❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-05-09 21:11:18

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2017-12-09
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

" خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

خێزان ئه‌و هه‌واره‌ نوێیه‌ی که‌ هاوسه‌ران له‌ پێناویدا زێــدو یه‌که‌م مه‌نزڵـــی ژیان به‌ جێده‌هێڵن و وه‌کو دوو مه‌لی سپی به‌ره‌و ئاســمانێکی نوێ و هێلانه‌یه‌کی نوێ له‌ شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن .
دوو دڵ پڕله‌ خۆزگه‌ ، پــڕ له‌خه‌ونی جوان وئه‌رخه‌وانــی ، پڕله‌ ئاوات و هیوا !
ئاماده‌ن له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و خۆزگه‌و هیوایانه‌دا دایـک وباوک وکه‌س وکاری خۆیان به‌جێبهێڵــن و له‌ گه‌ڵ که‌سێکــدا ئاشـــنای په‌یدا بکه‌ن که‌ تازه‌ یه‌کتریان ناسیوه‌ ، وه‌ک و دوو ڕێبوار که‌ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌یه‌کتر ئاشنابوون ، په‌یمان ئه‌وه‌ به‌یه‌کتر ئه‌ده‌ن ببه‌ن دوو هاوڕێێ گیان به‌گیانی وڕێبوارێکی هه‌میشه‌ی ڕێگای به‌ختیاری وکامه‌رانی خێزان .




( " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر " ) دوو وشه‌ن گوزارشـــت له‌هه‌موو ئه‌و خوزگه‌و ئاواتانه‌ ئه‌که‌ن ، جا ده‌بێت خێزانی به‌خته‌وه‌ر چۆن بێت وچ خێزانێک به‌خته‌وه‌ره‌ ؟!


خێزانی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئامانجێکی پیرۆز بنیاد نراوه‌ ، نه‌ک بڕیارێکی کت وپــڕ ، یاخود ئاره‌زوویه‌کی کاتی و هه‌ستێکی له‌ ناکاو .
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ بۆ ژیانێکی نوێ و قۆناغێکی نوێی پڕ له‌ ئامانجی نوێ داده‌مه‌زرێت .
ئه‌وخێزانه‌ یه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌زه‌یی وره‌حمه‌ت وسۆز و نه‌رم ونیانی داده‌مه‌زرێت .
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خوشه‌ویستی راسته‌ قینه‌ و هۆگری وشه‌یدابوون دا ده‌مه‌زرێت.
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری وته‌واوکاری وقوربانی دان داده‌مه‌زرێت .
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاکاری جوان ومامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه‌ ودارده‌ری داده‌مه‌زرێت .
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن وهه‌ستناسکی وپاراستنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌مه‌زرێت .
ئه‌و خێزانه‌یه‌ که‌ وه‌ک وگوڵزاری به‌هه‌شت هه‌ردوو لا به‌رده‌وام تێیدا خۆیان بۆ یه‌کتر ده‌رازێننه‌وه‌ .



وه‌کـــو دوو بولبولی یه‌کــ باخچـــه‌ هه‌میشه‌ به‌سته‌و شادی بۆ یه‌کتر ئه‌ڵێنه‌وه‌ وته‌یان جریوه‌یه‌ لێویان هه‌میشه‌ خه‌نده‌ی مرواری ئاسایی لێده‌بارێت ،دوکه‌سن چاویان پاکه‌و دڵیان بێگه‌رده‌و ڕوخساریان وه‌ک مانگی چوارده‌ .
دووکه‌سن ده‌زانن چۆن ساته‌کانی ژیانیان دابه‌ش ده‌که‌ن بێ ئه‌وی درێغی له‌ هیچ بوارێکدا بکه‌ن .




له‌ خێزانی به‌خته‌وه‌ردا .

هاوسه‌ران دوو هاوڕێی به‌وه‌فاو به‌ ئه‌مه‌کی یه‌کترن
دوو باڵــــــی یه‌ک کۆترن
ئاوازی ده‌نووکی یه‌ک بولبولن
گیانێکن له‌ دوو جه‌سته‌دا
هه‌وێنی یه‌ک عه‌شقن ، چاویان له‌ بینینی یه‌کتر تێر نابێت
بێ یه‌کتر دڵـــیان ئۆقرنـــاگــرێت .


.
.
.



له‌سه‌روی ئه‌مانه‌شه‌وه‌ هه‌میشه‌ سوپاسی په‌روه‌دگــارد ده‌که‌ن
که‌ پیاوی بۆ ئافره‌ت و ئافره‌تی بۆ پیاو دروست کردووه‌  و
به‌زه‌یی وسوزو هیره‌بانی له‌ نێوانیاندا دروستکردوون .




ئاماده‌کــــردنی ' به‌رهه‌م '

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2013-05-09 21:22:33

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-08-03
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

هەر بژیت و دەستت خۆش بێت کاکە بەرهەم گیان بۆ بابەتە جوانەکەت هیوادارم کە هەمیشە بەردەوام بیت لە بابەتی جوان و بەپێز و سودبەخش
دووبارە دەستت خۆش بێت و ماندوو نەبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2013-05-09 22:42:42

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-05-25
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

دەستەکانت خۆش بێت کاکە بەرهەم گیان هەر بژیت ئەزیزەکەم ،
بەراستی بابەتێکی جوانت ئامادەکردوە ، سەرکەوتوو بیت هیوام وایە بەردەوام بیت و
هەمیشە بابەتی وا جوان و بە پێزمان بۆ ئامادە بکەیت
دوبارە دەستت خۆش بێت و ماندو نەبیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2013-05-10 09:00:37

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-08-07
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPFirefox

Re: " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

سڵاو له‌تۆی به‌ڕێز کاکه‌ به‌رهه‌م گیان :-

ده‌ست و جاوت خۆش بێت برای به‌ڕێزم . بابه‌تێکی به‌پێزو جوانه‌ ،به‌هیوای به‌رده‌اوامی ،

بۆ به‌ڕێزت شادو سه‌رکه‌وتوبیت برای ئازیزم
.

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2013-05-17 21:28:55

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2017-12-09
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

Re: " خێزانی به‌ختـــه‌وه‌ر "

زۆر سوپاس کاکه‌ سیروانی خۆشه‌ویست بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
خۆش حاڵم که‌ به‌دڵی تۆی به‌رێز بوو هیوای ته‌مه‌ندرێژین بۆ ده‌خوازم براگیان
کاکه‌ گیان ئه‌مه‌ ئازایه‌تی تۆ بوو ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌ بکه‌م 2
لێره‌وه‌ پێت ئه‌لێم پیرۆزه‌ هیوادارم نمونه‌ی خێزانی به‌خته‌وه‌ر بن
هه‌رچه‌نده‌ کاره‌که‌ت به‌ نهێنیش بووو ههههههههههههه
هیوادارم ژیانێكی نوێ پێکه‌وه‌ دروست بکه‌ن ، دوو چه‌سته‌ی یه‌ک ڕوحی
پڕبێت له‌ ئاسوده‌ی و خۆش به‌ختی .
1

___________________________

کاکه‌ بروای ئازیز سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ی به‌رێزیشتان
هیوادارم بابه‌ته‌که‌ به‌ دڵی ئیوه‌ی خۆشه‌ویست بوبێت
ئیوه‌ش ته‌مه‌ندرێژو سه‌رکه‌وت و بن برا گـــــــیان .

_________________________________
سلاو له‌ خوشه‌ویسته‌که‌ی نێو یانه‌ش
کاکه‌ داوین
ده‌س وچاوی ئیوش خۆش برا گیان
خۆش حاڵــــم که‌ بابه‌ته‌که‌تان به‌ دڵـــ بوو
هیوام ئاسوده‌ی و خۆش به‌ختیتانه‌
ته‌مه‌ندرێژی بۆ به‌رێزتان .
_____________________________
نیان خان سوپاسێکی یه‌گجار زۆر بۆ به‌رێزتان
زۆر خۆش حاڵم که‌بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئیوه‌یه‌
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.83.192.109
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net