.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
... - پاشایەك هەموو وەزیرەكانی كۆدەكاتەوە. داوایان لێدەكات بەماوەی مانگێك لە ناو مەملەكەتدا بگەرێن خراپترین شتی ئەم دونیایەم بۆ بهێنن. بزانم چ شتێك لە هەموو شتەكانی تر خراپترە.
وەزیرەكان دەست دەكەن بەگەڕان. كاتێك وادەی گەرانەوە دێت. هەریەكەیان شتێك دێنێتەوە. یەكێك لە وەزیرەكان پێش ئەوەی بگاتەوە نزیكی پایتەخت شوانێك دەبینێت. لەبەر خۆیەوە دەڵێت با بپرسم لەم شوانەش بزانم ئەو جوابی پێ نیە. لە شوانەكە دەپرسێت خراپترین شتی دونیا چیە؟. شوانەكەش دەڵێت وەڵامەكەم پێیە بەڵام دەبێت بزانم بۆ چیتە؟. وەزیرەكە دەڵێت بۆ پاشاییە و ئەگەر جوابی تەواومان پێنەبێت لە كۆشك دوورمان دەخاتەوە. شوانەكەش دەڵێت زۆر باشە. خۆشەویسترین كەست كێیە؟. وەزیرەكە دەڵێت ئەم هاورێیەمە كە لەگەڵمداییە. شوان دەڵێت بیكوژە و با پێكەوە بچین بۆ كۆشك. وەزیر تورە دەبێت. بەڵام شوان دەڵێت ئەگەر ئەو كارە ناكەیت كەواتە جوابم لا نیە. وەزیر هاورێكەی دەكوژێت. دەچنەوە كۆشك هەر وەزیرەو شتێك دەڵێت و پاشا قایل نابێت و یەك یەك دەریان دەكات. سەرەی ئەم وەزیرە دێت. لەبەردەم پاشاو هەموواندا دەڵێت ئەم شوانەم هێناوە جوابەكەی پێیە. شوان دێتە پێش و چیرۆكی خۆی و وەزیر دەگێرێتەوە. ئینجا دەڵێت " خراپترین شت ئەوەیە تۆ لەبەرخاتری بەرژەوەندی خۆت خیانەت لە هاورێكانت و دەوروبەرەكەت بكەیت". كە پاشا گوێی لەمە دەبێت دەڵێت : راستە ئەوە خرابترین شتە كە من بۆی دەگەڕام. چوون هەركەس توانی ئەوە بكات هەموو خراپەیەكی تر دەكات.
كوردلاس
لهسهر هێڵ نییه
چیرۆکێکی جوان و راست بوو
دەست خۆش بژیت
لهسهر هێڵ نییه
زؤر سوباس بؤ به زداريت خاتون كيان
لهسهر هێڵ نییه