❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-02 16:01:06

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPSafari

خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم ئەویش راپرسیەکە لەسەر خراپ بە کارھێنانی مۆبایلە Ú©Û• ئێستا Ù„Û• زۆربەی گۆمەلگاکانی جیھان زۆر بە خراپی مۆبایل بە کار دەھێنێن Ú©Û• زۆر جاران خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە Ú¾Û†ÛŒ کوشتنی چەندین کەس Ùˆ زورجار  دەبێتە Ú¾Û†ÛŒ تێکدانی گۆمەلگا زۆر جار دەبێتە Ú¾Û†ÛŒ گالتە پێکردنی زوربەی کەس ویستم لەسەر خراپ بەکارھێنانی مۆبایل بخەمە بەر ئێوەی ئەندامان : 



-بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا ؟ بۆچی دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا؟

٢-ئەو کەسەی کە مۆبایل خراپ بە کار دەھێنێت ئایا بە رای تۆ کەسەکە توند لەگەلی بجوولێ یان بە نەرمی لەگەلی بجوولێ تاکو ئەم رەوشتە تەرک بکات ؟

٣-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل زیان بە کەسی بەرامبەر دەگەیەنێت ؟

٤-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل لە کوردستان زۆر بووە ؟ ئەگەر زۆر ببێت بۆچی؟ ئەگەر زۆر نەبووە بۆچی؟



برای بجووکتان نیگار

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک Ù„Û• کۆشی دایک نەرمتر نیە ØŒ ھیچ گولێک Ù„Û• دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-08-02 16:32:35

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2014-11-14
په‌یامه‌كان: 759
WindowsXPFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

1-  بةلى ،خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە Ú¾Û†ÛŒ بێزارکردنی گۆمەلگا   Ø¬ÙˆÙ†ÙƒØ© كاريكةرى خرابى بةدواوةية
2- توند لەگەلی بجوولێ
3-بةلى خراپ بە کارھێنانی مۆبایل زؤر زیان بە کەسی بەرامبەر دەگەیەنێت
4- بةلى خراپ بە کارھێنانی مۆبایل لە کوردستان زۆر بووە جونكة وسائيلى تلفون كردن هةرزانن ج موبايل ج سيم كارت ج بى ئاكابوونى دايك و باوك لة مندالانيان

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-08-05 03:00:54

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

دەست خۆش کاکە نیگار، بابەتێکی گۆنجاوت هەڵبژاردووە ...
مۆبایل یەک لەو داهینانە گرنگانەیە کە خزمەتێکی زۆری مرۆڤایەتی کردووە و هەموو کۆمەڵگایەکیش کەم تا زۆر سوودیان لەو ئامێرە بینیوە، با بێینە سەر پرسیارەکانی بابەت

1-بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا ؟ بۆچی دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا؟
بە دڵنیایەوە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بێزارکەرە و لە زەرەری هەموو لایەک دایە، چۆنکە هەموو شتێک ئەگەر بە لایەنی خراپە بە کار بهێنرێت ئەوا دەرئەنجامی خراپیشی دەبێت بۆ سەر تاک و کۆمەڵگا، جا بۆیە زۆر گرنگە هەموو لایەک لەوە تێبگەن کە داهێنان و تەکنەلۆجیا بۆ خزمەت کردنە نەک بۆ کات بەسەر بردن یاخۆد ڕابواردن و بێزار کردن و زەرەر گەیاندن بە کەسانی دەروبەر.

٢-ئەو کەسەی کە مۆبایل خراپ بە کار دەھێنێت ئایا بە رای تۆ کەسەکە توند لەگەلی بجوولێ یان بە نەرمی لەگەلی بجوولێ تاکو ئەم رەوشتە تەرک بکات ؟
ئەمە پەیوەندی بە خۆدی ئەو کەسەوە هەیە کە مۆبایل بەکار دێنێت، ئایا تا چەند هەست بە بەرپرسیاری دەکات بەرامبەر بەکارهێنانی ئەو ئامێرە و ئایا تا چەند لەوە گەیشتووە کە مەبست لە داهێنانی ئەم ئامێرە چیە ... بۆیە پێویستە هەر کەس لەلایەن خۆیە هەست بەو ستە بکات، چۆنکە تۆ ناتوانی بە ڕەفتارێکی تووند یان شتێکی لەم جۆرە ئەو کەسە تێبگەیەنیت.

٣-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل زیان بە کەسی بەرامبەر دەگەیەنێت ؟
بێگۆمان نەک تەنها کەسی بەرامبەر، بەڵکۆ هەموو تاکەکان ... بەڵگەش بۆ ئەم ستە ئەم هەموو ڕووداوانەیە کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی مۆبایلەوە ڕوو دەدەن کە چەندین کێشەی گەورەی وەکو شەڕ و لێدان و تەڵاق و هەتا لەوانەیە کۆشتنیشی لێکەوتوتەوە ! کە ئەمڕۆ پرسی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بووتە کەیسێکی زیندووی دادگاکان، بەڕاستی جێگای داخە کە ئەم شتانە لە پێناو چی ؟!! وە بۆچی !!

٤-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل لە کوردستان زۆر بووە ؟ ئەگەر زۆر ببێت بۆچی؟ ئەگەر زۆر نەبووە بۆچی؟
بەڵێ زۆرە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆنتڕۆلێکی جدی نیە لەسەر کۆمپانیاکانی گەیاندن و بەکارهێنەران ! هەروەها زۆر بوونی هێڵەکانی مۆبایل و هەرزانی نرخەکانیان و ئاسان دەست کەوتنیان و نەبوونی چاودێری هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم شتە.

دووبارە دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە، هیوادارم ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگاکەمان نەمێنێت و هەموو تاکێک هەست بە بەرپرسیاری بکات لە ئاست ئەم شتە.

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-08-05 14:46:59

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

سلاو
سةرةتا دةست خؤش بؤ ئةم رابرسييه
بةراستى تةوةريكى زؤر كرنكه

-بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا ؟ بۆچی دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا؟
بةدلنياييةوه دةبيته هؤى بيزاركردنى كؤمةلكا. كةسيكى بئ ئيش و بئ كار كه بارةى لئ زيايه لةخؤيةوه رةقةميك لئ ئةيات, ئةكةر خوانةخواسته ئةو رةقةمه هى ئافرةت بيت
ئيتر وةك سيكؤتين بةو رةقةمةوه ئةنوسئ و ليى نابيتةوه و ئةو كةسه بيزار ئةكات, بةم شيوةيه دةبيته هؤى بيزاركردنى كؤمةلكا.

2-ئەو کەسەی کە مۆبایل خراپ بە کار دەھێنێت ئایا بە رای تۆ کەسەکە توند لەگەلی بجوولێ یان بە نەرمی لەگەلی بجوولێ تاکو ئەم رەوشتە تەرک بکات ؟
يةكةم جار بةقسةى خؤش, ئةكةر فايدةى نةبوو ئةبيت به رةقى لةكةلى بجولئ, ئةكةريش وةحدةت بئ بوو خزمةتكوزارى باى باى بؤ بكه Ùˆ خؤت هيلاك مةكه  هههههههه.

٣-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل زیان بە کەسی بەرامبەر دەگەیەنێت ؟
بةلئ, جونكه ئةويش لةكات ئةكريت و بةشتى بيمانةوه سةرقالى ئةكات.

4-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل لە کوردستان زۆر بووە ؟ ئەگەر زۆر ببێت بۆچی؟ ئەگەر زۆر نەبووە بۆچی؟
بةلئ زؤر بووه, جةند هؤكاريكى هةيه. بؤ نموونه مندالى بجووك ئةبينى مؤبايلى بةدةستةوةيه, ئايا ئةو منداله مؤبايلى بؤجييه ئاخر مال و منالى وردى بةسةرا كةوتووه و
بيويستى به مؤبايله ؟ ههههه
وه هؤكاريكى كه بيئيشييه بةراى من  ...

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       Ø¨Û†Ù… ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           Ù„ێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-08-05 15:33:36

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-11-11
په‌یامه‌كان: 4393
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

دەستەکانت خۆش بێت کاکە نیگار گیان بۆ خستەنە رووی ئەم تەوەرەیە هەرچەندە کۆمەڵگەی خۆمان ئەوە نزیکەی 10 ساڵە ئەم خزمەت گوزارییەی تیذا بڵاو بۆتەوە بەکارهێنەرانی تا رادەیەک هۆشیار بوونەتەوە لە بەکارهێنانیدا...

بۆ قسە کردن لەسەر پرسیارەکانتدا هەزم کرد منیش بەشدار بم...


-بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا ؟ بۆچی دەبێتە ھۆی بێزارکردنی گۆمەلگا؟

بەڵێ بە دڵنییاوە هەر شتێک خراپ بە کاری بهێنیت زیانی ئەبێت بۆ بکۆمەڵگا .لە سەرووی هەمووشیانەوە مۆبایل کە لەوانەیە لەماوەیەکی زۆر کورتدا بتوانیت زۆرترین کەس بێزار بکەیت لە کۆمەڵگا..


٢-ئەو کەسەی کە مۆبایل خراپ بە کار دەھێنێت ئایا بە رای تۆ کەسەکە توند لەگەلی بجوولێ یان بە نەرمی لەگەلی بجوولێ تاکو ئەم رەوشتە تەرک بکات ؟

لە رۆژگاری ئەمرۆماندا هیچ پێویست بە توندوتیژی ناکات بەرامبەر بەو کەسانە بەڵکو کێشەکان بدەیتە دەست یاساوە هەموو شت بە یاسا دێتە سەر رێگای خۆی .



٣-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل زیان بە کەسی بەرامبەر دەگەیەنێت ؟

بەڵێ هەم بۆ کەسەکە خۆی هەم بۆ بەرامبەریش زیانی دەبێت لە زۆر بەی رووەکانەوە بۆ خۆی زیانی دارایی بۆ کەسی بەرامبەر زیانی دەرونی ئەمە تەنها نمونەیەکی بچوک وە لە زۆر لایەنی تریشەوە...



٤-ئایا بە رای تۆ خراپ بە کارھێنانی مۆبایل لە کوردستان زۆر بووە ؟ ئەگەر زۆر ببێت بۆچی؟ ئەگەر زۆر نەبووە بۆچی؟

بەڵێ لە سەرەتادا زۆر بوو بەڵام ئێستا کەم بۆتەوە ، لە سەرەتادا هۆشیاری بەکارهێنەرانی زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا تا رادەیەک خەڵک هۆشیار بۆتەوە بەڵام هەر هێشتا ماویەتی انشاللە ئەویش بە پێ یاسا رێک دەخرێت ئەم ئامێرە سودی ئەبێت بۆ هەموو لایەک نەک زیان....


دووبارە دەستەکانت خۆش بێت گیانی من..

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-08-14 00:41:19

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

زۆر زۆر سوپاس ھاوبیر گیان بۆ بەشدار کردنت لە تەوەرەکە

ھیوادارم لەگەلمان بەشدار بی

کاکە ھاوبیر گیان بە رای تۆ بۆچی ئەو کەسەی خراپ مۆبایل بەکاردەھێنێت بە توندی لەگەلی بجوولێ ؟

دووبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری کردنت  Ù„Û• تەوەرەکە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-08-14 01:06:20

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

زۆر زۆر سوپاس بەرێز (ساد کلاون) بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە

ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکە

بەرێز (ساد کلاون ) ھەر وەک خۆت دەلێی کە داھێنان و تەکنەلۆجیا بۆ خزمەت کردنە نەک بۆ کات بەسەر بردن یاخۆد رابواردن و بێزار کردن و زەرەر گەیاندن بە کەسانی دەروبەر ئەی بە رای تۆ بۆچی ئەم کەسانە ئەم کارە دەکەن ؟

بەرێز (ساد کلاون )  هەرزانی نرخی هێلەکانی مۆبایل کاریگەری هەیە لەسەر ئەم دیاردەیە ØŸ

دووبارە زۆر سوپاس بەرێز (ساد کلاون ) بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە

منیش ھیوادارم کە ئەم شتە کەم بێتەوە لە ناو گۆمەلگای ئێمە و گۆمەلگاکانی جیھاندا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Nigar (2011-08-16 00:07:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-08-16 00:21:09

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

زۆر زۆر سوپاس ھولیا گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە

ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکەدا

ھولیا گیان ھەر وەک خۆت دەلێی ئەکەر خوانەخواستە ئەو رەقەمە ھی ئافرەت بیت
ئیتر وەک سیکۆتین بەو رەقەمەوە ئەنوس و لیی نابیتەوە ئەگەر پێت بلێن ئامۆژگاری ئەم کەسە بکە چۆن ئامۆژگاری دەکەیت ؟

ھەر ÙˆÛ•Ú© خۆت دەلێی ئەو کەسەی Ú©Û• مۆبایل خراپ بە کار دەھێنێت با یەکەم جار بەقسەی خۆش، ئەکەر فایدەی نەبوو ئەبیت بە رەقی Ù„Û•Ú©Û•Ù„ÛŒ بجول، ئەکەریش وەھدەت ب بوو خزمەتکوزاری بای بای بۆ بکە Ùˆ خۆت ھیلاک Ù…Û•Ú©Û•  ھاھاھاھا ئەی بە رای تۆ ئامۆژگاری باشتر نییە ØŸ

دووبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری کردنت  Ù„Û• تەوەرەکە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-08-16 00:35:12

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

زۆر زۆر سوپاس کاکە یادگار بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکە

ھیوادارم لەگەلمان بەردەوام بیت لە تەوەرەکەدا

کاکە یادگار ھەر وەک خۆت دەلێی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا ھیچ پێویست بە توندوتیژی ناکات بەرامبەر بەو کەسانە بەڵکو کێشەکان بدەیتە دەست یاساوە ھەموو شت بە یاسا دێتە سەر رێگای خۆی ئایا بە رای تۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە کارە دەکەن بە یاسا دێنە سەر رێگای راست ؟

کاکە یادگار ئایا بە رای تۆ ئەم کێشەیە بە یاسا چارەسەر دەکرێت؟

دووبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری کردنت  Ù„Û• تەوەرەکە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2011-08-16 13:11:36

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-11-11
په‌یامه‌كان: 4393
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

کاکە یادگار ھەر وەک خۆت دەلێی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا ھیچ پێویست بە توندوتیژی ناکات بەرامبەر بەو کەسانە بەڵکو کێشەکان بدەیتە دەست یاساوە ھەموو شت بە یاسا دێتە سەر رێگای خۆی ئایا بە رای تۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە کارە دەکەن بە یاسا دێنە سەر رێگای راست ؟

کاکە یادگار ئایا بە رای تۆ ئەم کێشەیە بە یاسا چارەسەر دەکرێت؟

کاکە نیگار گیان هەر دوو پرسیارەکەت هەر سەبارەت بە بونی یاسایە بۆیە هەردوو گیان بە یەک وەڵام دەدەمەوە
ئەویــش دەڵێم بـــــــەڵــــێ یــاسا کلیکی چارەسەری هەموو کێشەکانە لە کاتی پەیرەوی کردنی یاسادا مرۆڤەکان کەمترین هەڵە رووبەروویان دەبێتەوە....

دووبارە دەستەکانت خۆش بێت ئازیزم....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2011-08-17 14:51:57

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خراپ بە کارھێنانی مۆبایل

دەست خۆش کاکە نیگار، هەر بژیت بۆ درێژە دانت بە تەوەرەکان ...

سەبارەت بە پرسیارەکان:


ھەر وەک خۆت دەلێی کە داھێنان و تەکنەلۆجیا بۆ خزمەت کردنە نەک بۆ کات بەسەر بردن یاخۆد رابواردن و بێزار کردن و زەرەر گەیاندن بە کەسانی دەروبەر ئەی بە رای تۆ بۆچی ئەم کەسانە ئەم کارە دەکەن ؟

بە دڵنیاییەوە هەر تەکنەلۆجیا Ùˆ داهێنانێک بۆ خزمەت کردن بە مرۆڤایەتی Ùˆ کۆمەڵگا دروست دەکرێ، بەڵام بە داخەوە کەسانێک/لایەنێک ئەم داهێنانانە بۆ مەبەستی خراپ بەکاردەهێنن، Ù„Û• ڕاستیدا ئەوانەی دەبنە مایەی بێزاری Ùˆ ڕابواردن بە خەڵک Ù¾ÛŽÙ… وایە ئەمانە کەسانی نەخۆشن ! Ù„Û• ڕووی دەروونیەوە تەندروست نین بۆیە ئەوەندە بیر ناکەنەوە Ú©Û• ئەم کارە هیج سوودێکی نیە بەڵکۆ تەنها زەرەری تێدایە بۆ خۆدی کەسەکە Ùˆ بۆ کۆمەڵگاش بە گشتی ... Ú©Û• زۆر بە داخەوە هەندێ جار بە Ù‡Û†ÛŒ ئەم دیاردانەوە ڕووداوی ناخۆش دروست ئەبێت ÙˆÛ•Ú© Ø´Û•Ú• Ùˆ ئاژاوە Ùˆ تەنانەت تەڵاقیش !  ئەمانە کەسانیکن Ú©Û• هیچ کارێکیان نیە Ùˆ هیچ ئامانج Ùˆ هەوڵێکیان نیە Ù„Û•Ù… ژیانە دا Ùˆ پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە ! هیوادارم کەسانی وا هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن Ù„Û• ئاست ئەم دیاردەیە دا Ùˆ تێبگەن Ú©Û• ئەم داهێنانە بۆ خزمەت کردنە Ù†Û•Ú© بۆ دروست کردنی Ú©ÛŽØ´Û• Ùˆ زەرەر گەیاندن بە خەڵک.

هەرزانی نرخی هێلەکانی مۆبایل کاریگەری هەیە لەسەر ئەم دیاردەیە ؟

بەڵێ سەد لە سەد کاریگەری هەیە و کاریگەریەکی زۆر خراپیش ! بۆ نموونە کەسێک بە نرخێکی زۆر هەرزان سیم کارتێک ئەکڕێت کە چەند باڵانسیشی تیایە و چەندین کاری نەشیاو و بێزارکەری پێ دەکات و دوایش سیم کارتەکە فڕێ ئەدات ! ئاخر ئەگەر کۆنتڕۆلێک لەسەر کڕین و فرۆشتنی سیم کارتەکان هەبوایە ئەم جۆرە دیاردانە ڕووی نە ئەدا ... لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو کۆمپانیاکانی گەیاندن زۆر بە داخەوە هیچ کۆنتڕۆلێکیان نیە و زۆر کەمتەرخەمن لە ئاست ئەم ڕەوشە دا، نامەوێ ئاماژە بە ناوی کۆمپانیایەک بدەم بەڵام ئاخر مەعقۆلە دوو سیم کارت بە دوو هەزار دینار بکڕیت و دوو هەزار دینار باڵانسیشی تیا بێت ؟! بێگۆمان ئەمە زیاتر ڕێ خۆشکەرە بۆ ئەو کەسانەی کاری نەشیاو و بێزارکەر بەم سیم کارتانە ئەکەن، زۆر بە ڕاشکاوانە ئەڵێم پێویستە کۆمپانیای لەم جۆرە بدرێتە دادگا و سزا بدرێت تا ئەو کاتەی کۆنتڕۆلێک ئەخاتە سەر کڕین و فرۆشتنی سیم کارتەکان و پاراستنی بەکارهێنەران لە بێزار کردن.

دووبارە دەست خۆش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-17 14:52:40)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.146.255.127
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net