❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانەی دووەم

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-02-08 21:35:09

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2020-06-03
په‌یامه‌كان: 2359
WindowsXPOpera

وانەی دووەم

سڵاو ئازیزان ، لەم وانەیەدا ئاشناتان ئەکەم بە چەند هێمایەکی تر لە هێماکانی مۆسیقا :

١_  کلیل :  کلیلەکان لە سەرەتای پارچە مۆسیقاکەوە دیاری ئەکرێن و هێمان بۆ دیاری کردنی ناوی هێڵی نۆتەکان وەکو ( کلیلی سۆڵ ، کلیلی دۆ ، ....... ) هەر
      یەکەیان شێوەیەکی دیاری کراویان هەیە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025244701.jpg

٢_  لە وانەی یەکەم دا باسی کاتەکانمان کرد ،  بەرامبەر هەر کاتێکیش چەند وەستانێک یا ( ئیسراحەت ) ێک
      هەیە و هەمان کاتیان هەیە بە گوێرەی کاتەکان ، ئەو هێمایانە هەر کاتێک گەیشتیانە سەریان ئەوەندەی کاتەکەی
      خۆی ئەوەستین و دوای ئەوە دەست ئەکەینەوە بە ژەنینی نۆتەکەی دوای خۆی ، لەم وێنەیەدا وەستانەکان
      ئەبینین لەگەڵ کاتەکانیان :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025247831.jpg
                                                                                                                       
٣_  بار ( خانە ) : بریتیە لە هێڵێک کە لە نێوان کۆمەڵێک لە نۆتەکان دائەنرێت و لە یەکتریان جیا ئەکاتەوە ، ئەم
      هێڵانە بە پێی کێشەکانی سەرەتای مۆسیقاکە دا ئەنرێن کە لە خاڵی ( ٣ ) باس کراوە .

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025251881.jpg

٤_  کێشەکانی مۆسیقا :  ئەم کێشانە بریتین لە چەند کەرتێکی ژمارەیی وەکو (( ٤\٤ ، ٣\٤ ، ٦\٨ ، ......... )) ،
      ئەم کێشانە لە دوو ژمارەی سەرەوە و خوارەوە پێک دێت ، ژمارەکەی خوارەوە نیشانەی کاتی تەواوی
      مۆسیقاکەیە و ژمارەکەی سەرەوە بریتیە لە ژمارەی نوارەکان یا چەپڵەکان لە خانەیەکی مۆسیقاکەدا .
      مەبەستمان لە کاتی تەواو چیە :
      کاتێک ژێری کەرتەکە ( ٤ ) بوو ، کەواتە ڕۆند کاتی تەواوە ، واتە ڕۆند بریتیە لە ( ٤ ) لێدان و نوار یەک 
      لێدان یا چەپڵەیە  ، بەڵام ئەگەر ژێری کەرتەکە بریتی بوو لە ( ٨ )  کەواتە بلانش کاتی تەواوە و بۆ هەر
      کرۆشێک یەک لێدان ئەژمێرین وەک ئەم نموونانەی خوارەوە :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025254591.jpg

٥_  کاتەکانی وەستان کە لە خاڵی دووەمدا باسمان کرد بە هەمان شێوە لە خانەکاندا کاتیان بۆ ئەژمێردرێ و وەک نۆتەکان کاتیان دیاری ئەکرێ .

تێبینی :
لە جیاتی کێشی ٤\٤ وا باوە پیتی (( C )) ئەنوسرێ و لە جیاتی کێشی ٢\٤  هەمان پیت ئەنوسرێ بەڵام هێڵێک لە سەر پیتەکە دائەنرێ ، بەڵام کێشەکانی تر هەموویان بە شێوەی ژمارە دیاری ئەکرێن .


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025256511.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-02-14 15:38:09

m.d kurd
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-05
دواترین سه‌ردان: 2013-09-03
په‌یامه‌كان: 9
WindowsMSIE7

Re: وانەی دووەم

ده‌ستخۆش به‌س ئه‌وه‌ چ به‌رنامه‌یه‌که‌؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-02-14 16:08:19

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2020-06-03
په‌یامه‌كان: 2359
WindowsOpera

Re: وانەی دووەم

سوپاس برای بەڕێز m.d kurd ، فەرموو ئەمە ناوی بەرنامەکەیە :

http://img404.imageshack.us/img404/5449/14feb1165555pm.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-06-02 13:52:04

kozhenkwrd
خونچەی نوێ
شوێن: slaemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-15
دواترین سه‌ردان: 2014-04-05
په‌یامه‌كان: 76
WindowsFirefox

Re: وانەی دووەم

ده ست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-06-02 15:18:50

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-27
دواترین سه‌ردان: 2015-05-22
په‌یامه‌كان: 1244
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: وانەی دووەم

dast xosh hawre barez

Kurdzhin
به عاله م بيزن ته نياو بيكه سه
مه يلى توم ته نيا له عاله م به سه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2012-06-06 21:40:49

yazan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-08
دواترین سه‌ردان: 2012-09-16
په‌یامه‌كان: 1
WindowsSafari

Re: وانەی دووەم

ده‌ست خۆش زانیاریه‌کانت به‌سوودن..هیوادارم به‌رده‌وام بی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.254.88
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net