.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
قسە خۆشە، کردار مەرجە!
کە کۆ مەڵگایەک ویران بوو و لە ناوچوو، مانای وانیە قسەزانیان نەبووە، بەڵکو لەدەست و پێ سپێتی تاکەکانی بووە، یان هەر هۆکارێکی تر، چونکە ناگونجێ هیچ کۆمەڵگایەک تاکی قسە ڕەوانی تێدا نەبێت، بەڵکو ئێستا سستی و تەمبەڵی ئەوەندە دامانی گرتووە کە فێری نەسیحەتی کردووین بەڵام بەبێ کرداری خۆمان.. قسەڕازاوەیی و نەبوونی کردارمان ڕۆژی ڕەش درووست دەکات، کە پێدەچێت ڕۆژی ڕەش هێندەی لەناوچوون بگرە زیاتریش خراپ و کارەسات بێت..
قسەکانمان لە خەیاڵی بەرزەوە دێن، دڵمانیان پی خۆش دەکەین، وەلی ئەوکاتەی دەبنە ڕاستی، وابزانم هێندەی هەموو خەڵکی دوورترین لێیان، کە گوێمان لە شتێ دەبێ یا شتێ دەخوێنینەوە، ئەوەندە خەیاڵ و بیر خراپین کە زۆربەی ناباشەکانی بەرچاو یا بەرگوێ کەوتوومان بیرو خەیاڵمان بۆ کەسانی نزیک و دەوروو بەر ئەبەن و وەک ئەوەی لەسەر ئەوان ناباشاکە هەبێت و خۆمان تەواو بین، ئیدی لێرەوەیە بێسوود دەمێنینەوە..
هەموومان خۆمان بە باش یا باشتر دادەنێین، لە ئامۆژگاری کردندا وێنەمان نیە و لە کۆتاییدا خۆمان هەڵگری دەردی ئامۆژگاریەکەین..
لێرەوە کە تووشی کێشەیەک دەبین، هەموومان وا دەزانین دەردی ئێمە وەک هی کەس نیە، بە ناخۆش ئەڵێین زۆر زەحمەت و بە زەحمەتیش ئەڵێین مەحاڵ! لە کاتێکدا کێشە و خەم نەبوونی نیە و دەبێ هەبێت، ئیتر بەگوێرەی گەورەیی کەسەکەیە و هەندێ جاریش چەند ساڵ یا کەمتر کاتی پێویستە ئینجا دەبینێت چارەکەی چەند ئاسان بووە..
لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەریشدا (د.خ) چەندان جار باسی ئەوانەکراوە کە پرۆفیسۆری خەڵکن و دەست و پێ سپی خۆیانن، لە ئایەتی ٤٤ی سورەتی (البقرة) و ئایەتی ٣ی سورەتی (الصف) ئەوانە لۆمەیان کراوە..
وەکو نوکتەیەک باس ئەکرێت ئەڵێن: دووبرای زۆر تەمبەڵ هەبوون بەڵام قسە گەورە، ڕۆژێک بەیانی سەعات ٦ دەچنە سەر موڵکو زەویەکەیان، یەکیان دەڵێت.. ئەو ئەرزە تەخت دەکەین و خانوێکی گەورەی تێدا درووست دەکەین و تا ئێوارە ئیشی تێدا دەکەین.. ئەوەی دی دەڵێت.. بە مانگێک هەموو ئیشەکانی تەواو دەکەین خۆ هێندە زەحمەت نیە، ئاسان ئاسانە.. ئەوەی دی دەڵێت دەباشە مادام باجاری ئەمڕۆش بخەوینەوە!!!
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
نووسینی: موسلیم چۆمانی
تایبەتە بە: کــوردژیـــن
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
* ئەم بابەتە بابەتی یەکەمی زنجیرەبابەتی (قسە)یە.. إن شآءالله لەم ماوەیە بابەتی دووەمی زنجیرەکە دائەنێم.
لهسهر هێڵ نییه
په ندێکی کوردی هه یه ده لێت : وه ستای قسان و کۆله واری ده ستان ،
دووشت هه یه که مرۆڤ زۆر به ئاسانی ده توانی ده ستی بگات پێ یه که میان قسه دووه میان نووسین هه مووکه سێك پێ ده وێرێت.
پێخه مبه ر (د.خ) ده فه رمووێت : إن الله لا ینظر إلی أجسامکم ولا الی صورکم، ولکن ینظر إلی قلوبکم وأعمالکم
واته خوای گه وره ته ماشای لاشه و شێوازتان ناکات ، به ڵکو ته ماشای دڵ و کرده وه کانتان ده کات.
پێخه مبه رمان (د.خ) له م فه رمووده یه دڵ و کرده وه ی به یه که وه هێنا چونکه ئه گه ر دڵ باش بێت ئه وا کرده وه ش باش ده بێت وه دڵ خراپ بێت کرده وه ش خراپ ده بێت.
ده سته کانت خۆش بێت ، کارێکی جوانت کردووه ، سه رکه وتوو و خۆش به خت بیت.
لهسهر هێڵ نییه
nyan physics نووسی:
په ندێکی کوردی هه یه ده لێت : وه ستای قسان و کۆله واری ده ستان ،
دووشت هه یه که مرۆڤ زۆر به ئاسانی ده توانی ده ستی بگات پێ یه که میان قسه دووه میان نووسین هه مووکه سێك پێ ده وێرێت.
پێخه مبه ر (د.خ) ده فه رمووێت : إن الله لا ینظر إلی أجسامکم ولا الی صورکم، ولکن ینظر إلی قلوبکم وأعمالکم
واته خوای گه وره ته ماشای لاشه و شێوازتان ناکات ، به ڵکو ته ماشای دڵ و کرده وه کانتان ده کات.
پێخه مبه رمان (د.خ) له م فه رمووده یه دڵ و کرده وه ی به یه که وه هێنا چونکه ئه گه ر دڵ باش بێت ئه وا کرده وه ش باش ده بێت وه دڵ خراپ بێت کرده وه ش خراپ ده بێت.
ده سته کانت خۆش بێت ، کارێکی جوانت کردووه ، سه رکه وتوو و خۆش به خت بیت.
لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ ئێوە خاتوو نیان & کاکە ئەمیر
دەستان خۆش بۆ سەرنج و تێڕامانتان
تەنها هاوڕێیان شتێ هەیە ئەویش ئەوەی من باسیم کردووە کردەوە و قسەیە نەوەک دڵ و کردەوە
چونکە ئەگونجێ هەندێ جار کارێکی نابەدڵ بەڵام بەرهەم باش و باش بێت..
پەیامەکەتان زۆر زۆری خۆشحاڵ کردم
بەهیوام لەخۆشی و بەختەوەری دابن ئێوەی ئەزیز..
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Muslim (2013-07-12 01:01:54)
لهسهر هێڵ نییه
دەست خۆش براکەم زۆر جوان بوو
لهسهر هێڵ نییه
Muslim نووسی:
زۆر سوپاس بۆ ئێوە خاتوو نیان & کاکە ئەمیر
دەستان خۆش بۆ سەرنج و تێڕامانتان
تەنها هاوڕێیان شتێ هەیە ئەویش ئەوەی من باسیم کردووە کردەوە و قسەیە نەوەک دڵ و کردەوە
چونکە ئەگونجێ هەندێ جار کارێکی نابەدڵ بەڵام بەرهەم باش و باش بێت..
پەیامەکەتان زۆر زۆری خۆشحاڵ کردم
بەهیوام لەخۆشی و بەختەوەری دابن ئێوەی ئەزیز..
که ئێمه باسی کرده وه ده که ین یان قسه ده که ین یان هه ردووکیان به یه که وه حه تمه ن ده بێت باسی دڵیش بکه ین له به ر ئه وه ی ئه گه ر قسه و کرده وه کانی وه ك یه ك نه بن به ڵگه یه له سه ر خراپی دڵ چونکه ئه گه ر دڵه که ی باش و پاك بوایه ئه وا به قسه ده یکردوو به کرده وه ش جێبه جێده کرد وه ك له فه رموو ده یه کی تردا پێخه مبه رمان(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت : ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد کله ، وإذا فسدت فسد الجسد کله ، ألا وهي القلب). {البخاري /الإیمان/52}
واته: ئاگاداربن و بزانن پارچه گۆشتێك له ناو له شدا هه یه ئه گه ر ئه و پارچه گۆشته پاك و چاك بێت ئه وا هه موو له ش پاك و چاك ده بێت، وه ئه گه ر ئه و پارچه گۆشته خراپ و پیس بێت ئه وا هه موو له ش خراپ و پیس ده بێت ، ئه و پارچه گۆشته ش برتییه له دڵ.
به دڵنیاییه وه ئه و فه رمووده ی پێخه مبه ر( صلی الله علیه وسلم ) کرده وه و قسه ش ده گرێته وه ، ئه گه ر باسی کرده وه و قسه بکرێت ئیتر ده بێت چۆن باسی دڵ نه کرێت!!! ، کارێکی نابه دڵی ئه گه ر بێت و به راوردی بکه یت به باسی دڵێکی چاك و باش و پاك بۆ ئه وه ی قسه وکرده وه کانی باش و چاك بێت و هه روه ها به قسه بیکات و به کرده وه ش جێبه جێبکات جیاوازیان هه یه له ڕووس باس کردنه وه، بۆنموونه دکتۆرێك کاره که ی خۆی پێ خۆش نیه کاره که ی به نابه دڵی ده کات ئه مه کارێکی نابه دڵیه ، هه رچه نده کارێکی باش و به رهه مێکی باشی هه یه به ڵام ئه بێ دڵی دکتۆره که چۆن بێت؟ ، کرده وه کانی چۆنبێت؟ ، قسه کانی چۆنبێت؟ ، ئایه وه ك و یه کن؟ کاره نابه دڵیه که ی ده ڵاله ت له دڵ باش و چاکی ده کات !! ، ده ڵاله ت له قسه وکرده وه کانی ده کات که ئایه وه ك و یه کن یان نا!!.
ده سته کانت خۆش بێت ، بابه ته که ت بابه تێکی جوانه خۆم سوودم لێ بینی ، ماندوونه بی ، سه رفرازبیت ، ڕێزێکی زۆربۆ برای به ڕێزم.
لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس کاکە هێژا گیان
سوپاس براکەم دەستی تۆش
بەهیوام بەختەوەر و سەرکەوتوو بیت :)
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
خوشکە ئازیزەکەم خاتوو نیان دەستەکانت خۆش بن
خۆشحاڵم کە بە پەیامت بابەتەکە دەوڵەمەند ئەکەیت
هاوڕی گیان بۆ ئەوەی زیاتر مەبەستی بابەتەکە ڕوون کەمەوە.. ئەگەر بێت و کەسێک کردەوەی چاک بکات و باش خۆی نیشان بدات لەنێو موسڵمانان، کەچی لەدڵەوە ئەوکارە نەکات تەنها بۆ ڕووبینی بیت ئەوە بەو کەسە دەڵێین (دووڕوو).. ئێستا تۆ وەرە ناوی ئەو جۆرە کەسەم پێ بڵێ کە خۆی کردەوەی باش ناکات، بەڵام بەقسەکانی ئەتوانێ خەڵکی سەرسام بکات و بۆنموونە فەرموودە و ئایەتی قورئانی بۆ خەڵکی ئەخوێنێتەوە بەڵام خۆی بە قسەی ئەو ئایەتە ناکات، ئێستا ئەمە چی پی دەڵێن؟ لێرە دڵ لە تێگەیشتنی ئێمە دەتوانین بڵێین بەدەرە، خوا ئەزانێت دڵی هەمووان چۆنە، بەلام ئەو جۆرە کەسەی دووەم کە نەسیحەتی خەڵک ئەکات و خۆی جێ بەجێی ناکات وەک دووڕوو نیە، سزای هەیە ڕاستە بەڵام وەک سزای دووڕووەکان نا، وە ئەمان دووڕوو نین، ئەو دوو ئایەتەی لە نووسینەکەم ئاماژەم پێیان داوە سەیری تەفسیرەکەیان بکە، تا باشتر ڕوون بێتەوە، فەرموودەش لەبارەی ئەم جۆرە کەسانەوە هەیە، ئەگەر ویستت ئاگادارم بکەوە ئەوا بەچاوان إن شآءالله بۆتی دا ئەنێم یان بۆتی ئەنێرم.. مەبەستی نووسینی من ئەم جۆرە کەسانەی جۆری دووەمن..
دووبارە زۆر خۆشحاڵت کردم خۆشکە ئازیزەکەم
بە سەرنج و تێبینیەکانت خۆشحاڵ ئەبم
نموونەت زۆر و تەمەنت پڕ بەرەکەت و ژیانت پڕخۆشی بێت إن شآءالله.
لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە موسلیم گیان ، بابەتێکی زۆر جوانە ، رێک لەگەل ئەم کات و سەردەمەیا دەگونجێت
دوبارە دەستت خۆش ىێت و سەرکەوتوو بیت
بمێنیت بۆمان
عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه
هاوڕێ به ڕێزم یه که م شت من له نووسینه کانما وشه ی منافیق به کارم نه هێناوه وه باسی منافیق(دووڕوو)م نه کردووه به لکو باسی دڵ و کرده وه و قسه م کردووه وه چی په یوه ندییه کیان به یه که وه هه یه ، ئایه کرده وه و قسه کانمان ره نگ دانه وه ی دڵمانه ؟.
نامیلکه یه کم لایه باسی( 30) نیشانه ی منافیق(دووڕوو) ده کات له باس کردنه که شه ئایه ت و فه رمووده ی تێدایه .
ئه وه ی که تۆ ده لێت که (بۆنموونە فەرموودە و ئایەتی قورئانی بۆ خەڵکی ئەخوێنێتەوە بەڵام خۆی بە قسەی ئەو ئایەتە ناکات، ئێستا ئەمە چی پی دەڵێن؟) ڕوونکردنه وه یه ك بۆ ئه مه بۆنموونه که سێک ئایه تێك ده هێنێته وه له سه ر زه کات ئامۆژگاری که سێك ده کات پێ ده ڵێت زه کات بده به ڵام خۆی زۆر زۆر هه ژاربێت توانای زه کات دانی نه بێت ئیتر توانای جێبه جێکردنی ئه و ئایه ته ی نیه ئه مه هه رناچێته چوار چێوه ی دووڕووی ، به ڵێ به س خوای گه وره ده زانی دڵی مرۆڤه کان چۆنه ئێمه ته نها ڕووکه شی ده ره وه ده بینین نه ك ناوه وه ، به ڵام ئه گه ر که سێك هه زاران خه لك بکوژێ هه زاران خه لک ده ربه ده ر بکات ، به زه ی به منداڵ و گه وره و بچووکه وه نا یه ته وه پێت وایه ئه مه دڵێکی باشی هه یه بۆیه وا له خه لك ده کات، دڵێکی زیندووی هه یه؟ له کاتێکدا ئامۆژگاری که سانی تربکات که رێز له خه لك بگرێت هه روه ك خۆت نووسیوته (هەموومان خۆمان بە باش یا باشتر دادەنێین، لە ئامۆژگاری کردندا وێنەمان نیە و لە کۆتاییدا خۆمان هەڵگری دەردی ئامۆژگاریەکەین) ،ئه مه بۆ تێگه یشتن له وه ی که په یوه ندیه ك هه یه له نیوان دڵ و کرده وه و قسه. ئیتر منیش ڕوونکردنه وه یه کم دا له سه ر کرده وه و قسه کانمان ره نگ دانه وه ی دڵمانه.
کتێبم لایه به جوانی باس ده کات بۆیه پێویست ناکات ئه زیه ت بیکێشیت ، رێزی نیان بۆ برای به رێزم.
لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس برای ئەزیز و بەڕیز و خۆشەویستم کاکە بڕوا گیان
سوپاس بۆ وشەکانت براکەم خۆشحاڵ بووم بە پەیامەکەت
سوپاس کاکە بڕوا گیان تۆش بەختەوەر و ئاسوودەو سەرکەوتوو بیت :)
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
دووبارە دەست خۆش خوشکی ئەزیز وو بەڕیزم خاتوو نیان..
وە دەست خۆش بۆ ڕوونکردنەوەکەت..
ڕاستە تۆ باسی دووڕووت نەکردووە ئەوە من بووم کە باسم کرد وەک گوتم تا زیاتر بابەتەکە ڕوون بکەمەوە، وە نموونەی کەسەکەی کە بەڕێزت هێناتەوە لەسەر زەکاتەکە، ئەمە تواناییە، شتێک هەیە لە زەکات بۆ موسڵمانی راستەقینە لە حاڵەتی ئاسایی ئەویش یان دەبێت زەکات وەربگرێت یان دەبێت زەکات بدات، بۆ هەردوو لاشیان درووستە ئاماۆژگاری کردن، ئینجا با لە بابەتەکە دوور نەکەوینەوە، من باسی ئەم جۆرە کەسانە ناکەم، من دێم ئەڵێم، بۆنموونە کەسێک لەفەرمایشتی خوا دەر ئەچێت، بەهەر نیەتێکیش بێت دێت ئامۆژگاری من و تۆ ئەکات، باسی من لەو کەسەیە، ئیتر ئەم جۆرە کەسانەش بوونیان هەیە، بەبێ ئەوەی بزانین دڵیان چۆنە، بۆیەش لە نووسینەکەما باسی دڵم نەهێناوە لەگەڵی چون بەپێویستم نەزانیوە، سیفاتی کەسەکە بەو شێوەیە ئیدی دڵی هەرجۆرێک بێت هیچ سوودێکی نیە.. واتە باسەکە تەنها ئەوەیە کە ئێمە ئەیبینین بێ ئەوەی بڕیار بدەین لەسەر دڵی کەسەکە، نموونەی ئەو پیاوەت لەوانەیە بیستبێت کە دوای ئەوەی ٩٩ کەسی کوشت چووە لای حەکیمێک گوتی کە ئایا خوا لیی خۆش دەبێت، کاتێک حەکیمەکە لێی ئەپرسێت تاوانەکانت چین، گوتی ٩٩ کەسم کوشتووە، حەکیم گوتی نەخێر خوا لیت خۆش نابێت.. هەر ئەو کات ئەویشی کوشت، لەکاتێکا هیدایەت لەدڵی دابوو، کێ ئەزانی دڵی ئەم چۆن بووە لەکاتێکدا قەتڵی ١٠٠ی کرد.. دوایش خوا لێیخۆشبوو.
لەکتێبی دۆزەخ لاپەڕەی ٦٢بەرە و دوا باسی ئەمەی تێدایە، لە (صحیح الجامع/١٢٨) دا، فەرموودەیەک هەیە بەم شێوەیە: ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی ڕازی بێت دەڵێ: پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: "ئەو شەوەی کە گەشتی شەورەویم پێکرا، کاتێ کە دۆزەخم پیشان درا، کەسانێکم بینی کە لێوەکانیان بە مەقاش و خشلی ئاگرین داخ دەکراو دەسووتا، وە هەر کاتێ کە لێوەکانیان داخ دەکراو دەسووتان، دووبارە لێوەکانیان بۆ دەگەڕانەوە و داغ دەکرانەوە، دەڵێ: منیش گوتم: ئەی جبریل ئایە ئەوانە کێن؟ ئەویش گوتی: ئەوانە وتاربێژو دواندەرەکانی ئوممەتەکەی تۆن، ئەوانەی کە بە خەڵکیان دەگووت بەڵام بۆ خۆیان نەدەکرد، وە قورئانی خوایان دەخوێند بەڵام کاریان پی نەدەکرد".
خوای گەورە لە ئایەتی ٣ی سورەتی الصف دا دەفەرمووێت: {لم تقولون مالا تفعلون کبر مقتا عند الله أن تقولوا مالا تفعلون}. واتە: ئەی خەڵکینە ئایە بۆ ئەوە دەڵێن کە نایکەن، بزانن کە ئەوە لەلای خوای گەورە تاوانێکی گەورەیە کە ئێوە شتیکی چاک بەخەڵکی دەڵێن و ئامۆژگاریان دەکەن، بەڵام بۆخۆتان پراکتیکی ناکەن. س. (دۆزەخ) و. شوان ڕابەر.
خوشکێ گیان ئەگەر سەیرێکی بکەین نە فەرموودەکە و نە ئایەتەکەش باسی دڵی تێدا نیە تەنها قسە و کردارە..
دووبارە زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت، سوپاس بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە
وابزانم زیاتریش لەیەکتری تێ ئەگەین کاتێک بابەتی دووەمی ئەم زنجیرەیە دا ئەنێم
بەهیوام لەخۆشی و کامەرنیدا بژی، بەسەرنج و تێبینیەکانت خۆشحاڵ ئەبم.
لهسهر هێڵ نییه
کاك موسلم ئاخیر په یامه هههههه ، بابه ته که ت زۆر جوانه نامه وێ له جوانی بابه ته که ت که م بکه مه وه به ڵام هه ندێك له نووسینه کانت ناچارم ده کات په یام بنێرم.
سه باره ت به نموونه که ت له یه کێك له که ناڵه کان به رنامه یه ك پێش که ش کرا له و به رنامه یه دا مامۆستایه کی ئاینی ناسراو میوانی به رنامه که بوو ڕێك باسی ئه و نموونه یه ی کرد که تۆ باست کردووه ، ئه و مامۆستا یه باسی ئه وه ده کات که ئه ونموونه یه ئه صڵ و ئه ساسی نیه وه مامۆستایه کی که م ئه زموون نیه له ڕووی دینه وه ، من لینکه که م ڵایه ان شاء الله له بۆتی ده نیرم ئه گه ر ویستت بۆ ئه وه ی دڵنیابیته وه وه بزانیت ئه و مامۆستائاینیه کێه.
بۆچی پێخه مبه رمان (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت له کاتی هاوسه رگیریایه دووشت ڕه جاوبکه ن (دین) له دوای دین ڕه وشت (کرده وه)ی دانایه
هیج قسه یه کم نیه له سه ر ئه و فه رمووده و ئه و ئایه ته ی که تۆ هێناوته وه بڕوام پێ هه یه و ئه م جۆره که سانه ش هه ن به دڵنیایه وه ، راسته که سانێك هه ن هه روه ك پێشوتر نووسیم وه ستای قسان و کۆله واری ده ستانن ، نووسینه کانم له سه ر ئه وه نیه که ئایه که سی واهه یه یان نا ، به ڵێ که سی واهه یه ,
نووسینه کانم له سه ر ئه وه بوو که کرده وه و قسه کان ڕه نگدانه وه ی دڵمانه ، دڵیش ڕۆلی هه یه.
به هیوای سه رکه وتووی و تهندروستیهكی باش
لهسهر هێڵ نییه
هههههه ئێی باشە بەراستی پەیامەکانت دڵخۆشکەرن دەست خۆش :) ئەوەی ڕاستی بێت ئەو نموونەیە ئەمساڵ مامۆستایەکی قوتابخانەمان دڵنیای لەسەر کردەوە بەوەی بە وردی و بەتەواوی چیرۆکەکەی باسکرد، جگە لەوەش وابزانم پێشووتریش چەندجارم بیستبوو، ئیتر گوتم ئەبێ صحیح بێت، خوا پاداشتت بداتەوە کە لە بێ ئەسڵ و ئەساسیەکەیت ئاگادار کردینەوە.. شتێ هەیە من بڕوام وایە کە دڵ ڕۆڵ ئەبینێ لە کردەوەکانی مرۆڤدا، هەروەک لەزۆر کەسدا لە پێشترینە، بەڵام بڕوام بەوەنیە کە بەتەواوی کردەوە و قسەکانمان ڕەنگدانەوەی دڵمان بێت..
دووبارە دەست خۆش و سوپاس بۆ پەیامەکانت خوشکی خۆم
بەهیوام لەخۆشیدابیت و سەربەرز و سەرفراز بیت.
لهسهر هێڵ نییه
yaxwa aw dast w panjanat har sax w salamt be xala gyan
hewam hamshae w bardwameta lam babata nyabant
xamane pinust har wa gashwa be dastaknt xoshbe har bzhe
نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم کهسێک پـێـی بـهخشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژهکانـی ژیانـم پـێشکـهشی کـرد.
لهسهر هێڵ نییه
سڵاوتان لێبێت کاکه موسلیم :-
خۆم زۆر بهخۆشحاڵ ئهزانم .. جارێکی تر جاوهکانم شادبونهوه بهووشهکانت برای ئازیزم ..
دهستانت ساغ بن .. ئومێدی بهردهوامی و لهش ساغیت بۆ دهخوازم ..تهمهنتان ،
پڕ بهرهکهت بێت و سهرفراز بن .
لهسهر هێڵ نییه
ده س خۆش به هیوای به رده وامیت سه رکه وتوبی.هاوریئ
لهسهر هێڵ نییه
زۆر زۆر سوپاست ئەکەم خوشکەزا گیان
سوپاس بۆ وشە ناسکەکان و پەیامە جوان و هەستە بەرزەکەت
إن شآءالله هەردەم لەخۆشی و سەرکەوتن و بەختەوەریا ئەژیت.
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
سلام کاکە داوین گیان..
زۆر زۆر سوپاست ئەکەم بۆ پەیامەکەت، بەڕاستی پەیامەکەتان خۆشحاڵی کردم
سوپاس بۆ وشەکانت کاکە داوین، سوپاس برا گەورەکەم
یاخوا هەمیشە لە ئاسوودەیی دابیت و تەمەن درێژ و سەرکەوتوو بیت.
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~
زۆر سوپاس خاتوو نەشیام دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
خۆسحاڵ بووم دادە گیان، إن شآءالله بەپێی توانا بەردەوام دەبین :)
بەهیوام سەرکەوتوو و سەرفراز و شاد بیت.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Muslim (2013-07-16 14:26:41)
لهسهر هێڵ نییه