.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
نووسه‌ره‌كان داگیركهرترین كه‌سن ، چونكه ئه‌وان توانای داگیركردنی عهقڵێكیان هه‌یه و توانای چه‌سپاندنی بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه تێیدا ، كه‌س له‌وه داگیركهرتر هه‌یه وابكات بیركردنه‌وه‌كان به دڵی ئه‌و بێت و بۆچوونه‌كانیش به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وبن ، مه‌گه‌ر ته‌نها نووسه‌ر وابێت ،
توانایه‌كی وا گه‌وره له‌م كاته‌ی ئێستاده پێویسته بزانرێ ده‌درێت به كێ و بوار بۆ كێ ههڵبرهخسێت تاكو وه‌ك نووسه‌ر ده‌ربكه‌وێت و بۆچوونه‌كانی پێشكه‌ش بكات ، به‌ڵام به ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وه له كۆمه‌ڵگای ئێمه لاوازه ، چونكه ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی نووسه‌رێك وه‌ك پیشه هه‌یه‌تی وه‌ك پێویست نیه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی نووسه‌ر له ده‌ست دراوه ، ئه‌وه‌ش ده‌توانین ببینین هه‌م له ڕۆژنامه‌كان و هه‌م له وێب سایته‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، له‌و شوێنانه‌ی كه هه‌لێك ره‌خساوه بۆ فرۆشتنی بیروراكانی نووسه‌ر ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه به ناوی نووسه‌ر ه‌وه ناسراون ، وه ئه‌وانه‌ی هه‌ر كاتێ بیانه‌وێ ده‌توانن ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه بیكه‌نه بیركردنه‌وه‌یه‌كی گشتی لای خه‌ڵكی به بابه‌ته‌كانیانه‌وه ، به‌هه‌رحاڵ ، باسه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه :
كاتێك نووسه‌ر له بنه‌ماكانی نووسین دێته ده‌ره‌وه به‌هۆی پارێزگاریكردن له بۆچوونێك یان ئایدیۆلۆژیایێكی خۆی ، یاخود لایه‌نێك كه پاڵپشتیه‌تی ،ئه‌وكاته قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ناچاره شتانێك بنووسێت كه ئه‌ركی ئه‌و نیه ، چونكه ئه‌ركی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه پێش هه‌مووشتێك واقیع بین بێت ، وه نووسینه‌كانی له بنه‌مای هه‌سته نێگه‌تیڤه‌كان
نه‌بێت ، وه‌ك توڕه‌بوون و خه‌مۆكی و چه‌ندین هه‌ستی تر ، چونكه ئه‌وكات ئه‌و نووسینه‌ی كه نووسیویه‌تی یه‌كێك له بنه‌ما گشتیه‌كانی نووسین تێكده‌دات كه ئه‌ویش گشتی بوونیه‌تی ، واته ئه‌وكات له بنه‌مای هه‌ستێكی دیاریكراو و كاتێكی دیاریكراوی هه‌سته‌كه‌ی نووسییه‌تی كه هیچ كه‌سێك پێویستی ئه‌وه‌ی نیه بیخوێنێته‌وه یان نا ، بۆیه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌نێ نووسه‌ر تێیده‌كه‌ون ، وه له كاتێكدا ناونانی وشه‌ی نووسه‌ر له هه‌نێ كه‌س ده‌چێته بواری ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه خۆی به گه‌وره‌تر له‌وه بزانێت كه له ئه‌سڵی خۆیدا هه‌یه ، نووسین بۆ دژایه‌تیكردنی و سوكایه‌تیپێكردنی لایه‌نێك یاخود ئایدیۆلۆژیایه‌ك له بنه‌مای ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌و لایه‌ن و بۆچوونه قبوڵ بكات ، ده‌رچوونه له بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی نووسین.
چونكه بڕیاره وابێت كه نووسه‌ر یه‌كه‌م مه‌رجی ڕۆشنبیری لێبێته جێ كه قبوڵكردنی ڕای جیاوازه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئیتر به چ بنه‌مایه‌ك بۆی هه‌یه بنووسێت؟! ،
به‌داخه‌وه زۆرێك له نووسه‌رمان هه‌ن له‌م كۆمه‌ڵگایه بچووكه‌ی ئێمه‌دا كه تا ئێستا ڕۆشنبیر نین به‌وه‌ی بتوانن ڕای جیاواز قبوڵ بكه‌ن ، یاخود به‌وه‌ی ده‌مارگیری لایه‌ن و ئایدیۆلۆژیایان نه‌بێ ، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینیم كه‌سێك كه تا ماوه‌یه‌كی باش له لای لایه‌نێك به پله‌ی ڕۆژنامه‌نووسی و نووسه‌ری گه‌یشتبوو ، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر گۆڕانی بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه ، شه‌وانه بابه‌تی ئاماده‌ده‌كرد بۆ دژایه‌تیكردنی فیكره و به‌رنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه ، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه‌سێكی دیار و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاریشه ، ئه‌مه به‌راستی درووستكردنی نیشانه‌ی پرسیاره له‌سه‌ر نووسه‌ر بوونی ئه‌و كه‌سه ، پێش ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رۆشنبیربوونی ئه‌و كه‌سه ، چونكه لادان له ئه‌خلاقی نووسین نیشانه‌ی نه‌بوونی ڕۆشنبیری ڕای جیاوازه ،
نه‌بوونی گرنگیپێدانێكی ته‌واو و زۆربوونی به ناو نووسه‌ر ، ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی نووسن به‌ره‌و لاوازبوونه‌وه ده‌چێت ، ئه‌و پله‌و پۆسته‌ی بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاسانه پێی بگات ئێستا بوونه به نووسه‌ر ، چونكه نووسین هیچ شتێكی وای تێناچێت و هه‌بوونی ناویش ئاره‌زووێكی زۆرینه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌م كه‌س هه‌یه هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ی نووسه‌ر بكات ، چونكه نووسه‌ر كاتێك ئه‌خلاقی نووسینی نامێنێت خراپتره له دیكتاتۆرێك! ، گه‌ر سه‌یری نووسه‌ر بكه‌ین به گرنگی و كاریگه‌ریه‌وه ئه‌وه‌ش
ده‌بینین كه نووسه‌ر ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا بنه‌ما و ئه‌خلاقی نووسینی له ده‌ستدا چه‌نده مه‌ترسیداره له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و بۆچوونی هه‌ڵه له نێو تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ، وه‌ك ئه‌وه وایه بیركردنه‌وه‌یه‌ك بچه‌سپێنی ، به‌ڵام
بیركردنه‌وه‌یه‌ك بنه‌مای له ڕق و نا ڕۆشنبیری نووسه‌ره‌كه‌وه هاتبێت ،كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ،
بۆ ئه‌وه‌ش به بۆچوونی من ، له‌م كاته‌ی ئێستادا نووسه‌ر تا ئێستا نه‌توانراوه ببێت به پیشه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌م كۆمه‌ڵگایه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌بوونی له داهاتوو زۆره ، بوونی ئه‌و كێشانه‌ش زیاتر ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه پێویستمان به ڕه‌خنه‌گره ، ڕه‌خنه‌گرێك كه بتوانێت نووسه‌ره‌كان بكات به نووسه‌ر و ئه‌وانه‌شی كه ته‌نها
ده‌نووسن كاری خۆیانیان پێبڵێت .
- ئوسامه ئه‌نوه‌ر
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بن کاکە ئوسامە گیان
بەهیوام بەردەوام بیت و سەرکەوتوو بیت
تەمەنت پڕ بەرەکەت و خۆشیبێت و سەربەرز و ئاسوودەبیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه