❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » Ù…ــــــێژوو
  •  » Ø¦Ø§ÛŒØ§ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

#1 2014-04-18 18:47:22

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: bawanur
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 73
WindowsSafari

ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

مرۆڤی نیانده‌رتاڵ به‌پێی وته‌ی زاناكان ٣٠٠ هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ مرۆڤی ئه‌مرۆیمان (مۆدێرن) جیابوونه‌ته‌وه‌. له‌شوێنه‌ سارده‌كانی ئه‌وروپا و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ژیاون وه‌ك ناوچه‌ كوردستانیه‌كان. له‌ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر نزیك شاری هه‌ولێر ئێسك و پروسكیان دۆزرایه‌وه‌. به‌ڵام ورده‌ ورده‌ ژماره‌یان كه‌مده‌بووه‌ هه‌تا له‌باكووری ئه‌وروپا ون بوون .

٣٠ هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا به‌ڕوونی و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بزانرێت بۆ چی قڕ بوون؟. زاناكان بڕوایان وابوو كه‌ ده‌رهێنانی ماده‌ی بۆماوه‌ی له‌ ئێسكی مردوه‌كان (چ مرۆڤ بێت یان گیانداری تر) شتێكی خه‌یاڵیه‌و ناكرێت.

به‌ڵام بۆ دواجار ساڵی ٢٠٠٩ به‌سه‌رپه‌رشتی سوانته پائه‌بو له‌په‌یمانگای ماکس پلانگ، نه‌خشه‌ی بۆماوه‌ی نیانده‌رتاڵ به‌ده‌ستهات له‌ئێسكوپروسكی ٦ نیانده‌رتاڵ. ئه‌مه‌ زۆر كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو چونكه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌ ئاینده‌دا نیانده‌رتاڵ كۆپی بكرێته‌وه‌ . زۆر له‌ بۆ ماوه‌ی مرۆڤی ئه‌مرۆوه‌ نزیك بوو. هه‌ردووكیان ٣ ملیار جووت به‌یسیان هه‌بوو. ته‌نها له‌چه‌ند به‌شێكی بچوكیدا نه‌بێت جیاواز بوون.

ریچارد کلاین مرۆڤناس له‌ زانكۆی استانفۆرد وتی، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانین وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی پێ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ ئایا قسه‌یانكردوه‌ یان نا؟.

هه‌رچه‌نده‌ نیانده‌رتاڵ توانیویه‌تی كه‌ ملوانكه‌و شتی جوانكاری دروستبكات بۆ خۆی هه‌روه‌ها له‌م دوایانه‌شدا ده‌ركه‌وت كه‌ گیایان كوڵاندوه‌و خواردویانه‌. ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای بیركردنه‌وه‌ داهێنانیان وه‌ك ئێمه‌ وابووه‌.

مرۆڤی مۆدیرن (خۆمان) دوو گۆران له‌جینی (بۆماوه‌ی) 2foxp ڕوویداوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ توانای وتن و قسه‌كردنمان به‌ هه‌زاران وشه‌ په‌یداكردوه‌.
ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌ تازانه‌ ده‌ریانخستوه‌ كه‌ هه‌مان گۆڕان له‌ جینی 2foxp به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆمان له‌مرۆڤی نیانده‌رتاڵدا ڕووی داوه‌. واتای توانای قسه‌كردنیان هه‌بوو .

زاناكان ده‌ڵێن ده‌بێت ڕۆژێك مرۆڤێكی نیانده‌رتاڵ كۆپی بكه‌ینه‌وه‌ هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی تێبگه‌ین نیانده‌رتاڵ چ مرۆڤێك بوون. به‌ڵام ئایا لایه‌نی ئه‌خلاقی ڕێگامان پێده‌دات كه‌ بونه‌وه‌رێكی ته‌نها بێنینه‌وه‌ ژیان به‌ته‌نهای به‌جێیبهێلین بۆ لێكۆلینه‌وه‌؟ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت.

Kurdzhin
زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2014-04-19 18:53:55

محمد هه‌ولێر
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-07-09
په‌یامه‌كان: 20
WindowsFirefox

Re: ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

ده‌ست خۆسبێت برايه‌كه‌م به‌راستى زانياريه‌كى زۆر گرينگ بوو سه‌ركه‌وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2014-04-19 19:02:18

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: bawanur
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 73
WindowsSafari

Re: ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

به‌رێزیت كاك محمد گیان هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی تۆ و ئه‌ندامه‌كانی كوردژین...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2014-04-19 22:59:10

RekaN rawanduzy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-03
دواترین سه‌ردان: 2014-08-14
په‌یامه‌كان: 313
WindowsFirefox

Re: ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

ه‌ست خۆسبێت برايه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2014-04-20 10:18:55

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: bawanur
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2014-11-16
په‌یامه‌كان: 73
WindowsSafari

Re: ئایا مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟

زۆر سوپاس كاك ریكان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » Ù…ــــــێژوو
  •  » Ø¦Ø§ÛŒØ§ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای قسه‌كردنیان هه‌بووه‌؟


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.117.153.38
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net