.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .
کێ ئەکەیت بە هاوڕێت؟
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
باسی هاوڕی ئەکەین لە وەسفی باشیدا دەیشۆینەوە و لە وەسفی جوانیشدا دەیڕازێنینەوە، لە کاتێکا هاوڕێی باش و هاوڕێی خراپ هەمیشە هەیە، لەوانەیە درووستبوونی هاوڕێیەکی باش یا دۆزینەوەی هاوڕێیەکی باش سەخت بێت، هەڵبەت هاوڕێی باش بە مانای ڕاستەقینەی خۆی، بەرامبەر ئەمەیش بوونی هاوڕێی خراپ هەمیشە ئاسانە، هەر ئەوەندەی دەسپێکی خراپی فێرکردیت، لەوانەیە ئیتر بەس بێت بۆئەوەی بەرە و خراپترینی مرۆڤەکان دات بەزێنێت.
کێ ئەکەیت بە هاوڕیت؟ باش یا خراپ؟ هەموومان ویست و حەزمان لەوەیە هاوڕێی باشمان هەبێت، هاوڕێیەک دڵمان خۆش بکات و لێمان تێبگات، هاوڕێیەک بینینیشی ئاسوودەیی بەخش بێت، ئەمە ویستی هەر یەکێکمانە، لەوانەیە کەسێک هەبێت گوێت لێبگرێت، قسەی خۆشت لەگەڵ بکات، کە نەخۆش کەوتیت یا کە بێزار و ناڕەحەت بوویت دڵت بداتەوە، کە شکستت خوارد دەستت بگرێت و یارمەتیت بدات، وە ئەو جیهانانەی شارەزایە بۆتیانی باس بکـات، لەگەڵ مانای ڕاستەقینەی جوانی بتدوێنێ، لەو زانست و بیرکردنەوانەی هەیەتی شارەزات بکات یا بۆت باس‌بکات، ئەمانە خۆیان لە هاوڕیی باشەوەن کە پێشتر پێناسیمان کرد، بەڵام لەوانەیە لە هاوڕێیەک بەتەنیا چەندان شتی تر هەبن کە تیایدا کۆنەبنەوە، لەوانەیە هەمان کەس نەتوانێت لە جۆرێکی کێشەیەکت تێبگات، یا نەتوانی شارەزایی هەندێ جۆری زانستت بکات، یا گەر تۆ پێویستی داراییت کەمبوو ئەو نەتوانێ یارمەتیت بدات، بەهۆی باری خراپی دارایی خۆیەوە، لەکاتێکا چارەسەری کێشەکەی یا تێگەیشتن و شارەزایی لە جۆری زانست یا بوونی داراییەکی پێوسیت بۆتۆ سەرکەوتنی گەورەبن..
وەلێ کە ئەو دڵسۆزە و دڵپاکە لەگەڵت ئەمە یارمەتیەکی گەورەیە، هەر ئەمەش نیشانەی هاوڕێیە، جگە لەوەشی کە ئەکرێ ئێمە چەندان هاوڕیمان هەبێت، دایک و باوک و خوشک و برا.. کتێب یا ڕەوشت جوانی کەسێک یا زیرەکی و لێهاتوویی کەسێک.. لەگەڵ ئەوەی کە ئەبێت وریای و ئاگاداریمان لەوە هەبێت کە تووشی خراپی نەبین لە هەندێ رەفتار کە ئەکرێ لە بارێکی تایبەتدا هاوڕێیەکمان تووشی ئەبێت.
تایبەتە بە کوردژین
نووسینی: موسلیم چۆمانی
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
هاورێی زۆر به‌ڕێزم كاكه موسلیم ، ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م و هیوام وایه هه‌میشه به‌رده‌وام بیت
بابه‌تێکی زۆر جوانه و جوانی مانای هاورێیه‌تی تیا ئه‌بینم
انشاالله هه‌موومان خاوه‌نی چه‌ندین هاوڕی له‌و هاورێ باشانه بین وه هه‌روه‌ها هاورێیه‌کی له‌و شێوازه‌ش بین بۆ هاوڕێکانمان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم بابەتە جوانە برای ئازیز، کاک موسلیم
هیوادارم بەردەوام بیت لە نووسین و لە وتەی جوان بێبەشمان نەکەیت
سەرکەوتوو بیت انشاء الله
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌كانت خۆش بئ كاك موسلیم
وا دیاره هاورئ لای تۆ زۆر مانای كه‌وره‌ی هه‌یه
به‌لام هاورئ یه‌تی تۆش بۆ ئیمه زۆر مانای كه‌وره‌و به‌هیزی هه‌یه
له‌كه‌ل ریزو وه‌فام بۆ هاورئ ی زۆربه‌ریز له‌لای من كاك موسلیمی به‌ریز
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dastxosh babateki baswda sarkautubit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە موسلیم گیان ، هەربژیت ئەزیزم
بابەتێکی زۆر زۆر جوانە و زۆر جوان نوسیوتە ، دەستت خۆش ىیت
هاورێ زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە بیری لی دەکەینەوە ، بەلام هەمومان نرخی نازانین بەداخەوە
دوبارە دەستت خۆش بێت و سەر کەوتوو بیت
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده ستت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته جوانه هيوام وايه به رده وامبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
خوشکی ئەزیز و خۆشەویستم خاتوو ئەستێرە گیان زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت
وشەکانت خۆشحاڵیان کردم، سوپاس بۆ هەستت هاوڕێ گیان..
آمین بۆ دوعایەکەت :) بەهیوام هەردەم ئاسوودە و سەربەرز و سەرکەوتوو بیت.
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
سوپاس خوشکی ئەزیزم خاتوو هولیا دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاس بۆ هەستت خوشکێ گیان، إن شآءالله بەردەوام ئەبین
إن شآءالله شاد و سەرفراز بیت.
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
زۆر زۆر سوپاس خوشکە ئازیز و بەڕێزەکەم خاتوو دلان گیان
سوپاس بۆ وشەکانت و بۆ هەستی بەرزت هاوڕێ گیان
هاوڕێیەتی ئەندامانی یانە هەمیشە بەختەوەری کردووم
ئەزیز و خۆشەویستن لەلام، هیوای ژیانێکی خۆش و تەمەنێکی پڕ بەرەکەت
بۆتۆ ئەخوازم، سەرکەوتوو و ئاسوودەبیت دادە گیان..
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
سوپاس هاوڕێی بەڕێز خاتوو rose2
دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
بەهیوام بەختەوەر و سەرکەوتوو بیت.
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
زۆر زۆر سوپاس کاکە بڕوا گیان برا ئازیزەکەم
دەستی تۆش خۆش بۆ وشەجوانەکانت و پەیامەکەت برا گیان
سوپاس بۆ هەستت، بەهیوام هەمیشە ئاسوودە و سەرکەوتوو و سەرفراز بیت هاوڕێ گیان
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
سوپاس قادر گیان دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاس براکەم، إن شآءالله شاد و سەرکەوتوو ئەبیت لەژیان.
~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~. ~.~.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر جوان بوو دەستەکانت خۆشبێت کاکە موسلیم گیان
هیوام بەردەوامیتە هەرسەرکەوتووبیت ان شا‌ء الله
براکەم ئەمەش هەر بۆ زیادکردنی بابەتەکەت گەر قبوڵی بکەیت
پێغەمبەرمان(د.خ) ئەفەرموێت هاوڕێ لەسەر دینی هاوڕێیەکەیەتی
بۆیە پێویستە بزانین کە کێ ئەکەین بە هاوڕێی خۆمان وە کێ ناکەین بە هاوڕێی خۆمان
دووبارە دەست کاس براکەم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hezha barznjy (2013-07-13 14:37:15)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
Dast xosh babateky baswda hiwam bardawamita
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاس کاکە هێژا گیان دەستی تۆش خۆش براکەم بۆ پەیامەکەت
بە پەیامەکەی بەڕێزت زۆر خۆش حاڵ بووم
بەهیوام لەخۆشی و بەختەوەریدا بیت هەمیشە..
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
هاوڕێی ئەزیزم بەڕیز Shnyar_NALI دەستی تۆش خۆش
سوپاس هاوڕی گیان، إن شآءالله سەربەرز و سەرفرازە بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
das xosh bram
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه