❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / “توندوتیژی دژ بە ژنان كەمیكردووە، بەڵام خۆسووتاندن هەر لە زیادبووندایە”

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-02 16:41:12

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

“توندوتیژی دژ بە ژنان كەمیكردووە، بەڵام خۆسووتاندن هەر لە زیادبووندایە”

ئەمەریكی بۆكورد كاردەكات، داوادەكات هەوڵی جیدی بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان بدرێت.



هاوڵاتی: ئەگەر بێین بەراوردی نێوان رەوشی ئافرەتان ئەمساڵ لەگەڵ چەند ساڵی رابردووبكەین رەوشەكە چۆنە؟

هودا زەنگەنە: ئەوەندەی من ئاگاداربم تارادەیەك ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانە مامناوەندیە كە  توندوتیژیان بەرامبەرئافرەتان نواندووە هەندێكیان ئێستا لەبەندیخانەكان بەندكراون لەساڵانی رابردوو تەنانەت حكومی لەسێدارەدانیش هەبووە، جا هەرجۆرە توندووتیژیەك ببێت بەكوشتن یان هەرشتێكی تر بەڵام ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كەسەی كە توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت تاچەند دەزگای پەیوەندیداری لێئاگادار دەكاتەوە، چونكە ئەگەر كەسێك نەبێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات ئەوا توندوتیژی و تاوانیش زۆردەبێت.

هاوڵاتی: باس لەوەدەكرێ زۆربەی ئەو ئافرەتانەی كەتووشی توندووتیژی دەبنەوە لەلایەن كەسانی كاربەدەست و سەرۆك خێلەكانەوە دەبێت دواتریش لەدەست یاسا رادەكەن، ئایا ئەم حاڵەتە بەدی دەكرێت؟

هودا زەنگەنە: خۆی جۆرەها توندوتیژی هەیە لەبەرامبەر ئافرەت مامەڵەكردن لەناو خێزان جیاوازە، ئێمە دەتوانین توندوتیژیە قورسەكانی وەك سوتاندن و كوشتن لەگەڵ توندوتیژیە سوكەكانی وەك ئازارو ئیهانەكردن لێكجیابكەینەوە. سەبارەت بەتوندوتیژیە قورسەكان تاڕادەیەك كەم بۆتەوە لەچاوساڵانی رابردوو یاخود شكایەتكردن لەلایەن ئافرەتەوە كەم بۆتەوە، بەڵام سوتان ئەویش هەر لەزیادبوون دایە پێویستە هەوڵی جیدی بۆ كەمكردنەوەی بدرێت كەبەداخەوە لەكوردستان هیچ هەوڵێكی بۆنەدراوە.

هاوڵاتی: رۆڵی دەزگای راگەیاندن چۆن دەبینی، چونكە باس لەوە دەكرێ زۆرجار رۆڵی نێگەتیڤ دەبینن؟

هودا زەنگەنە: من پێموایە دەزگاكانی راگەیاندن زیاتر رۆڵی سلبیان هەیە نەك ئیجابی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناپڕۆفیشناڵی ئەو دەزگایەی كە دەست بۆئەم كێشە دەبات بەڵام رۆلیان هەبووە لەوەی دیاردە نەگەتیڤەكان بەشێوەیەك بگۆرن.

هاوڵاتی: زۆرجار باس لەرۆلی بزوتنەوە رێكخراوەكانی ئافرەتان دەكرێت، جەنابت رۆلی ئەوان چۆن دەبینی لەرووبەڕبوونەوەی پێشەلكاریەكانی دژی ئافرەتان؟

هودا زەنگەنە: ئەوكەسانەی كە لەرێكخراوەكانی ئافرەتان كاردەكەن ئەو راستییە دەزانن  كە بێویژدانیەكی گەورەیە ئەگەر لەدژی ئەو رێكخراوانە بوەستینەوە من هەمیشە وتومە ئەگەر پرسی یەك ئافرەتیان چارەسەركردبێت بەختەوەرییان بۆیەك خێزان گەڕاندبێتەیەوە شایستەی ئەوەن دەستیان بۆببردرێت.

هاوڵاتی: زۆرجار حكومەت و رێكخراوەكانی ئافرەتان دروشمی یەكسانی و جیێندەر بەرزدەكەنەوە لەبۆنەو یادەكانی ئافرەتان، ئەمەش جۆرێك لە كاردانەوە دروستبووە لە لایەن پیاوان، پاشانیش باس لەوەدەكرێ ئەو رێكخراوانە ناوێكی ناشرینیان بۆدروست بووە، تۆ لەم بارەیەوە چی دەڵێی؟

هودا زەنگەنە: چەمكی جێندەر كۆمەڵێك لێكدانەوە لە خۆی دەگرێت چونكە وشە پێناسە دەكرێت، بەڵام ئەمە چەمكە وشە نییە بەپێی بەهای كۆمەڵایەتی ئەو كۆمەڵگایەی كە ئەم چەمكەی بۆكاردەهێنن پێناسەیەكی یەك لایەنەیە بۆیە هەموو كۆك نەبوون لەسەر ئەوەی چەمكی جەندەر كۆمەڵێك یەكسانی چەمكی جێندەر وەردەگرێ‌ بە پێی واقیع وەك ئەو چەمكەی كە بەكاردەهێنی لە كۆمەڵگای كوردی جیاواز دەبێت وەك كۆمەڵگای سویدی بەپێی بەها و یاسای ئەو كۆمەڵگایە.

هاوڵاتی: پێتانوایە بەراوردكردنی رەوشی ئافرەتانی كوردی و رۆژئاوا تا چەند شتێكی عەقلانییە، چونكە زۆرجار رێكخراوەكانی ئافرەتان دەیانەوێت لەماوەیەكی كورتدا هەموو بارودۆخەكە بگۆڕن؟

هودا زەنگەنە: من پێموانیە ئەوە نیازی رێكخراوەكان بێت ئەمەش بۆ ئەوەیە كەناوی رێكخراوەكان و چالاكوانان ناشرین بكرێت بۆ ئەوەشە خەڵك ترسێكی  هەبێت . هەر چالاكوانانن دەبنە هۆی گۆڕان و پێشكەوتن رەنگە ئەم گۆڕانكاریەش كەسانێك پێیان قەبوڵنەكرێت ئەوماف و ئیمتیازانەی وڵاتانی ئەورووپی كەبەئافرەتانیان داوە بەئافرەتی ئێمەش بدرێت ئەوماف و ئەركەش لەهەموو وڵاتان وەك یەكەبەڵام چۆنیەتی جێبەجێ كردنی كۆمەڵگا جیاوازە.

هاوڵاتی: لەگەڵ بوونی یاسایەكدای بەناوی بەرەنگاربوونەوەی  توندوتیژی؟

هودا زەنگەنە: خۆی لەئێستادا دەبینین هەر یاسایەك كەدەردەچێت لە پەرلەمان جێبەجێ دەكرێت وەك یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت كەماوەیەكی كەمە جێبەجێكراوە هەڵبەتە ئەو یاسایە دەستكە وتێكی  زۆر گرنگە بۆ كۆمەڵگای كور سة ر جاوة خة ندان

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.97.9.172
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net