❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زنيكى زيره ك هه بوو

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-11-16 00:34:53

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

زنيكى زيره ك هه بوو

ژنێکی زیره‌ک هه‌بوو هاوسه‌ره‌که‌ی زۆری خۆش ئه‌ویست،،هێنده‌ شیرین بوو لای هاوسه‌ره‌که‌ی که‌ هۆنراوه‌ی خۆشه‌ویستی پیا هه‌ڵئه‌دا!!
هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نیان زیاتر ده‌بوو خۆشه‌ویستی نێوانیان زیاتر ده‌بوو ژیانیان خۆشتر ده‌بوو!!

ڕۆژێک له‌ له‌ژنه‌که‌م پرسی ده‌رباره‌ی نهێنی دڵ خۆشی و خۆشبه‌ختی هاوسه‌ری به‌ به‌رده‌وامی؟
ئایا له‌ لێهاتوویه‌تی له‌ ئاماده‌ کردنی خواردن؟؟
یــــــاخواد جوانی؟
یان بـــونی منداڵه‌کانی؟
یان شتی تــــر؟؟

ووتـــی:
به‌ده‌ست هێنانی خۆشی هاوسه‌رگیری له‌دوای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ له‌ ده‌ست ئافره‌ت دایه‌،،ئافره‌ت ئه‌توانێت وا له‌ ماڵه‌که‌ی بکات ببێته‌ به‌هه‌شتێکی هێمن یاخود دۆزه‌خێکی پڕ گڕ!!

مه‌ڵی خۆشبه‌ختی به‌ پاره‌یه‌ چونکه‌ زۆر له‌ ئافره‌ته‌ ده‌وله‌مه‌نده‌کان به‌د به‌خت بوون و هاوسه‌ره‌کانیان جێیان هێشتن ،
منداڵیش نیه زۆر له‌ ئافره‌تان 10 منداڵیان ده‌بێت هاوسه‌ره‌که‌ی پیرۆزبای لێ ناکات و خۆشی ناوێت و لێی جیا ئه‌بێته‌وه‌..
وه‌ زۆر له‌ ئافره‌تان لێهاتوون له‌ ئاماده‌ کردنی خواردن و چێشت ئاماده‌ ده‌که‌ن به‌ درێژی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گله‌ی له‌ خراپی هه‌ڵس و که‌وتی هاوسه‌ره‌که‌ی و که‌م ڕێز لێ گرتنی ده‌کات،

پــــرسیم:کــــه‌واته‌ ئه‌و نهێنیه‌ چییه‌؟؟چی ئه‌که‌یت له‌ کاتی ڕوودانی کێشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت؟؟
ووتــــی: کاتێک تووڕه‌ئه‌بێت یان ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ حاڵه‌تی زۆر توڕه‌بووندایه‌،،په‌نا ئه‌به‌م بۆ بێ ده‌نگی به‌ هه‌موو ڕێزێکه‌وه‌،،هه‌رگیز له‌کاتی بێ ده‌نگیم سه‌رنجی گاڵته‌جاری ناده‌مه‌ هاوسه‌ره‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی زیره‌ک لێی تێ ئه‌گات.

پـــرسیم: بۆچی ناڕۆیت له‌ ژووره‌که‌؟؟
ووتـــی: هه‌رگیز وا ناکه‌م چونکه‌ پیاوان وا هه‌ست ده‌که‌ن تۆ لێی را ئه‌که‌یت و ناته‌وێت گوێی لێ بگریت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێ ده‌نگ به‌ و گوێی لێ بگره‌ له‌وه‌ی ئه‌یڵێت تا ته‌واو ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم ته‌واو بوویت پاشان ئه‌ڕۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماندوو ئه‌بێت پێوسیتی به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌ له‌دوای قسه‌ کردن پاشان ئه‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ژووره‌که‌ بۆ ته‌وو کردنی کاروباری ماڵ و منداڵه‌کانم به‌ته‌نها جێی ئه‌هێڵم..

پـــرسیم: ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌یت ئایا زویر ئه‌بیت قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌یت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک یاخود دوو هه‌فته‌؟؟
ووتــــی:نـــــااا هه‌رگیز،، ئه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتێکی خراپ و ناشرینه‌ چه‌کێکی دوو سه‌ره‌ له‌کاتی ته‌قه‌ کردن دا زیان به‌ هه‌ردووکتان ئه‌گه‌یه‌نێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک قسه‌ له‌ هاوسه‌ره‌که‌ت دا ئه‌بڕیت له‌سه‌ره‌تاندا زۆر گران ئه‌بێت وه‌ هه‌وڵ ده‌دات قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات به‌ڵام دوای له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌کاندا ڕایه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌ بڕینه‌،، هه‌فته‌یه‌ک دوان قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌یت!؟
ئه‌بێت وای ڕا بهێنیت تۆ ئه‌و هه‌وایه‌ی که‌ هه‌ڵی ئه‌مژێت وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی که‌ ئه‌یخواته‌وه‌ و لێی دانه‌بڕێیت ،،،وه‌ک بای شه‌ماڵ نه‌رم به‌ نه‌ک وه‌ک ڕه‌شه‌بای به‌هێز..

پـــرسیم:ئـــه‌ی دوای ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌یت؟
ووتـــی: دوای دوو کاتژمێر کوپێک ئاو یان یان شه‌ربه‌ت یاخود قاوه‌ی بۆ ئه‌به‌م و ئه‌ڵێم فه‌رموو بخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی پێویستی پێیه‌تی و به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسای قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م،،پاشام لێم ئه‌پرسیت ئــــایا تۆ تووڕه‌یت؟
ئـــه‌ڵێم: نـــــااا.
پاشان داوای لێ بوردن ئه‌کات له‌ قسه‌ ڕه‌قه‌کانی و قسه‌ی خۆش ئه‌دا به‌ گوێما.

پـــرسیم: ئـــایا باوه‌ڕ به‌ قسه‌ خۆشه‌کانی ئه‌که‌یت؟
ووتـــی: به‌دڵنیایه‌وه‌ ،،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم به‌ خۆم هه‌یه‌ و بێ ئه‌قڵ نیم!!
ئه‌ته‌وێت باوه‌ڕ به‌ قسه‌کانی بکه‌م له‌ کاتی تووڕه‌بووندا و باوه‌ڕ به‌ قسه‌کانی نه‌که‌م له‌ حاڵه‌تی ئاسایدا؟
له‌ ئاینی ئیسلامیشدا هاتووه‌ که‌ له‌ کاتی تووڕه‌بووندا طڵاق ناکه‌وێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕوا به‌ هیچ وشه‌یه‌کی بریناوی مه‌که‌ له‌ مرۆڤێکی تووڕه‌بوو
باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ی بکه‌ له‌ کاتی هێمنی دا،،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خێرا لێی ئه‌بورم و قسه‌ ناخۆشه‌کانی له‌ بیر ئه‌که‌م،، وه‌ ئه‌زانم گرنگی گوێ گرتن له‌ قسه‌ی جوان..

لــــــــه‌به‌ر ئه‌وه‌ نـــــــهێنی خـــــــۆش به‌ختی هـــــــاوسه‌ر گــــیری ژیــــری ئافره‌ته‌ وه‌ ئه‌و خــــۆش به‌ختیه‌ پــــه‌یوه‌ندی به‌ زمــــانه‌وه‌ هه‌یه‌...

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.83.192.109
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net