❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بةيكة ريك لة شارى سليمانى بوو هونةرمةند (ئةحمد سالار)درووست دةكريت

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-03-19 13:29:42

لييا
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-08-25
په‌یامه‌كان: 41
WindowsMSIE7

بةيكة ريك لة شارى سليمانى بوو هونةرمةند (ئةحمد سالار)درووست دةكريت

لە سلێمانی پەیكەرێك بۆ هونەرمەندی بواری شانۆ و درامای كوردی (ئەحمەد سالار) دروست دەكرێت.

ئەو پەیكەرە بەرهەمی پەنجەی زێڕین و گەوهەرینی پەیكەرساز (چێنەر نزار)ـەوە و لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بودجەی بۆ دابین كردووە، وا بڕیاڕە دوای تەواوبوونی لە مەراسیمێكی شاییستەدا لە پاركی ئازادی بە ئامادەبوونی چەندیین هونەرمەند و ڕۆشنبیری كورد پەردەی لەسەر لابدرێت.

لە مبارەیەوە هونەرمەندی پەیكەرساز (چێنەر نزار) بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: “بیرۆكەی دروستكردنی ئەو پەیكەرە بۆ خودی خۆم دەگەڕێتەوە. زۆر لەمێژە من دەمەوێ لە ڕێگەی هونەرەكەمەوە خزمەتێك پێشكەشی ئەو هونەرمەند و كەسایەتییانە بكەم، كە هونەرێك یا خزمەتێكی جوانیان پێشكەشی میلەتەكەمان كردووە. دیارە هونەرمەندێكی گەورەی وەك مامۆستا (ئەحمەد سالار)ـیش هەموو میللەتی كورد شایەدی ئەوەی بۆ دەدەن، كە چ خزمەتێكی چاكی پێشكەشی شانۆ و درامای كوردی كردووە.”

گوتیشی : “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی (ئەحمەد سالار) بە دوای ئەوەدا دەگەڕام كەسێك یارمەتیم بدات و سپۆنسەریی كارەكەم بكات. ئەوە بوو لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی خۆیان نیشان دا و خەرجی بەرهەمهێنانی پەیكەرەكەیان لە ئەستۆ گرت.

ئەوە ئێستایش خەریكی دروستكردنی پەیكەرەكەم، 60% ـی كارەكەم تەواو كردووە، ئەوەی ماوەتەوە بەردەوام كاری تێدا دەكەم و هەوڵ دەدەم لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەواوی بكەم. پێویستە ئەوەیش بڵێم، كە پەیكەرەكە لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی (د. ئازاد جەمال تاهیر)دا بەرهەمی دەهێنم و سوپاسی هاوكارییەكانی دەكەم.”

شیاوی ئەوەیە ئاماژە بەوەیش بكەین، كە پەیكەرساز (چێنەر نزار) دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە، ساڵی (2008) جگە لەو پەیكەرەی هونەرمەند (ئەحمەد سالار) پەیكەرێكی بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو (تەها خەلیل) و هەروەها پەیكەری ئامێرێكی (كەمان)یشـی دروست كردووە، كە لە پاركی ئازادی لە شاری سلێمانی دانراوە


سةرجاوة:سليمانى

Kurdzhin
labirm kaw wa bzana 3eshqe ema xamu gryana
labirm kaw wabzana la newanman hych nabwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.21.233.41
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net