.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
هه‌ژاره کان هێنده ساده‌ن
ئه یانه وێت میوانی خه‌ونه کانیان
بانگێشتی ئه‌و له ته نانه بکه‌ن
که ته‌نانه‌ت خۆشیان تێر ناکات.
بۆچی بەم حاڵەوە
وێنەم دەگری کورەکەم...؟!
من چی بکەم ....؟!
کە گریفانەکانم
وەکو مێشکی دەوڵەمەندەکانی ئەم وڵاتە بەتاڵە ...
ئه‌گه‌ر هه‌ژار بویت خه‌ڵك لێت بێزاره
به‌چاكه باست ناكه‌ن له لایان عاره
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر مژده‌ت پێ ده‌دات
زۆربه‌ی به‌هه‌شتی چینی هه‌ژاره
هــــــــه‌ر كاتێـــــك تێــــــــربوویت ،،، بـــــــــــزانـــه کــــــــــــــه ههژارێــــك هـــه‌یـــه
لـــهبـــرســـا نــــاو ســـــــــــكی خـــــــــــۆی گوشـــــــیوه..!!!!!!....!!
لێگەرێن توخوا با بنوێ
کەس بە خەبەری نەهێنێ
ئەم ئێستاکە لە خەویدا ...
لە ناوشاری مناڵاندا ....
یاریدەکا و پر بە دەنگی پێدەکەنێ
به‌ڵێ دونیا... ئێمه جیاوازیمان هه‌یه
به‌ڵام نه‌كه‌ى ده‌ست له ئاره‌زووه‌كانم بدەی
خۆزگه كامێڕایهك هه‌بووایه
گریانى دڵمى وێنه بگرتایە
ئه‌و منداڵه‌ى كه ده‌زانێ ده‌سته زبرهكانى باوكى و له‌ش فرۆشى خوشكه‌كه‌ى و گریانى بێ پایانى دایكى وكارى ناوه‌ختى خۆى له‌به‌ر بێ پاره‌ییه چۆن ده‌توانێ له داڕشتنى تاقى كردنه‌وه‌ى كوردى بنوسێت زانست له سه‌روه‌ت باشتره؟
به‌فر و باران
دوعا مه‌كه‌ن بۆبارانێ
جووانى به‌فریشم ناوێ
دڵم بۆخۆى گه‌رم دادێ
به‌ڵام جه‌سته‌م گه‌رم نابێ
ئه‌گه‌ر ده‌شتانه‌وێ بمرم
بچنه كێوان له بۆ نوێژان
ئه‌من زیادم با هه‌ر بمرم
مه‌یه‌نه‌وه نوێژى مردنى منیش
له دواى نوێژى بارانهتان بابێ
مناڵى دهڵهمهندو پۆشته ئاره‌زوى به‌فربارینى هه‌بوو
به‌فر بارى...خودا ئه‌وى به ئاره‌زووى گه‌یاند
شێرهبهفرینهى ساز كرد و كڵاو و پێڵاو ى كرده‌به‌ر
هێشتا ڕۆژ ئاوا نه‌بوبوو,
شێره به‌فرینه توایه‌وه له شه‌رمى ئه‌وه‌ى كه پێڵاوى له‌به‌ردایه و
بێنهوایهك له کەلاوەیەک له ساردى جه‌سته‌ى گیانى سپارد
وه ئاره‌زوى كه‌وشى جوان له گه‌ڵ خۆى له گۆڕنا
مه‌ڕوانه خه‌ڵکی به جل و به‌رگی...
به زۆر وتنی یاخود بێده‌نگی...
به ئه‌قڵ و کردار تاقی بکه‌وه...
ئه‌وسا بۆی دانێ قورسایی و سه‌نگی...
مردن هەموومان یەکسان دەکاتەوە
کورە هەژار
تایبەت بە کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن کوره هه‌ژار (2012-03-13 07:52:16)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
مناڵى دهڵهمهندو پۆشته ئاره‌زوى به‌فربارینى هه‌بوو
به‌فر بارى...خودا ئه‌وى به ئاره‌زووى گه‌یاند
شێرهبهفرینهى ساز كرد و كڵاو و پێڵاو ى كرده‌به‌ر
هێشتا ڕۆژ ئاوا نه‌بوبوو,
شێره به‌فرینه توایه‌وه له شه‌رمى ئه‌وه‌ى كه پێڵاوى له‌به‌ردایه و
بێنهوایهك له کەلاوەیەک له ساردى جه‌سته‌ى گیانى سپارد
وه ئاره‌زوى كه‌وشى جوان له گه‌ڵ خۆى له گۆڕنا
ده‌ست خۆش به‌ڕێز کوڕه هه‌ژار به‌ڕاستی کاریگه‌ر بوو
هه‌ربژیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەست خۆش بەڕێزم ، هیوادارم یانە و ئەندامانی ئازیزی یانە لە بابەتە جوان و بەسوودەکانت بێ بەش نەکەیت ، هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوازم . سەربەرز و سەرفرازبیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کوڕه هه‌ژار بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته
به‌راستی جوان بوو هیوادارم که هه‌موو ئه‌ندامان سودی لێوه‌رگرن
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسوده بیت له ژیان
جگه له‌وه ماڵی هه‌موومان قه‌بره ئیتر له کۆتاییدا ماڵی هه‌موو که‌س وه‌ک یه‌که
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بیت بەریز کورە هەزار
تا بلیى بابەتیکى جوان و کاریگەره
سەرکەوتوو بیت انشاء الله
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ بەرێزت خاتوو سۆز ، هیوای سەرکوتن بۆ بەرێزیشت دەخوازم گیان
دەست خۆش کاکە هێمنی ئازیز ، سوپاسی تۆی بەریز ئەکەم ، ئێمەی هەژار هیچ شک نابەین پێشکەشی کەسەباشەکانی وەک بەرێزتی بکەین ، تەنها ئەتوانین بلێن خوای گەورە چاکەکانت بەقورسایی چیایەک لەسەر تای تەرازوی چاکەکانت بۆ بنیات بنێت انشاالە ، سوپاس بۆ ئەو پەیامە دەولەمەندەی پێشکەشی من و هەموو هەژارانت کرد سوپاست ئەکەم دووبارە
زۆر سوپاس کاکە سیروان گیان ، خۆشحاڵبووم بە پەیامەکەی بەریزت ، هیوادارم هەم سود لێوەرگرتن بێت ، وە هەم مرۆڤ دایم شکوکرانەی خوای گەورە بکات کە ئێستا کۆپیوتەرێکی لەبەر دەستایەو توانای هەیە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە ، هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێزیستان ئەخوازم
زۆر سپاس خاتوو هولیا ، خۆشحاڵ بووم بە بەیامەکەی بەرێزتان ، هیوام سەرکەوتنی بەرێزتانە لە هەموو بوارەکانی ژیانتانا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
كاكه سانكۆ گیان ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت بۆ بابه‌ته پڕ ههستهكهتو بابه‌ته جوانه‌كه‌ت بۆ بابه‌ته گرنگهكهت
به‌و هیوایه‌ى بێبه‌شمان نه‌كه‌یت له بابه‌ت و سوودگهیاندنت به هاوڕێىانت
هوام وایه سه‌ركه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌رز بیت هه‌میشه..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاست ئەکەم برای ئازیز و خۆسەویستم کاکە موسلیم گیان ، خۆشحالم کە کەسێکی تری وەکو بەرێزێزتان بەوشیوەیە لەبابەتەکەم ئەروانن و جێی خۆشحالی و دەست خۆشیتانە ..
هیوای سەرکەوتن بۆ تۆی ئازیزیش ئەخوازم لە هەموو بوارێکی ژیانتا براکەم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
yaxwa awdastanat xosh bet baraste zor batamazrowa xwendmawa zor jwanw pr manabwn
dwbaraw 100 bara dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کوڕه هه‌ژار بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته
به‌راستی جوان بوو هیوادارم که هه‌موو ئه‌ندامان سودی لێوه‌رگرن
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسوده بیت له ژیان
نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ززۆر سوپاس خاتوو چۆلەکەی بەرێز ، هیوادارم کە دایم بەتەمەزرۆەوە بە پەرۆشەوە بروانیتە مناڵە هەژارێک . هەر سەرکەوتوبیت ١٠٠ بارە سوپاتی بەریزت ئەکەم.
زۆر سوپاس خاتوو لیوزەی بەرێز بۆ بەریزتان ، منیش هیوادارم هەموو ئەندامێك سود لەهەموو بابەتێك ببینێت و لەگەڵ ئەوەسا کاری بۆ بکات هیوام سەرکەوتنئ بەریزتانە لەهەموو بوارێكی ژیانتانا هەر بزیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
Dastakant xosh
hamw kat la zhyant sarkatube
hajare badast xot nya gar ba dast xot bwaya awaawa hamw kat dawlamand abu!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس خاتوو دنا ، بابه‌ته‌که‌ت ده‌وله‌مه‌ند کرد هاورێ گیان هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێزیشت ده‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به راسی جوان و تایبه تی بوو هاوریم!
هه ر بژیت و قه له مه که ت گه شاوه بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبیت هاوریی زۆر به‌ریز کوره هه‌ژار بابه‌تیكی زۆر جوان و كاریگه‌ره ناخ پاكی تیا ئه‌بینم هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم برام ده‌ستخۆش دوباره
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێ....منیش ئه‌مه پێشکه‌ش ده‌که‌م به سه‌رجه‌م هاوڕێیانم که کورته چیرۆکێکه که به‌نده نوسیویه‌تی هیوام بهدڵبونتانه...
ئای خودایه که بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه که له‌گه‌ڵ باوکم دا بووم یا له ڕێــــــــــــــی مه‌کته‌ب که ســـــــــــواری سه‌یاره ئۆپڵه‌که‌ی باوکم ده‌بووم که به‌ڕاستی وام هه‌ست ده‌کرد و لام وابوو زۆر شانازیم به عه‌ره‌بانه‌که‌ی باوکمه‌وه ده‌کرد وام هه‌ست ده‌کرد دنیا هی خۆمه....هه‌ستم به هه‌ژاری ماڵی خۆمان نه‌ده‌کرد...چونکه بچوک بووم ...به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت که به‌ره به‌ره گه‌وره بووم ئه‌و کات زانیم که سه‌یاره‌که‌ی ده‌ستی باوکم عه‌ره‌بانه‌یه نه‌وه‌ک ئۆپڵ...ئه‌و کات تێگه‌یشتم که پاره چ شه‌یتانێکه وا ئه‌م خه‌ڵکه‌ی برا له برای کردووه....زۆر وته‌ی جوانم بیست سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌روه‌ک:
(با دەوڵەمەندەکان بزانن:
مرۆڤ ئەگەر سامانی قارونی هەبێ تەنها بەیەک کەوچک نان دەخوات ،
کاتێک دەنوێت تەنها یەک جێگەویەک سەرینی دەوێت ،
لەباری ئاسایی‌دا لە سێ ژەم زیاتری بۆ ناخورێت(10-15)کاتژمێر زیاتر ناتوانێت بەئاگا بێت،
ئەگەر نەخۆش کەوت دەبێت بچێت بۆ لای پزیشک تا چارەسەری بۆ دیاری بکات،
چونکە کەسی تر ناتوانێت لەبری ئەو ئەم کارە بکات،
کە دەمرێت وەک هەموو خەڵکی تر تەنها دوسێ مەتر خامو دو ماتر زەوی پێویستە....)
زۆر شتمان بیست.....زۆر جاریش وته‌که‌ی پیره‌مێردی شاعیرم بیر دهکهووتهوه....ئای خودایــــــــــــــــــــــــــــه
(ئیکرامی فه‌قیر به نان و دۆیه له هه‌موو لایه‌ک که‌وا بخۆیه)
.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةست خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس به‌رێز هیوادارم جێی تێرامان و سه‌رنجی تۆی به‌رێز بووبێت
زۆر سوپاس خاتوو ئه‌ستێره خوشکی ئازیز هیوادارم دوعای خیرمان بۆ بکه‌ی که به‌و نیاز پاکیه‌وه خوای گه‌وره به‌رده‌وامان بکات
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی گوڵیش ده‌خوازم..
ده‌ست خۆش خاتوو شاناز،ئای خودایــــــــــــــــــــــــــــه
(ئیکرامی فه‌قیر به نان و دۆیه له هه‌موو لایه‌ک که‌وا بخۆیه)
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م کورته چیرۆکه به پێزهت هه‌ر بژیت
زۆر سوپاس خاتوو رێژین بۆ به‌رێزیشتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه