❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێک له‌ باره‌ی " صلاة الاصقاط "

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-19 12:47:11

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

پرسیارێک له‌ باره‌ی " صلاة الاصقاط "

سلاوی خوات لێ بێت مامۆستا گیان هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ و هه‌موو کات ئاسوده‌ بیت
خوای گه‌وره‌ پاداشتی ماندووبونت بداته‌وه‌ به‌راستی کارێکی زۆر گه‌وره ده‌که‌یت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و رێنوێنی کردندا ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا جاکه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ و ده‌ستت خۆش ىی تو ماندوو نه‌بیت له‌ کاره‌کانت

مامۆستا گیان ئایا " صلاة الاصقاط "  ئه‌گات به‌ که‌سی مردوو ؟ ئه‌گه‌ر روون کردنه‌وه‌م بده‌یتێ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر " صلاة الاصقاط "  سوپاست ده‌که‌م و ماندوو نه‌بیت یاخوا

خوا عیباده‌ت و رۆژیه‌کانت قبول بکات 

له‌گه‌ل رێز خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-09-21 21:41:10

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: پرسیارێک له‌ باره‌ی " صلاة الاصقاط "

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
نه‌ریتی هه‌ندێک موسڵمانان له‌ کوردستاندا  له‌سه‌رده‌مانی پێشوو و ئێشتاشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک مردبا که‌ نوێژ قه‌رزداربا یان ڕۆژوو قه‌رزدار با، ئه‌وا میراتگره‌کانی یا نزیکه‌کانی نوێژ و ڕۆژوویان له‌ جیاتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌کرد و بۆیان قه‌زاده‌کردنه‌وه‌، به‌لام هه‌ندێکی تر پاره‌ و سامانیان له‌ جیاتی نوێژ و ڕۆژووه‌ فه‌وتاوه‌کان ده‌دا.
هۆکاری ئه‌م نه‌ریته‌ بۆ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، کۆمه‌ڵه‌ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ باس له‌ قه‌زا کردنه‌وه‌ی ڕۆژوو له‌جیاتی مردوو ده‌کات و وه‌ هه‌ندێکی تریان باس له‌ که‌فاره‌ت و خێر و صدقه‌ ده‌کات که‌ له‌ بری ڕۆژووه‌کان بدرێته‌ فه‌قیره‌کان. به‌ڵام له‌ باره‌ی نوێژ به‌ هه‌مان شێوه‌ کۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌یه‌ک له‌م بابه‌ته‌ هه‌ن، به‌ڵام پله‌ی فه‌رمووده‌کان، ناگاته‌ پله‌ی فه‌رمووده‌کانی ڕۆژوو.
پاڵپشت به‌م فه‌رموودانه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب و ڕاڕه‌وی (ابو حنیفة) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت، درووسته‌ "إسقاط الصلاة و الصوم" بۆ مردووبکرێت، که‌ ئه‌م ئیسقاته‌ ته‌نها له‌ مه‌زهه‌بی ئیمامی ابو حنیفه‌دا هه‌یه‌، چونکه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئۆقره‌گرتن و نه‌رم بوونی دڵی میراتگرانی مردوو و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یان به‌ مردووه‌کانیان، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مایه‌ی سوود گه‌یاندنێکی به‌رده‌وام و گه‌وره‌ بۆ فه‌قیر و نه‌داره‌کان.
وه‌ موسڵمانانیش له‌ دێرین زه‌مانه‌وه‌ ئه‌م ئیسقاته‌یان کردووه‌ و زاناکانیش فه‌توایان بۆداون. به‌ڵام پێوسته‌ ئه‌م ئیسقاته‌یه‌ نه‌بێته‌ مایه‌ی ته‌مبه‌ڵی و سستی و وازهێنان له‌ نوێژ و ڕۆژوو.
له‌سه‌ر ڕای مه‌زهه‌ب و زانایانی تر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م جۆره‌ ئیسقاته‌ی که‌ ده‌کرێت له‌ نێو موسڵماناندا ڕێگه‌یان پێنه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش ڕای زۆرینه‌یه‌. به‌ڵام هه‌ر خێر و چاکه‌یه‌ک و دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ مردوو سوودی ده‌بێت.
*ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ناوی ئیسقات واز له‌ نوێژ ئه‌هێنن و به‌ته‌مای ئیسقات وازده‌هێنن له‌ نوێژ و ڕۆژووه‌کانیان، ئه‌مانه‌ دووجار تاوانبار ده‌بن:
1. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واجبه‌کان جێ به‌جێ ناکه‌ن.
2. شه‌رعیه‌ت به‌ نه‌کردنی واجبات ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش تاوانێکی ڕوون و گه‌وره‌یه‌.
* له‌دوای گه‌ڕان به‌دوای فه‌توا و ڕای زانایانی سه‌رده‌م، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری زاناکان ئه‌م ئیسقاته‌یه‌ به‌ کارێکی نادرووست داده‌نێن.

* له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن بۆ دواخستنی وه‌ڵامی پرساری به‌ڕێزتان، ئه‌م دواخستنه‌ زۆره‌ش به‌هۆی که‌می سه‌رچاوه‌ و ڕای جیاوازی زۆره‌وه‌ بوو له‌م بابه‌ته‌یه‌.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.134.98
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net