.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .
له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی هه‌فته‌ی 26 ی خولی لاليگای ئيسپانيا و له‌نێو ياريگای سانتياگۆ بێرنابيۆ ياری ئێل کلاسيکۆ له‌نێوان هه‌ردوو يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی خاوه‌ن پله‌ی يه‌که‌می خوله‌که و ڕياڵمه‌دريدی خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌م به‌يه‌ک گه‌يشتن، ياری چوونی خوله‌که به‌به‌رامبه‌ربونی هه‌ردوولا به‌کۆتا هاتبوو، له‌م يارييه‌دا مۆرينهۆی را‌هێمه‌ری يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد پشووی به‌چه‌ند ياريزانێک دابوو له‌ناوياندا کرستيانۆ ڕۆناڵدۆ و ئۆزێل بوون وه يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌م يارييه‌دا ئه‌يويست به‌هه‌ر جۆرێک بێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر يانه‌ی مێره‌نگيدا و تۆڵه‌ی شکسته‌که‌ی جامی شای ئيسپانيا له مێره‌نگی بکاته‌وه بۆيه بێ جگه له‌چاڤی که‌به‌هۆی پێکانه‌وه دوورکه‌وتۆته‌وه به‌گشت ياريزانه سه‌ره‌کييه‌کانه‌وه ياری ئه‌کرد، له‌گێمی يه‌که‌می يارييه‌که‌دا يانه که‌ته‌لۆنييه‌که سه‌ره‌رای به‌زووی گۆڵێکيان لێ تۆمار کرا له‌لايه‌ن ياريزانی فه‌ڕه‌نسی که‌ريم به‌نزيما له‌خوله‌کی شه‌شدا به‌ڵام ياريزانانی به‌رشه‌لۆنه باشتر جه‌نگان له‌و گێمه‌دا هه‌ربۆيه له‌ڕێگه‌ی ياريزانی ئه‌رژه‌نتينی ليۆنێل مێسی گۆڵی به‌رامبه‌ريان تۆمار کرد له‌خوله‌کی 18 دا پاش چه‌ند هێرشێکی هه‌ردوولا يارييه‌که به‌ئاستێکی مام ناوه‌نده‌وه له‌گێمی يه‌که‌مدا به‌و ئه‌نجامه به‌کۆتا هات، له‌گێمی دووه‌مدا پاش تێپه‌ربوونی چه‌ند خوله‌کێک ڕاهێنه‌ر مۆرينهۆ هه‌ريه‌ک له‌ياريزانان کرستيانۆ ڕۆناڵدۆ و سامی خزێرای خسته ناوه‌وه‌ی ياريگا و ئاستی ياريزانانی يانه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه و له‌و گێمه‌دا باڵا ده‌ستی خۆيان نواند، يارييه‌که زۆر توند‌و تيژی به‌خۆيه‌وه دی به‌جۆرێک چوار کارتی زه‌رد به‌ڕووی ياريزانانی يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد به‌رزکرايه‌وه‌و شه‌ش کارتی زه‌رد و کارتێکی سور که بۆ ڤاڵدێسی گۆڵپارێزی به‌رشه‌لۆنه بوو له‌کۆتا خوله‌کدا به‌ڕووی ياريزانانی يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لايه‌ن دادوه‌ری يارييه‌که‌وه به‌رزکرايه‌وه، ياريزانانی يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد توانيان ئه‌م جاره‌ش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر يانه‌ی که‌ته‌لۆنيا ببه‌لێدانێکی سه‌ری سێرجيۆ ڕامۆس له‌خوله‌کی 82 گۆڵی دووه‌می بۆيانه‌که‌ی تۆمار کرد که‌ياريزان مۆدريچ گۆڵه‌که‌ی دروست کرد، به‌و ئه‌نجامه‌و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد توانی له‌ماوه‌ی ته‌نها پێنج ڕۆژدا دوو سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات به‌سه‌ر يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا، به‌و ئه‌نجامه يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌پله‌ی يه‌که‌می ڕيزبه‌ندی خوله‌که‌دێت به‌کۆکردنه‌وه‌ی 68 خاڵ ، يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد به‌کۆکردنه‌وه‌ی 55 خاڵ له‌پله‌ی سێهه‌می ڕيزبه‌ندی خوله‌که دێت.
yariga
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه