❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-03-01 10:18:03

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

{گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

{ولیام رایش}
له‌سالی[1897]له گالیسیێن له‌ دایک بووه‌.هه‌ر له‌ زیندانخانه‌دا له‌سالی[1957]دا کۆچی دووای ده‌کات.ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌کانیه‌تی،

1-ئه‌ڤین،زانیاری و کار سه‌رچاوه‌کانی ژیانمانن،ده‌بێت کاریگه‌رییه‌کی گرنگیشیان له‌سه‌ر هه‌بێت و ئاراسته‌ی بکه‌ن.

2-مرۆڤی گه‌وره‌ له‌بیری ناچێته‌وه‌ و هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش نادات به‌ڵکو له بری ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات تێبگات.

3-به‌دزیشه‌وه‌ ڕقت له‌خۆت ده‌بێته‌وه‌،به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی که‌له‌سه‌روی ئه‌و نرخه‌وه‌ی که‌هه‌ته‌.

4-من مرۆڤێکی کارگه‌رم،مرۆڤێک که‌ناخ و ده‌روونی ئینسان ده‌ناسێت و لێی به‌ئاگایه‌،مرۆڤێکم که‌خۆی ده‌ناسێت و ده‌یه‌وێت کار،نه‌ک تێڕوانین و تێگه‌یشتن له‌ کار،دنیا به‌رێوه‌ببات.

5-گه‌ر له‌ ناخه‌وه‌ نه‌خۆش نه‌بویتایه‌،گه‌ر ته‌ندرووست بژیتایه‌،زۆر ده‌مێک بوو له‌ چنگ زاڵمه‌کانتت قووتارت بوو بوو.

6-ئینسانه‌ گه‌وره‌کان تۆیان خۆشده‌وێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گیانله‌به‌رێکی زیندوو یان بوونه‌وه‌رێکی زیندویت.

7-مرۆڤی گه‌وره‌  به‌ ووریاییه‌وه‌ بهیر ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام که‌ده‌ستی له‌چه‌مکی بیر کردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ گیر بوو،به‌ری نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی.

8-پیاوی بچووک...تۆ،کاتێک بیرکردنه‌وه‌کانت ڕاست و مژده‌ به‌خشن.ده‌ربه‌ده‌ری ده‌که‌یت و ده‌ری ده‌په‌رێنیت،چونکه‌ بیرکردنه‌وه‌کانی خۆت هیچ و پوچ و بێکه‌ڵک و که‌م خایه‌نن.

9-هه‌موو مرۆڤه‌ گه‌وره‌کان ته‌نیا بوون و ته‌نیاش ژیاون.

10-چ مانایه‌کی هه‌یه‌ دوو دڵ بوون له‌وه‌ی که‌له‌ هه‌وادا میکرۆب هه‌یه‌ یان نا......

11-ده‌مێک بوو بووبوویته‌سه‌ردارو سه‌روه‌ری  ژیانی خۆت،گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ت شانبه‌شانی حه‌قیقه‌ت بڕۆشتایه‌ و لێوه‌ی نزیک بووایه‌.

12-ته‌نیا خۆم و که‌سی دیکه‌ نیه‌ له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا بتوانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات،من کێم،چ له‌بره‌ی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ و چ له‌ باره‌ی پێکهاتنی له‌شمه‌وه‌.

13-جوله‌که‌ بۆخۆی خراپترین ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌ رقیان له‌ جووله‌که‌ ده‌بێته‌وه‌.

14-ژیان بۆ من له‌ چوونه‌وه‌ یه‌ک و دووباره‌ کشانوه‌ی پلازماوه‌ ده‌ست پێده‌کات،نه‌ک له‌و ووتاره‌ ئاینیاناوه‌ که‌ ڕابینێک ده‌یاندات یان ده‌یانڵێت و ده‌یان
15-هات و هاواو و قیژه‌ قیژت هه‌سته‌کانت ده‌مرێنن و سروشته‌ خوڵقێنه‌ره‌که‌ت ئیفلیج ده‌که‌ن و له‌ په‌ل و پۆی ده‌خه‌ن
16-ملێۆنان ساڵی خایاند تا له‌ بونه‌وه‌رێکی  ده‌ریایه‌وه‌ بوویتگیانله‌به‌ره‌ ره‌پ ڕاوه‌ستاوه‌ی سه‌ر وشکانی.
17-مرۆڤانی برسی ناتوانن شارستانیه‌ت به‌ره‌و پێش به‌رن بیگه‌یه‌ننه‌ پله‌یه‌کی باڵاتر.
18-قه‌ت له‌ منداڵ ناده‌م.
19-که‌س بانگ ناکه‌م که‌ گوێ بۆ راو بۆ چوونه‌کانم ڕادێرێت،گه‌ر بۆ جونه‌کانم ڕاست و  دروست بنباخۆیان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵکی.
20-ڕێگه‌ ناده‌م کاره‌که‌م بکه‌وێته‌ ژێر چه‌پۆکی هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ته‌ندرووستیه‌وه‌،ئه‌گه‌ر پێم وانه‌بێت له‌خۆم به‌تواناترولێهاتوو تره‌.
21-خۆمم بڕیار ده‌ده‌م  کێن ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانم ودۆزینه‌وه‌کانم تێده‌گه‌ن و کێن ئه‌وانه‌ی تێناگه‌ن.
22-گوێ ڕایه‌ڵم بۆ هه‌ر خوونه‌ریت ویاسایه‌ک که‌ زیره‌کانه‌  و هۆشمه‌ندانا داڕێژرابێت.
23-پێم وانیه‌ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ دیندارێکی پاک و ڕاسته‌قینه‌.ناچار بێت به‌وه‌ی ده‌ست له‌ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ژیان هه‌ڵبگرێت.
24-ئه‌زانم ئه‌وی ناوت ناوه‌ [خودا]له‌ ڕاستئدا هه‌یه‌و نکۆلی له‌ نه‌بوونی ناکرێت،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌وی تۆ به‌به‌رتا دێت،[خوا]:ووزه‌ی بنچینه‌ی وده‌ره‌کیه‌کانی نێو گه‌ردونه‌،خۆشه‌ویستی نێو له‌سی خۆته‌....پاکی و ڕاستگۆی و له‌ ڕووییه‌..هه‌ست و نه‌ست وتیگه‌یستنه‌کانتا به‌رامبه‌ر سروستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆت.
25-مندال وبه‌رگری کردن له‌ هیزی ژیان،ته‌نیا هیوایه‌کن که‌ تائطستا له‌ ده‌ستمان نه‌دابیتن،پزیسکه‌کان و مامۆستاکانته‌نیا یه‌ک ئه‌رکیان له‌ سه‌ر شانه‌ ئه‌ویش متمانه‌و باوه‌ڕ کردنیانه‌ به‌و هێزه‌ی ژیان که‌ له‌ منداڵ و له‌ نه‌خۆسدا هه‌یه‌.
26-ژیان له‌ ناخی مرپڤدا،له‌ په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵاتی و ئینسانیه‌کاندا،دڵپاک ودۆستانه‌یه‌،هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌ئێستا به‌رکه‌ماڵه‌،ده‌خرێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌،مرۆڤی پاک له‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ هه‌م و مرۆڤانی دیش پاکن وبه‌ پاکیه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
27-که‌س ناوێرێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕاستیه‌ت بکاته‌وه‌ که‌ تین وتوانایه‌کی  وات بداته‌ به‌ر که‌ بتوانین بێباکانه‌ببیته‌ سه‌روه‌ری چاره‌نوسی خۆت.
28-ته‌نیا له‌یه‌ک مانادا سه‌ربه‌ستیت،،ئه‌ویش سه‌ربه‌ست بونته‌ له‌ڕه‌خنه‌ له‌ خۆگرتن،ره‌خنه‌یه‌ک که‌ یارمه‌تیت ده‌دات،تا بتوانیت جڵه‌وی ژیانی خۆت بگریته‌ ده‌ست.
29-که‌سانێکی لا.واز وپووت هه‌لمه‌بژیره‌  تا نوێنه‌رایه‌تیت بکه‌ن که‌هیج نیازیکی پاکیان له‌ به‌دی وچه‌په‌ڵی زیاتر.
30-بیر له‌وه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌توانیت به‌ ژۆێکی تر بیت له‌وه‌ی که‌ هه‌یت،سه‌ربه‌ست له‌ بیری سه‌رنه‌ویسێ،ڕاستگۆو کراوه‌ له‌باتی فێڵباز و خۆویست،ئاماده‌ بۆ ئه‌وه‌ی باڕۆژی ڕووناکدا خۆشه‌ویستی بکه‌یت نه‌ک به‌دزی و مل هوڕانه‌ له‌ تاریکی شه‌ودا.
31-پیاوی بچووک ڕقی له‌خۆی دوبێته‌وه‌و خۆی خۆش ناوێت.
32-تۆ ئه‌ ی پیاوی بچووک....به‌شتیک له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی گه‌وره‌،مرۆڤێک که‌به‌ڕاستی گه‌وره‌یه‌...ژیاوازیت هه‌یه‌،ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌یه‌ش سه‌رده‌مانێک وه‌ک تۆ بچووک بوو به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌و بچووکیه‌ ڕزگاری بێت تاقه‌ یه‌ک سیفات له‌ سیفاته‌کانی خۆی به‌ره‌و باشتربوون گۆڕی و خۆی فێر کرد چۆن خاڵه‌ لاوازه‌کانی خۆی،چ له‌بیر کردنه‌وه‌و ج له‌ هه‌ڵسوکه‌وتا بناسێت ود ده‌ستنیشانیان بکات.
33-خۆ به‌بچووک زانین و له‌ ژێره‌وه‌ بوون، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌خته‌وه‌ریت ده‌کات.
34-مرۆڤی گه‌وره‌ ده‌زانیت چۆن و له‌ چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌بێت به‌ پیاوێکی بچووک به‌ڵام پیاوی بچووک له‌وه‌ بێئاگایه‌ که‌ بچووکه‌ و له‌ وه‌ش ئاترسێت له‌ بچووکی خۆی ئاگادار بکرێت وه‌ بچووکی و بێقیمه‌تی خۆی له‌ پشت ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه‌ حه‌سارداوه‌ که‌ له‌ بێهێزی و باڵاده‌ستی که‌سانی تردا هێزو گه‌وره‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌،
35-پیاوی بچووک شانازی به‌سه‌رداره‌کانی خۆیه‌وه‌ ده‌کات،له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕاو بۆچونانه‌دادێته‌ سه‌ر چۆک که‌ قه‌ت به‌بیریخۆیدا نه‌هاتوون نه‌ک ئه‌وانه‌ی که‌ خۆی  به‌ڕه‌نج و ته‌قه‌لای خۆی پێی گه‌یستووه‌،ته‌واوی بڕوا بوونی خپی به‌و شتانه‌سپاردوه‌ که‌ یان هه‌ر تێیان ناگات یان که‌مێک تێیان ده‌گات،تازیاتر له‌بیروو بۆچونێکیش تێ بگات که‌متر باوه‌ڕی پێیه‌ ده‌کات.
36-تۆ خۆت سه‌روه‌ری کۆیلایه‌تی خۆتی،که‌سی تر نا،خۆت،ئه‌مه‌ هه‌قیقه‌ته‌که‌یه‌،بێ له‌ خۆت که‌سێکی تر به‌ر پرسی کۆیلایه‌تی تۆ نیه‌.
37-به‌ته‌نیا خۆت خودی ڕزگار که‌ری خۆتیت به‌ ته‌نیا خۆت.
38-ئه‌وان گفتی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌تیت ده‌ده‌نێ،نه‌ک سه‌ر به‌ست بوونی که‌سایه‌تیت،فێرت ده‌که‌ن له‌بری ڕێزگرتن له‌مافه‌ ئینسانیه‌کانی خۆت ،ڕێز له‌ده‌وڵه‌ت بگریت،فێرت ئه‌که‌ن چۆن مه‌زنێتی نه‌ته‌وه‌یت له‌ مه‌زنێتی که‌سایه‌تی خۆت لاگرنگتربێت.
39-پیاوی بچووک...ئامانجی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی له‌ ژیاندا،هه‌ڵهاتن وڕاکردن له‌ خودی خۆت.
40-قوتار بوون و چاک بوونه‌وه‌ و ته‌ندروست بوونت به‌ته‌نیا که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆت،خۆت،که‌سی تر نا.
41-من،نه‌سوورم،نه‌سپیم،نه‌ ڕه‌ش،نه‌ زه‌ردم،نه‌ جوله‌که‌،نه‌ مووسڵمان،له‌سه‌ر هیچ دینێکی تریش نیم،نه‌ ئه‌نارکیست،که‌سێکیشنیم به‌دوای شه‌ڕدا بگه‌ڕێم،ژنه‌که‌ی خۆم له‌ئامێز ده‌گرم،نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پسوڵه‌ی ماره‌بڕه‌نم ده‌ستایه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشم ئه‌وێت.
42-به‌ته‌نیا خۆت له‌ژیانی خۆت به‌رۆرسیاریت،ژیانی خۆن نه‌ک سه‌ربه‌رزی و ئابڕووی وڵاته‌که‌ت.
43-هیچ هێزێکی پۆلیسی له‌ دنیادا نییه‌ بتوانێت سه‌رت پێ نه‌وی بکات،ئه‌گه‌ر له‌ژیانی ڕۆژانه‌تدا نه‌ختێک به‌ته‌نگ ڕێزگرتنه‌وه‌ بویتایه‌ له‌ خودی خۆت.


ده‌سته‌کانت خۆش برای ئازیزم ، هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر کاره‌که‌ت بۆ ته‌واو کردنی هه‌موو بابه‌ته‌که‌ ، بۆ سوودی گشتی بابه‌ته‌که‌مان جێگیرکرد و ده‌ست خۆشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ت ئاراسته‌ ئه‌که‌ین ، داوا له‌ ئه‌ندامانی ئازیزی یانه‌که‌مان ئه‌که‌م به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یامی ده‌ست خۆشی له‌م بابه‌ته‌ نه‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ له‌یه‌ک دانه‌بڕێت و به‌رده‌وام بێت ، شاد و به‌خته‌وه‌ربن .



                                                         (( به‌ڕێوه‌به‌ر ))

Kurdzhin
لەوانەیە ژیان ئەو میوانییە نەبێت کە ئارەزووت بوو لەوێ ببای،بەڵام ئێستا کە بانگهێشت کراوی،تا دەتوانی جوان سەما بکە..!

"چارلی چاپلن"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-03-01 20:29:05

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

{سیگمۆند فرۆید}

له‌ساڵی{1856}ز له‌شاری فرابیرگ له‌  دایک بووه‌ که‌ ئێستا سه‌ر به‌ وڵاتی چیکۆ سڵۆڤاکیایه‌،،له‌ساڵی [1938]ز کۆچی دووای کردووه‌.ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌کانیه‌تی...


1-مرۆڤی ئاسای به‌دوای نه‌وس و چڵپه‌ و گوڵپه‌دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵی خۆدزینه‌‌وه‌ ده‌دات له‌ ئازادی و وێڵی به‌ده‌ست هێنانی دڵنیاییه‌،له‌باوه‌شی ده‌وڵه‌تا گه‌وره‌کان و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کاندا.

2-شه‌ڕ و کوشتار و کاولکاری ده‌رئه‌نجامی زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵی  سیسته‌می سیاسی و جیاوازی چینایه‌تی و ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی نین...به‌ڵک و ئاماده‌ باشیه‌کی  بایه‌لۆژی و بۆ ماواییه‌ و سه‌رچاوه‌که‌شیان ره‌مکی مردنه‌.

3-مه‌رگه‌سات و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی مرۆڤ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ چه‌که‌ره‌ ده‌که‌ن.

4-سه‌رجه‌م حه‌زو ئاره‌زوو به‌ها و داب و نه‌ریت و  ڕه‌وشتی مرۆڤه‌ کامڵ و گه‌وره‌کان ده‌ره‌نجامی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی وزه‌ ده‌ره‌کیه‌کانن.

5-شارستانیه‌ت و سروشتی ڕه‌سه‌نی مرۆڤایه‌تی دوو شتی دژ به‌یه‌کن...چونکه‌ مرۆڤ وه‌ک ئاژه‌ڵ ملکه‌چی ڕه‌مک و پاڵنه‌ره‌ سێکسی و شه‌ڕخوازیه‌کانیه‌تی.

6-زۆربه‌ی چالاکیه‌کانی منداڵ له‌ پێنج ساڵی یه‌که‌می ژیانیدا بۆ کاریگه‌ری ڕه‌مکی سێکس ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

7-ژیان ڕێگه‌یه‌کی بازنه‌ییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مردن.

8-ژیانی سێکسی له‌ قۆنا‌‌‌غی هه‌رزه‌کاریه‌وه‌ ده‌ست پێناکات..به‌ڵکو هه‌ر له‌کاتی له‌دایک بوونیه‌وه‌ چه‌که‌ره‌ ده‌کات و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر چه‌که‌ره‌ ده‌کات.

9-به‌رده‌وام ڕه‌مه‌که‌کانی مردن و ژیان پێکه‌وه‌ کار ده‌که‌ن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان  له‌سه‌ر هه‌موو چالاکی و کار کردنه‌وه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.

10-که‌سی ساده‌و ساکار ئه‌و جۆره‌ که‌سه‌یه‌ که‌ خوی به‌ قۆناغی ده‌مییه‌وه‌ گرتووه و ناتوانێت ده‌ست به‌رداری ببێت و وه‌ک ئه‌وی لێ هاتووه‌ که‌هه‌ر شتێکی بۆ باس بکرێت و بکه‌وێته‌ به‌رده‌ستی هه‌وڵی قووت دانی ده‌دات.

11-هه‌ته‌ زانیاریمان ده‌رباره‌ی ئێستاو ڕابردوو که‌متر بێت،حوکم دانمان به‌سه‌ر ئاینده‌دا زیاتر مایه‌ی گومان و دڕدۆنگی ده‌بێت.

12-راده‌ی گه‌شبینی هه‌ر که‌سێک به‌رومبه‌ر ژیان،میزاج و سه‌رکه‌وتن و نوشوستیه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ دیاری ده‌که‌ن.

13-خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساویلکانه‌ له‌ئێستادا ده‌ژین و ناتوانن ئه‌وه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنن که‌ ئێستا له‌ ڕابدووه‌ بۆی هێناون.

14-مه‌ه‌به‌ست له‌که‌لتور هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه‌ که‌بوواریان داوه‌ ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌هۆیانه‌وه‌ له‌ ژیانی ئاژه‌ڵێتی جیاببێته‌وه‌.

15-هه‌موو شارستانیه‌ک  له‌سه‌ر کاری زۆره‌ ملێ و نکۆڵی کردن له‌غه‌ریزه‌کان داده‌مه‌زرێت.

16-ئاره‌زووی غه‌ریزه‌کان که‌توشی ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تی بوون له‌گه‌ڵ له‌دایک بوونی هه‌ر منداڵێکی تازه‌دا  سه‌ر له‌نوێ له‌دایک ئه‌بنه‌وه‌.

17-له‌ئه‌نجامی موماره‌سه‌ کردنه‌کانی ژیار و نه‌هی کردنه‌کانی غه‌ریزه‌.دژایه‌تی کردنی ژیار دێته‌ ئاراوه‌.

18-هه‌رکات کۆت و به‌نده‌کانی ژیار  تێک شکێنرا  ئه‌و کات تاکه‌ مرۆڤێک کامه‌رانیه‌کی زۆری پێ ده‌بڕڕێت  ئه‌و که‌سه‌ش سته‌مکاره‌.

19-ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ته‌مای نه‌مانی که‌لور بێت ئه‌وا زۆر کورت بین وسپڵه‌یه‌،ئه‌گه‌ر که‌لتور نه‌ما جگه‌ له‌حاڵه‌تی سروشتی  هیچی تریش نامێنێته‌وه‌،خۆ به‌رگه‌ گرتنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر له‌به‌رگه‌ گرتنی ژیار سه‌ختره‌.

20-ئێمه‌ ناتوانین به‌ره‌و ڕووی هێز و چاره‌نوسی ناکه‌سی ببینه‌وه‌ بۆنمونه‌ وه‌ک سروشت.

21-مه‌رگ،مردن؛سه‌ره‌تای چه‌شنێکی تره‌ له‌بوون،قۆناغێکی تره‌ له‌سه‌ر ڕێگای په‌ره‌ سه‌ندنێکی به‌ڵا و به‌رزتر.

22-مرۆڤ پێشکه‌وتنی له‌زیاتر کۆنتڕۆڵ کردنی سروشتدا هه‌یه‌،به‌ڵام ناتوانێت لافی ئه‌وه‌ لێبدات که‌ له‌ ڕێكخستنی کار و باره‌ مرۆڤیه‌کاندا پێشکه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی هه‌بێت یان هه‌یه‌.

23-ئه‌گه‌ر خێرو بێره‌ به‌ده‌ست هاتووه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاودابه‌ش بکرێت ئه‌وا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که‌هه‌ڕشه‌ له‌ ژیار ده‌که‌ن له‌ناو ده‌چن.

24-ئه‌توانین له‌ پشتی په‌رده‌ی قه‌ده‌غه‌ کردنه‌وه‌ هێزی حه‌ز کردن له‌ حه‌رامکراوه‌کان ببینین.

25-مرپڤ که‌لتوری دروست کرد تا بیپارێزێت له‌ سروشت.

26-ژیار ئه‌رکی داکۆکی کردن له‌ مرۆڤ ناهێةێت دژی سروشت.

27-خودا وه‌نده‌کان که‌متر خۆیان له‌ ڕه‌وتی دیارده‌کانی سروشت هه‌ڵده‌قوتێنن.

28-بیرو بۆچونه‌کان ئاینییه‌کان داڕێژراوی ژیارن.

29-بیره‌ ئاینیه‌کان له‌و سه‌رچاوانه‌ دێن که‌ باقی ده‌ستکه‌وته‌کانی دیکه‌ی ژیار لێیه‌و هه‌ڵده‌قوڵێن.

30-هیچ گریمانه‌یه‌ک،هه‌رچیه‌ک بێت،ناتوانێت خۆی به‌خۆی بسه‌لمێنێت.

31-په‌یڕه‌وه‌ ئاینیه‌کان ملکه‌چ نابن بۆ پێداویستیه‌کانی عه‌قڵ و لۆژێک،به‌ڵکو خۆیان له‌ وانه‌ به‌رزترده‌گرن.

32-ده‌بێت هه‌ست کردن به‌ حه‌قیقه‌تی ئاین شتێکی ناو ده‌روونی بێت و هیچ پێویست ناکات لێی تێبگاین.

33-له‌ڕاستیدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌روی عه‌قڵه‌وه‌ نیه‌،هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و باڵاتر نیه‌.

34-بیره‌ ئاینیه‌کان بریتی نین له‌ پووخته‌ی ئه‌زموون یان ئه‌نجامی کۆتای تءڕمان و بیرکردنه‌وه‌،به‌ڵکو بیتینله‌ وه‌هم بازی،چوونکه‌ زه‌ین ته‌نها چه‌ند ئاماژه‌یه‌کمان ده‌داتێ که‌ لێکدانه‌وه‌یان گرانه‌.

35-ئاین چه‌نده‌ پشتی ڕه‌وشتی گرتووه‌ و ئه‌وه‌نده‌ و زیاتریش هی بێ ڕه‌وشتی و خراپه‌.

36-ئایا زیاده‌ڕۆیمان نه‌کردووه‌ له‌ زه‌ڕووره‌تی ئاین بۆ مرۆڤه‌کان؟

37-خه‌ته‌ره‌...زۆر خه‌ته‌ره‌ که‌خه‌ڵک بزانن باوه‌ڕ بوون به‌یه‌زدان له‌ گۆڕێنه‌ماوه‌،چوونکه‌ ئیتر له‌وه‌ به‌دواوه‌ مل ناده‌ن بۆ یاساکانی ژیار  که‌پێشتر گوێڕایه‌ڵ و مل که‌چی بوون.

38-به‌ ته‌نها حه‌قیقه‌ت ڕزگارت ده‌کات.

39-ئامانجی مرۆڤایه‌تی بریتیه‌ له‌ به‌ر جه‌سته‌ کرلادنی نمونه‌ باڵاکان.

40-ئاین ده‌مار گیریه‌کی به‌ کۆمه‌ڵه‌ بۆ مناڵیه‌تی  ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی.

41-ده‌وڵه‌مه‌ند تین وتایبه‌ت مه‌ند ترین هێزه‌ جیاکه‌ره‌وه‌کانی مرۆڤی عاقڵه‌.

42-ئاین دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی مناڵیه‌و ته‌نها باوه‌ڕێکه‌ که‌وه‌هم فێری فێری مرۆڤ ده‌کات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-03-03 09:34:43

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

فه‌له‌سوفی هندی{به‌یده‌با}

1-هه‌میشه‌  ده‌سه‌ڵاتم به‌سر ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌مکردووه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی که‌له‌ ده‌مم ده‌رچووه‌ و تازه‌ بۆم ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌.
2-سه‌یر له‌و که‌سه‌دێ که‌ قسه‌ی هیچ سوودی بۆ خۆی نیه‌و له‌وانه‌شه‌ زیانی پێبگه‌یه‌نێ.
3-که‌قسه‌ له‌ ده‌م ده‌رچوو تۆ ده‌بیته‌ به‌نده‌ی،به‌ڵام تانه‌تدرکانوه‌ ئه‌و به‌نده‌ی تۆیه.
4-هه‌رگیز له‌و قسانه‌ی که‌نه‌م کردووه‌ په‌شیمان نیم ،به‌ڵام زۆر جار له‌و قسانه‌ی که‌ کردوومن په‌شیمان بووومه‌ته‌وه‌.
5-هه‌ر که‌سێک زیانی کارێکی لێ مه‌علوم بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌و کاره‌ بکات،به‌وه‌و ده‌ڵێن نه‌زان.
6-مرۆڤی هۆشمه‌ند سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات،پاشان خاڵکان دء‎ێةێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست.
7-بڕوا به‌شتێک مه‌که‌ که‌هه‌رگیز ڕوونادات.
8-هه‌میشه‌ کاتێک درۆزن و فێڵباز بکه‌وێته‌  نێوان دوو دۆسته‌وه‌ زۆر نابات نێوانیان تێکده‌دات و ده‌یانکات به‌ دووژمنی یه‌ک.
9-ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌ده‌یت ئه‌وا توانای ژیانت نابێت.
10-مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌جه‌لی هات هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ وته‌قلا بدات بێ سووده‌و ناتوانێت  خۆی له‌ مردن ڕزگار بکات،ڕه‌نگه‌ جاری واش هه‌بێت هه‌وڵه‌کان  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌بن و مردن نزیک بکه‌نه‌وه‌.
11-هه‌موو که‌س وه‌ک یه‌ک نین هه‌یه‌ به‌ هه‌موو شتێک ڕازیه‌و هه‌وڵی پله‌ی باڵا نادات.
12-سه‌گ هه‌ر ئێسقانێک ببینێت ئیتر بچووک یان گه‌وره‌ دڵی پێ خپش ده‌بێت،به‌ڵام شێرێک کاتێک خه‌ریکی خواردنی کاروێشكێکه‌ و حوشترێک ده‌بینێت،واز له‌ که‌روێشکه‌که‌ دێنێت و ڕووده‌کاته‌ حوشتره‌که‌.
13-سه‌گ کلکه‌ له‌قه‌ی دنیا ده‌کات بپ قه‌راغه‌ کولێره‌یه‌ک  به‌ڵام فیل به‌و هه‌موو گه‌ورییه‌یه‌وه‌ که‌ خاوه‌نی چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نیشه‌،کاتێک ئاڵفی بۆ ده‌به‌ن ده‌بێ له‌به‌ری بپاڕێنه‌وه‌ تا بیخوات.
14-ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ته‌نها خه‌ریکی وورگ پڕکردننی خۆیانن له‌گه‌ڵ چوار پێ فه‌رقیان نیه‌.
15-سه‌رکه‌وتن کارێکی قوورس و ئه‌سته‌مه‌ به‌ڵام دابه‌زین ئاسانه‌.
16-به‌ردی گه‌وره‌ به‌رز کردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی قوورسه‌ به‌ڵام خلۆر کردنه‌وه‌ی ئاسانه‌.
17-پیاوی به‌هێزو به‌توانا ده‌تونێت زۆر شتی گران ئه‌نجام بدات  هه‌رچه‌ند عاده‌تی ئه‌و نه‌بێت به‌ڵام خه‌ڵکانی بێ هووره‌ و توانا هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت.
18-داری مێو هه‌میشه‌ خۆی له‌و دارانه‌وه‌ ئه‌ ئاڵێنێ که‌ نزیکن لێیه‌وه‌.
19-ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ پاشاکانه‌وه‌ نزیکن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ نین،وه‌ک ئه‌وانه‌ نین که‌ دوورن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که‌ نزیک ببنه‌وه‌.
20-ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌توانن له‌ گه‌ڵ پاشاکاندا بژین که‌ ده‌مار گیر نین و زوو هه‌ڵناچن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکاندا نه‌رم و نیانن و نهێنی ڕاده‌گرن و به‌وه‌ش ده‌گه‌نه‌ ئاوات و ئه‌نجام.
21-هاوڕێی باش ده‌توانێت کاری ناڕاستت بۆ ڕاست بکاته‌وه‌.
22-هاوڕێیه‌تی پاشاکان کارێکی ئاسان نیه‌.
23-سێ شت هه‌ن مه‌گه‌ر  مرۆڤی گێل ئینا که‌س ناچێت به‌لایاندا  وه‌که‌م که‌سیش به‌سه‌لامه‌تی لێیان ڕزگار ده‌بێت:هاوڕێیه‌تی پاشاکان و نهێنی درکاندن لای ژن و خواردنه‌وه‌ی  ژه‌هر بۆ تاقی کردنه‌وه‌.
24-شاکان وه‌ک چیا یه‌کی سه‌ختی  پڕ له‌ میوه‌و زێڕ و جه‌واهیرات وان،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕه‌ له‌ گیانده‌وه‌ری  دڕنده‌و پیاو خۆر،پیا هه‌ڵگه‌ڕان و مانه‌وه‌ له‌و جۆره‌ چیایانه‌دا زه‌حمه‌ت و دژواره‌
25-که‌سێک گه‌ر  ئازار نه‌بینێت ،به‌هیچ تێناگات.
26-که‌س نیه‌ له‌ بواری خۆیدا بێ که‌ڵک بێت.
27-کڵپه‌ی ئاگر تا پیا بکێشیت،زیاتر په‌ره‌ ده‌سه‌نێت و به‌ره‌و ژوور ده‌چێت.
28نزکترین شوێنی مرۆڤ له‌ خۆیه‌وه‌ له‌شیه‌تی چوونکه‌ کاتێک تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی ده‌رمانی بۆ په‌یدا ده‌کات.
29-ئه‌گه‌ر پێت به‌مارێکدا ناو ماره‌که‌ پێوه‌ی نه‌دای ئه‌وا نابێ جارێکیدی پێی پیادا بنێیته‌وه‌ و هه‌ڵ بخه‌ڵه‌تێیت چوونکه‌ ئه‌مجاره‌ پێته‌وه‌ ده‌دات.
30-هه‌موو ده‌نگێک شایه‌نی ترسان نیه‌.
31-هه‌ندێ جار ڕشه‌با پووشێک ناجوڵێنێ که‌چی جاری وا هه‌یه‌ دره‌خت له‌بن ده‌ردێنێ.
32-له‌کاتی ته‌نگانه‌دا پیاو ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێته‌ به‌ر دووژمنیش.
33-جاری واش هه‌یه‌ که‌ فێڵ له‌ هێز به‌سوتره‌.
34-هی واهه‌یه‌ تا له‌ناو نه‌چێت بیر له‌ هێچ ناکاته‌وه‌.
35-هه‌میشه‌ نه‌فس نزمه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن تا ده‌گه‌نه‌ پله‌ی و پایه‌ی ناڕه‌وا،هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی باس ده‌که‌ن که‌ گه‌یشتیشن بۆ پله‌و پایه‌ی به‌رزتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
36-هه‌ر  نه‌خۆشێک له‌ئامۆژگاری پزیشکه‌که‌ی لابدات ئه‌وا خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
37-باشترین کرده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی شیرین بێت و باشترین [ژن]بۆ مێرده‌که‌ی گوێ ڕایه‌ڵ بێت و باشترین هه‌ڵنان ئه‌وه‌یه‌  له‌سه‌ر ده‌می پیاو چاکان بێتو وه‌ باشترین [شا]ئه‌وانه‌ن که‌ خۆیان به‌زل نازانن.
38-ئه‌گه‌ر سه‌ر بخه‌یته‌ سه‌ر ئاگر ڕاخه‌ری ژێرت مار بێت ئه‌وا له‌وه‌ باشتره‌ خه‌وت لێ بزڕێت،شاکان هه‌میشه‌ ده‌بێت وورد بین بنن.
39-ددانی کلۆرو ڕزیو چاره‌سه‌ره‌که‌ی ده‌رهێنانه‌،دووژمنه‌که‌ت هه‌ر که‌سێکه‌ ده‌بێت له‌ناوی به‌ریت یان سه‌ر کوتی بکه‌یت.
40-که‌سی خراپ ئه‌گه‌ر خۆشی توانای کاری خراپی نه‌بێت ئه‌وا به‌هۆی که‌سانی ده‌وروبه‌ریشیه‌وه‌ بێت هه‌ر خراپه‌ی خۆی ئه‌کات.
41-یه‌کێک چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌ستی خۆی نه‌بێت چۆن چاوه‌ڕوانی سه‌لامه‌تی لێده‌کرێت؟؟.
42-که‌س ناتوانێت له‌م جیهانه‌دا به‌ربه‌ره‌ کانێی قه‌زاو قه‌دور بکات.
43-هه‌رکه‌سه‌و ده‌گاته‌ پله‌و پایه‌ی به‌رز خۆی له‌خۆی ده‌گۆڕێت و هه‌ر که‌سێکیش ئاواته‌کانی بێته‌ دی له‌خۆی بای ده‌بێت.
44-هه‌رکه‌سێ به‌هیوا بێت نه‌فس نزمه‌کان  ڕێزی بگرن ئه‌وا به‌هیچ ناگات.
45-هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵ خراپه‌کاندا تێکه‌ڵ ببێت ئه‌وا هه‌رگیز سه‌لامه‌ت نابێت.
46-هه‌رکه‌سێک له‌پاشا و ده‌سه‌ڵات داران نزیک ببێته‌وه‌  تاسه‌ر چاکه‌و خێراتی ئه‌وانی بۆ نابێت.
47-هاوڕێیه‌تی خراپان واتلێده‌کات گومان له‌ چاکه‌کانیش بکه‌یت.
48-ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه‌ که‌ بته‌وێ هاوڕێیه‌کت ئاشت بکه‌یته‌وه‌  و به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ نابێت و زیاتر لێت بڕه‌نجێت.
49-بڕواناکه‌م هیچ که‌سێک بتوانێت هه‌میشه‌ ئاگای له‌ خۆی بێت و کارێکی وای لێڕوونودات که‌به‌دڵی هاوڕێیه‌کی نه‌بێت.
50-ڕاسته‌.....هاوڕێیه‌تی شاکان ئه‌سته‌مه‌........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-03-10 19:12:51

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

51-که‌س ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌ری نیه‌ چونکه‌ ده‌توانێت هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بکات و وه‌ واله‌بێ ده‌سه‌ڵاتان بکات که‌ به‌هێزبن و ده‌سه‌ڵات داران بێهێز بکات.

52-ئامۆژگاری کردنی نه‌زان وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌  که‌ به‌ گوێی که‌ڕدا بچرپێنی.

53-باشترین خێر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پیاو یه‌کێکی بینی مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌ دڵنیای بکاته‌وه‌ و په‌نای بدات و له‌ مردن ڕزگاری بکات.

54-ئاو به‌هه‌موو نه‌رمی ه‌ شلیه‌وه‌ که‌ په‌یتا په‌یتا بڕژێته‌ سه‌ر به‌ردێک کونی ده‌کات،خۆدیاره‌ به‌رد له‌ هه‌موو شتێک ڕه‌قتره‌.به‌ڵام قسه‌ش له‌ئاو به‌هێزتره‌.

55-مرۆڤ ئه‌گه‌ر بواری تری له‌به‌رده‌مدا بێت نابێت یه‌کسه‌ر خپی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و شه‌ڕبکات،پێویسته‌ شه‌ڕکردن له‌دوای هه‌موو کاره‌کانه‌وه‌ بێت.

56-هه‌رگیز به‌چاوی بێبایه‌خ سه‌یری دووژمنه‌کانت مه‌که‌....بازۆریش بێهێزبن.

57-ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاشا کاندا هه‌ڵس و که‌وت  بکات وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ وایه‌ که‌مارێک له‌ماڵه‌که‌یدایه‌و نازانێت که‌ پێوه‌ی ئه‌دات.

58-ناشرینترین ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه‌ که‌وا له‌ هاوڕێکه‌ت بکه‌یت شه‌ڕ بکات و به‌گژ که‌سانی تردا بچێته‌وه‌.

59-شه‌ریعه‌ت زانین به‌بێ خوا په‌رستی بێ سوده‌ و خێرو چاکه‌ش به‌بێ نیازی پاک که‌ڵکی نیه‌.

60-هه‌میشه‌ ئه‌ده‌ب و زانست مرۆڤی هۆشمه‌ند له‌خراپه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ و مرۆی نه‌زان و خراپیش خراپتر ده‌کات وه‌ک چۆن خۆر به‌رچاوی خه‌ڵکان ڕووناک ده‌کاته‌وه‌  و که‌چی شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ کوێرتر ده‌کات.

61-ئه‌گه‌ر پاشا باشبێت و  چوار ده‌وری پیاوه‌کانی خراپ بن ئه‌وا ئه‌ویش کاری چاک ناکات.

62-ده‌ریا به‌ شه‌پۆله‌وه‌ جوانه‌ و پاشاس  به‌هاوڕێکانیه‌وه‌.
63-هه‌رگیز چه‌وته‌کان ڕاست نابنه‌وه‌ و که‌سانی بێ ڕه‌وشتیش هه‌رهیز فێری ڕه‌وشت نابن.

64-به‌ردی ره‌ق به‌شمشێر وورد نابێت و داری ووشکیش هه‌رهیز ناچه‌مێته‌وه‌.....ئایا ئه‌مه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.؟؟

65-ئاوی ڕووبار ئه‌وه‌نده‌ شیرینه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ریا.

66-پیاوی دووڕوو  وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ وایه‌ مار به‌خێو ده‌کات و نازانێ که‌ی پێوه‌ی ده‌دات.
67-ته‌بای خێزان به‌ناکۆکی له‌ناو ده‌چێت.
68-پیاو ناپاکی له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی بکات دیاره‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ترادا خراپتر ده‌کات.
69-ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌ هاوڕێکه‌ی بکات ئه‌واه‌ دۆستایه‌تی نازانێت.
70-دۆستایه‌تی بێ  په‌یمان کارێکی خراپه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ ه‌ایه‌ چاکه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێکا بکه‌یت  که‌پێی نه‌زانێت یان ئامپژگاری یه‌کێک بکه‌یت  که‌ به‌قسه‌ت نه‌کات یان نهێنی لای یه‌کێک بدرکێنی و پارێزگاری لێ نه‌کات.
71-هه‌میشه‌ له‌ چاکانه‌وه‌ جاکه‌ت ده‌سته‌که‌وێت و له‌ خراپانه‌وه‌ خراپه‌،وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر با به‌سه‌ر گوڵ و گوڵزارادا هه‌ڵبکات بۆنی خۆس له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت وه‌ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر زبڵ و پیسیدا  هه‌ڵبکات بۆنی ناخۆش دێنێت.
72-پیاوی ژیر نابێت به‌زه‌ی به‌که‌سێکدا بێته‌وه‌ که‌ مه‌ترسی بۆی هه‌بێت.
73-هه‌ندێ جار مرۆڤ ده‌رمانی تاڵ ده‌خوات تا له‌نه‌خۆشی چاک ببێته‌وه‌.
74-که‌مارێک دای به‌ په‌نجه‌یه‌کته‌وه‌ بیبڕه‌، تا ژه‌هره‌که‌ به‌هه‌موو له‌شتا بڵاو نه‌بێته‌وه‌.
75-هه‌رکه‌س زۆۆر خۆی بپارێزێت زووتر  تووش ده‌بێت.
76-که‌س هه‌یه‌ هه‌وڵی ژیانی خۆی نه‌دات،بۆچی ئه‌وه‌ عه‌یبه‌ پیاو هه‌وڵ بۆ خۆی بدات؟..که‌ست هه‌یه‌ له‌ خۆت نزیکتر؟.
77-تاوانبار ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بکات.
78-زاڵم ئه‌و که‌سه‌یه‌  که‌ که‌س متمانه‌ی پێ نیه‌ و هه‌رکه‌سێکی به‌رده‌ست که‌وێت  به‌ بێ تاوانی بیکوژێت.
79-درۆزن ئه‌وانه‌ن که‌ ستێک ده‌ڵێن که‌ نه‌بووه‌.
80-فێڵباز پێش ئه‌جال ده‌مرێت.
81-ئه‌گه‌ر تووشی ئازاڕێک بوویت و خۆت هۆی ئه‌و ئازاره‌ بویت ئه‌وا نابێت خه‌فه‌تی بۆ بخۆیت.
82-هیچ گووناهێک له‌وه‌ گه‌وره‌تر نیه‌ که‌ بێ تاوانێک به‌ درۆ و تاڵه‌که‌بازی بکوژیت.
83-ده‌بێت قسه‌یه‌ک نه‌که‌یت که‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی  به‌ زیانی خۆت کۆتای بێت.
84-ئه‌وه‌ی که‌ چاوی چه‌پی له‌ هی چاوی ڕاستی بچوکتر بێت و هه‌ڵفڕێت و لوتی به‌لای ڕاستدا خووار بێته‌وه‌،ئه‌وه‌ نبیشانه‌ی نه‌گبه‌تی و خراپیه‌تی.
85-هیچ که‌سێک ناگاته‌ هاوڕێیه‌کی باش  که‌ له‌ خۆشی و ناخۆشیدا فریات ده‌که‌وێت.
86-خێر و شه‌ڕ به‌ده‌ست که‌س نیه‌.
87-قه‌زاو قه‌ده‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه‌.
89-مرۆڤی هۆشمه‌ند نابێت هه‌وڵی شتێک بدات  که‌ بۆی نابێت.
90-ئاو هه‌رچه‌ند گه‌م بێت هه‌ر توانای ئاگر کووژانه‌وه‌ی هه‌یه‌.
91-ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمنا بژی وه‌ک ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌مار بخاته‌ گیرفانیه‌وه‌.
92-هۆشمه‌ند نابێت له‌ دووژمنی زیره‌ک ئه‌مین بێت .
93-هۆشمه‌ندان له‌سه‌ر چاکه‌ داوای پاداشت ناکه‌ن  و دۆستایه‌تی نێوان چاکان زۆر دره‌نگ تێك ده‌چێت.
94-مرۆڤی نه‌فس به‌رز حه‌ز دۆستایه‌تی که‌سانی نه‌فس به‌رز ده‌کات،به‌ڵام ناکه‌س به‌چه‌ حه‌ز  به‌دۆستایه‌تی که‌س ناکات  مه‌گه‌ر له‌ترسا یان هیوای شتێکی پێبێت. 
95-خه‌ڵکان له‌به‌ر 2 شت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌که‌ن،خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ یان به‌ هیوای چاکه‌یه‌ک.
96-یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی هاوڕێی باش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دۆستی دۆس به‌ دۆستی خۆی بزانێت و دووژمنی دۆسته‌که‌ی به‌ دووژمن بزانێت.
97-هه‌ندێ جار پاسه‌که‌وت ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.
98-باشترین ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ به‌به‌شی خۆی ڕازی بێت.
99-سه‌گ ئه‌گه‌ر ته‌وقی ئاڵتونی له‌ مل بکه‌یت هه‌ر سه‌گه‌.
100-یه‌کێک چاوی له‌ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه‌ بێت ،نابێت به‌ هیچ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-03-08 18:02:39

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

1-ئافره‌ت وه‌کو منال
ڵ وایه‌ ئه‌ گه‌ر بکه‌ویته‌ شوێنی راده‌کات ئه‌گه‌ر خۆتی له‌ دور بخه‌یته‌وه‌ ئه‌که‌وێته‌ شوێنت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-03-08 18:09:12

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

2-ئافره‌ت هه‌ڵه‌یه‌کی جوانی سروشته‌.......
3-ئافره‌ت دروست کراوه‌ بۆ توانای داخوازیه‌کانی پیاو...............
4-ئافره‌ت هه‌رکاتێک وویستی چاک ده‌کات، و هه‌رکاتێکیش وویستی خراپه‌ ده‌کات...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2012-12-16 12:53:42

aye18
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-16
دواترین سه‌ردان: 2012-12-18
په‌یامه‌كان: 10
WindowsSafari

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

ده ست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2014-02-07 15:10:59

payz1000
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانییه‌که‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-12-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 20
WindowsSafari

Re: {گه‌نجینه‌ی فه‌لسه‌فه‌کان}

ده‌سته‌کانت خۆش بێت

Kurdzhin
خـــــــــۆم لە کەس بە گەورەتر نازانم .. گەر کەسێک بە خۆبەزل زان بمبینێت ئـــــــــــــەوە خۆی بە بچوکتر لە من ئەزانێت ;) :|

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.91.4.56
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net