❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / .. تکا ئه‌که‌م..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-20 19:28:40

Harry992
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2013-06-22
په‌یامه‌كان: 92
ویبگه‌
WindowsSafari

.. تکا ئه‌که‌م..


بۆ چاوانت راناگری ..
له‌ روانینی چاوه‌کانم..؟
چاوێکی تر هێلانه‌ته‌..
ئه‌ی خاتوو زین له‌من گه‌ڕێ..
مه‌مێکی تر دێوانه‌ته‌..

با په‌پوله‌ی نیگاکانت..
له‌سه‌ر شوشه‌ی..
چاوه‌کانم نه‌نیشنه‌وه‌..
په‌یامی تۆم بۆ نه‌هێنن..
وه‌ڵامی من نه‌به‌نه‌وه‌..

بڕوا بکه‌ ئه‌مشه‌و
بیستم.. که‌وا دڵت..
لای خۆت نیه‌ و بردویانه‌..
له‌ناو سینه‌ی که‌سێکی تر..
دڵییت کردوه‌ به‌ هێلانه‌..

تۆ نازانی چه‌نێ تاسام !
به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌..
ئه‌وسا زانیم..
ئه‌وه‌ی لای من دروست بوه‌..
ته‌نیا کورته‌ی یه‌ک خه‌یاڵه‌..

گه‌ر ئه‌مزانی..چاوێکی تر..
بۆ نیگای تۆ چاوه‌ڕێیه‌..
بۆ ماچێکی لێوه‌کانت..
لێوێکی تر تامه‌زرۆیه‌..

حه‌زی دڵم هه‌ڵه‌وه‌ران..
ئه‌م کرد به‌ هیوای..
خۆشبه‌ختی و بۆ ئه‌شقی
ئێوه‌م ئه‌باران..

به‌ڵام جوانێ چۆن ئه‌توانی
یاری به‌ هه‌ستی من بکه‌ی..
که‌تۆ دڵت کۆیله‌ و دیله‌..
بۆ ئه‌ته‌وێ دڵم دیل که‌ی.؟!


ئیدی من خۆم دوور ئه‌گرم لێت..
تۆش مه‌ڕوانه‌ .. تکا ئه‌که‌م..
گه‌ر چاویشم ڕوانی لێت..
به‌ ده‌ستی خۆم ده‌ری ئه‌که‌م..!

جێگریاسین
2011/11/07

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Harry992 (2011-11-20 20:36:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#2 2011-11-20 21:22:04

ئه‌ندازیار
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-06-28
په‌یامه‌كان: 450
WindowsSafari

Re: .. تکا ئه‌که‌م..

ئیدی من خۆم دوور ئه‌گرم لێت..
تۆش مه‌ڕوانه‌ .. تکا ئه‌که‌م..
گه‌ر چاویشم ڕوانی لێت..
به‌ ده‌ستی خۆم ده‌ری ئه‌که‌م..!

ده‌ست خۆش هاوری

Kurdzhin
A lie is a lie, even if everyone believes it to be true, . And the truth

is the truth, Even if everyone thinks its a lie

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#3 2011-11-20 21:39:01

Harry992
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2013-06-22
په‌یامه‌كان: 92
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: .. تکا ئه‌که‌م..

ئه‌ندازیار نووسی:

ئیدی من خۆم دوور ئه‌گرم لێت..
تۆش مه‌ڕوانه‌ .. تکا ئه‌که‌م..
گه‌ر چاویشم ڕوانی لێت..
به‌ ده‌ستی خۆم ده‌ری ئه‌که‌م..!

ده‌ست خۆش هاوری

Dastw Chawe to xoSh  andazyar gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.97.14.87
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net