❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-03-15 20:50:10

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ


بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ


به‌ر له‌ ئاوابوونی هێمنی و سه‌فه‌ره‌ زکریه‌کانی گوڵه‌ سپییه‌کان

به‌ر له‌ هاتنی دڵۆپه‌ گولره‌نگیه‌کانی ته‌مه‌ن

به‌ر له‌ موێ بوونه‌وه‌ی یادگارییه‌ شیرینه‌کان و

ون بوونی جه‌نگه‌ ئه‌به‌دییه‌کانی ئه‌هریمه‌ن

هێمنی له‌ ژووره‌کانی عه‌شق له‌ سێداره‌ درا

له‌گه‌ل چاوه‌روانیه‌ له‌ ته‌نییایدا مردن

هه‌له‌بجه‌ .... هه‌له‌بجه‌.....

ئه‌ی ورده‌ به‌ردی نێو کانیاوه‌کانی میحه‌به‌ت و

گوڵه‌ عه‌شقیه‌کان

ئه‌ی به‌رائه‌ترین ته‌مه‌نی جوانی

بنو سه‌بوری له‌ ئادگاره‌کان له‌ دایک بوو

ئێستاش ورده‌ ورده‌ دڵۆپه‌ فرمێسکه‌کانت

له‌ ته‌نیایدا ئه‌ژن و
سێوه‌کانی دنیاش له‌ ئا‌هت ده‌سوتێن

به‌ر له‌ وه‌رینه‌ مشتێ له‌ ئه‌جه‌ل و

گه‌یشتن به‌ گوڵه‌ ناسکه‌کان خوێنرێژکرایت

ئه‌ی جوانتر له‌ کانیاوه‌کانی دنیا و

بێ گه‌ردتر له‌ خۆشه‌ویستی فریشته‌کان

ئێستاش له‌گه‌ل ژه‌نینی شمشالی شوانێکی بێ ناز

گوله‌کانت ئه‌که‌ونه‌ سه‌ما

له‌گه‌ل سه‌مفۆنیاکانی بێشکه‌ی مناڵ

دڵه‌ پڕ جۆشه‌کانت ئه‌که‌ونه‌ سه‌فا

ئه‌ی هێمنتر له‌ هێمنی و جوانتر له‌ جوانی

ته‌مه‌ن له‌ کوچه‌ و کۆلانه‌کانت ژیان به‌سه‌ر ده‌با

ئه‌و مناله‌ی عه‌شقی ده‌په‌رست

له‌ ته‌نیایدا جه‌سته‌کانی کرده‌ دیاری با

هێمن هێمن وه‌ره‌وه‌

ماچێ بکه‌ له‌ گوڵه‌ به‌هه‌شتیه‌کانی ئێره‌ تا تێنوێتیت بشکێ

هێمن هێمنژ بگری

تا عه‌شق له‌ نێو دۆزه‌خا باڵ بگرێت و تاراوگه‌ی ناوه‌خت جێ بێلێ

هێمن هێمن بگه‌رێوه‌

تا عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شێرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

تا مناڵه‌ فریشته‌ییه‌که‌ی له‌ به‌رائه‌تا ببێت به‌ په‌پوله‌ی به‌هه‌شێ

هێدی هێدی به‌ ده‌سته‌ سڕیوه‌کانت

فرمێسکه‌کانی ماچ بسره‌وه‌

ئه‌و فرمێسکانه‌ی جوانترین له‌ خوناوی ده‌م به‌یانیان

پرشنگدارترن له‌ ئه‌ستێره‌کانی ئه‌به‌دی و

خۆشه‌ویسترن له‌ ته‌مه‌نی ئێمه‌

به‌ر له‌ ئاوابوونی چه‌مه‌ زستانیه‌کان و

دابه‌زینی شادی له‌ فڕگه‌ی به‌هار

به‌ر له‌ هه‌لفڕینی کۆتره‌ نێرگزیه‌کان و

ون بوونی جۆلانه‌ی دره‌خته‌کانی ئاسمان

ئه‌ی لێو ئاڵ

ئه‌ی خونچه‌ی به‌ردلآنی پڕ له‌ زام

ئه‌ی لانه‌ی گۆران و پیره‌مێرد و ئه‌حمه‌د موختار

به‌ر له‌ ئاوابوونی خۆر هه‌زاران گوڵه‌ ریحانه‌ی دڵرفێن

له‌ چرکه‌ ساتێکی نزاوه‌ گیرسانه‌وه‌ و مالئاوایان لێ کردین

به‌ر له‌ واده‌ی رۆیشتن سه‌فه‌ره‌کانتان نزیک کرده‌وه‌

له‌ هه‌گبه‌ی خه‌ما جێتان هێشتین

مه‌گری رۆڵه‌یت بێ نازم

ئه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی عه‌شق و بێ ده‌نگی ژیان

هه‌لسنه‌وه‌ با له‌ ته‌ک یه‌ک ئاهێک بۆ دوێنێ هه‌لکێشین

که‌ نه‌مانتوانی له‌ ژوانێکا تێر سه‌یری نیگاکانی یه‌کتر بکه‌ین

که‌ نه‌مانتوانی تێر بۆنی هه‌ناسه‌کانی یه‌کتر بکه‌ین

ده‌ هه‌لسنه‌وه‌ له‌م خه‌وه‌ درێژه‌

با چیتر بارانه‌کانی نه‌هامه‌تی له‌ ژووره‌ ئه‌هریمه‌نه‌کانا

له‌ته‌ک ئێوه‌یا نه‌خه‌ون و

له‌گه‌ل ئێوه‌یا نه‌ژن

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ ئه‌ی حه‌زه‌ بڵێسه‌یه‌کان و مرازه‌ نێرگزیه‌کانی به‌هار و

نیگا موقه‌ده‌سه‌کانی حه‌قیقه‌ت

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ ئه‌ی ده‌روونه‌ پڕ له‌زه‌ته‌کانی

ژوان و هه‌ناره‌ ئۆخه‌یه‌کانی نێو ده‌ستی یه‌قین و هه‌سته‌ و سۆزته‌نیایه‌که‌ی کوردستانم

ده‌ هه‌لسنه‌وه‌ به‌سه‌ ئه‌م خه‌یاله‌ رۆحیه‌

پیرۆزیتان په‌یژه‌کانی نه‌زۆکی ئه‌وه‌رێنێ

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ لێمان بێزار مه‌بن

به‌نازو عیشوه‌وه‌ گولزاره‌کانی شیرینی ماچ بکه‌ین

با ئاسوده‌یی ببێته‌ میوانمان و

پشوێ ده‌ین تا له‌ دله‌وه‌ ناخه‌ به‌رائه‌ته‌کان ماچ بکه‌ین

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ ژێر که‌پره‌کان ته‌نیان و بێ ئییوه‌ ئۆقره‌ ناگرن

پرسگه‌کانی دڵ برخیلی به‌ نه‌هاتنه‌وه‌تان ده‌به‌ن

ده‌وه‌رنه‌وه‌ با موناجاتی رۆحمان

نامه‌کانی چاوه‌روانی به‌ زیکری ده‌مه‌ هه‌نگوینیه‌کانتان بدڕێنین

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ ئه‌ی ڤینۆسه‌کانی به‌هه‌شت

توڕه‌ مه‌به‌ن له‌ مه‌راقه‌ بێ هوده‌یه‌کانمان

به‌ گه‌وهه‌ری نێو خانه‌قای چاوانتان له‌ ناوچوون

وه‌رنه‌وه‌ با به‌فرمێسکه‌کانمانه‌وه‌ بتانوسینه‌وه‌

ئێستاش مێرگه‌کان له‌ چاوه‌روانیا کپ و ماتن

سه‌ما له‌ نێ ناخێکی نه‌گوتراوی به‌ر ئاگردانی ته‌مه‌ن ئه‌که‌ن

رزای ماچه‌ تریفه‌یه‌کانتان ئه‌که‌ن

وه‌رنه‌وه‌ با له‌ ڕۆمانێکا بتانکه‌م به‌ حه‌قیقه‌ت و

رووباری چاوانمانی پێ وشک بکه‌ینه‌وه‌

ئاوێتانی چرکه‌ ساتی ڕه‌به‌نیمان بکه‌ن و

له‌ گه‌رووی ساردی خنکاومان میهره‌بانیتان بخۆینه‌وه‌

ئێستاش له‌ سه‌ر گۆڕه‌ پڕ نورانیه‌کانتان دائه‌نیشین

له‌ چاوه‌روانی پێنچ وه‌فا و ڕوندکی وشک نه‌بوو ئه‌پرسین

که‌سێ نیه‌ ده‌ست له‌ ملانێ بکه‌ین و

قه‌فه‌سی ئه‌وین به‌ هه‌ناسه‌ییه‌کی ئه‌وین ببڕین

به‌ دل و هه‌ناسه‌ییه‌کی زۆر سارده‌وه‌

باوه‌ش له‌ کێله‌کانتان ئه‌که‌ین

کفنی مسک ئاساتان سینه‌ی پڕ حه‌سره‌تمان ده‌بڕێت

له‌ دڵه‌ پڕ مه‌راقه‌کانمان ئۆقره‌ ده‌گرێت

ئاخر کێ ئه‌توانێت له‌ پیرۆزی رۆح و

ناخه‌ ئه‌فسوناویه‌کان هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌لکێشێ

کێ ده‌توانێت له‌ نیگه‌رانی و ئاره‌زووه‌ ڕاڕاییه‌کان قومێ ئاو بنۆشێ

ئێستاش له‌م مه‌نزلگایه‌ ره‌ش پۆشه‌ت

ده‌ستوره‌کان له‌ نزای ئاوێنه‌ییه‌کی رووخاو ئه‌چن

په‌یڤه‌عه‌شقیاکان له‌ خوێندنه‌وه‌ییه‌کی پڕ مه‌راق و توره‌یی ئه‌چن

دووداری بێ بن و پڕ نه‌هامه‌تی ده‌وارانیان گرتووی بێ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ک بچن

دوو کۆتری ره‌شی نێو دۆزه‌خ پارێزگاریت ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی له‌ مرۆڤ بچن

دوو هه‌ناسه‌ی ساردی ژیان ئه‌تخوێننه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ راستی بچن

دوو دڵن جگه‌ له‌ بلێسه‌ی پوکاو وتۆزه‌ پایزییه‌کان له‌ هیچ ناچن

ئه‌ی هه‌له‌بجه‌ ... هه‌لبجه‌ی بریندارکراو

هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید کراو

ئه‌سرینه‌کان له‌ په‌له‌ییه‌کی ره‌شی بێ ئومێد و نزا په‌شۆکاوه‌کان ئه‌چن

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ با چیتر له‌ هه‌ژه‌مه‌تا ره‌نگی به‌هار

به‌ دێوه‌زمه‌ی خوێناوی نه‌گۆڕنه‌وه‌

باچیتر سه‌فه‌ری حه‌زه‌ شێته‌کانیان

له‌ نێو ده‌ستی له‌ته‌ سێوه‌کانی ئه‌جه‌ل نه‌گۆڕنه‌وه‌

ده‌هه‌لسنه‌وه‌ باچیتر له‌ چاوه‌روانی سه‌فه‌رکانا

له‌ مه‌نزلگه‌ پڕ حه‌سره‌ته‌کانا

له‌ دڵه‌ پڕ فرمێسکه‌کانا
به‌ خه‌یاڵی بایه‌ نیگه‌رانیه‌کان نه‌مرین

سیروان واحد ...... کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-03-15 22:50:36

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

دەستەکانت خۆش بێت کاکەسیروانی زێدە ئازیزم :

هەڵەبجە زامێکی قوڵەو ... هەموو سەرەتایی بەهارێ .... برینێکەو ساڕێژنابێت ....

دەست و پێنووسەکەت گەشاوە بێت هاوڕێکەم .....شاد بییت ، دەستخۆشیت لێدەکەم و ،

بەئومێدی لەش ساخی و تەمەن درێژی بۆ هاوڕێ ی بەڕێزم ، کاکە سیروان .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-03-16 13:57:45

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2019-07-09
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsXPFirefox

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

دةستةكانت خؤشبيت كاك سيروان كيان
هؤنراوةيةكي زؤر زؤر جوانت نوسيوة
هيوا دارم بيبةشمان نةكةيت لةو هؤنراوة جوان و نايابانةت
هةرشادبيت برا كيان

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-03-16 17:42:20

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2015-06-30
په‌یامه‌كان: 759
WindowsSafari

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

dawin نووسی:

دەستەکانت خۆش بێت کاکەسیروانی زێدە ئازیزم :

هەڵەبجە زامێکی قوڵەو ... هەموو سەرەتایی بەهارێ .... برینێکەو ساڕێژنابێت ....

دەست و پێنووسەکەت گەشاوە بێت هاوڕێکەم .....شاد بییت ، دەستخۆشیت لێدەکەم و ،

بەئومێدی لەش ساخی و تەمەن درێژی بۆ هاوڕێ ی بەڕێزم ، کاکە سیروان .

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-03-17 08:20:59

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان
ده‌ستتان خۆش بێت و ئاسوده‌ بن خۆشحال بووم به‌ بینینی په‌یامه‌کانتان
ته‌مه‌ن درێژ و ئاسوده‌ بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2012-03-17 18:16:26

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

dastakant xosh bet zor jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2012-03-18 05:07:34

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: بۆ هه‌له‌بجه‌ .... به‌هێمنی وه‌رن با عومه‌ری خاوه‌ر له‌ شیرین خه‌و رانه‌چله‌کێ

yaxwa dastakant xoshh bi  sarkautu bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net