.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
پهڕهكان: 1
(50)ئامۆژگاری بۆ ئهوكچانهی ده‌یانه‌وێت شوو بكه‌ن، یان چونه‌ته ناو پڕۆسه‌ی هاوسهرییهوة
1- پیاوی خۆت لا خۆشهویستو به‌نرخ بێت.
2- به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵیبه له‌هه‌مووشتێ ته‌نها له‌بێفه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم نه‌بێت.
3- نهێنی پیاوه‌كه‌ت‌و نهێنی ماڵه‌كه‌ت بپارێزه، تاوه‌كو له‌لای نزیكترین كه‌سه‌كانیشت نه‌یاندركێنی.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مه‌ده به‌هیچ كه‌س كه ته‌داخول له ژیانتان بكات، ژیانتان موڵكی ئێوه‌یه خوا پێیداون پارێزگاری لێ بكه‌ن.
5- به‌رده‌وام جوان به (واته: خۆت جوانكه) بۆ مێرده‌كه‌ت، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی.
6- كه‌سوكاری پیاوه‌كه‌ت خۆشبوێ و ریزیان لێبگره به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه به دایكی بڵێ: دایه‌و به باوكی بڵێ: بابه.
7- هه‌رچی گرفتێكتان هه‌یه له‌ژووری خه‌وتن (به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س تێتان بگات) چاره‌سه‌ری بكه‌ن (گرفتتان مه‌به‌نه پێش خه‌ڵكی یا منداڵ).
8- ڕازی به بهمهعیشهتو هه‌موو ئهوقسمهتهی كه تۆ تیایدا ده‌ژیت.
9- به‌هیچ شێوازێك درۆ مه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت‌و هیچ شتێكیشی لێمه‌شاره‌وه.
10- هه‌ركاتێك پیاوه‌كه‌ت توڕه بوو (وه‌كو دار‌و دیوار) له‌پێشی مهچهقهو ره‌ددی مه‌ده‌وه، تاوه‌كو دێته‌وه سه‌ره‌خۆی، ئینجا ده‌ستكه‌ره‌وه به قسه‌ی خۆش‌و سوعبه‌ت‌و به‌بێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی رابردوو.
11- وریا به پیاو حه‌ز به‌ئافره‌تی عهنیدو خۆسه‌پێن ناكات، بۆیه خۆت لهخۆسهپاندنو قسه‌ی خۆبردنه سه‌ر دووربگره.
12- نه‌كه‌ی لای كه‌س سه‌رزه‌نشتی پیاوه‌كه‌ت بكه‌ی، یا باسی كرده‌وه‌كانی بگێڕیته‌وه.
13- براده‌رایه‌تی هه‌موو جۆره ئافره‌تێك مه‌كه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پیاوه‌كه‌ت خۆی پێی خۆشه.
14- له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن زۆر قسه‌ی مه‌كه‌و درێژه به قسان مه‌ده.
15- شه‌و زوو بنوو، به‌یانیش زوو هه‌ڵسه (بزانه) به‌ره‌كه‌ت له‌به‌یانی زووه.
16- رۆژانه وابكه قورئان له ماڵه‌كه‌ت لێ بدرێ‌و گوێی بده‌یتێ به‌تایبه‌ت، له‌كاتێك كهپیاوهكهت له‌ماڵ نیه، چونكه ئه‌وماڵه‌ی قورئانی تێدا ده‌خوێنرێ شه‌یتان لێی رادهكاو فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ده‌وره‌ی ئه‌وماڵه ده‌ده‌ن.
17- زۆر رێز له پیاوه‌كه‌ت بگره‌و شانازی پێوه‌بكه‌و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیی، خۆت له بهسهرخۆییدا و شكاندنه‌وه‌ی دا به‌دوور بگره.
18- زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن مه‌كه‌و به‌ڵكو سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن با زیاتر له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت بی.
19- شتی وابكهو شتی وا بڵێ: كه رێزگرتنی پیاوه‌كه‌ت تیایدا ره‌نگبداته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه رێزی خۆت زیاد دهكهیتو هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری رێزلێگرتن‌و خۆشه‌ویستی زیاتر.
20- له‌ماڵ مهچۆرهدهرێ مه‌گه‌ر به رووخسه‌تی پیاوه‌كه‌ت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ده‌وامكردن‌و چوونه سه‌ركاریش بێت، ئه‌وا هه‌ر روخسه‌ت له‌پیاوه‌كه‌ت بخوازه. 21- سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت (به‌هۆی چاك ره‌فتاری تۆوه) رێز له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارت بگرێت.
22- هیچ شتێكی لێ مه‌شاره‌وه، ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكیش بێت.
23- خۆشهویستیو رووی گه‌شیت، زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ پیاوه‌كه‌ی خۆت بێت و با رووی چاو و دڵی تۆ ببینێت.
24- به‌رده‌وام هه‌وڵبده پێشی هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت ئیشی ماڵه‌وه‌ت ته‌واو كردبێت.
25- گرنگی بده به به‌خێرهێنانه‌وه‌و بهڕێكردنو خوا حافیزی لێكردن‌و سوپاسكردنی.
26- رووگه‌ش‌و زار به‌زه‌رده‌خه‌نه به به‌قه‌د توانات، چونكه پیاو ئافره‌تی عهبوسو گرژی خۆش ناوێت.
27- به ماچ به‌ڕێی بكه‌و به‌ماچ پێشوازی بكه، با ئه‌وه ببێته عاده‌تێك له نێوانتان.
28- ئه‌گه‌ر هه‌ر كات ماڵتان جودابوو (زۆریش لێك دوور نه‌بوون)له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورت ئه‌وه حه‌فتانه به‌لای كه‌می، جارێك داوا له‌پیاوه‌كه‌ت بكه بچنه سه‌ردانیان. 29- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ركاتێكیش توڕه‌بوون له‌یه‌كدی ئه‌وا نه‌كه‌ن له دووری یه‌ك بنوون، یاخود جێگا جوداكهنهوه.
30- ئه‌گه‌ر منداڵتان كه‌وته نێوان، با بۆ مناڵه‌كانی داهاتووتان به‌ڕای هه‌ردوولاتان بێ.
31- ئه‌گه‌ر هه‌ركات رات له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت جیابوو، ئه‌وا با سه‌ره‌نجام با به ڕِاكهی ئه‌وبێت، مه‌گه‌ر خۆت به زیرهكیو لێزانانه قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌یت كه ڕایه‌كه‌ی تۆ ته‌واوتره.
32- به‌رده‌وام مانگانه شتێك پاشه‌كه‌وت كه (به ئاگاداری پیاوه‌كه‌ت) بۆ كاتی زه‌روریی، چونكه هه‌ر پاره‌و پوولێك به‌شێوه‌یه‌ك زیاد نه‌كات، ئه‌وا روو له كهمیو نه‌مان ده‌كات.
33- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سهرسوڕمانیو ئاره‌زووی خۆت ده‌رباره‌ی شتێك له‌لای پیاوه‌كه‌ت ده‌رمه‌بڕه كه له‌وكاته پیاوه‌كه‌ت له ده‌ستیدا نهبێو پێی هه‌ڵنه‌ستێ، چونكه خه‌می پێ ده‌خوات.
34- له‌نێوان هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه هه‌ته بۆ پیاوه‌كه‌ت دیسان زێده‌ڕۆ مه‌به له خۆشویستن، چونكه هه‌رشتێ زیادبێ سه‌ره‌نجام به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، كه‌واته به‌رده‌وام: مام ناوه‌ندی به، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات لێك دابڕان (وه‌ك: مهرگو شتی دیكه) هاته پێشێ ئیتر له‌و كاته‌دا به‌رگه‌ی ئه‌م لێكدووریو لێك دابڕانه بگریت.
35- به‌رده‌وام ئاگات له ده‌نگت بێت با زۆر به‌رز نه‌بێت.
36- له نهێنی ژیان، با نێوانی تۆ‌و پیاوه‌كه‌ت بێبه‌ش نه‌بێت، ماوه ماوه به‌یه‌كه‌وه ده‌رچوونێك بكه‌ن هێندێك نهێنی هه‌یه ته‌نها له نێوان خۆتان بێت‌و ده‌رنه‌چێت. 37- نه‌كه‌ی له‌لای پیاوه‌ت سه‌رسامی به پیاوێكی تر ده‌ربڕیت، هونه‌رمه‌ند بێ، یا وه‌رزشه‌وانێك، یا رامیارێك بێ..هتد.
38- هیچ جۆره ڕایه‌كی پیاوه‌كه‌ت به كه‌م سه‌یرمه‌كه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لای خه‌ڵكانێك بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ش بوو.
39- هه‌وڵبده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام پیاوه‌كه‌ت له ماڵێ نان بخوات‌و له‌و خواردنه‌ش بخوات كه به‌ده‌ستی تۆ دروستكراوه.
40- هه‌وڵبده به‌یانیان پێشی پیاوه‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ڵسی ئه‌گه‌ر هاتوو (وه‌ك ده‌ڵێن): تێر خه‌ویش نه‌بویت، ئه‌وا خه‌وه‌كه‌ت ته‌واوكه له دوای ده‌رچونی پیاوه‌كه‌ت له ماڵ.
41- له پۆشاك دهقكردنو رێكخستنی دۆڵاب‌و كانتۆڕی وردبین به‌و لێی بخهفته.
42- وابكه شاره‌زایی له ته‌بیعه‌تی پیاوه‌كه‌ت‌و داواكانی تێبگه‌ی ئه‌گه‌ر به ئیشاره‌تیش بێت.
43- هه‌ر یادو موناسهباتێك كه په‌یوه‌ندی بهپیاوهكهتهوه هه‌بێ لات بایه‌خدار بێت.
44- نه‌كه‌ی له‌كاتی ئیش‌و سه‌رقاڵی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، مه‌گه‌ر زۆر زه‌رور بێت.
45- هه‌ر شتێكی هێنا بۆ ماڵه‌وه، ئه‌وا ده‌ستخۆشی لێ بكه ئه‌گه‌ر هاتوو شته‌كه بچوكیش بێت.
46- له هه‌ندێ شتی بچوك به‌شداربه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یركردنی TVو یاخود خواردنی شه‌و چه‌ره‌و یا هه‌رشتێكی دیكه.
47- به‌رنامه‌یه‌كی جوان بۆ خه‌رجی ماڵه‌وه دانێن.
48- هه‌رگیز داوای رابردووی پیاوه‌كه‌ت مه‌كه‌و خۆشت ببوێره له باسكردنی رابردووی خۆت له‌لای پیاوه‌كه‌ت.
49- هه‌ندێك قسه‌و حهڕهكاتو هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت به‌نێوان خۆت‌و پیاوه‌كه‌ت ئه‌نجامده بۆ دڵخۆشبونتان.
50- ئینجا دوای هه‌موو ئه‌وانه بزانه: ماڵی هاوسه‌ریت، ماڵ‌و مه‌مله‌كه‌ت‌و شوێنی خۆشی‌و ناخۆشی ژیانته ، بۆیه پارێزی له خۆت‌و ماڵه‌وه‌ت بكه‌و مه‌هێڵه هیچ كه‌س ژیانتان بشێوێنێت.
س:م.ده باشان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةست خؤش دلأن كيان سةركةوتوبيت
خوا باداشتت بداتةوه بؤ ئامؤزكاريةكانت
بابةتةكةت زؤر به سوود بوو.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh dlan gyan
mn pem waya har kasek am xalana paerawe ka nak har afratan pyawanesh qat lazhyan pasheman nabn
dast xosh hewae sar kawtn
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زؤر سوباس سباردةكيان ئازيزى
زؤر سوباس بؤتؤش جؤلةكةكيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
amozhgareyake jwana afarm
dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەست خۆش گیانەکەم ئامۆژگاریەکانت زۆر بەنرخن
خوای گەورە بەختەوەری هەردوو دونیات بکات ئازیزم
بێگومان ئەو خاڵانە زۆر گرنگن بۆ هەموو کچێک یان ئافرەتێک کە بیانزانێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هه‌ركاتێك پیاوه‌كه‌ت توڕه بوو (وه‌كو دار‌و دیوار) له‌پێشی مهچهقهو ره‌ددی مه‌ده‌وه، تاوه‌كو دێته‌وه سه‌ره‌خۆی، ئینجا ده‌ستكه‌ره‌وه به قسه‌ی خۆش‌و سوعبه‌ت‌و به‌بێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی رابردوو.
وةلا راستة باش‌ترين جارةسةرة دوايش خؤي بةشيمان ئةبيتةو ةو ةت بؤلات و ئاشتت ئةكاتةوة ههه
ئامؤزكار ي زؤر زؤر جواني تيابوو سةر كةوتوبيت دلة كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh ba hiway swd wargrtn w jebaje krdni
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh
Thereare many starts..but the moon is you..There are many friend
but the best is you..to forget me!
it is up to you.
to forget you.i'll never do
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1