❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه و خالانه ي هاورييه تي به هيز ده كه ن

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-10-14 21:25:06

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

ئه و خالانه ي هاورييه تي به هيز ده كه ن

ئه‌و خاڵانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن

له‌م جیهانه‌ پڕ له‌ گیروگرفته‌دا، بوونی هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه‌ بۆته‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌ پێویسته‌کان بۆ زیاتر به‌خته‌وه‌ربوون و سه‌رکه‌وتنی مرۆڤ. هه‌ر له‌م جیهانه‌شدا، بوون به‌ هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه‌ و دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی راسته‌قینه‌ش کارێکی وا ئاسان نیه‌. هاوڕێی راسته‌قینه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی متمانه‌بوون و خۆشه‌ویستی بنیات بنرێ. به‌ڵام هاوڕێی راسته‌قینه‌ کێیه‌ و چۆن بیانناسینه‌وه‌؟هاوڕێی راسته‌قینه‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیان به‌یه‌که‌وه‌ به‌ش بکه‌ن، گرنگی به‌ یه‌کتر بده‌ن، ئه‌وکاته‌ی و دڵته‌نگیت ئاسووده‌ت بکات، کاتێ پێویستت پێیه‌تی ئاماده‌بێ یارمه‌تیت بدات، له‌ هه‌ڵبژاردنی بڕیارێکی دروست له‌گه‌ڵتدا بێت، مه‌رج نیه‌ له‌ هه‌موو خاڵێکدا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هیچ شتێک نه‌توانێ له‌ هاوڕێیه‌تیتان که‌م بکاته‌وه‌. لێره‌دا باسی چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م که‌ هاوڕێیه‌تی نێوان مرۆڤه‌کان به‌هێز ده‌کات.1- متمانه‌: بوونی متمانه‌ له‌نێوان هاوڕێیان یه‌کێکه‌ له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کان. هاوڕێ واته‌ هاوبه‌شی ژیان، واته‌ له‌ هه‌موو خاڵێکی ژیان هاوبه‌ش بێت و بۆ هه‌موو گرفتێک یارمه‌تیده‌ر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر متمانه‌ نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ئاماده‌ نابیت له‌ بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌کان بۆچوونیان وه‌رگریت و داوای یارمه‌تی و ئامۆژگاریان لێ بکه‌ین. بێگومان ئه‌م جۆره‌ هاوڕێتیه‌ش هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت، یاخود به‌ هاوڕێی راسته‌قینه‌ هه‌ژمار ناکرێت.2- راستگۆیی: هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ راستگۆبیت له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ت و وه‌کو هاوڕێیه‌کی باش درۆی له‌گه‌ڵدا مه‌که‌. هه‌میشه‌ به‌ڵێنه‌که‌ت بگه‌یه‌نه‌جێ. ئه‌وه‌ی که‌ به‌ زمان ده‌ری ده‌بڕیت جێبه‌جێی بکه‌. ئه‌و وته‌یه‌ی که‌ ده‌ڵێت "راست به‌ و ڕێی شێر بگره‌" بکه‌ یاسای ژیانت. کاتێک به‌ڵێنێک به‌ هاوڕێکه‌ت ده‌ده‌یت و دواتر جێبه‌جێی ناکه‌یت، یاخود ده‌ڵێی واده‌که‌م دواتر نایکه‌یت، وای لێدێت هاوڕێکه‌ت متمانه‌ی پێت نامێنێت. بۆیه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ مه‌ده‌ که‌ ناتوانیت بیبه‌یته‌ سه‌ر و هه‌ربه‌ڵێنێكت به‌ هاوڕێکه‌ت دا بیگه‌یه‌نه‌جێ و ڕاست به‌ له‌گه‌ڵی.3- گیانێک بن له‌ دوو جه‌سته‌دا: ئه‌و ساتانه‌ی هاوڕێکه‌ت له‌ گرفت دایه‌، ئه‌و کاتانه‌ی پێویستی به‌ یارمه‌تی تۆیه‌، یارمه‌تی بده‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێ یارمه‌تی خودی خۆت بده‌یت. له‌ یارمه‌تی دانی هاوڕێکه‌ت که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ و له‌ هه‌ر شوێنێک و هه‌رکاتێک داوای یارمه‌تی کرد، ئاماده‌ به‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی کارێکی مه‌زن بۆ خۆت ئه‌نجام بده‌یت. وشه‌ نه‌رێکانی وه‌کو نه‌خێر، ناتوانم، ناکرێ به‌کارمه‌هێنه‌ و بۆ هه‌موو داواکاریه‌ک ئاماده‌ی جێبه‌جێکردن به‌.4- گوێگر به‌: کاتێک هاوڕێکه‌ت له‌باره‌ی بابه‌تێکه‌وه‌ قسه‌ ده‌کات، جوان گوێی لێ بگره‌ و قسه‌کانی مه‌پچڕێنه‌. هه‌وڵ بده‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ بگه‌یت که‌ هاوڕێکه‌ت باسی لێوه‌ ده‌کات. ئه‌گه‌ر له‌ بابه‌تێک نه‌گه‌یشتیت، داوای لێ بکه‌ بۆت روون بکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ وای لێده‌کات که‌ هه‌ست بکات تۆ گرنگی به‌ بابه‌ته‌که‌ی ده‌ده‌یت.5- بیر و ڕا بگۆڕنه‌وه‌: بێگومان هیچ مرۆڤێک له‌ بیروڕا و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ وه‌کو یه‌ک نین. هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان بیرو بۆچوون بگۆڕنه‌وه‌ و هه‌ریه‌که‌ به‌ روانگه‌ی خۆی باس له‌ مه‌سه‌له‌که‌ بکات. به‌ڵام ئاگاداربه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ موناقه‌شه‌ بکرێت و نه‌گاته‌ که‌مترین راده‌ی تووڕه‌بوون.

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net