەڕژێ؟


-ئه‌مه‌ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌مه‌ که‌ زۆر جار ئه‌یڵێمه‌وه‌:
بۆ ئه‌و دڵه‌ پاکو سافه‌ت ژینم ئه‌که‌مه‌ قوربانی
بۆ ئازاری شه‌وانی زووت ئه‌بم به‌ مۆم تا به‌یانی

ئه‌سوتێم و ئه‌توێمه‌وه‌ تا ڕووناك که‌م ژووری ته‌نیات
بمکه‌ به‌ لاو لاوی به‌هار بۆ چناری به‌رزی باڵات

بمکه‌ به‌ هه‌ڵگری ڕازت هاوسه‌فه‌ری ڕێگای دوورت
بمکه‌ شازاده‌ی ووڵاتی عه‌شق و وه‌فای بێ سنوورت


ئه‌وه‌ی که‌ فرمێسکم پێ ئه‌ڕژێ
هۆنراوه‌یه‌که‌ بۆ کۆچی دوایی خوشکه‌که‌م نوسیومه
ببوره‌ ئێستا ئاماده‌ نیه‌ که‌ لێره‌یا دایبنێم ‌


٧- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ یادی ناکه‌ی ؟


-بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که‌ بزانم له‌یادم نا‌کات

٨- حه‌ز له‌ ده‌نگی کام هونه‌رمه‌ند ئه‌که‌ی ؟ ئەم دووپرسیارە خۆت لەمنت کرد کە میوانی سابات بووم، ئێستا با ئێمەش وەڵامی بەڕێزتان بزانين هههه.


-مه‌رزیه‌ ڕه‌زازی ، که‌مال محمد ، میکایل، نه‌جوه‌ که‌ره‌م ،،، ئه‌وه‌ وه‌ڵامی منت زانی خۆ گله‌یت نه‌ما هههههههههههه

٩- چ شتێک دڵخۆشت ئەکات، لەهەمان کاتا بەچ شتێک دڵتەنگ ئەبیت؟


-بینینی که‌سه‌ ئازیزه‌کانم ، بیستنی هه‌واڵی خۆش ، سه‌رکه‌وتنی خۆشه‌ویستانم ئه‌مانه‌ دڵ خۆشم ئه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی دڵ ته‌نگم ئه‌کات زۆرن به‌ڵام له‌ هه‌مووی زیاتر بوختان کردنه‌ که‌ پێشتریش وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌.


١٠- ڕات چیە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی یانەکەمان؟ هیچ گلەییەکت هەیە لێیان؟ ئایا کە پێشنیازێکت هەبوو، ئاڕاستەیان ئەکەیت؟ چۆن ئاڕاستەیان ئەکەیت؟


- که‌سانی لێهاتوو به‌ڕێزن ، نه‌خێر هیچ گله‌ییه‌کم نیه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ئه‌خوازم ، به‌ڵێ بێگومان چیم هه‌بێت پێیان ئه‌ڵێم، به‌ ئسلوبێكی جوان ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر فڵان شت بکرێت جوانتر نیه‌ یان باشتر نیه‌ ؟

١١- بەڕێزتان لەسەرەتای درووستبوونی یانە ئەندام بوونە، پێت وایە کەی یانە لەهەموو کات پێشەنگ تر بووە؟


-به‌ڵێ له‌ سه‌ره‌تای درووست بونی یانه‌وه‌ واتا له‌ 2007 ه‌وه‌ ئه‌ندامم به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر دابڕام به‌ هۆی چه‌ن هۆکارێكی شه‌خسی خۆم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ ئاگابووم له‌ یانه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ پێشه‌نگتر ئه‌بێت.


١٢- بەشێکمان هەیە پێی ئەڵێن یاری نێوان ئەندامان، بوونی ئەم بەشە تاچەند گرنگە بەلای تۆوە؟


-بێگومان یانه‌ زۆر به‌شی هه‌یه‌ هه‌موو به‌شه‌که‌نی یانه‌ به‌شی جوانن و به‌ پێویستیان ئه‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان زۆر زۆرن جا مه‌رج نیه‌ هه‌موو که‌س حه‌ز له‌ به‌شێکی زانستی بکات یان هه‌مو حه‌ز له‌ فير بوونی زمان بکه‌ن وه‌ هه‌روه‌ها
یاریش بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌ ( جا هه‌ر ته‌مه‌نێك جۆره‌ یاریه‌ك) هه‌موومان پێویستمان به‌وه‌یه‌ به‌شێك له‌ کاته‌کانی  ژیانمان بۆ یاری کردن ته‌رخان بکه‌ین ئه‌وه‌ بۆچونی منه‌ !


١٣- پێت وایە لە ئێستادا چی بکرێت بۆ پێشەنگ تر بوونی کوردژین؟


- زۆر شتی باش کراوه‌ وه‌کو هه‌موومان ئه‌یزانین به‌ڵام كاك موسلیم له‌ئێستایا بمبووره‌ شتێکی وام به‌ مێشکا نایه‌ت بێگومان هه‌ر کاتێك فکره‌یه‌کم هه‌بێت ئه‌یخه‌مه‌ ڕوو.

١٤- دڵت وا فێر بکه‌ کاتێك شکا ......
با لێواره‌کانی ده‌ستی ئه‌و که‌سه‌ نه‌بڕێت که‌ ئه‌یشکێنێت !
ئەمە واژۆی بەڕیزتانە لەگەڵ وێنەی دڵەکە، ڕوونکردنەوەمان پێ بدەی لەسەر ئەم وتە.


-بۆچوونی من وایه‌ که‌ مرۆڤ ئه‌بێت به‌ ئاسانی دڵی خۆی نه‌داته‌ ده‌ستی که‌سه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێك گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی توانی ده‌ستی به‌ دڵت بگات و ئه‌و که‌سه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان دڵی شکاندیت هه‌وڵمه‌ده‌ ئازاری بده‌یت چونکه‌ ئه‌و توانی ڕێگر بیت له‌ گه‌شتنی به‌ دڵت !

١٥- لێرەدا پرسیارەکانم ئەوەستێنم، تەنها ببورە کە هێندەم ماندوو کردی، گەردەنم ئازاد کە پرسیارەکانم زۆر بوون.


ماڵت ئاوا بێت به‌س نیه‌ لێره‌شا ئه‌یوه‌ستێنی ! خۆ منت کوشت هههههههههههه
به‌ڕێزی کاکه‌ موسلیم دڵنیابه‌  زۆر ماندوو نه‌بووم ههههههههه گه‌ردنت ئازابێت براکه‌م .


دووبارە بەخێربێیتەوە و بەهیوام ئاسوودە بیت لەگەڵمان
إن شآءالله لە ژیانتا سەرکەوتوو و بەختەوەر و سەربەرز بیت
ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان


- دووباره‌ سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز هیوادارم وه‌ڵامی ته‌واوم دابێته‌وه‌ کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2011-07-21 08:10:43

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( خاتوو پرژه‌)



ده‌ست خۆشی له‌ مامه‌ سیروان ده‌که‌م بۆ ئه‌م میوان داریه‌ به‌خێر هاتنی کچه‌ ئێسک سوکه‌که‌ی کوردژین ده‌که‌م (سۆز خان)


زۆر سوپاس بۆ تۆ پرژه‌ گیان دڵه‌که‌م خۆشحاڵم به‌به‌ژداریت

سێ پرسیاری بچوکم هه‌یه‌ هههههههه


به‌چاوان فه‌رموو گیانی من

1-خاتوو سۆز تا چه‌ند کتێب ده‌خوێنێته‌وه‌؟


- زۆر حه‌ز له‌ خوێندنه‌وه‌ ئه‌که‌م ، به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی که‌می کات که‌متر کتێب ئه‌خوێنمه‌وه ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤاره‌کان زۆربه‌یان ئه‌خوێنمه‌وه‌‌.

2- به‌ چ شتێت زۆر دڵ خۆش ده‌بێت؟


-پێشتر  وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ دڵه‌که‌م

3- خه‌لكی كام شاری كوردستانی؟ چ شارێكی كوردستانت زۆر پێ خۆشه‌؟


-له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بووم به‌ڵام هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ له‌ هه‌ولێرم ، وه‌ هه‌موو شاره‌کانی کوردستانم لاخۆشه‌

دووباره‌ به‌ خێر بێت ته‌مه‌ن درێژو سه‌ر که‌وتووبیت هاورێ گیان..


-دووباره‌ سوپاس بۆ تۆ پرژه‌ خانی گوڵ خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-21 08:12:14)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.237.43.68
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net