❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-31 15:37:04

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2038
WindowsXPOpera

هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

سڵاو له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئازیزی یانه‌ی کوردژینی خۆشه‌ویست ، هیوای سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم .
ئازیزانم :
ماوه‌یه‌ک بابه‌تێکم پێشکه‌ش ئه‌کرد  به‌ ماڵپه‌ڕی کوردژین له‌ ژێر ناونیشانی ( وڕێنه‌ ) ، بابه‌ته‌ک خوێنه‌رێکی به‌رچاوی هه‌بوو چونکه‌ ڕه‌خنه‌ی گاڵته‌ ئامێز بوو که‌ ئه‌وه‌ش سه‌رنجی زۆری خه‌ڵکانی ڕا ئه‌کێشا ، هه‌رچه‌نده‌ پێم وایه‌ به‌ هۆی هه‌ندێ گۆڕانکاریه‌وه‌ به‌شێکیان له‌ ناوچووبن به‌ڵام هه‌ندێکیان له‌ ماڵپه‌ڕی کۆن و ماڵپه‌ڕی تازه‌ی کوردژین دا هه‌ر مابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فه‌وتێن و ئه‌ندامانی یانه‌ش سوودی لێ وه‌رگرن به‌ چاکم زانی هه‌موو به‌شه‌کانی که‌ ماون کۆیان بکه‌مه‌وه‌ و لێره‌دا پێشکه‌شی ئێوه‌ی ئازیزی بکه‌م و جێگیری بکه‌م ، به‌و هیوایه‌ی جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بێت و که‌مێک خه‌نده‌ بخاته‌ سه‌ر لێوه‌کانتان .


*********************************************   

                                                                        وڕێنه‌  (( به‌شی یه‌که‌م  ))

((( بڕوا بکه‌ن له‌ خۆشیا نه‌مزانی کێ بوو ته‌له‌فونه‌که‌ی بۆ کردم ، هه‌ربه‌په‌له‌ ڕام کرد بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌که‌م ، یه‌که‌م مانگ بوو که‌ مووچه‌که‌م زیاد ئه‌بوو ، کاتێ وه‌رم گرت ئه‌بینم موچه‌که‌م که‌می کردوه‌ !!!! خێرا خۆم گه‌یانده‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ر تا بزانم مه‌سه‌له‌ چیه‌ ، ئه‌بینم زیاتر له‌ ( 1000 ) ئوتومبیل سه‌ره‌یان گرتوه‌ بۆ به‌نزین !!! زیاتر له‌ 5 کاتژمێر ڕاوه‌ستام ، ئاخر توخوا ئه‌مه‌ حاڵه‌ ؟؟؟ ئه‌وه‌نه‌م زانی پشت ملیان گرتم ، ئه‌بینم پۆلیسه‌ :
فه‌رموو گیان !
بۆ جگه‌ره‌ ئه‌خۆی ؟ نازانی ڕه‌مه‌زانه‌ ؟
بۆ نازانم به‌ڵام تۆ خۆت پۆلیسی ، جارێ جگه‌ره‌که‌ت بکوژێنه‌وه‌ ئینجا قسه‌ له‌گه‌ڵ من بکه‌ .
هه‌رچه‌ندم کرد سوودی نه‌بوو ، ناچار هه‌موو گڵۆپه‌کانم خسته‌وه‌ ناو زه‌رفه‌که‌و بردمه‌وه‌ بۆ دوکانداره‌که‌ ، پێم وت :
کاکه‌ گیان یه‌ک گڵۆپیان ئیشی نه‌کرد ئاخرخوا هه‌ڵناگرێ : پێی وتم خۆ به‌زۆر پێم نه‌فرۆشتووی ، فه‌رموو عاره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه‌ ، عاره‌بانه‌که‌م ڕاکێشاو گه‌یشتمه‌ نزیک مزگه‌وته‌که‌و گوێم لێبوو مه‌لا ئه ی‌فه‌رموو : ئه‌وکه‌سه‌ی مه‌شرووب ئه‌خواته‌وه‌ گوناهباره‌ ، ئه‌وانه‌ی تا ( 300 ) مه‌تریش لێیان دووربن هه‌ر گوناهبارن !!!! ، خۆم ڕانه‌گرت و که‌وتمه‌ پێوانه‌ی دووری دوکانی مه‌شروب فرۆشه‌که‌ له‌ مزگه‌وته‌که‌وه‌ ، ئه‌بینم ته‌نها ( 120 ) مه‌تر بوو !! هه‌ر به‌په‌له‌ خۆم گه‌یانده‌ شاره‌وانی و چومه‌ خزمه‌تی سه‌رۆکی شاره‌وانی ، پێم وت : کاکه‌ گیان من وه‌ک فه‌رمانبه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌کم وه‌رگرتوه‌ که‌ به‌پێی تاپۆکه‌ی ئه‌بێ ( 250 ) مه‌تر بێ ، که‌چی ئێستا ئه‌بینم ئه‌ملاو ئه‌ولام کراوه‌ به‌خانوو ، به‌شه‌که‌ی من ته‌نها ( 120 ) مه‌تری ماوه‌ته‌وه‌ ، چاره‌م چیه‌ ؟؟ سه‌رۆک پێی وتم : هیچ چاره‌یه‌ک نیه‌ و ئه‌بێ چاوه‌ڕوان بکه‌ی تا دکتۆر له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سێ !!!! وتم خوشکه گیان من مناڵێکی نه‌خۆشم پێیه‌ و حاڵی باش نیه‌ ، ئاخر چۆن ئه‌بێ دکتۆر خه‌فه‌ربێ و بخه‌وێ که‌سیش نه‌توانێ بڵێ هه‌ڵسه‌ ؟؟ چار نه‌بوو چاوه‌ڕێم کرد تا هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌ و پێم وت : ها چیت کرد پرسیاره‌که‌ن ئاسان بوون یا نا ؟ هه‌ر ده‌ربچیت باشه‌ ، ئه‌ویش وتی :
به‌خوا نازانم پرسیاره‌کان چۆن بوون به‌س ده‌رئه‌چم چونکه‌ مامۆستایه‌کم به‌ کرێ گرتبوو هه‌مووی بۆ نووسیمه‌وه‌ ، بڕوا بکه‌ن خه‌ریک بوو شێت ئه‌بووم له‌ داخی حاڵی ئه‌م میلله‌ته‌ ، باش بوو خوا ڕه‌حمی پێ کردم له‌و خه‌وه‌ نه‌عله‌تیه‌ ڕزگارم بوو ، به‌خه‌به‌ر هاتم ، ئه‌گینا شێت ئه‌بووم .

******************************************************************* 


                                                                  وڕێنه‌  (( به‌شی دووه‌م  ))

قه‌ت وا بێ خه‌م و گێژ نه‌بووم تا به‌و ڕۆژی جومعه‌یه‌ و له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وت مۆبایله‌که‌م لێ بدزن !! ئاخر خوا بتانگرێ ئێوه‌ هاتوون بۆ خواپه‌رستی ، یا بۆ دزی ؟؟؟ هه‌تا نه‌هاتمه‌ده‌ره‌وه‌ پێم نه‌زانی ، هه‌ر که‌ هاتمه‌ده‌ره‌وه‌ هاوڕێیه‌کم بینی و لێم پرسی : _
_ ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌یت لێره‌ ؟
_ بۆ نازانی ؟؟ ئه‌وه‌ زیتر له‌ سێ مانگه‌ هاتووچۆی ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ ) ئه‌که‌م ، ئێستا هه‌شت مانگ
   تێپه‌ڕ بووه‌ و تا ئێستا سه‌رمووچه‌ ( علاوه‌ ) م بۆ نهبه‌ستراوه‌ .
_ ئێ باشه‌ ئێستا چیت کرد ؟ ته‌واو بویت ؟
_ به‌ڵێ ته‌واوبووم ، پێیان وتم نووسراوه‌که‌ت وون بووه‌ بڕۆ نووسراوێکی تر بنووسه‌ .
   ئه‌مه‌م زۆر پێ ناخۆش بوو ، بۆیه‌ ویستم یارمه‌تی بده‌م و پێم وت :
   کاکه‌ گیان وه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ برای خۆت و واز له‌م مه‌عره‌زی سه‌یارانه‌ بێنه‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی قۆڵبڕن ، وه‌ره‌ با
   به‌یه‌که‌وه‌ بڕۆین بۆ لای براده‌رێک ، ئه‌و زۆر شاره‌زایه‌و کوڕێکی زۆر باشه‌ ، پێی ئه‌ڵێم زۆر هه‌رزان بۆت
   بکڕێ ، به‌یه‌که‌وه‌ چوین بۆ لای ئه‌و براده‌ره‌و پێم وت ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵمان هات بۆ لای لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو
   به‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی وت :_
_ ئه‌م براده‌ره‌ پێشمه‌رگه‌ی کۆنه‌و پیاوێکی زۆر قاره‌مان بوو ، ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێکه‌ خه‌ریکه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی
   خزمه‌تی  پێشمه‌رگایه‌تی ، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌کردووه‌ .
_ جه‌نابی لێپرسراو دیار بوو زۆر ڕێزی ئه‌و براده‌ره‌ی لابوو‌ ، بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ کا‌ره‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ کرد ین و به‌یه‌که‌وه‌ هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ و لێی پرسیم :
_ ئه‌و براده‌ره‌ چ کاره‌یه‌ ؟ منیش وتم : ئه‌و براده‌ره‌ کۆنه‌ موسته‌شاره‌ !!!! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت و براده‌ره‌که‌م
   تووڕه‌ بوو منیش وتم کاکه‌ گیان پێویست به‌ تووڕه‌بوون ناکا ، ئه‌توانی بڕۆی له‌ کوێ پێت باشه‌ له‌وێ گۆشت
   بکڕه‌ ، به‌ڵام باش بزانه‌ ڕاسته‌ گۆشته‌که‌ی من مۆری پێوه‌ نیه‌ به‌ڵام من قه‌سابم و له‌تۆ باشتر ئه‌زانم ، ئه‌و
   گۆشتانه‌ش که‌ مۆریان پێوه‌یه‌ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی منه‌ ، بۆ وا ئه‌زانی ئه‌وه‌ی مۆری پێوه‌یه‌ فه‌حس کراوه‌ ؟؟
   بابه‌گیان دکتۆره‌که‌ خۆی دێت و مۆره‌که‌ له‌ گیرفانیدایه‌ هه‌ر به‌چاو ته‌ماشایه‌کی گۆشته‌که‌ ئه‌کاو مۆره‌که‌ی لێ
   ئه‌دات ، قسه‌که‌م ته‌واو کردو جه‌نابی دوکتۆر خۆی کرد به‌ژوورا ، منیش خێرا پێم وت : کاکه‌ گیان بیکه‌ له‌
   ڕاهی خوا ، تۆ چیت کردوه‌ ؟؟ ته‌نها دوو ڕۆژه‌ خه‌ریکی و مه‌کینه‌ی سه‌یاره‌که‌مت داگرت و چاکت
   کرده‌وه‌وته‌واو ، ئیتر بۆ ئه‌کاته‌ ( 500 ) دۆلار ؟؟ من ئه‌وه‌ ( 18 ) ساڵه‌ مامۆستام ، ئێستاش به‌ یه‌ک مانگ
   ( 300 ) دۆلار وه‌ر ئه‌گرم ، جه‌نابی فیته‌ر زۆر به‌تووڕه‌یی وتی :
_ ئینجا مامۆستا گیان من پێم وتی بڕۆ موسته‌قبه‌لی خۆت بفه‌وتێنه‌ ؟؟؟
    له‌پڕ ته‌قه‌ی ده‌رگا هات و له‌خه‌و ڕاپه‌ڕیم ، ده‌رگام کرده‌وه‌ بینیم سه‌یاره‌ی خۆڵه‌که‌ بوو ، به‌ڵام زوو ڕۆیشت
    فریای نه‌که‌وتم .

********************************************************** 

                                                                  وڕێنه‌  (( به‌شی سێیه‌م ))

ئێ خۆ کوفرم نه‌کرد پرسیارم کرد!!! هه‌رئه‌وه‌نده‌ وتم ئه‌رێ بۆدیار نیت ؟ ئیتر پێش مانگێکیش چی کردبوو هه‌مووی بۆ گێڕامه‌وه‌ ، دوای سعاتێک هێشتا پێی نه‌وتم بۆ دیار نیه‌ ، ناچار قسه‌که‌م پێ بڕی و وتم :
براگیان توڕه‌ نابم به‌ڵام بۆ ئیمزایه‌ک بۆ سێ ڕۆژی تر بێمه‌وه‌ ؟؟
ئه‌ویش له‌سه‌رخۆ پێم ئه‌ڵێ : ڕاسته‌ فه‌رمانبه‌رم به‌ڵام خۆ خزمه‌تکاری جه‌نابت نیم ، خه‌ریکی چاتم ئێستا مه‌جالم نیه‌ !!! به‌م قسه‌یه‌ زۆر توڕه‌بووم و له‌ ناچاریا خێرا ده‌ستم دایه‌ حه‌ریقی سه‌یاره‌که‌م و به‌ره‌و ئاگره‌که‌ ڕام کرد چونکه‌ ئه‌زانم تا ئاگره‌که‌ ته‌واو نه‌بێ حه‌ریق ناگاته‌ جێ ، ناحه‌قیشیان نیه‌ چونکه‌ ئه‌ڵێن تلفوونیان نیه‌ ئه‌بێ خۆت بچی ئاگاداریان بکه‌یته‌وه‌ ، هه‌تا من گه‌یشتمه‌ لای ئاگره‌که‌ وتیان به‌نزین ته‌واو بوو ، ئێ باشه‌ من چوار سه‌عاته‌ سه‌ره‌م گرتوه‌ ، به‌نزینێکی زۆر زۆریش هاتوه‌ ، ئیتر بۆ ته‌واو بوو ؟؟ ئا زوو تێگه‌یشتم خێره‌که‌ی له‌ دزیه‌که‌دایه‌ ، باش بوو بیرم هاته‌وه‌ ئه‌زانی دزه‌که‌یان چی لێ کرد ؟؟ به‌ چاوی کاڵی مه‌سئولێکیان به‌خشی به‌و بیانوه‌ی گوایه‌ دزیه‌که‌ی هیچی وا نیه‌ ته‌نها موه‌لیده‌یه‌کی مه‌شروعی ئاوه‌که‌ی دزیبوو ، نابه‌خوا هیچ نیه‌ ئه‌زیزه‌که‌م تۆ سه‌رێک بده‌ له‌ کۆلیجی یاسا ئه‌و کاته‌ به‌چاوی خۆت ئه‌بینی کوڕو باوک و باپیر به‌یه‌که‌وه‌ له‌یه‌ک پۆلا ئه‌خوێنن ، که‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراسیه‌ له‌ کوردستانی ئازیزماندا ، ئه‌گه‌ر ڕازی نیت فه‌رموو سه‌ردانێکی شاری گه‌شت و گوزاری دوکان بکه‌و بزانه‌ میسریه‌کان چۆن قومارخانه‌یه‌کیان هێناوه‌ بۆ پێشکه‌وتنی ڕۆشنبیری و زیندوو بونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئه‌مه‌ ناونیشانی کۆڕێک بوو که‌ بۆ ڕۆشنبیرێک گیراو تیایدا زۆر به‌ ڕوون و ئاشکرا باسی هه‌زاران بابه‌تی کرد که‌ ته‌نها به‌به‌تی ڕۆشنبیری تیا نه‌بوو ، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیش باس نه‌کرا چونکه‌ ئاشکرایه‌ که‌ ( مردن حه‌قه‌ و زیندوبوونه‌وه‌ش حه‌قه‌ ) ، ئه‌م قسه‌یه‌م له‌سه‌رقه‌بران گوێ لێ بوو ، فاتیحامان خوێندو چوینه‌وه‌ بۆ ماڵی خاوه‌ن تازیه‌که‌ و یاڕه‌بی خوا له‌ گوناهی خۆش بێ سێ ڕۆژ له‌و ماڵه‌ تێر گۆشتمان خوارد ، به‌ڕاستی پیری ئاخیر خێر بوو ، ئه‌وه‌تا له‌ وڵاتانا پیاو که‌ پیربوو ئه‌یبه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی پیران و ده‌ستور و یاسا بۆ وڵاته‌که‌یان دائه‌ڕێژن ، له‌وڵاتی ئێمه‌ش که‌ پیاو پیربوو تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ ئه‌بێ ، ده‌ستیم گرت و بردم بۆ لای دکتۆر ، ئه‌ویش وتی وازی لێ بێنه‌ ئێستا حاڵی زۆر زۆر باشتره‌ له‌جاران ، چونکه‌ تۆبه‌ی کردوه‌ له‌ قسه‌گێڕانه‌وه‌و بوختان ، منیش تێر خه‌وتم و که‌ هاڵسامه‌وه‌ هه‌رچی له‌ ماڵی خوشکمابوو هه‌مووی دزرابوو ، به‌ حیساب زاواکه‌مان منی بردبوو ئاگام له‌ ماڵه‌که‌ی بێ تا له‌ به‌غا یه‌ته‌وه‌ .

******************************************************** 

                                                                 وڕێنه‌  (( به‌شی چواره‌م )) 

جاران له‌ مزگه‌وته‌کانی کوردستاندا ( مجێور ) هه‌بوو ، مجێور که‌سێکی ته‌نهاو بێ که‌س و ده‌ست کورت بوو ئه‌هاته‌ مزگه‌وت و هه‌ر له‌وێ ژوورێکیان پێ ئه‌داو ئه‌ویش خزمه‌تی مزگه‌وته‌که‌ی ئه‌کرد ، هه‌موو ژه‌مێک ماڵه‌ نزیکه‌کان خواردنیان بۆ ئه‌هێناو له‌سه‌ر خواردنی خه‌ڵک ئه‌ژیا ، هه‌موو ژه‌مێک له‌چه‌ند ماڵێکه‌وه‌ خواردنی بۆ ئه‌هات و هه‌ریه‌که‌ جۆره‌ خواردنێک بوو ، ئه‌ویش هه‌موو خواردنه‌کانی تێکه‌ڵ ئه‌کردو شتێکی سه‌یر ده‌رئه‌چوو ، ئێستاش که‌ شتێک زۆر تێکه‌ڵ و ئاڵۆز بێت پێی ئه‌ڵێن ( ئه‌ڵێی چێشتی مجێوره‌ ) ، ئێستاش فه‌رموون سه‌یرکه‌ن ئه‌مه‌ش چێشتێکی تازه‌ی مجێوری سه‌رده‌مه‌ ، چووم بۆ کڕینی کارتێکی مۆبایل له‌ قه‌سابخانه‌یه‌ک کڕیم ! دوکانه‌که‌ی ته‌نیشتی سه‌وزه‌فرۆشێک بوو له‌به‌رده‌رگا خوڵوزی دانابوو بۆ فرۆشتن ، هاوڕێیه‌کم له‌به‌رئه‌وه‌ی باوکێ نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی بیرکاری بکات له‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌کالۆری ، بۆیه‌ که‌ ئه‌نجام ده‌رچوو خۆشبه‌ختانه‌ ( 78 ) نمره‌ی بۆ هاته‌وه‌ ، پاش ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌ی له‌ په‌یمانگای پزیشکی ، بوو به‌ مامۆستای سه‌ره‌تایی !! په‌یمانگای ته‌کنیکی ته‌واو کردوو بوو به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی !! مۆبایله‌که‌م به‌ ( $ 45 ) کڕیبوو ، تێک چوو بردم بۆ لای وه‌ستاو بۆی چاک کردمه‌وه‌ ده‌سته‌کانی خۆش بێ ، به‌ڵام حه‌ق ده‌سته‌که‌ی داوای ( $ 50 ) ی لێ کردم !! چومه‌ لای دکتۆر بۆ نه‌خۆشیه‌ک و پێی وتم نابێ جگه‌ره‌ بخۆی چونکه‌ ئاوا بڕوا ئه‌تکوژێ ، زۆرم حه‌ز له‌جگه‌ره‌بوو بۆیه‌ هه‌ر له‌پاکه‌ته‌که‌ی به‌رده‌می جه‌نابی دکتۆر جگه‌ره‌یه‌کم ده‌رکرد !! ڕاو قه‌ده‌غه‌یه‌ ، هاوڕێیه‌کم له‌سه‌ر ڕاو گیرا که‌ ئاسکێکی کوشتبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غرامه‌ی ئاسک زۆر بوو ، بۆیان کرد به‌ جوتێ کۆتر !! لێپرسراوێکی گه‌وره‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کانی که‌ زیاد بوون ده‌رنه‌کرێن ، هه‌موویانی کرد به‌ پاسه‌وانی ماڵی خۆیان !! له‌په‌رله‌ماندا هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ زیاتر له‌ ژنێکیان هه‌بوو ده‌نگیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی دا ، ئه‌وانه‌ش که‌ته‌نها یه‌ک ژنیان هه‌بوو یا نه‌یانبوو ، ده‌گیان بۆ فره‌ژنی دا !! هه‌ر له‌په‌رله‌مان یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان ده‌رچوو ، چاوه‌ڕێ بن به‌م زوانه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی ته‌پڵه‌کیش ئه‌خرێته‌ ده‌نگ دانه‌وه‌ !! حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا به‌شێک له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێ ، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ گه‌وره‌ پیاوان و مه‌سئووله‌ به‌ڕێزه‌کان ناگرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ذ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه‌ هه‌گبه‌ی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵێ ( هه‌ژاره‌کانی کوردستان نازانن پاره‌که‌یان بخۆن !! ) ، ببورن ناتوانم هیچی تر بنووسم چونکه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌م ئه‌م نووسینه‌م بۆ هات ، ( تکایه‌ هیچی تر مه‌نووسه‌و ده‌می خۆت بگره‌ با نه‌تگرن !! ) . ببورن کۆمپیوته‌ره‌که‌م ڕیستات ئه‌که‌مه‌وه‌ تا نه‌قه‌وماوه‌ ، خواتان له‌گه‌ڵ .


*********************************************** 

                                                          وڕێنه  (( به‌شی پێنجه‌م ))

دوێنێ دراوسێکه‌مان دایکی مرد ، منیش چوم بۆ ماڵیان و وه‌ک ئه‌رکێکی دراوسیه‌تی هاوکاریم کردن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان ، نانی ئێواره‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ و نان خورا ، گوێم لێبوو خه‌ڵکه‌که‌ گله‌ییه‌کی زۆریان ئه‌کرد ، یه‌کێک ئه‌وت ڕۆنه‌که‌ بایه‌عی بوو ، یه‌کێکی تر ئه‌یوت برنجه‌که‌ش بایه‌عی بوو ، له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو یه‌کێک وتی : عه‌یب و شووره‌یی خۆ گۆشتی مریشکیان لێنابوو !!! منیش به‌ده‌نگی به‌رز وتم : فه‌رموون هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ هه‌لهه‌له‌یه‌ک لێ بده‌ن بۆ گیانی پاکی خوا لێخۆشبوو ، وا پێده‌چێ ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ کاتی
ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی بووک دا فاتیحا بخوێندرێ ، ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو میوانێک هات و وتیان ( الفاتیحه‌ ) له‌ ناوه‌ڕاستی فاتیحه‌ خوێندندا مۆبایلی میوانه‌که‌ لێیدا و گۆرانی شه‌مام و خاڵ خاڵی له‌سه‌ربوو ، خه‌ریک بوو سه‌رچۆپی بگرم باش بوو زوو کوژایه‌وه‌ ، ئه‌مڕۆش بیرم له‌ هونه‌ری بازرگانی ئه‌کرده‌وه‌ له‌ کوردستاندا ، ئه‌وه‌م لا ئاسایی بوو که‌ گه‌چ تێکه‌ڵاوی ئارد ئه‌که‌ن ، به‌ سرنج ده‌به‌ی ساردی ئێرانی پڕ ئه‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌رچه‌ندم کرد نه‌مزانی چۆن په‌تاته‌ی کوڵاو ئه‌که‌نه‌ ناو ته‌نه‌که‌ی ڕۆنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ری ته‌نه‌که‌که‌ هه‌ڵپچڕن !!! له‌ په‌یمانگاکه‌ی دوکانیش پاسێکی تازه‌م بینی که‌ ڕاگیرابوو ئیشی پێ نه‌ئه‌کرا ، خوێندکاره‌کانیش به‌ پێ و به‌و باران و قوڕو چڵپاوه‌ ئه‌چوون بۆ په‌یمانگا ، که‌ پرسیارم کرد وتیان ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ خوێندکاره‌کان گورج و گۆڵ بن و وه‌رزشی به‌یانیان بکه‌ن ، لێپرسراوی به‌شێک له‌ یه‌کێک له‌ فه‌رمانگه‌کانی هه‌رێم بانگی کردم و پێی وتم نوسراوێکی بۆ بنووسم ، که‌ پرسیارم کرد وتیان ئه‌و براده‌ره‌ خوێنده‌واری نیه‌ !!! فاڵچیه‌ک ده‌ستی بۆ خوێندمه‌وه‌و وتی ، تۆ به‌م زوانه‌ خانه‌نشین ئه‌کرێی و ئه‌وه‌نه‌ی تریش ماڵت کاول ئه‌بێ !!! به‌ڵام دوایی که‌مێک دڵی خۆش کردم و وتی ، کوڕه‌که‌شت دوای ماوه‌یه‌کی تر ئه‌بێ به‌ مه‌سئولێکی گه‌وره‌ ، منیش وتم ئاخر نه‌خوێنده‌واره‌ ، ئه‌ویش وتی نه‌خوێنده‌واری په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ ، ته‌رمی کۆمه‌ڵێک شه‌هیدی ئه‌نفاناله‌کان هاته‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان مه‌سئولی گه‌وره‌و ناوه‌نجی و بچووک ته‌رمه‌کان نێژران و مه‌سئوله‌کان ڕۆیشتن بۆ ده‌عوه‌تی ماسی و بریانی که‌ تایبه‌ت کرابوو بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ، که‌س و کاری شه‌هیدانیش تا نیوه‌ڕۆ له‌ سه‌ر ته‌رمه‌کان گریان و دواییش له‌ چێشتخانه‌کان نانیان بۆ نه‌مایه‌وه‌ ، با ناچاری و به‌ سکی برسێتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لادێکانی خۆیان .


**************************************** 

                                                              وڕێنه‌  (( به‌شی شه‌شه‌م )) 


1_ زیندانه‌ سیاسیه‌کانی جنووبی عیراق مانگانه‌ ( 500000 ) دیناری چاپ وه‌رئه‌گرن که‌ به‌خشیشی حکومه‌تی عیراقه‌ ، زیندانه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانیش پاره‌که‌یان بۆ ئه‌ژمێرن بزانن ته‌واوه‌ ؟؟ !!! .

*************************************************

2_ که‌س و کاری شه‌هیدان له‌ جنووب سیر ئه‌خۆن و که‌س و کاری شه‌هیدان له‌ کوردستان زوڕنا لێ ئه‌ده‌ن .

*************************************************

3_ بێ کاره‌کانی جنووب خۆیان ئه‌ته‌قێننه‌وه‌ و له‌ کوردستانیش بای ئه‌ده‌ن .

************************************************* 

4_ له‌ جنووب به‌ خورما ڕۆژوو ئه‌شکێنن ، له‌ کوردستانیش به‌ دۆشاوه‌که‌ی .

************************************************* 

5_ قانوون له‌ جنووب زمانی دادگایه‌ ، له‌ کوردستانیش زمانی مۆسیقایه‌ .

************************************************* 

6_ له‌ جنووب با هه‌ڵ ئه‌کات و له‌ کوردستانیش خاک و خۆڵ ئه‌بارێ .

************************************************* 

7_ 17% ی بودجه‌ی عیراق بۆ مه‌سئوله‌کانه‌و 17% ی خۆڵی جنووبیش بۆ خه‌ڵکی کوردستانه‌ .

************************************************* 

8_ کرێکاره‌کانی جنووب هاتوون بۆ کوردستان بۆ ئیش کردن ، کرێکاره‌کانی کوردستانیش له‌ چایخانه‌ دۆمینه‌ ئه‌که‌ن .

*************************************************

9_ حاجیه‌کانی جنووب که‌ هاتنه‌وه‌ له‌ حه‌ج ، به‌رده‌ نوێژ ئه‌هێننه‌وه‌ ، حاجیه‌کانی کوردستانیش کامیره‌ی ڤیدیو ئه‌هێننه‌وه‌ .

************************************************* 

10_ نه‌وتی جنووب به‌ بۆری ئه‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه‌ ، له‌ کوردستانیش به‌ تانکه‌ر .


*************************************************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#2 2010-08-31 22:04:38

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ هێمن
زۆر ده‌مێكه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ بووم ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌یانه‌ ببینم و ده‌ستخۆشیه‌كت بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌سته‌جوان و زیندووه‌ت،،،
ڕاسته‌ وڕێنه‌ به‌شێكه‌ له‌و كارو كرده‌وه‌و بیركردنه‌وانه‌ی به‌ڕیزت به‌ڵام ئاماژه‌ پێكردنه‌ به‌چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی ژیانی ئێمه‌ش ،،،
من ده‌ست خۆشی ئه‌وه‌ت لیده‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه‌من نه‌متوانیوه‌ ده‌ری ببڕم به‌ڕێزتان له‌نیگای خۆتانه‌وه‌
قسه‌كانی ده‌روونی منیشت كردووه‌....

ڕاسته‌ وڕێنه‌ ،،،،ئه‌و بێئاگایی بوونه‌یه‌ كه‌مرۆڤه‌كان زۆر جار به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ یان خه‌یاڵه‌وه‌ ده‌یڵێن ،،، به‌ڵام ئه‌مه‌ی به‌ڕێزتان
دنیایه‌كی جیاوازی وڕینه‌یه‌ كه‌به‌چاوێكی كراوه‌ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵه‌وه‌ وتراوه‌،،،،،
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ نووسینه‌كان ڕاسته‌ له‌ڕوخساردا گاڵته‌ ئامێزه‌ به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا زۆر به‌رزوو به‌پێزه‌...
هه‌رچه‌ند بڵێم واده‌زانم هیچم نه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت بڵێم ده‌سته‌كانت خۆش و ساغ و سه‌لامه‌ت بیت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌
جوانه‌ی گۆشه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان كه‌به‌لای منه‌وه‌ ،،،،،،،،،،یه‌كیكه‌ له‌شاكاره‌كانی تری كاك هێمن___زانكۆ
وه‌هیوادارم له‌م زانكۆیه‌ی به‌ڕیزتان به‌شاگردێكی بچوكم قبووڵ بكه‌یت به‌ڵكو سودێك له‌كاره‌ كانت ببینم

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#3 2010-09-01 11:31:42

serwanhh
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPOpera

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

دةستةكانت خؤش بىً بةراستى شتى جوانت وروزاندوة هيوادارم بةردةوام بيت

Kurdzhin
(مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#4 2010-09-01 18:59:43

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2038
WindowsXPOpera

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

زۆر سوپاس برای زێده‌ ئازیزم ( m.b bawanoori ) ، سوپاس بۆ وته‌ به‌نرخه‌کانتان که‌ جێگای شانازین ، هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم نموونه‌تان هه‌ر زیاد بێت .

سوپاس برای ئازیزم  serwanhh  ، هه‌ر بژیت گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#5 2010-09-04 23:44:28

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

‌ ده‌ست خۆش کاک هێمن شتێکی جوانه‌

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#6 2010-10-20 13:26:05

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2038
WindowsXPOpera

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

سوپاس  xamnak گیان ، ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش و هه‌ر بژین .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#7 2010-10-21 11:36:40

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2013-09-04
په‌یامه‌كان: 731
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

داستاکانت خۆش بێت کاکه‌ هێمن

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#8 2010-11-06 15:31:38

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

5_ قانوون له‌ جنووب زمانی دادگایه‌ ، له‌ کوردستانیش زمانی مۆسیقایه‌ .

یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆسبیت به‌ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆر جوان بووون

هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#9 2010-11-13 08:58:40

سكالاكار
خونچەی نوێ
شوێن: شةقلاوة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-12-26
په‌یامه‌كان: 1
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

دةست خؤش [img][/img]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#10 2010-11-13 13:40:35

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsMSIE7

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

هههههههههه کاکە هێـمن گیان بەراستی زۆر جوانە ...
من ئاگادار نەبووم کە وەها بابەتێکت بلاو کردبێتەوە چونکە بەهۆی  دابڕانم لە نێت ....
وڕێنە بەشێكی گرنگی ژیانی هەموو نەخۆشێکە ..
کاکە هێمن گیان ئێمە هەموومان نەخۆشین کەواتە هەموومان تووشی وڕێنە ئەبین ..
لەوانەیە پرسیار بکەیت بڵێیت بۆ نەخۆشین ؟
من و تۆ و فلان و فیسار جۆرە نەخۆشیەکی تایبەتیمان هەیە پێی دەڵێن نەخۆشی ژیان لە کوردستان ...
کورد هۆزێکی گەندەلە ... وەبە گەندەلیش ناسراوە .. لەگەڵ ڕێزم بەڵام زۆربەی مەسئولە کەواتە زۆربەی گەندەلە ...
گەندەلیش نەخۆشیە ... نەخۆشیش گەندەڵیە...
وڕێنەش نەخۆشیەو کەواتە گەندەلیشە !!

هەرجەنە لەسەر ئەو بابەتەت برۆم تەواو نابێت چونکە دڵنیام هەر پیتێکی مانای تایبەتی خۆی هەیە ..
هیوادارم کەس لە قسەکانم زویر نەبێت ئەوە بیر و رای خۆمە ....

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#11 2011-06-11 14:35:36

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

hhhhhhhhhhhhhh5:(

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#12 2011-07-24 13:30:43

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك هيمن
زؤر له دلةوه بابةتةكةم خويندةوه وه زؤر زؤر بةدلم بوو
بةلام له هةمووى خؤشتر بةشى جوارةم بوو
بةراستى لةو بةشةدا زؤر بيكةنيم  ههههه
دووباره دةست خؤش
ئاواتةخوازم سةركةوتوو بيت له زيانتدا وه تةمةن دريز بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#13 2011-07-24 16:19:17

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

دةستةكانت خؤش بىً
بةراستى شتى جوانت وروزاندوة هيوادارم بةردةوام بيت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#14 2011-07-25 08:03:20

sarwar1996
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-17
په‌یامه‌كان: 55
WindowsXPFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

8دةستةكانت خوش بيت بةراستى زور  جوانه8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#15 2011-08-16 23:12:26

zryan...q
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-08-18
په‌یامه‌كان: 3
WindowsFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

zorzor jwana das xosh ba rasti har hamwi la jei xoiaiati  xozga ham w kas aiitwani chi ladlaia barambar hamw kasek bilet  das xosh dwbara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#16 2011-08-20 13:12:01

sonya11
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 23
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

ده سخوش 1

Kurdzhin
SONYA   CHAO SAOZ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#17 2011-11-20 19:12:44

Arshak
خونچەی نوێ
شوێن: Slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-28
دواترین سه‌ردان: 2012-03-30
په‌یامه‌كان: 44
WindowsSafari

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

dast xosh bet sarkawtw bet

Kurdzhin
http://www.gifs.net/Animation11/Animals/Jungle_Cats/leopard.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#18 2011-11-22 14:48:38

Harry992
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2013-06-22
په‌یامه‌كان: 92
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

ده‌ست خۆش مام ‌هێمن  زۆر جوان تێکه‌ڵت کردوه‌
هههههههههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#19 2011-11-22 18:52:35

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-22
په‌یامه‌كان: 445
WindowsSafari

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

دةستةكانت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


#20 2011-11-22 19:09:25

kalea-z
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-28
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsSafari

Re: هه‌موو به‌شه‌کانی (( وڕێنه ))‌

‌ ده‌ست خۆش کاک هێمن شتێکی جوانه‌
2

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f160d812c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.97.14.84
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net