❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆز خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#41 2011-07-28 13:39:45

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌


به‌خیێر بێیت بۆ ساباتی ئازیزانی کوردژین به‌خته‌ره‌رم بۆ یه‌که‌م جار به‌شدار ئه‌بم له‌م به‌شه‌دا
دیاره‌ پرسیاری زۆرت ئاراسته‌ کراوه‌ ماندو نه‌بیت بۆ وه‌ڵامه‌کان ده‌سته‌کانت خۆش بێت من ته‌نها پرسیارێکم هه‌یه‌ ئه‌پرسم

که‌سی موسه‌قه‌ف له‌ی سۆز کێیه‌ واته‌ سوز به‌ چ جۆره که‌سێک ئه‌ڵێت مسه‌قه‌ف یان رۆشنبیر ‌ ؟؟؟

هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#42 2011-07-29 07:23:30

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( کاکه‌ خه‌مه‌ی ئازیز)



به‌ ناوی جوانترینی جوانیه‌کان خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

هاوڕێی زۆر به‌رێز خاتوو سۆز ، زۆر خۆشحاڵم بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی سابات به‌رێزت میوانێکی ڕۆح سوک بوویت
هیوام وایه‌ کاتێکی خۆش و ئاسوده‌ت به‌سه‌ر بردبێت و بێتاقه‌ت نه‌بوبیت له‌ پرسیاره‌کان .


-زۆر سوپاس بۆ تۆ هاوڕێی ئازیزم خه‌مه‌ گیان ، بێگومان چێژم وه‌رگرت له‌و کاتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و پرسیاره‌کانتانا بووم.

من خۆم دواخست بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هه‌موو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری دوباره‌ نه‌که‌م

چه‌ند پرسیارێک ئه‌که‌م و هه‌روه‌هاش چه‌ند ڕسته‌یه‌کی گه‌وره‌کانم هه‌یه‌ بۆ به‌رێزت ڕونکردنه‌وه‌و بۆچونی خۆت باس بکه‌یت له‌سه‌ری .

پرسیاره‌کان :-


-خه‌مه‌ گیان دڵنیابه‌ بۆ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی ه‌ڕێزتان ئه‌ده‌مه‌وه‌
فه‌رموو؛


1-خاتوو سۆز له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایک بوه‌ ، له‌ هه‌ولێر ئه‌ژی ، به‌ڵام ناوه‌که‌ی نوسراوه‌ سۆز به‌رزنجی ، ئه‌مه‌ چۆنه‌؟


-به‌ڵێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بووم له‌به‌ر ه‌وه‌ی دایكم خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ نیشته‌جێی هه‌ولێرم . به‌ نیسبه‌ت به‌رزنجی ئه‌وه‌ عه‌شیره‌ته‌
( سه‌یدی به‌رزنجه‌م به‌رزنجه‌ی نزیکی خۆتان 2 ) .


2-خاتوو سۆز که‌سێکی هێمن دیاره‌ ، ئایا هیچکات ئه‌م هێمنیه‌ گرفتی بۆ دروست نه‌کردویت ؟ یان به‌ شێوازێکی تر نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سوئیستیفاده‌ت لێ بکرێت ؟

- بڵێم چی خه‌مه‌ گیان ! ڕاسته‌ له‌ قسه‌ و گفتو گۆیا هێمنم به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای هه‌قی خۆم بکه‌م یان بزانم که‌سێك ئه‌یه‌وێ ئیستیغلالی هێمنیه‌که‌م بکات  هه‌زار ئه‌وه‌نه‌ی هێمنیه‌که‌ توڕه‌م

3-ئایا نوسینی هۆنراوه‌ ، به‌هره‌یه‌ یان لێزانینه‌ ، یان هه‌وڵدانه‌ ؟ واته‌ که‌سێک ته‌نها به‌ هه‌بونی به‌هره‌ ئه‌توانێت بنوسێت، یان ئه‌بێت هه‌وڵ بدات و لێشی بزانێت ؟ ئایا به‌ که‌م بونی یه‌کێک له‌مانه‌ هۆنراوه‌یه‌کی جوان ئه‌توانرێت بنوسرێت ؟

-بێگومان به‌هره‌ و لێزانین و هه‌وڵدان سێ ڕه‌گه‌زی گرنگن بۆ نووسینی هۆنراوه‌ و سه‌رکه‌تن له‌ نووسینی هۆنراوه‌ ، ئه‌توانم بڵێم به‌بێ یه‌کێکیان ناتوارێت هۆنراوه‌یه‌کی جوان بێته‌ نوسین .

4-پرسیارێکیش له‌سه‌ر دین ئه‌که‌م ، خاتوو سۆز بیرو بۆچونی دینی چۆنه‌ ؟ ئایا دینت به‌و شێوازه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ خوا ئه‌یه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر وه‌رت گرتووه‌ ئایا هه‌مو ئه‌و کارانه‌ت کردوه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتی فه‌رز کردوه‌ ؟


-زۆر زۆر بڕوام به‌ دینی پیرۆزی ئیسلام هه‌یه‌ سوپاس بۆ خوا به‌ دینێکی پاك و بێ گه‌ردی ئه‌زانم. به‌ڵێ هه‌وڵم داوه‌ ئه‌وه‌ی خوای گه‌ووره‌ پێی ناخۆش بێت دوورکه‌ومه‌وه‌ لێی بێگومان فه‌رزه‌کانیش جێبه‌جێ ئه‌که‌م سوپاس بۆ خوا به‌ڵام ه‌سیشمان بێ هه‌ڵه‌ نین ! داواش له‌ یه‌زدان ئه‌که‌م هیدایه‌تی زیاترمان بدات بۆ بته‌و بوونی باوه‌ڕمان.

با پرسیاری زیاتر نه‌که‌م هههههههه به‌س نه‌بوو مامه‌وه‌ بۆ ئاخیر ،

-بۆ مابوو پرسیاری تریش ؟! ههههههههه

خاتوو سۆز ئه‌مه‌ش ڕسته‌کانه‌ که‌ باسم کرد فه‌رموو ....


-فه‌رموو به‌ڕێزم منیش وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌ڵام بمبووره‌ به‌ کورتی ؛


•ئێمه‌ی مرۆڤ دروستکراوێکی سه‌یرین ، کاتێک ئه‌ڵێن به‌ ته‌نیا جێم بهێڵه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستم پێته‌.


-بێگومان کاتێك داوای ئه‌وه‌ ئه‌که‌ین به‌ ته‌نیا به‌جێمان بێڵن ئه‌وه‌ مانای ئه‌وپه‌ڕێ بێزاری یاخود توڕه‌ بوونه‌ که‌ ه‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌سێك هه‌بێت بێزاری و تووڕه‌بوونه‌که‌مان لابه‌رێت ! 



•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه‌ .


-عه‌شق که‌ گه‌یشته‌ لووتکه‌ و ذڵی پر کردین ئیتر ناتوانین به‌ مێشك ئیش بکه‌ین و بڕیار بده‌ین که‌ بێگومان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ه‌شقا تووشی کێشه‌مان ئه‌کات !

•ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قی بیت ئه‌وا پێویست به‌ توڕه‌ بوون ناکات !
   وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش نیت ئه‌وا بۆت نیه‌ توڕه‌ ببیت له‌سه‌ر ناحه‌ق!


- که‌واته‌ له‌ هیچ کاتێك و بۆ هیچ شتێك پێویست به‌ توڕه‌ بوون ناکات وه‌ تووڕه‌ بوون ناتوانێت هیچ چاك بکات !

•فریو مه‌خۆ به‌ لێکچونی شه‌و و ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت
  چونکه‌ ئه‌مرۆ دوێنێ نییه‌ ، سبه‌ینێش نابێته‌وه‌ به‌ ئه‌مڕۆ!!


- هه‌ر ڕۆژێکمان له‌ ڕۆژه‌که‌ی پێش خۆی و پاش خۆی جیاوازه‌
ئه‌توانین بۆ زۆر شت سوود له‌م بۆچونه‌ وه‌رگرین
به‌ بۆچوونی من ئه‌توانم بڵێم مرۆڤ کاتێك ده‌رفه‌تێكی بۆ ئه‌ڕه‌خسێت با بیقۆزێته‌وه‌ چونکه‌ ڕه‌نگه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ !


•مرۆڤه‌ گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ نین که‌ هیچ کات شکستیان نه‌چێشتووه‌ ،
   گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ن له‌ دوای شکست ، سه‌رکه‌وتوو بون!


- که‌واته‌ کاتێك له‌ شتێکا شکست ئه‌خۆین نابێ بڵێین ئیتر ته‌واو ! نه‌خێر ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین چوونکه‌ هه‌وڵدان بۆ سه‌رکه‌ووتن له‌ دای شکست گووره‌ی و توانای مرۆڤ نیشان ئه‌دات

•له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌سدا ، کاتێک هیچ کێشه‌یه‌ک نیه‌
   ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌سێک له‌و دوانه‌ هه‌موو قسه‌کانی دڵی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه‌ !! شکسپیر


- وه‌کو هه‌موو ئه‌زانین بیر و بۆچوونی مرۆڤه‌کان چوون یه‌ك نین و جیاوازن که‌واته‌ ئه‌کرێ له‌ نێوان هه‌موو دووکه‌سێکدا کێشه‌ هه‌بێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین له‌یه‌ك تێبگه‌ین .



به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ له‌ ماندو بونت ، هیوام وایه‌ بێزارم نه‌کردبیت هاورێ گیان
کاتت شاد و ئاسوده‌ بیت


-داوای لێبووردنی ناوێت خه‌مه‌ گیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ماندوو نه‌بووم ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پرسیاره‌ جوانه‌کنت بێزاریان بیر بردمه‌وه‌
کاتی تۆش پڕ ئاسووده‌یی بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#43 2011-07-29 07:47:23

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( کاکه‌ بڕوای برای خۆشه‌ویستم )



به‌خێر بێیت خاتوو سۆز بۆ ئه‌م میوانداریه‌ جوانه‌


- سوپاس بۆ تۆ مامه‌ بڕوا گیان


سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیم بۆ کاک سیروانی زێده‌ ئازیز بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ی کێشای ئه‌خوازم ماندو نه‌بیت
دوای ئه‌وه‌ش به‌خێر هاتنێکی گه‌رم و زۆریش گه‌رم له‌ خاتوو سۆز ئه‌ککه‌م بۆ ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌
ماله‌که‌ت روناککرده‌وه‌ ،
منیش دوا که‌وتم له‌ پرسیار کردن هپکاره‌که‌شی خۆت ئه‌ی زانیت هههههههههه
باشه‌ خه‌مت نه‌بێت هه‌نێ پرسیارم هه‌ر هه‌یه‌ بۆ ئه‌زیه‌ت دانت ههههه
ئه‌خوازم کاتێکی زۆر خۆش به‌ریته‌ سه‌ر و ماندوبونی وه‌لامه‌کان هه‌راسانت نه‌کات هههه

- له‌ ناخه‌وه‌ زۆر زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه‌ بروا گیان زۆرزۆر خۆشحاڵبووم به‌ به‌شداریت ئه‌زیزم سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که‌زۆر زۆر ماندووم کردی به‌م میوانداریه‌مه‌وه‌
به‌ڵام بیانووی ناوێت هۆکاری دواکه‌وتنت  هیچ ئاگام لێنیه‌ هههههههههههههه11
کوره‌ برایه‌کی ئه‌وه‌نه‌ خۆشه‌ویستی خۆمی قابیله‌ نه‌وناسم ئه‌زانم هه‌ر ماندووم ئه‌که‌ی ههههههههههه
گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م مامه‌ بڕوا گیان زۆر زۆر خۆشحاڵم .


پرسیاره‌کانم ...........


- فه‌رموو

1. زۆر جار له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌ کرابێت و گوێمان لێی بوبیت له‌ هاورییانمان به‌لام من ویسم رای تۆ بزانم (( ئایا ژیان ئێمه‌ به‌رێ ده‌کات یان ئێمه‌ ژاین به‌ری ده‌که‌ین ))

- من ئه‌ڵێم ژیان به‌ڕێمان ئه‌کات و هه‌زارانی وه‌کو ئێمه‌ی به‌ڕێ کردووه‌ که‌واته‌ تا به‌ڕێی نه‌کردووین با خۆش بژین خۆشه‌ویستی بچێنین


2. قه‌ت بوه‌ سۆز له‌ یانه‌دا زۆر چاوه‌روانی که‌سێکی کردبێت و نه‌ هاتبێت وه‌ هۆکاری ئه‌م چاوه‌روانیه‌ چیه‌ ؟

- به‌ڵێ چاوه‌ڕێی تۆم کردووه‌ تا وه‌ڵامی قسه‌یه‌کم بۆ بێنی ئه‌ویش تۆ هه‌ر ئه‌ڵێی شه‌رم ئه‌که‌م هههههههههههههههههههههه
ئه‌و وه‌ڵامه‌ت به‌دڵه‌ ؟ هههههههههههههههه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ گرانه‌ت کرد بڕیارم دا چاوه‌ڕێ نه‌که‌م 16 ههههههه





3. ئوه‌ شیعره‌ی هانا خان چیه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ کاتی دلته‌نگی له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ئه‌ی لێته‌وه‌ ؟

- مامه‌ بڕوا دڵم ته‌نگ بێت ته‌نیا ئه‌گریم !
به‌ڵام زۆر جار ئه‌مه‌ ئه‌ڵێم که‌ دڵ ته‌نگ بم هههههههه


تۆ مامؤستای ئه‌وینداریت من قوتابیه‌کی تۆ بووم....
لای تۆ وانه‌ی ئه‌وینم خوێند بۆیه‌ ئاوا ڕه‌نجه‌ڕۆ بووم....
پێش ئه‌وه‌ی که‌ تؤ بناسم نه‌مده‌زانی ئازار چیه‌....
چی بێ به‌ڵێنی و درۆیه‌ وام ئه‌زانی بوونی نیه‌.....
به‌ڵام ئازیز ئێستا ئه‌ڵێم تۆ بڵێی هه‌موو که‌س وابێ ؟!!!!!
هه‌رکه‌س باسی ئه‌وین بکا وه‌ك تۆ بێ شه‌رت و وه‌فابێ ؟!!!!!!





4. بیستومه‌ له‌ کاتی توره‌بونا زوزو شت ئه‌سکێنیت هههههه ، چی ئه‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی توره‌ بونه‌که‌ت نه‌مێنێت ؟

- ئه‌مه‌ کێ ووتی ئاگام لێ نیه‌ هههههههههه .
گاڵته‌ ئه‌که‌م مامه‌ بڕوا گیان به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوونه‌که‌م له‌ که‌سێك بێت نه‌توانم یاخود له‌و کاته‌یا نزیکم نه‌بێت شتێکی بچووك ئه‌شکێنم بچووك ! بۆ ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ره‌ری لێ نه‌که‌م ههههههههههههه



5. ( فرانسوا ڤوڵتر) ده‌لێت (( بڕوام وایه‌ هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها 15 خوله‌ک بیر له‌ ڕیکخستنی ژیانی خۆی بکاته‌وه‌و بۆ چاکسازی ، ئه‌وا هه‌موو مانگێکی ژیانی له‌ مانگی پێشوتر خۆشتر و باشتر ده‌بێت )). چۆن له‌م وته‌یه‌ ده‌روانیت ....؟

- بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه‌ تۆزێك بیر له‌ خۆمان و ژیانی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌ ڕۆژا‌نه‌ و پلانمان هه‌بێت هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتنی زیاتر چاوه‌ڕێمان ئه‌کات.


6. کۆتا پرسیارم خۆشه‌ویسترین هاورێی ژیانت کێیه‌ ؟؟

-پرسیاره‌که‌ت تۆزێك گرانه‌ مامه‌ بڕوا ! چونکه‌ هه‌موو هاوڕێکانمم خۆشه‌وێن
به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم کاك ڕێکان خۆشه‌ویتترین هاوڕێمه‌




باشتره‌ چیتر ره‌زی خۆم قورس نه‌که‌م و کۆتای به‌ پرسیاره‌کانم بێنم لێره‌دا ههههههههه
ئه‌خوازم که‌ ماندوم نه‌ کردبێتیت به‌ پرسیاره‌ بیتامه‌کانم
هیوام وایه‌ به‌خته‌وه‌ر وسه‌ر به‌رز بیت

- کوره‌ ئه‌وه‌ تؤ چی ئه‌ڵێی ! هه‌زار ئه‌وه‌نه‌ی تریش پرسیار که‌یت نه‌ك ڕه‌زات قورس نابێت به‌ڵكو شیرین تر ئه‌بیت لای من برا جوانه‌که‌م
پرسیاره‌ جوانه‌کانت خۆشحاڵیان کردم ئه‌زیزی سۆز 


دوباره‌ به‌خێر هاتی وسه‌رچاومان هاتیت

- دووباره‌ سوپاس بۆ تۆ بۆ ماندووبوونت کاتت شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#44 2011-07-29 07:52:34

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز ( هانا 2009)



سه ره تا به خيربيت بو ميوانى سابات به ريز سوز

- زۆر سوپاس کاکه‌ هانا تۆش به‌خێر بێت


تو له ج شوينه ك ده وام ئه كه يت

- به‌ڕێزم کارمه‌ندی یه‌کێکم له‌ ده‌زگا حکومیه‌کان .


ج شتيكت لا خوشه ويسته

- کاکه‌ هانه‌ پرسیاره‌که‌ت که‌مێك گشتگیره‌ زۆرن ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ام خۆشه‌ویستن
به‌ڵام خۆشه‌ویستترینیان ئه‌و کرده‌وانه‌ن که‌ وام لێبکه‌ن بتوانم وا بژیم که‌ مردم خۆم پێبکه‌نم و خه‌ڵکی بۆم بگرین


سوپاس بۆ به‌شداریت به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#45 2011-07-29 08:00:51

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆهاوڕێی زۆر خۆشه‌یستم ( کاك ڕێکان)



سۆز خان خۆشهاتی بۆ ساباتی کوردژین ئه‌زیزم...
ده‌ستت خۆش بۆ گشت وڵامه‌کان لام وابێت هیچ پرسارێک نه‌ماوه‌ لێتی بکرێت  بۆیه‌ من هیچ پرسیارێکم نی‌یه‌ هاهاها، ته‌نیا ویستم ده‌ستخۆشیت لێ بکه‌م و به‌خێرهاتنت بکه‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ .


-کاک‌ ڕێکان گیان گه‌ووره‌ت کردم به‌ به‌شداریت ، هێنده‌ی دونیا خۆشحاڵت کردم هاوڕێی شیرینم
ده‌ست خۆشی به‌ڕێزتان مایه‌ی شانازیمه‌ سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به‌ منت به‌خشی باوانم.



هه‌ر ته‌مه‌ندرێژو سه‌رکه‌وتوبیت.


- له‌ یه‌زدان داواکارم ته‌مه‌نی جه‌نابیشت درێژ و پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت کات

-ڕێزو خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆت


- ڕیز و موحیبه‌تی منیش بۆ تۆی ئازیز کاته‌کانت پڕ بێت له‌ گوڵ
هه‌میشه‌ کامه‌رانیت له‌ یه‌زدان ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#46 2011-07-29 09:48:28

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز ( هه‌ناسه‌)



به‌خیێر بێیت بۆ ساباتی ئازیزانی کوردژین به‌خته‌ره‌رم بۆ یه‌که‌م جار به‌شدار ئه‌بم له‌م به‌شه‌دا


-تۆش زۆر به‌خێربێیت ذله‌که‌م به‌خته‌وه‌رتر منم که‌ یه‌که‌م به‌شداری جه‌نابتان له‌م میوانداریه‌ی منه‌ .


دیاره‌ پرسیاری زۆرت ئاراسته‌ کراوه‌ ماندو نه‌بیت بۆ وه‌ڵامه‌کان ده‌سته‌کانت خۆش بێت من ته‌نها پرسیارێکم هه‌یه‌ ئه‌پرسم


-بێگومان ماندوونه‌بووم ئه‌زیزم به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌


که‌سی موسه‌قه‌ف له‌ی سۆز کێیه‌ واته‌ سوز به‌ چ جۆره که‌سێک ئه‌ڵێت مسه‌قه‌ف یان رۆشنبیر ‌ ؟؟؟


- هه‌ر که‌س جوان بێت ڕۆشنبیره‌ هههههههههههههههه
گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م گیانی من

ڕۆشنبیر ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ڕێزی هه‌موو که‌س و هه‌موو بۆچوونه‌ جیاوازه‌کان بگرێت بتوانێت له‌ جوانیه‌کانی ژیان تێبگات و که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزی هه‌بێت و
خاوه‌نی هه‌ڵوێست بێت


هه‌ر شاد بیت


-ئه‌زیزی گیانی من کاتی تۆش شاد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-29 09:49:30)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#47 2011-07-29 10:07:14

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

په‌یامی کۆتایمـــــــــــ

http://www.kurdupload.com/images/Ofue1311930384/imagesCA0QV9MT.jpg

به‌ناوی ئه‌و خوایه‌ی که‌ فرمێسکی درووست کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی دابڕان ئاگر نه‌گرێت


ئێستا ئیتر کاتی دابڕان و ماڵئاوایی کردنه‌ له‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستانم
له‌ کۆتایی ووته‌کانما ئه‌ڵێم زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداریم له‌م ساباته‌ جوانه‌ شادومان بووم له‌ خزمه‌تی هاوڕێ خۆشه‌ویتسه‌کانما بووم هیوامه‌ تیوانیبێتم وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌کانیانم دابێته‌وه‌و په‌یم به‌ مه‌به‌ستیان بردبێت . به‌ڕاستی جێژم له‌و کاتانه‌ بینی که‌ له‌ خزمه‌تی ئێوه‌و پرسیاره‌ جوان و هه‌سته‌ به‌رزه‌کانتانا بووم،،،،،
پڕ خۆشی و یادگاری بوو ئه‌م چه‌ن ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ئازیزا به‌سه‌رم برد سوپاس بۆ ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌م که‌ به‌ ووشه‌ پڕ جوانی و خۆشه‌ویستیه‌کانین گه‌ووره‌یان کرم سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به‌خشیتانه‌ من چاوتان ماچ ئه‌که‌م خۆشه‌ویستی و ڕێزی بێپایانم قبووڵ بفه‌رموون.
ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ و پێشه‌نگی بۆ کوردژین.



ئه‌م دیاریه‌ش پێشکه‌ش به‌ ئێوه‌
http://www.kurdupload.com/images/U00hfZy51311940504/______________.jpg

سۆز به‌رزنجی
29/7/2011
هه‌ینی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net