.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
پهڕهكان: 1
سڤیل:
كچێك، ماوەی چەند ساڵێكە بەتەنیا لەیەكێ لەگەڕەكەكانی ناو هەولێر دەژیت، ئەو كە بەهۆی بارودۆخێكی تایبەت، ماڵی تەنیایی هەڵبژاردووە، پێیوایە كە ژیانی تەنیایی زۆر ناخۆشەو بۆ (سڤیل) دەڵێت "خۆم دژی ئەو ژیانەم، هانی هیچ كچێكیش نادەم لەماڵێكی تەنیا بژیت، چونكە ناتوانی ئاسوودە بیت".
بەشێك لەو كچانەی كە بەهۆی هەر بارودۆخێكەوە بووبێت، بەتەنیا لەنێو ماڵكێدا دەژین، باس لەوە دەكەن، كە جگە لەوەی ژیانی تەنیایی و راییكردنی ئیش و كارەكانیان هەروا ئاسان نییە، كۆمەڵگا و كەسانی دەوروبەریش، بەباشی لێیان ناڕوانن.
(ئەمەل حەسەن)، تەمەن 31 ساڵ، مامۆستای قۆناغی ئامادەیی لەناو شاری هەولێر، هەروەك خۆی هێمای بۆ دەكات، ماوەی 6 ساڵە لەماڵێكی تەنیا، لەگەڕەكێكی میللی ناو شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات. ئەو مامۆستایە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لەدوای مردنی دایكییەوە بەتەنیا دەژیت، جگە لەتەنیاییەكەشی وەكخۆی باسی لێوە دەكات، چونكە موچەی خۆی هەیە، هاوكات خانووی خۆشیەتی، هیچ گرفت و كێشەیەكی نییە، بەڵام وەك گوتی "زۆركات رووبەڕووی قسە و باسی دەوروبەر و گەڕەك دەبمەوە".
مامۆستا ئەمەل، بۆچوونیشی وایە كەوا قسە و باسی ناو رۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆنەكان، هەموو ئەوانەشی رێكخراوەكانی مەدەنی دەیكەن، زۆر جیاوازە لەژیانی راستەقینە، چونكە وەك ئەو دەڵێت "تاوەكو ئێستا لەكوردستان، كەلتووری كۆمەڵگا رێگرە لەبەردەم بەسەربردنی ژیانی تەنیایی كچان"، ئەو بەدووریشی نازانێت، كە تاوەكو چەندین ساڵی دیكەش، وەكو ئێستا رێگری لەو ئازادی و سەربەخۆییەی كچان و ژنان بگیرێت.
كچە راگەیاندنكارێك كە ماوەی 4 ساڵە لەهەولێر لەماڵێكی تەنیا و سەربەخۆ دەژیت، لەبارەی گرفت و كێشەكانی ژیانی تەنهایی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لەبەر سەرقاڵی بەكاروباری رۆژانەی، كەمتر لەگەڵ خەڵكی هاموشۆی هەیە، بۆیەش كەمتر لەجاران رووبەڕووی كێشە و گرفت و قسەوباسی دەوروبەر دەبێتەوە. ئەو كچە راگەیاندكارە (ن-م) كە لەسەر داوای خۆی ناوەكەی بەپیت ئاماژەی پێكرا، دەڵێت "تەنیایی و كاروباری ناوماڵ، تەواو ماندووی كردووم، بەڵام فێری ئەوەشی كردووم كە پشت بەتوانای خۆم ببەستم و بڕوای زیاترم بەخۆم هەبێت".
گوڵستان ئەمین، تەمەن 26 ساڵ، فەرمانبەری میرییەو ئەویش ماوەی 5 ساڵە بەتەنیا دەژیت. ئەو ژنە ئاشكرای دەكات كە لەدوای جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی، بڕیاری داوە تەنیا بژیت و دەڵێت "بڕوام بەخۆم هەیە، ماڵەوەش سەرپشكیان كردووم لەوەی بەتەنیا بژیم، یا بگەڕێمەوە لای ئەوان، بۆیە لەكۆتاییدا بڕیارمدا بەتەنیا بژیم". گوڵستان، نایشارێتەوە كە بڕیارەكەی تووشی كێشەی زۆری كردووە، چونكە وەكخۆی ئاماژەی بۆ دەكات، بارودۆخ و كەلتووری كۆمەڵایەتی كوردەواری تاوەكو ئێستا رێگرە لەبەردەم ژن كە بەتەنیا بێت، گوتیشی "خۆم ئاگادارم چەندە قسەوباسی سەیر و سەمەرەیان لەبارەوە كردووم، بەڵام دواجار ئەوە بڕیاری خۆمە و دەبێت رووبەڕووی ئەو قسانە ببمەوە".
سەوسەن جەمیل، چالاكوان لەبواری مافەكانی ژنان، لەبارەی بەتەنها ژیانكردنی ئافرەتان لەكۆمەڵی كوردەواری، رای وایە كە كۆمەڵگا و كەلتوور و باری دارایی ئافرەت، ئەمانە هەمووی رێگرن لەبەردەم بەسەربردنی ژیانی تەنهایی ئافرەت. بەبۆچوونی (سەوسەن) ژیانی تەنهایی ئافرەت لەماڵێكدا، واش دەكات كە ئەو ئافرەتە هەست بەبەرپرسیارێتی زیاتر بكات و لەماوەیەكی كەم فێری بەڕێوەبردنی خۆی ببێت. گوتیشی "بەبەراورد لەگەڵ رابردوو، لەئێستادا كچان دەرفەتیان زیاترە و رێگرییەكانی بەردەمیان كەمتر بۆتەوە، بۆیە ئێستا تەنانەت كچان و ژنانی كورد زۆرجار بەتەنیاش سەفەری دەرەوەی وڵات دەكەن و كارەكانیان رادەپەڕێنن". سەوسەن بەگرنگیشی دەزانێت كەوا ژن لەهەندێ بابەت و بارودۆخ پەلە نەكات لەوەی دەیەوێت، چونكە "پەلەكردن خزمەتیان پێناگەیەنێت".
توێژەرێكی كۆمەڵایەتی (نادیە زوبێر) لەبارەی بەسەربردنی ژیانی تەنیایی ژنان و كچان لەماڵێكدا و قبوڵكردنی لەلایەن كۆمەڵگای كوردییەوە، بەبابەتێكی نامۆی دەزانێت بەكۆمەڵگای كوردی و ئاواشی دەبینێت كە حالی حازر ژنان و كچانی كورد، چەندین كێشەی دیكەیان هەیە كە تاوەكو ئێستا بێ چارەسەر ماونەتەوە، بۆیە وەك ئەو دەڵێ، پێویستە ئەوان چارەسەر بكرێن ئینجا باس لەو بابەتە بكرێت. (نادیە زوبێر) لاشیوایە كە دەسەڵاتی باوكسالاری ناو كۆمەڵگا، بەردەوام ئارەزووی ئەوە دەكات كە چاودێری ژن و ئاگاداری هەڵسوكەوتەكانی بێت. بۆیە دەڵێت "ئەستەمە ئاوا بەئاسانی رێگا بەكچ و ژن بدرێت، لەماڵێكی تەنیا بژیت".
ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە، هاوكات نیگەرانی خۆشی دەردەبڕێت لەوەی كە تاكەكانی كۆمەڵگا بەخوێندەوارەكانیشەوە، "لەرادەربڕین بەرامبەر بەژن زۆر بێویژدانن، تەنانەت ئەو كچە خوێندكارانەی لەبەشە ناوەخۆییەكان دەژین، زۆربەی كات رووبەڕووی قسەی ناشیرین دەبنەوە، جا وەرە ئەگەر بەتەنیا بژین؟"، توێژەرەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە كچان دەتوانن بەهەوڵ و كۆششی خۆیان ئەو بیروباوەڕ و زەمینەسازییە بكەن، بۆ ئەوەی بەتەنها بژین، چونكە وەك ئەو دەڵێت "بەتێپەڕبوونی كات، هەندێ نەریت و بیروبۆچوون لەناودەچن".
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1