❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2011-08-08 09:27:02

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2022-08-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌



به‌خێر بێیت کاکه‌ داوێنی زێده‌ ئازیزم بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه





کاکه‌ داوێنی به‌رێز سه‌ره‌تا پر به‌ دڵ به‌ خێر هاتنت ده‌که‌م بۆ نێو ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ،
زۆر خۆشحالم که‌ که‌سێکی وه‌ک به‌رێزت رۆح سوک له‌گه‌لمان دایه‌و ئه‌و کاته‌ زێرینه‌ی خۆتمان پی ده‌به‌خشیت بۆ هیلاک بون به‌ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان
ئه‌خوازم که‌ ماندو نه‌بیت و ، هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر و سه‌ر فراز بیت ...

منیش ئه‌مه‌وێت هه‌نێ پرسیار بکه‌م و سه‌ر بێ شینم تۆزێک هههه



1. کاک داوێن وه‌ک ده‌زانێت ژیان چه‌ند خۆشه‌ و چه‌نێک ناخۆشه‌ ، وه‌ک وتراوه‌ ژیان بریتیه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشی ،
تاچه‌ند کاک داوین توانیویه‌تی له‌ نێوه‌ ئه‌م سه‌ختی و ناخۆشیانه‌ی ژیانا چێژ له‌ خۆشیه‌کانی ژیان وه‌ر بگرێت ،<؟



2.کاک داوێن وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ وه‌لامه‌کانت بینیم که‌ که‌سێکی شه‌رمن بویت ، به‌تایبه‌ت کاتی خۆی له‌ زه‌مانی عه‌شقو ئه‌وینیه‌که‌یا هههههه،
ئایا به‌هۆی ئه‌م شه‌رمنیه‌ته‌وه‌ چیت له‌ده‌ست داوه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چیت پێی به‌ ده‌ست هێناوه‌ ؟



3. کاکه‌ داوێن چۆن ئامۆژگاری من ئه‌کات ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌کی لێ بکه‌م .....



4. ((ژیان هێنده‌ کورته‌ به‌شی خۆشه‌ویتی ناکات ، تێناگه‌م خه‌لکی چۆنی فریای رق لێبونه‌وه‌ ده‌که‌ون )) ، کاکه‌ داوێن چی ئه‌لێن بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ،
وه‌ چی به‌و که‌سانه‌ ئه‌لێت که‌ تۆوی رق له‌ دلیانا چێنراوه‌ ،،



5. کاک داوێن باسی خۆشه‌ویتی سالێ 1983 و کرد ، چ جیاوازیه‌ک ئه‌بینی له‌ نێوان خۆشه‌ویتی ئێستا و ئه‌و سا ،
ئایا پێت وانیه‌ له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تیه‌ی که‌ به‌ نامه‌یه‌که‌وه‌ ئه‌تکێشا تا ئه‌ی گه‌یه‌نیت ئه‌وساش خۆشه‌ویتی ئه‌وکات خۆشتر بوبێت ؟؟؟؟



ئه‌مه‌وێت لێره‌ کۆتای به‌ پرسیاره‌کانم بێنم و ئیتر ماندو بون به‌سه‌ ههههه
ئه‌خوازم که‌ ئاسوده‌بیت و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت ،،
زۆر خۆشۆحالبوم به‌ ئاماده‌بونی به‌رێزت له‌م میوانداریه‌ ، هیوام وایه‌ ماندو نه‌بوبێتیت به‌ پرسیاره‌ بێتامه‌کانمان
هه‌ر له‌ خۆشیا بیت و سه‌ر که‌وتو بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2011-08-08 11:18:58

HawPayMan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-11-18
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

دەستت خۆش بێت کاک سیروان بەرێز بۆ ئەم ئامادەکارییە جوانەت بۆ میوانەکانی یانەی کوردژین

بەخێر بێت کاکە داوین گیان بۆ ئەم میواندارییە هاەرێی گیان...

منیش وەکو سەرجەم هاورێێان هەزم کرد بەشدار بم لەگەڵتاندا بەم چەند پرسیارە..

1 - چی وای له‌ کاکە داوین کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟
ئایا کاکە داوین هۆنراوه‌ له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود له‌ واقعه‌وه‌؟؟

2 - ئایا له‌لای کاکە داوین‌ خــۆشه‌ویستی کات و ساتی هه‌یه‌ سنوری هه‌یه‌ مه‌رجی هه‌یه‌‌‌؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بــؤ گه‌ر نا بؤ؟

3 -  به‌رای کاکه‌ داوین جیاوازی  ئاین یاخود نه‌ته‌وه‌ یا بیروباوه‌ر هتد ... کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروست کردنی په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا؟ لای خۆمان ئه‌گه‌ر Ú†ÛŒ یه‌ک نه‌ته‌وه‌شین به‌ڵام بیرورای جیاواز له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ زۆرجار وا له‌ مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن په‌یوه‌ندیان تێک بچێت له‌ نێوان یه‌کتردا!! رای به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ چیه‌؟ .

4 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
کاکە داوین  ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)ØŸ


5 - بێ هیوا بوون زۆر باوه‌ له‌ناو توێژی گه‌نجدا به‌تایبه‌تی،،،،ئه‌و بێ هیواییه‌ چۆن بكرێت به‌هیوا...؟؟؟

هیوای کاتێکی خۆشت بۆ دەخوازم
ماندوو نەبیت لە ژیاندا... کاتت شاد بێت..

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5cc7653bf3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2011-08-08 11:40:32

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

بەخێربێیت کاکە داوێن منیش ھەندێک پرسیارم ھەیە ئاراستەت دەکەم خوازیارم زۆر کاتت نەگرم :-


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48ec0a61a7.gif



- کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟
- ژیان تا چه‌ند بۆ کاک داوین‌ سه‌خته؟
- تا چ ڕاده‌یه‌ک گه‌شبینی له‌ ژیان ؟
- ئه‌لێم کاک داوین‌  ئامۆژگارییه‌کم بکه‌ ØŒ چیم Ù¾ÛŒ ده‌لیت؟
- چالاک ترین پێنج ئەندامی یانەی کوردژینمان بۆ ڕیز بکە بەبێ ئەوەی بڵێیت ناتوانم ؟



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48ec0a61a7.gif



شادبیت و بەخێربێیت دووبارە

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2011-08-08 15:31:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2020-04-02
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیم بۆ کاک سیروان بۆ دیاری کردنی ئه‌م میوانه‌ به‌رێز و ڕۆح سوکه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ی سابات

کاکه‌ داوین گیان زۆر به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م بۆ ساباتی کوردژین برا به‌رێزه‌که‌م

من هیچ پرسیارێکم نیه‌ چونکه‌ هاورێیان زۆربه‌ری پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ کردوویت ،

ته‌نها پێم خۆش بوو به‌خێرهاتنت بکه‌م و ڕێزو خۆشه‌ویستیم بگه‌ینم برا به‌رێزه‌که‌م

هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ شاد بیت بگه‌یته‌ هه‌موو ئاواته‌ ونه‌کانی ژیانت

هاورێت خه‌مه‌

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2011-08-08 16:07:30

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام  بۆ پرسیارەکانی سەنگینی بەڕێزم .


بەخێرھاتنێکی زۆۆر گەرمت دەکەم برای زۆۆر ئازیزمان کاکە داوێن خۆشبەختین بە میوانداریکردنت و میوانێکی ئازيز و رۆح سوکی لامان بابەتە جوان و ڕازاوەکانت ھۆکارێکن بۆ ئەوەی ئێمە ئاشنای بەڕێزتان ببین و من پێشەکی دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەو بابەتە جوانانەت کەبەراستی ماندوو بوونی زۆریان پێوە دیارە خوازیارم بەردەوامبیت لەگەڵمان و ئاشناببین بەبابەتی جوان و جوانتر لەلایەن بەڕێزتەوە


سوپاس بۆ کاکە سیروان ، بەڕێزیشتان ماندوو نەبن و سوپاس بۆ ئەو ووشە جوانانەت بەڕێزەکەم .


ئيستــا پرسیارەکان و خوازیارم ماندووت نەکات نوسينى وەڵامەکان

فەرموو پرسیار بکە ئامادەم .


₪. ئه‌و ڕۆژه‌ی بوی به‌ ئه‌ندامی کوردژین چ هه‌ستێکت هه‌بوو ؟؟

هەستم کرد کەوتومەتە ناو زانکۆیەک لەداهێنان و لەبەشی خوێندنەوەی ئەو زانکۆیە دەستم بەخوێندنەوەی یەکەم بابەتم کرد .


[₪. قورسترین کات که‌ هه‌رگیز ناتوانیت له‌ بیری بکه‌یت چ کاتێکه‌؟؟

زۆربەی کاتەکان بۆ ئێمەی کورد هەر قورس بوە بەڵام  Ú¯Û†Ú• غەریبی باوکم قورسترینە(  ئەنفال ).


₪. كاك داوين که‌سایه‌تی خۆی له‌ چ شتێکیا ده‌بینێته‌وه‌؟؟

حەز دەکەم هەمیشە یارمەتیدەر بم بۆ جوار دەورم ، هەست بکەم کە داوین بوونی هەیە و کارێکی باشم ئەنجامدابێ ، هۆکار بم بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکانی تر .


. چ کاتێک هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی رۆحت ئه‌که‌یت ؟؟

ئەو کاتانەی لەگەڵ خێزانەکەمم ، ئەو ساتانەی گوڵێک دەم ئەکاتەوە ، لەخەندەی منداڵێکدا ، لەخوێندنی باڵندەکانی بەرەبەیان دا ، بەبینینی هاوڕێیەکی منداڵیم ،بەبینینی شەپۆلەکانی دەریا ،

بەشەکاوەی ئاڵاکەی کوردوستان ، لەوکاتانەدا ڕۆحی داوین ئاسودەیە .



₪. چۆن ئه‌روانێته‌ مرۆڤی هه‌ژار؟ ھەژاری چ مانایەکی ھەیە لای تۆ ؟؟

هەژاری دەردێکی کوشندەیە ، کەمنداڵ بووم ، هەتالەلای دایکم بووم زۆر جار دایکم بەبێ نان ئەیکردمە ناو جێگاکەم ، ئەم ووت دایە گیان بۆ وا ??

ئەی ووت کوڕی خۆم :بەبرسێتی بجیتە ناو جێگاکەت باشترە ، وەک لەوەی بەدەم قەرزاریەوە خەبەرت بێتەوە . دڵنیابە هاوڕێ سەنگین مرۆفی هەژار تەندروستی هەیە ، دەوڵەمەندی خراپیش داودەرمان ،

مرۆفی هەژار لای داوین جێگای ڕێزن ، هەموو کات حەزم کردوە لەناویان بم ،جونکە جوانترین ڕەوشت فێر ئەبیت و جاکترین قوتابخانەن بۆ مەشقکردنی مرۆفی پاک و ، دروست کردنی کەسی ڕاستگۆ ،

بۆیە دەڵێم : هەژاری عەیب نی یە سەربەرزیە .



. گریان ئاسودەیی بەمرۆڤ دەبەخشێت کاک داوێن گریاوە ،وەک دەڵێن پیاو کەمتر دەگری ؟؟

بەڵێ گریاوم ، لەپرسیاری بەڕێز یوجین ئاماژەم پێداوە .


چۆن کاته‌کانى ژیانت دابه‌ش کردوه‌ ؟ ھەرچۆن بۆت گونجا وا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت ؟ یان رێک خستن لەژیانت ھەیەو گرنگی بەکات دەدەیت چونکە وتراوە کات شمشێرە نەی بڕی دەت بڕێ؟!

لێرە زۆر پەیوەستن بەکاتەوە ، لەبەر ئەوە ئەبێت هەموو مرۆفێک بەرنامەک بۆ ڕێرەوی ژیانی دابنێت ، نەخێر لەئەڵمانیا ، هەر جۆن بۆی گونجا ناتوانی بجیتە پێشەوە ،

بەڵێ زۆر گرنگی بەکات ئەدەم ، حەز ئەکەم هەمیشە جارەکە سەعاتێک پێش کاتی دیاری کراو ( موعد) لەو شوێنە بم .



وەک تێبینی بابەتەکانی منت کردبێت چۆن دەیان بینیت پێتوایە توانیوومە سودبەخشبم ؟!

سەنگین بونی هەیە لەم یانە جوانە ، کەدیار بوو واتە جالاکە و لەهەوڵدایە بۆ یارمەتی هاوڕێکانی و سود گەیاندن پێیان ، دەست خۆشیت لێئەکەم ، سەرکەوتوبیت .


. بەسەرھاتێکی خۆشمان بۆ بگێرەوە و ئەم لاو ئەولا نەکەیت ھا هههه گاڵتە دەکەم بەس ھەر بۆمان باسکە ههه ؟؟

بەسەر جاو :

تازە گەیشتبومە وڵاتی ئیتالیا ، جومە ماڵی خزمێکم لاگوندێک بوون لەجیا ، خێزانی ئەم خزمەم ژنێکی ئیتاڵی هە بوو ، پاش جەند ڕۆژێ کەلە ماڵی ئەوان بووم ، ژنی خزمەکەم بەخزمەکەمی ووت ،

بۆ ئەوەی بێ تاقەت نەبێ حەز دەکات ئیش بکات ، منیش ووتم :زۆر مەمنونتان ئەبم ، لەماڵەوە بەتەنها زۆر ناخۆش بوو ، جونکە ئەوان ئەجون بۆ ئیش ،سەرت نەیەشێنم سەنگین گیان ،

بەس ووتم ئەتوانم بزانم ئیشەکە جییە ??ووتیان بۆ نا ..( تەماتە ڕنینە ) ئەی خوا بەقوربانت بم ... ووتم باشە ئیشێکی تر نیە بیکەم ??

لادێیە هەر ئەو ئیشانەی تیایە ، بەکوردی بەخزمەکەمم ووت :باوەر بکە سەر لەو ئیشە دەر ناکەم ، ووتی :کورە کوڕم ئەوە سەرڵێدەرکردنی بۆ جی یە !!

هەر ئێستا فێرت ئەکەم ، لەباخە بجوکەکەی خۆیان دا هەندێکی کردبوو ، فێری کردم ، ئاسان فێر بووم بەڵام ئیشکردنەکە قورس بوو ، جونکە ئەبێ هەمیشە پشتت دانەوێنیتەوە لەڕەگەوە هەڵیکێشی و ،

ئینجا تەماتەکان لێبکەیتەوە . ئێ .. تەنها سێ جوار ووشەفێرببوم یەکێکیان( سی. سی ) واتە بەڵێ . بەڵێ .. یەک دوانێی تریش ، جاکە ،

بەیانی سەعات Ø´Û•Ø´  خەبەریان کردمەوەو ØŒ بردیانم بۆ سەر ئیشەکە ØŒ Ú˜Ù†ÛŒ خزمەکەم بەئیتاڵی Ù¾ÛŽ ÛŒ ووتبون ØŒ هەتابڵێ ÛŒ شەرمنە ØŒ ئاگاداری بن ،ئەو باخی تەماتەیە Ù‡ÛŒ یەک خێزان بوو هەموویان ئیشیان تێدادەکرد ØŒ

باوک ØŒ Ú©ÙˆÚ• کج ØŒ دایک ØŒ خوشک ØŒ هەمویان ØŒ بانگیان کردم   Ø³Ù†Ø¯ÙˆÙ‚ÛŽÚ©ÛŒ تەماتە ÛŒ بجوک Ù„Û•Ú¯Û•Úµ سندوقێکی زۆر گەورەتر (عاجز ئەبم بزانم بۆ ) جونکە زمان نازانم ØŒ ئەو هەندێ قسەی کردو ØŒ منیش سەرم بۆ ØŒ

ئەجوڵاند و ئەم ووت : سی .. سی ،، خستیانمە سەر خەتێک باوەڕ بکەن ئەوسەری دیار نەبوو ، سندوقەکەم داناو دەستم بەئیشکردن کرد ، بەڵام خواهەڵناگرێ زۆر ڕێزیان ئەگرتم .

من لەخانەیەک بووم بەتەنیا ، ئەوانیش بەجیا ئیشیان ئەکرد ، بەڵام ئەو ڕۆژە لەکاتی نانخواردنی نیوەڕۆ لەناویاندا زۆر شەرمم کرد سەرم هەڵنەئەبڕی ،لەشەرما هەر هیچم بۆ نەخورا ، سەرت نەیەشێنم ،

دوای سێ جوار Ú•Û†Ú˜ ئیتر تۆزێ لەگەڵیانداکرامەوە ØŒ جار جار گۆرانیم ئەووت ØŒ جون تازە دایک Ùˆ   ÙˆÚµØ§Øª Ùˆ خۆشەویست Ùˆ عەشقم جێهێشتبوو ØŒ دەشت بوو مەقامم ئەوت هەمووی خەمباری ØŒ دەنگم هەڵبڕی بوو ØŒ

هەرجی لەدڵمدابوو بەمەقام ئەمووت ،باوکەکەیان هات بۆ لام  دەستێکی هێنا بەسەرماو ،، وەکوپ Ù¾ÛŽÙ… بڵێ تۆ باشی ØŒ ئێ منیش هەر سی .. سی یە کەبوو ØŒ زیاترم نەئەزانی ØŒ

بۆ شەو تەلەفۆنی کردبوو بۆ ژنی خزمەکەم ، بەئیتاڵی پێ ووتبو . . هەتابڵێ ی ئیشکەرە ، بەس ئەمڕۆ هەر ئەگریا بزانن کێشەی جی یەو بۆ هاوار ئەکات ،

Ú˜Ù†ÛŒ خزمەکەم بۆ خزمەکەمی گێڕابوەوە ØŒ گوایە دوێنێ زۆر گریاوم  ئەویش ووتی ئیبراهیم گیان ئەگەر توانات Ù†ÛŒ یە مەجۆ بۆ ئیش !! منیش ووتم بۆ ??

خزمەکەم ووتی :- ئەی بۆ دوێنێ هاوارت کردوەو گریاوی ??

دوای بیرم کەوتەوە ØŒ دوێنێ مەقامم ئەوت   .. دام لەقاقای پێکەنین .. خزمەکەم ووتی ئەوە بەجی پێئەکەنی ??

منیش ووتم :- بەخوا خزمە گیان دوێنێ قەتارو خاوکەرێم بەدەنگی بەرز ووت ،

ئەوەیە لای ئەوان وائەزانن  گریاوم ....   

بەڕاستی ئەو ڕۆژە زۆر پێکەنیم .



ھیوای سەرکەوتن و تەمەندرێژیت بۆ دەخوازم بەھیوای ماندوونەبوونت

:: سەنگین ::


زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان پێخۆشحاڵ بووم ، شادبییت .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2011-08-08 22:49:01

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی  پرژەی بەڕێزم


ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ده‌که‌م بۆ ئه‌م میوان داریه‌
به‌خێر بێت کاک داوین بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین


زۆر سوپاس بەڕێزەکەم ، دەستی کاک سیروانیش خۆش بێت .


ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كانی من...

فەرموو بەڕێزەکەم


1.به‌ چ جۆره‌ که‌سانێک ده‌لێت تۆ باشترین که‌سیت...؟؟یاخود تۆ خراپترین كه‌سیت..؟؟

ئەوکەسە باشترین کەسە کەهەموو بەهاو قیەمەکانی کەسایەتی باشی  تیابێت ØŒ

خراپترین کەسیش ئەو کەسەیە کەخۆی بەباشترین کەس بزانێ.



2.ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌ خه‌یاڵه‌کانی تۆی  داگیر کردووه‌ ...؟؟

خۆشەویستی بەهەموو ماناو جوانییەکانیەوە .


3_دایـــــك لای تۆ Ú†ÛŒ ئه‌گه‌یێنئ؟  قه‌ت بۆ دایکت گریاویت؟؟

بەڵێ بەڕێز پرژە زۆریش بۆی گریاوم ، جونکە باوکیش بوو بۆم ،لەپرسیارەکانی هاوڕێیان ئاماژەم پێداوە ، دایک .. ڕوناکیە .. ژیانە ..


4 - ته‌نیای ئه‌ومیوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ دوور تا نزیک هه‌موومان پێشوازی لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌ چی یه‌؟؟؟

لەلای من تەنیایی گۆڕێکی تەنگە ... ماوەیەکی زۆر تەنیایم جەشتوە ، ئازارەکانی ئەناسمەوە .


ه‌5 - چی به‌و که‌سه‌ ئه‌ڵێیت که‌یمان شکێنه‌ و خیانه‌ پت کاره‌؟


شەرمەزاربێت.


6 - لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه‌ و حه‌زکردن له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کاری مرۆڤی ترسنۆکه‌!!
    تا چه‌ند ئه‌م ووته‌ ڕاسته‌ به‌ لاته‌وه‌ ØŸ


من هیج وەختێک حەز بە تۆڵە کردنەوە نا Ú©Û•Ù…  هەمیشە لایەنگری لێبوردەیم ØŒ بەڵام مەرج Ù†ÛŒ یە ئەو کەسەش داوای تۆڵە سەندنەوە بکات ترسنۆک بێت .


[color=red]دووباره‌ به‌خێر بێت هوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیت بۆ ئه‌خوازم

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان خۆشحاڵبووم بەڕێزەکەم ، سەرکەوتوبیت .
[

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2011-08-09 00:19:44

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی tina ی بەڕێزم.



ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی میوانداری کاک داوین
به‌خێهرهاتنی کاکه‌ داوین ئه‌که‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم
به‌و پرسایرانه‌ی ئه‌یکه‌م هیوادارم ماندوت نه‌که‌م


زۆر بەڕێزیت ماندوو نابم ، فەرموو بەڕێزتان پرسیار بکەن




ئایا چی سیفه‌تێک له‌ مرۆڤا زۆۆۆر پێت ناشرینه‌ ؟ وه‌ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ت به‌رجاو ئه‌خات؟

درۆ و دووڕو ی حەز ناکەم بیان بینم .


ئایا ترسنۆکی چۆن پێناسه‌ ئه‌که‌یت ؟ وه‌ مرۆڤی ترسنۆک تا چه‌ند نرخی هه‌یه‌ لای تۆ ؟ ئایا مرۆڤێکی ترسنۆکی ؟ /هه‌ڵبه‌ته‌ جگه‌ له‌ ترس له‌ خوای گه‌وره‌

ترس ئەو تارماییەیە کەهەموانی داپۆشیوە ، درەختێکە لەدەرونی هەموماندا ڕەگی داکوتاوە .

تەنیا شت کەلێ ی بترسم لەژیانمدا خودی ترس خۆیەتی ، دەستاڕەکەی زەمانە ئەوەندە هاڕیومی ، نەخێر بەڕێز ترسنۆک نیم .



ئایا غیره‌تی ئینسان واته‌ چی ئینسان واته‌ چ سیفاتێکی ئینسان ؟

واتە خۆڕاگری مرۆف ØŒ لەسیفەتەکانی ئازایەتیە ØŒ ئەگەر لەبەندیخانەدابیت ØŒ ئەتوانی بەغیرەت بیت ØŒ ئەگەر Ù„Û•Ø´Û•Ú• دابویت دژی دوژمنەکەت  ئەتوانی ئازابیت ØŒ

(بەڵام زەمەنەکە Ø´ دەور ئەبینێ، لەمەبەستت ئەگەم ØŒ بەڕێزەکەم  من باش بزانم ئەوە ئاگرە بجمە ناوی ئەمکوژێت ) ئا یا بەڕێزتان ئەوە بەغیرەت دائەنێیت ??

ئەگەر من نەجومە ناو ئاگرەکەوە ئەوە ئیتر ترسنۆکم !!! نەخێر

ئەبێ هەڵبێیت لەو واقیعە، من باش لەمەبەستی بەڕێزتان گەیشنم ،ئومێدەوارم بەڕێزیشت لێم تێبگەیت لەسەرەتای میوانداریەکەوە بمخوێنیتەوە .





ئایا هاورییه‌تی نێت به‌ سه‌رکه‌وتو ئه‌زانیت ؟ ئایا مجاملی هاوڕییه‌تی له‌ ناو نێت ئه‌کرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی نێت ؟

من وای بۆ ئەجم نێت دنیایەکی نادیارە  لەڕووی هاوڕێیەتیەوە ØŒ دوورە لەڕاسیەوە  بۆ پەیوەندی ØŒ مەجالی هاوڕێیەتی لەناو نێت ØŒ ئەو راستیەت ناداتێ کەلەدەرەوە بەیەکمان ئەگەیەنێت ڕوو بەڕوو .


هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ بو پرسیاره‌کانم هیوادارم ماندوت نه‌که‌م خۆشحاڵبوم کاتێکی خۆش

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان منیش خۆشحاڵ بووم ، شادبییت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2011-08-09 10:28:21

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

                           وەڵام بۆ پرسیارەکانی ( سۆز  ) ÛŒ بەڕيێزم


ده‌ست خۆشی له‌ کاك سیروان ئه‌که‌م بۆ ماندوبوونی .....


زۆر زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان ئه‌که‌م کاکه‌ داوین به‌ هیوام کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێیانا به‌سه‌ربه‌ریت
و ماندوو نه‌بی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان


سوپاس بۆ کاکە سیروان ، ڕێزو خۆشەویستیم بۆ بەڕێزتانو بۆ ئەو بەخێرهاتنە ،


منیش ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌ له‌ جه‌نابتان ئه‌که‌م :

فەرموو بەڕێزەکەم لەخزمەت دام ،



1- پێناسه‌ی کاکه‌ داوین چیه‌ بۆ ژیان

ژیان بوونی مرۆفە بۆ کاتێکی دیاری کراو ..  ویستگەیەکە تەنها پیا تێپەڕئەبین ØŒ پڕیەتی لەخۆشی Ùˆ ناخۆشی Ùˆ ململانێ ØŒ جەند هۆگری بییت ØŒ زیاتر خۆشت دەوێت ØŒ

جەند ووشەیەکی بجووک و کورتە ، بەڵام هەڵگری مەزنترین مانایە ، بریتیە لەسەعات و دەقیقەوسانیە ، لەهەموو جۆرە مرۆفەکانی تێدا ئەبینرێ .



2- کاکه‌ داوین به‌ چ شتێك زۆر توڕه‌ ئه‌بێت ؟


بەدرۆ زۆر تورە دەبن .


3- له‌ چ شتێکی ژیانت په‌شیمانی ؟


لەو کاتانەی کەبەفیڕۆم داوەو هیج فێر نەبووم تیایدا .


4- کاکه‌ داوین داوات لێئه‌که‌م ئامۆژگاریه‌کم بکه‌یت ، چیم پێئه‌ڵێیت ؟


بەڕێزت سەرجاوەی ئامۆژگاریت ØŒ ئامۆژگاریم بۆ بەڕێزت ØŒ( نەیەڵیت زمانت  Ù¾ÛŽØ´ هەستت کەوێت ) دڵنیاشم کەبەڕێزتان ڕؤشنبیرن Ùˆ مرۆفێکی سەرکەوتوییت .


دووباره‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز ئه‌که‌م و هیوامه‌ هه‌رده‌م سه‌به‌رز و کامه‌ران بیت.

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان خۆشحاڵ بووم  سەرکەوتو بییت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2011-08-09 11:10:33

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

سوپاس بۆ تەواوی وەڵامەکانت کاکە داوێن ،، ئەگەرچی کاتێکی زۆۆرم لێبردیت بەوەڵام دانەوەکان بەڵام زۆر خۆشبەخت بووم لەکاتی خوێندنەوەی وەڵامەکان ،، وە زۆۆر بە سەراحەت وەڵامت نوسیوە و ئەوە مانای خۆشبەختیە ،، من یەک تێبینیم کردوە لەکاتی وەڵامەکانت تەنانەت لەکاتی گێرانەوەی بەسەرھاتەکەش ئەوەم تێبینی کرد ،،،، پێکەنینت نەھاتوە یان ئەو پیتەی کە بۆ دەربرینی پێکەنین بەکاری دێنین ھیچ کلیکت لێنەکردوە (مەبەستم پیتی ئێچە یان ھ ) لێرەدا پرسیارێکم لادروست بوو

لەژیانی رۆژانەت کەم پێدەکەنیت ، چی دەبێتەھۆی ئەوەی تۆ پێبکەنیت ؟؟

سەنگین

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2011-08-10 00:08:06

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی بەڕێز  Vian


هاتنت له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی پڕ له‌ پاكێتی پیانۆیه‌ك ئه‌كه‌م ،،
      شنه‌ با ڕۆمنسییه‌كانی خۆشه‌ویتی كوردستانت
      له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ نوێیه‌كانی منداڵێك ،،
      له‌گه‌ڵ پیرێكی ناخ Ù¾Ú• له‌ گه‌وره‌ی Ùˆ ته‌قوا به‌خێر هاتنت ئه‌كه‌م ...

     Ø¦Ù‡â€ŒØ®ÙˆØ§Ø²Ù… ماندووت نه‌كه‌م به‌م پرسیارانه‌م :




زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان خۆشحاڵم بەپرسیارەکانی بەڕێزتان ، فەرموون ۆرسیار بکەن ئامادەم


وتنت بۆ ئه‌م دوو وته‌یه‌ چی یه‌ ؟

    "پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی(محمد ØŒ ص)" ده‌فه‌رموێت :

   Ù‡Ù‡â€ŒÙ…وو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه‌ ده‌كات ,, وه‌ باشترین هه‌ڵه‌ كاران ته‌وبه‌ کارانن...


Ù‡Û•ÚµÛ• کردن دەیسەلمێنێ  Ú©Û•Ù‡Û•ÙˆÚµ ئەدەیت ØŒ Ù‡Û•ÚµÛ• کردن کارێکی ئاساییە ،بەڵام دووبارە کردنەوەی کارێکە نەفامییە .

فیردوس دەڵێت :

تەوبە کردن بریتیە لەگەڕانەوە بۆ لای خودای پەروەردگار .ØŒ گەڕانەوە  بۆ ژێر سایەی ڕەحمەتی ئەو زاتە باڵا دەستە کەژیان ومردن Ùˆ هەموو شتێکی بەدەستە ØŒ هەڵسوڕێنەری هەموو کاروبارەکانی مرۆفە ØŒ

ئەویش بەواز هێنان لەهەموو  کردەوەیەکی خراپ Ùˆ ØŒ گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی خوای گەورەیە ØŒ

پێویستە هەموو کاتێک خودامان لەبیر بێت ، بەڵام بەداخەوە هەندێ جار بەهۆی فێڵی شەیتانەوە ، دوای کردنی تاوانەکە خودامان بەبیر دێتەوە .

تەوبەکردن جوانترین Ùˆ گەورەترین  سەرمایەیە Ú©Û• خودای گەورە Ùˆ باڵا دەست Ùˆ بەخشندە ئەیبەخشێ بەبەندەکانی ،بەڵام ئێمەی نەفامو بێهۆش لەمانای ئەو پاکی بەهاو بەخششە تێناگەین Ùˆ نازانین ØŒ

ئای کەخۆشە مرۆف بەبەختەوەری بمرێت ØŒ ئای کەخۆشە مرۆف ØŒ بەبێ بەجێهێشتنی  تاوان بمرێت ØŒ بەڵام ئەوە بۆ هەموو کەس هەڵناکەوێت .


  شکسپیر دەڵێ :

     Ø®Û†Ø´Øª بووێم يان رقت Ù„ÛŽÙ… بێت
     Ù‡Û•Ø± دووکيان بۆمن باشتڕينن!!
      گەر خۆشت بووێم هەميشە لەدڵت دەبم
      گەر رقت Ù„ÛŽÙ… بێت هەميشە لەخەياڵت دەبم.


منیش ئەڵیم : خوایە گیان یارمەتیم بە لەوەی کەهەرجی دەشکێنم ( دڵ )نەبێت .


ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆت به‌ته‌نیا دائه‌نیشیت ،، هه‌ستت به‌چی كردووه‌ ،،
          بیركردنه‌وه‌كانت خه‌یاڵ بوون یا واقیعێكی نزیك ؟؟؟


لەکاری داهێنانی ئەدەبیدا ØŒ ئەوەندەی خەیاڵ کارایە ØŒ ئەوەندە لۆژیک  دەستەوەستانە ØŒ بەڵێ تەنیای Ú¯Û†Ú•ÛŽÚ©ÛŒ تەنگە ،بەڵام ئەو کاتانەی Ú©Û•Ù„Û•Ú¯Û•Úµ خودی خۆم دائەنیشم ØŒ خۆشترین ساتەکانی ژیانمە ØŒ
تەنیای دلۆفانترین هاوڕێ ÛŒ ڕۆحمە ØŒ  هەمووی خەیاڵە ØŒ بەڵام ئەو واقیعە ØŒ ئەشێ نەوەکانمان بیبینن ØŒ بەداخەوە من نایبینم .


تـه‌قـوا چـی یـه‌ لایـی بـه‌ڕێـزت ؟؟

خواپەرستی بەهەموو یاساو ڕێساکانیەوە .


  ئه‌خوازم ماندووم نه‌كردبێت ،،
        هیوامه‌ هه‌میشه‌ ته‌ندروست باش Ùˆ به‌خته‌وه‌ربیت
        ئاسوده‌یی بۆ تۆی به‌ڕێز  .


نەخێر بەپێجەوانەوە ماندوو نابم ، لەخزمەتتان دام ،

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان خوات لەگەڵ .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-10 00:22:00)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2011-08-10 21:47:08

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Erbil
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2021-11-12
په‌یامه‌كان: 1983
WindowsVistaMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

کاکه‌ داوین گیان به‌خێر بێیت بۆ میوانی ساباتی ئازیزانی کوردژین
ده‌ستخۆشیم بۆ لیژنه‌ی سازدانی سابات.
کاکه‌ داوین به‌بینینی ناوی تۆی زۆر خۆشه‌ویست و به‌ڕێز خۆشحاڵ بووم
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌، به‌هیوای ماندوونه‌بوونتان..


پرسیاره‌کانم:

1. ئه‌ڵێن تێگه‌شتن له‌ پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵامه‌. به‌ڕای تۆ تێگه‌شتن له‌ پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵام بێت یان هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ بێت؟

2. موسلیم ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌کجار به‌ ژیان بڵێین بۆچی، سه‌راپا خۆمان پڕین له‌ بۆچی! بۆ ئه‌مه‌ به‌ڕێزتان چ وته‌یه‌کتان هه‌یه‌؟

3. داری ئه‌وین بۆ؟ من زۆر ئه‌و ناوه‌م لا خۆشه‌ "داری ئه‌وین.

4. پێناسه‌ی ئه‌مانه‌ لای کاکه‌ داوین چیه‌؟ (ویژدان، ژیان، خۆشه‌ویستی، خۆبه‌زۆردانان، کوردژین، مه‌رگ، په‌رتووک، خوێندن)

5. لێره‌یا پرسیاره‌کانم ئه‌وه‌ستێنم، له‌ماندووبوونتان بمبوره‌ براگیان.


دووباره‌ زۆر خۆشحاڵ بووم کاکه‌ داوین گیان، به‌هیوام کاتانی خۆش به‌سه‌ر به‌ری له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت
ڕێز و خۆشه‌ویستی برای بچووکتان: موسلیم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2011-08-10 22:56:44

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

      وەڵام بۆ پرسیارەکانی  hulya   ÛŒ بەڕێزم



دةستةكانت خؤش بيت كاك سيروان بؤ ئاماده كردنى ئةم ميواندارييه
زؤر بةخيرهاتنى بةريز كاك داوين ئةكةم
هيواى خؤشبةختى و تةمةن دريزيت بؤ ئةخوازم...



زۆر سوپاس بەڕێزم  منیش هەروەها هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم .


1. هةركيز ئاواتت خواستووه كه بكةرييتةوه بؤ رابردوو ؟

هەندێک کات لەژیانتدا دەبێت هەنگاوێک بێیتە دواوە ، بۆ ئەوەی بتوانی بازێکی گەورە بدەیت بۆ پێشەوە ، وایە ??

بەڵێ بەڕێزەکەم ، من هەمیشە بەو خەونانە ئەژیم کەبۆنی خەیاڵەکانی هەرزەکاریمی لێدێت .، ڕابوردوو هەرجەندە تاڵێش بێت ، هەرجاو لەڕێیم .


[url=][/url]2. هةركيز له نائوميدييا كرياويت و وتووته خؤزكه ئةمه وا نةئةبوو ؟

بەڵێ گریاوم  بەڕێزەکەم ØŒ ئەگەر بەخۆزگەی من ئەبوو ØŒ هەرگیز Ù†Û•Ù… ئەهێشت ئاوام لێبێت .



داواكارييةكى بجوكم له بةريزتان هةيه..
دةميكه له كةسيكى ئازيزم زويرم وه هةلةى من بوو بةلام هةرجةند ئةكةم جورئةتى ئةوةم نييه كه لةكةل ئةو كةسه قسه بكةم, تةنانةت ناتوانم سةيرشى بكةم
ئاتوانى بؤ ئةمه ئامؤزكارييةكم بكةيت ؟


هەموی هەر ئەڵێت بێنە ØŒ هههههه  یەکێ نیە بڵێ بگرە هههههههههه، مەبەستم ( بەلاشەیە )ØŒ بەڕێزەکە Ù…  جۆن دڵتهات دڵی ئازیزت بڕەنجێنی ??

ئەم جەند دێڕەی داوینی بۆ بنووسە لەگەڵ گوڵێکی جوان ، جون خۆت جورئەتت نییە ، بەکەسێکدا بۆی بنێرە :-


                               ئازیزترین ...........


             Ø¦Û•Ú¯Ø±ÛŒØ§Ù… لەخەونمدا دوێ Ø´Û•Ùˆ ،،

            لەوخەوەمدا ØŒ دور لەباڵات ....

            ÙˆÛ•Ú© بەجێت هێشتبم ØŒ وابوو ،،

                      ئازیزەکەم .......

          وات ئەزانی .. کەجێتهێشتم ئیتر عە شقم ئەتوێتەوە

          خوێن بەرانی دڵی تینووم .. وشک ئەکاو ئەبڕێتەوە ،،

          نا .. ئازیزم  واهەست نەکەیت ...

          دوریت Ú¯Û•Ù„ÛŽ ناخۆشە بۆم ØŒ

           Ø¯ÙˆÛŽ Ø´Û•Ùˆ زانیم ...

         Ø¯ÙˆØ±ÛŒØª جەندە سەختە بۆم ،،


                                                                   Ø¨Û•Ù‡ÛŒÙˆØ§ÛŒ پەیەک گەیشتنمان

                                                                       Ø¦Ø§Ø²ÛŒØ²Øª ............ 
           



بەو هیوایەی ئامۆژگاریەکەم سودی بۆ بەڕێزتان هەبێت .

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت هولیا گیان خۆشحاڵ بووم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2011-08-11 23:51:03

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

                    وەڵام بۆ پرسیارەکانی  Rega Shyaw ÛŒ بەڕێزم



سەرەتا دەست خۆشی لە کاکە سیروان دەکەم بۆ دانانی ئەم بابەتە جوانە و بەخیر هاتنی کاکە داوین یش دەکەم ..

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیشت ، دەستی کاکە سیروابنیش خۆش بێت .

پێش ئەوەی دەست بەو چەند پرسیارە بکەم کە تا ئێستا نازانم چی ئەپرسم ههههه زۆر دەمێكەیە عەوداڵی ئەوەم بزانم (( داوین)) واتە چی ؟

بەڕێزەکەم هەرجی ئەپرسی لەخزمەتتدام ، داوین .. کورت کراوەی ( داروین ) بەمانای داری ئەوین .

ئێهــ ئینجا بێمە سەر پرسیارەکان ...

فەرموو بەڕێزەکەم

لە كاك داوین ئەپرسم خەڵكی کوێیە لە کوردستان ؟

ئاماژەم پێداوە .. لەکەرکوک لەدایک بووم . هەموو کوردوستان بەماڵی خۆم ئەزانم .


حەز دەکەم یەک دوو پرسیاری ئەدەبیت لێ بکەم...

ÙˆÛ•Ú©Ùˆ دەزانین Ù…ÛŽÚ˜ÙˆÛŒ ئەدەب Ù„Û• کوردستان ÙˆÛ•Ú©Ùˆ نەتەوەکانی تر زۆر دەمێك نیە هەیە تەنها هەزار ساڵە .. چونکە ئەگەر ئێمە سەیری نەتەوەکانی دەورو بەرمان بکەین هەموو مێژووی ئەدەبیان Ù„Û• ٢٠٠٠ ساڵ Ùˆ زیاترە ... رەخنەی ئەدەبیش Ù„Û•Ú¯Û•Úµ سەرهەلدانی نووسینی دەقەکە ÙˆÛ• دروست دبێت ... ئایا پێت وایە رەخنەی ئەدەبی Ù„Û• کوردستاندا بە Ú©ÙˆÛŽ گەیشتووە ØŸ ÙˆÛ•Ú©Ùˆ دەزانین تا  سەد ساڵێك بەر Ù„Û• ئێستا Ù„Û•Ú¯Û•Úµ دەرکەوتنی رۆژنامەی کوردستان Ùˆ ئەوانی تر،رەخنەی ئەدەبی سەری هەلداوە بە تەواوی چونکە ئێمە تا بەر Ù„Û• ئەوکاتیش تەنها بە شیعر شاعیرەکانمان ÙˆÛ•Ú©Ùˆ ئەحمەدی خانی Ùˆ حاجی قادر Ùˆ نالی Ùˆ سالم Ùˆ هەندێکی تر بە شیعر نووسیویانە ..ÙˆÛ• ئایا پێت وانیە کورد کەسێكی پسپۆری وای نیە Ú©Û• بە مانای کەلیمە ناوی رەخنە گر بێت ØŸ چونکە ÙˆÛ•Ú©Ùˆ دەزانین رەخنە گر دەبێت شارەزا بێت Ù„Û• ئەدەبی زۆربەی میلەتانی دونیا Ùˆ شارەزایی Ù„Û• بوارە سیاسی Ùˆ ئابوری  کۆمەلایەتی Ùˆ هەموو بوارەکانی تردا هەبێت ØŸ

وەکو نووسەرێك حەز دەکەم پرسیارێكت ئاراستە بکەم ..ئایا نووسینی رۆمان لەناو کوردا ..مەبەستم بە پارچەی سۆڤێتیشەوەیە .. چۆن هەلدەسەنگێنیت ؟
Ù„Û• باشوری نیشتیمان  نووسەرمان زۆرە بەلام پێت وانیە ئەو زۆری Ùˆ بۆریە Ùˆ نووسەر بوەتە Ù‡Û†ÛŒ لاواز کردنی رۆمان لەناو کورددا ØŸ هەرچەندە هەموومان شارەزاییەکی ئەوتۆمان نیە Ù„Û• نووسین وبلاو کراوەی پارچەکانی تری کوردستان بەلام ئایا پێت وانیە زمانی نووسینی رۆمان Ù„Û• باکور Ùˆ رۆژەهەلاتی نیشتیمان پاراوتر بێت ÙˆÛ•Ùƒ Ù„Û• باشور ØŸ Ú©Û•Ú†ÛŒ ئەوان لەژێر دەستی داگیرکەریشن ØŸ ئیمە ÙˆÛ•Ú©Ùˆ ئەو سەرۆکانەی خۆمان جاروبار ئەو سەربەخۆییەشمان Ù¾ÛŽ دەفرۆشنەوە دەڵێین ئێمە سەربەخۆشین هێشتا زمانی نووسینمان پاراوتر نیە لەوان ØŸ


هەڵگەرانەوەی پاڵەوانی ڕۆمان لەنوسەرەکەی ، خۆی لەخۆیدا فەنتازیایەکە لەواقیعی ڕۆمانێکدا بەرهەم دێت ، فەنتازیایەک کەکەشی ڕۆمانەکە هەمووی یان پارجەیەکی ئەخاتە ناو فەنتازیاکەوە ،

کەسەر لەبەری ڕوداوەکان Ùˆ ماناو  هەقیقەتەکانی ڕۆمانەکە هەڵئەگێڕێتەوە .ØŒ بەوەی ئەوەی ڕۆماننوس ÙˆÛ•Ú© دیکتاتۆرێکی بجووک ئەمانداتێ ØŒ ڕەتی بکەینەوە ململانێیەک  Ù„Û•Ú¯Û•Úµ نوسەر دروست بکەین ØŒ

ئەو ململانێیەش  بەفەنتازیاکردنی واقیعی ڕۆمانەکە دێت .لەنێوان واقیع Ùˆ فەنتازیا دا دنیایەک ئاماژەی جۆراو جۆر Ùˆ ڕەنگین لەدایک ئەبن ØŒ

نوسەر کەپاڵەوانێک ئەخولقێنێ ØŒ بەپاڵەوانی خۆی یان ڕۆمانەکە ÛŒ ئەزانێ ØŒ تائێستا هیج نووسەرێک خۆی لەڕۆمانەکانی یان نوسینەکانی بەگشتی جیانەکردۆتەوە ØŒ هیج نوسینێکی دیکەش نەهاتوە  باسی ØŒ

پاڵەوانێکمان بۆ بکات دور لەڕۆمانەکە و ڕوداوەکانی یان دور لەنوسەرەکەی ، هەتا ڕۆمانە جیهانیەکانیش هەمویان بەنوسەرەکانیانەوە ئەناسرێنەوە ،

جیاوازیەکی گەورە لەنێوان ڕەخنەگرو نوسەردا دروست ئەبێت ئەویش ئەوەیە نووسەر هێزی دونیای یەکەم و زمانی یەکەم کەتێکستە ،لەم دنیایەدا نوسەر وەکو ڕۆشنبیرێک دێت ، دنیایەک پێشکەش ئەکات ،

جائەو دنیایە بەهەر مانایەکەوە بێت ، بەڵام ڕەخنەگر دنیایەک پێشکەش دەکات رەنگە تەواو جیاواز بێت لەگەڵ دونیای یەکەم ،

ئەگەر نوسەر ئەرکی دروست کردنی دونیابێت ، ئەوە ئەرکی ڕەخنە گر خراپ کردنی ئەو دنیایەیە ، ئەگەر ئەرکی نووسەر دروست کردنی پاڵەوان بێت ، ئەوە ئەرکی ڕەخنەگر کوشتنی ئەو پاڵەوانەیە ،
کوشتنی ئەو کەسەیە کەنووسەر دروستی کردوە .


دواپرسیاریشم  سیاسی ئەبێت:
ئایا كاك داوین وەکو ڕۆشنبیرێك چۆن دەروانێتە داهاتوی کوردستان دوای ئەوەی ئەو شەپۆلە خۆپیشاندانانە ناوچەی خۆر هەلاتی ناوینی گرتەوە بە کوردستانیشەوە ؟ئایا پێی وایە کە ئەمە چاوەروانی گۆرنکاریەکی زۆر گەورەی لێ دەکرێت دوای ئەوەی حوسنی موبارەك و بن عەلی لەسەر تەختی دەسەلات رۆشتن و چاوەروانی رۆشتنی قەزافی و ئەسەد و عبداللە صالحیش دەکرێت ؟



من بابایەکی بێلایەنم ، سەر بەهیج پارتو لایەنێک نیم ،

١٩ ساڵە کوردوستان ئازادە ڕاستە لەهەموو بوارەکاندا زۆر زۆر پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە ØŒ لەبواری فڕۆکەخانە Ùˆ شەقامی جوان Ùˆ پردو  دەسکەوتی حیزبی ØŒ بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ???

ئایا جی بۆ خودی نەتەوایەتیمان کراوە ، وەکو کورد ??

جۆن بڕوانمە داهاتوی کوردوستان ، کەی کەرکوک گەڕایەوە سەر هەرێمی کوردوستان ، ئەو کاتە ڕوانینێکی ترم دەبێت .


زۆر سوپاس بۆبەڕێزتان کاکە ڕێگاشیاو  خۆشحاڵ بووم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-11 23:55:08)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2011-08-12 12:25:54

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

                    وەڵام بۆ پرسیارەکانی کاکە یادگاری برام


ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک
و پر له‌ زانیاری و ده‌ست ره‌نگینه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشهاڵین به‌ میوانداری کردنی
وه‌ها که‌سێکی به‌ توانا و لێهاتوو بۆ نێو ساباتی کوردژین،،،،

کاکە داوین گیان منیش هەر وەکو ئەندامێکی ئەم یانەیە ئەموێت لەم ساباتەدا لەگەڵتدا بەشدار بم
بە چەند پرسیارێک هیوام وایە ماندووت نەکەم بە پرسیارەکانم..


زۆر سوپاس کاکە یادگارگیان ، منێش قوتابی قوتابخانەکەی کوردژینم ، هەڵبەت مامۆستاکانم یارمەتیدەرمن ، دەستی کاکەسیروانی بر اشم خۆش بێت ،

جەند پرسیار دەکەیت ، من ئامادەم بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە وەڵامت بدەمەوە .




1 - هۆنراوەی دڵی شێتێک هەستێکی زۆر قوڵ و خەمناکی تێدا بەدی دەکرێت
ئایا دەکرێت هۆکاری نوسینی ئەم هۆنراوەیەمان پێ بڵێت؟؟ چی وای ڵێت کرد ئەمە بنوسیت.


Ø´Û•ÙˆÛŒ Ù¾ÛŽØ´ ئەوشەوە خەوم بینی ØŒ لەخەوما سەرکردەی ووڵاتێکی دراوسێ Ù‡Û•Ú•Û•Ø´Û•ÛŒ لەپێنوس Ùˆ  ناسنامەی کورد بوونم کرد ،ئەو Ø´Û•ÙˆÛ• بۆ کەرکوکەکەم ØŒ

ڕوانینە ئاساییەکەی جارانی جاوم ØŒ بۆ کەرکوک ØŒ لەدوو دڵی Ùˆ Ù…Û†ÚµÛ•Ù‚ بوونیدا ÙˆÛ•Ú© جاوی کۆترێکی ترساو  .... مامزێکی گەرمیانم پێکراوی بەر دەمی ڕاوجی ئەهاتە بەر جاوم .

دڵی غەریب  هەمیشە لەووڵاتەکەیەتی ØŒ ئەگەر لەئامێزیشیا نەبیت لەمێشکتدا  ئەتوانیت بۆنی خاکەکەی بکەیت ØŒ ئیتر خەیاڵ ئۆقرەی گەڕانی خرۆشانم ،لەگەڵ فرمێسکی جاوەکانم ..     Ø¦Û•Ùˆ جەند دێڕە Ù„Û•Ùˆ شەوەدا

لەدایک بوون .   



2 - ئایا بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕابردوو داهاتوو ساز ده‌كات ،،؟
اخود ئایا ئەتوانی ناخت بشۆیتەوە لە رابردوو واز لە رابردوو بهینی بۆ داهاتوو ..
ئەگەر چی خۆشیش بووبیتن یان ناخۆش!


[color=blue]بەدڵنیاییەوە ئەتوانیت ، بەڵام ئەگەر مرۆف ڕابوردوی نەبێت ، لەسەر ج بنەمایەک داهاتوی ساز بکات ???

خۆ ئەگەر مرۆف بیەوێت بازێکی گەورە بدات بۆ پێشکەوتن ئەبێ دووهەنگاو بێتەدواوە ،من خۆم ناتوانم ناخم بشۆمەوە لەڕابووردوم .


3- مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟


دڵنیابە کاکە یادگار تەنیایی گۆيڕێکی تەنگە ، بەڵام هەمیشە مرۆف لەگەڵ کەسانی دەورو بەریدایە ، هەرلەیەکەم ڕۆژی دروست بونیەوە ، لەسکی دایکیدایە ، واتە لەگەڵ کەسێکە ،

کەدێتە دنیاشەو ە لەناو خێزان و کەسو کاری بەردەوامی بەژیان ئەدات ، کەواتە لەژیاندا هەمیشە لەگەڵ کەسانی دیکەداین ، بەڵام کە دەمرین بەتەنیا ئەمانخەنە گۆڕەوە .



4 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟


بەبڕوای من ئەبێت خۆشەویستی دەرببڕێت ، بۆ خوشک بێت یان بۆ هاوڕێ ، بەکردار ، خۆشەویستی شاراوە خۆخەڵەتاندنە ، جونکە خۆشەویستی ئازارە ، ئەگەر بەرامبەرەکەت هەستی بەو ئازارە نەکرد ،

کەواتە لەمانای خۆشەویستی تێناگات، ئەوکەسەی لەمانای خۆشەویستی تێبگات ، کەسەیری نیگایەکی کردیت ، بەباشی ئەتخوێنێتەوە .



5 - بۆچی له‌ نێو سه‌رجه‌م یانه‌ کوردیه‌کاندا یانه‌ی کوردژینت هه‌ڵبژارد؟
کوردژین چی به‌ تۆ به‌خشی؟ چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌که‌یت ؟
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟؟ داهاتوی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟
پێشنیارت بۆ کوردژین چیه‌ ؟؟ یانه‌ و ماڵپه‌ر كامیان پێش كه‌وتوو تره‌ ؟ كامیان زیاتر به‌لای تۆوه‌ گرنگه‌؟


شتێکی زۆرم نەئەزانی لەئەندام بوون لەیانە کوردیەکان ، بەهاتنم بۆ ناو یانەی کورد ژین ، وەک ئامانجەکەمم پێکابێ وابوو ، زۆر بابەتم هەبوو ، دەمێک بوون جاوەڕێ ی خوێندنەوەی خوێنەریان بوون ،

خۆشبەختانە لەیانەی کورد ژین بڵاو مکردەوە ØŒ لەڕێگای کوردژینەوە توانیم نوسینەکانم ØŒ وەرگێڕدراوەکانم بڵاوبکەمەوە Ùˆ ناسینی کەسی ڕۆشنبیرو  ئازیز ØŒ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەستەیەکی لێبوردەو خۆشەویستن ØŒ

بەتوانان ، وەک خۆم ڕێزم لێدەگرن و ، سوودمەندن بۆم لەڕێگای زانیاریەکانیانەوە ، داهاتوی کوردژین پرشنگدارەلەدەرەوەو ناوەوەی کوردوستاندا ، لەئێستادا هیج پێشنیازێکم نییە ،

بەڕای من هەردوکیان تەواوکەری یەکترین ، هەردوکیان جوانن لەلام ،بە هەردوکیان گرنگیم داوە .



6 - پێناسه‌ی کاکە داوین بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟
چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟
وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟


هاوڕێیەتی هەر هاوڕێیەتیە کەلەژیانماندا دەیکەین ، بەڵام هاوڕێیەتی لەنێت ، ئەبێ زۆر بەوریاییەوە کاری لەگەڵ بکەیت جونکە هاوڕێ گرتن بۆدەربڕینی هەستمانە ، ئەبێ ئاگاداری هەستمان بین جونکە :

(((بریندارکردن ئاسانە ...بەڵام جارەسەرکردن گرانە )))



7 - وه‌کو ده‌بینینی خۆشه‌ویستی له‌ رێگه‌ی نێته‌وه‌ تا راده‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ ،،
تا چه‌ند به‌رێزتان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌دان و تا چه‌نده‌ به‌لاتانه‌وه‌ سه‌رکه‌وتووه‌؟؟


خۆشویستی Ù„Û•Ú•ÛŽ ÛŒ نێتەوە ØŒ من بەخۆشەویستی نازانم ØŒ تەنها ماوەیەکەو  ئەمرێت ØŒ من کەسێک نەیبینم ڕوبەڕو  نیگاکانی نەخوێنمەوە ØŒ بەج پێوەرێک ببمە خوشەویستی ØŒ من بەباشی نازانم .


8 - ئامۆژگاریت چیه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نیازن سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ تاراوگه‌؟

تاراوگە خۆشە بێیت بۆسەردان مافی هەموو مرۆفێکە کەبیبینێ و جێژی لێوەرگرێت ، لەئەمڕۆشدا کارێکی زەحمەت نییە ،

بەڵام بەیەکجاری بێیتو بتەوێت لەتاراوگە خۆت دروست بکەیت  ØŒ هەرگیز کەسایەتی خۆتت بۆ دروست ناکرێتەوە ØŒ مرۆفی ژیر ئەوکەسەیە کەزیاد لەپێویست بەبڕیارەکانی کەلەژیاندا ئەیدا پیاجونەوەی هەیە

با دڵنیابن ئەوکەسانەی خەو بەبەهەشتی ئەوروپاوە ئەبینن ، باوەڕ بکەن ئازیزانم ، کەغەریبی و تاراوگە ، لەدەست جونی مرۆفەکانە .




دووبارە زۆر زۆر بەخێر بێت هاورێی گیان بۆ نێو ئەم میواندارییە
خۆشحاڵ بووین بە میوانداری بەرێزتان...


زۆر سوپاس برای بەڕێزم کاکە یادگار گیان خۆشحاڵتربووم

هەموو کاتت خۆشی و کامەرانی بێت .
[/size]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2011-08-12 15:34:56

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی  بەڕێز Sad clown ÛŒ بەڕێز


 

  برای بەڕێزم بەرخێر بێی بۆ ساباتی کوردژیژی خۆشەویست ...
ماشاءالله هاوڕێیان پرسیاری زۆریان کردووە و شتێکی وایان نەهێشتووتەوە، بەهەر حال ئەمەوێ چەند پرسیارێک ئاراستەی بەڕێز بکەم


زۆر سوپاس بەڕێزیت ، فەرموو پرسیار بکە .


1. لە چ هەڵوێستێکی ژیانت پەشیمانیت و هەمیشە لەگەڵ ناختایە و داخت پێ ئەکێشێ ؟ هەروەها هەڵەیەکی وات کردووە لە ژیان دا کە بووبێتە ئەزمەەنێک بۆ داهاتووت ؟

منیش هەڵوێستم Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هەڵوێستی هەموو کوردێکی بەشەرەفە ØŒ هەمیشە بە هەڵوێست بووین ØŒ بەرامبەر ئەو بارو دۆخانەی Ú•ÙˆÛŒ لەمیللەتی کورد کردوە ØŒ Ú©Û•Ù… یازۆر ئیهانەش کراوین  ØŒ

نەخێر هەڵەی وام نەکردوە ، هەر هەڵەم بەرامبەر کراوە .



2. ئەگەر هەلی ئەوەت هەبووایە تەمەن بگەڕێنیتەوە، ئەگەڕایتەوە بۆ ڕابردوو ؟ بەو مەرجەی هەمان ئەو ڕابردووەی لە ژیانتدا ڕوویداوە ؟ ئەگەر نەخێر، هۆکارەکەی چیە ؟

بەڵێ .


3. پەیوەندیت لەگەل سیاسەت چوونە ؟ تا چەند سیاسەت بوونی هەیە لە ڕۆژانەکانی ژیانت دا ؟ وە پێت وایە ژیان بێ سیاسەت بوونی هەبێت، بەو مانایەی ژیان بەستراوەتە بە سیاسەت ؟

سەرم لێ ی ئەخورێت لەسیاسەت ، پەیوەندیەکی باشم هەیە لەگەڵی .نەخێر ئەبێ هەموو ڕۆژێ سیاسەتی خۆت لەگەڵ خودی ڕۆژدا هەڵسەنگێنی ، ئەمەش هەموو جۆرە مرۆفەکان ناگرێتەوە لەناو کۆمەڵگا ،

ئایا کۆمەڵگایەک هەیە لەسەر ڕوی زەوی لەسیاسەت بکەون ?? بەدڵنیاییەوە نەخێر .



4. کاری ڕۆژانەت چیە ؟ بە واتایەکیتر لە چ کارێک دا ئەزموونت هەیە ؟ ئەگەر ئەو کارەت نەبوایە حەز دەکرد لە چ بوارێک کارت بکردایە و بۆچی ؟

کاری ڕۆژانەم بەڕۆژ لەکاتژمێر ٦ی بەیانیەوە لەنووسینگەی ئوتێلێک کاردەکەم هەتا کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ ، لەبواری وەرگێرانیش کاردەکەم ، ئەگەر ئەم کارەم نەبوایە حەزم لەکارە کۆنەکەی خۆم بوو میکانیکی سەیارە ،

لەبەرئەوەی ئیشم تیاکردوە .



5. پلەی خوێندنی بەڕێزتان چیە ؟ تا چەند لێی ڕازیت ؟ هەروەها لەگەڵ خوێندنەوە چوونیت ؟ و زیاتر چی دەخوێنیتەوە ؟

لەساڵێ١٩٨٥ لەوڵات  پەیمانگای تەکنیکە موصڵم تەواوکردوە ØŒ بەشی میکانیک ØŒ بەڵام ئەمڕۆ ئەخوێنم  بۆ بەدەست هێنانی پارێزەری ØŒ Ù„Û•Ú¯Û•Úµ خوێندنەوە کاتەکە ناهێڵێت  زۆر بخوێنمەوە ØŒ بەڵام لەوکاتانەی ئەڕۆم Ùˆ ØŒ

دێم کتێبێک لەگیرفانمە هەر یەک تۆز کات هەبوو دەخوێنمەوە ، زیاتر کتێبی ، یاسایی ، فەلسەفە ،ناودارەکان ، دەخوێنمەوە .



6. ئاماژەت بەوە دا کە خەونی گەورەت سەربەخۆیی کۆماری کوردستانە ... ئایا گەشبینیت بە هەوڵەکانی سیاسەتوانانی ئەمڕۆی کورد بۆ دەستەبەر کردنی ووڵاتێکی سەربەخۆ ؟

بەدڵنیاننەوە نەخێر .


7. چۆن دەڕوانیتە داب و نەریت و کلتوری کۆمەڵگای کوردی ؟ ئایا کەسێکی نوێخوازیت ؟ یان پێت باشە سوود لە ئەزموونی ڕابردوو وەربگیرێت ؟

لەزۆر Ú•ÙˆÛ•ÙˆÛ• جوانترین داب Ùˆ نەریتە کولتوری کۆمەڵگای کوردی ØŒ بەڵێ نوێخوازیشم ØŒ ئەگەر ڕابوردو نەبێت  داهاتویشمان نادیارە .


8. سەرنجت چیە بۆ ئەم تێڕوانینە : ئەوانەی لە یاد دەکرێن هەرگیز ئەوانەیان بیر ناچێتەوە کە لە یادیان کردوون ؟

هاوڕێ گیان کەمن کەسێ لەیادم بکات ، بەدڵنیاییەوە منیش لەیادی دەکەم ، نازانم باش تێناگەم لەپرسیارەکەت .


. لە هەندەران چی فێر بووویت ؟ چی وای لێ کردیت ووڵات بەجێ بێڵیت (تەنها یەک هۆکار کە سەرەکیترینە) ؟ هەروەها هەندەران چی لە سەندوویت ؟ بەو پێیەی قەرەبوو کردنەوەی نەبێت ؟

هەندەران فێری زۆر زمانی کردم ، ئاشنای کولتوری تری کردم ، فێری کردم جۆن مافەکانم بسەنم ، فێری یاسایان کردم ، فێریانکردم کە وڵاتەکەمم زیاتر خۆش بوێت ،ڕێز لەمافی مرۆف بگرم .

ئاماژەم پێداوە بۆ وڵاتم بەجێهێشتوە  ØŒ زۆرداری ئەوسەردەمە ØŒ Ø´Û•Ú•ÛŒ برا Ú©ÙˆÚ˜ÛŒ ØŒ سیاسەت ØŒ بێلانەی ،نەیان هێشت جێنشینی وڵاتەکەم بم .

هەندەران لە، خۆشەویستی دایکم بێبەشیکردم ، دایکمی لێسەندم ،لە خۆشەویسترین کەسەکانمی دابڕیم ، .



10. پێت وایە سەختی ژیان هەموو شتێک بە مرۆڤەکان ئەکات ؟ یاخۆد قەدەری مرۆڤەکانە وا ئەکات ژیان لای هەندێ کەس سەخت بێت ؟ چ پەیوەندیەک لە نێوان ژیان و قەدەر دا ئەبینیت ؟

ژیان سەختترین قوتابخانەیە ØŒ جونکە نازانی لەج قۆناخێکدای ØŒ Ùˆ نازانی کامە تاقیکردنەوەت هەیە ،، ناتوانی غەش بکەیت  جونکە پرسیاری کەس ÙˆÛ•Ú© یەک Ù†ÛŒ یە .

مرۆفی سەرکەوتو کەسێکە لەتاریکیدا ، بەدوای ڕۆشنایدا بگەڕێت، نەک ئەوەی کەجاوەڕوان بێت تاڕۆژ ئەبێتەوە .

قەدەر مرۆف بەرەو تیاجون ئەبات ، قەدەر نهێنیەکی شاراوەیە ، جگە لەخوای گەورە کەس نایزانێت ، تاوەکو ڕوو نەدات .



ماندوو نەبیت، هەر بژین 



زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان خۆشحاڵ بووم ، سەرکەوتوبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2011-08-12 23:37:21

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

                                       ÙˆÛ•ÚµØ§Ù… بۆ پرسیارەکانی کاکە سیروانی برام



سلاو ورێز
سه‌ره‌تا له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێرهاتنت لێده‌که‌م کاکه‌ داوین هیوای سه‌رکه‌وتن Ùˆ به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌کاره‌کانی رۆژانه‌ت Ùˆ نیو یانه‌ Ùˆ ده‌ست خۆشی هه‌وڵ Ùˆ ماندوو بون لێده‌که‌م Ùˆ چالاکی به‌رێزتان له‌ به‌خشینی زانیاری به‌سود Ùˆ Ù¾Ú• به‌ها له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ بۆ ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌خوازم له‌گه‌لمان به‌رده‌وام بیت Ùˆ هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر Ùˆ ئاسوده‌ بیت Ùˆ خۆشحالم که‌ به‌رێزتان یه‌کێکیت له‌ میوانانی سابات Ùˆ هه‌ست به‌ دلخۆشی ده‌که‌م وه‌ک ئه‌ندامێک Ùˆ برا بجوکێک به‌شداربم له‌گه‌لت Ùˆ جه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م 


زۆر سوپاس هاوڕێکەم  کاکە سیروان دەستت خۆش بێت بۆ سازدانی ئەو میوانداریە .

جەند پرسیار بکەیت لەخامەتدام فەرمون.


1- ئایا ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌ک ئه‌نته‌رنێت و رۆژنامه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان تا چه‌ند کاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بنیاتی شیعری ؟

لەلایەکەوە تەکنەلۆجیای سەردەم  زۆر کاری بۆشاعیرو  عاشقانی شیعر کورت کردۆتەوە ØŒ بۆ نمونە جاران هەر لەڕێگای کتێب Ùˆ Ú©Û†Ú•ÛŒ شاعیرانەوە بەرهامەکانیانمان دەست دەکەوت ØŒ

بەڵام ئەمڕۆ لەسایەی ئەنتەرنێتەوە ئەتوانین لەتازەترین هەواڵی شاعیران وشیعرەکانیان بخوێننەوە ، بەبێ هیج بەرامبەرێک ، بەڕای من کارێکی باشە .



2- له‌هه‌ر قۆناغێکی شیعری زمان ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ده‌قه‌کان ئه‌و زمانه‌ی تا چه‌ند بۆته‌  ئاراسته‌ییه‌کی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی ناخی خۆتی Ù¾ÛŽ بنوسیه‌وه‌ ØŸ

زمان ناتوانێت ئازاد بێت ، گەر بینین ئازاد نەبێت ، بینینیش ناتوانێت ئازاد بێت ، گەر بوون وەک گۆڕەپانێکی کراوە دەرنەکەوێت و ئاشنای کەیت بەناخی خۆت .


3-هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا " داوین " تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟

هەتا پەنجەکانی داوین  ئاشنای پێنوس بێت دڵی داوینیش Ù„Û•Ùˆ هەستە ئەڕوانێت ØŒ من Ù„Û•Ù†ÛŽÙˆ خۆشەویستی دا لەدایک بووم ØŒ Ù„Û•Ù†ÛŽÙˆ خۆشەویستیدا ژیام ØŒ بەڵام داوین Ù„Û•Ùˆ هەستە ئەڕوانێت ØŒ

هەتا دوو باڵم پێ ببەخشێ بۆ ئەوەی لەوئاسمانە بەرینەدا پێ ی بفڕم .



4- چۆن له‌زۆری بۆری رۆژنامه‌و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌ڕوانی؟

ڕۆژنامە هەتا زۆر بێت ، تینوێتی خوێنەر دەشکێنێت .. بەڵام بەڕاستی ناوی ڕۆژنامەبێت ، هەندێ پێگەش بۆتە سەرجاوەی ڕاستی خوێنەران و هەواڵی ڕاستو پاک بڵاو دەکەنەوە .


5- ئه‌گه‌ر تاراوگه‌ نه‌بوایه‌ ئاراسته‌ی ژیانی کاکه‌ " داوین " له‌ کام ئاقاره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت ؟

بەدڵنیاییەوە ، هەنەرمەندێک ئەبووم تەمسیلی میلەتەکەمم دەکرد.


6- دیل کارنگی ده‌لێت " بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ داهاتووت ئه‌مرۆیه‌ سبه‌ت نادیار " ئایا به‌رای کاکه‌ داوین ئه‌م وته‌یه‌ی دیل کارنگی چۆن لێک ده‌درێته‌وه‌ به‌ بیرو رای خۆت ؟

Ù„Û•Ù… ووتەیەدا ئەوە دەرئەکەوێت کەئەوەی ڕۆیشت ،، ڕۆێشت . بۆ سبەینێ Ú©ÛŽ ئەڵێت ØŒ سبەینێ هەر بونی دەبێت  یاخود دەیبینین ØŒ بەڵام  هیواکانمان با لەژیانی ئەمڕۆدابێت .


7- Ú˜Ù† ئه‌و ئاقاره‌ مه‌زنه‌ی ئێستا به‌لام کۆمه‌لێک غه‌درو ناحه‌قیه‌ک که‌ ده‌رهه‌ق  به‌ Ú˜Ù† ده‌کرێت به‌رێزتان Ú†Û†Ù† ده‌رواننه‌ ئه‌م دیارده‌ ناشارستانیانه‌ ØŸ

زۆرن ئەو دیاردانەی سەرجاوەی جەوساندنەوەی ژنان و تێکدانی ژیانیان،گەورەترین بونەوەری سەر گۆی زەوی دایکە ،واتە ژن ، کاتێک باس لەژن دەکەین ، دەتوانین بڵێین باس لەعەشق و،

ژین Ùˆ جوان Ùˆ پێشکەوتن دەکەین ØŒ Ú˜Ù† هەڵگری خەمی دواڕۆژو دابینکردنی ژیانی نەوەکانی داهاتوە.بەکردارە جوانەکانی  Ù…ÛŽÚ˜ÙˆÛŒ تێرو تەسەل کردوە گەورەی بەدەست هێناوە ØŒ

هیج کاتێک Ú•Û†ÚµÛŒ ژنان Ù„Û•Ú•Û†ÚµÛŒ پیاو کەمتر نەبوە  جونکە :  (((لەدوای هەموو پیاوێکی گەورە ÙˆÛ• Ú˜Ù†ÛŽÚ©ÛŒ گەورەتر هەیە ))) .



لێره‌وه‌ پرسیاره‌کانم راده‌گرم چونکه‌ ره‌نگه‌ ماندووت بکه‌م له‌کاتی وه‌لامدانه‌وه‌یان

دووباره‌ به‌خێر هاتی سه‌رچاوانم و برای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستیت

به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ بیت


نا کاکە سیروان هەرگیز ماندوونابم  زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەم میوانداریە ØŒ

هەمیشە شادو سەرکەوتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2011-08-13 23:47:36

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ کاکە بڕواباتاسی برام



کاکه‌ داوێنی به‌رێز سه‌ره‌تا پر به‌ دڵ به‌ خێر هاتنت ده‌که‌م بۆ نێو ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ ،
زۆر خۆشحالم که‌ که‌سێکی وه‌ک به‌رێزت رۆح سوک له‌گه‌لمان دایه‌و ئه‌و کاته‌ زێرینه‌ی خۆتمان پی ده‌به‌خشیت بۆ هیلاک بون به‌ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان
ئه‌خوازم که‌ ماندو نه‌بیت و ، هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر و سه‌ر فراز بیت ...

منیش ئه‌مه‌وێت هه‌نێ پرسیار بکه‌م و سه‌ر بێ شینم تۆزێک هههه


زۆر زۆر سوپاس هاوڕێ گیان لەخزمەتتدام ، لەگەڵ بەڕێزتان هیج کات ماندوونابم ، فەرموو بۆ پرسیارەکانت .


1. کاک داوێن وه‌ک ده‌زانێت ژیان چه‌ند خۆشه‌ و چه‌نێک ناخۆشه‌ ، وه‌ک وتراوه‌ ژیان بریتیه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشی ،
تاچه‌ند کاک داوین توانیویه‌تی له‌ نێوه‌ ئه‌م سه‌ختی و ناخۆشیانه‌ی ژیانا چێژ له‌ خۆشیه‌کانی ژیان وه‌ر بگرێت ،<؟



کاکە بڕواباتاسی گیان من ژیانم زۆر خۆشدەوێت ، ئەزانی بۆ ?لەبەر ئەوەی خۆشەویستی تیایە ، هەرکاتێ هەست بکەم دڵم ئەگری یاخود شەکەت بوە ، ڕو ئەکەمە پاخجەیەکی گوڵ و گوڵزار ، ئیتر تێر تێر ،

سەیرو بۆنی گوڵەکان ئەکەم ØŒ تێیان ئەڕوانم ØŒ هەندێکیان خونجەن ØŒ هەندێکی کەیان  پەڕەکانی کراوەتەوەو ØŒ هەرجوار دەوری بۆن خۆش دەکات ØŒ هەندێک Ù„Û•Ù… گوڵەجوانانەش ئەبینم پەڕەکانیان ووشک بوەو ØŒ

هێواش هێواش Ù‡Û•Úµ ئەوەرن . ئەوکاتانەی کەئیش بکەم باشترم  .


2.کاک داوێن وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ وه‌لامه‌کانت بینیم که‌ که‌سێکی شه‌رمن بویت ، به‌تایبه‌ت کاتی خۆی له‌ زه‌مانی عه‌شقو ئه‌وینیه‌که‌یا هههههه،
ئایا به‌هۆی ئه‌م شه‌رمنیه‌ته‌وه‌ چیت له‌ده‌ست داوه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چیت پێی به‌ ده‌ست هێناوه‌ ؟[color=red]


هاوڕێ گیان ئێستا شەرم ناکەم ØŒ بەڵام ئەو زەمانی عەشق Ùˆ ئەوینە ØŒ هەرمن وانەبوم  زۆر هاوڕێ ÛŒ ترم هەبوو شەرمن بوون ØŒ ئەوشەرمە درەختێک بوو لەناخی ئێمەدا Ú•Û•Ú¯ÛŒ داکوتیبو ØŒ

پاشان ڕێزێک بوو ئەمان نواند ، خۆ ئەگەر کەسی ئازیز بونایە ئەوە هەر لاڵ ئەبوین لەبەردەمیان .. ههههههه.

شەوی واهەبوو جوار تا پێنج نامەم ئەنوسی و ئەمڕازاندەوە ، ئامادەم دەکردن ، بەڵام ئەوشەرمە ، هەموو ئەو نامە نازدارانەی ئەتۆران کەهەتا بەرە بەیان زیاد لەدە جار ئەمخوێندنەوە ، بەڵام لەبەرامبەریشدا ،

بەڵام لەبەرامبەریشدا  خۆشەویستیم بەدەست هێناوە هەر لەڕێگای ئەو شەرمەوە .



3. کاکه‌ داوێن چۆن ئامۆژگاری من ئه‌کات ئه‌گه‌ر ئێستا داوای ئامۆژگاریه‌کی لێ بکه‌م .....

تۆ برای گەورەی منی بەڕێزت سەرجاوەی ئامۆژگارین ، بەڵام من ئامۆژگاریەکی ئەدەبیت دەکەم :-

(پەڕەکانی بەیانیانت هەمیشە پڕن لەهەستی خاوێن، ئاگاداری قەڵەمەکانی شەوت بە پەلوپۆی ئەو هەستەت نەبەستن ).



4(ژیان هێنده‌ کورته‌ به‌شی خۆشه‌ویتی ناکات ، تێناگه‌م خه‌لکی چۆنی فریای رق لێبونه‌وه‌ ده‌که‌ون )) ، کاکه‌ داوێن چی ئه‌لێن بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ،
وه‌ چی به‌و که‌سانه‌ ئه‌لێت که‌ تۆوی رق له‌ دلیانا چێنراوه‌ ،،


کاکە بڕواگیان ئاماژەم پێداوە و جارێکی تر ئەیڵێمەوە ،هەمیشە لەخودای گەورە دەپاڕێمەوە :-( خوایە گیان یارمەتیم بە لەوەی کەهەرجی دەشکێنم دڵ نەبێت ) .



5. کاک داوێن باسی خۆشه‌ویتی سالێ 1983 و کرد ، چ جیاوازیه‌ک ئه‌بینی له‌ نێوان خۆشه‌ویتی ئێستا و ئه‌و سا ،
ئایا پێت وانیه‌ له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تیه‌ی که‌ به‌ نامه‌یه‌که‌وه‌ ئه‌تکێشا تا ئه‌ی گه‌یه‌نیت ئه‌وساش خۆشه‌ویتی ئه‌وکات خۆشتر بوبێت ؟؟؟؟



بەدڵنیاییەوە هاوڕێ گیان ئەو زەمانە زۆر خۆش بوو ، کێ بیری لەئازاردانی کەسانی تر دەکردەوە ، لەخێزانەوە بیگرە ئێمەلە خانویەکدابوین سێ خێزان تیائەژیاین ، هەر سێ خێزانەکە لەیەک حەوشە دادەنیشتین ،

ئەنوستین ، باوەڕم پێ بکە ئەوانە هەموی ڕەسەنایەتی بون ، بەداخەوە ئێستا نازانم خۆشەویستی لەوڵاتەکەم جۆنە و جۆن دەکرێت .


ئه‌مه‌وێت لێره‌ کۆتای به‌ پرسیاره‌کانم بێنم و ئیتر ماندو بون به‌سه‌ ههههه
ئه‌خوازم که‌ ئاسوده‌بیت و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت ،،
زۆر خۆشۆحالبوم به‌ ئاماده‌بونی به‌رێزت له‌م میوانداریه‌ ، هیوام وایه‌ ماندو نه‌بوبێتیت به‌ پرسیاره‌ بێتامه‌کانمان
هه‌ر له‌ خۆشیا بیت و سه‌ر که‌وتو بیت


بەپێجاوانەوە هاوڕێ گیان ماندوو نابم لەگەڵ بەڕێزت خۆشەویست وئازیزی منی ،

کاکە بڕواشم هەر سەرکەوتوبێت ، کاتت شاد .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2011-08-14 20:10:30

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی HawpayMan ی بەڕێز


دەستت خۆش بێت کاک سیروان بەرێز بۆ ئەم ئامادەکارییە جوانەت بۆ میوانەکانی یانەی کوردژین

بەخێر بێت کاکە داوین گیان بۆ ئەم میواندارییە هاەرێی گیان...

منیش وەکو سەرجەم هاورێێان هەزم کرد بەشدار بم لەگەڵتاندا بەم چەند پرسیارە..


زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان و دەستی کاکە سیروانیش خۆشبێت .


1 - چی وای له‌ کاکە داوین کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟
ئایا کاکە داوین هۆنراوه‌ له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود له‌ واقعه‌وه‌؟؟


خۆشەویستی ئازیزانم وایلێکردم هۆنراوەیان بۆ بنوسم ، کەم جار واقیعە زۆربەی جار لەلەی من خەیاڵە .


2 - ئایا له‌لای کاکە داوین‌ خــۆشه‌ویستی کات و ساتی هه‌یه‌ سنوری هه‌یه‌ مه‌رجی هه‌یه‌‌‌؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بــؤ گه‌ر نا بؤ؟

لای داوین خۆشەویستی کاتو ساتو سنوری بۆنیە، جونکە خۆشەویستی کوێر نییە ، بەڵام نابینێ ،


- [color=red] به‌رای کاکه‌ داوین جیاوازی  ئاین یاخود نه‌ته‌وه‌ یا بیروباوه‌ر هتد ... کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروست کردنی په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا؟ لای خۆمان ئه‌گه‌ر Ú†ÛŒ یه‌ک نه‌ته‌وه‌شین به‌ڵام بیرورای جیاواز له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ زۆرجار وا له‌ مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن په‌یوه‌ندیان تێک بچێت له‌ نێوان یه‌کتردا!! رای به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ چیه‌؟ .

من هیج کاریگەریەک نابینم لەنێوان من و هاوڕێکانم ، کەبیروڕای جیاوازیشمان هەیە ، بەڵام لەسیاسەتدا زۆر جار لەماڵێکدا برایەک سەربە پارتێکەو براکەی تر سەر بەپارتێکی ترە ، پێویستە ،

هەمووکەس ئازادبکرێت لەدەربڕینی بیرو ڕای .


4- ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
کاکە داوین  ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)ØŸ


پێ ی ئەڵێم :خۆت بپارێزە لەو مرۆفەی لەکاتی توڕەیدا توانای پێکەنینی هەیە .

ئامۆژگاری بەسوود گرانە ، بەڵام ئامۆژگاری کردن لەیارمەتی دان ئاسانترە.



5 - بێ هیوا بوون زۆر باوه‌ له‌ناو توێژی گه‌نجدا به‌تایبه‌تی،،،،ئه‌و بێ هیواییه‌ چۆن بكرێت به‌هیوا...؟؟؟

توێژی گەنج بەبڕبڕەی پشتی کۆمەڵگا دادەنرێت ، بەرەو پێش جونی کۆمەڵگا بەستراوە بەپێشکەوتن و پێگەیاندنی گەنج ،هۆشیاری کۆمەڵگا لەسەر هۆشیاری گەنج بنیاد دەنرێت ، لەزۆربەی وڵاتانی پێشکەوتو ،

گەنج Ú•Û†ÚµÛŽÚ©ÛŒ باشی هەیە لەناوەندی بڕیاردان  Ùˆ بەشدارە  لەبەڕێوەبردنی وڵات ØŒ گەنج ئەبێت هەمیشە بەهیواوە بژی ئەگەر کاتێکیش بێ هیوابو ØŒ ئەبێتە Ù‡Û†ÛŒ لەدەستدانی ژیانی ØŒ

ئەوبێ هیواییە جۆن بکرێتە هیوا ? ئەوە ئیشی حکومەتە کەهیوا بخاتەوە دڵی گەنجان و ئاوڕیان لێبداتەوە.



هیوای کاتێکی خۆشت بۆ دەخوازم
ماندوو نەبیت لە ژیاندا... کاتت شاد بێت..


کاتی بەڕێزیشتان شاد سوپاس .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2011-08-14 20:41:39

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی بەڕێز زریان



بەخێربێیت کاکە داوێن منیش ھەندێک پرسیارم ھەیە ئاراستەت دەکەم خوازیارم زۆر کاتت نەگرم :-

زۆر سوپاس بەڕێز م فەرموو پرسیاربکە ،

- کێ ئازاری یاویت که‌ قه‌ت بیری ناکه‌یت ؟

دابڕان.


- ژیان تا چه‌ند بۆ کاک داوین‌ سه‌خته؟

ئاماژەم پێداوە ، لێرە ژیان سەخت نییە .

[url=][/url] تا چ ڕاده‌یه‌ک گه‌شبینی له‌ ژیان ؟

لێرە زۆر گەشبینم ، جونکە ژیانم خۆشدەوێت .


ئه‌لێم کاک داوین‌  ئامۆژگارییه‌کم بکه‌ ØŒ چیم Ù¾ÛŒ ده‌لیت؟

جاوەڕێ ی ئەوەمەکە کەبەختەوەر بیت ئینجا پێبکەنیت ، پێبکەنە بۆ ئەوەی بەختەوەرییت .

[url=][/url]چالاک ترین پێنج ئەندامی یانەی کوردژینمان بۆ ڕیز بکە بەبێ ئەوەی بڵێیت ناتوانم ؟

بەداوای لێبوردنەوە لەپێنج زیاترن ههههههههه  . ها ها ها ها .



شادبیت و بەخێربێیت دووبارە

زۆر سوپاس بەڕێزەکەم ، کاتی تۆش شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2011-08-14 20:47:41

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2024-01-28
په‌یامه‌كان: 732
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ برای بەڕێزم کاکە خەمە گیان


به‌ ناوی خوای گه‌وره‌
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیم بۆ کاک سیروان بۆ دیاری کردنی ئه‌م میوانه‌ به‌رێز و ڕۆح سوکه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ی سابات

کاکه‌ داوین گیان زۆر به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م بۆ ساباتی کوردژین برا به‌رێزه‌که‌م

من هیچ پرسیارێکم نیه‌ چونکه‌ هاورێیان زۆربه‌ری پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ کردوویت ،

ته‌نها پێم خۆش بوو به‌خێرهاتنت بکه‌م و ڕێزو خۆشه‌ویستیم بگه‌ینم برا به‌رێزه‌که‌م

هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ شاد بیت بگه‌یته‌ هه‌موو ئاواته‌ ونه‌کانی ژیانت

هاورێت خه‌مه‌


زۆر زۆر سوپاس برای بەڕێزم کاکە خەمە گیان ، زۆر خۆشحاڵ بووم بەبینینی ناوی بەڕێزتان لەم ساباتە جوانەدا ،بەهیوای لەش ساخی و خۆشبەختی بۆ بەڕێزتان سەرکەوتوبییت ،

کاکە خەمە گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.238.130.41
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net